هیچ شتێکی وانیه حه‌ڕام نیه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی K O S R A T
هیچ شتێکی وانیه حه‌ڕام نیه
زۆر وته‌یه‌کی جوانه ده‌ستت خۆش
زۆر سوپاس برام
:)hhhh
ئه‌یی تێگه‌یشتنی ئافره‌ت به‌رامبه‌ر پیاو چۆنه ؟
پێشتر خوێندبمه‌وه ئێستاش خوێندمه‌وه ده‌ست خۆش
زۆر به‌مانابوو ده‌ست خۆش به‌هیوایی به‌رده‌وامیت له یانه
نایس ده‌ست خۆش
سوپاس برا
هه‌ربژین سوپاس:)
منیش ئاوا بوم به‌ڵآم من فکر کردنه‌وه له مردن وایی لێ کردم به‌ڵام چومه لایی دکتۆر ته‌نها ڕێنمایی کردم چابووم
بڕۆ لایی دکتۆر قاسم شێخانی له شارع طبه دڵنیام چاره‌سه‌ری لایه
سەیرکە خۆشەویستی بەرەو چ دەریایەکی بردین
عەشق سەختترە لە خەیاڵ
سەختترە لە جەنگ
زۆر راسته به‌ڵام خیانه‌ت کردن بۆته کاسبی کردن له ئێستادا
ده‌ست خۆش
جوانه ده‌ستت خۆش برا
[size=24]نیه سه‌ركرده وه‌كو عومه‌ری كوری خه‌تاب ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت
ده سته كانت خۆش برام[/size]
زۆۆۆۆۆۆۆر سوپاس بۆ ئێوه دڵخۆشتان کردم
زۆۆۆۆۆر سوپاس بۆ ئێوهیی خۆشه‌ویست
بؤ منيش زؤر بة سود بوو
من بة لايةنى كةم رؤزى 4 ساعت بة بى ئةروم و زؤريش وةرزش ئةكةم .
خو منيش تاقةتم نيية بةلام بة زورى مالةوةم وا ئةكةم ..
ههههههههه هه‌رباشه له ته‌مه‌ڵی دانیشتن باشتره
زۆر سوپاس خوایی گه‌وره مناڵه‌که به دایک و باوک گه‌وره که انشاءالله
بابه‌تێكی به‌سوده، وا ده‌یخوێنینه‌وه، ماڵه‌وه‌م هیچ له‌و خاڵانه جێ به‌جێ ناكات، هیوادارم دوای بینینی ئه‌م بابه‌ته په‌یڕه‌وی ئه‌م خاڵانه بكات
زۆۆۆررررر سوپاس کاپتن انشاءلله ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه خوایی گه‌وره مناڵێکت بداتێ وه‌ک باوکی خزمه‌ت به هه‌ولێرو کوردستان بکات انشاءلله
[center]ئەو ئازاریەی كەلە ماسولكەو جومگەكاندا بەبێ ئەوەی هەڵاوساون وسوربوونەوەی پێوەدیاربێت سەرهەڵدەدات، ئەگەر هەیە لەئەنجامی چالاكی رۆژانە، و ڤایرۆسەوە دروستبووبێت.
زانیاری
رەنگە ئازاری لەماسولكە یان لەجومگەكاندا لەدەرئەنجامی نەخۆشیەك لەرژێنی دەرەقیدا، شێرپەنچە، هەڵئاوسان لەماسولكەكان (Polymyositis)یان ئازاری رۆماتیزمی ماسولكەكان(Polymyalgia rheumatic) سەرهەڵبدات.
ئازاری ماسولكەی رێشاڵی (Fibromyalgia) بە هێز لێ بڕاندن و قورس نووستن و تێرخەونەبوون جیادەكرێتەوە.و ئەو كەسانەی كە تووشی ئازاری ماسولكەی رێشالی هاتوون زوو تووشی سەرهەڵدانی هەڵچوونی كۆلۆن ئەبن (Irritable bowel syndrome)، ڕەقبوونی لەش، ترس، لەبیرچوونەوە وچەند نیشانەیەكیتر.
سەردانی دكتۆر بكە، ئەگەر پلەی گەرمی لەشت بەرزبووتەوە، دابەزاندنی بەردەوامی كیش یان ماندووبوونێكی توند، بەڵام لەحاڵەتەكانیتردا حەوانەوە لەماڵەوە بۆ چەند هەفتەیەك چارەسەرە.
