[size=14] جوانه ده‌ست خۆش ئه‌زيزم[/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی kamarany salma
[size=14] جوانه ده‌ست خۆش ئه‌زيزم[/size]
[size=14] زۆر جوانه ده‌سته‌کانت خۆش بێت خوشكم[/size]
والله بابم ئەوە تەواوە ، جا بۆ نەیکوشت ؟
بژیت سامان بەردەوامبە باشە بابەتی ئەوها بکەوە کوردی
به خێرهاتنی گه‌رمت ده‌كه‌م مامۆستا کامه‌ران خۆشحاڵم كه‌ماندوو نه‌ناسێكی تری يانه لێره ده‌بینم
چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌هیوادارم ماندووت نه‌که‌م ..................
زۆر سوپاس بۆ تۆ منیش خۆشحاڵم ، پرسیاری زۆرت کردووه۱- چۆن ده‌روانیته ئاستی ئێستاکه‌ی په‌روه‌رده له کوردستان وه‌ک مامۆستایێک ؟
1-ئاستی ئێستاکه‌ی په‌روه‌رده له کوردستان خراپه و له قه‌يراندايه
له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک:
۱-به‌شداری به قوتابی ناکرێ له پرۆسه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌دا و رێ نه‌دان به قوتابی بۆ گفتوگۆ و وتووێژ کردن.
۲- به‌کار نه‌هێنانی هۆیاکانی روون کردنه‌وه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌که.
۳-ره‌چاو نه‌کردنی ئاره‌زووی قوتابیان بۆ فێربوون.
4- كه‌مى بيناى قوتابخانه
۵-خراپى بيناى قوتابخانه
6- كه‌مى مامۆستاى ليهاتوو و شياو بۆ وانهوتنهوه۲ـ ئایا ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م وه‌ک ئه‌نته‌رنێت و رۆژنامه ئه‌لیکترۆنیه‌کان تا چه‌ند کاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌رگۆمه‌ڵگا ؟
2-كاريگه‌ريان هه‌بووه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا له رووی ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌وه
به‌ڵام زیاتر کاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بووه و تاکی کوردی وشیار کردۆته‌وه
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا جاروباره کۆمه‌ڵگای توشی کێشه کردووه به‌هۆی خراپ به‌کارهێنانیه‌وه.[/
۳ـ چۆن دەڕوانیتە داب و نەریت و کلتوری کۆمەڵگای کوردی ؟ ئایا کەسێکی نوێخوازیت ؟ یان پێت باشە سوود لە ئەزموونی ڕابردوو وەربگیرێت ؟
-به‌شێوه‌يه‌كى به‌رز له‌و داب و نه‌ريت و كه‌لتورى كورديه ده‌روانم كه باش و چاكن و ئه‌وانه‌ى كه وا يه‌كانگير نيه له‌گه‌ڵ ئايين و عه‌قڵ هيچ حسێبى بۆ ناكه‌م به‌شێوه‌يه‌كى گشتى داب و نه‌ريتی جوانمان هه‌ن به‌ڵام خاڵيش نيه له شتى خراپ و بێ مانا بۆ نموونه يه‌كێك له داب و نه‌ريته خراپه‌كان ئه‌وه‌يه پياو که ژن بۆ كورى خۆی ده‌هێنێت ئاهه‌نگ ساز ده‌كات و پێى شانازييه به‌ڵام كاتێك كجه‌كه‌ى به شوو ده‌دات له ماليش دانانيشێت و به شه‌رمه‌زارى ده‌زانێت و پێى عه‌يبه ئه‌مه داب و نه‌ريتێكى خرابه نه له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و مه‌نتيقدا يه‌كده‌گريته‌وه وه نه له‌گه‌ڵ ئايينى پيرۆزى ئيسلام كه جياوازى بكه‌ى له نێوان كچ و كور.
٤ـ ئه‌و كاتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خۆت به‌ته‌نیا دائه‌نیشیت ،، هه‌ستت به‌چی كردووه ،بیركردنه‌وه‌كانت خه‌یاڵ بوون یا واقیعێكی نزیك ؟
ئه‌و كاتانه‌ى كه له‌گه‌ل خۆم داده‌نيشم و بير ده‌كه‌مه‌وه بيركردنه‌وه‌كانم زياترى ئه‌وه‌یه بۆ مرۆڤه‌كان ده‌بێت وا بژين ؟يان بۆ ده‌بێت هه‌رده‌م دونيا وا بروات به‌رێوه و شه‌ر هه‌بێت ، بۆ ده‌بێت مرۆڤ هه‌رده‌م درۆ له‌گه‌ل خۆى بكات تا بتوانيت بژى يان بۆ ده‌بێت مرۆڤ وه‌ها ماده په‌رست بێت و خاڵى بێت له ويژدان بۆ ده‌بێت مرۆڤايه‌تى ويژدان مردووى ماده‌گه‌را بيت
٥ـ تا چه‌ند خوێندنه‌وه به پێویست ئه‌زانیت ؟وه چی به‌و که‌سانه ده‌ڵێی که ده‌ڵێن خوندنه‌وه سودی نییه و ته‌نیا بۆ کوشتنی کاته؟
خويندنةوة بيويستة جونكة كرنكترين وةسيلةى رؤشةنبيربوونى مرؤف خويندنةوةية , بةهؤى خويندنةوةوة مرؤف ديد و نيكاى بؤ شتةكان كؤرانكارى بةسةرداديت واى لئ دةكات كة بةردةوام بيركاتةوة ئةمة جكة لةوةى خويندنةوة وا لة مرؤف دةكات كة بة شيوةيةكى جوانتر و تيكةيشتووتر قسة بكات ئةوة بؤية دةبينين ئةوانةى كة ناخويننةوة قسة كردنيان شيوازى خةلكى ئاسايى ( عةوام ) يان بيوة ديارة.
