به‌کارهێنانی زۆری مۆبایل کاریگه‌ی ده‌کاته سه‌ر خه‌وتنی هه‌رزه‌کاران
به‌کارهێنانی زۆری مۆبایل کاریگه‌ی ده‌کاته سه‌ر خه‌وتنی هه‌رزه‌کاران
گه‌نجانی ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رفراوان مۆبایل به‌کارده‌هێنن و کاریگه‌ری ئه‌و ئامێره‌ش بێگومان کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه.
بۆ زانینی زیانه‌کانی مۆبایل له‌سه‌ر جۆری خه‌وی گه‌نجان، دکتۆر "Gaby Badre" له "Sahlgrenska akademin" سه‌ر به‌زانکۆی "Göteborg" له وڵاتی سوێد و هاوه‌ڵه‌کانی له ئینگلته‌را هه‌ڵسان به لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌وتنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ڕۆژانه زیاتر له 15 جار مۆبایلیان بۆ ته‌له‌فون کردن و ناردنی کورته‌نامه به‌کارهێناوه، له‌پاشان به‌راوردی ئه‌نجامه دهستکهوتهوهکانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌ی ڕۆژانه که‌متر له پێنج جار مۆبایلیان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌کارهێناوه.
ئه‌نجامه‌کانی به‌راوردکردن ده‌ریانخستووه، که ئه‌و گه‌نجانه‌ی ڕۆژانه مۆبایل بۆ په‌یوه‌ندیکردن به‌کارده‌هێنن، زیاتر دووچاری کێشه‌کانی خه‌وتن ده‌بنه‌وه و زۆرجار خه‌وزڕاو ده‌بن و به‌یانیان قورسی به‌ئاگاهاتنه‌وه‌یان هه‌یه و به‌درێژایی ڕۆژیش هه‌ستێکی زۆر به‌لاوازی و نه‌مانی وزه ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ڕۆژانه که‌متر مۆبایل به‌کارده‌هێنن.
بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران هه‌ڵسان به‌به‌شداریکردنی 21 گه‌نجی ته‌مه‌ن 14 بۆ 21 ساڵ.
ئایا به‌کارهێنانی زۆری مۆبایل ده‌بێته هۆکاری له‌ده‌ستدانی ئارامی گه‌نجان؟ له‌ڕێگای ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه نه‌توانرا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بدرێته‌وه.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه توێژه‌ران له‌میانه‌ی دیداری "Associated Professional Sleep Societies - APSS Meeting 2008"دا ئاشکرایانکرد.