چارەسەری خۆیی
چالاكی جەستەیی و نووستن بەپێ پێویست گرنگترین هۆكارن بۆ نەخۆشیەكانی ماسولكەو ئێسقان. پرۆگرامێكی تەدریجی تایبەت بێت بەزیادكردنی چالاكی جەستەیی یارمەتی سەرلەنوێ گەڕانەوەی توانای ماسولكەكان دەدات. لەكاتی خۆشتندا با گەرماوەكە گەرم بێت، مەساجكردن و مەشقكردنی بەپێ توانا سودی دەبێت بۆ بەخشینی وزە بەلەش.
هۆكاری بڵاو بۆ دروستبوونی ئازاری ماسولكە یان جومگەكان ئەو ژینگەییە كە تێدا دەژێت، ئەگەر زەوی ماڵەكەت رەقبوو ڕاخەرێكی نەرم بەكاربهێنە، ئەگەر لە ئۆفیس كاردەكەێت كورسێكی گونجاو بەرەخسینە بۆ دانیشت. زۆربەی ئەو كەسانی تووشی ئازاری ماسولكەو جومگە هاتوون بەگۆرێنی شێوازی ژیانیان و ئەو ژێنگەیە تێدا دەژین ئازارەكە لەناوچووە، ئەگەر ئازارەكە لە پشووەكاندا كەمبوویەوە، ڕەنگە بەشێكی زۆری بەهۆی ئەو فشارەوە بێت كە لەسەر ئیشەكەت رووبەڕووی ماسولكەكان دەبێتەوە.
ئەگەر هەیە ماددە سڕكەرەكان بەبێ ئامۆژگاری پزیشك لەئازارەكەی كەم بكاتەوە، پەیوەندی بەدكتۆرەوە بكە ئەگەر حاڵەتەكە لەماوەی سێ هەفتەدا چارەسەرنەبوو.
گەرم یان سارد؟
باشتروایە ناوچەی ئازارەكە لەكاتە جیاوازەكاندا گەرم یان سارد بكرێتەوە:
• ساردكردنەوەی شوێنی ئازاری جومگەكان لەرۆژی یەكەمی سەرهەڵدانییەوە.
• لەدوای قۆناغی یەكەمی هەڵئاوسان ناوچەی تووشبووەكە گەرم ڕاگرە. ساردكردنەوەی ناوچەی ئازارەكە یەكسەر دوای تووشبوون دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی رێژەی شلەمەنی وخوێن لە ناوچەی ئازاری ماسولكەو جومگەكاندا، بەهۆی ساركردنەوەكەوە ئازاری وهەڵئاوسانەكە كەم ئەبێتەوە. بەڵام گەرمكردنەوەی ناوچەی تووشبووەكە لەداوی تێپەڕبوونی ماوەیەك بەسەر سەرهەڵدانیدا، بەهۆیەوە پاڵنانی خوێن بۆ ناوەندەكە زیاد دەكات، جومگەكان زیاتر نەرمتر دەكات، و لەدواتردا لەئازار وكرژی(المتشنجە)ماسولكەكان ناهێڵێت.
چالاكی جەستەیی هۆكارێكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی ئازاری ریشاڵیی ماسولكەكان
• دەست بەچالاكی جەستەیی دیاریكراو بكە، و تواناكان زیادبكە بە مەشقكردن و وەرزشكردن چی بەشناوكردن بێت یان هەر وەرزشیكتر كە بەلای جەستەتەوە گونجاوە.
• چالاكی جەستەیی زیادبكە بۆ سەرلەنوێ چالاكردنەوەی دڵ وسییەكان.
• پیاسەكردن باشە، مەلەكردن، تاكو ئازارەكە لەلەشتا دەمێنیت دووركەوەرەوە لە ڕاكردن، چونكە ڕەنگە بەبێت هۆی شكاندنی ئێسقان، ئەویش بەهۆی لاوازی ماسولكەكانەوە، لەئەنجامی ئەو ئازارەوە تووشی هاتوو.
• لەگەڵ دەستپێكردنی چالاكییەكان، پیش ئەوەی چاك بەبێتەوە ئازاری ماسولكەكان زیاتر دەكات. بەڵام لەگەڵ تیپەڕبوونی كاتدا كاریگەرییەكەی پێچەوانەوە دەبێتەوە.
