زۆر سوپاس ده‌ستی تۆش خۆش بێت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی حسێن خۆشناو
زۆر سوپاس ده‌ستی تۆش خۆش بێت
ده‌ستی تۆش خۆش بێت
ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
[center] زۆر به‌خێر بیت به‌رێزم ( Afellay ) گیان تۆ هاورێی ئه‌زیزی ئێمه‌یت ...
هیوادارم بتوانیت کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت ئه‌زیزم ...
سود له‌برگه‌و بابه‌ته‌کانی وه‌رگریت . و بابه‌تی جوان پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامان بکه‌یت
وه‌هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم هاورێ گیان ...
دووباره‌زۆر به‌خێر بیت
کاتت شاد به‌رێزم
[/center]
[center]
تایبه‌ته به /ysm21.net
[/center]
ههههههه زۆر جوانه ده‌سته‌کانت خۆش بێت
زۆر سوپاس ئه‌زیزم بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت
[center]
zagrostv.
له کارێکی سه‌یر سه‌مه‌ردا مشکێک له‌سه‌ر شێوازی تۆمی وجێری له پشلیه‌ك ده‌دات ئه‌م کاره‌ش بووه خاوه‌نی پشیله‌که‌ی تووشی شۆک کرد کاتێ بینی مشکێک له پشیله‌که‌ی ده‌دات.
[/center]
[center]
zagrostv
له‌کارێکی سه‌یرونامۆدا هاولاتیه‌کی دانیشتووی پایته‌ختی چین توانی سه‌رو ژێر له‌سه‌ر ته‌نها یه‌ك بزمار بوه‌ستێت
ئه‌م کاره‌ی ئه‌م هاوڵاتیه بووماییه‌ی سه‌رسوڕمانی ئاماده‌بووان هه‌ر بۆیه وێنه‌که‌ی له‌زۆربه‌ی ماڵپه‌رو رۆژنامه‌کانی جیهانی وناوخۆ بڵاوکراییه‌وه.
[/center]
[center]
zagrostv
به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندان و که‌سایه‌تی دیار و به‌رپرسی حکومی، له پارکی ئازادی، په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ری شانۆکار به‌دیعه دارتاش لادرا.
به‌یعه دارتاش راگه‌یاند: دروست کردنی ئه‌م په‌یکه‌ره له کاتێکدایه که خۆی له ژیاندا ماوه و وه‌ک رێزلێنانێک له پای چه‌ندین ساڵ خزمه‌تکردنی به هونه‌ری کوردییه، ئه‌م خه‌ڵاته خۆشحاڵی کردم و هانی دام زیاتر خزمه‌ت به هونه‌ری کوردی بکه‌م و دانه‌برێم.
روونیشی کرده‌وه، به‌هیوام رێز له سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی کوردستان بنرێت، هه‌مووان به‌سه‌ر بکرێنه‌وه له پای خزمه‌تی چه‌ندین ساڵه‌یان به‌م لایه‌نه گرنگه.
دارتاش، سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی کرد که ئه‌م بیرۆکه‌یان داڕشتووه، به‌تایبه‌تیش په‌یکه‌رساز ڕه‌نج عوسمان چێوار، که به‌م کاره هه‌ڵساوه.
شایانی باسه به‌دیعه دارتاش ناوی ته‌واوی به‌دیعه عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نه، له‌دایکبووی ساڵی 1946ـه، ساڵی 1972 ــ 1973 قوتابی ئه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدا بووه.
دارتاش هه‌شت ساڵ مامۆستای ئاماده‌یی سلێمانی کچان بووه، 22 ساڵ مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانی بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا 14 ساڵ سه‌رۆکی به‌شی شانۆی په‌یمانگاکه بووه، 42 کاری ده‌رهێنانی هه‌یه و 30 کاری نواندنی ئه‌نجامداوه، له ڕادیۆ و درامای ته‌له‌ڤیزیۆنی و سینه‌ماشدا چالاکی هه‌بووه.