بةم كةسانة دةليم ئةوان نةكةوتونةتة نيو جيهانى خويندنةوة بؤية وادةلين ئةكةر كةوتبانة نيو دونياى بةنرخى خويندنةوة بيركردنةوةيان شتيكى تر دةبوو
٦ـ ئایا روویداوه که هۆنراوه‌یه‌کت نوسبێت به‌لام نه‌گه‌یشتبیته ئامانج وخالی سه‌ره‌کی هۆنراوه‌که‌ت و له کۆتایدا
هۆنراوه‌که‌ت فرێ دابێت یان په‌ره‌که‌ت دراندبێت ؟
بةلئ نوسيومة جار‌و بارةش نةكةيشتومةتة ئةنجام بةلام فريم نةداوة بةلكو خستومةتة نيو كتيب.
۷ـ ژیان بریتیه له جه‌نگ جه‌نگێکی به‌رده‌وام له نێوان دوو هێزی بالا ده‌ست که لای هه‌ندێکمان هه‌ریه‌که‌و ئاراسته‌یه‌ک وه‌ده‌گرێت ئه‌وانیش هێزی عه‌قل و سۆزه ئایا ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ناوبچێت به‌رای تۆ ژیان چی به‌سه‌ر دێت ؟
كاتيك يةكيك لةم دوو هيزة لةناو دةجيت يان بوونى نامينيت ئةوا مرؤف دةكةويتة دزواريةوة جونكة ئةوكات زيانى مرؤف لاسةنك دةبيت بؤنموونة كاتيك توخمى عةقل بونى ون دةبيت ئةوا مرؤف دةبيتة كةسيكى سؤزاوى كة ئةمةش لةم رووداوانةى روو بةرووى دةبيتةوة ناتوانيت بةرةنكاريان ببيت وة بة بيجةوانةشةوة
۸ـ دیل کارنگی له سه‌ره‌تای په‌رتوکی (یاساکانی ژیان ) ئه‌لێت بیر له رابردوو مه‌که‌ره‌وه ،، به‌یانیت نادیاره ،،، داهاتووت ئه‌مرۆیه ) به‌ڕای تۆ ئه‌م وته‌ییه تا چه‌ند له نێو دل و ده‌رونی ئێمه قبول ده‌کرێت ؟
ده‌كرێ بڵێين ئه‌مه به پێى كه‌سه‌كان ده‌گۆردێت به‌ڵام به‌راى من كه‌متر قه‌بوڵ ده‌كرێت
ئێمه چ وه‌ك تاك چ وه‌ك ميله‌ت هه‌رده‌م بير له رابردوو ده‌كه‌ينه‌وه و ته‌نانه‌ت زۆريشمان له رابردوو ده‌ژين
گرنك ئه‌وه نيه بير له رابردوو نه‌كه‌ينه‌وه به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌يه بير‌ى لێ بكه‌ينه‌وة تا ژيانى ئێستامان بگۆرين و سودى لێ ببينين هه‌ر ديل کارنگى وته‌يه‌كى تر‌ى هه‌يه ده‌لێ بير له رابردوو بكه‌نه‌وه به‌ڵام خه‌مى بۆ مه‌خۆن.
۹ـ ((ژیان هێنده کورته به‌شی خۆشه‌ویتی ناکات ، تێناگه‌م خه‌لکی چۆنی فریای رق لێبونه‌وه ده‌که‌ون )) ، کامه‌رانی سه‌لما چی ئه‌لێی بۆ ئه‌م قسه‌یه ، وه چی به‌و که‌سانه ئه‌لێت که تۆوی رق له دلیانا چێنراوه ؟
وتةيةكى جوانة ئةوة بةم كةسانة دةليم كة تؤوى رق ليبوونةوة لة دلنياندا چه‌که‌ره‌ی كردووة كة ئةمة سيفةتةيان وا دةكات لة سروشتى مرؤفايةتى لايان بدات جونكة بيويستة مرؤف هةلكرى دوو سيفةت بيت ئةوانيش( ئةوين و ريزكرتن ) واتا ئةوين و ريزكرتنى بؤ هةموو مرؤفيك هةبيت بةلام كاتيك ئةمة بةدى نةكرا ئةوا دةكرئ رق ليبوونةوة شوينيان بكريتةوة .
۱۰ـ ئەگەر هەلی ئەوەت هەبووایە تەمەن بگەڕێنیتەوە، ئەگەڕایتەوە بۆ ڕابردوو ؟ بەو مەرجەی هەمان ئەو ڕابردووەی لە ژیانتدا ڕوویداوە ؟ ئەگەر نەخێر، هۆکارەکەی چیە ؟
ئةكةر جى زؤربةى مرؤف لة رابردووى خؤيان رازى نين منيش وام بةلام بيم خؤش نية بكةريمةوة بؤ رابردوو جونكة رابردووى خؤم خؤش دةوئ بة خؤشى و ناخؤشيةكانيةوة ئةوة بةشيكة لة زيانى من.۱۱ـ بۆچی له نێو سه‌رجه‌م یانه کوردیه‌کاندا یانه‌ی سه‌رهه‌نگت هه‌ڵبژارد؟
یانه چی به تۆ به‌خشی؟ چۆن پێناسه‌ی یانه ده‌که‌یت ؟
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م یانه‌یه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت ؟؟ داهاتوی یانه چۆن ده‌بینیت ؟
سةرةتا تؤ يانةى سةرهةنكت بئ ناساندم ليرةوة دوبارة سوباست ئةكةم
دةكرئ بلين جى واى كرد كة بةردةوام بم لة يانة ئةويش ئةوة بوو سةيرم كرد زؤربةى ئةندامة جالاكةكانى يانة كةسانى ديندارن و هؤكريان بؤ ئايينى بيرؤزى ئيسلام هةية هةروةها لة نيوان خؤيان ريز و مةحةبةتيكى زؤر هةية و جكة لةوةش لة دةرةوةش يةكتر دةبينن و شارةزاى يةكترن و قسة شيرينن بؤية واى كرد كة بةردةوام بم .
نابيت ئةوةش لة بير بكةم كة لةبةر خودى سةرهةنك جا ج وةك كؤلجى يانةى هةولير كة خؤشم ئةوئ يان ج وةك كةسيتيةكى تيكةيشتوو يانيش ج وةك شيعرة ناسكةكانى كة بلاوى ئةكردنةوة واى كرد بةردةوام بم
يانة ئةم كؤمةلة هاورئ دلسؤزة و بةريزةى بئ بةخشيم ريز و خؤشةويستيةكى زؤرم بؤ هةموويان هةية .