• ئەگەر بۆ ماوەی دوو هەفتە هیچ جیاوازێكی لە حاڵەتەكەدا رووینەدا سەردانی پزیشك بكە بۆ پشنكین.
لەكاتی سەردانكردن بۆ لای پزیشك
دكتۆر پشكنینی جەستەیی تەواو ئەنجام دەدات و دوای پشكنینی خوێن دەكات، بەشێوەیەكی گشتی، هەمان ئەو ئامۆژگاریان دەخاتە روو لە لەچارەسەری خۆیی خستوومانتە روو.
• ئەگەر ئازاری ماسولكەیەكی دیاریكراوی لەش ئازارەكەی دروستكردبێت، دەتوانرێت دەرزی ستیرۆید(Steroids) هاوكاربێت.
• یان بەهۆی سەڕكەرەكانەوە (مسكنات) ئازارەكە كەم بكرێتەوە.
[/center]
[center][/center]
[center]شـــــــهقیقه (لاسهرئێشهـ migraine)
--------------------------------------------------------------------------------
شـــــــهقیقه (لاسهرئێشهـ migraine)
شه‌قیقه یه‌کێکه له‌و نه‌خۆشیانه‌ى که تووشى مرۆڤ ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سى نه‌خۆش نه‌توانێت چاره‌سه‌رى بکات، ئه‌وه نه‌خۆشیه‌که کۆنترۆڵی ژیانى ده‌کات. چونکه ئه‌و نه‌خۆشیه خۆى وا ده‌سه‌پێنێت له‌سه‌رتا که نه‌توانیت بچیت بۆ کاره‌که‌ت، یا ته‌ماشاى یارییه‌ک بکه‌یت، رێگه‌شت لێ ده‌گرێت له خواردنى چه‌نده‌ها جۆرى خۆراک که ده‌توانیت بیانخۆیت و بۆشت ده‌بێته شکست و خه‌مۆکى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵه هه‌وڵێکى دڵخۆشکه‌ر هه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ى که ئه‌م نهخۆشێیان هه‌یه ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که ئێستا کۆمه‌لێک ده‌رمانى زۆر و کاریگه‌ر هه‌ن بۆ دورکه‌وتنه‌وه له توشبوونى ئه‌م نه‌خۆشییه. به‌ڵام هێشتا به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو نه‌توانراوه به‌جیهاندا بڵاو بکرێته‌وه.
تۆ چۆن ده‌زانیت لاسهریهشه(شه‌قیقه)ت هه‌یه
ناتوانرێت لهرێگاى وهرگردنى تیشکى (x)ه‌وه یان له ڕێگه‌ى لێنۆڕینى خوێنه‌وه بزانن هه‌یانه، ئه‌و سه‌ریه‌شه‌یه کاتێک دیارى ده‌کرێت که نه‌خۆشه‌که چه‌ند دانه‌یه‌ک له‌م نیشانه جۆریانهى خواره‌وه‌یان هه‌بێت:
• ئازار له‌یه‌کێک له لاکانى سه‌ردا.
• ئازارێکى لێده‌ر یا ترپهکار.
• ئازارێک رێگر بێت له‌چالاکى.
• هه‌ستکردن به‌پێویستى بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى ڕووناکى یان ڕۆشتن بۆ ژوورێکى تاریک.
• هه‌ستکردن به هێڵنج یا ڕشانه‌وه.
• هه‌ستکردن بۆ دورکه‌وتنه‌وه له‌ژاوه ژاو یا رۆشتن بۆ ژوورێکى هێمن.
• هه‌ستکردن به‌ڕشانه‌وه له کاتى هه‌ڵمژینى هه‌ندێک بۆنى وه‌ک: دووکه‌ڵ یا عه‌تردا.