[/center]
[center]
kurdsat.tv
ھونەرمەند تەنیا کەریم، دەرھێنەری پرۆژەی ھونەریی فیلمی کچەکەی کافرۆش لە لێدوانێکی دا بۆ کوردستانی نوێ رایگەیاند: لەگەڵ ھونەرمەندی گەورەی کورد ھۆمەر دزەیی رێککەوتوون، کە دوو گۆرانی بەدەنگی ئەو ھونەرمەندە بۆ فیلمی سینەمایی کیژەکەی کافرۆش بوترێت.
تەنیا کەریمی دەرھێنەر زیاتر وتی: ھونەرمەند ھۆمەر دزەیی رەزامەندی نیشانداوە کە دوو گۆرانی بەزمانی کوردی و ئینگلیزی بە ڕیتمی رۆژئاوایی و رۆژھەڵاتی بۆ فیلمی کیژەکەی کافرۆش بڵێت. ھاوکات وتیشی بۆ تێکستی گۆرانییەکانیش پەیوەندیم بەشاعیری گەورە عەبدوڵڵا پەشێوەوە کردووە، ئەویش لای خۆیەوە پشتگیریی خۆی دەربڕیوە کە ھاوکاربێت‌و ھەوڵبدات بۆ نووسینی تێسکستی ئەو گۆرانیانە.
فیلمی کیژەکەی کافرۆش پرۆژەیەکی ھونەریی ھونەرمەند تەنیا کەریمە بۆ فیلمێکی سینمایی درێژی مێژوویی، لەئێستادا کارەکانی سیناریۆو دەرھێنان‌و ئامادەکاریی بۆ فیلمەکە تەواوبووەو لە ماوەی داھاتوودا دەستدەکرێـت بەوێنەگرتنی کە شوێنی وێنەگرتن‌و گرتەکان لە ھەولێرو ھەورامان‌و رۆژھەڵاتی کوردستان‌و بریتانیا دەبێت.
[/center]
[center]
کیسینا بویینکۆ کچێکی روسی تەمەن ٢٠ ساڵانە، باڵای ١.٥٨ سم، بەڵام کێشی تەنھا ٢٠ کگم.
وێنەکانی بویینکۆ بەشێوەیەکی بەربڵاو لە رۆژنامەو تۆڕەکانی ئەنتەرنێت بڵاوبوونەوەو ھەر کەسەو بەجۆرێک رای خۆی لەسەر دەدات.
چەند وێنەیەکی بویینکۆ...
.kurdsat.tv
[/center]
[center]
KTV ...
كۆمه‌لێك توێژه‌رى ئه‌مریكى له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆراك و ده‌رمانى ئه‌مریكا ده‌لێن" به‌پێی ڕه‌زامه‌ندى پزیشك ده‌ركه‌وتووه كه جۆ یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى تووشبوون به نه‌خۆشیه جیاوازه‌یه‌كانى دڵ ده‌دات .
توێژه‌ران ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كه‌ن ، كه دانه‌وێله‌ى جۆ یان جۆى وشكراوى هاڕراو و پێكهاته‌كانى وه‌كۆ جۆى ووشكراو توێكلى جۆ به‌رگرى له سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى دڵ ده‌كه‌ن . به‌پێی وته‌ى توێژه‌ران ، دانه‌وێله‌ى جۆ له ماده‌یه‌كى هاوشێوه‌ى ڤیتامین "A" پێكهاتووه كه ئه‌نزیمه‌كانى دروستكردنى كۆلیسترۆلى زیانبه‌خش داده‌مركێنێت .
هه‌روه‌ها چه‌ند به‌لگه‌یه‌كى زانستى پزیشكى ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن ، كه ڤیتامین "A" ڕۆلێكى چالاك ده‌گێڕێت له پاراستنى ته‌ندروستى دڵ .
ئه‌م ڕێزمانه یارمه‌تى چاره‌سه‌رو دروستكردنى داوده‌رمان ده‌دات بۆ به‌رگرى كردن له نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و سوڕى خوێن ، له‌گه‌ل پاراستنى خوێنبه‌ره‌كان له ڕه‌قبوون ، به‌تایبه‌ت خوێنبه‌ره‌كانى دڵ . [/center]
[center]
KTV ...
