dast xosh kaka rausht
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی Shevan_Nanakaly
dast xosh kaka rausht
[size=24]زۆر جــــــــــــــــــــــــــــوانةکاک ئاسۆ دةستـــــــــــــــخۆش[/size]
:lol::D:lol:
[size=24]ئـــــه وه خۆ نوسیت هههههههههه
ده ی منیش فێر ئــه بم :P[/size]
[size=16]زۆر زۆر بهخێربێێت بۆ یانهكهمان كاك هێمن گیان [/size]
[size=24]دەستخـــۆشیت لێدەکەم بەڵام ڕەخـــنەیەکیشم هەیە کاکە smackdawn بــــــــۆچى ناوى ناودارەکانت نەنووسیوە بەمشێوەیە لە گرنگى بابەتەکەت کەم دەکەیتەوە...
لەگەڵ رێزم بۆت هەوڵبدە دەستکارى بکە چونکە ووتەى ناوداران وا نانوسرێت...[/size]
[size=24]سەرەتا زۆر زۆر بەخێربێیت کاکە ئەحمەد شکور ....
1- وەکو یاریزانێک دەتوانم بڵێم کە تا چەند لە ئاستى خۆت ڕازیت؟
2- ئەحمەد شکور ئەگەر بۆندێکى لە دەرەوەى وڵات بۆهات، دەتوانێت بەبێ هەولێر کۆنتڕۆڵ لەسەر خۆى بکات؟
3- لە هەڵبژاردەى کوردستان چیت لە پڕۆگرامدا هەیە کە بتوانیت خزمەت بە وڵاتەکەت بکەى؟
4- رۆڵى وەرزش لە نێو بوارەکاندا چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
5- پێتوایە یەکێتى تۆپى پێى کوردستان بۆتە هۆى پێشکەوتنى ئاستى وەرزشى لە کوردستان ، یاخود کەمتەرخەمییان پێوە دیارە؟
6- ئەحمەد شکور چ کاتێک لە یانەکەى دڵگران دەبێت؟
7- بوونى سەرهەنگ لە نێو یاریگادا کاریگەرى لەسەر یاریزانانى دیکە هەیە ؟
8- تا چەند لە هەڵبژاردەى کوردستان و یانەى هەولێر ڕازیت؟
9- پێتوانیە بوونى یاریزانانى عەرەب لە پایتەخت بۆتە مۆدێلى ساڵانەى یانەى وەرزشى هەولێر؟
10 کێ بەرپرسیارە لە بوونى رێژەى زیادى یاریزانانى عەرەب لەو یانەیە؟
11- وەکو یاریزانێک کاتێک کە پەیکەرى شەهید فڕەنسۆ هەریرى دەبینیت هەست بە چى دەکەیت؟
12- لە ژیانى وەرزشیت خۆت بە قەرزارى کێ دەزانیت؟
لەگەڵ ئەو پەڕى رێزو خۆشەویستیم بۆ تاکە گوڵکەى یانەى وەرزشى هەوڵێر و هەڵبژاردەى کوردستان کاکە ئەحمەد شکور بە هیواى تەمەن درێژیت و سەرکەوتنى هەمیشەیت لە گشت بوارەکانى ژیان، دووبارە سڵاو بۆتۆ کاکە ئەحمەد گیان..[/size]
بەخێربێت سەرچاومان تۆ براو هاوڕێى ئازیزى یانەى سەرهەنگ موحسینیت، بەبوونى ئێوە دووبارە نوێگەرى لەو یانەیە سەرهەڵدەداتەوە، دووبارە بەخێربێت سەرچاومان براى بچووکت شیڤان نانەکەلى..
ههربژيت
ههههههههههههههههههههههه
دەستخۆش کاک ڕەوشت واللە منیش پێم سەیر بوو ووتم کە ئەو نامەیەت نارد هۆنراوەیەکیشم لا نەبوو بۆ وەڵام بینێرمەوە...
ئێستاش دەڵێم دەستخۆش...
دهستهكانت خۆش
بهخێربێیت كاك ههردی، ڕێز و سڵاوم بۆ گهنجانی دهربهندیخان ههیه، چهند هاندهرێكی پهرۆشی یانهی وهرزشی ههولێر لهوێ ههن .