هۆکاره‌کانى ئه‌م نه‌خۆشییه:
کاتێک ڕاوێژ بهپزیشکێک ده‌کرێت ده‌رباره‌ى نه‌خۆشى شه‌قیقه (لاسهریهشه) له‌وانه‌یه زۆربه‌ى جار بڵێت «هه‌موو شتێک له سروشت ده‌چێت» پزیشکه‌که‌ت مه‌به‌ستى له‌وه‌یه تۆ به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌کى تر‌ى ترسناکه‌وه نا ناڵێنیت وه‌ک بوونى وهرمێک له ده‌ماخدا. یان ئهنیۆریزم aneurysm(فراوانبوونێکى توره‌که‌یی له‌یه‌کێک له لووله‌کانى خوێندا) یان له هاتنى میکرۆبێکه‌وه که بووه‌ته هۆى ئه‌و سهریهشهکهت ئه‌مه‌ش واناگه‌یه‌نێت که لاسهریهشه کارێکى وه‌همییه، هه‌ندێک له لێکۆڵینه‌وه‌کان گه‌یشتوونه‌ته دیارى کردنى کۆمه‌ڵێک هۆکار که ده‌بنه هۆى تووشبوون بهلاسهریهشه، له‌ناویشیاندا تواناى بۆ ماوه‌یی به‌تووش بوونى سهرئێهشه و ههستدارێتى زۆرى ده‌ماخ بۆ نێرداوهکانى ئازار، یاخود هۆکارى تری وه‌ک (هیلاک بوون، که‌م نووستن، به‌رۆژوو بوون، مه‌ى خواردنه‌وه).
چاره‌سه‌ر:
زۆر گرنگه چاره‌سه‌رى لاسهریهشه (شه‌قیقه) بکرێت، چونکه له‌وانه‌یه وا ڕووبدات ئه‌و ئازاره‌ى له سهرئێهشهوه په‌یدا بووه رێگرێکى مه‌ترسى دار بێت و به‌خراپه کاربکاته سه‌ر شێوازى ژیانت، و ببێته هۆى شڵه‌ژانى په‌یوه‌ندیت به خێزان و هاوڕێیانه‌وه، و نه‌هێڵێت به شێوه‌یه‌کى کاریگه‌ر ئیشه‌کانت ڕاپهڕێنى.
چارهسهریهکهى رێبازى نادهرمانى کاریگه‌ر بریتییه له چاره‌سه‌رکردنى ئه‌رک و ماندووبوون و خاوبوونه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى زینده‌یی، و گۆڕان له شێوازى ژیاندا وه‌ک: دورکه‌وتنه‌وه له بهرۆژویهتى و گۆڕینى کاته‌کانى نووستن، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رى نادهرمانى کاریگه‌ر، ئه‌مانه‌ش ده‌گرێته‌وه وه‌ک راهێنانى راکێشان، و خۆبه‌ستنه‌وه به سیسته‌مێکى خۆراکییه‌وه، سه‌ره‌ڕاى خواردنى سه‌وزه و چاره‌سه‌رى ده‌رمانیش هه‌ندێک ده‌رمان هه‌یه که به‌پێی ره‌چه‌ته‌ى پزیشک یا به‌بێ پزیشکیش به‌کاردێن، که بریتین له‌و ده‌رمانانه‌ى که تایبه‌ته به چاره‌سه‌رى نۆبهکانى لاسهریهشه (ده‌رمانى چڕى که‌م خایه‌ن) ئه‌و ده‌رمانانه‌ش که تایبه‌تن به دابه‌زاندنى ناڕه‌حه‌تى شڵه‌ژاوى و نۆبهکانى لاسهریهشهى داهاتوو (ده‌رمانى خۆپارێز).
س/فه‌یسبووک[/center]
[center]ڕۆیشتن باشترین وه‌رزشه بۆ ته‌ندروستى ئافره‌تانى دووگیان
KTV ...
پزیشكه‌كان ده‌لێن" ده‌كرێت ئافره‌تى دووگیان له‌كاتى ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی ، زیاتر ته‌ندروستیه‌كى باش بێت و له بارودۆخێكى سروشتى دووگیانی‌دا بژیت .
هه‌روه‌ها ئامۆژگارى ئافره‌تان ده‌كه‌ن كه له‌كاتى دووگیانی‌دا په‌یڕه‌وى ئه‌م خالانه‌ى خواره‌وه بكه‌ن .:
1- خواردنه‌وه‌ى بڕێكى زۆرى ئاو
2- ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی بۆ ماوه‌ى 30 تا 40 خۆله‌ك له ڕۆژێكدا ، وه چوار تا پێنج جار له هه‌فته‌یه‌كدا وه‌رزش ئه‌نجام بدرێت
3- خواردنى ژه‌مه خۆراكى ته‌ندروستى ساده له‌كاتى پێش و پاش ئه‌نجامدانى وه‌رزش
4- له‌به‌ركردنى جڵ و به‌رگى فراوان و ئاسووده .
