[size=20]بورجی ئازاد ی (شه‌هیاد) یه‌کێکه له شاکاره به‌رزه‌کانی ئه‌ندازیارانی ئێرانی و بووه‌ته سمبولی ناساندنی ئێران و به‌تایبه‌ت پایته‌ختی ئێران (تهران).
ئه‌م بورجه که ده‌که‌وێته ڕۆژئاوای تارانه‌وه به‌ده‌ستی ئه‌ندازیار حوســـــهینی ئه‌مانه‌ت له ساڵی 1971 به ناوی (شه‌هیاد)ه‌وه دروست کراوه
له 12 ی سیبته‌مبه‌ری 1978 له دوای هاتنه سه‌ر حوکمی کۆماری ئیسلامی ناوه‌که‌ی له شههیادهوه گۆڕاوه بۆ مه‌یدانی ئازادی . ئه‌م بینایه به بۆنه‌ی جه‌ژنی 2500 ساڵه‌ی پاشایه‌تی له ئێران‌دا دروستکرا و به‌م ناوانه‌ی ژێره‌وه‌ش ناسراوه :
1ـــ ئاوێنه ی ئه‌لبورز (ئه‌لبورز زنجیره شاخێکه له به‌شی باکوری شاری تاران دا).
2ـــ لوتکه ی ده‌ماوه‌ند : به‌رزترین کێو ی زنجیره چیای ئه‌لبورزه که ده‌که‌وێته باکوری شاری تارانه‌وه.
3ـــ شه‌هیاد ( واتا یادگاری پاشا).
مه‌یدانی ئازادی :
به‌رزاییه‌که ی 148 فوته واته 50 مه‌تر ، پانتایی 550000 مه‌تر دووجایه.
ئه‌م بینایه له‌سه‌ر چوار ڕوکنی سه‌ره‌کی وه‌ستاوه ، مه‌به‌ست له‌م چوار ڕوکنه :
یه‌کگرتنی ئاینه ئاسمانییه‌کانه ( ئیسلام ، مه‌سیح ، یه‌هود ، زه‌رده‌شت ).
ژێری ئه‌م بورجه به‌ته‌واوه‌تی بۆشه‌و به مه‌به‌ستی جۆراو جۆر وه‌کو که‌لتوری به‌کاردێت
ژێری ئه‌م بینایه بریتیه له 12 هۆڵی جیا جیا و حه‌وزێك بۆ جوانی
نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م بینایه مۆزه‌خانه‌یه. ده‌ورانده‌وری نهۆمی سه‌ره‌وه په‌نجه‌ره‌یه ، که له‌وێوه به پانتایه‌کی به‌ر بڵاو شاری تاران ده‌بینرێت.
ته‌نها ڕێگه‌یه‌ك بۆ چونه ناو ئه‌م بینایه مه‌سعه‌ده ، که چوار مه‌سعه‌د له‌م چوار ڕوکنهدا دابینکراوه
[/size]