كاك ڕهوان وتهنی " به خۆت و کاک ئاسۆ هیچ پیلانتان نهبێت فێلهکمان لێ بکهن " هاهاهاهاهاهاهاها
[size=16]سه ره تا زۆر زۆر به خێرهاتنت ئه که م
منیش چه ن پرسیارێکم هه یه1-یادگارێکی خۆش له کاتی کاردندا؟؟
2-چۆن ئه م یانه یه ت ناسی؟؟؟بۆچی سه ردانی ئه م یانه یه ئه که یت؟؟؟
3-خۆشترین رۆژی هه فته ت چ رۆژێکه ؟؟؟بۆ چی؟؟؟
4-له گه ڵ خوێنه وه یا چۆنیت؟؟؟ج کتێبێك زۆر ئه خوێنیته وه ؟؟؟
5-چ شتێک زۆر بێ تاقه ت ئه کات؟؟؟
6-چ وشه یه ک زۆر به کارئه هێنیت رۆژانه؟؟
7-سه ره تا که ێیت بۆ یانه چ به شێک ئه که یته وه ؟؟؟یان چی ئه که یت؟؟
8-چ به شێکی یانه ت زۆر به دڵه؟؟؟ئه و به شه ی که رق لێیه تی کامه یه؟؟؟حه ز ئه که ی چ به شێکی تری بۆ زیاد بکرێت؟؟؟
9-موتابه عی چ سایتێک ئه که یت زۆر؟؟؟
10- ده ئه ندام وه کو باشترین دیاری بکه له 1.....10
چ ئه ندامێک ئه بینیت توانایه کی باشی هه یه ؟؟؟حه ز له بابه ته کانی چ ئه ندامێکه؟؟
11-رۆژانه چه ن سه عات نێت به کارئه هێنیت؟؟؟
12-رات چی به رامبه ر ئه مانه
گه نچی ئێستا-یانه ی سه رهه نگ-بێ وه فا-دادپه روه ری-پانگ هێشتنه کانی هه ڵبژاردن-خۆشه ویستی له رێگه ی نێته وه-ببوره ماندوم کردیت پرسیاره کان زۆر بوون:)
به هیوای سه رکه وتن له گشت بوارێکی ژیانتا[/size]
زۆر سوپاس ڤى ڤى خان
1- یادگارى خۆشم لەو کارە ئەوەوو کە بۆیەکەمجار ناوى خۆم بینى لە ڕۆژنامەى خەبات لەنووسینێکدا ئەوەش وایکرد، پەرە بەو کارە بدەم و ببم بە ڕۆژنامەنووس.
2-لە ڕێگەى بارانى شەو کە دەکاتە خوشکى من، چونکە مەکۆیى سەهەڵدانى تواناى گەنجانە، گەنجان بەگشتى دەتوانن لەو پێگەیە خۆیان پێبگەیەنن و ببن بە نەوەى دوڕۆژى گەلەکەمان.
3- شەممە چونکە بەتەواوى سەرقاڵى کارەکەم دەبم کەس گلەیم لێناکات دەزانن ئەو رۆژە تەواوى کاتەکانم بۆ گۆڤارەکەمان تەرخاندەکەم هەرچەندە زۆریش ماندوو دەبم بەڵام زۆریش خۆشە سەرجەم هاوڕێکانم لە گۆڤارى هەرێمى کوردستان دەمێننەوە تا تەواو دەبێت.
4- هەرچەندە ئەو پرسیارەم لێکراوە بەڵام دڵى تۆش ناشکێنم دەڵێم لەگەڵ خوێندنەوە دۆستایەتیەکى گەورەم هەیەو کتێبى رۆمانیش یەکێکە لە بابەتەکان کە من دەگرێنێت واتە زۆر حەز بەخوێندنەوەى کتێبى ڕۆمان دەکەم جگە لە خوێندنەوەى گشت گۆڤارو رۆژنامەکان کە هەموو سەر لەبەیانیەک دەیان خوێنمەوە.
5- بینینى کەسانى کەمدەرامەت و زوڵم کردن لەکەسانى هەژار و بێ پشت.
6-واللە درۆم پێناکرێت و نازانم بڵێم چى.
7- کاتى هاتنم دیارنیە کەى دێم کە دێشم بابەتە هەڵواسراوەکان سەرجەم دەخوێنمەوە ئەوەى کە بە دڵم بوو دەستخۆشى بۆ دەنێرم ئەوەى کە بەدڵم نەبوو وەڵام نادەمەوە، بەڵام هەندێک لە ئەندامان ناشخوێننەوە تەنها دەڵێن دەستخۆش بەس بۆ ئەوەى پەیامەکەیان زیاد بێت و ببن بە ئەندامى چالاک، هەروەها زۆربەى کاتیش هەمەڕەنگ و وەرزش دەکەمەوەو دەیان خوێنمەوە سەرنجى خۆم دەردەبڕم لەو دوو بوارەدا.
8-بەڵێ بەش هەمەڕەنگم زۆر بەدڵە بەڵام خەریکە ئەندامان بە بابەتى کۆپى تێکى دەدەن، زۆرم ڕق لەوەیە کاتێک دەڵێن سەرچاوە ڤۆڤارى گوڵان یاخود ستاندەرد هتد..
لەو کاتە دەستخۆشى بۆچى بنێرم کاتێک نووسەر خۆت نیت، رقم لە هیچ بەشێکیش نابێتەوە تەنها ئەوانەى بابەتى ئاینى درێژ کۆپى دەکەن، پێویستە بەشى هەواڵى سیاسیش بکرێتەوە.
9- یانەى سەرهەنگ موحسین و فۆستا نێتى عەرەبى.
10- 1- سەرهەنگ موحسین 2- ڕۆنیا 3- ئاسۆ هەولێرى 4- ڕەوشت هەولێرى5- ڤى ڤى واتە خۆت6- رۆمان سلێمانى 7- داریا 8- سولیانا 9- کارزان بەرشلۆنە 10- جولیانا
11- 9 تا 10 کاتژمێر بەکارى دەهێنم.
