حسێن خۆشناو نووسی:زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی حسێن خۆشناو
حسێن خۆشناو نووسی:زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت بهقوربان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
هەستەوەری لووت
هەستەوەری لووت Allergic Rhinitis بریتیە لە كاردانەوەی لووت بەرانبەر بە چەند مادەیەك لە هەوادا كە دەبنە هۆی دەردانی مادەی هیستامین، كە ئەویش دەبێتە هۆی پەیدابوونی هەوكردن و هاتنەخوارەوەی شلە لە لووت و گیرفانەكانی لووت(جیوب) و چاوەكاندا.هەستەوەری لووت لەوانەیە كە مەیلێكی خێزانی یان زگماكی هەبێت. هەستەوەری لووت دوو جۆری هەیە: هەستەوەری وەرزی Seasonal، كە لە وەرزی بەهاردا و لە تەمەنی كەمتر لە شەش ساڵدا روونادات، هەستەوەری ناوەرزی كە بە درێژایی ساڵ دەبینرێت و لە تەمەنی بچووكتر لە شەش ساڵدا سەرهەڵدەدات. ئەو مادانەی كە دەبنە هۆی ئەم جۆرە هەستەوەرییە بریتین لە هەڵاڵەی گوڵ، تۆز و خۆڵ، تووكی ئاژەڵ. نیشانەكانی هەستەوەری لووت زۆرن وەكو: پژمین، لووت گیران، هاتنەخوارەوەی شلە لە لووتدا، خورشت لە ناوپۆشی لووتدا، كڕانەوەی قوڕگ و گوێیەكان، خورانی چاوەكان، لووت پژان. ئەو منداڵانەی كە تووشی هەستەوەری لووت دەبن لەوانەیە كە نیشانەی دیكەشیان هەبێت لەمانە: پرخە، هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، هەناسە وەرگرتن بە دەم، دووبارەبوونەوەی هەوكردنەكانی گوێ. هەستەوەری لووت لە لایەن دكتۆری قوڕگ و لووت و گوێدا بە ئاسانی دەستنیشان و بە چەند دەرمانێكی دژی هەوكردن و دژی هەستەوەری و دڵۆپی تایبەتی لووتەوە چارەسەر دەكرێت.
gulan
مادە دژەئۆكسانەكان چین ؟
لەگەڵ هەر هەناسە وەرگرتنێكد بە هۆی هەڵمژینی گازی ئۆكسجین كە گازێكی تەقێنەرە لە لەشدا كرداری ئۆكسێن Oxygenation روودەدات، كرداری ئۆكسان دەبێتە ئەگەری پەیدابوونی چەند مادەیەكی یان كۆلكەیەكی سەربەست Free Radicals، ئەم ماددە كیمیاییانە ئۆكسجین لەخۆدەگرن بە ئەلیكترۆنێكی سەقەتەوە كە وایان لێدەكات بە ئاسانی كاریگەری بكەنە سەر DNA، پرۆتینەكان، پەردەی خانە، كۆلیستیرۆل، لە ئەنجامدا دەبنە هۆی گۆڕان لە DNA و تێكچوونی فرمانی پرۆتینەكان و تێكشكانی پەردەی خانە. ئەم كاریگەرییانە دەبنە هۆی زووپیربوون و زیادبوونی ئەگەری شێرپەنجە، نەخۆشی دڵ، دابەزینی بەرگری لەش، ئاوی سپی لە چاوەكاندا، تێكچوون لە فرماانەكانی مێشكدا. مادە دژەئۆكسانەكان Antioxidants دژی كرداری ئۆكسان دەوەستنەوە و نایەڵن كە كاریگەری خراپ بكەنە سەر تەندروستی. گەلێك ڤیتامین و كانزا و دژەئۆكسانە رووەكیەكان (فایتۆكێمیكەلەكان Phytochemicals) لە ئارادان. بۆ نموونە ڤیتامین A، ڤیتامین C، ڤیتامین E، كانزای سیلینیۆم، كانزای زینك. نموونەی دژەئۆكسانە رووەكییەكان وەكو فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids))، كارۆتینۆیدەكان، فینۆلیكەكان (Phenolics)، لایكۆپێن Lycopen))، كوێرسێتین، لیمۆنین..هتد جۆراوجۆركردنی خۆراك بەتایبەتی بەرووبوومی سەوزە و میوەكان پێویستی رۆژانە لە زۆربەی هەرە زۆری ماددە دژەئۆكسانەكان دابین دەكات.
