337

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

Aso Yassin نووسی:

ئه‌م كاتانه‌تان باش ..

كاك باوه‌ڕ گیان سڵاو .. سه‌باره‌ت به‌م به‌شه‌ زۆرڕاسته‌ تبڵێی گرینگه‌ به‌ڵام ماشالله وه‌ك ( تالیا ) ئاماژه‌ی پێكرد به‌شمان زۆره‌ .
به‌ڵام ئه‌مه‌ هیچ كێشه‌ نیه‌ انشالله ئه‌گه‌ر ده‌توانیت تاڕاده‌یه‌ك زانیاریمان پێ ببه‌خشیت له‌م به‌شه‌ ئه‌مه‌ ( 100% ) ده‌یكه‌ینه‌وه‌ .
هیوادارم بتوانیت ئه‌م به‌شه‌ به‌ڕێوه‌ببه‌یت ، ئه‌وا ڕۆژی ( 21 - 1 - 2011 ) له‌گةل نوێ بوونه‌وه‌ و چوار ساڵی دامه‌زراندنی یانه‌ ده‌كرێته‌وه‌ په‌نا به‌ خوا .

كاكه ئاسو من له م مانكه دا كه هاتومه ته وه ناو يانه 4-5بابه تى زانستيم بلاو كردوته ته وه وا دياره ئاكادارى نيت
ئه زانيت له به ر جى ؟؟ جونكه له به شى هه مه ره نك بلاو كراوه ته وه و هه ر دوواى دوو روز بووه ته لابه ره ى جواره م
له سه ر قسه ى كاكه شه ره فخان بووه ته سفر...هه ر كاه سيش نه يخويندووه ته وه .
به لى من ئاماده م بو بلاو كردنه وه ى بابه تى زانيارى وه به خوشحالييه وه ش.
وه من له كه ل رأيه كه ى كاكه شه ره فخانم به شه كان بيويستييان به ريك خسنته وه يه ك هه يه به راستى بو زياتر
به ره و بيشه وه جونى يانه.
سلاو ريزم بو هه موو لايه ك

338

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

راسته كاكه شه ره فخان به شى ئاينى به راستى له به شه هه ره كرنكه كانه ، قورئان و سونه تى بيغه مبه رو ئه حكام و
معاملا ت و شه رع و ئيعجازى عيلمى و قصص وته فسيرو .....هتد به راستى ده ريايه كى زور زور فراوانه (لو كان البحر
مدادا لكلمات ربي لنفذ البحر قبل ان تنفد كلمات ربي ولوا جئنا بمثله مددا) سبحان الله.
ده سته كانت خوشبيت كاكه شه ره فخان ببريكى زور جوانت كردوته ته وه جيكاى خويه تى.

339

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به لام زانستى كشتى زور بيويسته به ته نها بيت..بو نوكته به شى هه بيت زانستيش لقيك بيت له به شيك..
ميزوو وه جوكرافيا با هه ر له هه مه ره نكدا بيت... كه ر بجيته هه موو يانه كانى تر به شه كرنكه كه يان به شى زانسته
وه زوربه ى بابه ته كانيش هه ر له به شى زانستدا بلاو ده بيته وه له به ر بيويستى ئه م به شه
به راستى به خوى ده بوايه (ميوزيك-نوكته -وينه....) ئه مانه هه مه ره نك بن
من به راستى ته ما شا ده كه م كه زانيارى بيويست له سه ر زانستى كشتى له يانه كه دا زور زور كه مه.. نازلهم له به رجى؟؟؟
به راستى له م روزانه جومه ناو يه كيك له يانه كان به راستى هه ر سه رم سورما له به ر به رزى ئاستى ئه ندامان و بلاو كردنه وه كانيان...به شدار بووان زياتر له 6 دكتوراو 12 بكلوريوس له هه موو بواره زانستييه كان و وه به شدارانيش له ئه ستيكى زور
زور به رز به راستى زور زور سوود وه ر ده كريت له ته ماشاكردنى يانه كه
به راستى ئيمه ش ده مانه ويت ئاستى يانه خنجيلانه كه ى كاكه سه رهه نك بكاته ئه وبه رى ئاست
له كه ل ريزمدا

340

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

21 نووسی:

مامؤستا كيان باشتر نةبوو فيديؤكه ليره دابنيي؟
بيم سةيره، ئةو كةسانة بة سوكايةتى بةرابةر بة ئيسلام، بوير بوونه! ماوةيةكه دةبيستين و دةبينين تا دئ سنور بةزينى دةكةن، بةفةرزى دةزانم هةمووان هةلويست بنوينن. 

كاكه سه رهه نك كيان والله به راستى جه ند هه وليكم دا هه تا فيديويه كه دابه زينك به للم به داخه وه نه متوانى
هه تا خويندنه وه ش كه جون داده به زيت به لام به داخه وه.........
به هه ر حال ئه وه ش شاعيره  ئافره ته كانمانن كه له به رنامه يه كى مافى مروف ئه م شيعره ى
خوينده وه

وابزانم بابه ته كه له م يانه يه دا هيج سوديكى نى يه...

342

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

هونراوه يه ك دز به ئيسلام له youTube له لايه ن ئه فره تيكى كورده وه

له youTUbe بنوسن: honrawayak dzh ba islam وه كويي لى بكره

لا حول ولا قوة الا بالله

اللهم رب الناس أذهب الباس اشف أنت الشافي لا شفاء إلا شفائك شفاء ً لا يغادر سقما .

أسأل الله العظيم رب العرش العظيم أن يشفيه و يشفي ابوه ويشفي جميع مرضى المسلمين
   
                  أسأل الله العظيم رب العرش العظيم أن يشفيه

                                     امين يا رب العالمين

344

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

داواكارم له ده سته ى به ريوه به ر كه به شيكى تايبه ت به زانست بكه نه وه ..كه هه رجون به شى نوكته و ميوزيك هه يه
با به شى زانسته كانيش هه بيت .. به لام توخوا مه لين با تيكه ل بيت به به شى هه مه ره نك .. جونكه زانست به راستى
نه ك ده ريايه ك به لكو ئوقيانوسيكى زور كه وره يه..له كه ل ريزمدا

345

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

والله شتيكى وا به عه ره بى هه يه ئه ليت:

اذا دعتك قدرتك على ظلم الناس فتذكر قدرة الله عليك

هه ر بزيت به ريزم

346

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

ده ست خوش جوانه

LoSt-MaN نووسی:

[size=24]گه‌رهه‌موو کاتی گه‌نجیم وه‌ک چرکه‌یه‌کی منداڵیبا
ئه‌و کاته‌ هیواخوازبووم  ته‌مه‌نی گه‌نجیم   نه‌دییبا
[/size]

[size=24]
شتێک به‌مێشکم داهات کردم به‌شعر بابه‌تێکی سوودبه‌خشه‌ ده‌ستت خۆش مامۆستا[/size]

سوباس بو جه نابيشت به ريزم..هه ر سه ركه وتوو بيت

SAWSAN نووسی:

له‌هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ خۆزگه‌م ئه‌خواست زوو گه‌وره‌ بم!
ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ باوه‌ر به‌ڕاستی بابه‌تێکی جوان بو توانیت بوو چه‌ن ساتێک بمانگه‌ڕێنه‌وه‌
ئه‌و دونیا جوانی منالی که‌ ڕۆژ نیه‌ خوزگه‌ی پێ نه‌خوازین

زور سوباس بو توش به ريزم... به راستى مندالى جيهانيكى زور خوش و به يادكارى و كه وره يه وا كه وره ترين زانست
كه ده رونناسى يه به شيكى زورى ته رخان كردوته بو منال به ناوى ( علم النفس الطفل)
زور سوباس به ريزم

349

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

حاجییه‌کی قۆشمه‌ی نوێژکه‌ری له‌خواترس له‌ ماڵی ناسیاوێکیان میوان ئه‌بێت. کاتی نیوه‌ڕۆیه‌ و حاجیش به‌ر له‌ نانخواردن ئه‌یه‌وێت نوێژی نیوه‌ڕۆ بکات. به‌رماڵێکی بۆ ئه‌هێنن و ئه‌ویش به‌ مه‌زه‌نده‌ی خۆی ڕووه‌ و قیبله‌ به‌ڕماڵه‌که‌ ڕائه‌خات تا نوێژه‌که‌ی بکات. کوڕی گه‌وره‌ی ماڵه‌که،‌ که‌ له‌ ژووره‌که‌دا ئه‌بێت، نایه‌ڵێت نوێژه‌که‌ی دا‌ببه‌ستێت و پێی ئه‌ڵێ:
"حاجی به‌رماڵه‌که‌ت خوار ڕاخستووه‌، که‌مێک وه‌ری بگێڕه‌ به‌ لای ڕاستدا."
حاجیش که‌مێک به‌رماڵه‌که‌ وه‌رئه‌گێڕێت به‌لای ڕاستدا و خه‌ریکه‌ نوێژ داببه‌ستێت که‌ ژنی ماڵه‌که‌ دێته‌ ژووره‌وه‌ و به‌ په‌له‌ نایه‌ڵێت نوێژه‌که‌ی داببه‌ستێت و پێی ئه‌ڵێ:
"مام حاجی، به‌رماڵه‌که‌ت ته‌واو ڕووه‌و قیبله‌ ڕانه‌خستووه‌، ئه‌بێت زۆر زیاتر به‌لای ڕاستدا وه‌ری بگێڕیت."
حاجیش به‌رماڵه‌که‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌لای ڕاستدا وه‌رئه‌گێڕێت و له‌و کاته‌دا که‌ خه‌ریکه‌ نوێژ داببه‌ستێت، پیاوی ماڵه‌که‌ دێته‌وه‌ و پێی ئه‌ڵێ:
"حاجی به‌رماڵه‌که‌ت خوار ڕاخستووه‌ و ئه‌بێت که‌مێک وه‌ری بگێڕیت به‌ لای چه‌پدا."
حاجی ئه‌مجاره‌ دێته‌ وه‌ڵام و ئه‌ڵێ:
" ئه‌ی هاوار خۆ من په‌نارتی لێ ناده‌م، نوێژ بۆ خوا ئه‌که‌م، قابیله‌ ئه‌گه‌ر تۆزێک خوار بێت خوا قبوڵی نه‌کات؟

&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كابرایه‌ك دوعا ئه‌کات و ئه‌ڵێ خوایه‌ گیان پاره‌یه‌کی ئه‌وه‌نده‌ زۆرم بخه‌یته‌ به‌رده‌ست که‌ خۆشم بێزارببم له‌ بژاردنیان.. خوا دوعاکه‌ی قبوڵ ئه‌کات و ئه‌یکات به‌ مۆزه‌فی بانقێ

&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌لایه‌ک هه‌ر زۆر به‌ جدی له‌ کاتی خوتبه‌یا هاوارئه‌کات و ئه‌ڵێ:
ڕاسته‌ ئه‌مریکا کۆمپیوته‌ری دروستکرد، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ڤایرۆسی بۆ نازڵ کرد

&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&

كچێك ده‌چێته‌ لای مه‌لاو ده‌ڵێت مامۆستا من هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌ر ئاوێنه‌دا به‌خۆم ده‌ڵێم زۆر جوانم ..ئایا تاوان ده‌كه‌م؟مامۆستاكه‌ش ده‌ڵێت نا كچه‌كه‌م درۆ ده‌كه‌یت

&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&

هاندەرێكی سەرسەختی بەڕازیل, دوای ئەوەی بڕازیل یارییەكەی (0 – 1) بە ئۆرگوای دۆڕاندبوو، دووبارە سەیری یارییەكەی كردبووەوە، باوكی پێی وت كوڕم ئەو یارییە دووبارەیە ئەی بڕازیل نەیدۆڕاند؟ ئەویش وتی باوكە بڕازیل دووبارە و مووبارە نازانێت، كێ ناڵێ ئێستا گۆڵی بەرانبەر ناكەن.

&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&

له‌ ئوستورالیا، منداڵێک ئه‌که‌وێته‌ ناو ئاوێکی زۆر خوڕه‌وه‌. خه‌ڵکێکی زۆر له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری ئاوه‌که‌ کۆبوونه‌ته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌س بوێرێت بچێت یارمه‌تی منداڵه‌که‌ بدات. له‌پڕێکدا کوردێک خۆی فڕێ ئه‌داته‌ ئاوه‌که‌وه‌ و پاش که‌مێک له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا دێنه‌ ده‌ره‌وه.‌ ڕۆژنامه‌نووس و پۆلیس و خه‌ڵکێکی زۆر لێی کۆ ئه‌بنه‌وه‌ بۆ سوپاسکردن و ڕێکخستنی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵیدا، به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ بێنه‌ قسه‌، ئه‌م ئه‌ڵێت ئه‌مه‌وێت دوو شت بڵێم:
یه‌که‌م، ئه‌مه‌وێت بزانم ئه‌و سه‌گبابه‌ کێ بوو که‌ پاڵی پێوه‌ نام.
دووه‌میش، زۆر سوپاسی ئه‌م منداڵه‌ ئه‌که‌م که‌ ڕزگاری کردم