يانةى مالى ئيمةية ئيمة هةموومان لة خيزانيك دةجين كة مةحةبةب و ئةوين كؤى كردوينةتةوة
دةتوانم بليم يانة جوانترين ماله هةميشة لاى خؤم بة مالة خنجيلانةكة ناوى دةبةم.
دةستةى بةريوةبةران ئيستا بة باشى ئةيان بينم ئةمةش لةبةر ئةوةى خؤشةويستيان بؤ يانة هةية و ئةو بؤستةى كة لة يانة هةيانة تةنيا دةيانةوئ خزمةتى يانةى بئ بكةن نةك شتى تر... هيواى سةركةوتنيان بؤ دةخوازم خواى كةورة لييان رازى بيت.
۱۲ـ -ئه‌م وشانه ئاراسته‌ی کام له ئه‌ندامانی یانه ده‌که‌یت؟،،به‌س مه‌لێ هه‌مووی ته‌نها ۱ ناو بنوسه
خوێن شیرینیت
تۆداهێنه‌ری
بۆچونه‌کانت گرنگه لام
ئاینده‌ت ڕوونه
تۆ باشترینی
هةرجةندة هةموو ئةندامان شايستةى ئةم وةسفانةن بةلام ئةم وةسفانة زؤر و كةم لة ئةندامان هةية هيوادارم كةس كلةيى نةكات.
جاوزةرد + مامؤستا شةيدا ....................... خوێن شیرینیت
كاك جاسم + هةلويست زاده ................... تۆداهێنه‌ری
سةوسةن ............................. بۆچونه‌کانت گرنگه لام
سامان + كؤسرةت ......................... ئاینده‌ت ڕوونه
شةرةفخان + سةرهةنك ................. تۆ باشترینی1۳ـ ئه‌ڵێن تێگه‌شتن له پرسیار نیوه‌ی وه‌ڵامه. به‌ڕای تۆ تێگه‌شتن له پرسیار نیوه‌ی وه‌ڵام بێت یان هه‌موو وه‌ڵامه‌که بێت؟
نیوهی٤ـ1 حه‌زت ئه‌کرد کام پرسیاره‌م نه‌کردایه و جوابدانه‌وه‌ی بۆت زه‌حمه‌ت بو؟؟
141۵ـ قورسترین پرسیار پرسیاری چ ئه‌ندامێک بوه له کۆتایی میوانداریه‌که پێمان بڵێ؟؟؟
باشه له کۆتایی بیرم بێنه‌وه پێت دهڵێم۱٦ـ ئامۆژگاریت بۆ من چیه؟
ئامؤزكارى من بؤت ئةوةية هةردةم كةشبين بيت و بئ بكةنيت و خةم نةخؤيتله کۆتایدا هیوادارم هه‌میشه سه‌رکه‌وتو سه‌ر فراز بیت مامۆستا .............
[size=22]خۆشحالم به میوانداری به‌ڕێزتان هیوای ژیانێكی به‌ختوه‌رو سه‌ر كه‌وتوت بۆ ئه خوازم [/size]
[size=14] زۆر سوپاس مامۆستا شه‌یدا گیان خوا سه‌رفرازتان بکات
[/size]
[size=22]
منیش پێم باشه چه‌ند پرسیارێك بكه‌م [/size]
[size=14] فه‌رموو
[/size]
[size=22]
1-بۆ ئه‌و گه‌شته‌ی به‌دزی ڕێك خرا بۆ دێگه‌له چوی؟ [/size]
[size=14] نا مامۆستا گیان که‌س پێی نه‌وتووم ، نه‌چوویمه.
[/size]
[size=22]
2-پێت وایه ژیان له گوند خۆشتره یان له شار؟ [/size]
[size=14]ژیانی گوند خۆشتره [/size]
[size=22]هیچ پرسیاری ترم لۆ نایه‌ت چونكه جه‌ماعه‌ت به‌دزی من چوینه دێگه‌ڵه‌ی [/size]
سه‌رچاوم مامۆستا گیان ، جا بۆ پێیان نه‌وتووی
[size=14]منيش پێم خۆشه ئه‌ندامان ببينم له نزيكه‌وه ئاشنابم له‌گه‌ڵيان به‌س تا ئێستا رێك نه‌كه‌وتووه
له جه‌ژنى قوربان هه‌وڵ ئه‌ده‌م يه‌كترى ببينين ان شا‌ء الله
[/size]
به‌ناوی خوای گه‌وره
زۆر به‌خێرهاتنت ده‌که‌م مامۆستا
[size=14] زۆر سوپاس کاک کۆسره‌ت گیان
[/size]
1-خوێندنه‌وه سودی چیه؟ من وه‌ک به‌کات کوشتنی داده‌نێم؟
[size=14]سوودى زۆره :
۱- بيرو هۆشت فراوان ده‌كا
۲- فه‌رهه‌نگى قسه‌كردنت ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كا ، بۆ نموونه من ئيستا بێ ئه‌وه‌ى شاره‌زاى ژيانى هه‌ر يه‌كێك له ئه‌ندامان بم له ريگاى دواندن و قسه‌كردنه‌وه ده‌زانم كێ ده‌خوێنێته‌وه و كێ ناخوێنێته‌وه...
۳- تاك وشيار ده‌كاته‌وه له‌و ده‌وروبه‌ره‌ى كه ده‌گوزه‌رێ، بۆ نموونه هاولاتيانى رۆژهه‌ڵات بۆچى له سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژيان دواكه‌وتوون و له رووى رۆشه‌نبيريه‌وه زۆر كه‌م پێگه‌يشتوون چونكه ناخوێننه‌وه.
۴-خوێندنه‌وه سه‌رجاوه‌ى هه‌ره گرنگى خۆرۆشه‌نبيركردنه. .
