253

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

عن ابن عباس رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لرجل وهو يعظه : " اغتنم خمسا قبل خمس شبابك قبل هرمك وصحتك قبل سقمك وغناءك قبل فقرك وفراغك قبل شغلك وحياتك قبل موتك "

پێغه‌مبه‌ر صلي الله عليه وسلم ئامۆژگاري پياوێكي كردوو پێي فه‌رموو: پێنج شت به‌ ده‌ست بهێنه‌ پێش پێنج شت
گه‌نجێتيت پێش پيريت
له‌ش ساغيت پێش نه‌خۆشيت
ده‌وڵه‌مه‌نديت پێش هه‌ژاريت
كاته‌كانت پێش سه‌رقاڵيت
ژيانت پێش مردنت.
لة مالبةرى لاوانى ئيسلام وةركيراوة.

254

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بارك الله فيكم خواى كةورة ئيوةش سةركةوتوو بكات ان شاءالله سود مةند دةبن.

255

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

* قصر و جمع
(قصر) واتە: (كورت كردنەوەی نوێژە چوار ركعاتى یەكان بۆ دوو ركعات):
(جَمع) واتە: (كۆكردنەوەی نوێژ، بەوەی نوێژی نیوەڕۆ لە گەڵ نوێژی عەسرا كۆبكەیتەوە جا چ لە كاتی نیوەڕۆدا بێت واتە لە پاش نوێژی نیوەڕۆ ڕاستەخۆ نوێژی عەسریش بكەیت، یان لە كاتی عەسردا بێت واتە لە پێش نوێژی عەسردا نوێژی نیوەڕۆ بكەیت ئەنجا ڕاستەخۆ نوێژی عەسریش بكەیت.
بە هەمان شێوە نوێژی مەغریب و عیشاش).
* (قصر) واتە: (كورت كردنەوەی نوێژە چوار ركعاتى یەكان بۆ دوو ركعات):
كورت كردنەوەی نوێژە چوار ركعاتى یەكان بۆ دوو ركعات تەنها لە كاتی سەفەردا دەبێت:
ئەمەش بە مەرجێك دەبێت كە موسڵمان لە سنوری شار یان شارۆچكە یان گوندی نیشتەجێبوونی دەر بچێتە دەرەوە، بە بێ دیاری كردنی ماوە یان ئەندازەی دوور كەوتنەوەی لەو جێگایە، چونكە ئەمە لە سوننەتی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) نەهاتووە.
كەواتە ئەوانەی دەڵێن: كورت كردنەوەی نوێژ بە مەرجێك دروستە كە ئەندازەی (70) یان (73) یان (80) كیلومتر یان ماوەی شەو و ڕۆژێك یان.. یان … دوور كەویتەوە لە جێگای نیشتەجێبووت ! ئەم وتانە هیچ بەڵگەیەكی ڕوونی لە سەر نەهاتووە.
خوای گەورە فەرموویەتی: [وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَقْصُرُواْ مِنَ الصَّلاَةِ] [سورة النساء: (101)] .
واتە: ئەگەر دەرچوون بە سەر زەویدا بۆ سەفەر ئەوا هیچ تان لە سەر نى یە كەوا هەندێك لە نوێژەكان ـ واتە: نێوەڕۆ و عەسر و عیشا ـ كورت بكەنەوە.
(عبد الله)ی كوڕی ئیمامی (عمر) فەرموویەتی:(لو خرجتُ ميلاً قصرتُ الصلاةَ) انظر (الـمحلى بالآثار) لابن حزم: (5 / 19 ـ 20) وفتح الباري، وأضواء البيان للشنقيطي: (1 / 370) وفقه السنة: (1 / 284).
واتە: ئەگەر یەك میل (1603 متر) دەربچمە دەرەوە ئەوا نوێژ كورت دەكەمەوە.
ابن القیم فەرموویەتی:: (لـم يـحد صلى الله عليه وسلم لأمتهِ مسافة محدودة للقصر والفطر، بل أطلق لـهم ذلك في مطلق السفر والضرب في الأرض …) زاد الـمعاد من هدي خير العباد: (1 / 189).
واتە: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەندازەیەكی دیاری نەكردووە بۆ ئوممەتەكەی بۆ كورت كردنەوەی نوێژ و ڕۆژوو نەگرتن، بەڵكو ئەمەی بۆیان بە ڕەهایی هێشتووەتەوە بۆ هەر سەفەرێك بێت و بۆ هەر دەرچوونێك بێت بە سەر زەویدا …
وقال الصنعانـي: (وجواز القصر والجمع فـي طويل السفر وقصيرهِ، مذهب كثير من السلف) سبل السلام: (2 / 446).
واتە: دروستێتی كورت كردنەوەی نوێژ و كۆكردنەوەی بۆ سەفەری درێژ و كورتیش بۆچوونی زۆرینەی سەلەفە.
وقال ابن حزم: (من خرج عن بيوت مدينتهِ أو قريتهِ أو موضع سكناه، فـمشى ميلاً فصاعداً صلى ركعتين ولا بد إذا بلغ الـميل، فإنْ مشى أقل من ميل صلى أربعاً) (الـمحلى بالآثار) لابن حزم: (5 / 2).
واتە: هەر كەسێك لە ماڵەكانی شارەكەی یان گوندەكەی یان جێگای بیشتەجێبوونی دەرچووە دەرەوە و ئەنجا بە ئەندازەی یەك میل (1603 متر) یان زیاتر ڕێی كرد و ڕۆیشت ئەوا دوو ركعات نوێژ دەكات، وە پێویستە بگاتە ئەندازەی یەك میل، وە ئەگەر كەمتر لە یەك میل ڕێی كرد و ڕۆیشت ئەوا چوار ركعات دەكات.
وقال الشنقيطي: (يبتدىء الـمسافر القصرَ إذا جاوزَ بيوت بلدهِ، بأن خرج من البلد كلهِ، ولا يقصر في بيتهِ إذا نوى السفر ولا في وسط البلد) (1 / 371) وانظر: شرح صحيح مسلم للنووي: (5 / 200) والـحلى: (5 / 2).
واتە: موسافر دەست دەكات بە كورت كردنەوەی نوێژ ئەگەر ماڵەكانی شارەكەی تێپەڕ كرد، بەوەی لە هەموو شارەكەی دەرچێتە دەرەوە، وە نابێت لە ماڵەكەی خۆیدا یان لە ناوەڕاستی شارەكەیدا نوێژ كورت بكاتەوە ئەگەر نیەتی سەفەری هەبوو.
عن علي بن ربيعة قال: (خرجنا مع علي بن أبي طالب رضي الله عنه متوجهين ههنا ـ وأشار بيدهِ إلى الشام ـ فصلى ركعتين ركعتين حتى إذا رجعنا ونظرنا إلى الكوفة حضرت الصلاة، فقالوا: يا أمير الـمؤمنين هذه الكوفة تتم الصلاة ؟ قال: لا حتى ندخلها) رواه الـحاكم والبيهقي: (3 / 146) وانظر: الفتح: (2 / 570).
واتە: لە گەڵ عەلی كوڕی ئەبو تالب دا ـ خوای لێ رازی بێت ـ دەرچوینە دەرەوە و ڕوومان كرد لە شام، جا دوو ركعات دوو ركعات نوێژی دەكرد تاوەكو گەڕاینەوە و سەیری كوفەمان كرد و بینیمان لەو كاتەدا كاتی نوێژ ئامادە بوو، وترا: ئەی فەرمان ڕەوای ئیمانداران ئەمە كوفەیە ئایا نوێژەكە بە تەواوی بە چوار ركعات ناكەیت ؟ فەرمووی: نەخێر بەردەوام نوێژەكەمان كورت دەكەینەوە تاوەكو دەڕۆینە ژوورەوە.
قال الـحافظ: (الـمراد بقولـهم: "هذه الكوفة" أي: فأتم الصلاة، فقال: " لا حتى ندخلها " أي لا نزال نقصر حتـى ندخلها، فإنا ما لـم ندخلها في حكم الـمسافرين) الفتح: (2 / 570).
واتە: مەبەست بە وتەیان: ئەمە كوفەیە ؟ واتە: نوێژەكە تەواو بكە، فەرمووی: نەخێر بەردەوام نوێژەكەمان كورت دەكەینەوە تاوەكو دەڕۆینە ژوورەوە، چونكە تاوەكو نەڕۆینە ژوورەوە هەر لە حوكمی موسافر داین.
ماوەی كورت كردنەوەی نوێژ:
ئایا تا ماوەی چەند ڕۆژ موسافر دەتوانێت نوێژەكان كورت بكاتەوە ؟
هەروەها لێرەشدا بە هەمان شێوە لە سوننەتی پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم هیچ ماوەیەك دیاری نەكراوە بۆ ئەوەی موسافر تێیدا نوێژەكانی كورت بكاتەوە و ئەنجا دوای ئەوە بە تەواوی چوار چوار بیانكات ئەگەر چی هەر لە سەفەریشدا بێت ! بەڵكو بەردەوام نوێژە چوارىیەكان كورت دەكاتەوە تاوەكو دەگەڕێتەوە بۆ جێگای نیشتەجێبوونی خۆی ئەگەر چی چەندین ڕۆژ یان چەندین مانگ یان چەندین ساڵیش بمێنێتەوە ئەوا هەر نوێژەكانی كورت دەكاتەوە مادام لە سەفەردایە.
قال ابن عمر: (إنَّ رسول الله صلى الله عليه وسلم كان إذا خرج من أهله صلى ركعتين حتـى يرجع إليهم) رواه أحمد: (5042).
واتە: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەگەر لە نێو كەسوكاریدا دەربچوایە ئەوا دوو ركعات نوێژی دەكرد تاوەكو دەگەڕایەوە.
كەواتە ئەوانەی دەڵێن: كورت كردنەوەی نوێژ ئەوەندە دروستە كە بۆ ماوەی (4) ڕۆژ یان (10) یان (15) یان (17) یان (19) یان (20).. یان.. یان … بمێنیتەوە لە سەفەردا ئەنجا دوای ئەم ماوەیە دەبێت نوێژە چوارىیەكان بە تەواوی چوار چوار بكات ئەگەر چی لە سەفەریشدا بێت ! ئەم وتانە هیچ بەڵگەیەكی ڕوونی لە سەر نەهاتووە.
بەڵگەی خاوەنی ئەم وتانە بریتىیە لەوەی كە دەڵێن: پێغەمەری خوا صلى الله عليه وسلم لە سەفەرەكانیدا یان (4) ڕۆژ یان (15) یان (17) یان (19) یان (20) ڕۆژ ماتەوە و نوێژەكانی تێدا كورت كردووەتەوە بۆیە دەبێت ئێمەش هەر ئەوەندە نوێژەكانمان كورت بكەینەوە !
وەڵامی زانایان بۆ ئەم وتەیە ئەوەیە كە دەڵێن: ڕاستە پێغەمەری خوا صلى الله عليه وسلم لە سەفەرەكانیدا جاری هەبووە 4 ڕۆژ یان (15) یان (17) یان (19) یان (20) ڕۆژ ماتەوە، چونكە لە سەفەرەكانیدا هەر ئەوەندە ماتەوە بە پێی پێویستی كات بۆ ئەنجامدانی كارەكانی و پاشان گەڕاوەتەوە، ئەمەش نابێتە ڕێگر لەوەی كەوا ئەگەر كەسێك لە سەفەرەكەیدا زیاتر لەو ماوانە مایەوە ئەوا ئیتر نابێت نوێژەكانی كورت بكاتەوە ! چونكە پێغەمەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەم تێگەیشتنەی باس نەكردووە و ئاماژەشی بۆ نەكردووە.
هەروەها بۆمان هەیە بڵێین: بەڵگەتان چى یە ئەگەر پێغەمەری خوا صلى الله عليه وسلم لە سەفەرەكانیدا لەو ماوانە زیاتر بمایەتەوە ئەوا نوێژەكانی كورت نەدەكردەوە ؟
لە ڕاستیدا هیچ بەڵگەیەكیان بە دەستەوە نى یە !
بۆیە موسافر تاوەكو لە سەفەردایە ئەوا پێویستە نوێژە چوارى یەكانی كورت بكاتەوە تاوەكو دەگەڕێتەوە هەر چەند بمێنێتەوە.
* (جمع الصلاة‌) واتە: (كۆكردنەوەی نوێژ):
(جَمع) واتە: (كۆكردنەوەی نوێژ، بەوەی نوێژی نیوەڕۆ لە گەڵ نوێژی عەسرا كۆبكەیتەوە جا چ لە كاتی نیوەڕۆدا بێت واتە لە پاش نوێژی نیوەڕۆ ڕاستەخۆ نوێژی عەسریش بكەیت، یان لە كاتی عەسردا بێت واتە لە پێش نوێژی عەسردا نوێژی نیوەڕۆ بكەیت ئەنجا ڕاستەخۆ نوێژی عەسریش بكەیت.
بە هەمان شێوە نوێژی مەغریب و عیشاش).
* لە چ حاڵەتێكدا نوێژە فەرزەكان كۆدەكرێنەوە ؟
1 ـ ئەگەر كەسێك نیازی سەفەر كردنی هەبوو لە پێش نیوەڕۆ ئەوا نوێژی نیوەڕۆ دوا دەخات بۆ لای نوێژی عەسر ئەنجا لە كاتی عەسرا هەردووكیان كۆدەكاتەوە دوو ركعات نوێژی نیوەڕۆ دەكات پاشان دوو ركعات عەسر.
وە ئەگەر كەسێك نیازی سەفەر كردنی هەبوو لە پاش نیوەڕۆ ئەوا چوار ركعات نوێژی نیوەڕۆ لە كاتی خۆیدا دەكات ئەنجا ڕاستەخۆ لە پاش نوێژی نیوەڕۆ چوار ركعات نوێژی عەسریش دەكات و هەردووكیان كۆدەكاتەوە بە بێ كورت كردنەوە چونكە هێشتا سەفەری نەكردووە.
وە ئەگەر كەسێك نیازی سەفەر كردنی هەبوو لە پێش مەغریب ئەوا نوێژی مەغریب دوا دەخات بۆ لای نوێژی عیشا ئەنجا لە كاتی عیشادا هەردووكیان كۆدەكاتەوە سێ ركعات نوێژی مەغریب دەكات پاشان دوو ركعات عیشا.
وە ئەگەر كەسێك نیازی سەفەر كردنی هەبوو لە پاش مەغریب ئەوا سێ ركعات نوێژی مەغریب لە كاتی خۆیدا دەكات ئەنجا ڕاستەخۆ لە پاش نوێژی مەغریب چوار ركعات نوێژی عیشاش دەكات و هەردووكیان كۆدەكاتەوە بە بێ كورت كردنەوە چونكە هێشتا سەفەری نەكردووە.
وە ئەگەر لە سەفەردا بوو ئەوا پێویستە نوێژە چوارى یەكان كورت بكاتەوە بۆ دوو ركعات، بەڵام كۆكردنەوەیان:
ئەوا دەتوانێت نوێژی نیوەڕۆ دوا بخات بۆ لای عەسر یان نوێژی عەسر پێش بخات بۆ لای نیوەڕۆ.
هەروەها دەتوانێت نوێژی مەغریب دوا بخات بۆ لای عیشا یان نوێژی عیشا پێش بخات بۆ لای مەغریب.
عن معاذ بن جبل قال: (أن رسول الله صلى الله عليه وسلم كان في غزوة تبوك إذا زاغت الشمس قبل أن يرتحل جمع بين الظهر والعصر، وإنْ يرتحل قبل أن تزيغ الشمس أخر الظهر حتى ينزل للعصر، وفي المغرب مثل ذلك إن غابت الشمس قبل أن يرتحل جمع بين المغرب والعشاء، وإن يرتحل قبل أن تغيب الشمس أخر المغرب حتى ينزل للعشاء ثم جمع بينهما) صحيح أبي داود رقم: (1208).
واتە: پێغەمەری خوا صلى الله عليه وسلم لە غەزای تەبوكدا ئەگەر خۆر لە ناوەڕاستی ئاسماندا لایبدایە پێش ئەوەی دەربچوایە ئەوا نوێژی نیوەڕۆ و عەسری كۆدەكردەوە، وە ئەگەر پێِش ئەوەی خۆر لە ناوەڕاستی ئاسماندا لایبدایە دەربچوایە ئەوا نوێژی نیوەڕۆی دوا دەخست تاوەكو دادەبەزی بۆ نوێژی عەسری، وە لە مەغریبیشدا بە هەمان شێوە ئەگەر خۆر ئاوا ببوایە پێش ئەوەی دەربچوایە ئەوا نوێژی مەغریب و عیشای كۆدەكردەوە، وە ئەگەر پێش خۆر ئاوابوون دەربچوایە ئەوا نوێژی مەغریبی دوا دەخست تاوەكو بۆ نوێژی عیشا دادەبەزی ئەنجا هەردووكیانی كۆدەكردەوە.
تێبینى یەك:
كورت كردنەوەی نوێژە چوارى یەكان لە سەفەردا واجبە دەبێت دوو ركعات دوو ركعات ئەنجامیان بدات چ بە رێەوە بێت و لە سەر سەفەر بێت یان جێگیر بووبێت لە سەفەرەكەیدا.
بەڵام كۆكردنەوەی نوێژەكان ئەوا بە پێی پێویست ئەنجامی دەدات و نابێت بەردەوام نوێژەكان كۆبكاتەوە بە بیانوی ئەوەی لە سەفەردایە !
كەواتە ئەگەر موسافیر پێویستی بە كۆكردنەوە هەبوو ئەوا نوێژەكان كۆدەكاتەوە، جا چ ئەمە بۆ بەرێوە بوون بێت لە كاتی یەكەمینیاندا یان دوومینیاندا بێت لە حاڵەتێكدا كە دابەزین ناڕەحەت بێت لە سەر لەو كاتەدا، یان لە كاتی دابەزین و جێگیر بوونیدا بێت لە بەر پێویستى یەكی تر، بۆ نموونە ئەگەر پێویستی هەبوو بۆ خەوتن و پشوودان لە كاتی نیوەڕۆ و عیشادا ئەوا لە كاتی نێوەڕۆدا دادەبەزێت كە ئەو ملندووە و خەوی دێت و برسى یەی پێویستی بە پشوودان و خواردن و خەوتن هەیە، لەم حاڵەتەدا نوێژی نیوەڕۆ دوا دەخات بۆ لای كاتی عەسر، ئەنجا پێویستی هەیە بەوەی كە نوێژی عیشا پێش بخات و لە گەلڕ مەغریبدا كۆیبكاتەوە و ئەنجا دوای ئەوە پشوو بدات و بخەوێت.
بەڵام ئەگەر كەسێك چەند ڕۆژێك لە گوندێكدا یان لە شارێكدا بمێنێتەوە و جێگیر ببێت بۆ ماوەیەك ئەوا ئەم كەسە هەرچەندە نوێژەكانی كورت دەكاتەوە بەڵام نابێت كۆیان بكاتەوە ئیللا مەگەر لە بەر پێویستى یەك نەبێت.
بڕوانە كتێبی: (سلسلة الأحاديث الصحيحة) للشيخ الألبانـي: (1 / 311 ـ 315).
بەڵام نوێژی بەیانیان ئەوا لە گەڵ هیچ نوێژێكدا كۆناكرێتەوە، بەڵكو دەبێت تەنها لە كاتی خۆیدا بكرێت.
2 ـ كۆكردنەوەی نوێژ بە هۆی باران بارینەوە یان قوڕە لێتەوە یان ڕەشەبای ساردەوە.
3 ـ كۆكردنەوەی نوێژ بە هۆی ترسەوە لە حاڵەتێكی نا ئاساییدا.
4 ـ كۆكردنەوەی نوێژ بە بێ هۆكارێكی نا ئاسایی بەڵكو بۆ دوور خستنەوەی ناڕەحەتی لە سەر موسڵمانان.
عن ابن عباس قال: (جمع رسول الله صلى الله عليه وسلم بين الظهر والعصر والمغرب والعشاء بالمدينة من غير خوف ولا مطر [ولا سفر] ، فقيل لابن عباس: ما أراد إلى ذلك ؟ قال: أراد أن لا يحرج أمته) متفق عليه والزيادة لـمسلم.
واتە: پێغەمەری خوا صلى الله عليه وسلم نوێژی نیوەڕۆ و عەسر، وە مەغریب و عیشای كۆكردەوە لە ناو مەدینەدا بە بێ ترس و بە بێ باران و بە بێ سەفەر، وترا بە ابن عباس مەبەستی چی بوو بەوە ؟ فەرمووی: مەبەستی ئەوە بوو كە ئوممەتەكەی نەخاتە ناڕەحەتى یەوە.
ئەم فەرموودەیە چەند سودێكی تێدایە لەوانە:
ـ كۆكردنەوەی نوێژەكان بە هۆی ترسەوە كارێكی شەرعى یە.
ـ كۆكردنەوەی نوێژەكان بە هۆی بارانەوە كارێكی شەرعى یە.
ـ كۆكردنەوەی نوێژەكان بە هەر هۆیەكەوە كە ببێتە مایەی ناڕەحەتی لە ئەنجامدانیاندا لە كاتی خۆیاندا وەك نەخۆشی یان ماندووبوونێكی زۆر... هتد
لة سايتى بةهةشت وةركيراوة.