&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&

دوورگه‌- كابرایه‌ك به‌په‌له‌ ده‌چێته‌ لای مروورێك و پێی ده‌ڵێ: (كاكی مروور ئه‌وه‌ لێره‌ چ ده‌كه‌ی، له‌ كۆڵانی ئه‌ودیو ده‌عمێك بووه‌)..مرووره‌كه‌ش پێی ده‌ڵێ: (به‌ڕاسته‌؟ چی و چی ده‌عمیان كردووه‌؟) كابراش ده‌ڵێ: (وه‌ڵا كه‌ریم كابانێك له‌ مه‌رزییه‌كی داوه‌). مرووره‌كه‌ش ده‌ڵێ: (جا توخوا ئه‌مه‌ ده‌عمه‌ یان كۆنسێرته‌؟!!!).

&&&&&&&&&&&&&88888888888888888888888888888888

مناڵ بووین….شه‌ڕمان ئه‌كرد و كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ ئاشتی…
كه‌ گه‌وره‌بووین ….بچووكترین ووشه‌ هه‌رگیز له‌یادمان ناچێت…
مناڵ بوون ،،، به‌پارچه‌ ده‌زوویه‌ك سه‌رگه‌رم ئه‌بوون،،،یاریمان ئه‌كرد…
كه‌گه‌وره‌ بووین ،،،به‌هیچ شتێك سه‌رگه‌رم نابین و یاریكردنمان بیرچووته‌وه‌،،،
مناڵبووین،،، گه‌وره‌ترین ئاره‌زوومان هه‌بوونی بچووكترین شت بوو….
كه‌گه‌وره‌بووین،،،بچووكترین ئاره‌زوومان هه‌بوونی گه‌وره‌ترین شته‌….
مناڵ بووین هه‌میشه‌ له‌یارییه‌كاندا خۆمان گه‌وره‌ نیشان ئه‌دا…
كه‌گه‌وره‌ بووین ،،هه‌میشه‌ له‌خه‌یاڵماندا ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ مناڵیمان
به‌ مناڵی حه‌زمان ئه‌کرد رۆژ بێته‌وه‌ راکه‌ینه‌ لای هاورێکانمان و یاری بکه‌ین
ئێستاش خواخوامانه‌ زو شه‌و دابێت بۆ ئه‌وه‌ی چاو لێک بنێین و خۆمان له‌ رۆژگار دوربخه‌ینه‌وه‌
به‌ مناڵی که‌ دائه‌نیشتین له‌سه‌ر سفره‌یه‌کی بچوک و له‌سه‌ر عه‌رز خواردنه‌ ساده‌کانمان خۆشترین تامیان هه‌بوو
ئێستاش له‌سه‌ر مێز و جوانترین خواردنه‌کان ئه‌خۆین ، به‌ڵام تامه‌که‌و دانیشتنه‌که‌ی ناگاته‌ ئه‌و ساتانا

