1،387

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://up99.com/upfiles/jpg_files/50f91030.jpg
جگه‌ره‌ ئه‌و كێشه‌گه‌وره‌یه‌ی جیهانیان پێوه‌یه‌وه‌ ده‌ناڵێنن به‌هۆی زۆری زیانه‌كانیه‌وه‌
ئێمه‌ش تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر چه‌ند زیانێك و  نهێنی و حه‌رام كردنی له‌ قورئانی پیرۆز

1- خودای گه‌و‌ره‌ ده‌فه‌رمووێت( وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلا تَعْتَدُوا ) البقره‌ /195
واتا: به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن
* بێ گومان جگاره‌ش به‌ره‌وو تیاچونت ده‌بات به‌لام به‌ تێپه‌ر بونی كات .

2- خودای گه‌و‌ره‌ ده‌فه‌رمووێت ( يَسْأَلونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا ) البقره‌/219
واتا: ئه‌ی محمد پرسیارت لئ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ق و قومار پیان بڵێ،له‌و دووانه‌ تاوان و  گوناهێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ (ئاده‌میزاد) هه‌رچه‌نده‌ سودیان تیدایه‌ بۆ خه‌لكانێك بێ گومان گوناهه‌‌كه‌یان گه‌وره‌ تره‌ له‌ كه‌ڵك و سووده‌كه‌یان.

*به‌ هه‌مان شیوه‌ جگاره‌ش له‌ بئ سووده‌كان ده‌ژمێردرێت ئه‌گه‌ر چی سوودی هه‌یه‌ بۆ چه‌ند كه‌سێك كه‌ بیفرۆشێت و بازرگانی پێوه‌ بكات
خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت( بئ گومان گوناهه‌‌كه‌یان گه‌وره‌ تره‌ له‌ كه‌ڵك و سووده‌كه‌یان) لیره‌دا ده‌ر ده‌كه‌وێت كه‌ بازرگانی كردن و فرۆشتنی جگه‌ره‌ ریگه‌ پیدراو نیه و حه‌رامه‌‌.

3- خودای گه‌و‌ره‌ ده‌فه‌رمووێت ( وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيماً) النساء/29
واتا: خۆتان مه‌كوژن  یه‌كتری به‌ ناحه‌ق مه‌كوژن كاتێك بێزاری و بئ تاقه‌تی رووتان تئ ده‌كات یان توشی زیانێك ده‌بن به‌راستی خوا میهره‌بانه‌ پێتان .

*لیره‌شدا خودا ده‌فه‌رموێت (خۆتان مه‌كوژن یه‌كتری به‌ ناحه‌ق مه‌كوژن)
جگه‌ له‌وه‌ی جگاره‌ كێشان خۆ كوشتنـێكی راسته‌قینه‌یه‌ به‌ پێی تێپه‌ر بوونی كات،له‌ چه‌ندین لێكۆلینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ دوكه‌ڵی ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ی جگه‌ره‌ كیش فرێی ئه‌داته‌ ده‌ره‌وه‌ خه‌لكی تریش تۆشی هه‌مان زیان ده‌كات هه‌وای ده‌ور و پشتی ژه‌هراوی ده‌كات به‌ گازه‌ زیان به‌خشه‌كان كه‌ سیسته‌می ژینگه‌ تیك ئه‌دات و هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت(لاضرر ولاضرار) واتا نه‌زیان به‌ خۆت بگه‌یه‌نه‌ نه‌ به‌كه‌سی به‌رامبه‌رت.

4- خودای گه‌و‌ره‌ ده‌فه‌رمووێت ( وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللَّهَ لاَ يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ) المائده‌/87
واتا: ده‌ست درێژی مه‌كه‌ن چونكه‌ به‌راستی خوا ده‌ست درێژكارانی خۆش ناوێت

*وه‌ك له‌ پێشتر باسمان كرد (‌ دوكه‌ڵی ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ی جگه‌ره‌ كیش فرێی ئه‌داته‌ ده‌ره‌وه‌ خه‌لكی تریش تۆشی هه‌مان زیان ده‌كات) ئینجا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌هۆی ئه‌م دوكه‌ڵه‌ زیانیان پئ ده‌گات به‌ بێ ویستی خۆیانه‌ بۆیه‌ ئه‌م كاره‌ی جگه‌ره‌ كیشان ده‌چێته‌ خانه‌ی ده‌ست دریژی كردن.