256

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ئەمەش یەكێكە لە بەڵاو نەهامەتی‌و نەگبەتیەكانی كۆڕ‌و مەجلیسەكان، یەكێكە لە ڕێگاو ڕێچكەو هەنگاوەكانی شەیتان بۆ دروست كردنی تەفرەقەو لێك جیاكردنەوەی موسڵمانان‌و پڕكردنی دڵ‌و دەرونیان بەخشم قین بەرامبەر بەیەكتر.
وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم حیكمەت‌و هۆكاری حەرامێتی ئەم كارەی بۆمان ڕوون كردۆتەوەو دەفەرموێ:
« إِذَا كُنْتُمْ ثَلاَثَةً، فَلاَ يَتَنَاجى رَجُلاَنٍ دُونَ الآخَڕ حَتَّى تَخْتَلِطُوا بِالنَّاسِ أَجْلَ أَنْ يُحْزِنَهُ ». رواه البخاري انظر فتح الباري 11/83
واتە: « ئەگەر هاتوو سێ كەس بەیەكەوەبوون با دوانتان پێكەوە چپە نەكات‌و سێیەم وەلانێن، هەتاوەكو تێكەڵی خەڵكی تردەبن، چونكە ئەوكارە كەسی سێیەم غەمبار دەكات »
بەهەمان شێوە ئەگەر چواركەس بوون نابێ سیانیان چپە بكەن پێكەوە‌و چوارەم وەلانرێ.
بەهەمان شێوە دروست نیە‌و حەرامە ئەگەر دووكەس پێكەوە قسە بكەن بەزمانێك كەسی سێیەم تێنەگات‌و لێی حاڵی نەبێ.
گومانی تیدانیە كە چپە كردنی دووكەس جۆرێك لە بێڕێزی نواندنە بەرامبەر كەسی سێیەم‌و بەسوك تەماشا كردنییەتی، یان گومانی خراپ لە دڵی كەسی سێیەم دا دروست دەبێ وەكو گومانی ئەوە ببات كە ئەمان دەیانەوێ‌ خراپەیەك وكارێكی ناڕەوای بەرامبەر بكەن و شتی لەوجۆرە.
لة سايتى بةهةشت وةركيراوة.

21 نووسی:

قوربانی پێغه‌مبه‌ر بم.

كاكة سةرهةنك كيان سلاوى خواى كةورةت ليبيت ئيمامى نةوةوى رةحمةتى خواى ليبيت دةفةرمويت كة ناوى بيغةمبةر نوسرا صلى الله عليه وسلم دةبيت صةلاواتةكة بة كاملى بنوسريت واتا دةبيت بنوسريت(صلى الله عليه وسلم).كةردنم ئازاكة براكةم.

جزاك الله خيرا كاكة شةرةفخان بةراستى بابةتةكةت جوانة.

259

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

دةستت خؤش بيت هيوادارم لةسةر ئةو بابةتة شتى جوانتر بنوسي.بة ئايةت و حةديس.