-----------     --------------- ----------------

بەبیرم دێت کاتێک منداڵ بووم، لە کۆڵانە تەسکەکانی شاردا لەگەڵ کوڕەکانی گەڕەکدا هەمیشە لە جوڵە و بیرۆکەی سەیر سەیردا بووین. ئەو کات جیهان سادە بوو، ئێمەش دەبووایە لەگەڵ جیهانە سادەکەی ئەو کاتەدا خۆمان خەریک بکەین و هەر بەپێی ئەو سادەییەی ئەو کاتەش بیر بکەینەوە. بەڵام وەستایی و بەهرەمەندیی و دەستڕەنگینی خۆمان هەرچۆنێک بێت هەر دەردەخست: جا لە لایەک دەستڕاستیمان پێشان دەدا لە هەڵماتێن و بەردبەردێن، وردبینیمان لە هەلوکێن، دەنگی مزراحەکانیش ڕوویەکی دیکەی وەستایەتیمانی دەردەخست. بۆ دروستکردنی عەرەبانەیەکیش چەندەها ڕۆژ خۆمان پێوە خەریک دەکرد و شەوانیش هەر بەو خەیاڵەوە دەنووستین. جاروباریش ئەگەر کیژۆڵەکانی گەڕەک ڕازی بوونایە ئەوا هەڵماقۆ و خەتخەتێنمان لەگەڵ دەکردن، هەرچەندە شانازی هەندێک لە کوڕانی گەڕەک بە (پیاوەتییانەوە) وای دەکرد، گاڵتەمان پێ بکەن کە گوایە ئەم یارییانە کچانەن و شیاو نییە بۆ کوڕان.
هەموو ئەمانە ڕوویەکی جیهانی منداڵی ئەو کاتە دەردەخات، کە منداڵ لەگەڵ ئەو جیهانە سادەی ئەو کاتەدا خۆی دەگونجاند و لە هەمان کاتدا توانا جەستەییەکان و هزرییەکانی خۆی گەشە پێ دەدا لە میانی تێکەڵاوبوونی لەگەڵ ژینگە و سروشت و هەموو ئەو کەرەستە سادانەی کە لەو کاتەدا هەبوون. ئەو خاڵەی، کە لێرەدا گرنگییەکی زۆری پێ دەبەخشم بریتییە لە تێکەڵاوبوونی منداڵ بە سروشت و ژینگەوە، کە بە هۆیەوە منداڵ لەناو منداڵێتی خۆیدا دەژیا و توانا هزریی و هەستییەکانی خۆی گەشە پێ دەدات.
بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە، کە جیهانی منداڵی ئەو کاتە جیهانێکی بێ کێشە بووبێت. بەر لە هەموو شتێک توانا ماددیەکان و ئاستی ئابووری کۆمەڵگا وەک ئێستا بەرز نەبوون، بەڵکو تەنها ئاوڕدانەوەیەک لە کۆڵانەکان و شەقامە کەم ئۆتۆمبیلەکان بەس بوو بۆ ئەوەی ئەوە دەربخات، کە توانای دارایی تاک و خێزان لەو کاتەدا نزم بوو، هەرچەندە داواکارییەکانی ژیانیش هێندەی هەنوکە زۆر نەبوون، بەڵام ئەمەش کێشەیەکی لەگەڵ خۆیدا دەهێنا بۆ ئەو خێزانانەی بێ دەرامەتن و هەروەها توانای تێرکردنی ویست و ئارەزووەکانی منداڵ سنووردار بوو. ئەمەش وای دەکرد منداڵ بیر لە ڕێگەچارەیەکی دیکە بکاتەوە بۆ تێرکردنی ئارەزووەکانی: ژینگە و سروشت. بە بیرم دێت جاری وا هەبووە، کە بە دوو سێ منداڵ چەند کاژێرێکمان پێکەوە بەسەر بردووە بە تەنها گەڵابەیەکی بچوکەوە، کە لەملا گڵمان بۆ ئەولا بردووە و لەولاوە لممان گوێزاوەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە. جگە لەوە کێشەیەکی دیکە بریتی بوو لە ئاسایش و کێشە سیاسییەکان، کە پێکدادانی هەمیشەیی گەلی کورد لەگەڵ حکومەتە یەک بەدواکانی ناو عێراقدا پشێوییەکی هەمیشەیی لە ژیانی کۆمەڵگادا دروست کردبوو، کە ئەمەش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەبووە لەسەر بارە دەروونییەکەی منداڵی ئەو کاتە.
بێگومان ئاستی ڕۆشنبیری خەڵک و شارەزاییمان لەبارەی جیهانەکەی ڕۆژئاوا کێشەیەکی دیکە بوو، کە کۆمەڵگا زۆر بە هێواشی هەندێک پرسیاری منداڵی دەوروژاند و هەندێکی دیکەی لەناو قاڵبە نەریتییەکەدا قەتیس مابوو. جا زۆر ئاسایی بوو، مامۆستایەک دارێکی لە ژووری بەڕێوەبەرەوە بهێنایەتە پۆلەوە و دەستی بکردایە بە لێدانی منداڵەکان. نە بەڕێوبەر، نە مامۆستا و نە پەروەردە لە خۆیان نەدەپرسی ئایا پێویستە منداڵ بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و پەروەردە بکرێت. ئێستا زانیارییەکان زۆرتر بوون، جیهان بچوک بووەتەوە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە، کە زانیاریی و تێگەشتنمان بۆ جیهانی منداڵ هێندەی گۆڕانکارییەکانی دیکە بەرفراوانتر بووبێت.
ڕاستە هەرێم لە هەندێک لایەنی ژیاندا لە دۆخێکی باشتردا دەژی و ئاسایشیش تیایدا هەتا ڕادەیەک بەرقەرارە و باری ئابووریش گۆڕانکارییەکی زۆری بە خۆیەوە بینیوە، توانای کڕین بەرزتر بووە، داواکارییەکانی تاک و خێزان زۆرتر بوون، جیهانگیری و بچووکبوونەوەی جیهان کاریگەری خۆی لە سەرتاپای کۆمەڵگاکەدا کردووە، ئینتەرنێت و کۆمپیوتەر و مۆبایلیش بوو بە بەشێک لە ژیانی تاکی کورد، بەڵام لەسەر هەموو ئەم گۆڕانکارییانەوە بارێکی وا نەخوڵقاوە بۆ ئەوەی تێڕوانین و ئاستی تێگەشتنمان بۆ منداڵ لەگەڵ ئاستی گۆڕانکارییەکانی دیکەدا هاوتا بڕوات، بەڵکو دەتوانم بڵێم هاوردەکردنی کەرەستەی تازە و بەرزبوونەوەی ئاستی دارایی لە هەندێک بواردا بە نێگەتیڤی شکاوەتەوە بەسەر ژیانی منداڵدا.
بە ماددەکردن و بە ئامێرکردنی ژیانی منداڵ خەسڵەتێکی سەرەکی ژیانی ئێستای منداڵن، بە شێوەیەک بەشێکی زۆری منداڵان زۆربەی کاتی خۆیان لەبەردەم کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و یارییە ئەلەکترۆنییەکان و پێکهاتەکانی ناو مۆبایلەکانیان بەسەر دەبەن. ئەمەش لە لایەک ئەو منداڵە لە سروشت و ژینگەی دەوروبەری دوور دەخاتەوە، لە لایەکی دیکەش جیهانی منداڵەکە هێندەی بێت زیاتر تەسکتر دەبێتەوە، هەرچەندە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا وا پێویست دەکات، کە سنووری جوڵە و فراوانبوونی منداڵەکە هەمیشە زیاتر بێت. تێکەڵاونەبوونی منداڵ لەگەڵ سروشتدا کاریگەری دەبێت لەسەر تێنەگەشتنی منداڵەکە بۆ بەها ژینگەیی و مرۆڤایەتییەکان. هەروەها لەدەستدانی بوارێکی بەرفراوان بۆ گەشەی جەستەیی و هزری منداڵ. ڕێژەیەکی زۆر لە مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتی و پاش ئەوەش سکاڵای ئەوە دەکەن، کە منداڵانی ئێستا توانای وردبینی و خوێندنیان نییە. بەڵام گومانم لەوە هەیە، کە ئەم پرسیارانە لە کۆبوونەوەی باوکودایکاندا بخرێتە بەر توێژینەوە و باسکردن. ئەوەی کە سەرنجی بەشێکی زۆری کۆمەڵگا ڕابکێشێت بریتییە لە زۆربوونی کەرەستەی یاری و ئامێرەکانی دیکەیە و لەگەڵیدا زۆربوونی داواکارییەکانی منداڵ، کە لە هەندێک خێزاندا بەبێ پلان و سنوور بەرجەستە دەکرێت. ئەمەش منداڵ هان دەدات بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ویست و داواکارییەکانی دانەنێت، کە ئەمەش بە درێژایی ژیان خەسڵەتێکی نێگەتیڤ دەبێت لە کەسایەتیدا، ئەگەر چارەسەر نەکرێت.
بە واتایەکی دیکە دەتوانین بڵێین، کە تەسککردنەوەی بواری ژینگەی قۆناغی منداڵێتی لە سنووری بەشە ماددییەکەی ژیان زەرەرێکی زۆر دەبەخشێت بە گەشە و کەسایەتی منداڵ. بێگومان ئاستی ڕۆشنبیری خێزان و تێگەشتنێکی زانستییانە بۆ پەروەردە و گەشەی منداڵ کاریگەرێکی ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر ئەو ئاراستەیەی کە خێزان دەیگرێتە بەر. ئەمەش نەک تەنها لەو تەوەرانەی، کە ئاماژەمان پێ کردووە، بەڵکو لە سیستمی خواردنیشیان. جا شتێکی نامۆ نییە، کە ببینین منداڵێک ئاڵوودەیە بە خواردنێک یان خواردنەوەیەک، کە تەندروست نییە یاخود ماددەی کیمیایی زەرەربەخشیان تێدایە وەک کۆکاکۆلا.
ئەم هەڵەی پەروەردییەش ناتوانین بیدەینە پاڵ تەنها دایک و باوکەکان، بەڵکو سیستمی پەروەردە و مێدیاکان و دەسەڵاتیش بەشداریکەرن، کە لایەنە پەیوەندیدارەکان نەیانتوانیوە ڕۆڵێکی گەورە ببینن نە لە بەرفراوانکردنی بنەما زانستییەکانی پەروەردەی منداڵ و نە ڕێگرتن لە هەندێک یاری و پرۆگرام، کە لە سەر ئاستی جیهانی بە مەرجی تایبەتی دەخرێنە بازاڕەوە یاخود پشکنینی هەموو ئەو خواردەمەنییانەی، کە لە لای زۆربەی منداڵان ویستراون.
   ماموستا Bawar. م.ده رونناسى

