هه‌له‌یه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Ahmad Goran
bely
dest xosh
خواردنی شه‌ربه‌تی گیلاسی ترش كه‌مخه‌وی ناهێڵێت
رۆژانه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گێلاسی ترش، هاوكاریی كه‌مكردنه‌وه‌ی بێداری و كه‌مخه‌ویی مرۆڤ ده‌كات. زانایانی هه‌ریه‌ك له زانكۆكانی (به‌نسلڤانیا و رۆچسته‌ری ئه‌مریكا)، بۆیان ده‌ركه‌وتووه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گێلاسی ترش له به‌یانیان و ئێواران به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه هاوكاری ده‌كات له كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌ونخونی و بێداریی مرۆڤ، به واتایه‌كی دیكه ئه‌و خواردنه‌وه‌یه هاوكاری ده‌كات بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ زوو خه‌وی لێ بكه‌وێت. هاوكات (راسل رایته‌ر) پسپۆڕ له زانكۆی ته‌كساس جه‌ختی له‌وه كرد خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ربه‌ته به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ده‌توانێت سووڕی خه‌وی سروشتی رێك بخات و ئیتر مرۆڤ له‌جێگه‌دا ئه‌وه‌نده ئه‌مدیو و ئه‌ودیو نه‌كات تا خه‌وی لێ بكه‌وێت
شاره‌زووپۆست
باشه
ده‌ست خۆش
[color=blue]
100 خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به پێغه‌مبه‌ری خودا جیا له هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر
الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاة والسلام على رسوله الأمين (محمد) و على آله و أزواجه وأتباعه الطاهرين.....
* ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له دونیادا له پێغه‌مبه‌ر (موحه‌ممه‌د)ی گرتووه له‌به‌ر خودی (ذاتی) پێغه‌مبه‌ر:
1- خوا په‌یمانی له هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه بۆ موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
2- خاوه‌ن كتێبه‌كان زانیاری ته‌واویان هه‌یه له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
3- هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێغه‌مبه‌ر بووه، له‌كاتێكدا هێشتا ئاده‌م هه‌ر له قوڕدا بووه و به ته‌واوی دروست نه‌بووه و نه‌بووه‌ته ئاده‌میزادی ته‌واو.
4- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م موسڵمان بووه.
5- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)كۆتایی پێغه‌مبه‌رانه.
6- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له پێشتر و شایه‌ن تره بۆ پێغه‌مبه‌ران له میلله‌ته‌كانیان و ئوممه‌ته‌كانیان به‌رامبه‌ریان.
7- موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
8- له خودی ئیمانداران خۆیان شایه‌ن تر و له پێشتره بۆیان، وه‌خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) دایكی ئیماندارانن (ڕه‌زای خوایان لێ بێت).
9- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) منه‌ت و به‌خشش و نیعمه‌تی خودایه به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه.
10- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باشترینی دروستكراوه‌كانی خودایه و سه‌ركرده‌و گه‌وره‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌مه (علیه الصلاة والسلام).
11- گۆێڕایه‌ڵی و به‌یعه‌تدان به پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گوێڕایه‌ڵی و به‌یعه‌تدانه به خودا.
12- باوه‌ڕهێنان به پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) په‌یوه‌سته به باوه‌ڕهێنان به‌خوداوه.
13- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ییه بۆ هه‌موو جیهان.
14- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌مینداره بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی.
15- په‌یامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه و سه‌رتاسه‌رییه.
16- خوای گه‌وره كه‌فاله‌تی پاراستن و پارێزگاریكردنی پێغه‌مبه‌ری كردووه.
17- خوای گه‌وره كه‌فاله‌تی پاراستن وپارێزگاریكردنی دینه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری كردووه.
18- خودا سوێندی به ژیانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردووه.
19- خودا سوێندی بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردووه.
20- خودا به‌ناوی خۆی (موحه‌ممه‌د) بانگی نه‌كردووه.
21- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له پێش هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا باس كراوه.
22- بانگ كردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ناوی خۆیه‌وه قه‌ده‌غه كراوه.
23- به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌سه‌ر ده‌نگی پێغه‌مبه‌ردا قه‌ده‌غه‌یه و دروست نییه.
24- پێشكه‌شكردنی خێر و خێرات له پێش موناجات و قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا ( پاشان نه‌سخ كرایه‌وه).
25- خودا سوێندی به شاره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردووه.
26- خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری كردووه به نوور (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
27- خودا هه‌ندێك له شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری له ئاسمانه‌وه فه‌رزكردووه.
28- خودا خۆی له بری پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه.
29- به‌رده‌وامی سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
30- شه‌وڕه‌وی پێكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ـ الاسرا‌ء والمعراج ـ.
31- موعجیزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
32- خودا له هه‌موو تاوانه‌كانی له‌وه‌و پێش و له‌وه‌و دوای پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خۆش بووه.
33- هه‌ڵگرتنی پاڕانه‌وه‌ی وه‌ڵامدراوه (الدعا‌ء المستجاب) بۆ ڕۆژی دوایی.
34- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) قسه‌ی كورت و پوختی پێبه‌خشراوه.
35- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كلیلی خه‌زێنه‌كانی سه‌رزه‌وی پێدراوه.
36- موسڵمان بوونی هاوڕێ جنۆكه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
37-ترسی دوژمنان له پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له دووری مانگه ڕێیه‌كه‌وه
38- شایه‌تی و گه‌واهیدانی خودا و فریشته‌كان بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
39- پێشنوێژیكردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆ پێغه‌مبه‌ران له (بیت المقد‌س)دا.
40- سه‌رده‌مه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باشترین سه‌رده‌می نه‌وه‌كانی ئاده‌مه.
41- نێوانی ماڵه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) و میمبه‌ره‌كه‌ی باخێكه له باخه‌كانی به‌هه‌شت.
42- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌تكردنی مانگی پێدراوه.
43- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌دڵ شتی دوور ده‌بینێت (من ورا‌ء ظهره).
44- بینینی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له خه‌ودا ڕاسته.
45- نمایشكردن و پیشاندانی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كانیان بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
46- مۆری پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو شانی‌دا دانراوه.
47- ئاگایی بوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌رامبه‌ر به شته نادیار و ونه‌كان.
* ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له پێغه‌مبه‌ر (موحه‌ممه‌د)ی گرتووه له ڕۆژی دوایدا:
48- وه‌سفكردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به شاهید وگه‌واهیده‌ر.
49- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تكاو شه‌فاعه‌تی پێدراوه.
50- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ه‌كه‌م كه‌سه كه زیندوو ده‌كرێته‌وه.
51- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێش نوێژ و وتارخوێنی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانه.
52- هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له ژێر سایه‌ی ئاڵاكه‌ی پێغه‌مبه‌ردان (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
53- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه له ده‌رگای به‌هه‌شت ده‌دات.
54- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه كه ده‌چێته ناو به هه‌شته‌وه.
55- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه كه به‌سه‌ر پردی سیراتدا ده‌ڕوات.
56- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌سیله و فه‌زیله‌ی پێبه‌خشراوه. (الوسیلة: به‌رزترین شوێنی به‌هه‌شته)
57- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) (مقام المحمود)ی پپێبه‌خشراوه كه بریتییه له شه‌فاعه‌تی هه‌ره گه‌وره.
58- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)كه‌وسه‌ری پێبه‌خشراوه كه بریتییه له ڕوبارێكی به‌هه‌شت.
59- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) لیوا و ئاڵای سوپاسی پێبه‌خشراوه.
60- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)كورسییه‌كی هه‌یه له لای ڕاستی عه‌رشه‌وه.
61- شوێنكه‌وتووانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له شوێنكه‌وتووانی هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر زیاتره.
62- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گه‌وره و سه‌رداری هه‌مووانه له ڕۆژیی دوایدا.
63- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه كه شه‌فاعه‌ت ده‌كات و شه‌فاعه‌تیشی وه‌رده‌گیرێت له ڕۆژی دواییدا.
64- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) مژده به‌خشه به خه‌ڵكی له‌ڕۆژێكدا كه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له ترسی ئه‌و ڕۆژه دێنه لای ئه‌و و هانا بۆ ئه‌و ده‌به‌ن.
65- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌حی بۆ كراوه تا سوجده به‌رێت له ژێر عه‌رشدا كه به هیچ كه‌سێكی پێش و دوای ئه‌و ڕێگه نه‌دراوه.
66- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) میمبه‌ره‌كه‌ی له سه‌ر حه‌وزه‌كه‌یه‌تی.
* ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری ناوه له دونیادا:
67- ئوممه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كراوه به باشترین ئوممه‌ت و میلله‌ت.
68- خوای گه‌وره ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به موسوڵمانان ناودێر كردووه و تایبه‌تمه‌ندی كردوون به ئیسلام.
