295

(38 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به‌خێر بێیته‌وه‌ کاک ره‌وشت ..
هه‌ر ئه‌م زانی ئه‌گه‌رێیته‌وه‌ smile

جوان ئه‌رۆینه‌وه‌ !!!
ئه‌وه‌ یاریگا که‌مان بێت و ئه‌وه‌ش یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌که‌مان بێت !!!
ده‌ست خۆش

297

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[size=16]سوپاس ئه‌ڤین خان ![/size]

298

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[size=16]زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێز ،،

ــــ

ببوره‌ سولینا خان ناوی نوسه‌ر نازانم ، به‌س پێده‌چێت وه‌رگێردراو بێت.[/size]

299

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

زۆر سوپاس ڤی ڤی خان ،..

300

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ده‌ست خۆش دیزاینێک و وێنه‌یه‌کی جوانه‌ ،،
بژیت..

که ئه یبینت په ست نابیت له سه ر ئه وشته به سیته زله یه کی لێ یاویتbig_smile؟؟؟؟

ناوه‌ڵا په‌ست نابم ، زۆر رێزیشی لێ ئه‌گرم .. هیچ نه‌بێت مامۆستامه‌ شتێکی لیوه‌ فێربووم ..

به‌خوا منیش له‌ سه‌ره‌تایی هه‌ر ئه‌و زله‌یه‌بوو ،،، به‌س که‌ هاتمه‌ ناوه‌ندی و گه‌وره‌بووم ئیتر که‌تنی زۆرم ئه‌نایه‌وه‌ له‌ پۆلا:D

302

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس باران خان ..

ــــــــــــــــ

مناڵی چی سولینا خان ،،،،
زه‌که‌ریا به‌ ته‌مایه‌ ئه‌وه‌ی دووه‌م بکات به‌ گۆرانی big_smile

کاک رۆمان بۆ به س ئه وه ت بیرماوه؟؟؟؟

[size=16]
کوره‌ چۆن بیرم نه‌ماوه‌ ...
ئێسته‌ش زوو زوو ئه‌و مامۆستایه‌م ئه‌بینم ..
زله‌که‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوو ، که‌ بۆینباخم نه‌به‌ستبوو بۆ مه‌کته‌ب sad
[/size]

304

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=24] په‌پوله‌
[/size]
[size=16]
باڵی په‌پوله‌ پڕ خاڵه‌
ڕه‌نگه‌كانی تۆخ و كاڵه‌
كاتێك ئه‌فڕێ له‌ به‌ر هه‌تاو
ڕه‌نگه‌كه‌ی گه‌شتر و ئاڵه‌

په‌پوله‌ هات و نیشته‌وه‌
بۆنی گوڵه‌كه‌ی كرده‌وه‌
هه‌ر دوكیان بۆ جارێكی تر
به‌ یه‌كرتری شاد بوونه‌وه‌

په‌پوله‌ وتی : گوڵه‌كه‌م
هه‌ر ئێستا سه‌مات بۆ ئه‌كه‌م
ئه‌م گۆرانیه‌ ئه‌ڵێم بۆ تۆ
دیده‌ره‌ده‌ , دیده‌ره‌دید ,دیده‌ره‌ده‌م
[/size]


[size=16]چه‌تر[/size]



[size=16]هاوڕێی هه‌موو كه‌سێكه‌
ڕێگری مه‌به‌ستێكه‌
ئه‌و مه‌به‌سته‌ جوان دیاره‌
ئه‌ویش ته‌ڕی بارانه‌

هه‌ر كاتێ كه‌ چوومه‌ ده‌ر
زوو هه‌ڵی ئه‌كه‌مه‌ سه‌ر
تاكو له‌شم ته‌ڕ نه‌بێ
بارانی به‌ر نه‌كه‌وێ

ئه‌گه‌ر شكا یا دڕا
هی تر ئه‌كڕم خێرا
تاكو نه‌خۆش نه‌كه‌وم
بۆ چه‌تر,  هاوڕێی ئه‌وم
[/size]


[size=16]پرته‌قاڵ[/size]