زانایانى به‌ریتانى له زانكۆى "كوین مارى" له له‌نده‌ن توانیان جۆرێكى تازه‌ى پرۆتین له‌ناو خوێندا به‌ناوى "بی ئێكس ئار" ئاشكرا بكه‌ن ، كه به‌رگرى له گیرانى مۆلۆله‌كانى خوێن و جه‌ڵته‌ى مێشك ده‌كات ، كه گه‌وره‌ترین هۆكارى كۆشتنى خه‌لكن له به‌ریتانیا ، وه ساڵانه زیاتر له 19 هه‌زار كه‌س ده‌كاته قوربانى .
خاتوو دكتوره كارین سوایلس سه‌رۆكى تیمى لێكۆلینه‌وه‌كه وتى" ئاشكراى كردنى ئه‌م پرۆتینه ده‌كرێت ڕۆلێكى گرنگ بگێرێت له فڕێدانى پاشه‌ڕو و ماده‌ى ژه‌هراوى جه‌سته له‌ناو جگه‌ردا ، كه ئه‌مه‌ش جه‌سته له نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ره‌كان ده‌پارێزێت ، وه مه‌ترسی هه‌وكردنیش كه‌متر ده‌كاته‌وه .
هه‌روه‌ها دكتۆر ده‌یڤید بایلى توێژه‌رى زانكۆى "كوین مارى" ده‌لێت" پێدانى برێكى ده‌ستنیشانكراوى حه‌بی چالاككردنى ئه‌م پرۆتینه ، ده‌بێته هۆى زیادكردنى تواناى ئه‌نزیمه‌كان و دژه ئۆكسیده‌كان . هه‌روه‌ها سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆ رێگه‌گرتن له گیرانى مۆلۆله‌كانى خوێن .
[/center]
[center]یه‌ک چیرۆكی بیست
(به‌زه‌ی هاتنه‌وه به‌بێ زمان دا)
ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) له پێغه‌مبه‌ری خواوه (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕیته‌وه كه فه‌رموویه‌تی له‌كاتێكدا شوانێك مه‌ڕی ده‌له‌وه‌ڕاند، گورگێكی لێ په‌یدا بوو مه‌ڕێكی فڕاندو بردی , شوانه‌كه دوای كه‌وت تا لێی بستێنێته‌وه گورگه ئاوڕێكی لێ دایه‌وه‌و پێی ووت پێم ناڵێیت له ڕۆژی قیامه‌تدا كێ پارێزگاری له مه‌ڕه‌كانت ده‌كات ؟ ئاخر بێجگه له من كێ ئه‌مێنێت شوانی مه‌ڕه‌كان بكات ؟ هه‌روه‌ها گێڕایه‌وه جارێكیان پیاوێك گایه‌كی باركردبوو پێش خۆیدا بوو , مانگاكه ئاوڕێكی لێ دایه‌وه‌و پێی ووت به‌خوا من بۆ ئه‌مه دروست نه‌كراوم ئیشی من زه‌وی كێلاَنه خه‌ڵكه‌كه به‌سه‌ر سوڕمانێكه‌وه ووتیان (سبحانه الله) ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی من و ئه‌بوبكر و عومه‌ری كوڕی خه‌تاب بڕوامان به‌و ڕووداوانه هه‌یه.