69- خودا دینی بۆ كامڵ كردوون و نیعمه‌تی خۆی ته‌واوكردووه به سه‌ریاندا.
70- نوێژ خوێندنی پێغه‌مبه‌ر عیسا (علیه الصلاة والسلام) له دوای ئیمامێكی موسوڵمانانه‌وه.
71- خوای گه‌وره باری قورس و گران و كۆت و به‌ندی له‌سه‌ر ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵگرتووه.
72- غه‌نیمه‌ت بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) حه‌ڵاڵ كراوه.
73- ڕیزه‌كانیان به ڕیزی مه‌لائیكه‌كان شوبهێنراوه.
74- ته‌یه‌مموم كردن و نوێژكردن له‌سه‌ر زه‌وی بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) دروست و ڕه‌وایه.
75- ڕۆژی هه‌ینی تایبه‌ت كراوه به ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
76- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تایبه‌تمه‌ند كراوه به سه‌عاتێك له ڕۆژی هه‌ینیدا، كه پاڕانه‌وه تێیدا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
77- شه‌وی قه‌در تایبه‌ت كراوه به ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
78- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) شاهید و گه‌واهیده‌ری خودان له سه‌ر زه‌وی.
79- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) نموونه و شێوه‌یان له كتێبه‌كانی پێشوودا هاتووه، (ذلك مثلهم في التوراة و مثلهم الانجيل).
80- به برسێتی له ناو ناچن و هیچ دو‌ژمنێك له غه‌یری خۆیان زاڵ ناكرێت به‌سه‌ریاندا تاوه‌كو له ڕیشه هه‌ڵیان بكێشێت.
81- نوێژی عیشا تایبه‌ت كراوه به ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
82- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باوه‌ڕ به هه‌موو پێغه‌مبه‌ران دێنن.
83- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پارێزراون له هه‌موو كه‌م وكوتییه‌ك كه له مافه‌كانی خودادا ئه‌نجام بدرێت.
84- به‌رده‌وام تاكو ڕۆژی دوایی كۆمه‌ڵێك له ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌سه‌ر حه‌قن و به سه‌ركه‌وتوویی ده‌مێننه‌وه.
* ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری ناوه له ڕۆژی دوایدا:
85- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) شاهێد و گه‌واهیده‌رن بۆ سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كانیان.
86- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م ئوممه‌تن كه پردی سیرات ده‌بڕن و به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕن.
87- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م ئوممه‌تن كه ده‌چنه به‌هه‌شت، چوونه به‌هه‌شت حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی، تاوه‌كو ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌چنه ناوی كه‌س بۆی نییه بچێت.
88- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تاكه ئوممه‌تن كه له ده‌رگای ڕاستی به‌هه‌شته‌وه ده‌چنه ژووره‌وه.
89- چه‌ندین میلله‌ت و ئوممه‌تی تر ده‌كرێنه . . . .
90- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌هۆی شوێنه‌واری ده‌ست نوێژه‌وه به ده‌ست و ده‌م و چاوی سپییه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه و دێن وده‌چن له به‌هه‌شتدا.
91- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) زۆرترین ئه‌هلی به‌هه‌شتن.
92- خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆی (موحه‌ممه‌د) - دروودی خوای له‌سه‌ر بێت - ڕازی ده‌كات لێیان.
93- زۆری پاداشت له به‌رانبه‌ر كاری كه‌م، ڕێزێكی تری خودایه بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
94- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌موویان ده‌چنه به‌هه‌شت ته‌نها ئه‌وانه‌یان نه‌بێت كه پشت هه‌ڵده‌كه‌ن، به‌هۆی سه‌رپێچی له فه‌رمانی خودا و پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ئیمامی بوخاری گێڕاویه‌تییه‌وه.
95- زۆری شه‌فاعه‌ت و تكاكردن له‌ناو ئوممه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ردا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
96- خوازیار بوونی كافران و ئومێد خواستنیان بۆ ئه‌وه‌ی كه موسوڵمان بوونایه.
97- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له دنیادا له دوای هه‌موو ئوممه‌تانه‌وه هاتوون و له دوا ڕۆژیشدا له پێش هه‌موو ئوممه‌تانه‌وه‌ن.
98- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌چێته به‌هه‌شت به‌بێ حیساب و لێپرسینه‌وه.
99- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) نیشانه‌یه‌كیان هه‌یه كه خودای خۆیانی پێده‌ناسنه‌وه ئه‌ویش پێ-یه ( الساق).
