تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
هه‌ڵبژاردنه‌كانی گه‌ڕان (په‌ڕه‌ی 31 له 57)
نایەكســـانی
پیاو و ئافرەت، دوو لایەنە هەر یەكە تەواوكەری ئەوەی دیكەیە، ئەمە وەك سرووشتێكی تایبەت بەبێ ئەوەی نكۆڵی لێبكرێت. كەچی هەندێك حاڵەت هەن جیاوازییەكی گەورە دروست دەكەن لە نێوان پیاو و ئافرەت، لەم حاڵەتانەش ئافرەتەكان بوونەتە قوربانی پیاوەكان، وەكو لەم وێنانەدا كە بەنهێنی وەرگیراون بەبێ ئەوەی پیاوەكان ئاگادار بن.
لەم چەند وێنەیەدا سەیرترین نا یەكسانی دەردەكەوێ، وەك كاركردن بە ئافرەتەكان بەبێ بەشداری پیاوان كاروباری خۆیان. بەمەش پیاوەكان دەبن بە میر و ئافرەتەكانیش دەبن بە كرێكار لە ژێر دەستیان، وادیارە، پیاوەكان وەكو میر رێگەیان گرتووە و ئافرەتەكانیش لە دوواوە بوونەتە كرێكار.
gulan
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت گوله‌کان
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌تان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
كچــی كـــوڕ!
زۆرن ئەوانەی شێوەیان تێكەڵە لە نێوان كوڕ و كچ، یان هەندێك لاسایی دەكەنەوە بۆ ئەوەی لە شێوەی رەگەزی بەرامبەر بچن، تەنانەت زۆر جار جیاوازییەكان نزیك دەبێ و تێكەڵ دەبێ كە شێوەی دەچێتەوە سەر كچ یان كوڕ، وەك ئەو هاوڵاتییەی لە وڵاتی ئیمارات دەژیێت، كە خۆی كوڕە و تا ئێستاش لاسایی كچان دەكاتەوە، شێوەی سرووشتی خۆی زیاتر لە كچ دەچێ نەوەك لە كوڕ.
حەمدان برتش، ئەو كوڕە گەنجەیە، كاتێك كوڕانی دیكە دەیبینن بە وروژێنەوە سەیری دەكەن، چونكە جەستە و جووڵە و شێوەی تەواو لە كچێك دەچێ، بۆیە هەردەم چاوی لەسەرە لەلایەن ئەوانەی حەز بەم لایەنە دەكەن، لە داهاتوویەكی نزیكدا دادگایی ئەو كوڕە دەكرێ لە سەر ئەوەی لاسایی كچ دەكاتەوە!
گولان
هههههههههه راسته راگرتنی مار له‌ماله‌کان خیره‌تێکی زۆری ده‌وێت
مه‌ڵی وه‌ڵا كاك سه‌رهه‌نگ وای گوت یان ئاسۆ یان هه‌ریه‌كێكمان کاتێک که ئه‌مه‌م بینی زۆر پێکه‌نیم
چونکه من جارێک له‌گه‌ل یه‌کێک له‌وانه که‌وتینه مناقه‌شه له‌سه‌ر بابه‌تێک که‌خۆشت ده‌زانی
به‌لام ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر هه‌مووی وه‌ک یه‌ک نین ئاگادار کردنه‌وه‌ی ئه‌ندام ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی
جوان بێت نه‌ک له‌کاتی ئاگادار کردنه‌وه ئه‌نده‌مه‌که بریندار بکه‌ی به‌قسه‌یه‌کی ناخۆش
چونکه من جارێک بریندار کراوم له‌لایان یه‌کێک له‌ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران ده‌بێت ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر
دلی زۆر گه‌وره‌و فراوان بێت .. ئه‌وه‌نده به‌سه چیتر له‌سه‌ری نارۆم
ده‌ست خۆش بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌که‌ت کاکه ئاسۆ هیوا خوازم هه‌رده‌م به‌خته‌وه‌ر بیت
hhhhhhhhhhhhhhhhhh:D:Ddast xosh
ده‌ست خۆذش:D
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
بیبەری شیرین بۆ تەندروستی دڵ
بیبەری شیرین Bell Peppers بە رەنگی سەوز،زەرد،سوور،نارنجی،قاوەیی، رەش لە بازاڕەكاندا بەدی دەكرێت. بیبەری شیرین گەلێك مادەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو ڤیتامین C و ڤیتامین A بە شێوەی بیتا كارۆتین و كارۆتینۆیدەكان كە دوو مادەی دژەئۆكسانی بەهێزن بۆ هاوسەنگكردنەوەی مادە كۆلكە سەربەستەكان. كۆلكە سەربەستەكان بەرپرسن لە نیشتنی كۆلیستیرۆل لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكان و رەقبوونی خوێنبەرەكان، هەروەها تێكدانی دەمار و بۆڕییەكانی خوێن لە نەخۆشانی شەكرەدا، ئەگەری تووشبوون بە ئاوی سپی لە چاوەكاندا زیاد دەكەن، ئازارەكانی جومگە لە تووشبووان بە رۆماتییزم زیاد دەكەن، پەیدابوونی ویزە ویز و هەناسەتەنگی لە نەخۆشانی رەبودا. بیبەری شیرین گەلێك لەم نیشانانە كەم دەكاتەوە یان سووكیان دەكات. خواردنی بیبەری شیرین كۆئەندامی دڵ و سووڕان لە نەخۆشی دەپارێزێت چونكە فۆلیك ئەسید و ڤیتامین B6 لەخۆدەگرێت كە گرنگن بۆ دابەزاندنی رێژەی مادەی هۆمۆسیستین Homocysteine بەوەی كە ئەم مادەیە زیانبەخشە دەگۆڕن بۆ مادەیەكی سوودبەخش، ئەم مادەیە زیان بە خوێنبەرەكان دەگەیەنێ و ئەگەری نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاد دەكات. بیبەری شیرین ریشاڵی تێدایە كە یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن دەدات، كۆلیستیرۆلیش مەترسییەكی ترە بۆ تووشبوون بە نۆرەی دڵ و جەلتەی مێشك. هەروەها بیبەر بە ڤیتامینەكانی C و بیتا كارۆرتین و فۆلیك ئەسیدەوە، قۆڵۆن لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت. بیبەری شیرینی سوور مادەی لایكۆپین Lycopene لەخۆدەگرێت كە رۆڵێكی گەورەی هەیە لە پاراستنی گلاندی پرۆستات لە شێرپەنجە، هەروەها رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە چەند جۆرێكی دیكەی شێرپەنجە وەكو شێرپەنجەی ملی منداڵدان،پەنكریاس، میزڵدان. بیبەریی شیرین سوودی تەندروستی تریشی هەیە وەكو: باشتركردنی تەندروستی كۆئەندامی هەناسە بە پاراستنی ناوپۆشی بۆڕییەكانی هەناسە، پاراستنی جومگەكان لە هەوكردنی رۆماتیزمی، پاراستنی چاوەكان لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن.