260

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سلام عليك؟ برام لةكوئ ئةو بابةتةت دةرهيناوة.؟

261

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

جزاكم الله خيرا.

K O S R A T نووسی:

موفتیه‌ك له‌ سعودیه‌ داوای روخاندنی مزگه‌وتی (حرام) ده‌كات

زانای ئاینی سعودی یوسف ئه‌حمه‌د به‌هۆی ده‌ركردنی فتوایه‌كی سه‌یره‌وه‌، له‌ سعودیه‌ درا به‌ دادگا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 5 ساڵ زیندانی و 100 هه‌زار ریالی سعودی غرامه‌ كرا به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌ پیرۆزیه‌كان.
ئه‌و موفتیه‌ داوای كردبوو كه‌ مزگه‌وتی حه‌رام له‌ شاری مه‌كه‌ بڕوخێندریت و سه‌ر له‌ نوێ دروستبكریته‌وه‌ به‌ حۆرێك كه‌ شوێنی ژنان و پیاوان جیاواز بیت، چونكه‌ ئێستا تێكه‌ڵیه‌كی زۆر له‌ مزگه‌وته‌كه‌دا هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ یوسف ئه‌حمه‌د كه‌ مامۆستای شه‌ریعه‌شه‌ له‌ زانكۆ سوره‌ له‌سه‌ر فتواكه‌ی خۆی و له‌ ئێستادا داوای پێداچونه‌وه‌ی كردوه‌ به‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگادا.

لڤین پرێس

برام جزاك الله بؤ بابةتةكةت بةلام ئةو بابةتةى جةنابت وابزانم وةها نية و ئةو بريانةش بةهةلة لةبابةتةكة كةيشتون؟خالم بةر جةند رؤزيك لةعةمرة هاتةوة كوتى تةنها كةورةى دةكةن ئةويش بةلابردنى قوبة سبيةكانى دةورى حةرةم ئةكةر ديقةت بدةن لة كانالى قران الكريمى سعودى دةيبينن بؤيةش سالى بيتةوة عةمرة بؤ عةمرة كاران نابيت جونكة خةريكى جاك كردنى دةبن والله اعلم؟بةلام ئةوةش جيكاى باوةر كردن نية كة كةسيك تةنها لةسةر قسةيةك ئةوةندة غةرامة بكريت و ئةوةنندة سالةش زيندانى باشانيش ئةو كةسة موفتى نية براكةم موفتى ئيستاى سعودية(شيخ صالح ال شيخة)ئةو موفتى كةورةي سعوديية,بةلام بةهةر حال دةستت خؤش بيت و كاك سةرهةنك وتةنى خواى كةورة هيدايةتى كةسي لارئ بدات بؤ ريكاى راست .

263

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

پرسیار:ئایا هاوبەش بڕیاردان چیەو تەفسیری ئەم ئایەتەش چیە كە خوا دەفەرموێت: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] (مائدة: 35).؟
وەڵام: هاوبەش بڕیاردان هەرلە ناوەكەیەوە ڕوون وئاشكرایە كە بریتیە لەوەی كە جگە لە خوا بكەیت بە هاوبەش لەگەڵ خوادا لە پەرستندا وەكو پاڕانەوە لە بتەكان و داوای فریادڕەس وفریاكەوتن لێیان و نەزر ونوێژو ڕۆژوگرتن وسەربڕین بۆیان، وەكو سەربڕین بۆ – بەدەوی، عیدروس، یان نوێژكردن بۆ فڵان وفیسار وداوای یارمەتی وهاوكاریكردن لە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) یان شێخ عبدالقادر یان عیدروس لە یەمەن وجگە لەوانیش لە مردووانی ترو ئەوانەی كە ئامادە نین. هەموو ئەمانە بە هاوبەش بڕیاردان ناودەبرێن، بەهەمان شێوە ئەگەر پاڕانەوە لە ئەستێرەو جنۆكەو داوای بەهاناوەهاتن لێیان یان هەر شتێك لەو بابەتە پەرستشیانە بۆ بێگیان و مردووان و ئامادەنەبوان ئەنجام بدات ئەوا دەبێتە هاوبەش پەیداكردن بۆ خوا، وە خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ] الأنعام واتە: خۆ ئەگەر شەریك و هاوبەش بڕیار بدەن، ئەوە هەرچی كارو كردەوەیەكی (چاكیشیان) هەیە هەمووی پووچ و بێ نرخ دەبێت..
وەخوای پەروەردگار دەفەرموێت: [لَئِنْ أَشْرَكتَ لَيَحْبَطَـنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكـوننَّ مِنَ الخَاسِرينَ] (زمر:65)
واتە: سوێند بەخوا بادڵنیابن كە وەحی و نیگا نێردراوە بۆ تۆو بۆ ئەوانەی پێش تۆش: ئەگەر هاوەڵگەر بیت و شەریك بۆ خوا بڕیار بدەیت كاروكردەوە چاكەكانیشت پووچە و دەچیتە ڕیزی خەسارەتمەند و زەرەرمەندانەوە.
بەڵام ئەو [وەسیلە] یەی كەلەم ئایەتەدا باسكراوە [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ] مەبەست پێی نزیك بوونەوەیە لەخوا بە گوێڕایەڵی كردنی وە ئەمەش واتاكەیەتی لای هەموو زانایان، نوێژكردن نزیك بوونەوەیە لەخوا كەواتە وەسیلەیە،وەسەربڕین بۆخوا وەسیلەیە، وە ڕۆژوو سەدەقەكردن وەسیلەن، یادی خواو قورئان خوێندن بەهەمان شێوە وەسیلەن، ئەمە واتای فەرمایشتی خوایە [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] واتە ویستی نزیك بوونەوەتان هەبێت بۆ لای خوا بە گوێڕایەڵیكردنی، زانایانی تەفسیری وەك إِبن كثير، ابن جریر، البغوی و جگە لەوانیش بەو شێوەیەیان وتووە، واتە پەیوەستی نزیك بوونەوەبن بۆلای خواو داوای بكەن لەهەركوێیەك بن لەوەی كە ڕەوای داوە بۆتان لە نوێژو رَۆژوو سەدەقات و پەرستشەكانی تر، وەبەهەمان شێوە وبەهەمان واتا لە ئایەتێكی تردا هاتووە كە خوای گەورە دەفەرموێت: [أُوْلَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمْ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُوراً] (الإسراء : 57)
واتە: ئا ئەوانەی كە ئەوان هاناو هاواریان لێ دەكەن، كامیان لە خوا نزیكترە؟! لە كاتێكدا كە ئەوان خۆیان هاوار لە خوا دەكەن و داوای نزیك بوونەوە لە پەروەردگاریان دەخوازن و چاوەڕوانی ڕەحمەتی دەكەن، لە سزاو تۆڵەشی دەترسن، بەڕاستی سزای پەروەردگارت مەترسی لێكراوە.
پێغەمبەران وشوێنكەوتوانیان بەم شێوەیە بوون لە خوا نزیك دەبوونەوە بەو هۆكارانەی كە ڕەوای داوە بۆیان لە جیهادو نوێژو ڕۆژوو یادی خواو قورئان خوێندن و جگە لەمانیش لەو كارو پەرستنە شەرعیانەی تر، بەڵام گومانبردنی خەڵكانێك بەوەی كە وەسیلە بریتیە لە پەیوەست بوون بە مردووان و داوای فریاكەوتن لە پیاوچاكان ئەوا گومانێكی پووچ وناڕەوایە. وە ئەوە بیروباوەڕی هاوبەش بڕیاردەرەكانە كە خوای پەروەردگار لەبارەیانەوە دەفەرموێت: [وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لا يَضُرُّهُمْ وَلا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَؤُلاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ] (يونس: 18)
واتە:(بێ باوەڕان وخوانەناسان) شتێك دەپەرستن لەجیاتی خوا نە زیانیان پێدەگەیەنێت نە قازانج، دەشڵێن: ئا ئەو بت و شتانە تكا كارمانن لای خوا.
وە خوای پەروەردگاریش بەم شێوەیە ڕەدی دانەوە [قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لا يَعْلَمُ فِي السَّمَوَاتِ وَلا فِي الأَرْضِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ] (يونس: 18).
واتە: پێیان بڵێ ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم): باشە ئایا ئێوە خوا ئاگادار دەكەنەوە بەشتێك كە لەئاسمانەكان و لەزەویدا هەبێت و خوا نەیزانێت؟! پاك و بێگەردەو بەرزو بڵندەو دوورە لەوەی كەنەفامان دەیكەن بەهاوەڵی.
لةبةهةشت وةركيراوة.

264

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بارك الله فيكم خواى كةورة هيدايةتمان بدات و ئيستيقامةمان بدات لةسةر حةق و هيدايةت.

265

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

جزاكم الله خيرا بةهيواى سود وةركرتن.

266

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

خوای پەروەردگار دەفەرموێ: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَدْخُلُوا بُيُوتاً غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّى تَسْتَأْنِسُوا وَتُسَلِّمُوا عَلَى أَهْلِهَا َ] النور: ٢٧
واتە: « ئەی ئەو كەسانەی وا باوەڕتان هێناوە جگە لە ماڵەكانی خۆتان مەچنە هیچ ماڵێكەوە هەتاوەكو مۆڵەت وەردەگرن‌و سەلام دەكەن لە خاوەن ماڵەكە».
وە پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم لە ڕوون كردنەوەی هۆكاری مۆڵەت خواستن دا دەفەرموێ:
«إِنَّمَا جُعِلَ الِاسْتِئْذَانُ مِنْ أَجْلِ الْبَصَڕ ». رواه البخاري انظر فتح الباري 11/24
واتە: « مۆلەت وەرگرتن و ڕوخسەت خواستن لەپیناوی پاراستنی چاودایە، بۆئەوەی عەیب و عاری خاوەن ماڵ نەبینرێ »
لەم ڕۆژگارەدا بەهۆی ئەوەی ماڵەكان لەیەكەوە نزیكن‌و خانوەكان پێكەوە نوساون‌و دەرگاو بانەكان بەرامبەر بەیەكن، ماڵە هاوسێكان زیاتر‌و زۆرتر لەیەكەوە دەردەكەون، زۆر كەس چاوی خۆی ناپارێزێ‌ لەماڵە دراوسێكەی، وە هەندێ جار هەندێ‌ لەوانەی خانوەكانیان بەرزە بە ئەنقەست لە پەنجەرە‌و سەربانەكانەوە دەڕواننە ماڵە دراوسێكانی خواری خۆیان، ئەمەش غەدرو خیانەت‌و ناپاكییە بەرامبەر بەدراوسێ‌ دەكرێ‌‌و شكاندن‌و سوكایەتی كردنە بەحورمەت و ناموسی دراوسێ‌، ئەمەش ڕێگاو ڕێچكەیەكە كە مرۆڤ پەلكێش دەكات بەرەو حەرام‌و كاری قەدەغەكراو. وە بە هۆی ئەمەوە زۆر بەڵاو نەگبەنی‌و خراپەكاری كەوتۆتەوە.
ئەوەندە بەسە كە ترسناكی ئەم كارە بسەلمێنێ كە شەریعەتی ئیسلام كوێركردنی چاوی خیانەتكاری بەفیڕۆداوەو بێ نرخ‌و سوك ڕیسوای كردووەو نابژرێتەوەو خوێنی لەسەر نی یە
هەروەكو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ:«مَنِ اطَّلَعَ فِى بَيْتِ قَوْمٍ بَغَيْڕ إِذْنِهِمْ فَقَدْ حَلَّ لَهُمْ أَنْ يَفْقَئُوا عَيْنَهُ». رواه مسلم 3/1699
واتە: « هەركەسێك بڕوانێ بۆ ماڵی كەسێكی تر بەبێ مۆڵەتی خاوەن ماڵ، ئەوا ئەو ماڵە بۆیان هەیەو دروستە چاوی كوێر بكەن»
وە دەفەرموێ:« فَفَقَئُوا عَيْنَهُ فَلَا دِيَةَ لَهُ وَلَا قِصَاصَ ». رواه الإمام أحمد 2/385 وهو في صحيح الجامع 6022           
واتە: « چاوی كوێركەن نە خوێنی هەیە، نە تۆڵە »
لة بةهةشت وةركيراوة.