واتا يه‌كێك له سيفه‌ته‌كانى كه‌سى رۆشه‌نبير ئه‌وه‌يه كه به‌رده‌وام ده‌خوێنێته‌وه. ،وه مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به رۆشه‌نبير ده‌بێت ساروكارى له‌گه‌ل خوێدنه‌وه‌دا هه‌بێت و به‌رده‌وام بخوێنێته‌وه.
له کۆتایی ده‌مه‌وێ بڵێم ئێمه خاوه‌ن ئاينێكين كه يه‌كه‌م فه‌رمان خوا بێى كردوين ( اقرا ) ه ، كه‌واته ئێمه ئه‌ولاترين له هه‌مووان كه بخوێنينه‌وه .[/size]
2-هه‌ستت نه‌کرد به‌دزی ژنت هێنا؟
[size=14] وايه به‌دزى بوو به‌ڵام هۆكارى خۆى هه‌بوو
ئاخر زۆر له دوو خزم و ناسياوانيشمان نه‌نارد بۆيه به تۆ و ئه‌ندامانى تر‌ى يانه‌م نه‌وت ئه‌گينا ئيوه زۆر ئازيزى منن
برای منن [/size]
3-ئه‌گه‌ر په‌پوله‌یه‌کتان بوو ناوی لێده‌نێن چی؟
[size=14] هههههه هێشتا زووه كۆسره‌ت به‌ڵام ئه‌گه‌ر كور بوو ناوى لێ ده‌نێين مه‌حوى يان نالى
ئه‌گه‌ريش كچ بوو په‌روانه پێى خۆشه ناوى هه‌ناسه) )ى لێ بنێين [/size]
پرسیاره‌کانیش که‌من داوای لێبوردن ده‌که‌م سه‌رفزابیت
[size=14] نا زۆر ئاساييه ،به كه‌م و زۆرى نيه له خزمه‌ت دام چاوه‌كانت ماچ ده‌كه‌م
[/size]
يةك برسيار
سلاوى خواى گه‌وره‌ت لێ بێت كاك فه‌قێ ئه‌حمه‌د فه‌رموو
بؤ لة فيسبوك ديار ني مخصدم كروبة
له فه‌يسبوك ديارم به‌س له گروپ ئه‌ندام نيم بۆيه ديارنيم
بؤ لةياركردن يان لةكاتي كؤ بوو نةو ي يانة ديار نى
[size=14]زۆرم پێ خۆشبووه بێم بۆ يارى يان كۆبوونه‌وه‌ى يانه
به‌ڵام له‌به‌ر ده‌وامم كه مامۆستا‌م له ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێر هيچ هه‌ڵيك نه‌ره‌خساوه
ان شا‌ء له داهاتوويه‌كى نزيكدا هه‌وڵ ده‌ده‌م كاتێك دابنێين له‌گه‌ل به‌شێك له ئه‌ندامان بۆ يه‌كتر بينين
[/size]
kamarany salma نووسی:جاسم شوانی نووسی:سڵاو له ئێوه‌ی به‌رێز، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ مامۆستا كامه‌ران
دوو پرسیار: ئایا ئه‌و وینه‌یه خۆتی؟ ئه‌گه‌ر خۆتی ناوی راسته‌قینه‌ت هه‌ر كامه‌رانه یان ناوێكی تر؟[size=14] سڵاوى خواى گه‌وره له ئێوه‌ش بێت زۆر سوپاس كاك جاسم گيان.
به‌لێ وێنه‌كه خۆمم ,ناوى خۆم (حكيم) ه به‌س له‌نێو هاورێيان به كامه‌ران ناسراوم .
به‌م قسه‌يه‌ت كه وت:[/size]جاسم شوانی نووسی:چونكه هه‌ست ده‌كه‌م له كه‌سێك ده‌چی له نزیكه‌وه تۆم ناسیووه !
[size=14] منيش وا گومان ده‌به‌م كه به‌رێزتان كاك (جاسم) ى به‌شى كوردى هاورێم بن . وايه ؟؟[/size]
ئه‌ی سڵاوت لێبێ مامۆستا حه‌كیم ی به‌رێز كاكه گوتم ئه‌و پیاوه ده‌ناسم!
هیوام سه‌ركه‌وتنته . هه‌میشه سه‌ری مه‌جلیسی ژین بگریت براكه‌م. زۆر خۆشحاڵم كه تۆڕێكم هه‌ڵدا له جیاتی ماسی گه‌وهه‌ری گرت
[size=14] سڵاوى خواى گه‌وره له ئێوه‌ش بێت من زۆر خۆشحاڵم مامۆستا گيان خوا لێتان رازى بێت
خۆتان به‌نرختر له گه‌وهه‌رن . په‌يامێكى تايبه‌تم بۆ ناردويت هيوادارم گه‌وره‌مان بكه‌ن و وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
[/size]
به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی مامۆستا كامه‌رانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م هیوام وایه له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیانی سه‌ركه‌وتوبێت،
[size=14] زۆر سوپاس كاكه سامان گيان زۆر ئازيزيت لام خواى گه‌وره لێت رازى بێت
[/size]
من پرسیارێك نیه چونكه حه‌ز به پرسیار ناكه‌م ته‌نها رێز و خۆشه‌ویستم بۆ هه‌یه وه داوای لێ بوردنی لێ ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر وه‌كو پێوست هه‌واڵت نه‌پرسم له‌فه‌یس بوك وه‌كو جاران له‌به‌ر مه‌شغه‌له‌تی دنیا
[size=14]نا برام ئه‌وه زۆر ته‌بيعيه منيش وا فير بوويمه زۆربه‌ى جار كه دێمه خه‌ت هه‌ر من سڵاو و ئه‌حوال پرسين ده‌كه‌م له هاورێيان بێ جياوازى [/size]
سلاو
به‌خێربێت براکه‌م
ته‌نها يه‌ك پرسيار يانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسينت چۆن ناسی..؟
[size=14] زۆر سوپاس براى شيرينم
له تۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك هاورێى به‌رێز خاتوو (سه‌وسه‌ن)م ناسى
زۆرجار سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌ب به‌گشتى و شيعرى هه‌ندێك له شاعيران گفتوكۆمان ده‌كرد
دواتر لينكى يانه‌ى سه‌رهه‌نگى بۆ ناردم و يانه‌ى سه‌رهه‌نگى پێ ناساندم
سوباسى ئه‌كه‌م[/size]
زۆر سوپاس و دووباره به‌خێربێته‌وه بۆ کورسی ئيعتراف
ئازيزى براكه‌م چاوت ماچ ده‌كه‌م
خۆشحاڵم كه تۆشم بینی، ماشائه‌ڵا له ئه‌ندامیه‌تیت له یانه. هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم.
