295

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ستت خۆش

296

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ستت خۆش

297

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس بۆ كاك سه‌رهه‌نگی گوڵ و كاك سامانی دڵ

298

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

هه‌ی ئافه‌رین كاكه‌ سه‌رهه‌نگ، راست ده‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ هه‌موومان بێنێته‌ سه‌ر رێگای راست

299

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

كاتێك شه‌قامێك ده‌بینی كه‌ قیرتاو كراوه‌و رێگه‌یه‌كی خۆشه‌ بۆ ره‌وت كردن تێیدا، ئه‌وا دڵخۆش ده‌بی پێی.

باشه‌ گه‌ر رێگاكانی جیهانی ده‌ره‌وه‌ وامان لیبكه‌ن كه‌ دڵخۆش بین، بۆچی رێگای شار و هه‌رێمی ناخ -جیهانی ناوه‌وه‌مان- پرۆژه‌یه‌كی بۆ دابین نه‌كه‌ین بۆ چاككردن و دار رێژ كردنی و گولچنینی.
(دونیایه‌كی شاراوه‌ له‌ ناخی هه‌موو كه‌سێكدا هه‌یه‌)

جیهانی ناوه‌وه‌ گوندێكی وێرانه‌ و چۆڵه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا،كه‌چی ئه‌ویان گرینگتر له‌م
casim ِsiwani

http://www.kurdclick.net/up/uploads/jpg/46e7ff3ad8.jpg

300

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بۆچی كاك كۆسره‌ت دیاره‌ تا كۆتایی نه‌تخوێنده‌وه‌، ئاشكرایه‌ كه‌ باس ده‌كات  ده‌ڵێ شێخ عه‌لی به‌ ده‌ریادا ده‌ڕوات!!! به‌ره‌و دورگه‌ی قبرص بۆ زیاره‌تی شێخه‌که‌ی ناظم الدین الحقاني . به‌لام کاتێك شێخه‌که‌ی ده‌بینێت زمانی کوردیشی بیر ده‌چێته‌وه‌ ! له‌ خۆشیی ئه‌و ڕاوه‌ گه‌وره‌یه‌ی ده‌ستی که‌وتووه‌ : ئه‌ویش بینینی شێخه‌که‌یه‌تی که‌ یه‌کێك بووه‌ له‌و ئاواتانه‌ی که‌وا چه‌نده‌ها ساڵه‌ خه‌وی پێوه‌ بینیوه‌ !؟ کاتێکیش شێخه‌که‌ی ده‌بینێت ده‌روێشه‌که‌ی به‌و شێوه‌یه‌ گه‌مژه‌یه‌ وه‌ك ماسیه‌ قرشه‌کان هێرشی کرده‌ سه‌ری به‌ درۆ و ده‌له‌سه‌ زیاتر خه‌ونه‌کانی گه‌وره‌تر کرد، ئیتر چه‌ند بریاریكی ئه‌فسانه‌یی سه‌یری ده‌ركرد

301

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بسم الله الرحمن الرحیم

ڕۆمانێك هه‌یه‌ به‌ ناوی ( پیره‌مێرد و ده‌ریا ) له‌ نوسینی ارنست همنغوای ساڵی 1951 نوسیوێتی له‌ هافانا له‌ کوبا . وه‌ ئه‌م ڕۆمانه‌ خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرتووه‌ له‌ ئه‌ده‌بدا هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی بولتیرزی امریکی له‌ هونه‌ری داڕشتنی چیرۆكدا . وه‌ چیرۆکه‌که‌ به‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات :



سانتیاگۆ کابرایه‌کی ڕاوچیی به‌ ساڵا چوی خه‌ڵکی کوبا بوو ، به‌لام هێشتا به‌ گوڕ بوو وه‌ هێز و تینی ڕاوکردنی تێدا مابوو . بۆ ماوه‌ی هه‌شتا ڕۆژ ، هه‌موو ڕۆژێك ده‌چوو بۆ که‌نداوی ( گوڵد ستریم ) بۆ ڕاوه‌ ماسی ! له‌و سه‌ره‌وه‌ به‌ ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ ! به‌ڵام له‌ ڕۆژی هه‌شتا و یه‌کدا کاتێك ده‌چێت بۆ ڕاو . ماسییه‌کی زۆر گه‌وره‌تر له‌ به‌له‌مه‌که‌ی ده‌بێت به‌ داوه‌که‌یه‌وه‌ .