267

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذُ بِاللهِ مِن شُرُوْڕ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَڕيْكَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ... أَمَّا بَعْدُ:
خوشكی موسڵمانم ئەمانەی خوارەوە چەند جۆرە ئافرەتێكن كە هەندێك سیفەت و ئاكاریان تێدایە، بەهۆیانەوە خوای بەرز و بڵند خۆشیانی دەوێت و لێیان ڕازییە، ئەوەش لە ژێر ڕووناكی قورئانی پیرۆز و سوننەتەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم، بەهیوای ئەوەی كە خوشكانمان لەخۆیاندا بەرجەستەی بكەن بۆ ئەوەی ببن بە خۆشەویستی پەروەردگاریان، ئەوانەش:
[ ئافرەتی خۆپارێز و لەخوا ترس (المرأة التقية) ]
خوای بڵند و باڵادەست فەرموویەتی:  [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ ] (آل عمران: 76)، واتە: بەڕاستی خوای پەروەردگار كەسانی لە خواترسی خۆشدەوێت.
لە خوا ترسیش ئەوەیە كە (طلق) ی كوڕی (حبیب) فەرموویەتی: " العمل بطاعة الله، على نور من الله، رجاء ثواب الله، والحذر من معصية الله، على نورٍ من الله، مخافة عقاب الله "، واتە: گوێڕایەڵی كردنە بۆ پەروەردگار، لە سەر ڕووناكیەك كە لەلای خواوە هاتبێت، بە ئومێدی پاداشت لەخواوە، وە وریا و بەئاگابوونە لە سەرپێچی خوای پەروەردگار، لە سەر ڕووناكیەك كە لەلای خواوە هاتبێت، لە ترسی سزای خواوە.
[ ئافرەتی خۆپاكرِاگر لە رِووكەش و دەروونـدا (المرأة النقية) ]
خوای گەورە فەرموویەتی: [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ ] (البقرة: 222)، واتە: خوای پەروەردگار كەسانی تۆبەكار و خۆپاكڕاگرانی خۆش دەوێت.
وە ئەو پاكڕاگریەش پێش هەموو شتێ‌ پاكڕاگرتنی دەروونە لە غەش و حەسوودی و خۆ بەزلزانین و غرور و بەرزبونەوە لە زەویدا، پاشان و دوای ئەوە پاكێتی جەستەیە، چونكە خوای باڵادەست جوانە و جوانیشی خۆشدەوێت.
[ئافرەتی تۆبەكار (المرأة التائبة)]
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ ] (البقرة: 222)، واتە: بە ڕاستی خوای پەروەردگار ئەو كەسانەی خۆش دەوێت كە تەوبە دەكەن و دەگەڕێنەوە بۆلای و هەروەها ئەو كەسانەش كە پاكن.
تەوبەش گەڕانەوەیە لەوەی كەخوای گەورە پێی ناخۆشە بۆ ئەوەی كە پێی خۆشە، ئەمەش یەكێكە لە بەرزترین پلە و پایەكانی مرۆڤ كە پێویستی پێیەتی لە ڕێرەوی بۆلای خوا، خوای گەورە فەرموویەتی: [ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ] (النور: 31)، واتە: ئەی ئیمان داران هەمووتان تەوبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆلای خوا، بەڵكو سەرفراز بن.
[ ئافرەتی دادوەر (المرأة المقسطة) ]
خوای پەروەردگـار فـەرموویەتی: [ وَأَقْسِطُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ ] (الحجرات: 9)، واتە: دادوەر بن چونكە بەڕاستی خوای پەروەردگار دادوەرانی خۆش ئەوێت.
(قسط) یش، واتە: عەدالەت و دادوەرێتی، پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " إن المقسطين عند الله على منابر من نور: الذين يعدلون في حكمهم وأهليهم ومـا ولُوا " (رواه مسلم)، واتە: دادوەران لەلای خودا لەسەر مینبەری نوورینن، ئەوانەی كە دادوەرن لە حوكمەكانیاندا و لە كەس و كار و ژێر دەستەكانیان.
[ئافرەتی شوێنكەوتوو نەك بیدعەكار (امرأة متبعة غير مبتدعة) ]
خوای باڵادەست فەرموویەتی: [ قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ ] (آل عمران: 31)، واتە: ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم پێیان بڵێ: ئەگەر ئێوە ڕاست دەكەن خواتان خۆش دەوێت، دەسا شوێن من بكەون، ئەو كاتە خوای پەروەردگار خۆشتانی دەوێت و لەتاوانەكانتان خۆش دەبێت.
وە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:: " كل أمتي يدخلون الجنة إلا من أبى !! قيل: ومن يأبى يا رسول الله ؟! قال: من أطاعني دخل الجنة، ومن عصاني فقد أبى " (رواه البخاري)، واتە: هەموو ئوممەتی من دەچێتە بەهەشتەوە ئیلا ئەو كەسە نەبێت كە خۆی نەیەوێت !! ووتیان: كێ نایەوێت ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ؟!! ئەویش فەرمووی: هەر كەسێك گوێڕایەڵیم بكات ئەچێتە بەهەشتەوە، هەركەسێك سەرپێچیم بكات ئەوە خۆی نەیویستووە.
[ ئافرەتی چاكەكار (المرأة المحسنة) ]
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاصْفَحْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ] (المائدة: 13)، واتە: لێیان خۆشبە و چاو پۆشیان لێ بكە چونكە بەڕاستی خوای گەورە چاكەكارانی خۆش دەوێت.
وە فەرموویەتی: [ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ] (آل عمران: 134)، واتە: ئەوانەی كە تووڕەیی و ڕقی خۆیان دەخۆنەوە و قوت دەدەن و لە خەڵكی خۆش دەبن، و خوای گەورەش چاكەكارانی خۆش دەوێت.
(الإحسان) یش واتە: چاكە كار: ووتەیەكی كۆكەرەوەیە بۆ هەموو كردارێكی جوان و ووتەیەكی چاك و هەڵویستێكی ژیرانەیە.
[ ئافرەتی خۆبەكەمزان (المرأة المتواضعة)]
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ ] (المائدة: 54)، واتە: خوای پەروەردگار كەسانێك دەهێنێت كە خۆشیانی دەوێت و ئەوانیش ئەویان خۆش دەوێت هەروەها ملكەچ و بە سۆزن بەرامبەر ئیمان داران و سەر بڵند و دەرون بەرزن بەرامبەر بێباوەڕان.
(تواضع) یش خۆ بە كەم زانین ناونیشانی بەرزبوونەوەیە لە دونیا و دوا ڕۆژدا، و هەر بۆ ئەمە یە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " وما تواضع أحدٌ لله إلا رفعه الله " (رواه مسلم)، واتە: هیچ یەكێك لە بەر خوا خۆی بە كەم نازانێ ئیللا خوای پەروەردگار بەرزی دەكاتەوە.
[ ئافرەتی ئارامگر (المرأة الصابرة)]
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [ وَاللَّهُ يُحِبُّ الصَّابِرِينَ ] (آل عمران: 146)، واتە: خوای پەروەردگاریش ئارامگر و خۆ ڕاگرانەی خۆش دەوێت.
پێغەمبەری خواش صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " عجباً لأمر المؤمن إن أمره كله له خير و ليس ذلك لأحد إلا للمؤمن: إن أصابته سراء شكر فكان خيراً له، و إن أصابته ضراء صبر فكان خيراً لهُ " (رواه مسلم)، واتە: كار و كرداری كەسی ئیماندار جێی سەر سامییە، بەڕاستی هەموو كار و باری بە گشتی بۆی بە خێر و چاكە دەنووسرێت، ئەمەش بۆ هیچ یەكێك نیە جگە لە ئیمان دار نەبێت: ئەگەر خۆشی یەكی توش بێ شوكری خوای تیا دەكات ئەوا بە خێر و چاكە بۆی دەنوسرێت، وە ئەگەر ناخۆشیەكی توش بێت ئەوا ئارام دەگرێت هەر دەبێت بە خێر و چاكە بۆی.
[ ئافرەتی متمانەكــار و پشت بەستو بـە خـوا (المرأة المتوكلة على الله) ]
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ ] (آل عمران: 159)، واتە: بە ڕاستی خوا ئەوانەی خۆش دەوێت كەپشتی پێ دەبەستن.
لە كۆتاییدا دەڵێم: نازانم ئاخۆ خوشكەكەم بەش و نسیبی تۆ لەم سیفەت و ئاكارانە چیە ؟!
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لةسايتى بةهةشت وةركيراوة.

268

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

las نووسی:

[size=24]برام ئه وه جيت كردوه  بؤ جوار جار  ئه م  بابه ته ت  دابه زاندوه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟[/size]:|

برام بمبورة باوةر بكة خةتةكةم تةواو نية بؤية هةر جارةك دةمويست داي بةزينم نةدةهات بؤية نةمزانى هةموى هاتووة بةلام منى خةلةتاند؟بمبورة.

269

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

دةميك بوو بةتةماى بابةتيك بووم لةسةر تئروانين بنووسم بةلام قةدةرى خواى كةورة نةمتوانى تا ئةوة شةوة لة سايتى بةهةشت ئةو بابةتةم بةر جاو كةوت؟بؤية بةكرنكم زانى و وةعديشم بةكةسيك لة يانة دابوو كة شتيكى وةها بنووسم بةلام قةدةرى خواى كةورة نةمتوانى بؤية الحمدالله خواى كةورة سةهلى كرد و توانيم شتيك لةسةر ئةم بابةتة بدؤزمةوة هيوادارم سود مةند بن تيدا.
ان الحمد لله نحمده و نستعينه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا، وسيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضل له، ومن يضلل فلا هادي له، أشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمدا عبده ورسوله، أما بعد
خوشك و برای لاوم: بەڕاستی یەكێك لە بەخششەكانی خوای پەروەردگار بۆ مرۆڤـ چاوە وەك هەموو ئەندامەكانی تری جەستەی مرۆڤـ بۆیە دەبێ سوپاسی زۆری پەروەردگاری خاوەن بەخشش بكەین.
خوشك و برای بەڕێزم: بزانە كە بەرپرسیاری بەرامبەر چاوەكانت لە پاشەڕۆژدا وەك هەموو ئەندامەكانی تر، وە خوای گەورە لێت دەپرسێتەوە بەڵكو مۆر دەدا بەسەر دەمتدا و ئەندامەكانت كە لەدونیادا بەپێی فەرمانی خوای گەورە پێیان هەڵنەساوی دەیان هێنێتە قسە كردن و هەموو شایەتیت لەسەر دەدەن، وەك خوای گەورە دەفەرموێ‌: [ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً ] (الإسراء:36)، واتا: بەڕاستی ئەندامەكانی بیستن و بینین و دڵ هەموویان كە سێ دروست كراوی خوای گەورەن خاوەنیان بەرپرسە لێیان.
جا لەبەر ئەوە پێویستە بەزەییمان بەخۆدا بێتەوە و چاومان بپارێزین، چونكە چاو ئامرازی وروژاندنی هەستی مرۆڤە، بۆیە ئەوەی كە چاوی داناخات دووچاری بێزاری دەبێت و هەمیشە غەم و پەژارەی زیاد دەكات و لەبیر كردنەوە و ئازاردا دەژی.
بۆیە دەبێ سوپاسی پەروەردگاری لەسەر بكەین و لە بێ فەرمانیدا بەكاری نەهێنین و چونكە چاو یەكەم پەیژەی سەركەوتنە بۆ تاوان بۆیە شەیتانیش دەركی بەمە كردووە و زۆرتر لە ڕێگای چاوەوە دەچێتە ناو دڵەوە كەوایە چاوت بپارێزە و ئەو دەرگایەی شەیتانی نەفرین لێ‌ كراو لەسەر خۆت داخە.
بەڵگە لەسەر حەرامێتی نەزەر