چه‌ند پرسیارێكم هه‌يه كه له‌وانیتریشم كردووه: [/
[size=14]منيش خۆشحاڵم ماشائه‌ڵا له به‌ڕێزتان خوا سه‌رفرازتان بكات ان شا‌ء الله
فه‌رموون[/size]
- دوا كتێب كه خوێندیته‌وه؟
كتێبى (خوێنه‌رى كوشنده)ى به‌ختيار عه‌لى.
- ڕات ده‌رباره‌ی داهاتووی ysm21.net ؟
[size=14] سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشيت لێ ده‌كه‌م بۆ دروستكردنى ئه‌م ماڵه جوانه.
هه‌ر وه‌ك چۆن له ماڵه‌وه هه‌ست به ئاسووده‌يى ده‌كه‌م به‌هه‌مان شێوه كه دێمه يانه دڵم خۆش ده‌بێت
ده‌بێت هه‌موومان بير له‌جوانتركردنى ئه‌م ماڵه خنجيلانه‌يه بكه‌ينه‌وه
پێم وايه داهاتووى زۆر له ئێستا جوانتر ده‌بێت.[/size]
- وه‌كو ئاماده‌بوویه‌ك له‌یانه دڵنیام بابه‌ت و په‌یام و گرنگی پێدانه‌كانم ده‌بینی، ئامۆژگاریت بۆمن چیه؟
[size=14]هيوادارم زياتر سه‌ردانى يانه بكه‌يت.
ئامۆژگاريم ئه‌وه‌يه زۆرتر بخوێنيته‌وه و كه‌متر بنوسيت تاوه‌كو به‌رهه‌مه‌كانت زياتر دڵ و هۆش بگرن.[/size]
[size=14] جوانه ده‌ستت خۆش بێت[/size]
[size=14] راستى منيش دوێنێ شه‌و بابه‌تێكم ئاماده‌كردبوو سه‌باره‌ت به ساڵيادى به‌ئه‌ندام بوونى كاكه زريان به‌ڵام ئه‌مرۆ له‌به‌ر ده‌وام نه‌متوانى دايبه‌زێنم.....
لێره‌وه پيرۆزباييه‌كى گه‌رم و گورى لێ ده‌كه‌م جێگاى دياره له رازاندنه‌وه‌ى ئه‌م ماڵه خنجيلانه‌يه
هه‌ميشه بابه‌تى جوان و به‌سوود دائه‌به‌زێنێت ..خواى گه‌وره سه‌رفرازى دونيا و قيامه‌تى بكات ان شا‌ء الله.....
ده‌ستى تۆش خۆش بێت خوشكم .....
[/size]
[size=14] زۆر جوان بوو ده‌ستت خۆش بێت[/size]
بەخێرهاتنی میوانی ژمارە 32 دەکەم
حــــــەک بەخێرهاتی ، حەق وایە ٣٢ پرسیارت لێ بکەم بەس قەینا مقەستێکی لێ دەدەم کورتی دەکەمەوە
[size=14]زۆر سوپاس چاوزه‌رد گيان :)
هه‌رچه‌ند پرسيار ده‌كه‌يت و هه‌ر چ پرسيارێك ده‌كه‌يت بيكه ان شا‌ء الله هه‌مووى وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه[/ : : :::
له خزمه‌ت دام
[/size]
وە هیوای میواندارییەکی گەرم گوڕ دەکەم ، هیواخوازم پڕ لە پرس بێت بۆت
[size=14] زۆر سوپاس ان شا‌ء الله
[/size]
پرسیارەکان
[size=14] فەرموو
[/size]
١- حەزدەکەی دوای تۆ کێ میوانداری بکرێت ؟
[size=14]حه‌زم ده‌كرد پێش منيش چه‌ند ئه‌ندامێكى تر ميواندارى كرابان دواتر من ميواندارى كرابام
وه‌كو كاك جاسم يان كاك هه‌ڵويست هه‌تا به خوشكه (سه‌وسه‌ن)يشم وت به‌س ئه‌و وتى ئه‌مجاره تۆمان داناوه.
پێم خۆشه ئه‌گه‌ر تۆ ميواندارى نه‌كرابيت ئه‌وا تۆميواندارى بكرێيت ئه‌گينا يان كاك جاسم يان هه‌ڵويست زاده يانيش كاك بيلال بێت چونكه پێشتر وتبووى كه پێيخۆشه ميواندارى بكرێت.
[/size]
٢- کە دێیە نێت ، سەرەتا کام ماڵپەر دەکەیتەوە ؟
[size=14] زۆربه‌ى جار فه‌يسبوك ده‌كه‌مه‌وه دواى ئه‌وه يه‌كسه‌ر يانه‌ى واى ئێس ئێم ده‌كه‌مه‌وه
[/size]
٣- ناوی بابەتێک بنوسە کە زۆر سەرنجی راکێشاویت ؟
[size=14]بابه‌ت زۆرن كه سه‌رنجيان راكيشابم له‌وانه: به‌تايبه‌تى ئه‌و شيعره‌ى كاك سه‌رهه‌نگ كه بيشتر له ته‌له‌فزيۆنى ئاسۆ سپۆرت يان يه‌كگرتوو گويم لێ بوو كه دواتر له يانه به‌س به ده‌نگ بڵاو كرابويه‌وه‌و چه‌ند جارێك گوێم لێ گرته‌وه كه سه‌ره‌تاكه‌ى ده‌ڵێ: ئه‌وه چيت كرد ئه‌ى شۆخ و شه‌نگ ... هه‌روه‌ها بڵاوكراوه‌كانى كاك جاسم كه هه‌ڵقولاوى ناخى به‌رێزيانن سه‌ره‌نجى راكێشاوم،، ئه‌م بابه‌ته‌ى خاتوو سه‌وسه‌نيش كه ده‌ڵێ( بــۆ ئەو هاوڕێیەى کە هەردەم وەکو سێبەر) سه‌رنجى راكێشاوم ،ئه‌م بابه‌ته‌ى تۆش http://ysm21.net/viewtopic.php?id=24909
زۆر سه‌رنجى راكێشاوم و تاساندمى ده‌ستت خۆش بێت [/size]
٤- یەکەم ویندۆز کە بەکارت هێنا کام ویندۆز بوو ؟ وە ساڵی چەند بوو ؟
[size=14] windows xp ساڵى ۲۰۰۹
[/size]
٥- paltalk ــــت بەکار هێناوە ؟
[size=14] به‌ڵێ
[/size]
٦- کێ یارمەتی دای بۆ فێربوون و بەکارهێنانی نێت ؟
[size=14] هاورێيه‌كم فيرى به‌كارهينانى نێتى كردم ساڵى 2006 ئه‌وكات هيڵى نێت كه‌م بوو ئه‌چووينه سه‌نته‌رى هيمداد.
