[size=24]
ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی "كۆمپیوته‌ر"ـه‌وه، زیانیان پێی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌و هه‌ڵانه‌ن :
زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر هه‌مان هه‌ڵه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، كاتێك رووبه‌رووی "چه‌ته‌كان"ـی تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌بنه‌وه، له‌وانه‌ش كه ناسراون به "هاككه‌ره‌كان".
له‌مباره‌وه، سه‌رنووسه‌ری تهكهنۆلۆجی گۆڤاری "كونسیومهر ریپۆرتس" "جیف فۆكس" رایگه‌یاندووه، به‌كارهێنه‌ری كۆمپیوته‌ر ناتوانێت به ته‌واوی متمانه‌ی به تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت هه‌بێت، چونكه هێشتا پێویستیان به زانیاری زیاتر له باره‌ی فێربوون و زانینی "كۆمپیوته‌ر"ـه‌وه هه‌یه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش "فۆكس" حه‌وت هه‌ڵه‌ی دیاریكردووه كه پێویسته به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر خۆیانیان لێ به دوور بگرن، چونكه له‌لایه‌ن "چه‌ته‌كانی كۆمپیوته‌ر"ـه‌وه تووشی هاككردن و دزینی زانیاری و كۆد ده‌بنه‌وه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌و هه‌ڵانه‌ن كه ده‌بێت به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیته‌ر خۆیانی لێ به دوور بگرن :
1 – باوه‌ڕبوونی ته‌واو به به‌رنامه‌كانی ئه‌نتی ڤایرۆس "به‌رگری".
2 – په‌یوه‌ندیكردن به پێگه "سایتی"ـی دیكه له كاتی كردنه‌وه‌ی نامه ئه‌لیكترۆنییه هاتووه‌كان.
3 – به‌كارهێنانی ته‌نها ووشه‌یه‌ك یاخود ژماره‌یه‌كی نهێنی بۆ هه‌موو كاره‌كان له سه‌ر تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت.
4 – دابه‌زاندن "داوهنۆڵدكردن"ـی به‌خۆڕایی له ئینته‌رنێت.
5 – به كارهێنانی ئامێری "ئاپل ماكنتووش".
6 – داگرتن یاخود كلیك "كرده" كردن له‌سه‌ر رێكلامه‌كان.
7- كڕینی شت‌و مه‌ك له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه. [/size]