100- گه‌وره‌كانی ئه‌هلی به‌هه‌شت له‌ناو ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ردان (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
و صلى الله وسلّم على نبينا محمد و على آله و صحبه أجمعين
وه‌رگێرانی: دڵشاد موحه‌ممه‌د
سه‌رچاوه: كتاب (تذكير المسلمين بإتباع سيد المرسلين صلى الله عليه وسلَم) – عبدالله بن جارالله
[size=24][color=blue]ئایه به‌هه‌شتت بینیوه؟؟
یه‌كه‌م... كلیلی به‌هه‌شت
كلیلی به‌هه‌شت: (لا اله الا الله محمد رسول الله)ه، وه هه‌روه‌ها كاری چاكه، دانه‌كانی كلیله‌كه یه‌كه و به‌و دانانه ئیش ده‌كات وه یه‌كه‌مین كه‌س ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم)ه و دوای ئه‌وه‌ی شه‌فاعه‌ت بۆ ئیمانداران ده‌كات.
دووه‌م... ده‌رگاكانی
ده‌رگاكانی به‌هه‌شت (8) ده‌رگایه ، (وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا حَتَّى إِذَا جَاؤُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ ) (الزمر: 73).
پله و پایه‌كانی به‌هه‌شت و ژووره‌كانی ....
به‌رزترین پله‌ی به‌هه‌شت بریتیه له (الفردوس)، له‌ژێر عه‌رشی په‌روه‌ردگاره، وه هه‌رچوار ڕوباری به‌هه‌شت له‌وێوه دێنه‌ده‌ر و سه‌رچاوه ده‌گرن (ڕوباری شیر، ڕوباری مه‌ی، روباری هه‌نگوین و ڕوباری ئاو). وه به‌رزترین شوێن و مه‌قام (مه‌قامی وه‌سیله‌یه)، كه ئه‌مه مه‌قامی پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) كاتێك جابر (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ئه‌فه‌رموێ كه پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رموێ: (مَنْ قالَ حينَ يسمع النداء: اللهم ربّ هذه الدعوة التامة والصلاة القائمة آتي محمداً الوسيلة والفضيلة وأبعثْهُ مقاماً محموداً الذي وعدته. حلّتْ له شفاعتي يوم القيامة).
پاشان پله و شوێنی (أهل العليين) واته پله هه‌ره به‌رزه‌كان، كه ئه‌مه‌ش بریتیه له كۆشكێكی به‌رزی چه‌نده‌ها نهۆم و له دور و یاقوت و گه‌وهه‌ر دروست كراوه.. به ژێریا ڕوبار ڕێ ده‌كات و ئه‌هلی به‌هه‌شت چۆن ئه‌ستێره به ئاسمانه‌وه ئه‌بینن ئاوها ئه‌هلی علیین ئه‌بینن كه ئه‌دره‌وشێنه‌وه.. ئه‌م جێگایه تایبه‌ته به پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیده‌كان و ئه‌وانه‌ی كه سه‌بر و ئارام ئه‌گرن له‌سه‌ر به‌ڵا و كاره‌سات و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی له پێناوی خوا یه‌كتریان خۆش ده‌وێت.
له به‌هه‌شتدا كۆشكی وا هه‌یه له گه‌وهه‌ری شه‌فاف و ته‌نك دروست كراوه‌و ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی دیاره، ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه قسه و ڕوویان به‌ده‌م خه‌ڵكه‌وه خۆشه‌و له‌پێناوی خوا خواردن ئه‌به‌خشن و شه‌ونوێژ ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا خه‌ڵك نوستوون.
پاشان پله‌و پایه‌كانی تری به‌هه‌شت كه (100) سه‌د پله‌ن و نزمترینیان ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك موڵكی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پاشای سه‌ر زه‌وی هه‌بێت به‌ڵام هێشتا (10) ده ئه‌وه‌نده‌ی موڵكی ئه‌و پاشایه‌ش.