[/size]
دوور لە نێت
٧- حەز بە چــــــــــــا دەکەی ؟
[size=14] به‌س شه‌وان يه‌ك پياڵه‌ى ده‌خۆمه‌وه زۆرى حه‌زم لێى نيه
[/size]
٨- کام خواردن خۆشە بە لاتەوە ؟
[size=14]بريانى و برنج و شله گۆشتى حه‌يوانى له‌گه‌ڵ بێت، ئيستا ئه‌گه‌ر په‌روانه‌ى هاوسه‌رم ئه‌مه بخوێنێته‌وه زۆر پێ ئه‌كه‌نێ [/size]
٩- ئەمرۆ چیت خوارد ؟
[size=14] نيوەرۆكەى بريانى و ئێواره‌كه‌ى برنج و شله
[/size]
١٠ - ئەگەر ئێستا کەسێک لە دواوە زللەیەکت لێ بدات , چی لێ دەکەی ؟
[size=14]
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى گاڵته‌كردن بێت ئاساييه به‌لامه‌وه به‌س ناهێڵم دانه‌يه‌كى تر‌ى پيا بكێشێت به‌س ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستى گاڵته‌ى نه‌بوبێت رێى لێ ناگرم هى ترم لێ بدات چونكه دياره شايسته‌ى لێدانم بۆيه لێم ئه‌دات [/size]
[size=15] ده‌سته‌كانت خۆش بێت زۆر واتادار بوو به‌رده‌وام به.[/size]
[size=14] زۆر زۆر جوان بوو كاك (جاسم) ده‌سته‌كانت خۆش بێت.[/size]
سڵاو له ئێوه‌ی به‌رێز، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ مامۆستا كامه‌ران
دوو پرسیار: ئایا ئه‌و وینه‌یه خۆتی؟ ئه‌گه‌ر خۆتی ناوی راسته‌قینه‌ت هه‌ر كامه‌رانه یان ناوێكی تر؟
[size=14] سڵاوى خواى گه‌وره له ئێوه‌ش بێت زۆر سوپاس كاك جاسم گيان.
به‌لێ وێنه‌كه خۆمم ,ناوى خۆم (حكيم) ه به‌س له‌نێو هاورێيان به كامه‌ران ناسراوم .
به‌م قسه‌يه‌ت كه وت:[/size]
چونكه هه‌ست ده‌كه‌م له كه‌سێك ده‌چی له نزیكه‌وه تۆم ناسیووه !
[size=14] منيش وا گومان ده‌به‌م كه به‌رێزتان كاك (جاسم) ى به‌شى كوردى هاورێم بن . وايه ؟؟[/size]
[size=14] زۆر سوباس خاتوو سه‌وسه‌ن بۆ ئه‌م ميواندارى يه ده‌ستت خۆش بێت
هيوام به‌خته‌وه‌رى سه‌رجه‌م ئه‌ندامه ئازيزه‌كانى ئه‌م ماڵه خنجيلانه‌يه
ئاماده‌م بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر پرسيارێكى ئه‌ندامه به‌رێزه‌كان[/size]
زۆر زۆر جوانه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌رده‌وامبه.
[size=15] { وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَى تَنْفَعُ المُؤْمِنِينَ } سورة الذاريات: ۵۵
ده‌ستت خۆش بێت خواى گه‌وره پاداشتت بداته‌وه....
[/size]
ده‌ست خۆش وته‌كان زۆر جوان بوون
• له سڵاو كردن ده‌ست پێشخه‌ربه .
ئه‌م وته‌يه زۆر جوانه هه‌ميشه له‌مه‌دا ده‌ستپێشخه‌ر بوويمه
• باش‌ترين جۆری كتێب بكڕه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شيان خوێنيته‌وه .
وته‌يه‌كى زۆر جوانه به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نيم كه باش‌ترين كتێب بكريت به‌ڵام نه‌يخوێنيته‌وه
چونكه پێنج كتێبى باش بكريت وبيانخوێنيته‌وه زۆر باشتره له ۵۰۰ دانه كه بيكريت و نه‌يانخوێنيته‌وه
واتا خوێنه‌ر بوون گرنكه نه‌ك كتێب كرين .
(( باش‌ترين جۆری كتێب بخوێنه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شيكڕيت.))
• له بيرت بێ ته‌له‌فۆن بۆ دايكت بكه‌يت .
سوپاس بيرم كه‌وته‌وه كه ته‌له‌فۆن بۆ دايكم بكه‌م
ده‌ست خۆش مامۆستا كامه‌ران زۆر جوان بوو
[size=16] زۆر سوپاس كاكه سامان گيان سه‌رت خۆش بێت[/size]
[size=14] زۆر به‌خێر بێيت خوشكه په‌يام به‌هيوام بابه‌ت و په‌يامى جوان و سه‌رنجراكێش و به‌سوود بڵاو بكه‌يته‌وه[/size]
[size=16] مردوو
وشه‌یه‌که دێته به‌رگوێت. فڵان مرد و فڵان مرد. وشه‌یه‌که گه‌ر خاوه‌نی مردووه‌که بیت له‌سه‌ر شانت بۆ گۆڕستان به‌ڕێی ده‌که‌ی، گه‌ر هاوسێی بیت به‌دووی ده‌که‌ویت، گه‌ر دۆستی بیت چاوه‌کانت پڕفرمێسکه، گه‌ر نه‌یناسیت خۆ نه‌فسێکه ئه‌ویش ده‌مرێت.