(حدیث صحیح متفق علیه)
[/center]
[center]چیرۆكی بیستهه‌م
(نزاكانی حه‌زره‌تی سوله‌یمان)
عه‌بدولاَی كوڕی عه‌مر (خوای لێ ڕازبێت) له پێغه‌مبه‌ری خواوه (درووی و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕیته‌وه كه‌فه‌رموویه‌تی كاتێك (سلێمانی كوڕی داوود) مزگه‌وتی (بیت القدس)ی دروست كرد له خوا پاڕایه‌وه كه سێ داواكاری بۆ بهێنیته دی , له‌دادوه‌ریدا حوكمه‌كانی ڕاست و بێ هه‌ڵه‌بن ، خوا ئه‌وه‌ی پێدا. هه‌روه‌ها داوای كرد خوا سه‌روه‌ت و سامانێكی وای پێ بدات كه به‌كه‌سی تری نه‌دابێت و پاش ئه‌ویش به‌كه‌سی تری نه‌دات . ئه‌وه‌شی بۆ هێنایه دی . داواكاری سێ یه‌میشی ئه‌وه بوو كه هه‌ركه‌سێك به‌نیازی خواپه‌رستی و نوێژ ڕوو له مزگه‌وت بكات خوای گه‌وره له هه‌موو تاوانه‌كانی خۆش بێت وه‌ك ئه‌وكاته‌ی كه تیایدا له‌دایك بووه. وه‌ك وتمان خوا دوو داواكاری بۆ گیرا كرد هیوا دارم كه‌خوا داوا كاری سێ یه‌میشی بۆ جێ به‌جێ بكات.
(حدیث صحیح رواه النسائی وابن ماجه واحمد ابن حبان والحاكم)
[/center]
ده‌ست خۆش زۆر جوانه
ده‌ست خۆش زۆر جوانه
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
[center]ده‌ڵێن و ده‌ڵێم
ئارام ئیبراهیم
ده‌ڵێن له بیری كه
ده‌ڵێم پێم بڵێن چۆن ؟
له‌بیری كه‌م
كه‌من هه‌ر رۆژێ
سه‌رژمێری شاری دڵم ده‌كه‌م
هه‌ر یه‌ك كه‌سی تێدایه و هه‌ر یه‌ك كه‌س
هه‌ر یه‌ك كه‌س و به‌س
*******************
ده‌ڵێن وازی لێبێنه
ده‌ڵێم پێم بڵێن چۆن ؟
كه ئه‌و نه جگاره‌یه و
نه خواردنه‌وه كحولییه‌كانه و نه كۆمپانیا
كه ئه‌و نه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیێكه و
نه هه‌ر ئیش و كارێكی دونیا
كه ئه‌و نه ڕه‌فتار و كردارێكی گێلانه‌یه
كه ئه‌و نه به دین و نه به خاك و نه به زوبان بێگانه‌یه
ئه‌و بۆ دڵ و گیان و جه‌سته‌ی من
بوو به هه‌ستی حه‌وته‌م
ئه‌و بۆ من بوو به هه‌وێنێك بۆ مانه‌وه
بوو به به‌رگری له له‌شم دژی بوونی ئازار و خه‌م
***************
ده‌ڵێن دوای وازهێنان ماوه‌یه‌كه و له‌بیرت ده‌چێ
ده‌ڵێم پێم بڵێن چۆن ؟
كه ئه‌و نه مردنه
نه له خۆدانه و نه شینه
كه ئه‌و نه ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیرییه و
نه ئاهه‌نگێكی له دایك بوونه
كه ئه‌و نه ژه‌مێكه
نه ده‌مێك و نه خه‌مێك
كه ئه‌و نه خوله‌كێكه و نه كاتژمێرێك
نه مانگێك و نه ساڵێك و نه سه‌رده‌میك
ئه‌و له ڕؤژێكدا
هه‌موو وه‌رزه‌كانم نیشان ده‌دات
ئه‌و خێرای له خێرایی به‌ده‌ركه‌وتنی خۆردا زۆر زۆرتره
بۆیه هه‌ر زوو پێم ده‌گات