12-وەکو ڕاى خۆم گەنجى ئێستا لە چاو ساڵانى پێشوو زۆر گۆڕاون لە ئاستى پێشکەوتندا لە جل و بەرگ و بیرکردنەوەدا گۆڕانکارییەکى تەواوییان پێوە دیارە، مەکۆى دەنگى گەنجانە، بێ وەفایى کەسانێکى لە خشتە چوون بەهۆى بوونى بابەتێکى ماددى و هەروەها لە ویراسیدا دەمێنێتەوە،دادپەروەرى هیواى کۆمەڵگەیەکى چەوساوەى وەکو ئێمەیە، بانگهێشتە کردن بۆ هەڵبژاردن بۆ کاتى کار پێکردنى خۆیانەو دەیانەوێت جارێکى دیکە پۆستى شیاو بۆ خۆیان دابین بکەن لە پێناو ماندوو بوون و ڕژاندنى خەێنى شەهیدان ڕشتنى فرمێسکى دایکە شەهیدەکانمان، خۆشەویستى لە ڕێگەى نێتەوە بەڕێژەى لە سەدا 30 ڕاستگۆیى تێدا دەبینرێت چونکە کوڕان تەنها بۆ ڕابواردنى خۆیان کچێکى هەرزەکارى بیگوناه لە خستە دەبەن بەناوى خۆشەویستى و هەندێکیشیان بوونەتە خاک و خۆڵ بۆ یەکترى و ژیانى هاوسەرى لە ڕێگەى چاتەوە پێکدەهێنن و سەرکەتوو دەبن.
نا بە پێچەوانەوە تۆ خۆشەویستى منى ڕێزێکى تایبەتت لاى من هەیە خوشکى ئازیز خاتوو ڤى ڤى.
[size=16]كاك شیڤان منیش پرسیارم هه يه :)
1- دهزانم كوڕێك ههیه بهناوی ناڵـــــی، زۆربهی كاتیش لهماڵێ نیه بۆچی ؟ :)
( نوكتهیهكیش ههیه دهڵێن: ڕۆژێك یهكێك بهتۆی ووتووه ناڵی كوڕت لهماڵه ؟ تۆش وتووته: ئهگهر بینیت سهلامی منی لێ بكه ) هاهاهاهاهاها
2- بۆچی لهتهمهنێكی بچوكهوه خێزانت پێك هێنا ؟ دهترسای دایكی ناڵیت لهدهست بچێ :)
3- باوكت هۆكاری ئهوه بوو كه تۆش ئهو بواره ههڵبژێری یان خۆت ئهو بههرهیهت ههبوو ؟
4- ڕات چیه بهرامبهر به (بارانی شهو) ؟
5- پرسیارهكهی لهخۆت بكه :)[/size]
بۆ پرسیارەکانى تۆش کاک سەرهەنگ ئەوە وەڵامەکانمە..
1- لەبەر ئەوەى لە سەرەتاوە ماڵى خەزوورم بەخێویان کردووە، بەسەر چاو بەڵام نازانێت سەرهەنگ کێیە چونکە زۆر بچووکە هاهاها..
2- نا بەخوا لەبەر ئەوەى زۆرم خۆش ویست نەمهێشت وەکو ئەوانەى پێشووم لەدەستم بچێت.
3- دەتوانم بڵێم باوکم کاریگەرى لەسەر من هەبوو لە هەڵبژاردنى ئەو بوارە، بەڵام خەونێکى گەورەى خۆشم بوو، کە لە دوا رۆژدا ببم بە ڕۆژنامەنووس سوپاس بۆ خوا ئاواتەکەم هاتەدى و بۆیە تا بمێنم خزمەت دەکەم لە رێگەى کارى ڕۆژنامەنووسیەوە.
4- بارانى شەو دەکات خوشکى من بۆ ئەوانەى کە نایزانن، دەتوانم بڵێم یەکێکە لە شاعیرە لێهاتووەکان لەسەر ئاستى گەنجان کەتوانیویەتى سەدان شیعرى جوان و بە چێژ لە تەمەنێکى بچوکدا بچڕێت و ئەگەر لە کۆڕیچکى شیعرى بە شێوەیەکى یاساییانە بڕواننە شیعرەکانى بێگومان دەتوانێت پلەى یەکەم لە ئاستى گەنجان بەدەست بهێنێت، بەڵام ڕاستى و راستگۆیى نەماوە لەو وڵاتە جوانترین راستى هەڵیبژێرن لەهەر بوارێک واستەیە بەمەزەندەى ئەوان.
5- ئەوەش ئەو پرسیارەیە کە داوا دەکەیت لە خۆم بکەم، ئەویش ئەوەیە ئەگەر لە دوا رۆژ پۆستێکت وەرگرت چۆن مامەڵە لەگەڵ خەڵک دەکەیت؟ ئەو کاتە منیش دەڵێم دەبمە هۆى ڕزاندنەوەى کەسانى گەندەڵ لە نێو کۆمەڵگە و یەکەم کاریشم هەوڵدەدەم لە بودجەى حکومەت زیاتر لە 1000 خانوو بۆ گەنجانى کەمدەرامەت دابین بکەم ئەو کاتەش واز لەکارەکەم دەهێنم.
لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم بۆ تۆى رووح سوکى یانە، هیواخوازم لە پەروه ردگار تەمەن درێَژبیت...
كاك شيفان به خيربييت
منيش پــرسياريك
سه يرى چ كه ناليك ده كه ى له سه تلايت
مه به ستم كه ناله كورديه كان و بيانيه كان؟
سوپاس کاک ڕزگار گیان..
ئەوەى ڕاستى بێت سەیرى هەموو سەتەڵایت و کانەڵە ناوخۆییەکان دەکەم پێموایە لە سەتەلایت زاگرۆس تیڤى پێشەنگەو لە کەناڵە ناوخۆییەکانیش نیگا سەرووى لیستى کەناڵە ناوخۆییەکانە..