gulan
چێشتخانە سەیرەكانی چین
لەگەڵ ئەوەی خەڵكی وڵاتی چین زۆرترین رێژەیان هەیە لە جیهان، ئەو ژمارە زۆرە دەبێ جێگە و شوێنی خۆیان هەبێ، بۆ نموونە : دەبێ هەر یەكە خانووێكی هەبێ، یان لە شوێنێكی تایبەتدا نان بخوات. بۆیە چێشتخانەكانی ئەو وڵاتە دەبێ گەورە بێ و ئەگینا جێگەی كەس نابێتەوە. ئەمەش نموونەی یەكێكە لە چێشتخانەكانی وڵاتی چین.
gulan
كاتێك دەسەڵاتەكان دەدرێت بە كچان و خانمان
كارە سەیرەكان هەر یەكە بەپێ هەر كەسێكەوە دەوەستێ، وەكو ئەوەی دەگوترێ جیهانی ئافرەت یان كچ جیهانێكی فراوان و پڕ لە شتی جوانە، ئەمەش لە گشت لایەنەكانی ژیان دەگرێتەوە. زۆر جار دەگوترێ چی دەبێ ئەگەر سەركردەكان یان دەسەڵات لە دەست ئافرەت بێ، ئەوە كارێكی ئاساییە، بەڵام چی دەبێ ئەگەر دەسەڵات لە دەست كچ و خانمە بچووكەكان بێ.
ویلایەتی كالیفۆرنیا بۆ ماوەی (1) هەفتە خانمان و كچانی ئەو ویلایەتە بوون بە سەركردە و خاوەن دەسەڵات، لە ئەنجامدا زۆر گۆڕانكاری بەدی كرا، یەكێك لەوانە : بۆیە كردنی شوێنە گشتیەكان بە رەنگی پەمەیی كە تاكە خۆشەویسترین رەنگە لەلای كچان و خانمان، ئەوەی سەیر بێ تەنانەت بڕیاری رەنگكردنی فڕۆكەیەكی ئەو شوێنەیان بە رەنگی پەمەیی دەركردبوو
gulan
منداڵ و سەگ
وەك رێگەیەك لە پاریزگاری كردنی منداڵان لە رووداو و كارەساتەكان، هەروەها بۆ رێگەگرتن لە ونبوونی منداڵ لە شوێنە قەرەباڵغ و گشتییەكان، رێگەیەكی سەیر و تازە دۆزراوەتەوە بۆ ئەوەی منداڵەكان پارێزراو بن لە كاتی دەرچوون یان گەڕان و بازاڕكردن. ئەوەی سەیر هەمان رێزیان لە منداڵ ناوە وەكو چۆن لە سەگ دەگیرێ.
رێگەكە بریتییە لە دانانی گوریس یان پەتك، لە ملی منداڵەكان یان ئەو منداڵانەی لەگەڵ كەسەكان دەچن بۆ دەرەوە، یان لە شوێنێكی جەستەی منداڵەكە دەخسترێ، سەرەكەی دیكەی گوریسەكە یان پەتكەكە لە دەستی كەسوكاری منداڵەكان دەبێ، بەم جۆرە دەكرێ منداڵەكان لە ونبوون و كارەسات و رووداوەكان بپارێزرین و سەلامەت بن.
gulan
كاریگەرترین وێنە!
لە یەكێك لە سەیرترین و كاریگەرترین وێنەكانی ساڵی (2009)، كە دەبوایە خەڵاتی جوانترین و سەیرترین وێنەی پێببەخشرێت، بەڵام بەهۆی ئەو كاریگەرییەی لە ناخی گشت مرۆڤێك دەكات كاتێك سەیری ئەو وێنەیە بكرێ، بۆیە وێنەكە نەبووە جوانترین وێنەی ئەمساڵ، ئەمەش وەك رێگە گرتن لە بریندار نەكردنی ئەو كەسەی لە وێنەكەدا وێنەی وەرگیراوە.