5- خودای گه‌و‌ره‌ ده‌فه‌رمووێت ( وَلَا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ ) الانعام/141
واتا: سنور ده‌ر مه‌چن و ده‌ست ده‌ست دریژی مه‌كه‌ن چونكه‌ به‌ڕاستی خودا ده‌ست دریژكه‌رانی خۆش ناوێت.

*خودای گه‌وره‌ هه‌ر مرۆڤێك به‌شی خۆی رزق رۆزی داوه‌ پێی  به‌لام فه‌رمانمان پئ ده‌كات له‌رێگای باشه‌دا به‌كاری بهێنـین و زیاده‌ ڕه‌وی تیانه‌كه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ شتێكی پیس و بێ سوودی وه‌ك جگه‌ره‌ی بده‌ی
ده‌چیته‌ خانه‌ی سنوربه‌زاندن (اسراف) كه‌ هیچ پیویست نیه‌ .

6- خودای گه‌و‌ره‌ ده‌فه‌رمووێت (وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ) الانعام/142
وتا: نه‌كه‌ن شوێن هه‌نگاو و (نه‌خشه‌و پیلانی) شه‌یتان بكه‌ون چونكه‌ به‌راستی ئه‌و دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یــــــــه‌.

* شه‌یتان هه‌مووكات له‌ كه‌مین دایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ خشته‌ ببات و نه‌خشه‌و پیلانی بۆ داده‌نێت بێ گومان جگه‌ركیشانیش هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه‌ نه‌خشه‌ی شه‌یتانه‌ كه‌ جگه‌ له‌ خراپه‌ هیچی تر فێری مرۆڤ ناكات ئه‌وه‌یشی به‌ ریگا كه‌ی دا بروات زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت .

7 - خودای گه‌و‌ره‌ ده‌فه‌رمووێت( وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ ) الاعراف/157
واتا: هه‌رچیه‌ك پاك و چاكه‌ بۆیان حه‌لال ده‌كــــــا و هه‌ر چیه‌ك پیس و نا پوخته‌ لێیان حه‌رام ده‌كا.

*جگه‌ره‌ یه‌كێكه‌ له‌ شته‌ پیس و نا پوخته‌كان كه‌ هیچ سوودێكی نیه‌ جگه‌ له‌ زیان.

8- خودای گه‌و‌ره‌ ده‌فه‌رمووێت ( وَآتِ ذَا الْقُرْبَى حَقَّهُ وَالْمِسْكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا) الاسراء/26
واتا: ده‌ست بڵاویش مه‌بن ماڵ و سامانیش به‌فیرۆ مه‌ده‌ .

*پاره‌ و سامان خه‌رج كردن له‌ رێگه‌ی جگه‌ره‌كێشاندا به‌ فیرۆ دانێكی ئاشكرایه‌ كه‌ جگه‌ره‌ كێشه‌كانیش خۆشیان دانی پیداده‌نێن .

9- خودای گه‌و‌ره‌ ده‌فه‌رمووێت( إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا ) الاسراء/27
واتا: چونكه‌ به‌راستی ئه‌وانه‌ی  ماڵ و سامانیان به‌ فیرۆ ده‌ده‌ن له‌ رێگای خراپدا سه‌رفی ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ هه‌میشه‌ وه‌ك برای شه‌یتانه‌كان وان شه‌یتانیش به‌رامبه‌ر ناز و نیعمه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگار زۆر نا شوكر و به‌د نمه‌ك و سپڵه‌یه‌.

*جگه‌ره‌ كیش مال و سامانی به‌ فیرۆ ده‌دات وه‌ك پێشتر باسمان كرد خودای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێت (ئه‌وانه‌ی  ماڵ و سامانیان به‌ فیرۆ ده‌ده‌ن له‌ رێگای خراپدا سه‌رفی ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ هه‌میشه‌ وه‌ك برای شه‌یتانه‌كان وان شه‌یتانیش به‌رامبه‌ر ناز و نیعمه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگار زۆر نا شوكر و به‌د نمه‌ك و سپڵه‌یه) كه‌ له‌ رۆژی دوای شوێنی ناو ئاگری به‌تینی دۆزخه‌.