[size=16]
جوان ئه‌تشۆم ئه‌ی پرته‌قاڵ
كه‌ له‌ بازار بێیته‌ ماڵ
ئینجا تێر بۆنت ئه‌كه‌م
دوایی قاش قاشت ئه‌كه‌م
سه‌یرت ئه‌كه‌م بزانم
جوانی  ،هه‌ر ئه‌ڵێی جوانم

خۆش و پڕ ڤیتامینی
زۆر به‌ تام و شیرینی
به‌ تۆوه‌ ساغه‌ له‌شم
هه‌ر ده‌م دڵخۆش و گه‌شم
[/size]

big_smile:D[/center]

نــه و رۆزه مه ستم به نه غمه ی بولبوول
مه ستم به عه تری وه نه وشه و سونبوول

[size=16]
من زۆرم حه‌ز له‌م گۆرانیه‌یه‌ ...

ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ سلێمانی بویتایه‌ له‌وانه‌بوو ئێستا گۆرانی بێژێکت لێ ده‌ربچوایه‌ ..

من بیری منداڵیم زۆر کزه‌ ، یه‌ک شتم به‌ باشی له‌بیره‌ ئه‌ویش مامۆستایه‌ک
یه‌ک زله‌ی لێیام ئێسته‌ش ئه‌و لایه‌م ئه‌ئێشێت big_smile

* کازیوه‌ی سه‌رشه‌قام ئێسته‌ش هه‌رب ماوه‌.

ده‌ست خۆش یادگاریه‌کی خۆش بوو ، هه‌ربژیت[/size]

306

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ..
سه‌رکه‌وتووبن

307

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

کاک مازن من چه‌ند موسیقایه‌کی خۆشم لایه‌ ،،
به‌ڵام له‌سه‌ر کۆمپیوته‌رێکی تره‌
ئیشه‌ڵا به‌یانی بۆت دا ئه‌نێم ..

308

(41 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[center][size=16]السلیمانیة ترحب بک
به‌ خێر بییته‌وه‌ بۆ شاره‌که‌ی خۆت ،،
[/size][/center]


هیوادارم خۆشترین ساته کانی ته مه نت له م ڕۆژانی گه ڕانه وه ت ببینی گیانه

309

(391 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

وه‌ره‌ ئاخر کێ فه‌رمویه‌ به‌و ناسکیه‌وه‌ که‌ بێ دڵ بیت
پایزم گۆرێکی ته‌نگه‌ له‌و گۆره‌دا مشتی گڵ بیت ...

( م )

310

(391 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سێو پێگه‌یی نه‌هاتی گیانه‌
که‌ لیمۆ زه‌رد بوو وه‌ره‌

( د )

311

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[center][size=24]لە وێستگەکانى ژیانەوە . (به‌شی یه‌ک 1 )[/size][/center]

[center][size=16]
• زانیم : گرنگ نیە ئیستە تۆ لەکوێى ؟ گرنگ ئەوەیە ئەم ساتە بەرەو کوێ دەڕوى.

• زانیم :باشترین کەس وەک کیسەلەَ لەرێگاى راست ،نەک وەک ئاسک لەڕێگاى هەڵە.
• زانیم : زۆربەى جار دۆڕاندن ماناى فێربونى بردنەوەو سەرکەوتنە .
• زانیم : خویندەوار زۆرن ..بەڵام کەمیان رۆشنبیرن .
• زانیم : هەوڵدان بۆ ڕازى کردنى هەوو ئەوانەى دەیانناسیت کلیلی دۆڕانە .
• زانیم :پێویست ناکات دەسکەوتەکانى تا ئیستەت هەڵ سەنگێنى، بەڵکو بەوەى بەتوانات جى بەدێ دەکرێ.
• زانیم : زورترین کەس کە دەبنە مایەى ئازارمان ، ئەوانەن کە جێگەى متمانە ببون،بەزانینی نهێنیەکان لەدژمان بەکارى دەێنن کاتێ جیاواز دەبین لەگەڵیان ،بێ گومان ئەوەش خیانەتە.