gulan
بـــۆچی خـــۆراكی منداڵەكەت كەم دەبێتەوە؟
زۆر لە دایكان گلەیی ئەوەیان لە منداڵەكانیان هەیە كە بە پێی پێویست خۆراك ناخۆن یان بەلای كەم ئەو خۆراكانە ناخۆن كە بۆ گەشەیان پێویستە. ژمارەیەكی زۆری منداڵان لەپاش ساڵی یەكەمی تەمەنیاندا تەنها ئەو خۆراكانە دەخۆن كە خۆیان حەزیان لێدەكەن نەك ئەو خۆراكانەی كە ئێمە بۆیان تەرخان دەكەین. هەندێك جار منداڵ هەرگیز ئەو خۆراكانە ناخوات كە ئێمە پێشكەشی دەكەین، لەوانەیە كە تەنها بسكویت و شوكولاتە بخوات یان جبس و شیرینی بخوات. چارەسەركردنی ئەم مەسەلەیە لە لایەن دایكەوە سەبری زۆری دەوێت، ئەگەر منداڵەكەت لە رووی چالاكی بەدەنی و چالاكی هزری و نووستنەوە هیچ گرفتێكی نەبوو، ئەوە پێویست بە نیگەرانی ناكات و مانای ئەوە دەگەیەنێت كە زۆربەی مادە خۆراكییە گرنگەكان بۆ لەش دابین كراون. بەهەرحاڵ، لەسەر دایكان پێویستە كە جەخت لەسەر ئەو خۆراكانە بكەنەوە كە بۆ تەندروستی منداڵ پێویستن، بۆ نموونە پرۆتین و ڤیتامین و كانزایەكان لەگەڵ حیسابكردن بۆ حەزە خۆراكییەكانی منداڵ، لەوانەیە كە ئەمەش كاتێكی بوێت. ئەگەر ئارەزووی منداڵەكەت بە گشتی بۆ هەموو جۆرە خۆراكێك كەم بووبێتەوە، بیر لە كەمخوێنی بكەوە. منداڵ پاش لەدایكبوونی بۆ ماوەی 4 مانگ یەدەكی كانزای ئاسنی لە لەشدا هەیە كە پێویستە بۆ پاراستنی منداڵ لە كەمخوێنی. كەمخوێنی وا لە منداڵ دەكات كە ئارەزووی خواردنی بۆ هەموو خۆراكێك كەم بێتەوە سەرەڕای رەنگ زەردبوون و زوو ماندووبوون و بێ هێزی گشتی.
زۆر جاریش بوونی مشەخۆر لە ریخۆڵەدا وەكو كرمەكان بارەكە ئاڵۆزتر دەكات، منداڵ لێرەدا دەكەوێتە ناو گێژاوێكەوە واتە كەمخوێنی كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردنیش دەبێتە هۆی كەمبوونی زۆربەی مادە گرنگەكان و كەمی ئاسن و كەمخوێنی. كەمخوێنی منداڵ لە لایەن دكتۆر بە دەرمانی تایبەت چارەسەر دەكرێت.
gulan
ماسییش وەرزش دەكات
كاتێك دەگوترێت گیانداری ماسی بە یەكێك لە زیرەكترین گیاندارەكانی ناو ئاو دادەنرێ، زۆر جار ئەو تێڕوانینە بە هەڵە دادەنرا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی سووری خوێنی ماسی پێچەوانەی گیاندارەكانی دیكەیە.
دوای ئەوەی لەلایەن گەنجێكی قوتابی لە وڵاتی (بەریتانیا)، توانی ماسییەكان بە سەیرترین رێگا راهێنان بكات بۆ ئەوەی خاوەن مێشكێكی تەواو بێ.
راهێنانی (ریتشارد) لەسەر وەرزش كردنی ماسییەكان بوو، توانی ماسییەك فێری یاری باسكە و تۆپی پێ و هۆكی بكات، دواتریش وێنەی ماسییەكە گیرا لە كاتی وەرزش كردنەكە و بەمەش سەلماندی ماسی خاوەن مێشكێكی بەهێزە.
gulan
كراسە سەیرەكان بە گلۆپ و فسفۆر
مۆدە سەیرەكان بە جوانترین شێواز دەردەكەون، تەنانەت بە لایەنە سەیرەكان مامەڵە لەگەڵ جلوبەرگەكان دەكەن بۆ ئەوەی بە سەرەنجراكێشترین رێگە دەربكەوێت و لەلایەن گشت كەسێك جوان و كراوە بێ، كاتێك بیر لە مۆدەیەك دەكرێتەوە، دەبێ بە ناسكترین شێواز دەربكەوێ، كەچی ئەو جلە یان ئەو كراسە یەكێكە لە تاكترین كراسەكان. شێوەی ئەو كراسە لە گلۆپ و فسفۆر نەخشێنراوە، دەكرێ ئەو كراسە رووناكی هەبێ، دوو جۆرە كراس هەن، یەكێكیان لە فسفۆر نەخشێنراوە، ئەوەی دیكەش گلۆپی بچووكی لەناو كراسەكە دانراوە.