*********************
ده‌ڵێن به جێی بێله
ده‌ڵێم پێم بڵێن چۆن ؟
كه ئه‌و نه مندالیمه و نه رابردوو
كه ئه‌و نه ماله‌كه‌مه و نه شاره‌كه
ئه‌و نۆبه‌ره‌ی خه‌ونه‌كانمه و داهاتوو
ئه‌و ته‌مه‌نی ته‌مه‌نمه تاقه یاره‌كه‌م
**********************
ده‌ڵێن ته‌ركی كه
ده‌ڵێم پێم بڵێن چۆن ؟
كه ئه‌و نه پێنج پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌یه
كه ئه‌و نه یاریێكی بیلیاردی دۆراندن و بردنه‌وه‌یه
كه ئه‌و نه جنێوه و نه شه‌ر
نه دوو ڕووییه و نه تێكبه‌ردان
كه ئه‌و نه درۆیه و نه كاری به‌دفه‌ر
نه خۆپه‌رستیه و نه ئازاردان
ئه‌و هێنده لام خۆشه‌یسته
پیرۆزه كردوومه‌ته نوێژی شه‌شه‌م
پێشم گووتووه تۆ كوژه‌ری منی
منیش عاشقی بوونت و ئه‌و چاوه ڕه‌شه‌م
[/center]
ده‌سته‌کانت خۆش
[center]
قەرقۆینللوو،ناوی هۆزێکی دەسەڵاتی تورکمانی یە،کەسەرەتادا لەتورکستانی خۆرئاوادا ئەژیان واتا هەرێمەکانی ئاسیای ناوەند،بەهۆی ڕووداواێکی سیاسی یەوە لەسەردەمی ئەرگون خانی تاتاردا(١٢٨٤-١٢٩١ز)بەرەو کوردستان وئازەربانیجان کۆچیان کردووە لە ناوچەکانی موسڵ ودیاربکری باشوور وباکووری کوردستان نێشتەجێ بوون کە ئەوکاتە ناوچەکە بەشێک بووە لەدەوڵەتی جەڵائری مەگوڵی وەسوڵتان(ئۆدیس)ی جەڵائری لەبەرئەوەی پیرام خواجە لەزۆربەی شەڕەکان یارمەتی دابوو کردی بووە والی هەرێمی ئازەرباینجان وەئەمەش یەکسەر سەربەخۆیی ڕاگەیاند وە لەدوایی خۆی کور ونەوەکانی پەڕەیان بەدەوڵەتەکەدا،وەلەساڵی(١٣٧٠ز)دا لەلایەن شاپیرام خواجە دەوڵەتی قەرەقۆنیللوو دامەزراند لەسەرەتادا شاری تەورێز پایتەختی دەوڵەتەکەیان بوو،وەدواتر شاری بەغدادیان بەپایتەخت لەساڵی(١٤١١ز)دا،بۆیە ناوی هۆزەکەیان قەرەقۆنیللوویە چونکە ئاڵاکەیان وێنەی بەرخێکی ڕەشی تیادابووە،وە سنووری دەوڵەتی قەرەقۆنیللوو لەهەرێمی ئازەربانیجانی ئێرانەوە تا کەنداوی فارسی درێژ ئەبووە،وە هەرووەها سیاسەتی دوژمنکارانەیان دژی گەلی کورد پەێرەو کرد وە زۆرهەوڵەیان دا میرنشینەکانی کورد لەناوبردن بەڵام نەیان توانی ئەوکارە بکەن لەبەرهەڵستی میرانی کورد وگەلی ئازادیخوازی کورد
ئەمەش ناوی پادشاکانی دەوڵەتی قەرقۆینللوویە(١٣٧٠-١٤٦٩ز)/:-
١/پیرام خواجە(١٣٧٠-١٣٨٠ز) ١٠ساڵ
٢/قەرە مەحمەد(١٣٨٠-١٣٨٩ز) ٩ساڵ
٣/قەرەیوسف(١٣٨٩-١٤٢٠ز) ٣١ساڵ
٤/قەرەئەسکەندەر(مەحمەد)(١٤٢٠-١٤٣٨ز) ١٨ساڵ
٥/جیهان شا(١٤٣٨-١٤٦٧ز) ٢٩ساڵ
٦/عەلی حەسەن(١٤٦٧-١٤٦٨ز) ١ساڵ
٧/ئەبو یوسف(مەنسوور)(١٤٦٨-١٤٦٩ز) ١ساڵ
جوانمێر تەقێدین-تایبەت بەکوردژین
سەرەچاوە/١/ ئینسایکڵۆپیدیای گشتی،ن/یاسین سابر ساڵح.