• زانیم : سەرکەوتن هەموو شتێک نیە ، بەڵکو ئارەزوى سەرکەوتن هەموو شتێکە.
• زانیم :کەسى سەرکەوتوو ئەوەیە کە دورکەوێتەوە لە کەسانى (ڕەش بین ، حەسوود ،بێزارکەر،) چونکە زیانى ئەوەى ئێستا دەیلێن دەربارەمان زۆر کەمترە لەوەى کەلێیان دوورنەکەوینەوە. بێزارى و رەشبینى و حسودى نەخۆشى دەروونى کوشندەن بەدور بە لێیان .
• زانیم : کەسانى سسەرکەوتوو زووبریار دەدەن و درەنگ دەیگۆرن ،بەڵام فاشیلەکان دەرنگ بریار دەدەن و زوو دەیگۆرن .
• زانیم : هەموو گەورەکانى ژیان بە بیرۆکەیەک یان سەرەتایەکى بچوک دەستى پێ کردوە .
• زانیم : هەمیشە رێگایەکى باشتر هەیە بۆ ئەنجام دانى کارەکان ، پێویستە هەمیشە بیدۆزینەوە.
• زانیم : کارى باش لە قسەى باش چاکترە .
• زانیم : پەشیمان بون لەکارێک باشترە لە ئاخ هەڵکێشان بۆ نەکردنى .
• زانیم : پێشبڕکێ لەگەڵ خۆت دا باشترین پێشبڕکێى جیهانیە ، بەهۆیەوە گەشە دەکەى ،بەو مەرجەى ئەمرۆ وەک دوێنێ نەبێ ، وە بەیانیش وەک ئەمرۆ نەبێ .
[/size][/center]

312

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

ده‌ست خۆش کاک دیلمان زۆر جوانت روون کردۆته‌وه‌
هه‌ربژیت..

گۆرانیه‌که‌ سه‌ریعه‌ یان خاوه‌ ؟
کچه‌ یان کوره‌؟

ده‌ست خۆش کاک مازن
زۆر جوان ...
سه‌رکه‌وتووبیت

315

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]هیوادارم ئه‌و کاره‌ی بۆی ئه‌چیت به‌ سه‌رکه‌وتوویی ئه‌ناجمی بده‌یت و بگه‌رێیته‌وه‌ بۆ یانه‌.[/size]

316

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆرم حه‌ز له‌و گۆرانیه‌ی ئه‌ژده‌ره‌ ،، ده‌ستت خۆش بێت
ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ له‌ رووداوێکی راستیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ ..

[size=16]ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی ئه‌ندامه‌ چالاکه‌کان بکه‌ین ،،
چه‌ند ئه‌ندامێکی که‌م نه‌بێت هه‌مووی له‌ 1300 په‌یام زیاتره‌
واته‌ هه‌مووی سه‌رهه‌نگ موحسینه‌ big_smile
منیش پێم باشه‌ که‌مێک گۆران کاری له‌و ناوانه‌یا بکرێت ...
[/size]

زۆر سوپاس کاک لێدوان بۆ په‌یامه‌که‌ت ..

زۆر سوپاس کاک سه‌رهه‌نگ بۆ سرینه‌وه‌ی ئه‌و وتانه‌ ،
به‌ڵام ئه‌و نوسه‌ره‌ی تۆ وا شه‌یدای بوویت به‌و په‌ری قه‌ناعه‌ته‌وه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ی کردووه‌
و به‌و وتانه‌ش ناوبانگی ده‌رکرد...

كه‌تۆ شه‌یدای خوێندنه‌وه‌ و كتێب بیت، پێم سه‌یره‌ نایناسی.

[size=16]به‌ڵێ ئه‌یناسم ، جارێکیش هه‌وڵی تیرۆر کردنی درا !
له‌ یه‌کێ له‌ نوسینه‌کانیشیدا ده‌ڵێت ( http://www.ysm21.net/img/avatars/walamdelet.jpg ) واته‌ http://www.ysm21.net/img/avatars/walamdelet.jpg له‌ ره‌گه‌زی مێینه‌یه‌ ..!!