به‌شێك له‌و زانا ئاینیانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ كه‌ جگه‌ره كێشانیان حه‌ڕام كردوه‌
1-   شێخ عبدالعزیز بن باز
2-   د. يوسف قضاوى
3-   د. نصرفرید واصل ( مفتی كۆماری مصر)

به‌شێكی كه‌م له‌ پێكهاته‌كانی جگه‌ره‌:-

1-   نیكۆتین: كاریگه‌ر ترین و به‌هێز ترین مادده‌ی كیمیایی كه‌ له‌ پێكهاته‌ی ژه‌هراوی جگه‌ره‌داهه‌یه‌ نیكۆتینه‌ ، به‌ 7چركه‌ ده‌گاته‌ میشكی مرۆڤ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ته‌سك بوونه‌وه‌ی مولووله‌ی خوێن هاتو چۆكردنی خوێن زه‌حمه‌ت ده‌كات

2-   یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن:له‌گه‌ل هه‌لمژینی یه‌كه‌م قومی جگه‌ره‌ یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌چێته‌ ناو خوێن و رێگر ده‌بیت له‌ گه‌یشتنی ئۆكسجین  بۆ خانه‌ و شانه‌كانی له‌ش وه‌ هه‌روه‌ك چۆن له‌ ژیانی رۆژانه‌ماندا دیاره‌ ئه‌وه‌ی به‌ هیزه‌ زاڵــــه‌ به‌سه‌ر بێ هیز و له‌ ناوی ده‌بات  به‌ هه‌مان شێوه‌ یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن 210 جار له‌ ئۆكسجین به‌هیزتره بۆیه‌ ناهیڵێت ئۆكسجین به‌ ئاسانی بگاته‌ هیمۆگڵۆبین خۆی ده‌ست به‌ سه‌ر هیمۆگڵۆبین داده‌گریت و كارلیكی له‌گه‌ل ده‌كا (كاربۆكسی هیمۆگڵۆبین) پێك ده‌هێنن كه‌ ماده‌یه‌كی ژه‌هراویه‌ زیان به‌ خوێن ده‌گه‌یه‌نێت .

3-   زقت: تێكهه‌له‌یه‌كی چره‌ بۆنێكی كاریگه‌ر و  ره‌نگێكی قیزه‌ونی هه‌یه‌ كه‌ ره‌شه‌ ، ماده‌یه‌كی تێدایه‌ مرۆڤ توشی شیڕپه‌نجه‌(سرطان) ده‌كات و به‌ دیواری بۆڕی هه‌ناسه‌ ده‌نوسیت و تێكی ده‌دات ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار ده‌یگرێت.

بۆزانینـــت:-

* نرخی جگه‌ره‌ له‌ وڵاتانی كه‌نداو به‌ كوردستانی خۆشمانه‌وه‌ نیوه‌ی نرخه‌كه‌یه‌تی له‌و وڵاته‌ی لێی دروست ده‌كرێت  ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ئیمه‌ پێی ئالوده‌بین و پێی له‌ ناو بچین كه‌ جه‌نگیكی پێشكه‌وتوه‌ .

* له‌  80% ی تووش بووانی به‌ نه‌خۆشی شێڕپه‌نجه‌ی سیه‌كان جگه‌ره‌ كێشن.

* جگه‌ره‌ توشی نه‌زۆكیت ئه‌كات

*كه‌سی جگه‌ره‌ كیش له‌ رووی هێزی جه‌سته‌ییه‌وه‌ زۆر بێ هیز و لاواز ده‌بێت.

*زانایان سه‌لماندویانه‌ كه‌ جگه‌ره‌ توانای بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ لاواز ده‌كات .

*ئه‌گه‌ر4كاتژمێر له‌ ژورێك دابنیشی كه‌ جگه‌ره‌ی تیا ده‌كێشرێت وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ 10جگه‌ره‌ت كێشابیت

*كه‌سی جگه‌ره‌كێش 14 سال له‌ كه‌سێكی ئاسای كه‌ جگه‌ره‌ ناكێشێت كه‌متر ده‌ژی .

له‌كۆتایدا ئه‌گه‌ر تر كه‌سێكی خو گریت به‌ جگه‌ره‌وه‌ دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نهێنی و زیانانه‌ی جگه‌ره‌ كاتی واز هینانه‌ ئه‌گه‌ر نه‌توانیت  كه‌واته‌ تۆ كه‌سێكی توانای گۆران وگۆران كاریت نیه‌  له‌كاتێك پێویسته‌ هه‌ولی بۆ بده‌یت هه‌موو كاریكیش بۆ سه‌ركه‌وتن تیایدا كۆشش و ماندوبونی زۆری ده‌وێت