زۆر سوپاس بۆ تۆى ئازیزیش لەو گۆشە جوانەدا منت دواند...
لهگهڵ هیوای لهش ساغی بۆ کاکه شیڤان
ئهمهوێت بپرسم : چۆن ئهڕوانیته ئاستی ڕۆژنامه نوسانی ئێستای کوردستان به تایبهت تازه پێگهیشتوهکان ؟
زۆر سوپاس کاک سیراون گیان
بۆ پرسیارەکەت دەتوانم بڵێم ئێستا هەلى زۆر باش ڕەخساوە بۆ کارکردن لەو بوارە و گەنجان دەتوانن بەپێى تواناو هێزى قەڵەمەکانیان کار لەو بوارەدا بکەن، لە ئاستى پێشکەوتنیشدا زیاد لە پێویست گۆرانکارى بەسەردا هاتووە، ئێستا چەندین رۆژنامەنووسى بەتوانا لە نێو گەنجاندا هەڵکەوتووە وەکو موحمەد شکاک کەتەمەنى تەنها 18 ساڵە خاوەن توانایەکى ئێجگار زۆرە و هەوەها کارزان کانەبى لە بوارى وەرزش زۆر چالاکەو بەگشتى گۆڕانکارییەکى تەواو لەو بواردە دەبینرێت.
دووبارە سوپاس بۆ پرسیارە جوانەکەت کاکە سیروانى بەڕێز...
كاكه شبفان سلاوو ريزم بو جه نابت....جه ند برسياريكم هه يه:
1- جوانترين بابه ت له يانه كه دا كه خويندووه ته وه؟؟؟؟؟
2-حه ز ده كه ى جاوبيكه وتن له كه ل كام ياريزانى جيهانى ئه نجام بده يت؟؟؟وه ج برسياريكى گرنگت بو ئاماده كردووه؟؟؟
3-باشترين روژنامه نووس له كوردستان كييه؟؟ته نها يه ك كه س
4-داواكارم وينه يه كى باوكى به ريزت ببينم وه ك روژنامه نوسيكى به ناوبانگ (گه ر ده كريت)؟؟؟؟؟
5-وه وينه ى كوره جوانه كه ت ....به س مه لى نيمه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟له كه ل ريزو سلاوم
زۆر سوپاس کاک باوەڕ
1- هۆنراوەیەکى شاڵاو و بوو لەگەڵ بابەتێکى بەڕێزتان زۆر سەرسام بووم پێى.
2- رۆناڵدینهۆ یان میسى، بڵێم ئەگەر دەرفەتێکت بۆ بڕەخسێت حەز دەکەیت بێیتە کوردستان لە نزیکەوە ئاشنا بیت بە گەلى کورد؟
3- من دەڵێم شێرزاد عەبدوڕەحمان کە دەکاتە باوکم بەڵام کاک باوەڕ دەکرێت بوارى رۆژنامەنووسەکان دیارى بکەم وەکو بوارى وەرزش مامۆستا سدیقى گچکە و لە کۆمەڵایەتى باوکم لە رۆشنبیرى ئیسماعیل بەرزنجى.
4- بەخوا ئێستا لام نیە بەڵام بەیانى بۆت بە پەیامى تایبەتى دەنێرم.
5 - ئەوەش ناڵى کوڕم لە گۆگڵ دەرم هێنا وێنەکەى چونکە جارێک لە یانە بڵاوم کردبۆوە.
لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم بۆ تۆى بەڕێز و خانەوەداکەت لە دەرەوەى وڵات.
[size=24]زۆر سوپاست دهكهم بۆ وهڵامدانهوهی پرسیارهكانم كاك شیڤان گیان زۆر خۆشحاڵ بووم [/size]
براى خۆشەویستى منى کاکە ئاسۆ گیان
mn hich prsyarm nya jonka damika nahatoma xat la safar bom
bas hiwadarm sarkawto bi la zhyant
سەرەتا بەخێربێتەوە بەڕێزم
منیش للایەن خۆم هیواى ژیانێکى بەختەوەرت بۆ دەخوازم هیوادارم بەئاسوودەیى ژیانە بەسەر ببەیت..
[size=16]سه ره تا به خير بيت كاكه شيفانى ئازيز و به ريز
برسياريك م هه يه....
ئه كه ر ده ستى نووسينت هه بئ زياتر ئاره زووى
ج بواريك ئه كه يت كه بابه تى تيادا بنوسيت....
بواره كانيش وه ك ...ئابوورى ...سياسيى...وه رزشى
رؤشنبيرى....وه هتد[/size]
سوپاس کاک مەزن کورد
هەروەک لە سەرەتاوە ئاماژەم پێکردووە، دەڵێم وەرزشى و هەمەرەنگ چونکە من بەرپرسى هەمەڕەنگى گۆڤارى هەرێمم..
کاکە فرناندۆ 94 کیلۆم بەڕێزم.
سوپاس سارا گیان
1- بوونى راستگۆى و شەخسیەتى تایبەت بۆ رۆژنامەنووس گرنگە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بوێرانە هەڵسێت بەکارەکەى.
2- دایک لاى من (.........) دووەمى مرۆڤە.
3- هیچ لێى ناترسم و زۆریشم خۆشدەوێت چونکە وەک دایکم سەیرم دەکات زۆریش یارمەتى داوم.