٢/نێت-ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد.[/center]
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
[center][youtube]http://www.youtube.com/watch?v=fREfHNk2 … ure=relmfu[/youtube][/center]
[center][youtube]http://www.youtube.com/watch?v=tPlmRz_GYe4[/youtube][/center]
[center]
nrttv
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه شاری ڤینیسیای مێژویی ئیتاڵیا به شێنه‌یی نوقم ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامیی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی روی ئاوی ده‌ریاوه‌یه. ئیهودا پوك توێژه‌ری ژینگه له په‌یمانگه‌ی كریپسی كالیفۆرنیا ئاشكرایكرد، رۆچونی شاره‌كه به تێكڕای دو ملیمه‌تر له ساڵێكدا وایكردووه به‌ره به‌ره ئاستی ئاوی كه‌ناره‌كان به‌سه‌ر وشكانی شاره‌كه‌دا زاڵ‌بێت. [/center]
[center]
nrttv
تیمێكی زانایانی ئه‌مریكی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه خواردنی توو له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه سوودبه مێشك و ده‌ماغی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن و خانه‌كانی مێشك له چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌پارێزن، چونكه برێكی زۆر دژه ئۆكسیدیان تیایه كه‌كارده‌كات بۆ پاراستنی خانه‌كانی مێشك.
توێژینه‌وه‌كه ئاشكرایكردووه توو توانا‌و چالاكیه‌كانی خانه‌كانی مێشك و ده‌مار زیاترده‌كات و توشی هه‌وكردن نابن. [/center]
[center]
gulan-media
هەندێك لە خەڵكی هەمیشە لە سەركێشی كردن و جیاوازیی بووندا ژیاون، هەر لە سەرەتای بوونەوە مرۆڤ حەزی لە سەركێشی كردن و كاری سەیرو داهێنانی جیاوازبووە، لە داهێنانێكی سەیر و مەترسیداردا بەرگدرووییەك لە دەرزی دوورمان بەدلەیەكی ئافرەتانە دروست دەكات، ئەمەش بە كارێكی مەترسیدارو سەیر هەژمار دەكرێت، ئەوەی شایەنی ئاماژەیە لەم كارەدا (100000) دانە دەرزی بەكارهاتووە، ئەوەی جێگەی سەیرتریش بێت، كێ دەتوانێت ئەو جلە بپۆشێت، لە كاتێكدا ئەو كۆمەڵە دەرزیە لە كراسەكەدا هەبێت؟!.[/center]
[center]
gulan-media
كچه گۆرانیبێژی ئه‌مریكی له‌یدی گاگا ڕایگه‌یاندكه زۆر ده‌ترسێت شه‌یتان له خه‌ودا ڕاوی بنێت بۆیه هه‌میشه تووشی خه‌و زڕان ده‌بێت.
بۆ چاره‌سه‌ر كردنی له‌م گرفته په‌یوه‌ندی به‌پزیشكێكی هیندی تایبه‌ت كردووه كه پێشتر پزیشكی مایكل جاكسۆنیش بووه بۆ ئه‌وه‌یئه‌و شه‌یتانانه له جه‌سته‌ی ده‌رب بكات، له‌یدی گاگا به رۆژنامه‌ی (ده‌یلیستار)ی ڕاگه‌یاند داوای له دكتۆردیباك شۆبرا كردووه یارمه‌تی بدات بۆ ده‌ركردنیئه‌م رۆحه شه‌یتانی و شه‌ڕانگێزییه كه ده‌یه‌وێ زیانی پێ بگه‌یه‌نێت، گاگا ئه‌وه‌شیراگه‌یاند كه پێویستی به یارمه‌تی پزیشكی ناوبراو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كیئاسایی بخه‌وێت، چونكه هه‌ست ده‌كات رۆحێكی شه‌ڕانگێز له ژووره‌كه‌یدا هه‌یه وهه‌وڵ ده‌دات كۆنتڕۆڵی جه‌سته‌ی بكات.
شایه‌نیباسه شوبرا پێشتر له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی كۆچ كردوو مایكل جاكسۆنیش كاری كردبوو وناوبانگێگی زۆری هه‌یه له ئه‌مریكا.[/center]
[center]
gulan-media.