بۆ ئه‌بێ هه‌بێ؟
ئه‌جه‌لێکه و کۆتایییه و ئه‌بێ هه‌بێ له دونیادا. به‌ره‌و جێگای وه‌ڵامێك ئاماده‌ی بۆیی؟ چی له‌پاش دێت؟ بۆ کوێ ده‌ڕوات؟ ئه‌ی له کوێ بووم؟
گۆڕ
ماڵێکی ته‌سك و تاریکه، ترووسکایی له‌ناویدا هه‌رگیز نییه. ترسناکه و تۆقێنه‌ره. به بینینی ئاواته‌کان وه‌ك گه‌ڵاڕێزان یه‌ك به‌دوای یه‌ك ئه‌وه‌رێنێ.
چ چاڵێکه چ ته‌سکوتروسك، ئێسكوپرووسك به‌ناو یه‌کدا ده‌ئاڵێنێت، ئه‌یشێوێنێت، پێستی نه‌رم و ڕووی جوانی تۆ ئه‌هاژێنێت، بۆنی مسك و عه‌تر و گۆڵاو ئه‌گۆڕێنێت، بۆگه‌ن ده‌بێت.
منیش ده‌چم؟
بێ گومان به کاروانێکه و ڕێگا‌که‌ی ئه‌و هه‌ر له‌ڕێته؟ زۆری بردوو و زۆریش ده‌با، ماندوونه‌ناس چاونه‌نوستوو هه‌گبه‌ی پێیه.
ئه‌ی ناپرسی منیش له‌وێم؟ ئه‌ی ناپرسی کار و کردارم له کوێیه؟ ئه‌ی ناپرسی وتم چی بوو له‌گه‌ڵ کێ بووم، جا چیم پێیه؟ ئه‌وه گۆڕه و ماڵی تۆ و منی لێیه!....................................................[/[/size]
[size=16]يه‌كه‌م مسوڵمان كاتژمێری دروست كرد ( ئیبن به‌توته ) بوو.
یه‌كه‌م مسوڵمان كه سابوونی دروست كرد ( ئیبن جه‌زه‌ری ) بوو كه به ئه‌ندازیاری مسوڵمانان ناسراوه..
كه ئه‌وكاته ئه‌وروپیه‌كان زۆر زۆر پیس بوون و به مانگ خۆیان نه‌ده‌شۆرد !
یه‌كه‌م مسوڵمان كه زانكۆی داهێنا ( فاتیمه فیهری ) بوو كه ناوی زانكۆكه ( ئه‌لقه‌روین ) بوو.
یه‌كه‌م مسوڵمان كه چۆنیه‌تی ئاو پاككردنه‌وه‌ی له‌رێگای هه‌ڵم داهێنا ( جابیر ئیبن حه‌ییان ) بوو.
یه‌كه‌م مسوڵمان كه نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام دا ( زه‌هراوی ) بوو.
ئه‌ی بیرۆكه‌ی وه‌رگرتنی كاره‌با له ئاو یان له جوڵه‌ی ئاو هه‌ر ( ئیبن الجزری ) یه .
ئه‌ی كێ یه‌كه‌م كه‌س بیرۆكه‌ی فڕینی ئه‌نجام دأ بێگومان ( عه‌باس ئیبن فه‌رناس ) بوو.
یه‌كه‌م زانایی كیمیایی كه‌داهێنانی له كیمیا كردوه ( خالید ئیبن یه‌زید ).
یه‌كه‌م مسوڵمانێك كه تۆری چاوی كێشا و دروستی كرد ( ئیبن هه‌یسه‌م ) بوو.[/size]
[size=14] جوانه......
زۆر راسته ده‌سته‌كانت خۆش بێت برام[/size]
ببــــه ئه‌و كه‌سه‌ى پێــــــيه‌كانى له زه‌ويـــــدايه‌و
هيمـــــمه‌تى بۆ چــــل چراى لـــــوتكه ده‌چــــێــت
[size=14] زۆر جوان بوو ده‌سته‌كانت خۆش بێت
[/size]
[size=14] ده‌ستت خۆش بێت
[/size]
[size=16]سالآنه نزيكةى يةك مليؤن كةس بةهؤى دةرةنجامةكانى نةخؤشى جكةرةوه دةمرن, واته 10% كؤى مردنةكان [/size]
[size=14] به‌ڵام من له چه‌ند لێكۆڵينه‌وه و راپۆرتێكى تر خوێندومه‌ته‌وه كه ساڵانه نزيكه‌ى پێنج مليۆن كه‌س ده‌مرن به‌هۆى جگه‌ره‌كێشانه‌وه [/size]
[size=15] زۆر به‌خێر بێيت ان شا‌ء الله به‌رده‌وام ده‌بيت
[/size]
[size=14] وته‌يه‌كى جوانه ، راستيشه ده‌ست خۆش[/size]
[size=14]( الله لطيف بعباده يرزق من يشا‌ء وهو القوي العزيز ) الشورى 19
ده‌ستت خۆش بێت خوا پاداشتت بداته‌وه [/size]
بارك الله لكم وبارك عليكم وجمع بينكما في خير
پیرۆزه كاك كامه‌رانی سه‌لما ،خودای گه‌وره ژیانێكی پڕ خێر و به‌ره‌كه‌تتان پێببه‌خشێ .