برا جورج وسوفيش هه ر وه ك ئه وانه ى كورانييان به سه ر سه دامدا ده كوت..كابرايه كى حه شيش خورى هتد...

352

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ئه وه له زمانى له عه ره بى بيي ئه وتريت ( الميلادى) يانى له دايك بوونى حه زره تى عيساعليه السلام
كاتيك خواى كه وره ئه فه رمويت ونفخنا من روحى
جزاك الله

LoSt-MaN نووسی:

ده ست خؤش ماموستا باوةر خویندمةوة بس تیبینیة ک،گه ر ئةمجاره بابه تت دانا قه باره ی نوسین گةوره که به گشتی بابه تیکی به سود بوو

زور سوباس براى ئازيزم والله من به iPad له ناو سه ياره دا ئه ينوسم جونكه له سه ر ئيشم و ئه و كاته ئستيغلال ئه كه م

354

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

ئازيزان ده توانن له م سايده دا ته ماشاى بكه ن:
http://m.youtube.com/index?desktop_uri= … fv-VEM1sVM

باوه ر ناكه م

356

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

جزاكم الله خيرا

357

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

زور راستن

زور جوانن

زور سه يره وينه ى كاك ره وشته و به لام ناويكى تره و.. هه ر به خوشى وه لامى داوه ته وه به ناوى خوى !!!!!!!!!!!!!!

360

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

Bawar نووسی:

[youtube]http://m.youtube.com/index?desktop_uri= … fv-VEM1sVM  [/youtube]

ببورن وادياره فيديويه كه به iPad ئه نجام نادريت

361

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

[youtube]http://m.youtube.com/index?desktop_uri= … fv-VEM1sVM  [/youtube]

زور جوانه

363

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ته مه ن دريزو له ش ساغ و سه ركه وتوو بيت