خوای گەورە دەفەرموێ‌: [ قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ ] (سورة النور: 30)، واتا: ئەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بە پیاوانی باوەڕدار بڵێ‌ كە چاویان داخەن و تەماشای حەرامی پێ نەكەن، وە داوێنی خۆشیان بپارێزن، ئەوەش چاكترە بۆیان، بەڕاستی خوای گەورە ئاگادارە بەوەی دەیكەن.
دەبینین خوای گەورە پاش فەرمان كردن بەچاو داخستن فەرمان دەكات بەپاراستنی داوێن چونكە پەیوەندی یەكی گرنگ لەنێوان چاوو داوێندایە كەخوای گەورە سەرنجمانی بۆ ڕادەكێشێ، چونكە ئاوەڵا كردنی چاوو دانەخستنی كاری خۆی دەكات و ئەو وێنەیەی كەبەچاوی گرتوویەتی هەمیشە دەیباتەوە دونیای خەیاڵاتەوە و دوور نیە تەنها ئەو ڕوانینە بەرەو كاری خراپی تریشی ببات، لەبەر ئەوەی داخستنی چاو هۆكارێكە بۆ بۆپاك ڕاگرتنی داوێن بۆیە خوای گەورە پێكەوە باسیان دەكات.
وە خوای گەورە وەك فەرمانی بەپیاوان كردووە كە چاویان داخەن بەهەمان شێوە لەپاش ئەو ئایەتە فەرمانی بە ئافرەتانیش كردووە كە چاویان داخەن و ئافرەتانیش هاوشانی پیاوانن لەفەرمان و پاداشت و سزاشدا بۆیە یاسای بۆ ئەوانیش داڕشتووە بۆ ئەوەی پەیڕەوی كەن و بەختەوەری پەروەردگار بەدەست بێنن، وەك دەفەرموێ‌: [ وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ ] (سورة النور: 31)، واتا: وە بە ئافرەتانی باوەڕدار بڵێ چاویان داخەن لە ئاستی حەرام و داوێنیشیان بەپاكی ڕابگرن، وە جوانی و ڕازاوەیی خۆیان بەدەر نەخەن بۆ جگە لە مەحرەمەكانیان نەبێت.
وەك بینیمان خوای گەورە فەرمان بە هەردوو ڕەگەز دەكات كە چاویان داخەن لەبەرامبەر یەكتر و حەرام كراوەكانی كەدا، بەهەمان شێوە پاش پاراستنی چاو خوای گەورە فەرمان بەپاك ڕاگرتنی داوێنیش دەكات، چونكە وەك پێشەوا (ابن القیم) دەفەرموی: لە بنچینەدا چاو داخستن بۆ پاراستن و پاك ڕاگرتنی داوێنە، بۆیە خوای گەورە لە پێشدا باسی كردووە، وە خوای گەورە چاوی بە ئاوێنەی دڵ داناوە، جا گەر بەندە چاوی پاراست ئەوە دڵیش ئارەزوو ئیرادەی كەم دەبێتەوە.
خوشك و برای بەئیمانم: وەك حەرامی ڕوانین و نەزەرمان بۆ دەركەوت لە بەڵگەكانی سەرەوەدا دەبا بیر و هۆشمان بەكار خەین و وریا بین و لە ئێستاوە بڕیار بدەین كە خۆمان بپارێزین لە زینای چاو، گەرچی زینای بچووكیش بێ، چونكە هەنگاو و ڕاكێشەرە بۆ داوین پیسی، پێویستە بە یارمەتی خوای گەورە خۆمانی لێ بەدوور بگرین بۆ ئەوەی لەدوا ڕۆژدا زەرەرمەند نەبین و پەشیمان نەبینەوە، هەموو كات دوا ڕۆژمان لە پێش چاو بێت و هەوڵ بۆ سەرفرازی و سەركەوتنی ئەو ڕۆژە بدەین ئەوەش بەدی نایەت جگە بە خۆ بەهێزكردن بەیادی خوای گەورە و هەست كردن بە چاودێری لە سەرمان و شكاندنی كۆتەكان و ئارام گرتن و سەركەوتن بەسەر نەفس و ئارەزووەكانمان.
وریابە خوشكم.. وریابە برام: بۆ چەند ساتێكی كەمی بڕاوە خۆت مەخە داوی شەیتانی جنۆكە و مرۆڤەكان دوا ڕۆژت لەدەست مەدە با نەبیتە هۆی ڕیسوایی، وە نەشبیتە جێی گاڵتە پێكردنی ئەندامەكانت، چەندە ڕووداوێكی ناخۆش و ناهەموارە لە ڕۆژێكدا كە هەموو ئەندامەكانی لاشەت شایەتیت لەسەر دەدەن كە چاویش یەكێكە لەو ئەندامانە كە لە هەموویان زیاتر چێژی لەشتە حەرام كراوەكان بینیوە و خوای گەورە دەیهێنێتە گوفتار و دەڵێ‌ ـ بە من بۆ حەرامی دەڕوانی ـ وە هەر ئەویش بووەتە هۆی ئەنجامدانی زۆربەی تاوانە ڕیسواكەرەكان، دەی پێش ئەوەی ئەو ڕووداوەت بەسەر بێت و كات بەسەر چێ و بەهاری عومرت بەسەرچێ و گەڵای تەمەنت هەڵوەرێت بگەڕێوە، چونكە لەوێ‌ گەستنی پەنجەی پەشیمانیش هیچ فریات ناكەوێ و دادت نادات !!
ووتەی زانایان لەسەر تێڕوانین


حەسەنی بەسری ـ ڕەحمەتی خوای لێبێ ـ دەفەرموێ‌: هەر كەس چاوەكانی بەڕەڵا بكات و بیگێڕێت لە ئەم لاو ئەو لادا ئەوا غەم و پەژارەی زۆر دەبێت.
(ابن الجوزی) ـ ڕەحمەتی خوای لێبێ ـ دەفەرموێ‌: بزانە كە بنچینەی عیشق و ئەوین واڵا كردنی چاو و نەزەری حەرامە.
(ابن القیم) ـ ڕەحمەتی خوای لێبێ ـ دەفەرموێ‌: سەرەتای هەموو تاوانێك بەهۆی چاوەوەیە، هەر بۆیە كە فەرمان كراوە بە داخستنی، چونكە ئەمە پێشەكیەكە بۆ پاراستنی داوێن، وە هەموو ڕووداوێكیش سەرەتاكەی ڕوانینە.
نەزەر لە فەتوای زانایاندا


پرسیار: حوكمی ڕوانین بۆ ئافرەتی نامەحرەم (بێگانە) چیە سەبارەت بە پیاو بۆ ئافرەتان یان ئافرەت بۆ پیاو لە كاتی تەماشاكردنی تەلەفزیۆندا ؟
وەڵام: دروست نیە، چونكە زۆربەی كات لەسەر تەلەفزیۆن شوێنی حەرامیان بەدیارە و ڕوتن. وە هەروەها لە پیاوانیش خۆیان جوان دەكەن و ڕازاوەن كە ئەمەش جوڵاندنی فیتنە و خراپەكارییە لە زۆربەی كاتدا (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء)
سودەكانی چاو داخستن


بێگومان خوای گەورە كاتێ‌ شتێك قەدەغە دەكات لە بەرامبەریدا پاداشتی بۆ ئەو كەسانە داناوە كە گوێڕایەڵی دەبن، و لە پێناویدا وەك پەرستشێك خۆیان لەو تاوانە بەدوور دەگرن، بەهەمان شێوە پاداشتی لەسەر چاوداخستن و پاك ڕاگرتنی داوێنیش داناوە. وەك لەپاش ئەوەی كە فەرمان بەپیاوان و ئافرەتانی باوەڕدار دەكات كە چاویان داخەن و تەماشای حەرامی پێنەكەن ـ كە ئەویش یەكێكە لە تاوانەكان ـ لە كۆتایی فەرمان بەچاو داخستنیاندا دەفەرموێ‌: [ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ] (سورە النور: 31)، واتا: وە هەمووتان تۆبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە بەڵكو سەرفراز بن.
لە فەرمودەیەكی (صحیح) ی پێشەوا بوخاری دا هاتووە كە پێغەمبەری خوا صلىالله عليه وسلم فەرمویەتی: " مَنْ يَضْمَنْ لِى مَا بَيْنَ لَحْيَيْهِ وَمَا بَيْنَ ڕجْلَيْهِ أَضْمَنْ لَهُ الْجَنَّةَ " (رواه البخاري)، واتا: وە هەر كەسێ زمانی و ئەوەی لە نێوان ڕانەكانیەتی بپارێزێ‌، ئەوا منیش كەفیلی و زامنی بەهەشتی بۆ دەكەم.
داواكارم لەخوای بەبەزەیی یارمەتیمان بدات بۆ گوێڕایەڵی فەرمانەكانی و داخستنی چاومان و ڕاگرتنی دڵ و دەروونمان بەپاكی. هەر ئەویش چاكترین یارمەتی دەر و پشتیوانی بڕوادانە.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لة سايتى بةهةشت وةركيراوة.

270

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

baxtear kurdi نووسی:

دةستت خؤش بيت

جزاك الله كاكة كيان هيوادارم سود مةند بوو بيت.

271

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

جزاك الله خيرا؟بيغةمبةر صلى الله عليه وسلم دةفةرمووئ (احفوا ليحا وقص شوارب خالف المجوس)واتة ريشةكانتان بةجئ بيلن و سميلةكانتان كورت بكةنةوة بة بيجةوانةى ئاكر بةرستةكان؟بةلام ئةوةى جيكاى سةرسورمانة كة ئةمرؤ خةلكى ئيمة موافقى ئاكربةرستان دةكةن ريشةكان دةتاشن و سميلةكان بةجئ دةهيلن ,بؤية دةست خؤشيت ليدةكةم بةراستى تةوةرةكةت جوانة.

