1

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

قەسیدەی کچە دڵ بازە درۆزنەکە

به‌ده‌ست نوسی هاورێی زۆرخۆشه‌ویستم

(رێباز کاوە)

کچێ وەک مەشخەڵێک ھەڵگیرساو
چی ھاتە پێشی سوتاندی خۆی نەبێ..!!
خۆی نەبێ..کە بڵێسەی ھێندەی گۆرێ
بڵند بوو و ئارامی خۆی نەسوتا..!!
کچێ...بوو بە ئاتەشخانە
ھەموو نیوەشەوەکانی من و دۆستی
ھەوا ساردەکانی سوتاند
کچێ...بە ئارامی ھاتە ژوورێ و ھەموو
گۆرانیە مردووەکانی زیندوو کردەوە,
ئەوێ رۆژێ وەک کەشتیەکی داماو
بەرەو کەناری ئارامی ئەرۆیشتم,ئەوێ رۆژێ
ھەرچی نەورەس ھەیە دوعام بۆ دەکردن
تا دەریا جێ نەھێڵن..
کچێ...وەک فەنەر دەوری دام و نوشتەیەکی
پێ ھەڵواسیم,لە زەمەنی پاشاوە من لەو
ساتەوە بە دوای خۆمدا دەگەرێم و ھیچ ساتێ
خۆم نەدۆزیەوە,ئیتر مێ من نابم..بۆ کوێ دێی
کە من سەرابم,من رۆحم بچووکە من شەو و
رۆژم یەک وەختە,ئیتر بۆ کوێ دێی ئاخر کە
ئێمە پیاسە دەکەین بەکۆمەڵین ئاخر..!!!
شەوێک کە ئارامی باڵی بەسەر شاردا کێشابوو
وەختێ کە ھەموو ئازارەکانی شەوی عاشق
سەریان دەرھێنابوو,شەوێ ک ھەموو دەرگاکانی
خەوتن داخرابوو,ھەرچی نھێنی مەشخەڵ بۆ
ھەڵگیرساندن ھەبوو بە گوێم کەوت,ھەرچی وتن
ھەبوو لێم کۆبۆوە,شیعرێ لە دایک بوو
ئازیزی ئازیزتر کرد..
کورێ ھەرچی خۆشی ھەیە لە چاوی کچێک
بەدی ئەکرد,کورێ لەو سەری ژیان نوقمی ئەو
دیوو سنوری موعتادبوون بوون
شەکەتم..
ماندووم..
بە ئازارم..
لەم عەشقە کە سوتاندی بۆ من گەرەک بوو
بۆ ئەویش ئازادی گەرەک بوو..
گوێم لە دەنگێکە منداڵە بە دەم ئازارەکانیەوە
ئەناڵێنێ,لە نێوان من و تۆدا نەمان بەدی دەکەم
جێت دەھێڵم,با کاتی بێ,ئیتر ئەرۆم ھەرچی
خەم ھەیە بۆتی ئەکەمە دیاری
لەوێ کە منت فرۆشت نەتزانی تەنیایت بۆ خۆت کڕی
جێت دەھێڵم,ئەچم بە دڵتاو جێت دەھێڵم
با ئەم عەشقە ببێتە رۆمانێکی ون
با ببێتە بەسەرھاتێکی سەیر
ئیتر چۆن ئەژی ئەی شەرمەزار
کە من و عەشقمت دا بە دەم درۆوە
ئیتر ناگەرێمەوە ئەو چەقۆ بە ژەھرەم ھەرگیز بیر ناچێ
کە بە ھەنسکەکانم تیژت دەکردەوە و تا دات لە پشتم
ھەموو شتێ بە ئێرە نوساوە..
ئێرە..مەنزڵگای خیانەتە
ئێرە..جێگەی فرۆشتنی دڵ و عەشقە
ئەی شەرمەزار..وریاک کردیەوە..مەم سوتێنە
مەمکە وڵاتی گرکان
وریام کردیەوە..باجی خیانەت مەرگە..
چۆن تێکت شکاندم ئاوا تێکت دەشکێنم
دواجار گوێ لە خۆکوشتنێکی عاشقێکی
درۆزن دەگرم و ون دەبم و دوور لە تۆ ئەبم
من وەک سەربەرزێکی ژیان لەوێ رۆژێ
ئۆقرە دەگرم,با چاویشم ئاشق بە ئەشک بێ
ئۆقرە دەگرم...
تێپەری ئەی شەرمەزار..
سەبرم گرتوە تۆ ھەر خەریکی خیانەتی
منیش خەریکی خۆ بەھێزکردنم
تا دواجا خیانەت دەتکوژێ..مەرگت بۆ دێنێ
ئەو جەنگەی تۆ ئەوەستێ و ئازار وەک باران
بۆت ئەبارێ
ئەی شەرمەزار.. مۆمێک و خەندەی گەنجێک و
شیعرێکی ھەرزەکارێکت تواندەوە..
دواجا ئاھەنگ لە گەڵ ئازارەکان ئەگێرم
ھەتا بۆت دەکرێ چەقۆ تیژکە
ھەتا بۆت دەکرێ چاو لە سەر دەرگا ھەڵمەگرە
چاوەرێکە وەک کابوسێک دێم و ئەو چەقۆ بە
ژەھرە خۆم لە دڵت دەدەم..ئەی عاشقە
درۆزنەکە وا ئەیڵێم و ئەیڵێمەوە
چاوەرێکە لە ھەر کوێ بێ ئەتدەم بە دەم
گریانەوە,تۆ بووی کچە دڵ بازە درۆزنەکە
دڵنیابە..ئەکەویتە تەنیای و ئازاری مەرگ و
گریانێکی بە کوڵ ئەکەوێتە ناختەوە..
ئەوسا وەک مەلەوانە درۆزنەکە ھەموومان
سەیرت دەکەین ..
تا ئەمری کەسمان نایەن بە دەنگتەوە..
کەسمان نایەن بە دەنگتەوە.