دووبارە سوپاس بۆ ووتە جوانانەکانت سارا گیان.
سوپاس موقەدەم فارس واتە مغاویرى خۆشەویست
1- وەرزشم پێ لە هەموو بەشەکان خۆشترە چونکە بەشێکە لە ژیانى مرۆڤ.
2- رقم زۆر لەبەشى سیاسیە چونکە سیاسەت لە هزرى مندا بوونى نیە و راستگجۆیى تێدا نابینرێت.
لەگەڵ رێزو حورمەتم موقەدەم و ئەستێرەى درەوشاوەى یانەى سەرهەنگ موحسین.
سەرچاو کاک ڕەوشت هەولێرى براى زێدە ئازیزم
1-دەتوانم بڵێم ئەو رۆژنامەنووسیە لەسەر دەستى مامى شەهیدم یوسف بوو، کە باوکم و مامى کرد بە رۆژنامەنووسى، ئیتر بووە ویراسى زیاتر لە 10 کەس لە کوڕە ماممو کوڕە پورم و خۆم رۆژنامەنووسن واتە بۆ ماوەییە.
2- بەڵێ لە یەکێتى لاوانى هەولێر لە ساڵى 2005 خەڵاتکرام لەلایەن پارێزگارى هەولێرەوە چونکە بەیەکەم دەرچووم کە 45 کەس بەشداریمان لە تاقیکردنەوەى دەنگ کردبوو.
3-وەک ووتم بەناوى حەزرەتى ناڵیم کردووە، چونکە شاعیرێکى گەورەى گەلى کوردە.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستیم بۆتۆ براى شیرینم رەوشت هەولێرى.
[center][size=16]سهرهتا زۆر بهخێربیت كاك شیڤان
1.ئارهزوی خوێندنهوه ئهکهیت ? زیاتر حهزبهخوێندنهوه له چ بوارێکدا دهکهیت ؟
2.چهند ئیمهیلت ههیه ؟
3. تا ئێستا چهند پارچهی کوردستان بینیوه ؟ ئایا دهرهوهی کوردستانت بینیوه ؟
4.حهز به شعرهکانی کام شاعیر دهکهیت ؟
5.مۆڵهتی شۆفێریت ههیه ؟
6.حهزت له نوسینهکانی چ نوسهرێکه؟
[/size][/center]
سوپاس بۆتۆش کاک رۆمان
1- بەڵێ زۆریش ، رۆژنامەو گۆڤار و خوێندنەوەى کتێبى رۆمان.
2- یەک بەخوا.
3- سێ پارچە واتە کوردستانى تورکیاو سوریا و عێراق ، بەڵێ وەک ووتم تورکیا و سوریام بینیوە.
4- بەڵێ هەمەو بەسەریش چووە.
5-ئیسماعیل بەرزنجى و لاوەند نەوزاد و مەحمود زامدار.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستیم بۆت کاک رۆمان گیان
بهخێربێی کاک شیڤان..
1. ئهو بابهتانهی له یانه بلاو دهکهیهوه نووسهر خۆتی ؟؟ بۆچی نانووسی نووسهر خۆمم
2. چهند زمان ئهزانیت ؟؟
3. تا چهند له دهستهی بهڕێوهبهرانی یانه ڕازی ؟؟
4. دهتهوێت دوای تۆ پرسیار له کێ بکرێت؟؟دووباره بهخێربێی..
زۆر سوپاس بۆتۆ کاک رەوان شێروانى
1-بەڵێ خۆمم ، لەبەر ئەوەى ناو وێنەم هەیە بۆیە نانوسم بەڵام جار بە جار دەنووسم تایبەت بە یانەى سەرهەنگ موحسین.
2-تورکى و کوردى کەمێک لە عەرەبى.
3- 100 لە 100 لێیان رازیم تەمەنیان درێژ بێت.
4- سەرهەنگ موحسین.
لەگەڵ رێزم بۆت کاک رەوان شێروانى.
[center][size=16]سه ره تا زۆۆر زۆۆر به خێر هاتنت ده که م برای به رێزم
http://dl3.glitter-graphics.net/pub/439 … fsl9vi.gif
منیش چه ند پرسیارێکم هه یه
1. جوانترین ڕه نگ به لاته وه کام ڕه نگه ؟؟
2 ، حه ز به ده نگی کێ ئه که یت له گۆرانیبێژه بیانیه کان ؟
3 . نزیکترین هاوڕیت له یانه کێیه ؟
4 . کوڕه که ت ناوی چیه ؟
http://dl3.glitter-graphics.net/pub/439 … fsl9vi.gif
هیوام سه رکه وتنته برام [/size][/center]
زۆر سوپاس خوشکى ئازیزم سولیانا خان
1- شین و رەش .
2- موعین ئەسفەهانى لە فارسى لە عەرەبى کازم ساهیر لە تورکى ئیبراهیم تاتلیسیس
3- ئاسۆ هەولێرى و سەرهەنگ موحسین و ڕەوشت هەولێرى و رۆنیا خان واتە چوار کەسن.
4- نالى بەناوى شاعیرى گەورە ناڵیە.
سوپاس بۆ پرسیارە جوانەکانت خوشکى ئازیز.