272

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ئافرەت دەتوانیت ماڵەكەی بكات بە بەهەشتێك كە بەردەوام مێردەكەی حەز بكات بگەرێتەوە بو ناوى،وە لەپەنایدا ئارامى دەست بكەوێت،وەغەم وخەفەتەكانى تیایدا بڕەوێنەتەوە،وە هیلاكى و ئازارەكانى بسڕێتەوە،وە توانا دەرونیەكانى بەرز بكاتەوە بۆ ئەوەى پەیامەكەى بەرامبەر بە خوداو كۆمەڵگاكەى بە باشترین شێوە بگەیەنێت...........بەڵام ئەمەچۆن دەكرێت؟
ئەم پرسیارە كتێبى (چۆن مێردەكەت بەختەوەر دەكەیت)ى نووسەر (محمد عبد الحلیم حامد) وەڵامى دەداتەوە،كەتیایدا چەند ڕیساو ڕینمووییەك پێشكەش بە ئافرەتى موسڵمان دەكات،بۆ ئەوەى پاڵپشتى بێت لە بەختەوەر كردنى مێردەكەیدا،كە ئەمانەن:-
*حفظ غيبة الزوج(پاراستنى دیار نەبوونى مێرد)
پێویستە لە سەر ئافرەت كە پارێزگارى لە نهێنیەكانى مێردو ئەوەى لە نێوانیاندا ڕودەدات بكات،وە منداڵەكانى بپارێزێت بە باش پەروەردەكردن وفێركردنیان وچاودێرى كردنیان تەندروستیان،وە هەروەهاپارێزگارى كردن لەكەس وكارو خزمەكانى بەوەى كە خراپەیان لە گەڵدا نەكات وڕێزلە كەس وكارو مێوانەكانى بگرێت.
*حسن الاستقبال (بە جوانى پێشوازى كردن):-
ئەو كردەوانەى ئافرەت مێردەكەى پێ بەختەوەر دەكات بە جوانى پێشوازى لێ كردنیەتى كاتێك كە دەگەڕێتەوە ماڵەوە،بە مەش هیلاكی ئیشى لە سەر لادەبات،وە قورسی و ناڕەحەتیەكانى ژیانى لە سەر سووك دەكات،پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)
دەفەرمووێت:-(لاتحقرن من المعروف شيئا ولو أن تلقى أخاك بوجه طلق)
واتە:- (هیچ شتێكى چاكە بەكەم وسووك مەزانن ئەگەر ئەو شتە ڕووگەش كردنەوەیەك بێت بەرامبەر براكەشت).
*أوقات الزينة (كاتەكانى خۆڕازاندنەوە):-
ئافرەتى ژیر ئەو ئافرەتەیە كەدەزانێت شتەكان لە شوێنى خوى دابنێت،وە خۆى لەو كاتانەدا دەڕازێنێتەوە كە خواى گەورە ئاماژەى پىَ كردووە لەكاتەكانى پشوودا و پێش نوێژى بەیانى و لە كاتى نوێژى نیوەڕۆ و لەپاش نوێژى خەوتنان (العشاء)وەلەكاتى گەڕانەوەى مێردەكەى لە سەفەر.
*(التزين والتطيب) (خۆڕازاندنەوەو بۆن خۆشكردن):-
لەو شتانەى دڵى مێرد دەكاتەوە وچاوى ڕون دەكات بینینى خێزانەكەیەتى بە دیمەنێكى سەرنج ڕاكێش لە جل وبەرگى خاوێن وجوان و پرچێكی داهێنراولە گەڵ بۆنێكى خۆش ئەو كاتە هەست بە خۆشى و ئاسودەیی دەكات.
*(تجميل الصوت وترقيقه) خۆش كردنى دەنگ وناسك كردنى:-
پێویستە لە سەر ئافرەت كە مێردەكەى تایبەت بكات بە ناسكى دەنگى لە كاتى قسە كردن لە گەڵیدا ئەم شێوازە لەقسەكردن بۆ كەسى تر نەبێت جگە لە مێردەكەى چونكە دەبێتە مایەى فیتنە،هەروەكو خواى گەورە دەفەرمووێت{ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ } واتە: [... لە كاتى قسەكردندا ناز مەكەن بەناسكى قسە مەكەن، بۆ ئەوەى كەسانى دلرِ نەخۆش تەماحتان تێنەكەن ] .
*الرضا بما قسم الله(ڕازى بوون بە بەشى خوا):-
پێویستە لە سەرت قایل وڕازى بیت بەبەشى خودا،پێویستە لەسەرت كە سەیرى ئەو كەسانە بكەیت كە لە خوارەوەى تۆن لە دونیادا،پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)دەفەرمووێت
هەر كەسێك بەیانى هەستاو جەستەى ساغ بوو وبەئارام وئاسایش بوو لە ناو كۆمەڵەكەیدا،وە خواردنى ئەو ڕۆژەى هەبوو ئەوە وەك ئەوە وایە كەهەموو دونیاى دەسكەوتبێت).
*طاعة الزوج(گوێڕایەڵى مێرد):-
مێرد سەركردەیە،بەلاَم سەركردایەتى تەكلیف وبەخشین وخۆبەخت كردنە نەوەك بە كۆیلە كردن وزاڵبوون،ژنیش پاڵپشت ویارمەتى دەرە لەم كارەدا بە گوێڕایەڵى كردنى
پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)دەفەرمووێت(ئەگەر فرمانم بەكەسێك بكردایە سوژدە بو كەسێكى تر ببات،ئەوا فرمانم بە ئافرەت دەكرد سوژدە بۆ مێردەكەى ببات).
*اجتناب الزينة المحرمة(دوور كەوتنەوە لە خۆجوان كردنەوەى حەرام):-
بۆ ئافرەت حەرامە كە پرچێكى تر ببەستێت بە پرچیەوە (واتە:بارۆكە بە كاربهێنیت)وەك لەم فەرموودەیەدا هاتووە (نەفرەتى خوا لەو ئافرەتانەى كە پرچێكى تر دەبەستن بە پرچیانەوە وە ئەوانەش كە بۆبان دەكەن وەئەوانەى خاڵ دەكوتن وە ئەوانەش بۆیان بۆیان دەكوترێت وە ئەوانەى برۆ هەڵدەگرن وە ئەوانەش بۆیان هەڵدەگرن وەئەوانەى ددانیان شاش دەكەن وە ئەوانەش كە بۆیان شاش دەكەن.(النمص)كە لەم فەرموودەیەدا هاتووە ماناى:لابردن یان ڕیك كردنى مووى برۆكانە.
*المرأة راعية‌(ئافرەت پارێزەرە):-
پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)دەفەرمووێت:-(ئافرەت پارێزەرە لەماڵى مێردەكەى وەبەر پرسە لەوەى كە پێى سپێردراوە). بە ڕاستى ئیسلام بەڕێوەبردنى ماڵ وپاراستنى سپاردووە بە ئافرەت.
*(إعداد الطعام وإتقانه) (ئامادەكردنى خۆراك وبە جوانى دروست كردنى):-
باش وایە ئافرەت خۆى خۆراك دروست بكات وبە خۆشترین وجوانترین شێوە دروستى بكات،چونكە وتراوە (نزیكترین ڕێگە بۆ گەدەى پیاو گەدەیەتى)
*الإعتراف بالجمیل) (دانان بە چاكەكانى مێرد):-
پێویستە بەردەوام ئافرەت دان بەچاكەكانى مێردەكەیدا بنێت، چونكە ئەمە دەبێتە هۆى سۆزو خۆشەویستى لە نێوانیاندا،وە دواتریش بەئەمەكى ووەفایی
*الأخبار السارة ‌ (هەواڵە دڵ خۆش كەرەكان):-
باش وایە ئافرەتى موسڵمان بە هەواڵ وڕووداوى دڵخۆش كەرپێشوازى لە مێردەكەى بكات، وە جوان نییە هەواڵ و كێشەو گرفتەكان بداتە ڕوى مێردەكەى كە لە ئیش گەڕاوەتەوە و ماندووە.
*(الجماع)(جووت بوون):-
لە مافەكانى مێرد لە سەر خێزانەكەى ئەوەیە بەپەلە وەڵامى بداتەوە هەر كاتێك بانگى كرد بۆ سەر جێگەكەى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)دەفەرمووێت:-(هەر چ ئافرەتێك شەوى بەسەردا هات ومێردەكەى لێى ڕازى بێت دەچێتە بەهەشتەوە)
*(الصبروالمواساة) (ئارام گرتن ودڵ دانەوە):-
ئەوەى كە بەشدار دەبێت لە زیاد كردنى بەختەوەرى ژیانى ژن ومێردایەتى و دەیبارێزێت ئەوەیە كە ئافرەت ئارام بگرێت كە تووشى خۆی یان مێردەكەى دەبێت لە بەڵاى نەفس وماڵ،وە كار بكات بۆ دڵدانەوەى مێردەكەى لە سەر ئەو بەڵايەى كە تووشى بووە.
*(حسن تدبیر المنزل)(بە چاكى بەڕێوەبردنى ماڵ):-
لە ئەركەكانى ئافرەت چاك بەڕێوەبردنى ماڵە بەوەى كە پاكى بكاتەوە،وە كار بكات بۆ لابردنى هەموو شتێكى ناپەسەندو بۆن ناخۆش لە ماڵە كەدا.
*(التعاون على الطاعة‌) (هاوكارى كردنى یەكترى لەسەر خوا پەرستى وطاعەت)
ئەوەى كى مێرد بەختەوەر دەكات ئەوەیە كە ببینێت خێزانەكەى ئەركەكانى بەرامبەر بە خوا بە جێ دێنێت،وە هاریكارى مێردەكەشى دەكات لەسەر بە جێ هێنانى فەرمانەكانى خواو پێغەمبەرەكەى (صلى الله علیه وسلم).
لةسايتى بةهةشت وةركيراوة.

273

(25 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

Ahmed Dugrtkani نووسی:
توحيد نووسی:

بؤ دة برسي؟

بـــــــــــــــــــــــراكم هه‌ ر  بــــــــــؤ خۆشی

منيش لة حاجى يحى و حاجى حامد سيان.

274

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بارك الله فيكم حياكم الله.

275

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: ((ألا لا يبيتن رجل عند امرأة ثيب، إلا أن يكون ناكحاً أو ذا محرم)). رواه مسلم واتە: با هیچ پیاوێك لە لای ژنێك شوی كردبێ نەمێنێتەوە، مەگەر مارەبڕی بێ، یان مەحرەمێكی بێ -وەك باوك و برا و خاڵ و مام-.
هەروەها دەفەرموێ: ((إن المرأة تقبل في صورة شيطان، وتدبر في صورة شيطان)). رواه مسلم
واتە: ئافرەت لە رازاوەیی و فێڵ دا لە شێوەی شەیتان دێتە پێش پیاو و، لەسەر شێوەی شەیتان پشت هەڵئەكا.
دەفەرموێ: ((لا يخلون رجل بامرأة إلا كان ثالثهما الشيطان)). رواه الترمذي حديث صحيح وإسناده جيد
واتە: هەر پیاوێك لەگەڵ ئافرەتێك بە تەنهایی دانیشێت، ئەوا سێ یەمیان شەیتانە، كە دێتە نێوانیان و دەبێتە هاندەر بۆ خراپەكاری.
دەفەرموێ: ((لا يخلون أحدكم بامرأة إلا مع ذي محرم)). رواه البخاري ومسلم
واتە: نابێ هیچ كەسێك لە ئێوە لەگەڵ ئافرەتێك بە تەنهایی و بە جوتە دابنیشن، مەگەر مەحرەمێكى یان لەگەڵ دابێ.(1)
(محمد طلعت حرب) لە پەرتوكەكەى (المرأة والحجاب)دا دەڵێ: تێكەڵاوی ژن و پیاو و نەمانی حیجاب دو ئاواتی دێر زەمانی ئەوروپایە، بە شێوەیەكی وا كە گشت كەسێك هەستی پێ دەكات.
دەڵێ: هیچ لەمپەر و بەربەستێك نەماوە بۆ ئەوەی كۆمەڵگەی ئیسلامی لە رۆژهەڵات بەرەو روخان ببات، ئەمەش نەك تەنها لە میسر، بەڵكو گۆڕانكاری بەسەر ئافرەتی مسوڵمان هێناوە و بەرەو ئەو خراپەكاری و بەدڕەوشتى یەی بردون، كە ئافرەتی رۆژئاوای گرتۆتەوە. ئەمەش دەبێتە مایەی مەترسی و خەتەرناكی رەوشتی كۆمەڵگە.
هەندێك گەنج و لاو بە كوڕ و كچەوە سەیریان بەوە دێ، كە نابێ كوڕ و كچێك بە تەنهایی لە ژورێك كۆببنەوە، بەڵكو دەبێ برایەكى، یان خوشكێكی لەگەڵ بێ. بە بیروبۆچونی ئەم گەنجانە ئەم شێوازە، رێگەگرتنە لە سەربەستی و ئازادى یان، دیارە ئەوەش بە مەبەستی ئارەزو و هەوا و هەوەسیان و ئارەزوبازیان، ئەمە دەڵێن.
رۆژنامەی (الجمهورية‌)ی میسری لە رۆژی 9ی یۆنیۆی 1962 سەروتارێكی بڵاوكردەوە لەژێر سەردێری: (ئافرەتێكی نوسەری ئەمریكی دەڵێ: مەهێڵن كوڕ و كچ تێكەڵاو ببن، ئافرەتان ببەستنەوە).-سەروتارەكە بەكورتی باس دەكەین-: ناوی ئافرەتە نوسەرەكە (هیلسیان ستانسبری)یە كە رۆژنامەنوسێكی ناودارە. ئەم ئافرەتە نوسەرە سەردانی زانكۆكان و سەربازگەكانی لاوان و دامەزراوە كۆمەڵایەتى یەكانی كۆماری میسری كرد، جا دەڵێ: كۆمەڵگەی عەرەبی (مەبەستی پێ ئیسلامی) كۆمەڵگایەكی رێك و پێك و ساغە و، لە سروشت(طبيعة‌) باشی ئەو كۆمەڵگایە ئەوەیە، كە پابەندی خو و نەریتیانن، كە كوڕ و كچ لە سنورێكی مەعقول و دیارىكراودا ڕەفتار دەكەن و، نەریتێكتان هەیە كە بەرەڵڵایی سێكسی بە حەرام دادەنرێت، ئەمە لە ڕۆژئاوا بە ئاسایی دادەنرێ و هەڕەشەش لە كۆمەڵگا و خێزانی ئەوروپا و ئەمریكا دەكات...
لەبەر ئەوە ئامۆژگاریم ئەوەیە، پابەندی رەوشت و خو و نەریتتان و، تێكەڵاو نەبونی كچ و كوڕ بن. سەربەستی ئافرەتان سنوردار بكەن و بگەڕێنەوە چەرخی حیجاب و سەرپۆشین. كۆمەڵگەی ئەمریكی بوەتە كۆمەڵگەیەكی وشك و بێ سۆز و عاتیفە، پڕە لە بەرەڵڵایی كاری جنسی و ئافرەتی روت، بونەتە قوربانی تێكەڵاوی سەربەستی بێ سنور، كە لاوەكانیان تەمەنیان پێش ئەوەی بگاتە بیست ساڵی لە گرتوخانەكان و شۆستەكان و خانوە نهێنى یەكان دەبینرێنەوە! ئەو سەربەستىیە بێ سنورەی بەخشیمان بە كچ و منداڵەكانمان، وای لێ كردن ببن بە چەتەكانی (جیمس دین) و چەتەی ماددە بێ هۆش كەرەكان و كۆیلە سپى یەكان.
تێكەڵاوی كوڕ و كچ و بەرەڵڵایی و سەربەستی لە كۆمەڵگای ئەوروپی و ئەمریكی، خێزانی خستە مەترسىیەوە و قیەم و ئەخلاقی خستە لەرزە، لە گرنگترین ئەو قسەیەی لە رێگەی گومڕایی زانستی هاتە ناو ئوممەتەكەمان ئەوە بو؛ تێكەڵاوی نێوان كوڕ و كچ سروشتەكان پاك دەكاتەوە و دەبێتە شتێكی ئاسایی و، بیركردنەوە لە كێشەكانی جینس كەم دەكاتەوە.. ئەمەش درۆیە بە دەمی زانستەوە دەكرێ، كە واقعی ژیان ئەمە بە درۆ دەخاتەوە. پەیوەندیم بە یەكێك لە زانا دەرونناسە میسرىیەكانەوە كرد، كە باوەڕیان بەم تێورە گەندەڵە هەبو، پێم گوت: گەر ئەمە ڕاست با، دەبوایە ئەو تێكەڵاویە تەواوەی ژن و مێرد ببێتە هۆی دوركەوتنەوەیان لە كێشەكانی جنسی! ئەمەش ڕاست نىیە.
===========================
(1) ئەم ئەدەبە بەرزەی ئیسلام، لە كوێ لە ئاست داب و نەریتی بێگانە فاجیرەكان، كە ئەم جۆرە كۆبونەوەی پیاو و ژنی نامەحرەم بە تەنهایی و تێكەڵاوی ژن و پیاو بە كارێكی ئاسایی دادەنێن.
با خوێنەر ئاگاداری ئەم چیرۆكە بێت، كە باسی ڕادەی هەڵوەشانەوەی ڕۆژئاوا دەكات، كە لە رۆژنامەی (أخبار الیوم) ژمارە 3ی یۆنیۆی ساڵی 1956 لە ژمارە 608 لاپەڕە 2 بڵاوی كردۆتەوە:
(پیاوێك لە ماڵەكەی خۆی، هاوسەرەكەی خۆی لەگەڵ پیاوێكی بێگانە بە ڕوتی گرتوە وەك ڕۆژی لە دایك بونیان، بۆیە لە دادگا سكاڵای بەرز كردۆتەوە و داوای جیابونەوە(طلاق)ی كردوە لە هاوسەرە داوێن پیسەكەی، كە سوكایەتی بە كەڕامەتی و كەڕامەتی ماڵی هاوسەرىیەتی پیرۆزى كردوە، بەڵام دادگای ئینگلیزی لە یەكێ لە دادگاكانی لەندەن رەفتاری ئەم پیاوە كۆنەپەرستەی بە دڵ نەبوە، كە لەگەڵ پێشكەوتنی رۆژئاوایی و كۆمەڵایەتی ناگونجێ!! بۆیە حوكمیان دا بە رەتكردنەوەی داواكەی، بە پاساوی ئەوەی لەسەر پیاو(هاوسەر) پێویستە رەچاوی بارودۆخ و داب و نەریت بكات!!!).
لةسايتى بةهةشت وةركيراوة.