5- له‌كاتى هه‌ستكردن به ماندوویه‌تى و ئازار یه‌كسه‌ر ڕاهێنانى وه‌رزشی ڕابگیرێت .
هه‌روه‌ها ڕاهێنانى ڕۆیشتن به‌پێ سوودێكى زۆر به ئافره‌تانى دووگیان ده‌به‌خشێت ، له‌ونه‌ش پارێزگارى كردن له چالاكى جه‌سته‌یی و كه‌متر تووشبوون به كێشه‌كانى دووگیانى وه‌كۆ داكه‌وتنى دووگیانى و شه‌كره‌ى دووگیانى .[/center]
کاکه گیان منیش به‌رنامه‌یه‌کم ده‌وێ ڤیدیۆ ژێر نوس که یان خۆم ڤیدیۆیی دروستکه‌م؟
ههههههه جوانن هه‌ندێک وێنه پر مانان ده‌ست خۆش
ئه‌و وینانه لۆ وا به‌قورسی ده‌بنه‌وه به‌س قرژاڵم دیت
هیڤیدارم ههرلهخۆشیابن و سه‌رفرازبن
ده‌سته‌کانت خۆش کاکه جاسم شوانی
[center][size=24]
ئامۆژگاریی پیاوه گه‌وره‌کان
* هه‌رگیز نه‌که‌یت دڵی خزم و که‌سێکت له‌سه‌ر وێنه‌ی به‌رپرسێک زویر بکه‌یت، چونکه ئه‌و به‌رپرسه تا ئافره‌ت وه‌ستابێت نازانێت تۆ وێنه‌ی چ دهعبایهکت له شوینی وێنه‌ی خۆت داناوه ...."شکسپیر"
* له‌سه‌ر بابه‌تێک که دژی بیروڕاو حیزبه‌که‌ته شه‌ڕێک مهخولقێنه، چونکه به‌رپرسه‌کانی ئه‌م وڵاته ده‌یان هاووڵاتیان له‌سه‌ر یه‌کتر دابه‌کوشت که‌چی ئێستا له‌سه‌ر مێزێک نان ده‌خۆن و کۆمهڵیکیشیان خۆپیشاندان به مناڵه‌کانی ئێمه ده‌که‌ن، من و دراوسێکه‌شمان له‌و سه‌رده‌می شه‌ره‌وه تا ئێستا مه‌رحه‌بای یه‌کتری ناکه‌ین...."چێ گیڤارا"
* ئه‌گه‌ر به‌رپرسێک نوسی " ماست سپییه "، تۆ بۆی بنوسه درۆت فه‌رموو ماست شهکهرییه، ئیتر تۆ ئه‌بیته چاودێریکی سیاسی و ڕۆژنامه‌نوسێکی پرۆفیشناڵ، شه‌وی ناشهوێک له‌یه‌کێک له که‌ناڵه‌کان شرۆڤه‌ی رووداوه سیاسییه‌کان ده‌که‌یت... "گاندی"
* هه‌رگیز لایک و شه‌یری ئه‌و په‌یجانه مه‌که به ناوی خوا‌و په‌یامبه‌ره‌وه ته‌کلیفی لایک و شه‌یر ده‌که‌ن، به کۆمێنت بۆیان بنوسه بڕۆ ئه‌کاونته‌که‌ی ترت دابخه که خه‌ریکی فێری فلیپینی ئه‌بیت ئه‌وه‌نده‌ت له‌گه‌ڵ کچی فلیپینی قسه کردووه ... "فۆڵتێر"
تێبینی؛.
- هاوڕێیان بۆیه ئه‌و ناوانه‌م ئاماژه پێداوه ڕۆژانه ده‌یان قسه‌ی حه‌له‌ق و مه‌له‌ق ده‌خوێنمه‌وه به‌ناوی "گیڤارا، گاندی، فۆلتیر، ماندیڵا، یاسر عه‌ره‌فا، حامورابی و فیرعه‌ون ...هتد" به‌زاتی خوا هیچ له‌و قسانه هی ئه‌وان نین و فریان به‌وانه‌وه نیه که‌چی هه‌ر ئه‌ونده نوسرا ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی له 50 په‌یج شه‌یر ده‌کرێت.