بریار وایه رۆژانی 2و 3/4/2012 كۆنفرانسێكله‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر رێك بخرێت بۆ دانانی سیستەمێكی نوێبۆ كاركردنی سینه‌ما له پایته‌ختی كوردستان.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ما به گوڵانی راگه‌یاند: له‌م كۆنفرانسه‌دا تاوتوێی دانانی سیستمێكی نوێ بۆ كاركردنی سینه‌ما له‌پایته‌ختی كوردستان ده‌رخرێته روو و رێكه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێ دواتریش له پرێسكۆنفرانسێكدا راده‌گه‌یه‌نرێت، هه‌ر له‌م كۆنفرانسه‌دا پلانی ساڵانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ئاشكرا ده‌كرێ سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و حۆره‌كانیانواته كورته فیلم و فیلمی درێژ و دیكیومینتی و فیلمی تایبه‌ت به منداڵان و ئافره‌تانو ژماره‌ی ئه‌و فیستیڤاڵانه‌ی كه له‌م ساڵدا رێكده‌خرێن له‌لایه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیسینه‌مای هه‌ولێره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندن كه‌كۆنفرانسه‌كه له كاتژمێر 4ی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژانی 2و 3/4/2012 به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكارانیهه‌ولێر ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.
[/center]
[center]چیرۆكی 19
(مه‌كری ژنان)
ئه‌بو سه‌عیدی خودری (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی ئافره‌تێكی به‌نی ئیسرائیلی بالاَ كورت له‌گه‌ڵ دوو ئافره‌تی تری بالاَ به‌رزدا به‌ڕێگایه‌كدا ده‌ڕۆیشتن , پاش كه‌مێك خۆی وون كرد و دوو قاچی له‌دار دروست كرد و ئه‌نگوستیله‌یه‌كی ئاڵتونی هێنا خستیه ناو قوڕه‌وه و پڕی كرد له (میسك)كه خۆشترین بۆنی هه‌یه ئیتر هاته‌وه لایان و له‌گه‌ڵیاندا كه‌وته ڕێ , وه ئه‌وان نه‌یان ده‌ناسیه‌وه و ئه‌ویش به ده‌ست ئیشاره‌تی ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی گاڵته یان پێ بكات.
(حدیث صحیح رواه مسلم)
[/center]
[center]
(سۆزی دایك)
ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی دوو ئافره‌ت له چۆڵه‌وانییه‌كدا به‌یه‌كه‌وه ده‌ڕۆیشتن ، هه‌ریه‌كه‌یان كوڕێكی خۆی له‌گه‌ڵدا بوو گورگێكیان لێ په‌یدا بوو منداڵێكیانی فڕاند ژنه‌كان له‌ناو خۆیاندا كه‌وتنه شه‌ڕه‌وه , ئه‌ویان ده‌یووت منداڵه براوه‌كه هی من نییه هی تۆیه , ئه‌وی تریشیان هه‌مان قسه‌ی ده‌كرد , بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یان چوونه خزمه‌ت داود پێغه‌مبه‌ر(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌ویش حوكمی ده‌ركرد كه مناڵه زیندووه‌كه هی ئافره‌ته گه‌وره‌كه‌یانه . كه‌هاتنه ده‌ره‌وه سڵێمان پێغه‌مبه‌ریان (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بینی و مه‌سه‌له‌كه‌یان تێ گه‌یاند ئه‌ویش فرمانی دا چه‌قۆیه‌كی بۆ بهێنن , چه‌قۆكه‌یان بۆ هێنا و فه‌رمووی ئیستا ئه‌م منداڵه ده‌كه‌م به دوو كه‌رته‌وه هه‌ریه‌كه‌تان نیوه‌ی ده‌ده‌مێ . كه ئافره‌ته بچوكه‌كه ئه‌وه‌ی بیست قیژاندی و ووتی ڕه‌حمه‌تی خوات لێبێت كاری وامه‌كه، مناڵه‌كه هی ئه‌و ژنه‌یه بیده به ئه‌و , ئیتر سڵێمان پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) حوكمی كرد كه مناڵه‌كه بده‌ن به‌ژنه بچوكه‌كه .
(حدیث صحیح متفق علیه)
[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی حسێن خۆشناو
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]