پیاوان له شێوه‌ی باوكمان ئاده‌م ئه‌بن له درێژی دا واته (60) باڵ، ته‌مه‌نیان له 33 ساڵیدایه و له جوانیشدا تاكو بڵێی جوانن وه‌كو یوسف وه دڵیان وه‌كو دڵی ئه‌یوبه و زمانیان وه‌كو زمانی پێغه‌به‌ره (صلی الله علیه وسلم).. ئه‌ی ئافره‌تان له به‌هه‌شت دا چۆنن؟؟ ئوم سه‌له‌مه (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ئه‌ڵیت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (أن فضل نسا ء الدنيا على الحور العين كفضل ظاهر الثوب على باطنه) واته فه‌زڵ و به‌ها و جوانی ئافره‌تانی دونیا به‌سه‌ر حوره‌كانی به‌هه‌شته‌وه وه‌كو به‌ها و جوانی ده‌ره‌وه‌ی پۆشاكن بۆ ناوه‌وه‌ی، واه‌ته زۆر له حوره‌كان جوانتر و شۆخترن. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر له وه‌سفی ئافره‌تان له به‌هه‌شت دا ده‌فه‌رموێت: (أن المؤمن لينظر الى مخ ساقها أى زوجته كما ينظر أحدكم ألى السلك من الفضة فى الياقوت كأنهن فى شفافية الجواهر على رؤوسهن التيجان و ثيابهن الحرير) واته ئافره‌ت له به‌هه
[size=24]
سه‌باره‌ت به‌ڕوداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو 15/16-7 ی هۆتێل سۆما له‌شاری سلێمانی كه‌تێیدا زیاتر له 50 كوژراو‌و برینداری لێكه‌وته‌وه، پارێزگاری سلێمانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه، وێڕای نیگه‌رانی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌ڕوداوه‌كه، چه‌ند ورده‌كارییه‌كی راگه‌یاند.
له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا راسته‌وخۆو به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یوه‌ندیدار، سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی و ئه‌مبوڵانسه‌كانی فریاكه‌وتن و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه‌و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنی برینداران، له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی (3) كاتژمێردا توانرا كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن، كه سه‌ره‌ڕای زیانه گیانییه‌كانی، زیانی مادی زۆریشی به‌ئوتێله‌كه‌و ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری گه‌یاند.
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه له‌پارێزگای سلێمانی نیگه‌رانین له‌ڕووداوێكی له‌مجۆره‌و دوای رووداوه‌كه له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز (د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م رووداوه‌و چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تریش پێكهێنرا بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی هه‌موو ئوتێل و ریستۆرانت و باڵه‌خانه‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بوونی مه‌رجه پێویسته‌كانی به‌رگری شارستانی و مه‌رجه‌كانی تری سه‌لامه‌تی تیایاندا.
به‌یاننامه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ش ئاماری ره‌گه‌زنامه‌ی كوژراوه‌كانی روداوه‌كه روونده‌كاته‌وه:
ئاماری ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌م جۆره‌یه:
عیراقییه‌كان: 9 هاووڵاتی دانیشتووی كه‌لار،3 هاووڵاتی دانیشتووی هه‌ولێر كه یه‌كێكیان ئافره‌تێكی دووگیان بووه‌و به‌منداڵه‌كه‌وه ده‌كاته 4 هاووڵاتی، 1 هاووڵاتی دانیشتووی به‌غدا
كۆ: 14 هاووڵاتی عیراقی.
بیانییه‌كان:
1 هاووڵاتی دانیشتووی به‌ریتانیا
1 هاووڵاتی دانیشتووی لوبنان
1 هاووڵاتی دانیشتووی فه‌نزوێللا
2 هاووڵاتی دانیشتووی سریلانكا
1 هاووڵاتی دانیشتووی كه‌مبۆدیا
2 هاووڵاتی دانیشتووی به‌نگلادیش
1 هاووڵاتی دانیشتووی كه‌نه‌دا
2 هاووڵاتی دانیشتووی ئوسترالیا
1 هاووڵاتی دانیشتووی ئیكوادۆر
1 هاووڵاتی دانیشتووی ئه‌فریقیای باشور
1 هاووڵاتی بێ ناسنامه
كۆ: 14 هاووڵاتی بیانی
سلێمانی[/size]
به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ کوشتنی( تۆنی بلێر)موسڵمانێک زیندانی ده‌کرێت
موسڵمانێکی له دایک بووی به‌ریتانیا که تۆمه‌تی به‌رپرسێتی ڕێکخراوی القاعیده له‌به‌ریتانیای دراوه‌ته پاڵ و داوای کردووه که تۆنی بلێرو گۆردن براونی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی به‌ریتانیا بکوژرێن ، هه‌ر له به‌ر ئه‌م هۆیه بوو ڕۆژی پێنج شه‌مه دادگا بڕیاری پێنج ساڵ زیندانی دا.