وه‌ به‌ پیچه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی جگه‌ره‌ نه‌كێشیت پیش هه‌موو شتێك پێویسته‌ سوپاسی خودا بكه‌یت كه‌ دوچاری ئه‌م خووه‌  كوشنده‌یه‌ نه‌بویت خۆت بپارێزیت زۆر وریا بیت كه‌ فێر نه‌بیت

ئاماده‌كردنی: ئه‌حمه‌د باڵه‌ك
سه‌رچـاوه‌ : hezikurd.com

به‌یارمه‌تی:-
ته‌فسیری ئاسان ی(قورئانی پیرۆز)
القاتل البطىء

دستت خۆشبی ... وێنه‌كان زۆر جوانن ماندوبونتی پێوه‌ دیاره‌ سه‌ركه‌وتوبی ...

21 نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت.

زۆر به‌رێزی كاك سه‌رهه‌نگ ان شاء الله و په‌پشتیوانی خودای گه‌ره‌ ئه‌ڵقه‌ی دووه‌میش پاش پێشكه‌ش كردنی دای ئه‌به‌زێنین .

خوا خێرت بنوسێ براكه‌م ...

varin surchy نووسی:

لينكي داكرتن كارناكات تكايه جاكى بكه ن

به‌خێربێی .... ئێستا لینك ئاماده‌یه‌ بۆ گوێبیست بوونی.

به‌خێربێین ....... به‌هیوجای سه‌ركه‌وتن بۆ گشت لایه‌ك

1،393

(25 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

زۆر سوپاس مام گۆدار كاك ڕه‌وشت به‌ڕێزن سه‌ركه‌وتوبن .

http://hero-share.com/download/10095774 … T.mp3.html

كاك سه‌رهه‌نگ ئه‌وه‌ چام كرد ...

21 نووسی:

لای من لینكی داگرتن كار ناكات!!

كاك سه‌رهه‌نگ ئێستا چاكی ئه‌كه‌م .

زۆر سوپاس خوشكه‌ بچوكه‌كه‌م .......به‌خێربێی


به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و ميهره‌بان.
سه‌لامی خوای گه‌وره‌ له‌گشت لايه‌ک و دروود و ستايش بۆ پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلی الله علیه‌ وسلم).

به‌ڕێزان وه‌کو زۆربه‌تان ئاگاداری ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌م له‌ به‌رنامه‌ی به‌بوێری بوون که‌له‌که‌ناڵی ئاسمانی ( ئێن ئار تی )تيفی به‌ميوانداری مامۆستا هاوڕێ،،،فايله‌که‌ ئێم پی سرييه‌ و ماوه‌ی به‌رنامه‌که‌ يه‌ک کاتژمێره‌و قه‌باره‌که‌ی 12 مێگابايته‌ فه‌رموو له‌و لينکه‌ داونلۆدی بکه‌ن:

كلیك لێره‌ بكه‌ بۆ گوێبیست بونی وتار
تێبینی:
پاش كردنه‌وه‌ی لینك كلیك له‌سه‌ر ئه‌م داونڵۆده‌ سوره‌ بكه‌ ، كه‌ ئاماژه‌م پێكردوه‌
http://up99.com/upfiles/jpg_files/aKE90256.jpg

که‌تيايدا چه‌ندين پرسياری گرنگی ئاراسته‌ کراو توانی زۆر به‌لێهاتوويی شاره‌زايی وه‌ڵامی گشت پرسياره‌کان باته‌وه‌و چه‌ندين بابه‌تی گرنگيان باس کرد،،،ئێمه‌ش له‌به‌ر گرنگی به‌رنامه‌که‌ پێمان باش بوو بۆتانی دابنێين و بڵاوی که‌ينه‌وه‌ له‌سه‌ر تۆڕی نێت بۆيه‌که‌مين جار و به‌زووترين کات بۆئه‌وه‌ی هه‌مووان سودی لێوه‌ربگرن

ئه‌مه‌ به‌شی يه‌که‌می ئه‌و به‌رنامه‌يه‌ بوو چاوه‌ڕوانی به‌شی دووه‌می بن هه‌رکه‌ بڵاوبۆوه‌ له‌و که‌ناڵه‌ ئێمه‌ش بۆتانی دائه‌به‌زێنين ،، هيوادارم هه‌مووان سودی لێوه‌بگرن .
له‌ دوعای خێربێ به‌شمان مه‌كه‌م...
پاداشت لای خوای گه‌وره‌وه‌يه‌.

http://up99.com/upfiles/jpg_files/0sJ90140.jpg

وه‌رگیراوه‌ له‌ لاپه‌ره‌ی مامۆستا هاوڕێ له‌فه‌یس بووك

ياسين نووسی:

خوا جەزای خێرت بداتەوە

زۆر سوپاس دوعای خێرمان بۆ بكه‌ن ...

عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن مسعـود رضي الله عنه ، قال : حدثنا رسول الله صلي الله عليه وسلم – وهو الصادق المصدوق - sad إن أحـدكم يجمع خلقه في بطن أمه أربعين يوما نطفه ، ثم يكون علقة مثل ذلك ، ثم يكون مـضغـة مثل ذلك ، ثم يرسل إليه الملك ، فينفخ فيه الروح ، ويـؤمر بأربع كلمات : بكتب رزقه ، واجله ، وعمله ، وشقي أم سعيد ؛ فوالله الـذي لا إلــه غـيره إن أحــدكم ليعـمل بعمل أهل الجنه حتى ما يكون بينه وبينها إلا ذراع فيسبق عليه الكتاب فيعـمل بعـمل أهــل النار فـيـدخـلها . وإن أحدكم ليعمل بعمل أهل النار حتي ما يكون بينه وبينها إلا ذراع فــيسـبـق عليه الكتاب فيعمل بعمل أهل الجنة فيدخلها ) رواه البخاري [ رقم : 3208 ] ومسلم [ رقم : 2643 ].
وتا : -
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ (هةر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ بۆماوه‌ی چل ڕۆژ به‌ (تۆ و ئاو) كۆده‌كرێته‌وه‌ له‌سكی دایكی دا ،
ئینجا ئه‌بێته‌ خوێن و پاره‌ (خوێنی مه‌یوو) وه‌ چل ڕۆژ ئاوا ئه‌مێنێته‌وه‌ پاشان ئه‌بێته‌ گۆشت پاره‌ (پارچه‌ گۆشت) وه‌ چل ڕۆژ ئاوا ئه‌مێنێته‌وه‌ ئینجا فریشته‌ی بۆده‌نێردرێت و ڕوحی به‌به‌رده‌كه‌ن وه‌ فه‌رمان به‌فریشته‌كان ده‌كرێت كه‌ چوار شتی له‌سه‌ر بنوسن
ئه‌ویش ، نوسینی ڕزق و ڕۆزی یه‌كه‌یه‌تی و ئه‌جه‌له‌كه‌ی و كار و كرده‌وه‌كه‌ی
به‌خته‌وه‌ر و چاكه‌ یان سه‌رلێشێواوه‌ ، جا سوێند به‌و خوایه‌ی كه‌ جگه‌ له‌و هیچ خودایه‌كی تر نیه جگه‌ له‌ ئه‌و ‌ ،هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ به‌كرده‌وه‌ی ئه‌هلی به‌هه‌شت هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كات تا یه‌ك بستی ئه‌مێنێت بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئینجا نوسینه‌كه‌ی به‌رده‌وامی لێ ئه‌گرێت ئه‌وسا به‌كرده‌وه‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خ ئه‌كات و ئه‌چێته‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌و ، وه‌هه‌ر یه‌ك له‌ ئێوه‌ به‌كرده‌وه‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خ ئه‌كات تا یه‌ك بستی ئه‌مێنێ بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئینجا نوسینه‌كه‌ی به‌رده‌وامی لێ ده‌گیرێت به‌ كرده‌وه‌ی به‌هه‌شت ئه‌جولێته‌وه‌ و تا ئه‌چێته‌ به‌هه‌شت .

http://up99.com/upfiles/jpg_files/04R13864.jpg

1،400

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ياسين نووسی:

یان لەوانەیە مەبەستت لە ئەهلی تەسەوف بێت واتە سۆفی

نانا مه‌خسه‌دم ئه‌وه نیه‌ ئاغای كنالیكار <3

وڵامی پرسیاره‌كه‌م له‌شێوه‌ی وڵامه‌كه‌ی زانیار ه‌ به‌ڵام ئه‌و نه‌گه‌یشتۆته‌ وڵامی ڕاست

1،401

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ستت خۆش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ خودا پاداشتت بداته‌وه‌ .
خودای گه‌وره‌ پاداشتی مامۆستای به‌ڕێزیش بداته‌وه‌ بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ و جوابدانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێ یان وایه‌ ئیسلام به‌ شمشێر بڵاو كرایته‌وه‌ .