سلاو کاک شیڤان
وهک سرووشتی ئهم میواندارییه منیش با ههندێ پرسیار بکهم1.ههست ناکهی له ژیانت نهێنییهک ههیه تۆ پێی ئاگادار نیت؟
2.خۆشی و ناخۆشی رابردووی ژیانت چی فێرکردوویت؟
3.SHAKHAWAN چۆن دهبینیت واته خۆم:)بههیوای خۆشیت
سەرچاو کاک شاخەوان
1- بەڵێ بێگومان، نهێنیەکى شاراوە لە ژاینى هەموو تاکێک هەیە لە ژیان و بەڵام نازانم کێ هەستى پێدەکات و کێش هەستى پێناکات.
2- خۆشییەکان دەتوانن بڵێم چەندین یادگارى جوانیان پێبەخشیوم و ناخۆشییەکانیش تاڵى و فرمێسکیان پێڕاژندوم و لە هەمان کاتدا بوونەتە رێخۆشکەرێک بۆ ئەوەى بتوانم زاڵبم بەسەر رۆژگار لە ژیاندا.
3- شاخەوان وێنەى سەرکەوتنى یانەى سەرهەنگ موحسینە و تا بڵێیت چالاک و بەتوانایە لە دیدى مندا بۆیە لێرەو پێت دەڵێم تەمەن درێژبیت و هیوادارم بتوانیت لە روانگەیەکى دیکەدا خزمەت بە نیشتمانەکەت بکەیت و رۆڵى کەسانێکى لێهاتوو لە یانەو لە دەرەوەى یانەدا ببینیت.
سه ره تا به خير هاتنى كاك شفان ده كه م جه ند برسياريكم هه يه بؤ تؤى به ريز
1- به كام هيرشبه رى هه ولير سه رسامى؟وه به كام هيرشبه رى كوردستان و عيراق و جيهانيش؟
2- ج خوليكى جيهانيت بيخؤش؟ واته سه يرى كام خول ده كه ى به زؤرى؟
3- حه ز به ده نكى ج هونه رمه نديك ده كه يت له كورد و عه ره بيش؟
4- هيوا و ئاواتت جيه؟ئيتر زؤر سوباس به هيواى سه ركه وتنت هيوادارم ماندووم نه كردبيتيت
زۆر سوپاس کاک ئەحمەد سالار
1- لە هەولێر ئەحمەد سەلاح لە کوردستان و عێراقیش یونس مەحمود لە جیهانیش لیونێل میسى ئەرژەنتینى لە پێشووش یاریزانى بەڕازیلى رۆناڵدۆ.
2- سەیرى زۆربەى خولەکانى جیهان دەکەم، بەڵام زۆر سەیرى خوولى پیسپانى دەکەم چونکە یانەکانى جیاوازییان تێدا نابینرێت و یارى کلاسیکۆش گرنگترین یاریى ئەو خولەیە.
3- لە کورد مامۆستا عەدنان کەریم و زەکەریا عەبدوڵڵا و لە عەرەبیش کازم ساهیر و جۆرج یوسف.
4- هیواو ئاواتم ئەوەیە ببم بە رۆژنامەنووسێکى درەوشاوەى کوردستان تا بتوانم خزمەت بە رۆڵى گەنجان بکەم لە وڵاتەکەم.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستیم بۆ تۆى بەڕێز کاکە ئەحمەد سالار هیوادارم تۆش بتوانى خزمەت بە شارە حەیاتەکە بکەیت واتە سلێمانى ئازیز.
[size=16]زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر بهخير بيت کاك شڤانی ئازيز
منيش ئهگهر رێگام دهی چهند پرسياريکم له بهريزت ههيه؟
1_ئايا کاری رۆژنامه نووسی چی به نانهکهلی بهخشی؟ چی شی لێ ساندهوه؟؟
2_سوپاس بۆ خوا کاك شڤان ئيستا خيزانداره پرسيارهکهم ئهوهيه ژيانی خيزانداری چی فيره کاك شڤان
کرد؟؟ ئايا کاتيك پرۆسهی هاوسهرگيری ئهنجامدا بهخۆشهويستی بوو يان بهريکهوت؟؟
ئهگهر به خۆشهويستی بوو ئيستا دهست کهوتی ئهو خۆشهويستيهی چيه له ژيان؟؟3_تاچهند کاری رۆژنامه نووسی کيشهی بۆ کاك شڤان دروستکردوه؟؟ ئايا هيچ رۆژيك له رۆژان ئهو
کيشانه وای له نانهکهلی نهکردوه دهست بهرداری کاری
رۆژنامه نووسی بيت؟؟4_تاچهند کاك شڤان لهمالهوه هاوکاری خيزانهکهی دهکات واتا (هاوسهرهکهی)؟؟
5_هيچ کهس له ئيمه نيه تووشی ههله نهبيت له ژيان
زۆر جار من دهليم ئهوهی تووشی ههلهنهبيت ئهوه انسان نيه
بهلام گرينگ ئهوهيه وانهيهك له ههلهکانمان وهرگرين کهواته دهپرسم کاك شڤان
چ سووديکی له ههلهکانی خۆی بينيوه؟؟سوپاست دهکهم بۆ وهلامدانهوهی پرسيارهکانم........ [/size]
سەرتا زۆر سوپاست دەکەم رۆنیا خان
1-کارى رۆژنامەنووسى دەتوانم بڵێم بژێوى ژیانى پێبەخشیم و ماندبوونى یەکجارى پێبەخشیم خواستێکى گرنگى دڵى منى هێنایەدى کە ئەویش زۆر حەزم پێدەکرد ببم بە رۆژنامەنووس سوپاس بۆ خوا هەل رەخساو توانیم خواستەکەم بێنمە دى، هەوەها کاتێکى زۆریشى لێسەندم کە نەتوانم گەشت بکەم لەمەولا بۆ وڵاتانى دەوروبەر و ناوخۆ.