پێویستە بزانین دڵەڕاوكێ‌ تووشی هەموو تاكێك دەبێت و كاریگەری لەسەر باری دەروونی ئەو كەسە بەجێ دێڵێ‌، بەمەش گۆڕانكاری جەستەیی و فسیۆلۆجی لەسەر تاك دروست دەبێ‌، توێژینەوەكان ئەوەمان پێدەڵێن كە دڵەڕاوكێ‌ لەهەموو كەسێكدا دەردەكەوێت، بەڵام كاتێك لەسنووری ئاسایی خۆی دەربچێت بەهۆی نائارامی و پێشبینی كردنی ڕووداوی ناخۆش و دڵتەزێن و تێكچوونی پێوەرەكانەوە ئەوكات پێویستە دەستنیشان بكرێت و هۆكارو نیشانەكانی بزانرێت و ڕێگا چارەی دروستی بۆ دابنرێت.
دڵەڕاوكێ:
دیاردەیەكی دەروونیە مرۆڤ هەستێكی پڕ لەگوماناوی و ترس و تۆقاندنی بۆ دروست دەبێت لەئەنجامی ڕوداو و هەواڵی ناخۆش و كارتێكەرە دەرەكیەكانەوە.
نیشانەكانی دڵەڕاوكێ‌:
1. زەردهەڵگەڕانی دەم و چاوو پێست 2. دڵە خورپێ‌ 3. زیادبوونی لێدانی دڵ 4. خەو زڕان 5. وشك بوونی قوڕگ و دەم و لێو 6. زیاد بوونی هەناسەدان 7. تاك ناوبەناو تووشی ژانە سەر دەبێ‌ 8. زوو ماندوو بوون.
هۆكارەكانی دڵەڕاوكێ‌:
1) بچڕانی شیرازەی خێزان و كارەسات و شەڕو ناسۆری:
ئەو كەسانەی لەخێزانێكی پڕكێشەدا دەژین كە بێبەشە لەسۆزو خۆشەویستی و دڵنیایی و ئارامی بەتایبەت لە منداڵیدا, لەتەمەنی گەورە بووندا زیاتر هەست بە دڵە ڕاوكێ‌ دەكەن،یان شەڕو تەقینەوەو كارەساتەكان.
2) زۆربوونی داواكاری خەڵك و جەنجاڵی ژیان:
زۆرێك لەسەرچاوەكان تیشك دەخەنە سەرئەوەی كە سەردەمی ئێستا سەردەمی دڵەڕاوكێیە چونكە ژیان ئاڵۆز بووە و خەڵك چەند ڕأدەكات نایگاتێ‌، تاژیان ئاڵۆز بێ‌ ڕێژەی دڵەڕاوكێ‌ زیاد دەكات، زۆر بەتەمەنە خاوەن ئەزموونەكان پێمان دەڵێن جاران جاران بوو ئەوەندە مورتاح بووین و دڵخۆش بووین.
3) كەسایەتی و جۆرەكەی:
ئەو كەسانەی بەبچوكترین شت تووشی دڵەڕاوكی َ دەبن و هەر لەمنداڵیەوە تووشی دڵەڕاوكی دەبن و پێشبینی شتی خراپیان كردوە، بۆیە كەسانی ڕەشبین و گۆشەگیرو كەنارگیر زیاتر كەسیتی دڵەڕاوكێیان هەیە،
4)گۆڕانكاری ژیانی مرۆڤ:
ئەو كەسانەی لە لادێوە دێن بۆ شار یان ئەوانەی تازە دەچنە قوتابخانە یان ئەوانەی دەچنە قۆناغێكی نوێی تەمەنەوە بەتایبەت لەتەمەنی هەرزەكاریدا ئەو هەرزەكارەی كە بەخێرایی دەست و پێ‌ و سەرتاپای جەستەی گەورە دەبێ‌ و دەم و چاوی زیپكە دەردەكات و دەنگی گڕ دەبێ‌ كە چاوەڕوانی نەكردەوە زیاتر هەست بەدڵەڕاوكی دەكات.
چۆن زاڵ بین بەسەر دڵەڕاوكێدا؟
1) (خۆت بناسە) سوقرات ئەم قسەیەی وتووە، ئەگەر مرۆڤ خۆی ناسی خواش دەناسێ‌
بۆیە خوای گەورە دەفەرموێت: (وفی انفسكم افلا تبصرون)ئەوە بۆ لەدەروونی خۆتان نەكۆڵیوەتەوەو سەیری خۆتان ناكەن،
2)كۆنترۆڵی و توڕەیی و هەڵچونەكانت بكەیت: بەتایبەت لەكاتی توڕەیی و هەڵچوندا هەوڵبدەیت لە 1 تا 25 بژمێریت، ئەگەر بەپێوەی دانیشە ئەگەر دانیشتووی ڕاكشێ‌ یان لە شوێنی شەڕو ئاژاوە دور بكەویتەوە بۆ شوینێكی تر،واتە لەكاتی توڕەبوندا بۆ ئەوەی بەدوور بیت لەدڵەڕاوكێ‌ باشتر وایە ئارام گربیت ئەو كات خوای گەورەش لەگەڵ ئارامگران دەبێ‌( ان اللە مع الصابرین)
3) ئیسراحەت و پشوودان: سەردەمی ئەمڕۆ سەردەمی جەنجاڵیە،كەسی وایە دەڵێ‌ خۆشم نازانم بۆچی دەژیم، باشتر وایە كاتی گونجاو بۆ سەردان و گەشتكردن دابنرێت، چونكە جەستەو دەروون مافی بەسەر خاوەنەكەیەوە هەیە.
4) دووركەوتنەوە لەتۆڵەسەندنەوە: ئەو كەسانەی زوڵم و ستەم دەكەن لەدڵەڕاوكێدا دەژین و خەویان لێ‌ ناكەوێ‌، بەڵام ئەوانەی ستەمیان لێ‌ كراوە ترسیان نیەو ویژدانیان ئازاریان نادات و لەخەڵك ناترسن.
5) كۆڵ نەدەین و بتوانین خۆمان بسازێنین, چۆك دانەدەین بەرامبەر قورسییەكانی ژیان، وەك دیل كارنگی دەڵێ‌: ئەگەر لیمۆیەكی ترشت لەدەستدا بوو شەربەتی شیرینی لێ‌ دروست بكە.
6) موحاسەبەی خۆمان بكەین:
وەك:ئیمامی عومەر دەفەرموێت:(حاسبوا انفسكم قبل ان تحاسبوا) بەتایبەت لیستێك دابنێین بزانین چەند هەڵەمان هەیە دەربارەی برادەرو دراوسێ‌ و دەورو بەرمان لێبوردەبین.
7) نابێ‌ هەوو كات گوێ‌ بەقسەو قسەڵۆكی خەڵك بدەین پێویستە ڕێگای ڕاست بگرین، ناكرێت دڵی هەموو كەس ڕازی بكەین:
دەگێڕنەوە كابرایەك دەبێت ناوی جەحا دەبێت: خۆی و كوڕەكەی بەرەو ماڵ دەچن گوێ‌ درێژێكیان پێ‌ دەبێ‌: بۆیە جەحا سواری كەرەكە دەبێ‌ و منداڵەكەی بەپێ‌ ڕێ‌ دەكات، خەڵك دەڵێ‌ سەیری ئەو كابرا بێ‌ ویژدانە خۆی سواری ئەو كەرە بووە منداڵەكەی بەپێ‌ دەڕوات دەكات. جەحا دادەبەزێ‌ و كوڕەكەی سوار دەكات، كاتێك خەڵكی دەیبینن دەڵێن: سەیر ئەو كابرایە منداڵەكەی سوار كردوەو بێ‌ عەقڵە خۆی بەتەمەنە بەپێ‌ دەچێـت، دواتر هەردووكیان سەردەكەون خەڵكی دەیبینن دەڵێن: سەیر ئەوانە چەند بێ‌ ویژدانن سواری ئەو گوێ‌ درێژە بەستەزمانە بوون، بۆیە هەردوكیان دادەبەزن جەحا توڕە دەبێ‌ و گوێ‌ درێژەكە دەكاتە سەر سەری، ناكرێـت بەردەوام بەقسەی خەڵك بكەین تا وەكو (جەحا)مان لێ‌ نەیەت.
پێویستە كەسێتیەكی كۆمەڵایەتی بین: واتە دووركەوتنەوە لە ڕۆحیەتی ئەنانیەت و تاكگەرایی چونكە مرۆڤ توشی خەم و خەفەت و دڵەڕاوكێ‌ دەكات.
9) نابێ‌ شتی بچووك گەورە بكەین: زۆر جار هەندێك كێشە هەیە دوای ماوەیەك واقیع چارەسەری دەكات.
10) هاوڕێیەتی كەسانی گەشبین و سەركەوتوو: دوركەوینەوە لە هاوڕێەتی كەسانی ڕوخاوو ترسنۆك گرنگە گەشبینانە بۆ ژیان بڕوانین،وەك: پێغەمبەر(د،خ) فەرمویەتی (تفا‌ولو بالخیر تجده)واتە:گەشبین بە بەچاكەكردن دێتەوە ڕێت.
11)گرنگە ئەو قەناعەتمان هەبێ‌ كە ژیان هەرگوڵ نیەو دڕكیشی تیایە،گەر سەیری ژیانی پێغەمبەر(د،خ)لێ‌ بێ‌ بكەین لەئەشكەوتی سەوردا بە ئەبو بەكر دەفەرموێ‌:دڵگران و دڵەڕاوكێ مەبە خودا لەگەڵمانە.
12)پێویستە واقیعی بین و بەدوای هۆكارەكانی چارەسەری دڵەڕاوكێدا بگەڕێین بەهاوكاری كەسانی پسپۆڕ.
13)كردنی وەرزش وەك:(ڕاكردن و مەلەوانی و خۆشوشتن) كە پێویستەو ماسولكەكانی مرۆڤ خاو دەكاتەوەو لە دڵەڕاوكێ‌ دەیپارێزێ‌.
بۆزانیاری زیاتر:
1)علم النفس العام / انس شكش
2)نەخۆشیە دەروونی و كۆمەڵایەتیەكان،د،كریم شریف
3) نەخۆشیە دەروونیەكان / د،افرام