2

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سووپاس سه‌ركه‌وتوبیت هه‌ربژیت

3

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]زۆر سووپاسى هاورێ و هاوكارم كاكه‌ ئاسۆ گیان

كاكه‌ ئاسۆ تائه‌وه‌نده‌ى بتوانم وه‌ك ئه‌ركیكى سه‌رشانم ده‌بت هه‌رچى له‌توانام داهه‌یه‌ پیشكه‌شى ئه‌م یانه‌ جوانه‌ى كه‌م چوونكه‌ مالێكه‌ بۆپیكه‌وه‌ ژیان و گشت هاورییان وه‌ك خوشك و برام وان بۆیه‌ كه‌وایه‌ ئه‌مه‌ش مالى دووهه‌م مه‌

له‌گه‌ل ریزم بۆته‌واوى هاورییان هه‌ر سه‌ركه‌وتوبن [/size]

4

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاستان ئه‌كه‌م هاورییان

5

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]وێراى رێزوو سلاوبۆ به‌ریز مام عبدالواحدخه‌رابه‌یى  وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆشه‌هید سه‌فه‌رى باوك مو بنه‌ ماله‌كه‌ى ئێمه‌ و ته‌واوى شه‌هیدان . پێم باش بوو هۆنراوه‌كه‌ وه‌ك خۆى بلاو كه‌مه‌وه‌

بـروسكـه‌ى پـیرۆز بـایـى
هـاورێـى سـه‌فـه‌ر
پـه‌یـامـم بـگـه‌یـنـه‌ هـاورێـیـان
كـاكـى تـه‌تـه‌ر
سـلاو لـه‌شـه‌هـیـدانـى پـۆل قـامـیـش و
شـه‌هـیـدانـى سـێ كـانـیـان و
داسـتانـه‌كـه‌ى گـونـدى قـزلـه‌ر
لـه‌مـێژسـالـه‌ كـاروانـى مـه‌
والـه‌رێـوه‌
رێـگـاسـه‌خـت و دژواره‌
پـرلـه‌هـه‌ورازنـشـێـوه‌
پـرلـه‌جـانـه‌وه‌روئـه‌ژدیـهاو
دێـوه‌
هـه‌نـگاومـان پـێـشل نـاكـا
زریـان و بـه‌فـروكـرێـوه‌
حـه‌یـده‌رى و سـه‌عـدون و
شـه‌هـیدكـۆچـه‌ر
سـه‌رقـافـڵـه‌نـه‌
لـه‌رێـگادا گـه‌ربـرسـى بـوون
خـالـیدخـه‌بـاز
هـه‌گـبه‌ى نـانـى والـه‌كـنه‌
دكـتۆرعـادل بـریـن پـێـچو
چـاره‌سـه‌رى لـه‌جـانـتایـه‌
مـه‌فـره‌زه‌كـه‌ى خـدركـاكـێ و
مـام كـاوێـزوبـه‌كـر تـه‌لانـى
لـه‌دوایـه‌
تـۆفـیـق حـه‌ریـرى چـاوسـاغـێكى
چـاونـه‌ ترس وشـاره‌زایـه‌
جـیـڤاره‌یـه‌ك بـریـنداره‌
بـه‌ئـایـشه‌گـوڵ سـپـێردرایـه‌
هـاورێي رۆسـته‌م لـه‌ئـاوده‌لـۆك
عـادل شـه‌بـه‌ك والـه‌هـێلـه‌وه‌و سـیاوه‌
مـلازم ئـارام وهـاشـم كـادیـر
جـه‌ولـه‌ده‌كـه‌ن
لـه‌قـه‌راج وكـه‌نـدیـناوه‌
لـه‌نـامـه‌كـه‌ى هـاورێ سـه‌فـه‌ر
وانـوسـراوه‌
بـڵـێن بـه‌ودووكـه‌ڵـه‌پـیاوه‌
ئـه‌م ئـه‌زمـونـه‌دارى مـازو .و
قـه‌زوان نـیه‌
تـابـڵـێن سـروشـتـیه‌وخـۆى رواوه‌
چـۆن نـه‌ورۆز بـونـى نـیه‌
بـه‌بـێ كـاوه‌
بـه‌رێـزیـنـه‌
لـه‌روانـگـه‌ى دلـسۆزیـمـه‌
نـه‌ك بـه‌گـۆتـه‌ى سـواوه‌
رێـم پـێـبده‌ن
بـه‌دزێـوه‌تـان بـڵـێم دزێـوه‌ . و
بـه‌شـیاوتـان بـڵـێم شـیاوه‌
گـه‌نـده‌ڵـكـاران گـورگـى هـارن
والـه‌گـه‌لـتان بـه‌رداوه‌
بـڵـێن بـه‌ودووبـه‌رێـزه‌
بـۆمـه‌راقـیان سـه‌پـان شـرى
داسـوك كـولـى
داوه‌رلـه‌ دووى نـاوپـه‌رێـزه‌
ئـه‌وانـه‌ى خـانـه‌واده‌ى پـێـشـمه‌رگـه‌یـان
راپـێـچ ده‌كـرد بـه‌قـۆنـاغـه‌وسـه‌ره‌نـێـزه‌
بـه‌ده‌سـتى وان
ئـێـسـتاش تـه‌رمـى ئـازیـزانـمان
لـه‌ زێـراب وئـاوكـارێـزه‌
بـه‌رێـزیـنه‌
ئـێـسـتائـه‌وان جـێى خـه‌لات و
مـزگـێـنـیـنه‌
ئـێـسـتائـه‌وان لـه‌بـنه‌ بـانن
خـاوه‌ن مـووچـه‌ودیـوه‌خـانن
بـڵـێن بـه‌جـه‌نـابـى پـارێـزگـار
چـاوبـخـشـێـنن بـه‌رابـردوو . و
رۆژگـارى تـاڵ
گـیـانـى خـۆمـان بـه‌خـشى تـانـیـشـتـیمان
بـبـێ رزگـار
كـه‌چـى ئـێـسـتا
نـاوى خـولـى تـۆپـى پـێـتـان
بـه‌خـشـى بـه‌مـه‌فـره‌زه‌ و
بـه‌مـوسـته‌شـار
پـاوانـتان كـرد دارودیـوار
بـۆئـێـمه‌ ره‌وانـابـه‌ن نـاوى
گـۆره‌پـانـێك چـوارریـانـێـك
پـاركـێـكى شـار
بـاپـێوبـڵـێم بـه‌رێـزیـنه‌
ئـێـسـتاش ئـێـمـه‌هـه‌ڵـۆى شـاخـین
لـه‌دارى ئـێوه‌یـاخـین
پـێـشـمه‌رگـه‌ى سـۆران و
بـادیـنـان ومـهابـات وشـڕنـاخـین
لـه‌گـه‌نـده‌ڵـى تـێـنه‌گـلاویـن
پـێـخواس وبـێـجه‌مـانى وكـلآویـن
زۆر ئـاسـوده‌تـریـن لـه‌ئـێوه‌
روحـمـان هـۆگـره‌بـه‌وكـێوه‌
رێـگه‌بـده‌ن مـژوونـوسـێ
بـه‌ویـژدانـه‌وه‌بـنوسـێ
بـڵـێ ئـه‌وانـه‌بـوون
گـیـانـى خـۆیـان كـرده‌ خـه‌لآت
كـه‌م ژیـان تـابـژى ولآت