کابرای پیره‌ش ده‌ست به‌رداری ماسیه‌که‌ نه ده‌‌بوو . وه‌ ده‌یویست هه‌رچۆنێك بێت بیگرێت ! ماسیه‌که‌ش گه‌وره‌ بوو بۆیه‌ پیره‌مێرد و به‌له‌مه‌که‌ی به‌ دوای خۆیدا ڕاده‌کێشا به‌ره‌و قوڵایی ده‌ریاکه‌ به‌و شێوه‌یه‌ چه‌ند شه‌و ڕۆژێك به‌رده‌وام بوو ، هه‌تا ماسیه‌که‌ی گرت و به‌ستیه‌وه‌ به‌ به‌له‌مه‌که‌یه‌وه‌ . به‌ڵام له‌ ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یدا ماسیی قرشی لێپه‌یدا بوو چونکه‌ بۆنی خوێنی ماسیه‌که‌یان کرد . هه‌ر بۆیه‌ سانتیاگۆی پیره‌مێرد که‌وته‌ کێشمه‌ کێش له‌گه‌ڵ ماسیه‌ قرشه‌کاندا .



به‌لام له‌ کۆتاییدا ماسیه‌ قرشه‌کان سه‌رکه‌وتن و هه‌موو گۆشتی ماسیه‌ گه‌وره‌که‌یان خوارد . هه‌ر بۆیه‌ کاتێك گه‌یشته‌ که‌ناری ده‌ریاکه‌ ماسیه‌ گه‌وره‌که‌ به‌س ئێسقانه‌کانی مابۆوه‌. یه‌کێك له‌ ڕاوچیه‌کان پێوانه‌ی کرد درێژایی ئێسقانی ماسیه‌که‌ 18 پێ بوو له‌ لوتیه‌وه‌ هه‌تا کلکی .



هه‌مان ڕۆمان ئه‌مجاره‌یان به‌ ڕاستی دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پیره‌مێردێکی کورد که‌ ناوی شێخ عه‌لییه‌ ، خه‌ڵکی عفرینه‌ له‌ کوردوستانی ڕۆژ ئاواوه‌ به‌ ده‌ریادا ده‌ڕوات به‌ره‌و دورگه‌ی قبرص بۆ زیاره‌تی شێخه‌که‌ی ناظم الدین الحقاني . به‌لام کاتێك شێخه‌که‌ی ده‌بینێت زمانی کوردیشی بیر ده‌چێته‌وه‌ ! له‌ خۆشیی ئه‌و ڕاوه‌ گه‌وره‌یه‌ی ده‌ستی که‌وتووه‌ : ئه‌ویش بینینی شێخه‌که‌یه‌تی که‌ یه‌کێك بووه‌ له‌و ئاواتانه‌ی که‌وا چه‌نده‌ها ساڵه‌ خه‌وی پێوه‌ بینیوه‌ !؟ کاتێکیش شێخه‌که‌ی ده‌بینێت ده‌روێشه‌که‌ی به‌و شێوه‌یه‌ گه‌مژه‌یه‌ وه‌ك ماسیه‌ قرشه‌کان هێرشی کرده‌ سه‌ری به‌ درۆ و ده‌له‌سه‌ زیاتر خه‌ونه‌کانی گه‌وره‌تر کرد وه‌ بڕیاریدا :



یه‌که‌م : شێخ عه‌لیی دانا به‌ سه‌رۆکی کورده‌کان !