[size=14]زۆر سوپاس كاك شه‌ره‌فخان گيان نه‌خشه له ئێوه‌ش بێت
[/size]
ده‌بی كه‌ی ئاوا پیرۆزبايی له منیش بكرێ ؟!؟!؟!؟
زگم به‌خۆم ده‌ستوتێته‌وه
[size=14]ان شا‌ء الله به‌م زووانه ئێوه‌ش هاوسه‌رگيرى ده‌كه‌ن ، ئێوه كورێكى باش و ديندارن ده‌بێت ئه‌و ماڵه خه‌زوره مه‌منونيش بن كه ئێوه ببن به زاوايان [/size]
به‌هیوایی ژیانێکی خۆش هه‌روه‌ک ناوی خۆت شادوکامه‌ران بن
خودای گەورە دڵتان پر نوری ئیمان بکات و بۆیەک بمێنن و ببن بە ئاوێنەی یەکتری .
[size=14] زۆر سوپاس كاك زريان گيان نه‌خشه له ئێوه‌ش بێت
[/size]
زۆر جوان بوو
زۆر نایاب بوو
زۆر بە دڵم بوو
زۆر دەستت خۆشبێت
[size=14] زۆر سوپاس
زۆر ئازيزى
سه‌رت خۆش بێت [/size]
ده‌ست خۆش کامه‌رانی سه‌لما گه‌له‌ک جوان بوو به‌خته‌وه‌ربیت ...........
[size=14] ده‌ستى تۆش خۆش بێت زۆر سوپاس[/size]
[size=14]خانمەکەم ئەوەی تۆ بە ئازادی لەگەڵ کام کوڕ بتەوێ بچيت و بڕۆی ..مانای ئەوە نییە دایکت و باوکت ئیهمالیان كردووى یاخود ئاگایان لێت نییە، بەڵکو ئەوە ئەگەیەنێ کە ئەوان بە تەواوی متمانەیان پێت هەیە.... بۆیە داوات لێ ئەکەم:
نە ئەو متمانەیە ی ئەوان بدۆڕێنە ..نە خودی خۆشت هەڵبخەڵەتێنە چونکە هەرگیز ناتوانی درۆ لەگەڵ خۆتدا بکەی
خانمەکەم بیر بکەرەوە ، بزانە وە دڵنیابە کە تەنها یەک کوڕ شایەنی ئەو خۆشەویستیەی تۆیە ،ئەویش ئەو کوڕەیە کە ئامادەیە کە تەواوی تەمەنی لەگەڵ تۆ بەسەر بەرێت .. ئەو کوڕەی کە لە دەرگای ماڵی باوکت ئەدات نەک گوێت![/size]
[size=14] قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ( مَثَلُ الْمُؤْمِنِينَ فِي تَوَادِّهِمْ وَتَرَاحُمِهِمْ وَتَعَاطُفِهِمْ مَثَلُ الْجَسَدِ؛ إِذَا اشْتَكَى مِنْهُ عُضْوٌ تَدَاعَى لَهُ سَائِرُ الْجَسَدِ بِالسَّهَرِ وَالْحُمَّى ) رواه شيخان
واته/
نموونه‌ى مرۆڤى ئيمان‌دار له خۆشه‌ويستى و سۆز و به‌زه‌ييدا وه‌كو نموونه‌ى ئه‌و لاشه‌يه وايه كه يه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانى توشى ئازارێك ده‌بێت ئه‌وا سه‌رتاپاى لاشه ده‌گرێته‌وه وه‌كو نه‌خۆشى تا و كه‌م خه‌وى[/size]
[size=14] زۆر به‌خێربێيت هيوادارم به به‌رده‌وامى سه‌ردانى يانه بكه‌يت و رۆژانه بابه‌تى به‌سوود بڵاو بكه‌يته‌وه[/size]
[size=13] ده‌ستت خۆش بێت جوانه [/size]
[size=14] هاوڕێکەم كاتێک من شێتگیر دەبووم تۆش خۆت شێت ئەکرد ... بێزار بوومایە لەبیرت ئەبردمەوە ..زەردەخەنەم بکردایە تۆ بەدڵ پێئەکەنیت...
کاتێ لە ڕێگایەکی هەڵە هەنگاوم ئەنا وەستاندمت و وەکوو مامۆستایەکی میهرەبان فێرت ئەکردم...
من ئەمویست فێری زانست بم تۆ بوی بە کتێب بۆم..
هەوڵمدا ئامانجەکانم بەدی بێنم بویتە پشتیوانم و هاوڕێیەتیت کردم هیوات پێ ئەبەخشیم.
هاوڕێکەم گەر بڵێم تۆ گەورەترین سامانی منیت زیادڕەو نەبووم!
هاوێ گیان لەوانەیە هەستت پێ نەکردبێ بەڵام تۆ وشە جوانەکانت لە ئاست خۆت شەرمەزار کردووە .هەر یەک لەوان پێشبڕکێیانە بۆ وەسفکردنی تۆ... بەڵام گەر هەمووشیان بەجارێ خۆیان نیشان بدەن هێشتا ناتوانن وێنای تۆ بکەن.
هاوڕێکەم تکایە مەهێڵە نائومێدییەکانی ژیان.. ناخۆشی و زەحمەتیەکانی تەمەن ببنە هۆی ڕوخانت ..گەر تۆ بەرگەی ئەوانە ناگری ئیتر ناشتوانی کەسانی تر فێربکەیت لەسەر گەشبینی...
هیوام وایە خوا تەمەن درێژت بکات بۆ ئێمە و هەموو ئەو کەسانەی چاوەڕێی کەسێکی وەک تۆ بچێتە ژیانیانەوە کە ببێتە مۆمی ئومێد بۆیان ،،خوا لە هەموو کاتێکدا پشت و پەنات بێت ،بەیارمەتی خوا هەموو مەبەستەکانت ئەهێنیتە دی .. خوا ئیرادەیەکت بداتێ کە لە ناخۆشترین کاتەکاندا گاڵتە بە یاریەکانی ژیان بکەیت !
[/size]
SAWSAN نووسی:منیش گه‌رمترین پیرۆزبای خۆم ئاڕاسته‌ی برای ئازیزم کامه‌رای سه‌لما ده‌که‌م
هیوای ژیانێکی پڕ له خۆشی کامه‌رانی بۆ ده‌خوازم ...............
[size=12] سوپاس كاكه سامان گيان نه‌خشه له ئێوه‌ش بێت[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی kamarany salma
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]