- ئه‌م ورده قسانه ئیدی وه‌ک بابه‌تی "هه‌سمان" به‌م جۆره له ژێر ناوی "ئامۆژگاری پیاوه گه‌وره‌کان" به‌رده‌وام ده‌بێت —[/size][/center]
[center]به‌سوپاسه‌وه لهئهکاوتنی پشتیوان له‌تیف وه‌رم گرتوه[/center]
ماشاءالله چه‌ن قه‌له‌وه
خودا شفای بدات و خێری ئه‌و كه‌سه‌ش بنوسێ كه زه‌واجی له‌گه‌ل كردوه به‌راستی ئه‌مه كاڕێكی پیرۆزه چونكه له‌گه‌ل ئه‌مه زۆر زه‌حمه‌ته
هیچ له‌گه‌ڵ قسمه‌ت و نسیب ناگووترێ
دەست خۆش کاک شەهرام بەردەوام بە لە کارە سورکەوتووەکانت
انشاءالله سوپاس کاپتن
زۆۆۆۆۆۆۆۆر جوانه برا ده‌سته‌کانت خۆشبێت
زۆر ڕاسته
سوپاس ازیزم
ژنه قهڵهوهکهیی جیهان شوویی کرد
شوو کردنی ام ژنه امهرییکیه قهڵاوترین ژنی جیهانه
ناوی سۆزانه مێرده‌که‌ی ناویی باركر كلاك -ته‌مه‌ن 35 ساڵ
سۆزان زۆر عاشقی خواردنه--
چه‌ند وێنه‌یه‌ک:
کۆسره‌ت
ئه‌م نوسینه هیخۆمه
خوایه هه‌ژاریم نیعمه‌تێکی تۆیه...،غرووریش دوژمنی تۆیه
به‌داخه‌وه كه ئێمه ئه‌م وێنه‌يه بڵاوهکهينهوه
به‌ڵام ئه‌مه ڕاستيه و ئه‌بێت هه‌موومان بزاين كه ژماره‌ى برسيه له جيهاندا گه‌شتۆته
850 مليۆن كه‌س ئێمه بێ ئاگاين له‌وه بۆ خۆمان خۆش ئهژين به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگامان له‌و مناله ڕه‌شوو ڕووتوو هه‌ژارانه‌ى ئه‌فريقا بێت كه موسوڵمانيشن ڕۆژانه به برسێتى ئه‌ناڵێنن
لێم مه‌گرن زۆر بێتاقت بووم ئه‌م وێنه‌و ئه‌و ئاماره‌م بيست كه تازه بڵاوكراوه‌ته‌وه
په‌يجى ئاينى ئيسلام
سوپاس بۆ زانیارییه‌کانت
هةر ريك ئةوهايه، سوپاس بؤ دانانى ئةم ڤيديؤيه.
کۆسره‌ت
[center][/center]
[center]دۆن ڕێچکەی قەیسەر دەگرێتەبەر
نووسینی دانەر ئەسڵان /
دانەر ئەسڵان
ئەوانەی وەک بەندە خۆیان بە مێژووی تۆپی پێوە خەریک کردووە دەزانن و خوێندوویانەتەوە و بە ڤیدیۆش بینیویانە کە لە مەزنترین یاری تۆپی پێ لە سەدەی بیستەم کە بە یارییە ماراسۆنییەکە ناسراوە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەکانی ئەڵمانیای خۆرائاوا و سکوادلازۆرای ئیتاڵیا بوو لە یاری پێش کۆتایی مۆندیالی مەکسیکی ساڵی ١٩٧٠ دا.
ئەوەی لەو یارییەدا ڕوویدا مێژوو بە پێتی زێڕین نووسیویەتییەوە لە مەزنی یارییەکە لە نێوان ھەردوو زلھێزەکەی تۆپی پێی ئەوروپا و جیھاندا کە دەرەنجام بە بردنەوەی سکوادلازۆرای ئیتاڵیا کۆتایی پێھات بە ئەنجامی ٤ – ٣ و لە مێژووی تۆپی پێدا ناوی “ماراسۆن” ی تۆپی پێی لێ نرا لە سەدەی بیستەمدا.