[/size][/center]

6

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

دەبێ شاعیران بۆچی هەژار بن     هەردەم دڵتەنگ و وەڕز و غەمبار بن!!!

ئەمە پرسیارێكە و حەزدەكەم شاعیران و نوسەران یەكە یەكە بە گوێرەی بیر و راو بۆچوونی خۆیان وەڵامی بدەنەوە،، هۆی چیە كە زۆربەی شاعیران هەتا دەمرن هەر هەژار و نەدارو غەمبار و دڵ پڕ كەسەرن. زۆر بەكەمی خەندە و پێكەنین ئاشنای دەم و روویان دەبێت. نازانم بۆچی جیهانی شاعیران هەر خەزانە و چوار وەرزی ساڵ لە ناخیاندا گەڵاڕێزانە!!!

(حاجی قادر)ی شاعیری شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر لە تاراوگە و غوربەت و دوورە وڵات بێ منداڵ و كەسوكار بە هەژاری و كۆڵێك خەم و كەسەر سەری نایەوە،كە دڵی كوورەی پڕ جۆشی ئاخ و ئۆف و هەڵكێشانی هەناسەی سارد بوو.كە دەڵێ:



ئاگر لە خۆم ئاڵێنم وەك چنارۆك

لە چاوم گریە دەربێ وەك حەمامۆك

ئەوەتا (ئەحمەدی ناڵبەند) لە تەمەنی (70)حەفتا ساڵیدا خۆی كوشت و هەتا ئەوكاتە هەربرسی و موحتاج بوو، هەتا مرد ئۆخەی نەكرد و نانی بە دۆی رانەدەگەیشت.

خۆ (قانع)بە درێژایی ژیانی تێری نەخوارد و هەر ئاخر شەڕ و چەوساوە و رووت و بێپارە بوو، كە مرد تەنها چوار دەرهەمی لە باخەڵ بوو هەموو ژیانی بە كرێكاری و وردەواڵە فرۆشی و ئاشەوانی بردەسەر،كە خۆی لێرەدا دەڵێ:



لە تۆزی ئاشەدا غەرقم لە تەوقی سەر هەتا ئەژنۆم

بەڵام چەند خۆشە ئەو تۆزە كە هەر خۆم ئامێرم بۆ خۆم



(دڵدار) شاعیری جوانەمەرگ راستە پارێزەر بوو بەڵام هەموو ژیانی بە برسیەتی و كەم دەرامەتی بەڕێكرد، ئاخ و ئۆف هەردەم یاوەری بوون،هەتا مردنەكەشی بە خەم و خەفەت بوو، زۆر بە بێكەسی سەری نایەوە ئەوەتا لە وەڵامی نامەكەی بۆ (دلزار)ی شاعیر دەڵێ:

زرینگ و هۆڕی دەرهەم و پارە

لای من خەیاڵی خەونی بەهارە.



وە شاعیری پیر و كەنەفتی جەرگ سوتاو(ئەحمەد شێواو) كە بەر لە مردنی شەش كەسی خێزانەكەی بە كارەساتێكی جەرگبڕ تیاچوون و ئیتر خۆی بە دەمی پڕ لە گریان و چاوی بە فرمێسك و باغەڵی بەتاڵ و دڵی پڕ لە سفت و سۆ سەری نایەوە، دەربارەی شاری كۆیە دەڵێ:

من شاری كۆیەم بۆیە خۆشدەوێ

پیاوی مەردی زۆر لێهەڵدەكەوێ



(هێمن)و(هەژار) هەردوو شاعیری ناوداری گەلەكەمان كە زۆربەی ژیانیان لە دوورەوڵاتی و غوربەت و ئاوارەیی بەڕێكرد، كورد گوتەنی بە زگێك تێر و بە دەیان برسی هەناسەیان هەر دوكەڵ و بۆنسۆ بوو لە حەسرەت وەتەن و زێدی خۆیان، (هێمن)دەڵێ:

وا رووپەڕێكی تر دڕا لە رۆژئەژمێری تەمەنم

ئاخ دیسان شەو داهاتەوە من هەر وا دوورە وەتەنم.



دەربارەی خۆشەویستی شاری كۆیەش دەڵێ:

چلۆن بۆ سورمە ناشێ خاكی شارێك

كە حاجی پێی لەسەر دانابێ جارێك.

وە یا(هەژار) بە راستی نەدار و بێكار و هەژار هەرخۆی بوو، كە مردنی بە ئاوات دەخواست لەدەست كولەمەرگی ژیان،هەر هاوارهاواری بوو لە دەست چەوسانەوە و نەحەساوە و بێزاری و دەردەسەری، كە دەڵێ:

چەرخی چەپ گەردوون گەڕان كوشتمی

نەزان پەرستی بۆ نان كوشتمی

هەر چەوسانەوەی بێ حەسانەوە

ئەی مرن لە كوێی ژیان كوشتمی.