دووهه‌م : وه‌ پێی ڕاگه‌یاند ئایه‌تی ( سیهزم الجمع و یولون الدبر ) بۆ کورده‌کان دابه‌زیوه‌ !؟



سێهه‌م : شێخ عه‌لیی کرد به‌ سه‌رکرده‌ی هه‌موو ناوچه‌که‌ ! وه‌ نابێت هیچ که‌سێك شێخ عه‌لی له‌ جێگه‌که‌ی لای بدات !؟ ( نه‌مان زانی چی ناوچه‌یه‌که و چی پله‌ و پایه‌یه‌که‌‌ ؟ )



چوارهه‌م : کوردانی ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی ئاڵای پێغه‌مبه‌ریان ( د.خ ) به‌رز کردووه‌ته‌وه‌ . وه‌ شێخ عه‌لیش ئه‌و ئاڵایه‌ به‌رز ده‌کاته‌وه‌ !؟ وه‌ پێویسته‌ دوای شێخ علی بکه‌وین !؟ وه‌ داده‌نرێت به‌ سه‌رۆکی ناوچه‌که‌ ؟ وه‌ پشتگیری ده‌کرێت له‌ لایه‌ن ڕۆحیانه‌ته‌کانی نقشبندیه‌وه‌ ! وه‌ نه‌قشبه‌ندیه‌کان پشتگیریی مهدی ده‌که‌ن وه‌ به‌یعه‌ی ده‌ده‌نێ !؟ چونکه‌ ئه‌وه‌ کۆتا خه‌لیفه‌یه‌ له‌ نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌ویش سلطان عبد الله‌ یه‌ مه‌لیکی ئوردونه‌ ( واته‌ مهدی لای حقانی مه‌لیکی ئوردونه‌ ) !!؟؟ وه‌ شێخ عه‌لی ده‌بێت ده‌ریخات که‌ شێخ عه‌لی و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی به‌یعه‌ ده‌ده‌ن به‌ مه‌لیك عبد الله‌ .



پێنجهه‌م : کورده‌کان کۆ ده‌بنه‌وه‌ له‌ ژێر ئه‌و ئاڵایه‌ی شێخ عه‌لی به‌رزی ده‌کاته‌وه‌ . ئه‌وه‌ی دژایه‌تیی بکات سه‌رکه‌وتوو نابێت ! ئه‌وه‌ی پشتگیریی بکات شه‌ره‌فمه‌ند ده‌بێت له‌ دونیا و قیامه‌تدا ! وه‌ هه‌موویان ده‌چنه‌ ژێر ئاڵای صاحب الزمانه‌وه‌ ( مه‌خسه‌دی مهدیی منتظري شیعه‌یه‌ )



شه‌شهه‌م : شێخ عه‌لی شێرێکه‌ له‌ شێره‌کانی خودا . هه‌موو اهلی سونه‌ و راستگۆی و که‌رامات کۆ ده‌کاته‌وه‌ له‌ ژێر ئاڵاکه‌یدا ؟ وه‌ ده‌ڕۆن به‌ دوای ئیمامی زه‌ماندا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌مانه‌ته پیرۆزه‌کان له‌ ئه‌ستانه‌ - اسطنبول ( ئه‌م ئه‌مانه‌ته‌ پیرۆزانه‌ چییه‌ ؟ )



حه‌وتهه‌م : وه‌ له‌ کۆتاییدا مۆڵه‌تی گشتی ده‌دات به‌ هه‌موو کورده‌ ئیمانداره‌کان که‌ پشتگیری له‌ شێخ عه‌لی بکه‌ن ! وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌ی شێخ عه‌لیه‌وه‌ بکه‌ن ! هیچ ئیش و کارێکیان نابێت بڕوات وه‌ نابێت گوێیان لێ بگیرێت !؟



به‌ڕێزان من له‌م بابه‌ته‌دا هیچ ناڵێم وه‌ هیچ نا نووسم جێێ ده‌هێڵم بۆ جه‌نابتان چۆنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن . به‌ڵام من هه‌مان ڕۆمانی ارنست همنگوای ده‌بینم لێره‌دا دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ! به‌لام له‌گه‌ڵ شێخ عه‌لیدا چونکه‌ کاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عفرین ده‌بینێت هیچ شتێکی له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌بردۆته‌وه‌ ! جگه‌ له‌ تۆزێك خه‌یاڵ و داڵغه‌ نه‌بێت ده‌یگێڕێته‌وه‌ له‌ ناو خه‌ڵکیدا !؟