ئیسحاق که‌نمای به وه تۆمه‌ت باره که له پێگه‌یه‌کی جیهادیه‌کاند نوسیبووی که ده‌بێت هه‌ر دوو سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی به‌ریتانیا بکوژرێن به هێرشێکی خۆکوژی یان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ئه‌گه‌ر هاتو داواکاریه‌کانمان جێبه‌جێ نه‌کرا.
شایه‌نی باسکردنه ناوبراو له پێگه ئه‌لکترۆنیه‌کاندا به‌ناوی (عمر ڕه‌بیعی)وه خۆی نیشاندابوو وه هه‌روه‌ها سودی له کتێبخانه‌ی گشتی شاری بلاک بێرن وه‌ر گرتبوو بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی داواکاریه‌کانی .
دادگای شاری مانچسته‌ر گوێبیستی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه بوو که دژی ئیسحاق که‌نمای خرانه ڕوو به‌ڵام هیچ ده‌لیلێکیان نه‌بوو بۆ پشت راستکردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کان.
ناوبراو له یه‌کێک له به‌یاننامه‌کانیدا ماوه‌ی دوو مانگی دانابوو بۆگێڕانه‌وه‌ی هه‌مو سه‌ربازانی به‌ریتانیا که‌له عێراق وئه‌فغانستانن وه هه‌روه‌ها به‌ردانی هه‌مو سجنه موسڵمانه‌کانی ناو سجنی بێڵمارش ی به‌ریتانی ئه‌گینا ئه‌مان ده‌ست به‌کارده‌بن.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئیسلام
زۆر سوپاس
زۆر سوپاس
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
ههههههههه
ده‌ستت خۆش
زۆر سوپاس
زۆر سوپاس
بازرگانێكى ئیسپانى داوایه‌كى پێشكه‌ش كرد بۆ كڕینى ئه‌خته‌بوته به‌ناوبانگه‌كه، كه له یارییه‌كانى جامى جیهانى 2010، دا ناوبانگێكى زۆرى بۆخۆى په‌یدا كرد.
ئه‌و بازرگانه ئیسپانییه، بڕى 30 هه‌زار دۆلارى ته‌رخانكردووه بۆ كڕینى ئه‌خته‌بوته‌كه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى پێبكات له ڤیستیڤاڵێكى ساڵانى گیانداران له ئیسپانیا.
هاوكات، داواى ئه‌وه‌ش كراوه ئه‌گه‌ر فرۆشتنى ئه‌خته‌بوته‌كه ره‌تكرایه‌وه، به‌خواستن بهێندرێت بۆ ئیسپانیا تا كۆتایى ئه‌و ڤیستیڤاڵه.
ئه‌خته‌بوته‌كه، كه به "بول" ناسراوه، له یارییه‌كانى جامى جیهانى ئه‌مساڵدا، پێشبینى هه‌موو یارییه‌كانى به‌ڕاستى كردووه، هه‌روه‌ها پێشبینى یارى كۆتایى ئه‌و جامه‌شى كردووه كه له به‌رژه‌وه‌ندى ئیسپانیا كۆتایى دێت.
kurdsat
میر جه‌لاده‌ت كوڕى ئه‌مین عالى كوڕى به‌درخان پاشایه، 26ى نیسانى ساڵى 1897 له ئه‌سته‌مبوڵ له‌دایكبووه.
هه‌ر له پایته‌ختی ئه‌وسای ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و فێرگه‌ی به‌رزی (یاسا)ی ته‌واو كرد. پاش سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی كه‌مالیزم، ئه‌مین پاشا‌و سێ كوڕی ناچار بوون بچنه میسر‌و له‌وێ نیشته‌جێ ببن.
جه‌لاده‌ت‌و كامه‌ران-ی برای چوونـه ئه‌ڵمانیاو ئه‌و ماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌ی ئه‌وێی به‌فێرۆ نه‌داو خۆی فێری زمانی ئه‌ڵمانی كرد.
جه‌لاده‌ت خۆی گه‌یانده شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران‌و دوای شكستی شۆڕشه‌كه دیسانه‌وه توركیای جێهێشته‌وه.
رۆژی 25ی ئابی 1930 له سوریا باوكی كۆچیدوایی كرد.
جه‌لاده‌ت هه‌ر له‌وێ سه‌رقاڵی ده‌ركردنی رۆژنامه‌و گۆڤاری كوردی بوو.
له 15ی ئایاردا گۆڤاری (هاوار) ی ده‌ركرد كه تـا 5ی ته‌مموزی 1943 به‌رده‌وام بوو.