ماموستا Bawar م/ده رونناسى

365

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

سوباس بو ئيوه ش

YSM21 نووسی:

Kak bawar aw yasamina banawakae dyara kcha
To petwtwa bra

به لى باشه خوشكى به ريزم

367

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

.. کوردێک و صینییه‌ک پێکه‌وه‌ قسه‌ئه‌که‌ن، صینییه‌که‌ به‌ کورده‌که‌ ئه‌ڵێت: ئێوه‌ "کوو کانچ پوو" ئه‌ناسن؟ کورده‌که‌ش ئه‌ڵێت بۆ خاتری خوا کوو کانچ پوو چییه‌؟ صینییه‌که‌ ئه‌ڵێت ئه‌ته‌وێت بزانیت؟ کورده‌که‌ ئه‌ڵێت به‌ڵێ.. صینییه‌که‌ ئه‌ڵێت ئێستا پێت ئه‌ڵێم چییه‌.. تۆ وه‌ره‌ پێشه‌وه‌، دوو زه‌ربه‌ له‌ کورده‌که‌ ئه‌دات و کورده‌که‌ ئه‌که‌وێت به‌عه‌رزدا، سێ ڕۆژ له‌ خه‌سته‌خانه‌ ئه‌یخه‌ن.. دوای ئه‌وه‌ی له‌ خه‌سته‌خانه‌ ديته ده‌ره‌وه‌‌ یه‌کتری ئه‌بیننه‌وه‌.. کورده‌که‌ پێی ئه‌ڵێت چه‌ند به‌قوه ت بوو کوو کانچ پوو، ماشاڵڵا ئه‌وه‌ چی بوو؟ صینییه‌که‌ش پێی ئه‌ڵێت زه‌ربه‌یه‌ک بۆ مه‌عیده‌ و زه‌ربه‌یه‌ک بۆ گورچیله‌، ئیتر ئه‌وکه‌سه‌ ئه‌که‌وێت به‌ عه‌رزدا.. کورده‌که‌ ئه‌ڵێت به‌س موشکیله‌ی ئێوه‌ ئه‌وه‌یه‌ "بی ئێڵ جه‌ی" ناناسن.. صینییه‌که‌ سه‌یرێکی کورده‌که‌ ئه‌کات ئه‌بینێت جه‌ریده‌یه‌کی لوول کراوی به‌ ده‌سته‌وه‌یه،‌ ئینجا پێی ئه‌ڵێ بی ئێڵ جه‌ی چییه‌؟ کورده‌که‌ ئه‌ڵێت ده‌ تۆ وه‌ره‌ پێشه‌وه..‌ صینییه‌که‌ یه‌ته‌ به‌رده‌می و کورده‌که‌ تا هێزی تیایه‌ یه‌ک دانه‌ به‌و جه‌ریده‌ لوول کراوه‌ی ده‌ستی ئه‌کێشێت به‌ ته‌پڵی سه‌ریدا صینییه‌که‌ یه‌ک مانگ له‌ ئینعاش ‌ئه‌خات.. دوای ئه‌وه‌ی یه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ یه‌کتر ئه‌بینن ئینجا صینییه‌که‌ به‌ کورده‌که‌ ئه‌ڵێت، ئه‌وه ى تۆ هه‌ر زۆر به‌قوه‌ت بوو ئه‌و بی ئێڵ جه‌ی یه‌.. ئه‌وه‌ چی بوو؟ کورده‌که‌ ئه‌ڵێت بی ئێڵ جه‌ی.. هیچ نییه‌، یه‌عنی بۆری له‌‌ناو جه‌ریده

yasamin.s نووسی:

هةموو كةس ناتوانئ خؤبةرست بيت ئةو كةسانةى خؤبةرستن تةنها هةموو شتى باشيان بؤخؤيان ئةويت خؤيان هةمووشتيكيان تةواو بيت كرنك نية دةوروبةرةكةيان جؤنن نا ئةمة هيج بةيوةندى بة نةخؤشيةوة نية ئةكةر مةبةستم بيت ئيستا منيش ئةتوانم خؤبةرستى بكةم بةلام ئايا ئةو كةسانة تا جةند مورتاحن نازانم
دةست خؤش  بؤ تةوةرةكةت بةهيواى بةردةوام بوونت

سوباس بو توش براى ئازيزم

ئه مه ويت بابه ته تى ته وه ره كه م به رده وام بيت جونكه به داخه وه ته نها دوو وه لام هه بوو

طبعا ( الصلاة في اوقاتها)(وان الصلاة كانت على الموءمنين كتابا موقوتا)

371

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ره حمه تى خواى ليبيت ماموستايه كى زور زيره ك بوو... وه زياتر لاى به شى ته صه وفى هه بوو
له كه نجينيمدا جه ند كتيبيكى ئه وم خويندوته وه

وا دياره جيروكى راسته قينه زور روالى نى يه له م يانه يه دا.. ته نها شتى كورت و بجوك
ليم ببورن

373

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

براى به ريزم هه موو كه سيك نا...له هه ردوو جوريشيان هه يه..براده رو هاوريي باشيش زور زوره
وه هه موو ئيشيكيشت بو ده كات به بى به رامبه ر

374

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

21 نووسی:
Bawar نووسی:

٣- رۆژانە ٧ کاتژمێر بۆ خەوتن دانێ.

- وابزانم مه‌به‌ستت له‌ (ڕۆژانه‌) ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ 24 كاتژمێردا؟!
باشه‌ سه‌عاتیكی تریش زیاد ده‌كه‌م، چونكه‌ من له‌ 24 سه‌عات ته‌نیا 6 سه‌عات ده‌خه‌وم.

به لى كاكه سه رهه نك حه وت سه عات نوستن بو ته مه نى ئيمه زور كونجاوه.. جونكه شه ش سه عات يان كه متر
به راستى زور زور كه مه به تايبه تى بو وه رزشه وانى وه ك جه نابت..كاتى خوى مارادونا زوربه ى كاتى خوى
به نوستن ده برده سه ر و زوريش حه زى له نوستن بوو جونكه جه سته ماندوبووه كه ى وه رزشه وان زور زور
بيويستى به نوستن هه يه .
كاكه سه رهه نك ته ماشاى ئه و ( البحث العلمي) يه بكه كه له سه ر نوستنى ياريزان كراوه:

النوم.. لتحسين الأداء الرياضي:
نصح باحثون أميركيون الشبان الذين يريدون تحسين أدائهم الرياضي بعدم الاكتفاء بالتمرن لساعات طويلة، بل بتخصيص ساعات كافية للنوم.