وه‌ ڕۆژان ده‌ژمێرێت به‌ڵکو صاحب الزمان ( مه‌هدیی شیعه‌ ) ده‌ربکه‌وێت وه‌ ئه‌میش بڵێت ئه‌وه‌تا قسه‌که‌ی حه‌زره‌تی شێخ ڕاست ده‌رچوو وه‌رن دوام که‌ون ! به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌مووی خه‌یاڵ و سه‌رابن شێخ عه‌لی و هاوشێوه‌کانی تێێدا ده‌ژین ... من مامه‌ پیره‌ی ناو ڕۆمانه‌که‌ به‌ سه‌رکه‌وتو تر داده‌نێم ! هه‌رچه‌نده‌ ئه‌ویش خه‌یاڵی نوسه‌رێکه‌ ؟ به‌لام له‌ کۆتاییدا ئێسقانه‌کانی هێنایه‌وه‌ و خه‌ڵکی بینیان ماسییه‌کی گه‌وره‌ی ڕاو کردووه‌ ! سه‌روه‌ریییه‌کی بۆ خۆی تۆمار کرد .. به‌ڵام شێخ عه‌لی به‌س خه‌یاڵ پڵاویی بۆ خۆی تۆمار کرد وه‌ك له‌م کرته‌ ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ ده‌یبینن :
[video]http://www.youtube.com/watch?feature=pl … Ad6_Wb8o#![/video]

سه‌رچاوه‌: صوفیه‌ حضرموت

302

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس بۆ تۆی به‌ریز، ده‌ستی تۆش خۆش

303

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس برای من

304

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئاساییه‌ گیانی من كاك سه‌رهه‌نگ، گرینگ به‌شداریمانه‌ له‌ یانه‌ له‌ شتی به‌سوود په‌یامیش بسڕێته‌وه‌ ئێمه‌ په‌یامی خۆمان گه‌یاندووه‌ یه‌ك كه‌سیش بیخوێنێته‌وه‌ به‌سه‌.
دواتر ئه‌لیكترۆنه‌ كێشه‌ی هه‌ر ده‌بێت، وا مرۆڤ گویرایه‌ڵ نابێت جا چجای ئه‌لیكترۆن ئه‌ویش ناحه‌قی نییه‌ بێزاره‌ له‌ ده‌ستی مرۆڤ!

305

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس بۆ تۆی به‌رێز
بیگومان پڕ مانایه‌ و هاواری رۆحه‌ شیعره‌كانی مه‌حوی

306

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

خه‌یاڵی پووچی دونیا وا ده‌ماغ و دڵمی پێچاوه‌
قیامه‌ت هه‌ر مه‌گه‌ر رۆژی قیامه‌ت بێته‌وه‌ فیكرم
له‌ پێكه‌وتووم و نه‌فسم بۆ هه‌وا ده‌شنێ وه‌كو منداڵ
له‌به‌ر پیری سه‌رم خۆی ناگرێت و تازه‌ پێئه‌گرم
(مــه‌حــــــــــوی)
http://www.kurdclick.net/up/uploads/jpg/9dddcee1af.jpg

307

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس بۆ تۆی به‌رێز كاك حسین گیان

308

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

هیوادارم چاك بكرێت
خۆزگه‌ دیتبات كاكه‌ سه‌رهه‌نگ

309

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

گــــــه‌ر، بایـــه‌كان
نه‌سیم، نه‌ورۆز، شه‌ماڵ... تــــۆش بایــت !
هاوكاربن
ئه‌وا بۆنی گوڵ، به‌ ئه‌سپایی
به‌ هه‌موو ماڵێكا گوزه‌ر ده‌كا
له‌هه‌موو هه‌وریــكدا
له‌گــه‌ڵ باران خۆی یه‌كــــده‌خـــــــــا
ته‌نانه‌ت نم نم ده‌تكێ به‌سه‌ر رۆحه‌ بۆگه‌نه‌كانیش، جار جار ئه‌وانیش بۆنخۆش ده‌كا


casim ِsiwani
http://www.kurdclick.net/up/uploads/jpg/d7ea569994.jpg

310

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس بۆ ئێوه‌ به‌رێزان، ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش

311

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

خۆشه‌ وه‌ك مۆم بیت، ته‌مه‌ن كاری نه‌بیت به‌سه‌ر ته‌وه‌.
هه‌رچه‌نده‌ پیربی - چرچ و لۆچ بێ روخسارت، به‌رده‌وام رووناكی ببه‌خشیت تا ده‌مریت
casim ِswani
http://www.kurdclick.net/up/uploads/gif/f2c5367077.gif

312

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس بۆ ئێوه‌ی گول، كیبۆردیشتان سیفه‌تی جوانی ئێوه‌ی وه‌رگرتووه‌ وه‌ك خۆتان شتی جوان ده‌نوسێ.

313

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

گه‌ر هه‌موو كه‌س بڵێ نهینییه‌كان هه‌رگیز ده‌رگای ئاشنابوون به‌رووی كه‌س ناكه‌نه‌وه‌
من ده‌ڵێم ئه‌ی ئه‌وه‌نییه‌ دڵه‌كان پرن له‌ نهێنی، كه‌چی
له‌ روخساری هاورێكانه‌وه‌ به‌ ئاسانی كلیلی راز و نهێنی یه‌كانت ده‌ست ده‌كه‌وێت

casim ِswani
http://www.kurdclick.net/up/uploads/jpg/4f6860e7cc.jpg

314

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

باشه‌ سوپاس بۆ تۆی به‌رێز

315

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سلاوتان لێبێت، من ئه‌مرۆ سه‌ردانی یانه‌م كرد بینینم هه‌ندێ بابه‌تم نه‌ماوه‌ و بزربووه‌ نازانم بۆ ! باشه‌ هۆكای چی یه‌ ؟

316

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

سوپاس بۆ ئیوه‌ی گوڵ

317

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

به‌راستی دونیا مرۆڤه‌كان ماندوو و شه‌كه‌ت ده‌كات، هه‌میشه‌ ده‌ستیان ده‌گرێت و به‌سه‌ر ته‌وه‌ری خۆیدا سه‌ره‌ سووره‌ به‌ مرۆڤه‌كان ده‌كا...
جا زۆر كات هه‌یه‌ هیچ ده‌رگایه‌ك ناهێڵێ بۆ ده‌ربازبوون تیایدا
بۆیه‌ مرۆڤێك كه‌ كامڵ نه‌بێت، شایی و هه‌ڵپه‌ركێی له‌گه‌ڵ ده‌كات!
casim ِswanَi

[img]http://www.kurdclick.net/up/uploads/jpg/af5a836f89.jpg[/img]

318

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

به‌رێزی كاكه‌ شه‌ره‌فخان گیان، برای منیت

319

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سوپاس كاك كۆسره‌ت گیان

320

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سوپاس بۆ تۆی به‌رێز كاكه‌ زریان

321

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

درۆ، بــــــــۆ ئــــاره‌زووه‌كـــان !
http://www.kurdclick.net/up/uploads/jpg/d3efea49ab.jpg
چه‌ند زه‌حمه‌ته‌ لای كه‌سێك كاتێك پێی ده‌ڵێن هه‌سته‌ به‌سه‌ر ئه‌م په‌یژه‌ دوورو درێژه‌یه‌ بكه‌وه‌، (لای زه‌حــــــــــمـه‌تــــــه‌)
به‌ڵام پیچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ چه‌نده‌ ئاسانه‌ بیئه‌وه‌ی پێی بڵێن هه‌سته‌ سه‌ركه‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌م په‌یژانه‌ (كه‌ په‌یژه‌ی درۆن بۆ ئاره‌زووه‌كانی) بێ گویدان و بێ پێگوتن به‌ئاسانی سه‌ربكه‌ویته‌ سه‌ره‌وه‌ ته‌نانه‌ت گه‌ر گوتبیان نه‌كه‌ی
سه‌ری بكه‌وی چونكه‌ رۆژێك دیت ئه‌و زه‌مینه‌ی په‌یژه‌كه‌ی لێ داده‌نێی شه‌خته‌ بیت و له‌سه‌ره‌وه‌ به‌رت بداته‌وه‌ (ئه‌و هه‌ر ده‌چێ) چونكه‌ گه‌ر نه‌چێت ئاره‌زووه‌كانی ده‌خنكێت له‌ژێره‌وه‌!
زۆر سه‌یره‌ باشه‌ بۆچی درۆكان ئه‌وه‌نده‌ بیهێزو توانان به‌رامبه‌ر به‌م مرۆڤانه‌.... !