جارێ(دلزار)شاعیری چەوساوە و هەژاران، شاعیری پاڵە و رەنجدەران بە درێژی ژیانی نەیتوانی ماوەیەك لەگەڵ ماڵ و منداڵی خۆی بە دڵنیایی بژی و شەو بە بێ ترس و بێ دڵەڕاوكێ سەركاتە سەر سەرین، هەموو ژیانی بریتی بوو لە خۆشاردنەوە و حەشارگە و شاخ و خەبات و دووری و زیندانی و ئەشكەنجە و نەبوونی و .....هتد، كە دەڵێ:

ئەی دڵەبای بەحر و بەڕ ئەشكم وشك ناكاتەوە

باخی رەنگینی فەلەستین دڵگەشیم ناداتەوە

كێوەكەی قودسی موقەدەس مەینەتیم ناباتەوە

حەسرەتی دووری وەتەن خوێنی جگەر دەخواتەوە

ناعیلاجم غەم دەخۆم كەس خەم لە بۆ خۆی ناكڕێ.



گەر بێینە سەر باسی(عاصی) ی شاعیر ئەوە هەروەتر مرۆڤێكی تەمەندار و بێ سەروەت و سامان و بێ موچە و هیچ جۆرە دەرامەتێك، تەنها موچەی بە موچەی خانەنشینی كوڕە تاقانە كۆچكردووەكەی دەژیا كە كاتی خۆی مەلا بوو ئینجا كرێچی و سەر پەرشتی خێزانێكی گەورەی ئەم كوڕەی دەكرد لە گەڵ ئەوان دەژیا و بە كولەمەرگی ژیانیان دەگوزەراند، لە دێرە شیعرێكدا باسی خۆی دەكات و دەڵێ:

دەربەدەر بووم من لە دنیا من كەوتمە ناو شیعە و عەجەم

بێ حەواس و فیكر و هۆشم دڵ مەلول و پڕ لە غەم.



ئەدی(سامی عەوداڵ) كە چۆن رۆژگار بە درێژایی ژیانی دەستی لە قوڕگی گیر كردبوو نەیدەزانی خۆشی و ئاسودەیی و شادی و بەختەوەری و كامەرانی لە كوێوە دێن مانایان چیە، نەیدەزانی هەبوون و تێربوون و خۆشگوزەرانی و پێكەنین چۆنن.وە یا لە كوێوە دێن، سەیركە لێرەدا (سامی) دەڵێ چی:

من فەقیر و دڵ حەزینم بۆ هەژاریم خەم دەخۆم

ڕووت و برسی و دەردەدارم ساڵی جارێ خۆم دەشۆم.



لە دوایی دا دەڵێ :

ڕۆژ و شەو دەرد و فیراق و دەست لەسەر دەستی بەتاڵ

خۆ ئەرز زۆر و فەراحە من لە كۆیە بۆ نەڕۆم.



هەروەها (خالد دلێر) هەموو ژیانی بە موچەیەكی كەم بەڕێكرد، تا دوو ساڵ پێش مردنی هەر كرێ نشین بوو بێ ئۆتۆمبیل و بێ موڵك و زەوی وزار، بێ پلە وپایە و پۆست و بێ پارە و هەژار، ماندوو و دڵسۆز و ژیر و خەباتكار، پاڵپشتی چینی رەنجدەر و جوتیار .

خۆ (فائق بێكەس) ئەو شاعیرە مەزن و ناودارە، ئەو مرۆڤە بلیمەت و هۆشیارە كە خاوەنی دەیان شیعری جوان و بەپێزە، پیاوی سەردەمی خۆی و هەنوكەیە، ئەو شاعیرەی كە لە رووی ئەدەبەوە جێ ی شانازی گەلەكەمانە،كەچی وا بە هەناسە ساردی ژیا، مەگەر هەر خۆی بزانێ كە چەند بێمراد و بێناز بوو، جارێكیان لەگەڵ هاوڕێیەكی خۆی دەچن بۆ لای مەی فرۆشێك هەر دوو موفلیس و بێپارە،(بێكەس) دێتە قسە و دەڵێ:

دوو ئەفەندی رێكوپێك

نیمانە پارەی یەك پێك

واتە بەقەرز بماندەیە تا پارەمان دەبێت، ئیتر نازانم باسی كام شاعیر بكەم كە زووخاوی ژیانی نەچەشتبێ، فرمێسكی گەرم و سوێری نەڕشتبێ،كە خەم و پەژارە ئۆخەی دڵی نەكوشتبێ، من پڕ بە دڵ و قەناعەتەوە دەڵێم شاعیر مرۆڤێكی جیایە لە چاو خەڵكی ئاسایی، شاعیر كەسێكی هەستیارە، زۆر دڵسۆز و هۆشیارە، خەم لەبەر و بێدارە، بۆیە دەبوو حكومەتی هەرێم بە وردی حسابی بۆ شاعیر و نوسەرە رەسەنەكان و خامە بەپێزەكان بكردایە، ئاوڕێكی لە باری ژیان و گوزەانیان دابایەوە.ماوەیەك باش بوو مانگانە رێزلێنانێك هەبوو بە بڕە پارەیەك بۆ خەڵكی شیاو لە شاعیر و هونەرمەند و بەهرەداران،خۆشە مرۆڤ بە زیندویی رێزی لێبگیرێ و بزانێ كە سەنگی خۆی هەیە لەناو كۆمەلأ، چونكە دوای مردن چی بۆ بكرێ بە كەڵك نایە و بە هیچ ناچێت.كەچی ئەم هاوكاری رێزلێنانەش بەداخەوە هەر ماوەیەك بوو ئەویش بڕا، ئیتر شاعیران لەمەش بێئومێد و هیوابڕاو بوون، واتا من گلەیی چی بكەم لە دەسەڵاتەكانی پێشوو كە شاعیران بەم شێوەیە پەرێشان بوون، كەچی خۆ ئەمڕۆ حكومەتی خۆمانە و شاعیرانیش بەهەمان شێوەن!!!