1،402

(25 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

Chya نووسی:

بيرؤزة براكةم كاك شةرةفخان بةبيى ئةو ماوةيةى كة من ليرة ئةندامم بةراستى جى دةستت ديار بوةوو بابةتى جوان و بة سودت بلاو كردؤتةوة ئوميدةكةم هةميشة وا بة بابةتى بة سودو جوانةوة بت بينين دوبارة هيواى سةركةوتن و لةش ساغ ى بؤ تؤى برام دةخوازم

زۆر سوپاس خوشكه‌كه‌م ...خۆشحاڵم كه‌ بابه‌ته‌كانم به‌ دڵی ئێوه‌یه‌ .
ان شاءالله هه‌ر به‌رده‌وامیش ئه‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ چونكه‌ له‌م یانه‌یه‌ فێری زۆر شت بووم...

1،403

(25 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ياس نووسی:

پیرۆزه‌ به‌ هیوای به‌رده‌وام بوون:)

زۆر سوپاس به‌ڕێزی خوشكه‌ بچوكه‌كه‌م .

یاخوا ته‌مه‌ن درێژتر بیت، هیوای به‌رده‌وام بوونت بۆ ده‌خوازم.

زۆر سوپاس به‌ڕێزی خاتو سه‌وسه‌ن ان شاء الله ئه‌وه‌ی له‌ توانامابێت پێشكه‌شی ئه‌كه‌م به‌م یانه‌ جوانه‌ .

1،404

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ستت خۆش خودا پاداشتت بداته‌وه‌ .
به‌ڵام بابه‌ت دوباره‌یه‌ .

1،405

(25 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

زۆر سوپاس بۆ به‌ژداریه‌كانتان ...

1،406

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ZaNYaR نووسی:

ئه‌هلی صوفه‌ میوانه‌كانی ئه‌و ئیسلامه‌ن كه‌سانێكن ماڵ و كه‌س و كاریان نی یه‌ هه‌ژارن

به‌خێربێی ...... وڵامه‌كه‌ت بڕێك نزیك كردۆته‌وه‌ .

زیاتر بیری لێبكه‌وه‌ تا ده‌گه‌یته‌ ئه‌نجامی ته‌واو .

1،407

(25 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

Hussien_Kurdo نووسی:

یاخوا ته‌مه‌ن درێژبی کاکه‌ شه‌ره‌فخان من که‌ لێره‌ تۆم ناسیوه‌ زۆر خۆشحالم که‌ هاورێیه‌کی وه‌کتۆم هه‌یه‌ به‌راستی به‌ وه‌فای

زۆر سوپاس برام ، خۆشحاڵم كه‌ هاوڕێی وه‌كو ئێوه‌م هه‌یه‌ ، زۆر به‌ڕێزی .

1،408

(25 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

AsOs MaHaMaD نووسی:

یاخوا سه‌رکه‌وتوبیت کاکه‌ شه‌ره‌فخان هیوای زیاتره‌ت بۆ ده‌خوازه‌م له‌و یانه‌ جوانه‌

زۆر سوپاس كاكه‌ ئاسۆس به‌ڕێزی براكه‌م .

سه‌رهه‌نگ موحسین نووسی:

یاخوا ته‌مه‌ن درێژتر بیت، هیوای به‌رده‌وام بوونت بۆ ده‌خوازم.

زۆر سوپاس مام سه‌رهه‌نگ خۆشحاڵم به‌ خزمه‌ت كردنی ئه‌م یانه‌یه‌ .


ده‌ستت خۆش بێت بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌م برام

زۆر سوپاس مام به‌ختیار به‌ڕێزی .

1،409

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ژیانی مناڵیم بیركه‌وته‌وه‌ ئه‌وكاته‌ی یاریمان به‌ تۆپی باغه‌ ئه‌كرد زۆر خۆشبوو .

1،410

(25 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ياسين نووسی:

تەمەن درێژ بی هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لە کارەکانت سەرکەوتوو بی بۆ خزمەت کردنی ئەم یانەیە

زۆر سوپاس برام خۆشحاڵم به‌ خزمه‌ت كردنی ئه‌م یانه‌یه‌ ...سه‌ركه‌وتوبی

1،411

(25 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

baxtear kurdi نووسی:

ان شاء الله خوای گه‌وره‌ ته‌مه‌نت درێژ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ند سالێكی تریش له‌گه‌ل ئه‌م یانه‌یه‌ به‌رده‌وام بیت

من یه‌ك پرسیارم هه‌یه‌ ................

