[size=16]
ن/ نبال نادر و / يوسف هه ريرى
ئه‌و شته له مێشکى خۆت دیارى بکه که ده‌ته‌وێت ، ئنجا ده‌ست به کار به بۆ هێنانه‌دى:
به‌ڵام ڕه‌نگه کێشه‌که لێره‌دا ئه‌وه بێت که شته‌که بدۆزیه‌وه که ئاره‌زووت بجولێنێت و له ئاواته‌که‌ت نزیکت بکاته‌وه ، که‌واته با چه‌ند پرسیارێکت ئاراسته بکه‌م:
* ئه‌و شته چى یه که زۆر ئاره‌زووى لێ ده‌که‌یت ؟
* خه‌ون به چى یه‌وه ده‌بینى که ئه‌نجامى بده‌یت ؟
* گومان به چى ده‌به‌یت که له پێناوى له دایک بوویت و ده‌ته‌وێت به‌دى بهێنیت ؟
* من له دایک بووم له پێناو............... .
ئه‌گه‌ر تاکو ئێستا نازانى به زۆرى ئاره‌زووت له چى یه ئه‌مه ئاسایى یه و جارێکى تر بیر له‌مه بکه‌وه به‌لآم به‌رده‌وام به له بیرکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌و خه‌ون بینین . هه‌روه‌ها کاتێک زانیت که چیت ده‌وێت ئه‌وا چه‌ند ساڵ ده‌خایه‌نێت و له‌وانه‌یه ته‌مه‌نێکى ته‌واوى بوێت بۆ ئه‌وه‌ى که خه‌ونه‌کانت بێنیتهدى . ئه‌مه‌یه خۆشى ژیان.
*هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و شتانه‌ى که له پێناوى له دایک بووین مانا به ژیان ده‌به‌خشێت.
*زۆر له خه‌ڵکى ده‌گه‌ن به لوتکه‌ى سه‌رکه‌وتن ، کاتێک که‌سانى تر وا گومان ده‌به‌ن که ئه‌وانه گه‌وره‌بوون و به سالآچوون به‌لآم با سه‌رنج له‌م نمونانه بده‌ین:
* ونستۆن چه‌رچل ته‌مه‌نى شه‌ست ساڵ بوو کاتێک که له ساڵى ١٩٤٠ هه‌ڵبژێردرا بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیرانى به‌ریتانیا له کاتى جه‌نگى جیهانى دووه‌م . زۆر که‌س وا گومانى ده‌برد که له ساڵى ١٩٣٠ ژیانى سیاسى کۆتایى پێ هاتبوو.
* ڕاى کرۆک ته‌مه‌نى گه‌یشتبووه په‌نجاو پێنج ساڵ که چێشتخانه‌ى ( ماكدونالدزى ) ى بچوکى کڕى . دوایى کردى به دامه‌زراوه یه‌کى گه‌وره‌و به‌ناو بانگ.
* (فانى بلانكرز كوين ) به‌شدارى کرد له ئۆلۆمپیادى ساڵى ١٩٣٦ کاتێک که ته‌مه‌نى ١٨ ساڵ بوو . بلانکرز واى دانابوو که کاره‌کانى ( جيسى ئوين ) پاڵنه‌رێکى باشه بۆى له به‌رئه‌وه ویستى که ئۆلۆمپیادى ئه‌مستردامى ساڵى ١٩٤٠ بباته‌وه به‌ڵام به هۆى جه‌نگى جیهانى دووه‌مى ئه‌م ئۆلۆمپیادهو ئۆلۆمپیادى ساڵى ١٩٤٤ دواخرا . له ئۆلۆمپیادى ساڵى ١٩٤٨ بلانکهرز ته‌مه‌نى گه‌یشتبووه ( 30 ) ساڵ و ژنى هێنابوو و دوو منداڵیشى هه‌بوو . بلانکهرز واى به خه‌یاڵدا هات که ڕۆژى سه‌رکه‌وتنه‌کانى له دایک بوون ، بۆیه به‌شدارى کرد له ئۆلۆمپیاد بێ ئه‌وه‌ى چاوه‌رێ ى هیچ سه‌رکه‌وتنێک بکات ، وه‌کو شتێکى چاوه‌رێ نه‌کراو بلانکرز توانى که چوار مه‌دالیاى زێر به ده‌ست بێنێت
[/size]