لە ھەمان یاریدا چیرۆکێک ھەیە کە تا ئەمڕۆمان ئەوەتا من لە نووسینێکدا ئاماژەی بۆ دەکەمەوە دڵنیاشم ئەگەر پاش ٢٠ ساڵی تریش کەسێک ئەم نووسینەی خوێندەوە بە ھەمان شێوە ئەو چیرۆکە نوێ و ئەبدایت دەبێتەوە و دەگێڕدرێتەوە کەواتە بە وێنەی ئەو یارییە مەزنەی مێژووی تۆپی پێ چیرۆکی شان دەرچوونی قەیسەری تۆپی پێی ئەو کات و ئەفسانەی لیبرۆکانی جیھانی تۆپی پێی ئێستا فرانزبیکن باوەر کاریگەری ھەیە و لەگەڵ ناوھێنانی ئەو یارییەدا ھەموان وێنەی قەیسەرمان دێتە بەرچاو کە چۆن بە شانێکی دەرچوو و بەستراوەوە کە شانی چەپی بوو ماوەی ٦٥ خولەکی یارییەکە بەردەوام بوو لەگەڵ دوو تاییمی زیاد کراودا ئەمەش بوو بە یەکێک لە چیرۆکە مەزن و کاریگەرەکان بۆ ھەموو مرۆڤێک کە ڕۆژێک لە ڕۆژان حەزی بۆ یاری تۆپی پێ جووڵاوە و ویستوویەتی لە ھێڵی بەرگریدا یاری بکات و بە وێنەی قەیسەر مەزنی خۆی نیشان بدات و بە پێکراویش ھەر یاری بکات.
پێکانە ناودارەکانی مێژووی تۆپی پێ زۆرن ھەر لە شکانی ئێسکی ڕانی پیلێوە بۆ شان دەرچوونەکەی زێدان لە مۆندیالی ٢٠٠٦ ی ئەڵمانیا و دواتر چاک بوونەوەی لە نێو یاریگادا بۆ چەندان و چەندان پێکانی کاریگەری تر، بەڵام ئەوەی کە لە ھەموان زیاتر سەرنجی منی ڕاکێشا کە من وەک سزایەک بۆ ئەو ھاندەرانەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی دەبینم لە لایەن ئاسمانەوە ھەمان پێکانی کارلۆس پۆیۆڵ بوو کە لە ھەفتەی ڕابردوو لە یارییەکەی بەنفیکا و بەرشەلۆنەدا تووشی ھات لە سەر یاریگای نوری تایبەت بە یانە پورتوگالییەکە کاتێک بۆ کەلەیەک ھەستا لە ناوچەی سزای بەنفیکادا بە توندی کەوت و ئانیشکی چەپی دەرچوو و بەو ھۆیەوە ماوەیەک زۆر لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە کە ئەمەش چەند ھاوڕێیەکی یانەی شاھانەی خۆشحاڵ کرد ئەگەر چی زۆرێک ھاوخەمی خۆیان بۆ پۆجۆڵ دەربڕی بە تایبەت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە لە ئەکاونتە تایبەتەکانی خۆیدا لە سەر ھەردوو پێگە کۆمەڵایەتییەکانی فەیس بووک و تویتەر لە دۆخی پۆیۆڵی پرسییەوە و ھیوای خواست کە بە زووترین کات چاک ببێتەوە.
ھەر پاش ئەو یارییەی بەنفیکا بەرشەلۆنە لە بەشی یەکەمی کلاسیکۆی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیادا لە سەر یاریگای کامپ نوی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی کرد و بە وێنەی قەیسەر فرانزبیکنباوەر و پۆیۆڵ دۆن کریستیانۆش لە نیوەی تاییمی دووەمدا ویستی جوڵەیەکی ئەکرۆپاتیکی ئەنجام بدات و گۆڵێکی ناوازە لە سەر یانەی بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی ڕکابەری یانەکەی تۆمار بکات، بەڵام ئەویش بە وێنەی قەیسەر و پیلێ بەردەوام بوو لە یاریکردن تا کۆتایی و بە ناچاری وەک دڵی شێرەکەی ھێڵی بەرگری یانەی بەرشەلۆنە نەبرایە دەرەوە تا نەخۆشخانە بەڵکو ئەو یاریزانە سەرەڕای ھەبوونی ئەو ھەموو ئازارەش کە لە شانی چەپیدا ھەستی پێ دەکرد، بەڵام ھەر بەردەوام بوو لە یاری کردن و دوو جاریش مەترسی دروست کردەوە بۆ سەر گۆڵەکەی ڤاڵدێز سەرەڕای ئەوەی ئازارێکی زۆریشی ھەبوو و بە تەواوەتی قۆڵی چەپی شۆڕ بوو بۆوە خوارەوە.