3- فێرى زیاتر هەوڵدانى کردم لە ژیان بۆ ئەوەى کوڕە جوانەکەم بە خۆشى و بەختەوەرى بژیت لەسەر دەستى ماندوبوونى رۆژانەى من ، هەروەها دەڵێم ژيان بێ خۆشەویستى نابێت و بەڵێ بەخۆشەویستیەکى زۆر سەخت ژیانى هاوسەریم پێکهێنا هەرچەندە تەمەنەکەم بچووک بوو بۆ ئەو پڕۆسەیە بەڵام ئەوەى وەک من خۆشەویستى کربێت ناچار دەبێت، گوێ بە هیچ تەگەرەیەکى ژیان نەدات.
4- هاهاها دەتوانم بڵێم زیاد لە پێویست چونکە زۆر خۆشەویستە لام.
5- بێگومان هەڵەکردن لە ژیان جوانترین رێ نیشاندەرە بۆ ئەوەى سوود لە داهاتووى خۆى ببینێت و ببێت بە تاکێکى نمونەى لە نێو کۆمەڵگة، منیش پابەند دەبم بە ووتە جوانەکانى فەیلەسوفانى جیهان وەکو برنادشۆى فەیلەسوف دەڵێت: گرنگ نیە کە مرۆڤ دەکەوێت گرنگ ئەوەیە دووبارە بتوانێت هەڵسێتەوە، واتە گرنگ نیە تۆ هەڵە بکەیت گرنگ ئەوەیە بتوانیت وانەیەکى دیکەى لێوەرگریت و رێگەى راست و دروست ببینیتەوە بۆ ئەوەى بتوانیت جارێکى دیکە بەر هەنگارى ببیەوە.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستیم بۆتۆى گوڵ خاتوو رۆنیا سوپاسى پرسیارە جوانەکانت دەکەم م کە توانیم بۆ چەند ساتێک چێژى لێوەرگرم.
[size=16]سهرهتا بهخێرهاتنێكی گهرمی برای بهڕیزو خۆشهویستم كاكه شیڤان نانهكهلی دهكهم بهبۆنی بونی به مێوانی یانهكهمان
منیش چهند پرسیارێكی دهخهمه ڕوو
1 - كاك شیڤان پهیوهندی نێوان من و تۆ واتا هاوڕێیهتی نێوانمان تاچهند ههڵدهسهنگێنی ؟؟2 - چ شتێك ههیه كه كاك شیڤان بگریێنێت ؟؟
3 - چۆن ئهم یانهت دۆزیهوهوه بههاوكاری ئهندامێك بوو یان ههر خۆت ؟؟؟
4 - كامهبهش زۆر ئهكهیتهوه وه بۆچی زۆر ئهكهیتهوه ؟؟
5 - ئهگهر گۆڕانكاریهك بكرێت لهیانه پێت باشه گۆڕانكاریهكه لهڕووی چیهوه بێت ؟؟؟6 - تاچهند تێكهڵی لهگهڵ بواری وهرزشی ؟؟
لهكۆتایدا زۆر داوای لێبوردنت لێدهكهم بههۆیی زۆری پرسیارهكانم هیوای زووچاك بونهوهشت بۆدهخوازم [/size]
زۆر سوپاس کاک ئاسۆ گیان
1-سەبارەت بەو پرسیارە هەرچى بڵێم لە نێوان خۆشەویستى من و تۆ تەواو نابێت زۆر لەوە شیرینترى کە من لەو گۆشەیەدا باست بکەم، چونکە تاکە هاوڕێى منى لەو یانەیەدا لەخۆشی و ناخۆشییەکانم بەشداربوویت، لەگەڵ رێزم بۆ کاک سەرهەنگ و کاک رەوشت و رۆنیا خانیش کە لە تەندروستی منیان پرسى و وەک هاوڕێیەک بەسەرییان کردمەوە.
2- جیاوازیکردن لە نێوان دووکەسداو هەروەها رۆژانەى چوونە بازاڕم بەبینینى کەسانى هەژار، خەڵکى بێنازى شارى هەولێر وەک مندڵان لەسەر شۆستەکان بە تەمەنێکى زۆر بچووک خەریکى پەیداکردنى بژێوى ژیانن.
3- سەرەتا خوشکێکم ئەندام بوو لێرە کاک ئاسۆ زۆر باسى دەکرد، منیش لە رێگەى ئەو بوومە ئەندامى ئەو یانە خۆشەویستە.
4- هەموو بەشەکان دەکەمەوە بەڵام ئەوەى زۆر حەزى پێبکەم وەرزش و هەمەڕەنگە لەو یانەیە، چونکە نوێترین هاوڵییان تێدا دەبیستم.
5- خۆى یانەکە زۆر جوانەو بەڵام لە رووى باکڕاوندەوە پێویستە چەندین وێنەى جوانى بۆ دابنرێت و جیاوازى نەبێت لەگەڵ ماڵپەڕێکى جوانى وەکو ماڵپەڕى هیوا، هەروەها پێویستە بەش سیاسیش پێشنیار بکرێت بۆ ئەوەى کەسانى شارەزا لەو بوارە بابەتى تێدا بنووسن و بخوێننەوە.