276

(25 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بؤ دة برسي؟

ىةي جزاك الله ئةوةي زياتر دلي خؤش كردم ئايةتةكان بوو بةراستي دةليل كرنكة جةنابيشت كرنكيت داوة بةردةوام بة برا.

278

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

خواى كةورة تةمةنتان دريزبات لةسةر حةق و راستى.

279

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بسم الله الرحمن الرحيم
كەسانێك هەن زۆر عەوداڵ و شەیدای ڕێگای بەختەوەرین،تامەزرۆی ئاسوودەیی ڕۆح و دڵ و دەرونیانن لەوانەیە هەوڵی زۆریشیان دابێ‌ بۆ بەدەست هێنان و گەیشتن بەو ئامانجە بەڵام دەبینی تا ئێستا پێی نەگەیشتووە وە ڕێگاكەی نەدۆزیوەتەوە.
دیارە بەختەوەری دوو جۆری هەیە لەوانە:
[1-    بەختەوەری وەهمییەكان:]
أ‌-    كۆكردنەوەی ماڵ و سامان،هەیە بەختەوەری خۆی لە ماڵێكی زۆرو سەروەت و سامانێكی نەبڕاوە دەبینێت.
ب‌-    مەنسەب و گەورەیی،پلە بەرزی بڕوانامەو،...هتد.ئەمانەش ئەو بەختەوەرییە دروست ناكەن وەكو یەكێك لەو ئافرەتانەی باسی خۆی دەكات و دەڵێ:هەموو ئاواتم ئەوە بوو پێم بڵێن دكتۆرە!دوای چەند ساڵ..ئێستا پەرۆشی لە باوەش گرتنی یەك منداڵم،منداڵێك پێم بڵێ‌ دایە!!
ج- ناوبانگی و شوهرەت
بەڵام لەبنەڕەتدا هەرگیز ئەم شتانە خۆشی و بەختەوەری ڕاستەقینە نادەن بە مرۆڤ بەڵكو زۆر جار دەبێتە فیتنەو سەری لەسەر دەنێتەوە ئەو كەسە.
[2-بەختەوەری رِاستەقینە:]
بەختەوەری ڕاستەقینە ئەو بەختەوەرییەیە كەبەڕاستی لەژێر سێبەری ئەو ئیسلامەدا بیت و بەندایەتی بۆ خوای گەورە بكەیت، فەرمانەكانی جێ بەجێ بكەیت و لە نەهییەكانی بەدوور بكەوییەوە چونكە ئەو خالقی ئێمەیە دروستی كردووین ئەزانێت دڵەكەی ئێمە پێویستی بە چییەو خۆراكی بۆ داناوە هەروەك خۆراكی بۆ جەستە داناوە:
1.بڕوابوون بەخوای گەورەو كردنی كردەوەی چاك
2.نوێژ كردن
3.خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز
4.زیكر كردنی خوای گەورە
5.بڕوا بوون بەقەزاو قەدەری خوا
6.چاكە كردن لەگەڵ خەڵكی
7.پشت كردنە دونیاو خۆشییە كاتییەكانی
8.هەڵگەڕانەوەو هەوڵدان بۆ قیامەت(دوا ڕۆژی نەبڕاوە)
9.هەڵبژاردنی هاوڕێی چاك
10.كۆچ كردن لە گوناهو تاوان.
لةبةهةشت وةركيراوة.

280

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ بابه‌ته‌ تێكچووه‌كان!!)

ئةرئ كاكة بؤم روون دةكةيةوة باوةر بكة ئةو جارة هيجى تيناكةم؟كةردنيشم ئازاكة نازانم بؤ ئةو شيعرةت سةرةنجى بردووم.؟

281

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

جوانة دةستت خؤش بيت.

هاهاها  وةلا بابم هةر ئةو قةباحةتة مابوو.

283

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بارك الله فيك خواى كةورة بتباريزئ.

284

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

وتةكانى هةمووتان جيكاى سةرنجة بةراستي دةستتان خؤش بيت

285

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

وتةكانى هةمووتان جيكاى سةرنجة بةراستي دةستتان خؤش بيت

286

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ زانیاری)

وةلا برا ئةو كوردة زؤربةى خالةكانى تيداية بةتايبةتى من ان شاءالله جيبةجيان دةكةم.كاك سةرهةنك من و تؤ جا خؤرين بؤية بيويستة تةركى بكةين مباشر باش نانى.

287

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

خودا دەفەرمووێ: [وَمِنْ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُواً أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ] لقمان: ٦
واتە: «هەندێ لە خەڵكی هەیە كە قسە وباسی بێ سوود دەكڕێ، جا بە هۆی كڕینی ئەو قسەو وتە بێ بایەخانەوە خۆی‌و خەڵكی چەواشە دەكات‌و گومڕا دەكات، بە بێ ئەوەی عیلم‌و زانستێكی هەبێ، وە شوێن كەوتنی دینی خودا‌و ئایەتەكانی قورئانیش دەكاتە جێگای گاڵتەو لاقرتێ، ئەوانەی ئەو كارانە دەكەن سزایەكیان بۆ هەیە كە سوكو ڕیسوایان دەكات‌و ئابڕویان دەبات».
«عبدالله»ی كوڕی«مسعود» خوای لێ رازی بێ، لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەفەرموێ: سوێند بێ بە خودا مەبەست لە: [ لَهْوَ الْحَدِيثِ] « قسەوباس‌و ووتەی بێ سوود»: بریتییە لە گۆرانی.(1)
«أبو عامر »و « أبو مالك الأشعري » لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:«لَيَكُونَنَّ مِنْ أُمَّتِي أَقْوَامٌ يَسْتَحِلُّونَ الْحِرَ وَالْحَڕيرَ وَالْخَمْرَ وَالْمَعَازِفَ ».
واتە: « بەدڵنیایەوە لە ناو ئوممەتەكەی مندا كە سانێك پەیدا دەبن‌و ڕاست دەبنەوە زیناو حەریرو عارەق‌و مۆسیقا حەڵاڵ دەكەن »(2).
«أنس» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:« ليكونن في هذه الأمة خسف وقذف ومسخ وذلك إذا شربوا الخمور واتخذوا القينات وضربوا بالمعازف ».
واتە: « لە ناو ئەم ئوممەتەدا ڕۆچوون بە ناخی زەویداو بارینی بەردو گۆڕینی شێوەی مرۆڤ بۆ دیمەنی ئاژەڵ‌ ومەیمون ڕوو دەدات، ئەویش كاتێك ڕودەدات كە ئەمانە پەیدابوو: خواردنەوەی عەرەق وئافرەتی گۆرانی بێژو لێدانی مۆسیقا‌و زوڕنا »(3).
وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نەهی كردووە لە تەپڵ و بەكار هێنانی قەدەغەكردووە، وە دەربارەی « زوڕنا و نەی» دەفەرمووێ خراپترین و پیسترین دەنگە.
وە زانایانی پێشوو وەكو «الإمام أحمد» بەڕەحمەت بێ ئالەتی مۆسیقایان بەحەرام داناوەو پێداگیریان كردووە لەسەر بە حەرام دانانی ئامێرەكانی مۆسیقا‌و زوڕنا ژەنین‌و گۆرانی ‌ووتن وەكو« عود‌و كەمانچە‌و ڕەبابە‌و شەبابە‌و تەپڵ‌و نەی ».
وە شتێكی حاشا هەڵنەگرە‌و گومانی تێدا نی یە كە هەموو ئامێرە مۆسیقیە نویێەكانی ئەم سەردەمەش دەچێتە ژێر ئەو «حدیث»ەی پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم كەنەهی لە مۆسیقا كردووەو قەدەغەی كردووە. نمونەی ئەمانەش وەكو « كەمانچە و قانون‌و ئەورج‌و پیانۆ‌و گیتارو هاوشێوەكانیان » تەنانەت ئەم ئامێرە مۆسیقیانەی سەردەم كاریگەریان زۆر زیاترە لە روِوی هاتنە جۆش‌وخرۆش‌و سەرگەرم كردن‌و مەست كردنی خەڵكی لە چاو ئەو ئامێرەكۆنانەی كە حەرام كراون لە«حديث»ەكاندا.
وە سەرخۆش بوون‌و مەست بوون بەهۆی مۆسیقاوە زۆر ناقۆڵاترو مەترسی دارترە لە سەرخۆش بوون بە عەرەق‌و بیرە، هەروەك زانایانی وەكو «إبن قیم»جگە لەویش وایان وتوە.
وە بەدڵنیاییەوە مۆسیقا تاوانەكەی گەورەترو قەبەتر دەبێ‌ ئەگەر گۆرانی‌و دەنگی لە گەڵدابێ‌ وەكو دەنگی ئافرەتی گۆرانی بێژو سەماكەر، بۆیە زیاتر حەرامەكە خەست دەبێتەوە.
وە بەڵای لەوە گەورەتر‌و بۆگەنتر ئەوەیە كە ووشەی گۆرانیەكە بریتی بێ‌ لەدڵداری‌و خۆشەویستی‌و شەیدایی‌و پیاهەڵدان بە جوانی ئافرەتدا. ئا لەبەر ئەمەیە كە زانایان فەرموویانە گۆران ڕیخۆشكەری زیناو داوێن پیسی یە.وە تۆوی دووڕوویی لە دڵدا دەڕوێنێ‌.
بەشێوەیەكی گشتی بابەتەكانی گۆرانی و مۆسیقا بونەتە گەورەترین‌و ترسناكترین هۆكاری داوێن پیسی‌و خیانەتكاری و گڵاوكاری لەم سەردەمەدا.
وە ئەوەی كە نەگبەتیەكەی زیاترو زلتركردووە ئەوەیە كە مۆسیقا پەلی كێشاوە بۆ ناو زۆرشت وەكوكاتژمێرو زەنگ‌و یاری منداڵا‌و كۆمپیوتەر‌و، هەندێ‌ ئامێری تەلەفۆن.
وای لێهاتووە كە دوركەوتنەوە‌و خۆلادان‌و كەنارگیری لیان پێویستی بە ئیرادەو خواستێكی بەردەوام و نەجوڵاو هەیە. وە خوداش یارمەتی دەرە بۆ هەركەسێ‌ كە بیەوێ‌‌و نیازی خۆپاراستنی هەبێ‌.
=================================
(1) تفسير ابن كثير 6/333           
(2) رواه البخاري
(3)انظر السلسلة الصحيحة 2203 وعزاه إلى ابن أبي الدنيا في ذم الملاهي والحديث رواه الترمذي رقم 2212
لةبةهةشت وةركيراوة.