وێنەكە بریتییە لە مێردمنداڵێك لە یەكێك لە وڵاتانی باشووری ئەفریقیا، كە تاوەكو ئەمڕۆش برسێتی و نەبوونی لەم كیشوەرە زاڵە. مێرد منداڵەكە بە جەستەیەكی لاواز و باریك بە سەر دەستەوە دوای كیسێكی خواردن دەكەوێ و بە هیوای گەیشتی بە خواردنەكەیە
gwlan
دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه
دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه
دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه
هههههههههه وهلا وایا زۆر سهیره دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه
دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه
دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت بهقوربان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
خورمای هیندی بۆ شەقەسەر
خورمای هیندی(تمر هندی) چەندین ترشی میوە لەخۆدەگرێت كەرێژەیات دەگاتە 20% لەمانە :ترشی سیتریك(لیموندوزی)، ترشی تارتاریك بۆیە شیرەی خورمای هیندی ترشترە لە سركە و شیرەی لیمۆترش. هەروەها شەكری فركتۆز(شەكری میوە) بە رێژەی 35%، هەروەها پۆتاسیۆم، بنێشت، پێكتین Pectin، ریشاڵی خۆراكی. خورمایی هیندی گەلێك مادەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت وەكو لیمۆنین Limonin و جیرالیۆن كە رۆڵیان هەیە بۆ رێگرتن لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكانی مەمك. هەروەها خورمای هیندی مادەی گرنگی تری تێدایە كە دژی ئازار كاردەكەن و پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنن لەكاتی تا بەوەی كە هانی كرداری ئارەقەكردن دەدەن.خورمای هیندی جگەر لە بەها خۆراكییەكەی، تامێكی ترشی هەیە بۆیە بۆ خۆشكردنی چێژی خۆراكیش سوودی لێ وەردەگیرێت. لە رۆژەكانی گرمی هاویندا، خورمای هیندی لەگەڵ ئاو و هەندێك شەكر تێكەڵ دەكرێت، خواردنەوەی ئەم شیرەیە سەرەڕای تێنوو شكاندن مرۆڤ دەپارێزێت لە خۆربردن و پلەی گەرمی بەرزی لەش دادەبەزێنێت. پێكهاتە گرنگەكانی خورمای هیندی دژی بەكتریا كاریگەریان هەیە، لەبەر ئەوە گیراوەی خورمای هیندی وەكو غەرغەرەی دەم بەكاردێت لە حاڵەتەكانی هەوكردنی لەوزەكان، جگە لەمە یارمەتی هەرسكردنی خۆراك دەدەن. خورمای هیندی یارمەتی فرمان و چالاكیی جگەر دەدات و دژی زەردوویی كاردەكات، هەروەها بۆ سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشییەكانی بۆڕی هەناسە لەكۆكە و هەناسەتەنگی، یارمەتی گوچیلەكان دەدات بۆ دەردانی قوم و بەردی بچووك، دەمارەكان هێور دەكاتەوە و ئازاری شەقەسەر و جۆرەكانی دیكەی سەرئێشە سووك دەكات.
gulan
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت هاورێیان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت بهقوربان
دهست و خامە ت خۆش بێت خوازیارم هەردەم بە ختەوەر بیت هاووڕێ بەڕێزە کەم
[size=24]. ئامین.[/size]
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت بهقوربان
دهستت خۆش بێت بابهتێکی جوانهههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه
دهستت خۆش بێت بابهتێکی جوانه ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت بهقوربان
ئهی ئێمه بهس پێشکهشه بهوی
دهستت خۆش بێت ههربژی سهرکهوتو بیت گیانه
دهستت خۆش بێت ههربژی سهرکهوتو بیت گیانه
ههر زۆر سهیره ها سوپاس گیانه
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهتان دهستی ئێوه ش خۆش بێت
تواناییهكی كهم وێنه
وەكو دەزانین گیانداری وشتر یەكێكە لە بەهێزترین گیاندارە باهەڵگرەكان لە بیابانەكان، تەنانەت دەتوانێت بۆ ماوەیەكی زۆر بێ خواردن و ئاو بژیێت، بەڵام وادیارە لە هەندێك حاڵەتدا كاری سەیری پێدەكرێ، وەك ئەوەی بارێكی قوڕسی لێوە هەڵبگرن یان بۆ شوێنی تایبەتی ببەن.