کریس بەو گیانە بەرزە جەنگاوەریانەی کە نیشانی‌دا سەلماندی کە ئەو چەندە یاریزانێکی ئازا و بە جەرگە، بەڵام ئەوا جارێکی‌تریش من دەیڵێمەوە: “خوا ڕۆژگار بگرێت لە سەردەمی ئەم یاریزانە ئازایەدا شتێکی بچکۆلە ھەیە کە نەک عیسام شەوالی و دانەر ئەسڵان بەڵکو ھەموو دونیا ناتوانێت پێناسێکی بکات و ناسناوێکی شیاو بە خۆی بۆ دابنێن کە ئەویش لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە، چونکە ئەگەر میسی نەبوایە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تەڕ و وشکی بە یەکەوە لووش دەدا”.
ئەوەی کە لەو یارییەدا شتێکی جوانتر بوو لە چوار گۆڵەکەی کە ٢ گۆڵیان دۆن و ٢ گۆڵەکەی تریش لیۆ تۆماریان کرد ئەو دیمەنە جوانە بوو کە ھەموان پاش یارییەکە بینیمان کاتێک میسی لە کریستیانۆ نزیک بۆوە و لە دۆخی پرسییەوە ئەویش ھەر بە بێدەنگی و بە چەند وشەیەک دڵنیای کردەوە کە ئەو باشە، ئەو ھەڵسوکەوتەی میسی ھەمان ئەو دیمەنەی بیر خستمەوە کە دوو ساڵ لەمەوبەر و لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ڕوویدا کاتێک سێرجیۆ ڕامۆس زۆر بە توندی لە میسیدا لە ناوەندی یاریگاکەدا ئەو کات من دیمەنەکەم لە کامێراکەی جەزیرە ڕیازییەوە بینی چۆن کریستیانۆ لەو ھەڵسوکەوتەی ڕامۆس بێزار بوو کاتێک سەری بە نەرێنی ڕاوەشاند دواتر لە لیۆ نزیک بۆوە و لە دۆخی ئەوی پرسییەوە، ئەوەی میسیش کردی ھەمان ھەست بوو بەرامبەر بەو یاریزانەی کە لە مێژوو و داھاتووی تۆپی پێدا ناوی لەگەڵ ئەودا بە وشەی زێڕین دەنوسرێتەوە.
کەواتە میسی مەزن و جەنگاوەرە کریسیش مەزن و جەنگاوەرە ھەردووکیشیان لە ھەمان ئەو پێکەیان نۆش کردووە کە پێش ئەوان ئەفسانە مەزنەکانی وەک قەیسەر و گەوھەرە ڕەشەکە و بیبی دیۆرێ و ئیمپراتۆر و دیاردەکە و شێرە گۆڵچییەکە و چەندان و چەندانی تریش نۆشیان کردووە تەنھا بۆ خۆشەویستی تۆپی پێ و جوانتر کردنی کاتێک پیلێ بە قاچێکەوە یارییەک تەواو دەکات و قەیسەر بە شانێکی بەستراوەوە و گۆڵچییە شێرەکە بۆ ھەڵگرتنی تۆپێک خۆی کرد بە ژێر قاچی ئەندی کۆڵدا و دۆنیش دواجار بە شانێکی دەرچووەوە ماوەی زیاتر لە ٣٥ خولەک یارییەکەی بەڕێ کرد ھەموو ئەمانە بۆمانی دەردەخەن کە ئەوانە ئەفسانەن بە ڕاستی ناوازەن.
[/center]
به‌رایی من روونت کردباوه به‌وێنه باشتر بوو
ههههههههههههههههههه:D
زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆرررررررررر جوااانن وێنه‌کان ده‌ست خۆش
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی K O S R A T
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]