GULAN
كورسیەك لە درەخت
بەهرە سەیرەكان لە حاڵەتە جوانەكان دەردەكەون، لەگەڵ ئەو رێگەیانەی بۆ ئەو كارە جوانانە ئامادە دەكرێن، رەنگە لە هەندێك حاڵەتدا كارەكان بە رێگەی كاری دەست ئەنجام بدرێ، وەك ئەو كارە دەستیانەی لەلایەن كەسە بە بەهرەكان ئامادە دەكرێت.
ئەوەی دەیبینن یەكێكە لە س ەیرترین كورسییەكان، یان سەیرترین دار! شێوەی ئەو دارە لەسەر شێوەی كورسی دەركەوتووە، مرۆڤ دەتوانێ لەسەری دا‌نیشێت، بیرۆكەی ئەو كارە لەلایەن (جۆزیف) بوو، ئەوەی لە وێنەكە دەردەكەوێ، لەسەرەتای روواندنی دارەكە، چەند بۆڕییەكی هێنا و لە شێوەی كورسی بوو، بەم جۆرە دارەكە لە نێو بۆڕییەكان رواوە و دواتر بۆڕییەكان شكێنراوە و بۆتە كورسی.
gulan-
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
به‌خێر بێیت هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
ئه‌م ماره ئه‌ندامێكه له خێزانه‌كه‌یان
زۆر هەن حەز بە لایەنێك لە ژیان دەكەن، لەوانە نەوەك لەسەر ئاستی تاكەكان، تەنانەت ئاستی خێزان و نەتەوە و كۆمەڵگاكانیش، یەكێك لە سەیرترین خێزانێك لە جیهان، بریتیین لەو خێزانە. رەنگە خێزان هەبن حەزیان بە گیاندارە خۆماڵییەكان بێ، بەڵام ئەو خێزانە حەزیان بە گیاندارێگە، یەكێكە لە ترسناكترین گیاندارەكان. لە وڵاتی مەنگۆلیا، خێزانێك هەن رۆژانەی ژیانیان لەگەڵ ئەو گەورەترین مارە بەسەر دەبەن، تەنانەت وەك ئەوەی كەسێك بێ لە ئەندامی خێزانەكانیان، درێژی مارەكەش نزیكەی (2) مەتر و نیو دەبێ، لە كاتی نان خواردن و نووستنیش لەگەڵ مارەكە دەخەون.
gulan
بەپێ سەر كەوتن بە سەر جەستەی منداڵ، بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی
نەریەت و لایەنە تایبەتەكان بە هەر نەتەوە و هۆزێك جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەوانەی دیكەدا، ئەمەش بەپێ هەر لایەنێك بەخۆیەوە دەوەستێت. لەلای هۆزێك لە هەرێمێك لە وڵاتی (هیندستان)، بیر و بۆچوونێك هەیە دەربارەی پیاوە پیرۆزەكانی ئەو هۆزە، كە پێ ئەو پیاوانە بە بەهرەیە و توانای چاككردنەوە و پێدانی تەندرووستی هەیە بۆ منداڵانی ئەو هۆزە.
رێگەی چاككردنەوە و چارەسەرییەكەش لە رێگەی بە پێ بەسەر كەوتنی جەستەی منداڵە بچووك و ناسكەكانە، بۆ ئەوەی لە ژێر پێ پیاوە پیر و گەورەكانی ئەو هۆزە چارەسەر و چاكببنەوە، ئەوەی سەیر بێ منداڵەكان هیچیان بەسەر نایێ لە كاتی سەركەوتنەكە.
gulan
ده‌ست و خامە ت خۆش بێت خوازیارم هەردەم بە ختەوەر بیت هاووڕێ بەڕێزە کەم
ده‌ست و خامە ت خۆش بێت خوازیارم هەردەم بە ختەوەر بیت هاووڕێ بەڕێزە کەم
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
په‌یام دۆزرایه‌وه [ 1،261 بۆ 1،302 له 2،365 ]