سه‌رچاوه‌ :رێگار كوردستان

Hussien_Kurdo نووسی:

ده‌ست خۆش به‌راستی ئه‌م جۆره‌ی تۆ باست کردووه‌ که‌م بۆته‌وه‌

ده‌ست خۆش ئامین

222222

10

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌ست خۆش

11

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاسی گشت لایه‌ك ئه‌كه‌م

12

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=18]خـۆشـه‌ویستـه‌كـه‌م خـیانـه‌تـی ڵـێم كـرد

هه‌رله‌ورۆژه‌وه‌ی كه‌ بۆماوه‌یه‌ك لێك دووركه‌وتوینه‌وه‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست جارێكی تربگه‌رێمه‌وه‌ باوه‌شی ئه‌وكه‌سه‌ی هیواو ئاواتم بوو له‌ژیان .. له‌وكاته‌وه‌ی لێك دوركه‌وتوینه‌وه‌ ڵێم ونبوو له‌دوای گه‌رانه‌وه‌م زۆرگه‌رام به‌شووێنی بۆئه‌وه‌ی بیبی نمه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی په‌یمانی خۆشه‌ویستی بۆدووپات كه‌مه‌وه‌ پێی بڵیم زۆرله‌جاران زیاتر خۆشم ئه‌وێی هاتووم بڵێم هه‌موو هیواو ئاواتم هه‌رتۆبوویت له‌ژیان له‌وماوه‌یه‌ ڵێت دووربووم ژیانم زۆرناخۆش بوو ئه‌ورۆژانه‌ی كه‌ڵێت دووربوو یه‌كێك بوون له‌ناخۆشترین رۆژه‌كانی ته‌مه‌نمه‌ هاتووم په‌یمانت پێبده‌م كه‌جارێكی ترلێت دوورنابم ...
به‌لام  بیوه‌فابوو نه‌ی‌توانی بوو خۆراگربیت بۆئه‌وخۆشه‌ویستیمان توانی بووی خۆشه‌ویستی من بخا‌ته‌لاوه‌ كه‌سێكی تر بكا‌ت به‌خۆشه‌ویستی منیش بێ ئاگا له‌خیانه‌تی ئه‌و من هه‌موو كاتێك له‌دوای هه‌والی دابووم بۆئه‌وه‌ی بی دۆزمه‌وه‌ پێی بڵێم خۆشم ئه‌وێی هه‌موو ئاواتم له‌ژیان به‌س تۆی ...
به‌یانیه‌ك كه‌له‌خه‌و هه‌لسام بریام دابچم بۆئه‌و شوێنه‌ی كه‌جێژوانمان بوو گوتم به‌لكو بیته‌وه‌ بۆجیژوان ئه‌ویش وه‌ك من سه‌رێبده‌ له‌شوینی یادگاریه‌كان  كه‌رۆژانی شه‌ممه‌ له‌وی یه‌كترمان ئه‌بینی دلم پێی خۆش بووسه‌ردانێكی ئه‌م شوینه‌بكه‌م   چونكه‌ سالانێك شوێنی من وئه‌وبوو چه‌نده‌هایادگاریمان لیی هه‌یه‌ دوای خۆئاماده‌كردن له‌ماڵ چوومه‌ده‌ر رۆشتم بۆئه‌وپاركه‌ی كه‌یادگاریم لێ تۆماركردو له‌وكاته‌وه‌ی نزیكی‌ پاركه‌كه‌ كه‌وتمه‌وه‌ دله‌ خوورپه‌دای گرتم وه‌ك ئه‌وه‌ وابێ شتێكم به‌سه‌هاتوه‌ خۆم به‌ خۆم وت ده‌بێت ئارام بگرم كه‌چوومه‌‌ ژووره‌وه‌ له‌پارك دوای سلاو كردن له‌ پۆلیسه‌كان وتیان فه‌رموو منیش یه‌ك سه‌ر رۆشتم بۆئه‌وشوینه‌ی یادگاریم هه‌یه‌ لێی كه‌نزیك بوومه‌وه‌ له‌وشوینه‌كه‌ شتێكم بینی كه‌ هیچ كاتێك باوه‌رم نه‌ئه‌كرد ئه‌وشته‌رووبدات ئه‌وبتوانی خیانه‌تێكی ئاواگه‌وره‌ به‌ران به‌ربه‌من بكات ...
كه‌ بینیم وه‌ستاوه‌ له‌گه‌ڵ كورێكی تروو گفتوو گۆ ئه‌كه‌ن گوومانم پیداكرد له‌چاوم وتم ره‌نگه‌ خه‌وبێت كه‌میك وه‌ستام سه‌یری خۆم كرد ئه‌وشته‌ی ئه‌ی بینم خه‌وه‌ یاراستی دوای یه‌كه‌مێك بیركردنه‌وه‌ بۆم ده‌ركه‌وت راستیه‌ دوای وه‌ستانێكی پینچ خووله‌ك سه‌یرم ئه‌كرد  بی ئاگابوو له‌دڵی من  كه‌سه‌ری به‌لای من سووران منی بینی چه‌نده‌ دڵ به‌ غه‌مه‌وه‌ وه‌ستاوم سه‌یری ئه‌كه‌م  ئه‌ویش سه‌یری كردم ره‌نگی زه‌رد بوو دواترسه‌ری هیناخواره‌وه‌  ‌ كه‌منی بینی منیش له‌شوینی خۆم دڵم ئاگری گرتوه‌و خه‌ریكه‌ گیانم ده‌رئه‌ چێت ئه‌و بی وه‌فایه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وابوو كه‌ هه‌رنه‌م ناسی ناوی نه‌بیستبم  له‌گفتوو گۆكه‌ی به‌ردوام بوو .. له‌وكاته‌وه‌ هیچ توانای وه‌ستانم نه‌ماسه‌یری كه‌م سه‌رم هیناخواره‌وه‌ وچه‌ند هه‌نگاوێك رۆشتم جێی بێڵم به‌لام خۆم به‌خۆم وت ( لاوه‌ ) ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ ماوه‌ی چه‌نده‌ به‌دوای ئه‌گه‌ریییت ئه‌وه‌ته‌ئیستا خیانه‌تی لیت كردوه‌ بریارم دابگه‌رێمه‌وه‌ بۆلای پێی بڵێم بۆوات كرد بێ وه‌فا كه‌گه‌رامه‌وه‌ لێی نزیك بوومه‌وه‌ نه‌م توانی هیچ شتیك به‌و بڵێم چونكه‌ زۆرم خۆش ئه‌ویست دوای ئه‌و خیانه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ هێشتانه‌م نه‌ویست  شتێكی پێبڵێم  لـه‌به‌رچاوی ئه‌وكوره‌ وتم بانه‌بێته‌ شه‌رمه‌زاری بۆئه‌وو  ..
سه‌یریكی كوره‌كه‌م كردو پێم وت بۆواسه‌یرم ئه‌كه‌ییت ئه‌م ویست تۆله‌ی ئه‌ویش له‌و كوره‌ بسێنمه‌وه‌ دوای  ده‌مه‌ قالیه‌ك بووبه‌شه‌ رمان قو‌تابه‌كانی هاتبون بۆخویندنی وانه‌كانبان  كه‌وته‌نێوانمان لێكیان دوورخستی نه‌وه‌ ئه‌و بی وه‌فایه‌ له‌به‌رچاوی من باوه‌شی نابه‌كووره‌‌وتی بابرۆین كه‌ئه‌وشته‌م بینی كه‌باوه‌شی به‌وكوره‌نا   من وه‌ك شێتێكم لێهات چاوه‌كان سوورهه‌ڵگه‌ران رانه‌ئه‌وه‌ستام ئه‌م ویست تۆله‌ی خۆمی لێ بسێنه‌مه‌وه‌ به‌لام ئه‌وقوتابیانه‌ی له‌ویوه‌بوون  به‌ردوام پێیان ئه‌وتم ئارام بگره‌ منیش خۆم پێ نه‌وه‌ستا نه‌م توانی چیتر ئارام بگرم فرمێسك له‌چاوه‌كانم هاته‌ خواروو سه‌رم داخست  دوای كه‌مێك پۆلیس هاتن ده‌ست گیریان كردم منیان برد بۆلای ئه‌فسه‌ره‌كه‌یان كه‌گوایه‌ من شه‌رم به‌ خه‌ڵك فرۆشتوه‌  كه‌تئ ئه‌فسه‌ره‌كه‌یا لیی پرسیم وتی بۆوائه‌كه‌یت بۆخه‌لك بیزارئه‌كه‌یت ‌من یش سه‌رم به‌رزكرده‌وه فرمیسك له‌چاوم ناوه‌ستێ وتم هیچ كاتیك نه‌م ویستوه‌ ببمه‌ مایه‌ی بیزاری بۆخه‌ڵك   پێم وت ئه‌وكه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وكوره‌بوو خۆشه‌ویسته‌مه‌ خیانه‌تی لیم كردوه‌ كه‌چاوی منی بینی فرمیسك به‌ردوام ئه‌هاته‌خوار وتی ئارام بگره‌ نابێ وابكه‌یت ئه‌بێت خۆراگربیت من به‌گریانه‌وه‌ پێم وت خۆراگری له‌چی له‌وخیانه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ئه‌وه‌ی باوه‌رم نه‌ئه‌كرد ئه‌وه‌بوو ئه‌و كچه‌ له‌گه‌ڵ من دابیكات پیی وتم برۆ به‌لام ئاگاداری خۆت به‌ كه‌رۆشتم پۆلیسه‌كان سه‌یریان ئه‌كردم كه‌چۆن ئه‌گریم به‌ردوام فرمیسك له‌ چاوانم ئه‌هاته‌ خواروو ئه‌رۆشتم كه‌نزیكی ده‌رگه‌ بوومه‌وه‌ ئه‌وم بینی وا بۆلام دێت وتم ره‌نگه‌شتیكی بیرچووبی  كه‌لێك نزیك بوینه‌وه‌ پێی وتم ( لاوه‌ گیان ) وه‌ره‌ بابرۆین بۆشوینێك كه‌ هه‌ندیك قسه‌بكه‌ین من  پێم وت ئه‌ی ئه‌وكووره‌ بیده‌نگ بوو ئه‌و سازانیم بۆلای من هاتۆته‌وه‌ منیش دواكه‌م قبوڵ كرد كه‌زۆرم خۆش ئه‌ویست   رۆشتین بۆشوێنێكی چۆل هه‌ندێك قسه‌بكه‌ین ده‌رباره‌ ی ئه‌و دووریه‌ی نێوانمان وئه‌و خایه‌نه‌گه‌وره‌ یه‌ی لێمی كردوه‌ دوا ئه‌وه‌ی دانیشتوین له‌ شوینیك ماوه‌ ده‌خوله‌كێك هه‌ردووكمان بێده‌نگ دانیشتبوین دواتر من ئه‌و بێده‌نگیه‌م