به‌ڵام سه‌یر تر له‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ بیه‌وێ بۆ چه‌سپاندنی ئاره‌زووه‌كانی، ئه‌و په‌یژه‌یه‌ هه‌ڵگرێ و به‌ باله‌خانه‌ی ئایینیه‌وه‌ بنێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ره‌وه‌ نیشانی خه‌ڵكی بدات! كه‌چی هه‌ر درۆ...! ئه‌و مرۆڤه‌ له‌ خواری خواره‌وه‌یه‌ له‌ ژێر زه‌مینی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ نوستووه‌ !

322

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان، ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش

323

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

شه‌یتان و سه‌ر لیتیكدان(گومراكردن)
به‌ دۆبلاژی كوردی
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=5CeTThn … ature=plcp[/youtube]
یان لیره‌ سه‌یری بكه‌
https://www.youtube.com/watch?v=5CeTThn … ature=plcp

324

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

به‌رێزه‌كه‌م لینكی یو توبه‌كه‌م داناوه‌ له‌ كۆمینتی دووه‌م، به‌لام ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵم دا نه‌متوانی ڤیدیۆكه‌ راسته‌وخۆ دابنێم، به‌ڵام له‌ یو توبه‌كه‌ كار ده‌كات، دووباره‌ سوپاس

325

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

فه‌رموون لێره‌ سه‌یری بكه‌ن
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=Le0Vb5Zksf4[/youtube]
https://www.youtube.com/watch?v=Le0Vb5Zksf4

326

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

الهي - خودايه (مشارى بن راشد) ژێرنووسی فارسی و كوردی
مۆنتاژ و به‌كوردی كردنی جاسم شوانی
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=Le0Vb5Z … TURE=SHARE[/youtube]

327

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس بۆ ئیوه‌ش، خوای گه‌وره‌ پاداشتی ئیوه‌ش بداته‌وه‌

328

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

سوپاستان ده‌كه‌م به‌رێز و ئه‌زیزی منن

329

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

سوپاس بۆ ئیوه‌ش گوڵن،به‌رێزان kamarany salma و baxtear kurdi و شه‌ یدا ده‌ستتان خۆش بۆ په‌یامه‌كه‌تان

330

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

سوپاس بۆ ئیوه‌ ئازیزی منن.
راست ده‌كه‌ی كاكه‌ كۆسره‌ت گیان فۆنته‌كه‌ی گه‌وره‌تر بووایه‌ جوانتر ده‌بوو، به‌لام وینه‌كه‌ زۆر گه‌وره‌ ده‌بوو.
به‌هه‌ر حاڵ خوای گه‌وره‌ نوقمی بكات له‌ نێو ره‌حمی خۆی.

331

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

هه‌رچه‌نده‌ شتێكی بچووكه‌، به‌ڵام هه‌ستی شیعر به‌ بێ وه‌فای له‌قه‌له‌م ده‌دام ئه‌گه‌ر شتێكم نه‌وتایه‌.
خوای گه‌وره‌ لێت خۆش بیت و به‌به‌هه‌شتت شادكا براكه‌م
http://www.kurdclick.net/up/uploads/jpg/bb8021e14e.jpg

332

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان ئازیزی منن، ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش

333

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

http://www.kurdclick.net/up/uploads/jpg/f6971c1f2b.jpg

334

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

سوپاس بۆ تۆش به‌ریزshasy

335

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس بۆ تۆش به‌ریز كاك شاهۆ

336

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

سوپاس بۆ ئیوه‌ش به‌ریزه‌كانم ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش بیت، داوای لیبوردن ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر به‌م شیوه‌ واتا به‌ژێر نووس هه‌بووبیت  و منیش نه‌مزانیبیت و دووباره‌م كردبیته‌وه‌