288

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْڕ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَڕيْكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ... أَمَّا بَعْدُ
برا و خوشكانی فەرمانبەر لە هەر فەرمانگەیەكی ئەم وڵاتەن، سڵاو و ڕەحمەت و بەرەكەتی خودای گەورەتان لێبێت !
خوای گەورە دەفەرموێت: [ إِنَّا عَرَضْنَا الأَمَانَةَ عَلَى السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الإِنْسَانُ إِنَّهُ كَانَ ظَلُوماً جَهُولاً ] الأحزاب (72)
واتە: بەڕاستی ئێمە پێشنیاری هەڵگرتنی سپاردەمان دا بە ئاسمانەكان و زەوی و چیاكان، بەڵام هیچیان ڕازی نەبوون كە هەڵی بگرن و لێی ترسان،كەچی مرۆڤ (ئادەمیزاد) ئەو ڕاسپاردەیەی هەڵگرت، بە ڕاستی مرۆڤ زۆر ستەمكار ونەزانە.
هەر بۆیە پێویستە تۆی فەرمانبەری موسوڵمان باش بزانی كە ئەو پێگە و فەرمانگەیەی كە كاری لێ‌ دەكەیت،هەموو ئەوانە ڕاسپاردەیەكن بەلای تۆوە، وە بێ‌ گومان بە لەوەی كە خوای گەورە پرسیارت لەبارەوە دەكات لە ڕۆژی دواییدا، وە باش بزانە كە فەرمانبەری موسوڵمانی نمونەیی ئەو كەسەیە كە هەمیشە هەست بە چاودێریی خودای گەورە دەكات لە هەموو كارەكانیدا لە پێش ئەوەی كە هەست بە چاودێریی بەرپرس و بەڕێوبەرەكەی بكات، وە هەر كەسێك بەو شێوەیە بێت ئەوا بێ‌ گومان خوای گەورە سەركەوتوی دەكات و كارەكانی بۆ فەراهەم وئاسان دەكات.
بەڕاستی لە ڕۆژگاری ئەمڕوماندا كۆمەڵگا تووشی كۆمەڵێ‌ فەرمانبەر بووە كە ئیش وكارەكانیان بە جوانی تێ‌ ناپەڕێنن و زۆر كەمتەرخەمی دەكەن لەو كارانەی كە پێویستە بەجوانی بە ئەنجامی بگەیەنن،دەبینین هەندێ‌ لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئامادەی فەرمانگەكەكانیان نابن، هەندێكی تر پێش تەواوبونی كاتی دیاریكراوی دەوام فەرمانگەكەكانیان بە جێ‌ هێشتووە، هەندێكی تریش لە كاتی دەوامدا فەرمانگەكەی بە جێ‌ دێڵێت ! یان هەندێ‌ دەبینیت خەڵكێكی زۆری دواخستوە بەبێ‌ هۆ ! هەندێكی تریش و بەبێ‌ ئەوەی كە گوێی بداتێ‌ وهیچ حسابی بۆ بكات كەل و پەل و ئامێر و شتی تری فەرمانگە بۆ كاری تایبەتی و شەخسی خۆی بەكار دێنێت، دەبێ‌ ئەو جۆرە كەسانە بەخۆیاندا بچنەوە وتەوبە بكەن لەو كەمتەرخەمی و ستەمەی كە پێشتر كردویانە ئەگینا -پەنا بەخوا- بەر ئەو هەڕەشەیەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەكەوێت كە دەفەرموێت: (اللهم من ولى من أمر أمتي شيئا فشق عليهم، فاشقق عليه) مسلم (1828).
واتە: خودایە هەركەسێك لە ئوممەتەكەم كارێكی دەكەوێتە ژێر دەست و ئەویش باری سەرشانی خەڵكی قورس دەكات و كاریان لە سەر گران دەكات، خودایە تۆش كارەكانی لە سەر قورس بكە.
هەروەها دەفەرموێت:(من ولاه اللّه عزوجل شيئاً من أمر المسلمين، فاحتجب دون حاجتهم وخلّتهم وفقرهم احتجب اللّه عنه دون حاجته وخلته وفقره).إسناده صحيح
واتە: هەركەسێك خوای گەورە شتێك لە كاروباری موسوڵمانانی بخاتە ژێر دەست و ئەویش خۆی لە كار و پێداویستی وداواكاری یەكانیان بشارێتەوە، ئەوا خوای گەورە بێ‌ بەشی دەكات لە پێداویستی و داواكاری و مەبەستەكانی.
بۆیە پێویستە لە سەر هەموو فەرمانبەرێكی موسوڵمان لە خوای پەروەردگاری بترسێت و هەست بە چاودێری خودای گەورە بكات و مووچەی خۆی حەڵاڵ بكات ئەمەش بە كارایی و بەخشندەیی و لێبوردەیی و لێهاتویی لە كارەكەیدا، وە هەوڵ بدات كە ببیت بە وێنەیەكی پاك بۆ ئیسلام و ڕووگەیەكی ئیسلامی دروست و چاولێكەرێكی باش بۆ هەموو ئەوانەی كە ڕۆژانە سەردانی فەرمانگەكە دەكەن.
ماوەتەوە بڵێین كە یەكێكی تر لەو شتانەی كە هەست دەكرێت بە پشت گوێ‌ خستن و كەمتەرخەمی كردن لێی بریتیە لە نوێژەكان، كە بە ڕاستی جێی داخە دەبیستی بانگ دەدرێت و كات بەسەر دەچیت، كەچی كاكی فەرمانبەر خۆی دەدزێتەوە لەو ئەركە سەرەكیە، ئاخۆ چۆن كەسی وەها بتوانێ‌ كارەكانی بەجوانی تێبپەڕێنێت لە كاتێكدا سەرەكیترین ئەركی بەجێ‌ نەهێناوە !
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
لةبةهةشت وةركيراوة

289

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

Bawar نووسی:
توحيد نووسی:

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
براو خوشكة بةريزةكانم غةيبةت لةهةندئ حالةت دروستة وةك غةيبةت كردنى بيدعة جي ئةكةر بانكةواتزى بؤ بيدعةكةى كرد يان ئاكادار كردنةوةى خةلك ئةكةر ويستيان دةرسي لا بخوينن يان ئةكةر كةسيك خراب بوو باش ئةوةى ئاكادارت كردؤتةوة ئةوا هةر جاك نةبوو ئةوا بيويستة خةلكى لئ ئاكادار بكةيتةوة لةم حالةتانةش عولةمايان بةدروستيان زانيوة والله اعلم.

نا کاکی ئازیز غە یبە ت لێرە دا هیچ پە یوە ندییە کی بە مە سئە لە ی بیدعە وە نینی یە براکە م ...
‌چە ند خالێک هە یە کە غە یبە ت تیایدا دروستە ان شاءالله بۆتانی ڕوون ئە کە مە ...تکایە ئاینە کە 
‌بە ئاسانی وە ربگرە و لە خۆمانی ئالۆز نە کە ین چونکە چە ند ئاڵۆزی بکە ین ئە وە ندە ئاڵۆز دە بێت
‌وە هە موو شتێک عە قلم نە یبڕێت بیکە ینە ناو قالبی بیدعە وە دە بێ ئیسلام ڕوناک بکە ینە وە
‌نە ک گڵۆپە کان بکوژێنینە وە و  لە سە ریان تاریکی بکە ین هە ر چۆن خوای گە ورەش بە پێغە مبە ر
‌دە ڵێت :ولو كنت فظا غليظ القلب لانفضوا من حولك . صدق الله العظيم

برا تؤ وا دةزانى من لةخؤمةوة قسة دةكةم ؟ برا ئةوة قةولى عولةماية برؤ لة رياض الصالحين باس كراوة دوايي بؤ بةيوةندى بة بيدعةوة نية باسي بيدعة كردن دين ئالؤز دةكات؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟يان دين رؤشن ئةكات؟

290

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

جزاك الله بةراستى شتيكى جوانة دةستت خؤش بيت.

291

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

دةستت خؤش بيت هيوادارم بةردةوام بيت جزاك الله خيرا.

292

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
براو خوشكة بةريزةكانم غةيبةت لةهةندئ حالةت دروستة وةك غةيبةت كردنى بيدعة جي ئةكةر بانكةواتزى بؤ بيدعةكةى كرد يان ئاكادار كردنةوةى خةلك ئةكةر ويستيان دةرسي لا بخوينن يان ئةكةر كةسيك خراب بوو باش ئةوةى ئاكادارت كردؤتةوة ئةوا هةر جاك نةبوو ئةوا بيويستة خةلكى لئ ئاكادار بكةيتةوة لةم حالةتانةش عولةمايان بةدروستيان زانيوة والله اعلم.

SarhangMuhsin نووسی:

وه‌ڵامێكی كورت و دروستی سه‌رهیدی برام كه‌ تازه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌ كرد:
مولود عاده‌ته‌ نه‌ك عیباده‌ت، بیدعه‌ش له‌ عیباده‌ت هه‌یه‌ نه‌ك له‌ عاده‌ت.

برا وةلا بةناوي دين دةكريت .

one نووسی:

[size=20]سەیرترین شت لەو باسە ئەوەیە کە سعودیە سەکردەکایان ئەوەی مردووە بەناوی محمدی کوری عبدالوهاب ! یەك هەفتەی رێك ئاهەنگی بۆ دەگێرن بەبۆنەی لەدایك بوونی !!! بە بە هەفتەکە دەلێن هەفتەی لەدایك بوونی محمدی کوری عبدالوهاب !! کەچی پێشیان بیدعە و خراپن نیە !! یان بۆ سەرکردەکانیان تخوا لەوە سەیرت هەیە و فەتوای حەرامیشیان نەداوە بۆی بە جائیزیان داناوە [/size]

وةلا برا بوختانة توخوا قسةي بةدةليل بكةن.