     ئایه‌ تۆ چ كاره‌یی  ... ئه‌گه‌ر خویندكاری له‌ چ قوتابخانه‌یه‌كی

زۆر سوپاس كاك به‌ختیار زۆر به‌ڕێزی خۆشحاڵم به‌ په‌یامه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوبێ ...

وه‌الله برام چت لێ بشارمه‌وه‌ جارێ ئیشم دیار نیه‌ ڕۆژێك ده‌چمه‌ مه‌شته‌ل(نه‌مامگه‌) نه‌مامه‌گه‌مان هه‌یه‌ ، ڕۆژێك ده‌چمه‌ عملاتی و ڕۆژێكیش له‌ماڵم
ورده‌ ورده‌ ژان به‌سه‌ر ئه‌به‌م ...

برا خوێندنم ته‌واو كردوه‌ ... پیشه‌ی خۆم په‌رستاری یه‌ ...

1،412

(25 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سڵاو میهره‌بانی خودای گه‌وره‌ بڕژێنه‌ سه‌ر ئێوه‌ و گشت موسڵمانێك ...
زۆر سوپاس برام ان شاء الله هه‌موو ئه‌چین بۆ به‌هه‌شت .، امین اجمعین

له‌خزمه‌ت دام بۆ وڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان

یه‌كه‌م : كه‌مێ قورسه‌ چونكه‌ له‌ ماڵی بابم جیانابمه‌وه‌ به‌م زوانه‌ ...

دووه‌م : یه‌كم جار نورسی نیه‌ نێرسه‌ واتا په‌رستار (په‌رستاری پیشه‌ی خۆمه‌ )

سێ یه‌م : به‌ڵێ شه‌طرنج ئه‌زانم و زیره‌كیشم له‌ خوطه‌كه‌ی ناپلیۆن پۆناپارد

دووباره‌ زۆر به‌ڕێزی براكه‌م خۆشحاڵم به‌و دوعایانه‌ت ، ان شاء الله قبوڵن

1،413

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

baxtear kurdi نووسی:

بمبوره‌ من نازانم ..............

بۆ نازانی ؟

زۆر ئاسانه‌ .

1،414

(25 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان

زۆر خۆم به‌خۆشحاڵ ئه‌زانم كه‌ توانیومه‌ ساڵێك له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ به‌رده‌وامبم
هه‌ر له‌م په‌یامه‌مدا ئه‌مه‌وێ سوپاسی ئه‌م یانه‌یه‌ بكه‌م كه‌ زۆر شتی تیا فێربووم و ژیانی زۆر گۆری یوم
ئێستاش حه‌ز ئه‌كه‌م هه‌موو ئه‌ندامان به‌ژداری بكه‌ن له‌م په‌یامه‌ و ڕه‌ی خۆیان بنوسن له‌سه‌ من و هه‌ر پرسیارێكیان هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی
من بیكه‌ن به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ئاماده‌ی وڵام دانه‌وه‌ی هه‌موو پرسیارێكم ...
                                                 
                                                                                                    21\10\2011

1،415

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر به‌خێربێی به‌هیوای به‌رده‌وامیت له‌م یانه‌یه‌ ...

21 نووسی:

زۆر كه‌سیی تری هه‌ڵگری ئه‌و نه‌خۆشییه‌م بینیه‌، خوا شیفای بدات ان شاءالله.

1،417

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

پـــرســـــــــــارێكی زۆر ئاسان ؟؟؟

ئه‌هلی صوفه‌ كێ بوون یان به‌ چ كۆمه‌ڵێك ئه‌وترا ئه‌هلی صوفه‌ ؟


                                                به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و وڵامی ڕاست ...

ده‌سته‌كانت خۆش باجی ...

بابه‌تێكی زۆر به‌سود و پێویسته‌ ...

خودا خێرت بنوسێ .

ماشاءالله خودا پاداشتی بداته‌وه‌ ...

به‌ڕاستی زۆر خۆشه‌ خۆزگه‌م به‌ ئه‌و .

ده‌ستی مامۆستا ابوبكر خۆشبێ وڵامێكی جوانی داوه‌ته‌وه‌ ...

ڕیسوابن دوژمنانی ئیسلام هه‌روه‌ك بینیمانه‌ چۆن ڕیسوابونه
مێژوو شاهێده‌ ئه‌وه‌ی دژی ئه‌م ئاینه‌ پاكه‌ وه‌ستابێ چۆن ڕیسوا بووه‌ و ناویان چۆته‌ نێو زبڵادانی مێژوو .