به‌ڵام تا ئێستا هیچ کتێبێکیم نه‌خوێندۆته‌وه‌،  ئیشه‌ڵا ئه‌یان خوێنمه‌وه‌[/size]

[size=16]نا کاک سه‌رهه‌نگ من وا ناڵێم ، به‌ختیاریش مرۆڤێکه‌ وه‌ک ئێمه‌ و قابیلی هه‌ڵه‌یه‌،،

به‌ڵام من نازانم ئه‌وه‌ ره‌خنانه‌ی ئه‌و به‌رێزه‌ گرتوونی هه‌ڵه‌ی فکرین؟ هه‌ڵه‌ی زانسیتن ؟هه‌ڵه‌ی رێزمانین؟ هه‌ڵه‌ی چین ؟!
ئێسته‌ من ئه‌و کتێبانه‌م لا نیه‌ تا بیخوێنمه‌وه‌ و بزانم ره‌خنه‌کانی چین ...
به‌ڵام یه‌ک پرسیارم هه‌یه‌ ، ئه‌و کتێبانه‌ باسی چی ئه‌که‌ن ؟ ته‌نها ره‌خنه‌یین یاخود چی ؟
[/size]

S21 نووسی:

[size=16]به‌ یه‌ك ڕۆمان به‌ختیار عه‌لی ئاشنا بوومه‌، ئه‌ویش ( كۆشكی باڵنده‌ غه‌مگینه‌كان )ــه‌، له‌و ڕۆمانه‌یدا به‌ده‌یان هه‌ڵه‌ی نوسین هه‌یه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌كاتی تایپ كردندا هه‌ڵه‌ كرابێ، بۆ ئه‌مه‌یان ڕه‌خنه‌ی هیچ نوسه‌رێكم نه‌خوێندۆته‌وه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی تری به‌ختیار عه‌لی ڕه‌خنه‌ی زۆر خوێندۆته‌وه‌ كه‌ گرنگترین ڕه‌خنه‌كان له‌ نوسینه‌كانی ( حمه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن ) به‌دی ده‌كرێ. به‌ڕای خۆشم ڕه‌خنه‌كان بۆ بریندار كردنی به‌ختیار عه‌لی نیه‌ به‌ڵكو بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ له‌بورای نوسیندا.
بۆیه‌ لێره‌وه‌ هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازم كه له‌ به‌رهه‌مه‌كانی داهاتووی‌ به‌ختیار عه‌لی ئه‌و كه‌موكوڕی و هه‌ڵانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌ كه‌ ( حمه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن ) له‌ كتێبه‌كانی ئاماژه‌ی بۆ كردوون .

سه‌ركه‌وتن بۆ نوسه‌رانی كورد و خه‌مخۆرانیان.[/size]

[size=16]
کاک سه‌رهه‌نگ ئه‌توانی چه‌ند دانه‌یه‌ک له‌و هه‌ڵانه‌م بۆ بنوسیت که‌ له‌و رۆمانی (کۆشکی باڵنده‌ غه‌مگینه‌کان) بینیوته‌ ؟

حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن کێیه‌ ؟ چ کاره‌یه‌ ؟ له‌ چ کتێبێکیدا ره‌خنه‌ی له‌ به‌ختیار عه‌لی گرتووه‌ ؟

چاوه‌رێی وه‌ڵامم !![/size]

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌کانی ئێوه‌ی به‌رێز ،،،

ـــــــــــــــــــــــــــ

سولینا ئه‌و وته‌یه‌ واته‌ :
نه‌گبه‌تی رۆڤ ئه‌و کاته‌ ده‌ست پێده‌کات که‌ ئه‌چێته‌ سیاسه‌ته‌وه‌ و ته‌داخولی سیاسه‌ت ئه‌بێت.
[/size]

324

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]کاک باوه‌ر به‌ هۆی هه‌ندێک کێشه‌ که‌ له‌ یانه‌ رویدا و لێک تێنه‌گه‌شتن ،
ره‌وشت بریارییاوه‌ که‌ نه‌یه‌ته‌وه‌ یانه‌ ...
[/size]

[center][size=19]* ده‌سه‌ڵات و سامان وه‌ک جوانی وه‌هایه‌ ، هه‌م به‌خته‌وه‌رتده‌که‌ن و هه‌م شێتت ده‌که‌ن !

* ئه‌و رۆژه‌ نه‌گبه‌تی مرۆڤ ده‌ست پێده‌کات که‌ یه‌که‌م جار گوێ له‌ هه‌واڵه‌کان ده‌گرێت .


* ئیشی من ئه‌وه‌ نیه‌ له‌ به‌هه‌شتدا دانیشم، ئیشی من ئه‌وه‌یه‌ نه‌هێڵم له‌ جه‌هه‌نمدا خۆشه‌ویستی بمرێت.