پێشتر گۆڤاری (رۆناهی)ی هه‌فتانه‌ی ده‌رده‌كرد، جه‌لاده‌ت به‌ته‌نیا ئه‌م گۆڤاره‌ی به‌رێوه‌ده‌برد به‌نووسین‌و پیت چنین‌و چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌شی.
به‌ناوی (نهێنی) نووسینه‌كانی بڵاوده‌كرده‌وه. له پێشه‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پیتی لاتینی-یان بۆ نووسینی كوردی به‌كار‌هێنا، زمانه‌كانی فـارسی، توركی، عه‌ره‌بی، یۆنانی، ئه‌ڵمانی، فه‌ره‌نسی، ئینگلیزی‌و رووسی زۆر به‌باشی زانیوه.
كتێبێكی له‌سه‌ر رێزمانی كوردی نووسیوه كه ته‌نیا به‌شێكی چاپكراوه‌و به‌شه‌كانی دیكه‌ی هێشتا هه‌ر ده‌ستنووسن. فه‌رهه‌نگێكی به‌كوردی‌و یه‌كێكی دیكه‌ی كوردی - فه‌ره‌نسی هه‌یه.
ژماره‌یه‌كی زۆری رووناكبیرانی كورد له ده‌وری جه‌لاده‌ت به‌درخان‌و گۆڤاره‌كانی كۆببوونه‌وه.
جه‌لاده‌ت ئه‌مین عالی به‌درخان رۆژی 15ی ته‌مموزی 1951 له شام كۆچیدوایی كرد.
kurdsat
zor swpas
zor swpas
ده‌ست خۆش هه‌ر ماندوو نه‌بی
دڵی تۆم ناوێ
عـــــه‌شقــی تــۆ ئــاگر بوو دڵ و گیان ســووتــانم
هه‌موو شه‌وێ به‌ته‌نیایی فرمیسکــی پــێ ئه‌رژاندم
ئیستاش بـۆچـی هــاتیه‌وه تــادڵـــی من بره‌نــجێنی
به‌بی ووه‌فــاییــت و دڵ ره‌قیت چــاوانـــم بگرێنــی
دڵـی تـــۆم نـــاوی ئیتر بـــــــرۆ وازم لـــێ بـێنــه
پێویستیـــم بــه‌تۆ نیــیــه واز لــــه دڵــی مــن بێنه
هه‌موو شتیک له بیر ده‌کــه‌م ناوت لـه دڵ ده‌رده‌که‌م
تۆ لــه دڵی من نه‌ماوی هـه‌رگیز بـاســی تۆ نــاکه‌م
عـــه‌شقی تـــۆ وه‌ک پــایـز گیانـی هـــه‌ل وه‌رانــدم
شــه‌وانــی تـــه‌نیایی مــــــن به‌جارێ لــێ شێواندم
تۆ هــــه‌رگیز عه‌شق فێر نابی نا به‌م ئازه‌ره نازانی
هه‌ر ده‌زانی په‌یمان بشکێنی دڵ جه‌فای بێ ویژدانی
ALAN
ئه‌گه‌ر ویستت من ببینیت جارێکی تر
پرسیار مه‌که له شوێن و جێم
سه‌فه‌ر بکه بۆ یانه‌ی دڤیدی
دڵنیابه که من له وێم************************************************** ********
له بیریشم که‌یت له یادت ناکه‌م
جێگه له دلما بۆ که‌س چۆڵ ناکه‌م
قه‌ت خۆشه‌ویستیت فه رامۆش ناکه‌م
هه‌تا مردنیش وه‌فات ون ناکه‌م.
************************************************** ********
له ئێستاوه به لین ئه‌ده‌م تا دوا هه‌ناسه‌ی مردنم
خۆشه‌ویستی و عه‌شق و سۆزت مه‌رگداینی له گه‌ردنم
دوا مردنیش ئه‌گه‌ر هاتی تۆبۆ سه‌ر دانی گۆره‌که‌م
ڕه‌نگه گوێت لێ بێ ئه‌لێم ده‌ک به‌خێر بێیت هه‌ناسه‌که‌م.************************************************** ********
ئه‌گه‌ر خه‌مت پیرم بکات
ئه‌گه‌ر ئیشقت زنجیرم بکات
ئه‌گه‌ر دلت له یادم بکات
هه‌ر ده‌لێم خۆشم داوێیت.