شكاندوو پیم وت بۆوات كرد بۆخیانه‌تت لێم كرد خۆتۆ ئه‌ت زانی من په‌یمانم پێتدا كه‌بگه‌رێمه‌وه‌ بۆلات پێم وت چۆن توانیت خیانه‌تم لی بكه‌یت له‌هه‌مان شوینی من تۆ یادگاریمان لیی هه‌یه‌ یادگاری له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر تۆماربكه‌یت چۆن بیرت نه‌ئه‌كرده‌وه‌ كه‌ڵه‌گه‌ڵ ( لاوه‌ ) له‌وشوێنه‌ چه‌ندین جار یه‌كترمان له باوه‌ش گرتوه‌چۆن توانیت كه‌سیكی تربهێنیت بۆهه‌مان شوێن بێوه‌فا  بۆئه‌و هه‌موو یاد گاریه‌ به‌ماوه‌یه‌كه‌ی ئاوا كورت له‌بیرت چوو سه‌یری زه‌ویم ئه‌كرد به‌ردوام بووم ڵه‌ قسه‌ كردن كه‌ قسه‌كانم ته‌واوبووم سه‌رم به‌رزكرده‌وه‌ سه‌یرێكیم كرد فرمیسك له‌چاوه‌كانی دینه‌خواروو روومه‌تی ته‌ركردوه‌ خۆم پینه‌وستا ده‌ستم كرده‌ ملی دواتر فرمیسكه‌كانیم سریی پیم وت ئارام بگره‌ بۆده‌گریت .. هاته‌قسه‌كردنو به‌ده‌نگێكی له‌رزۆك وتی ( لاوه‌ )نازانی من ئه‌وماوه‌یه‌ له‌تۆ دووربووم ژیانم چه‌نده‌ ناخۆش بوو هه‌موو كاتیك بۆدووریت ئه‌گریام  خۆشه‌ویستیه‌كه‌ت له دڵم ده‌رنه‌ئه‌چوو گه‌روام نه‌كرد بوایه‌ شیت ئه‌بووم بۆیه‌وام كرد بروام نه‌بوو  تۆجاریكی تر بگه‌رییته‌وه‌ بۆلام  به‌لام ئیستاش په‌شیمانم  ئه‌وه‌ی نه‌ئه‌بوایه‌ بیكه‌م به‌ران به‌ربه‌تۆ كردم تاوان بارم چیم لی ئه‌كه‌ی لیمی بكه‌..من گوێم دابوو بۆقسه‌كانی كاتێك ته‌وابوو  به‌هه‌ردوو ده‌سته‌كانم په‌رچه‌میم لادا ماچیكم كرد له‌نیو چاوه‌انی پێم وت چۆن ناگه‌رێمه‌وه‌بۆلات گیانه‌فرمێسكه‌كانی تۆ گه‌وره‌ له‌روحی من گه‌وره‌تره‌تره‌ له‌و شتانه‌ی كه‌روویان داوه‌ پێم وت  هه‌موو كه‌سێك هه‌له‌ ئه‌كات تۆش كه‌هه‌له‌یه‌كت كردوه‌ په‌شیمانی بۆمن ده‌ئه‌بریت به‌فرمێسكه‌كانی ئه‌وچاوه‌جوانانه‌ت هه‌ر‌بۆئه‌وه‌م بوو واز له‌گریان بهینیت چونكه‌ من هیچ كاتێك نه‌م ده‌ویست فرمیسك به‌چاوه‌كانی ببینم زۆرم خۆش ئه‌ویست  كه‌ناتونم خۆراگربم بی بینم بگریت  وتم ته‌واو مه‌گری ئه‌وه‌ی روویدا شتیك بوو  رۆی دوای ئه‌وه‌ی له‌قسه‌‌كردن ته‌واو بووین باوه‌شمانا به‌یه‌كه‌وه‌ واتر په‌یمان پییدا ئه‌وانه‌ی رووی داوه‌ له‌بیری كه‌م تۆش په‌یمانم پیبده‌‌ له‌بیری كه‌یت بیری لێ نه‌كه‌یته‌وه‌  دواتر رۆشتین به‌ره‌و كافتریایه‌ك شه‌ربه‌تیك مان خواردوو پێم وت زۆر دل خۆشم كه‌ بۆجاریكی تر باوه‌شم پێداكردی و ده‌ستم خسته‌ نیو ده‌سته‌وه‌ ئه‌و ساپیی وتم  ( لاوه‌ گیان )  تۆزۆرگه‌وره‌یت من چی بكه‌م بۆئه‌وه‌ی پاداشتی ئه‌م هه‌موو وه‌فایه‌ به‌رمه‌وه‌ وتی ( لاوه‌ گیان )كات زۆردره‌نگی كرد ئه‌بی برۆم به‌لام وه‌ك جاران رۆژانی دیاری كراو له‌هه‌مان شوێن یه‌كتر ئه‌بینین وتم باشه‌ گیانه‌كه‌م  كه‌هه‌ل ساین هێدی هێدی ئه‌رۆشتین بۆده‌ره‌وه‌ كه‌گه‌شتینه‌ ده‌رگا چوینه‌ ده‌ره‌وه‌ ماڵ ئاوای لیم كرد منیش ماڵ ئاوایم لیكرد پێی وتم زۆرم خۆش ئه‌ویی.. ئه‌ورۆشت منیش رۆشتم بۆماله‌وه‌ زۆردڵ خۆش بووم كه‌جاریكی دوای ئه‌و هه‌موو دابرانه‌ بی نیمه‌وه‌   ئه‌وكه‌سه‌ی هیواو ئاواتم بوو  له‌لایه‌كی تروه‌ دڵم توون بوو بۆوای كرد به‌لام هه‌مووكاتێك بیرم ئه‌كرده‌وه‌ ئه‌بیت ناخۆشیه‌كان به‌ خۆشیه‌كان بكوژم ئه‌بیت خۆراگربم   ....