ئەوانەی دەبینن یەكێكە لە دوو سەیرترین حاڵەتەكانی مامەڵە كردن لەگەڵ وشتر، لە یەكێكیان وشتر بەكارهێنراوە بۆ بارێكی قوڕس لەسەری، بە جۆرێك وشتر لەسەر قیڕ دەڕوات نەوەك لە بیابان، حاڵەتی دووەمیش وشتریان بردۆتە ناو چیاكان، لەگەڵ ئەوەی دەگوترێت وشتر ناتوانێت لەسەر شوێنی وەك شەقام و جادە بڕوات، كەچی لەم دوو حاڵەتە دەتوانێت و بەمەش دەبێتە یەكێك لە سەیرترین دیمەنەكانی بەكارهێنانی وشتر.
gulan
ئەمە سەگە یان خاولی!
ئەگەر سەیرێكی ئەو وێنەیە بكەن، رەنگە بڵێن هیچ شتێك دیار نییە تەنیا دوو خاولی بۆ سڕینەوەی جەستە، كەچی ئەگەر بە وردی سەیر بكەن دیمەنێكی سەیر و سەرەنجراكێش دەبینن. ئەوەی ژێرەوە راستە بریتییە لە خاولی، كەچی ئەوەی سەرەوە بریتییە لە سەگێكی سەیر.
شێوەی ئەو سەگە وەك پارچە قوماشێكی ئاڵاو وایە، ئەم جۆرە سەگە لە ویلایەتی كالیفۆرنیا هەیە، شێوەیان جەستەیان ئەوەندە خاوە، بە جۆرێك ئەگەر چاوەكانی دەرنەكەوێ، وەك خاولییەك وایە. ئەم جۆرە سەگە بە (بۆلدۆگ) ناسراوە و رەواجێكی گەورەی لەسەرە لە وڵاتانی رۆژئاوا و ئەوروپا، بەهۆی ئەو شێوە سەیرەی لە جەستەیاندا بەدی دەكرێت.
گولان
هونەری وێنە كێشان لە پەڕ
هونەری وێنەكێشان یان كاری دەستی هونەری، لە گشت شت و كەرەستەیەكدا دەردەكەوێ، تەنانەت دەكرێ كارە دەستییەكان لە بواری هونەر و وێنە و پەیكەركێشان ئامادە بكرێت. ئافرەتێكی وڵاتی ئوسكوتلەندا توانی لە رێگەی پەڕەكان چەندەها پەیكەر و وێنەی هونەری سەیر دروست بكات.
ئەم خانمە ناوی (بریجیت)ە و توانای كارەكانی لە دروست كردنی شێوە و وێنە سەیرەكانە لە بواری وێنە و تابلۆی سەیر، ئەمەش كاتێك توانی سوود وەربگرێ تەنیا لە پەڕەكان، وێنەكانیش بریتی بوون لە : دارستان – مێزی نانخواردن – خانمێكی بچكۆڵە.
ئەمە و كارەكانی بریجیت لە نمایشێكی تایبەت و كراوەدا بۆ ئەو كارە سەیرەی كە توانی لە كەرەستەیەكی سادە وەربگرێت نیشاندرا.
gulan
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهتان دهستی ئێوه ش خۆش بێت
وادهکهین کاکه تهمهن گیان بهس جێی ههموومان نابێتهوه
دهستت خۆش بێت ههربژی سهرکهوتو بیت گیانه
دهستت خۆش بێت ههربژی سهرکهوتو بیت گیانه
دهستت خۆش بێت ههربژی سهرکهوتو بیت گیانه
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهتان دهستی ئێوه ش خۆش بێت
دهستت خۆش بێت زۆر جوانه ههر بژی گیانه
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی حسێن خۆشناو
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]