وأجرى باحثون من جامعة "ستانفورد" دراسة شملت لاعبي كرة سلة جامعيين، ظهر أن أداءهم الرياضي تحسن مع ازدياد ساعات النوم التي يحصلون عليها.

وقال العلماء بمقال نشر في دورية "النوم" إنه "يمكن للرياضيين أن يستفيدوا من التمارين وتحقيق نتائج أفضل من خلال التوصل إلى استراتيجيات تمكنهم من الاستفادة إلى أقصى حدّ من النوم".

وقال الباحثون إن معظم الرياضيين يركزون على التمارين والنظام الغذائي غير أنهم لا يمنحون أهمية كبرى للنوم، وعلى الرغم من إدراكهم لأهميته إلا أنهم أول ما يضحون به معتقدين أن تكريس وقت أطول للتمرين سيمنحهم المزيد من القوة.

وأظهرت الدراسة التي شملت 11 لاعب كرة سلة أن سرعتهم زادت وازدادت دقة تسديداتهم بعد أن حصلوا على ساعات نوم إضافية.

375

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

باوه ر بكه ن باش ماوه يه ك دابران هاتمه وه ناو يانه وه به جه ند بابه تيكى به سود به لام به داخه وه هه ر ئاوريشى
لى نه دراوه ته وه....زوربه يان له سه ر خويندنى خومه (ده رون ناسى).
بابه تى واش هه يه به راستى شايه نى هيج شتيك نى يه به لام ده يه ها ده ست خوشى لى ده كريت
به هه ر حال ئيمه به رده وامين له سه ر به يامى خومان.

376

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

rebwar 21 نووسی:

هەمیشە پەیوەندیت بە دایک و باو ک وخانەوادەت بکە.

دةست خوش

زياتر خاله كان ده رونين...ئه مه به يوه ندى هه يه تقريبا به زانستى (سايكوئه نه لايسس)
طبعا دايك و باوكت(هما جنتك ونارك)
زور سوباس بو توش

377

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ان شاء الله برام

378

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

٤٠ هەنگاو به‌ره‌و ژيانيكى باشتر

١- کاتت تەرخان بکە لە ١٠ خولەک بۆ 3٠ خولەک بۆ رِۆیشتن بە خەندەوە .
٢- رۆژانە ١٠ خولەک بێ دەنگ دانیشە .
٣- رۆژانە ٧ کاتژمێر بۆ خەوتن دانێ.
٤- ژیانت بگوزەرێنە بەم سێیە ) هێز ،،هەست ،،،سۆز
٥- چەند یاریەکى خۆش بکە .
٦- کتێب بخوینەوە زیاتر لەو کتیبانەى کەساڵى ٢٠١١خویندوتەوە .
٧- کاتت تەرخان بکە بۆ خۆراکى دەروونى ( نوێژ . یادى خوا..نزا ...هتد
٨- هەندێ کاتت لەکەل تەمەنداران بەسەر بەرە ( ٧٠ سال)زیاتر وە خوار تەمەن ٦ سالان .
٩- زیاترلەکاتى بەئاگاییت خەون وخەیاڵت هەبێت .
١٠- زیاتر خواردەمەنى سروشتى بخۆ و دورکەرەوە لە خواردنى ناو قتوو. وا
١٢- هەوڵبدە رۆژانە 3 کەس دڵ خۆش بکەى .
١٣- کاتى زێرینت بە دەمە تەقێ لەدەست مەدە.
١٤- شتەکان بیر خۆت بەرەوە .بەرامبەرت بە هەڵەى رابردوو ئازار مەدە.
١٥- رێگەمەدە بیرو بۆچونى نابەجێ بەسةرتا زاڵ بێت.. هەموو هێزت بۆ کارى دروست تەرخان بکە .
١٦- بزانە کە ژیان قوتابخانەیە ..تۆش قوتابى .. کێشەکانیش بریتین لە دەستەواژەى بیرکارى و دەبیت حەل بکریت .
١٧- خواردنى بەیانیت وەک پاشا بیت ..هى نیوەرۆ وەک وەزیر.. .هى ئیوارە وەک فه قیر .
١٨- دەم بەخەندە و پیکە نین بە .
١٩- ژیان زۆر کورتە بە رق و کینە بەسەرى مەبە.
٢٠- هەموو شتەکان بە جدى وەر مەگرە بە عەقل بیربکەرەوە .
٢١- پیویست ناکا لە هەموو پێشبرکێ و گفتوگۆکان براوە بیت.. دان بەهەلە دا بنێ.
٢٢- رابردوو بە هەموو ناخۆشیەکانى لە یاد بکە .. تا داهاتوت خراپ نەکا .
٢٣- ژیانت بە ژیانى کەس بەراورد مەکە .وە هاوبەشى ژیانیشت بە کەس بەراورد مەکە.
٢٤- تاکە کەس کە بەر پرسیارە لە بە ختەوەریت خۆتى
٢٥- بەبێ جیاوازى لەهەموان ببورە .
٢٦- ئەوەى بەرامبەر تۆ دەوترى لەلایەن کەسانى تر ..پەیوەندییت پێوەنەبیت.
٢٧- گومانى باش بە خوا بەرە.
٢٨- ژیان هەرچۆنیک بیت ( باش .. خراپ ) دلنیابە هەر دەگۆریت .
٢٩- کارەکانت کاتى نەخۆشى گرنگیت پێ نادا . بەلکو هاوریکانت . دەتۆش گرنگیان پێ بدە .
٣٠- واز لە هەموو ئەوانە بێنە کە نە سود و جوانى وخۆشى تیا نیە .
٣١- حەسودى کات لەدەست دانە( تۆ هەموو پێداویستى خۆتت هەی)
٣٢- باشتر وا بەرێوەیە ..بێ گومان بە.
٣٣- هەستت هەرچۆنێ بێ _ بێ هێز مەبە ، بەلکو هەستە و ڕاپەرە .
٣٤- هەمیشە کارى ڕاست بکە .
٣٥- هەمیشە پەیوەندیت بە دایک و باو ک وخانەوادەت بکە.
٣٦- هەمیشە گەش بین و بەختەوەر بە .
٣٧- هەموو رۆژێ شتیکى جیاواز و باش ببەخش
٣٨- -سنورت بپارێزە
٣٩- هەمیشە جوانیەکان ببینە و داد پەروەر بە
٤٠ کە بەیانیان لە خەو هە ڵساى سوپاسى خوا بکە کە تۆ هێشتا لە ژیانداى