بسم الله الرحمن الرحيم

تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ مَا أَغْنَى عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ

ده‌سته‌كانی بشكێ ابه‌ لهب و ڕیسوابی ئاشكرایه‌ كه‌ هه‌ر ڕیسواش ده‌بێت و له‌ناو ئه‌چێت  ئه‌و ماڵ و دارایه‌ی كۆی كردۆته‌وه‌ به‌ فریای نه‌كه‌وت

سَيَصْلَى نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِّن مَّسَدٍ

له‌ ئاینده‌دا ئه‌خرێته‌ ناو ئاگرێكی بڵێسه‌داره‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌هاژنه‌كه‌شی كه‌ هه‌میشه‌ هه‌ڵگری كۆڵه‌ داره‌ و ئازاری پێغه‌مبه‌ر ده‌دات
هه‌میشه‌ گوریسێكی چنراو  له‌ پوشی خورما له‌گه‌ردنیایه‌تی له‌ قیامه‌تیش زنجیری ئاسن ئه‌خرێته‌ گه‌ردنی

سه‌به‌بی دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته‌ ئه‌و بوو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم )كاتی تیره‌و تایه‌فه‌كانی كۆكرده‌وه‌ و په‌یامی خودای پێڕاگه‌یاندن ،
ابو لهب وتیه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) ده‌ستت بشكێ بۆ ئه‌وه‌ ئێمه‌ت كۆكرده‌وه‌ ...

خودای گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ی نارده‌ خواره‌وه‌ كه‌ كه‌ هێرشێكی به‌رده‌وامه‌ بۆسه‌ر ابو له‌هب و ئه‌وانه‌ی له‌و ابو لهب ئه‌چن

1،421

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر به‌خێربێی  به‌هیوای به‌رده‌وام بونت له‌گه‌ڵمان .......

1،422

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

وه‌ی به‌خێربێی كاكه‌ هه‌نگاو ......... ڕوناكت كرده‌وه‌ .

نزیكه‌ی 1300 جووله‌كه‌ په‌لاماری گۆڕی (یوسف پێغه‌مبه‌ر) ده‌ده‌ن و تێكی ده‌شكێنن!!



نزیكه‌ی 1300 تووندڕه‌وی جووله‌كه‌ به‌ پاڵپشتی هێزه‌كانی پۆلیس له‌ ناوچه‌ی (بیڵاته‌) له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری (تابلس) له‌كه‌رتی ڕۆژئاوا چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو 12/10/2011 په‌لاماری گۆڕی (یوسف پێغه‌مبه‌ر –علیه السلام-) ده‌ده‌ن و گۆڕه‌كه‌ی تێك ئه‌ده‌ن!!
شایه‌تحاڵه‌كان: ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌وا ده‌یان ئامێری سه‌ربازی زایۆنی سه‌ربازانی جووله‌كه‌ بۆ پاڵپشتی كردن و پاراستنی یه‌كه‌جێنشینه‌كانی جووله‌كه‌ هاتبوون، دوای ئه‌و كاره‌ قیزه‌ونه‌ی كه‌ ئه‌نجامیان دابوو!!
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی (ها ئارتس) ڕایگه‌یاند كه‌وا ده‌یان جووله‌كه‌ی جینشینكراو له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆشكی باشووری نابلس و زیاتر له‌ 170 بنه‌داری زه‌یتوونیان له‌ گونده‌كه‌ هه‌ڵكێشاوه‌!

ده‌نگی ئیسلام

1،424

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م زانیاریه‌ ....

من زۆر حه‌ز به‌ بابه‌تی ئیعجازی ئه‌كه‌م

1،425

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

بەخێربێی بۆ ئەم یانەیە

ئێمەش خۆشحاڵ دەبین بە هاوڕێیەتیت

بە هیوای بەردەوامیت لێرە

1،426

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به‌خێربێی باجی یارا

به‌هیوای به‌رده‌وامیت له‌گه‌ڵمان ....

ده‌ستت خۆش به‌ڵام بابه‌ت دوباره‌یه‌ .

1،428

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ساندی خوشكه‌كه‌م زۆر سوپاس خۆشحاڵم كه‌ به‌دڵت بوو

مامۆستا شه‌یدا زۆر سوپاس به‌خێربێی ...

هیوادارم كه‌ سودی هه‌بێت .......