6- هەوەک ئاماژەم پێداوە دەڵێم وەرزش بەشێکە لە ژیانم و تێکەڵاوى خوێنم بووە ناتوانم وازى لێبێنم زۆریش حەز بەنووسینى لەو بوارە دەکەم.
منیش لە کۆتایى پێدەڵێم هەردوو چاوەکانت ماچدەکەم بۆ ئەو پرسیارە جوانانەو دانانى ئەو بیرۆکە جوانەى کاک رۆمان کەکەسێكى وەک من لەو ژوورە هەڵدەبچێرن و لەناخى من دەگەن دووبارە سەپاس بۆ ئێوەى ئازیز.
[mono][mono][mono][mono][mono][mono]]size=16]زور بةخيربيت كاك شفان خوشةويست
منيش جةند برسياريكت ليدةكةم [/size][/color[/mono][/mono][/mono][/mono][/mono][/mono]]
[size=24]1- روزنامة نوسى ئةكةر روزنامة نوسى لةجى روزنامةيةك كار دةكةى و لةجى بواريكى روزنامةيىت ؟؟؟
2-جى خواردنيكى كوردى حةزدةكةى بيخويت ؟؟؟
3- جون دةروانيتة ئةم هةلبزاردنةى هةريمى كوردستان بةراى تو كى دةيباتةوة ؟؟؟
4- خويندنت تةواوكردووة شةهادةى جيت هةية ؟؟
5- لةكةل يارى توبى بيدا جونى :::: ئايا يانةى هةولير ئةمسال جون دةبينيت دةتوانيت لةيانةى نةجةف بباتةوة ::وةهةروةها لةخولى ئةكيتى ئاسيا دا لةيانةى كويتى كويتى دةباتةوة ؟؟؟
6-هاندةرى كام يانةو هةلبزاردةيت ؟؟
7-ئةمسال جى ياريزانيك دةبيتة بالةوانى ئةوروبا ؟؟؟لةكةل ريزدا كوران كةلارى [/size]
زۆر سوپاس کاک گۆران کەلارى
1- لە گۆڤارى هەرێمى کوردستان و بەرپرسى فایلى هەمەڕەنگم واتە رەنگاوڕەنگ.
2- پێموایە ئەو پرسیارە دووبارەیە بەڵام حەزبە سەرو پێ و مەرگەى بامیا دەکەم.
3- سەرکەوتوانە ئەنجامدەدرێت بێ کێشە، لیستى کوردستانیش دەردەچێت و کاک مەسعودیش سەرۆکى هەموو سەردەمێکە.
4- نەخێر خوێندنم تەواو نەکردووە، دەرچووى سێیەمى ناوەندیم.
5- بەڵێ زۆر حەز بەبوونى وەرزش دەکەم و زۆریش لە بوارى وەرزشى دەنووسم و سەبارەت بە هەولێریش دەڵێم ئەرکى زەحمەتە لە یارى کۆتایى بەرامبەر بە یانەى نەجەف چونکە لە شارى بەغدایە و لەوێش هاندەرى نەجەف زۆرتۆە لە هەولێر بۆ یارى کوێَتى کوێتیش بە دڵنیاییەوە دەڵێم هەولێر فۆناغێکى دیکە دەبڕێت و دەباتەوە.
6- جگە لە هەولێر یانەى ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەى بەڕازیل، زۆریش حەز بەسەرکەوتنى هەڵبژاردەى عێراق دەکەم.
7- بێگومان میسى دەبێت و کریستانۆش وەک دووەم یاریزان دەستنیشان دەکرێت.
سوپاس بۆ ئەو پرسیارە جوانانەى بەڕێزت هیوادارم سەرکەوتووبیت.
[size=16]منیش پرسیارێكم هه یه
1-خێزانداری؟[/size]
بەڵێ خاوەنى منداڵێکیشم.
کاک فرناندۆى بەڕێز
[size=24]سهرهتا زۆر بهخێربیت كاك شیڤان
1-تهمهنت چهنده؟
2-حهزت لهچ خواردێكه
3-حهزت به خوێندنهوهی شعر ههیه ؟
4-دهنگی هونهرمهنی فارسی بهلاوه چۆنه ؟[/size]
زۆر سوپاس کاک کارزان گیان
1-23 ساڵ واتە لە دایکبووى ساڵى 1986م.
2- سەرو پێى.
3- بەڵێ شیعر بەشێکە لە ژیانم.
4- دەتوانم بڵێم هونەرمەندانى فارسى بەتێکڕاى دەنگیان خۆشەو بەڵام هەندێکیان دیارن بوونەتە هاوڕێى بەردەوامى رۆژانەى گەنجان کە ئەوانیش بریتین لە موعین ئەسفەهانى که خۆم شێتى ئەوم و هایدەش گرێکى گەرمى بەرداوەتە نێو گۆرانى فارس.
لەگەڵ رێزم بۆتۆى خۆشەویست، سڵاوم بۆ خاتوونەکەت
baxer beit balam namanzani to keit
دهست خۆش بێت
DAST XOSH HARBJIT KAKA EDRIS
baxer hati slaw bo kaka didarish
پهیامهکه سرایهوه.
baxer hati sarcawman barez to hawrei hamishayi aw yanayai 2 bara baxer beit
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی Shevan_Nanakaly
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]