************************************************** ********
گیانه‌که‌م ئه‌ڵین ره‌شی شومه و
چاوه‌کانی تۆش ڕه‌شن
یان من دنیا به ره‌ش ئه‌بینم
یان شێت و شه‌یدای ڕه‌شم!!
************************************************** ********
له دودڵیت واز بێنه
جارێک وه‌فات بنووینه
دڵ هاواری بۆت هێنا
نه هاتیت به هاواری************************************************** ********
ئه‌زانم تۆش خۆشت ئه‌وێم
خۆ من دڵنیام
گه‌ر ئه‌و خه‌یاله‌ش نه‌بوایه
هه‌ر گیز نه ئه‌ژیام
************************************************** ********
دڵنیابه له بیرت ناکه‌م
د‌رکی ده‌ستی تۆ
به گولی هیچ که‌س ناده‌م!!************************************************** ********
نهێنی دلت لای چاوت باس مه‌که
چونکه فرمێسکی لێ ده‌بارێت و ئاشکرای ئه‌کا!!
************************************************** ********
مه‌گری بۆ ئه‌و که‌سه‌ی
که ده‌ته‌وێ له‌گه‌ڵی بژی
بگری بۆ ئه‌و که‌سه‌ی
که ناتوانێت بێ تۆ بژی
************************
A-K-C
ئـــاخ ...... خـــه‌م قـــه‌ت تــه‌واو نابێ
وا ده‌فــتــه‌ره‌که‌م بــێ نـاز کـــه‌وتووه چونکــه ده‌مـێـکه من باســـی نــــاکه‌م
هــــۆش و خـــه‌یــاڵــی مــنـی بـــردووه ده‌مـێـکه هــه‌ستم بۆ ئـه‌و باس ناکه‌م
پـــێ نوسه‌که‌که‌شم جارجار ده‌پــرسێ بۆ وات لــێ هاتوه بــۆ پــه‌ره‌ت ناوێ
خـــۆشم نـــازانم مــن چیــم لێـی ده‌وێ ده‌بێت چیــم بۆ بـکـات تا خۆشم بوێ
به‌س وا هـــه‌ست ده‌که‌م تــه‌نــهـــا هـۆکارێ دڵ و ده‌روونم له ئه‌شق شاد بێ
ئه‌و په‌ره ناسکانه‌ش وابه‌رگه ناگرێ که‌شعرێک بنوسم هه‌رهه‌موی زام بێ
ئـــاخ خـــه‌می ئه‌شقیش قـــه‌ت تــه‌واو نا‌بــــــێ به دڵی دڵدار ئه‌و ئاشق ده‌بێ
HEMN
zor swpas
zor swpas
زۆر سوپاس
ده‌ست خۆش زۆر خۆش بوو
زۆر سوپاس
ده‌ست خۆش
ده‌ستت خۆشبێت برام پێشنیارێکی زۆر جوانه خه ق وابوو ميزوو له ميشه به شيكى تايبه تى هه بوايه...
وه به ريزان ღ داریا ღ وو - Sirwan - وو سه‌هه‌ند كه ر بكريت توزيك بير‌ى ليبكه نه وه ميزوو جى حه قيكى به سه ر هه مه ره نكه وه يه
ميزوى كورد ده بيت هه موو كات به شيكى تايبه تى به خوى هه بيت جونكه ميزوى كورد من‌و ئيوه و سه دانى وه كو ئيوه ى به دونيا ناساند
بويه ئه بيت ميزوه كه مان له هه موو زيانمان به نرختر بيت جونكه كورد ميزويه كى زور له ميزينه ى هه يه و تا ئيستا شاراوه يه بويه بيم باشه
به شيكى تايبه9خ تى به خوى هه بيت ببيته سه كويه ك بو كوير كردنى دوزمنه كانمان به ميزوو به ره و بيشه وه بروين
ده ستخوشى بو نوسه رى بابه ت
ده ستخوشى بو ئه و سى به ريزه ناويانم له سه ره وه نوسيوههيوادارم دلكران نه بن ته نها بو بيشكه وتنه
zor swpas bo peyameket
زۆر سوپاس
ده‌سته‌كانت خۆش به‌راستی جوان بوون
ره‌مه‌زانی ئه‌مجاره‌ش واهات یاخوا به‌خێربێێت
انشالله به‌وپه‌ڕی ڕیز لێنانه‌وه پێشوازی ده‌كه‌ین .
ده‌ست خۆش
ده‌ست خۆش
ده‌ست خۆش
محمدي ماملي
زۆر سوپاس
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Ahmad Goran
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]