* مرۆڤ تا زۆر زۆر نا ئومێد و غه‌مگین نه‌بێت نابێته‌ بونه‌وه‌رێکی ترسناک.

* مرۆڤ هه‌رگیز له‌ داخی ئه‌وانه‌ خۆی ناسوتێنێد که‌ رقی لێیانه‌، مرۆڤ له‌ غه‌می ئه‌وانه‌دا خۆی ده‌کوژێت كه‌‌ خۆشیده‌وێن ![/size][/center]


تێبینی / ئه‌م وتانه‌ هیچی به‌ سه‌ربه‌خۆیی نه‌ وتراوه‌، هه‌موویم له‌ رۆمانی " غه‌زه‌لنوس و باغه‌کانی خه‌یاڵ"ـــه‌وه‌ ده‌رهێناوه‌.

* كاك ڕۆمان له‌ په‌یامه‌كه‌ت حاڵی نه‌بووم، كه‌ چیت نوسیوه‌، ده‌بێ مه‌به‌ستت چی بێ!!!

دوو سێ رۆژه‌ نه‌چوومه‌ته‌ سه‌ر هێڵ، له‌ یاهوو ، براده‌رێکیش په‌یامێکی بۆ ناردم وتی خۆ هاک نه‌کراویت ..:)

ئه‌ره‌وه‌ڵا شتێگی گرنگه‌ له‌م کاته‌دا ،،
ئێسته‌ براده‌رێک وای ئه‌زانی من هاککراوم smile
ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتووبیت ...

[size=16]زۆر راسته‌ کاک ئاسۆ ...
منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ئه‌و ئوسامه‌یه‌ نه‌یه‌ته‌وه‌ ئه‌م یانه‌یه‌
چونکه‌ ته‌ها ئامانجی دروست کردنی کێشه‌یه‌ بۆ یانه‌ ...
[/size]

329

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و وێنانه‌
بۆ‌ یانه‌ی سه‌رکه‌وتن بۆ یانه‌ی شێروانه‌

330

(43 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]
رۆمانی ئازيز له‌شاره‌ جوانه‌که‌ی سليمانی
بيرو هۆشمان ده‌رازينيته‌وه‌ به‌ زانياريه‌کانی
[/size]

[size=16]ده‌ستت خۆش بێت رونیا خان
هه‌ربژیت، شعرێکی جوان بوو
سوپاسسسسسسسسس
[/size]

[size=16]ده‌ستان خۆش بێت، به‌ڵام که‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی یانه‌ لا ئه‌به‌ن ،
بۆ زوو کردنه‌وه‌ی یانه‌؟ا
[/size]

332

(31 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌كارهێنانی یانه‌)

[size=16]ده‌ست خۆش کاکن دیلمان ، زۆر به‌سووده‌
هه‌ربژیت
[/size]

بۆ دانانی ڤیدیۆکانی ماڵپه‌ری یوتوب به‌ شێوه‌یه‌کی راسته‌و خۆ له‌ یانه‌ ئه‌م کۆده‌ به‌کار بهێنه‌ :

[youtube]bastari vedioy YOUTUBE lera dabne[/youtube]

[center][size=16]ده‌ست خۆش بۆ پێشنیاره‌کانت ..

بۆ پێشنیاری یه‌که‌م : منیش زۆر له‌گه‌ڵتام، من وام ئه‌زانی خه‌تای خه‌ته‌که‌مه‌ وا خاو بۆته‌وه‌. به‌ڵام بۆم ده‌رکه‌وت که‌ خه‌تای خه‌ت نیه‌ ..

بۆ دووه‌میش : ئه‌گه‌ر ئه‌و ژوورانه‌ ئه‌بێته‌ هۆی خاوکردنه‌وه‌ی یانه‌ ، ئه‌وا منیش ئه‌ڵێم با بسرێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نا قه‌یچێکه‌ با هه‌ر بمێنێت، بۆ زیاد بوونی په‌یامیش
ئه‌وه‌ کێشه‌نیه‌ ، با په‌یامی ئه‌ندامان زیاد ببێت ..
[/size][/center]

[center][size=24]به‌رشه‌لۆنه[/size][/center]

336

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

با با له‌ شوێنی خۆیایه‌تی ،،
ده‌ست خۆش شتێکی چاکت کردووه‌