هیوادارم قبولم كه‌ن گه‌ر هه‌ركه‌موو كوریه‌كم هه‌بێت نوسینه‌كانم سه‌ره‌تان له‌گه‌ڵ ریزبۆگشت لایه‌ك
    .... (( نوسینی چیرۆك..لاوه‌))

[/size][/center]

13

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=24]ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتوبیت هیوای به‌رده‌وامیت بۆئه‌خوازم[/size][/center]

14

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[center][size=24]ده‌سته‌ كانت خۆش زۆر زۆر جوان بوو سه‌ركه‌وتوبیت [/size][/center]

15

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

[center][size=18]سلاوت لێبێت مه‌ریه‌م خان ان شالله ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی ئه‌ی كه‌یت سه‌فه‌ریك بیت
كه بتوانیت هیواو ئاواته‌كانت تیابێته‌دی دواكارم له‌خودا سه‌فه‌رێكی خۆش و پراو پر بایه‌خ بیت
انشالله به‌سه‌لامه‌تی ئه‌گه‌رییته‌وه‌ ناومان خودا ئاگادارت بیت برات  لاوه‌ له‌گه‌ڵ رێزم سه‌ركه‌وتوبیت [/size][/center]

16

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

Jaw Zard نووسی:

هۆنراوەیەکی زۆر شازە ،، ئەرێ لاوە ناوی شاعیرەکەیە یان نازناویتی ؟؟

بەردەوامبە

[center][size=18]سـلاوت لـێبـێت چـاوزه‌رد گـیان  سـه‌ره‌تـارێـزم بـۆت هـه‌یـه‌
بـه‌لام مـن شـاعـیر نـیم  چـونـكه‌ گـه‌ربـڵـێم شـاعـیرم زووڵـم لـه‌شـاعـیران ئـه‌كـه‌م
چـونـكه‌ شـاعیـربـوون پـه‌یـوه‌سـته‌ بـه‌كـؤ مـه‌ڵـێك مـه‌رج پـێم وایـه‌ مـن سـه‌ره‌تـام ونــاتـوانـم خـۆم بـه‌شـاعـیربـناسـێـنم
ره‌نـگه‌ ئـه‌وه‌ی مـن نـوسـوو مـه‌ هـه‌سـێك بـووه‌ لـه‌نـاخـم ده‌رم بـریـوه‌

بـه‌لـێ ( لاوه‌ ) نـازنـاومـه‌ نـاوی تـه‌واوم ( كــاروان سـه‌فـه‌ر ) لـه‌گـه‌ڵ رێزم بـۆبـه‌رێـزت سـوپـاس[/size][/center]

17

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

Aso Yassin نووسی:

پێش ئه‌وه‌ی بیخوێنمه‌وه‌ ئه‌م شاعیره‌ " لاوه‌ " كێ یه‌ ؟؟

[center][size=18]ئـاسـۆ گـیان  سـلاوت ڵـێبـێت  سـه‌رتـانـاتـوانـم خـۆم بـه‌شـاعـیر بـنـاسـێنـم
( مـن لاوه‌ ) نـاوی تـه‌واوم كــاروان سـه‌فـه‌ر ) ڵــه‌گـه‌ڵ رێــزم بـۆ هــاورێــی خــۆشـه‌ویـسـتم زۆر سـوپـاس [/size][/center]

18

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center]زرۆسوپاس كاكه‌سیروان بۆپیشنیاره‌كه‌ت زۆربه‌دڵێكی فراوانه‌وه‌ وه‌ری ئه‌گرم كه‌سێكی وه‌ك تۆ ره‌خنه‌له‌من بگریت گه‌وره‌ییه‌

ئه‌وه‌ی كه‌منیش نوسیوومه‌ شتێك بوه‌ له‌ناخم   دووباره‌ زۆر سووپاس براكه‌م من ده‌رگای دلم راوه‌یه‌ بۆره‌خنه‌و پیش نیار[/center]

19

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center]زۆر سوپاس سه‌ركه‌وتوبیت[/center]

20

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center]هەزار هێندەی لوت بەرزی تۆ من بەڵگەی ڕەشم لەلایە
بەڵام هەرگیز نای دركێنم باپێم نەڵێن بێ‌ وەفایە



ده‌ست خۆش هه‌ربژیت زۆر جوانه‌ [/center]

21

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center]ده‌سته‌ كانت خۆش هیوای به‌رده‌وامیت بۆئه‌خوازم سه‌ركه‌وتوبیت[/center]

[center][size=24]ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتوبیت زۆر به‌سووده‌[/size][/center]

23

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=24] زۆرسوپاس گیانه‌كه‌م
به‌لی هی خۆمه‌ [/size][/center]

24

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

[center][size=24]ده‌ست خۆش زۆرجوانه‌[/size][/center]

25

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=18]دووربـه‌لـێم

دووربـه‌لـێم نـه‌بـاده‌ خـه‌مـه‌كـانـم بـت سـوتـێنێ
رووبـاری فـرمـێـسكـه‌كـانم بـت خـنـكـێنـێ
ئـاهـوو نــاڵـه‌م مـه‌رگـت بـۆبـێـنـێ
كـه‌رۆشـتی خـه‌ونـه‌ كـانـمت شـێواند
دڵـه‌ نـاسكـه‌ كـه‌مـت رووخـاند
كـه‌دێـیـتـه‌وه‌ بـۆلام بـه‌كـۆرپـه‌ی بـاوه‌شـت
هـه‌مـوو خـه‌مـی دوونـیام بـۆدێـنـی
هـه‌رجـارێـك نـیـگـایـه‌كـت رووحـم ڵـه‌ جـه‌سـته‌م ده‌ردێـنـێ
دووربـه‌ڵـێم
ئـه‌وژیـانـه‌ی كـه‌تـۆی ڵـێبـێ مـن دوورم لـێـی
ئـه‌لـه‌وشـاره‌ی تـۆی ڵـێ بـژی مـن نـاژیـم لـێی
نـه‌بـاداهـه‌نـاسـه‌ی بـێـوه‌فـایـت مـنیش بـگـرێـتـه‌وه‌
دڵـم بـۆكـه‌سـێكـی بـێ وه‌فـا بـكـرێـتـه‌وه‌
بـێ وه‌فـایـت وای ڵـێكـردووم بـیـر لـه‌عـشـق نـه‌كـه‌مـه‌وه‌
عـشـق وخـۆشـه‌ویـسـتی لـه‌بـیر خـۆم بـه‌رمـه‌وه‌
بـیرلـه‌ژیـانـێـكی سـاده‌ بـكـه‌مـه‌وه‌
عـشـقـت لـه‌ژیـانـم بـسـرمـه‌وه‌ بـسـرمـه‌وه‌

(( لاوه‌ ))
[/size][/center]

26

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]سلاو خاتوو مه‌ریه‌م ئه‌وكاته‌باش ئه‌مه‌ بۆمن گه‌وره‌ییه‌ كه‌من شتێكم نوسیوه‌ ئێوه‌ به‌دڵ تان بێت بلاوی كه‌نه‌وه‌
زۆرسوپاس به‌ێزه‌كه‌م[/size][/center]

27

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

[center][size=24]ده‌ست خۆش [/size][/center]