1

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر زۆر سوپاس كاشما گيان هيوادارم  بتوانم به‌ پێي توانا سوديان پێ ببه‌خشم ئه‌گه‌ر كه‌ميش بێت ئومێده‌وارم له‌ ئاستی به‌رپرسارتيدا بم

زۆر سوپاس بۆ تۆی گوڵ كه‌ به‌ هاورێی خۆت قبوڵت كردم بۆ من شانازييه‌

بێگومانم به‌ سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونی ئێوه‌ی به‌رێز ئه‌توانم خزمه‌تێك پێشكه‌ش به‌ يانه‌كه‌مان بكه‌م

دوبارو زۆر سوپاس [size=24]كاشما گيان [/size]ئه‌زيزی منيت

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ ره‌وا كيان من ئومێده‌وارم كه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی به‌رێز ره‌چاوی ئه‌م تێبينيانه‌ بكه‌ن له‌ پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردني يانه‌ وه‌زياتر سود گه‌ياندنمان به‌ يه‌كتر چونكه‌ ئيمه‌ له‌م يانه‌يه‌دا چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش وه‌ چه‌ند ئامانجێكی هاوبه‌ش كۆمان ده‌كاته‌وه‌ هيوادارم كه‌س له‌ ياسا و تێبينيه‌كانی سه‌رپه‌رشتياران وه‌ ده‌سته‌ی كارگێری دڵگران نه‌بن وه‌ به‌ هه‌ستی به‌رپرسيارانه‌وه‌ له‌ ياساكان وه‌ تێبينيه‌كان بروانن

دوباره‌ ده‌ست خۆش

3

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

[size=24]واااااااااااااااااااااااااااااو زۆر زۆر جوانه‌

به‌راستی ده‌ست خۆش چاو زه‌رد گيان[/size]

ناوی راسته‌قينه‌ :هێڤی
١ـ ناو يان نازناو:ڤی ڤی
٢ ـ ره گه ز:مێ
3 ـ ته مه ن:١٧ساڵ
4 ـ شوێن(شار و ولأت):عێراق\كه‌ركوك
5 ـ ئاين:موسوڵمان(سوننه‌)
6 ـ ئايا ئه‌و یانه‌یه‌ت به‌لاوه چۆنه؟ (,خراپه,ئاسايه‌ ,باشه,زۆرباشه,,جوانترين مه كۆيه )زۆر باشه‌
7 ـ ئايا هاورێيه تى قبول ئه كه يت له‌م یانه‌یه‌دا:به‌دڵنييايه‌وه‌
8 ـ ئايا هاورێت پيدا كردوه له یانه‌دا:تا ئێستا نه‌خێر
9 ـ حه ز ئه كه يت ببيت به هاورێ ى كام ئه ندام له یانه‌دا:هه‌موتان
10 ـ خۆشه ويسترين هاورێ(كور)(ناو يان نازناو):هاوڕێيه‌تی كورم نه‌كردووه‌
11 ـ خۆشه ويسترين هاورێ(كچ)(ناو يان نازناو):ناتوانم ناو بده‌م
12 ـ ئاره زوى چى ئه كه يت:ته‌واو كردنی خوێندن
13 ـ له چى به شيمانى:زۆر به‌ ئاگاوه‌ هه‌ڵسو كه‌وتم كردووه‌ له‌ هه‌موو شتێك بۆيه‌ له‌ هيچ په‌شيمان نيم
14 ـ خۆشه ويستيت كردوه:هه‌رگيز
15 ـ ئه گه ر خۆشه ويستيت كردوه (به شيمانى):نه‌مكردوه‌ تا په‌شيمان بم
16 ـ ئه گه ر خۆشه ويستيت نه كردوه هۆى چيه:متمانه‌ نه‌كردن به‌ كه‌سايه‌تييه‌ك+نه‌گونجاوی ته‌مه‌ن+به‌ليم به‌ چه‌ند كه‌سێك داوه‌ هه‌رگيز خۆشه‌ويستی نه‌كه‌م+ئه‌مه‌وێت هه‌موو به‌ توانام له‌ پێناو خوينده‌كه‌م هه‌وڵ بده‌م
17- ئیش و كارت:ته‌نها خوێندكارم
18- ئه‌گه‌ر قوتابی, له‌ چ قۆناغێكی:١٢ی ئاماده‌يي_وێژه‌ي

5

(95 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

[size=16]ناوی راستی:هيڤی\كچم هه‌له‌ تينه‌گه‌ن چونكه‌ كوريش هه‌يه‌ ناوی هيڤی بيت
پیشه‌:خويندكار
حه‌ز و ئاره‌زو:ته‌واوكردنی خويندن به‌ سه‌ربه‌رزی وه‌ به‌ نمره‌يه‌كی باش
خۆشه‌ویسترین که‌س:هاوري ئازيزه‌كانم زۆر خۆشمه‌وين زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر
خۆشترین شوێن:زۆر حه‌ز ئه‌كه‌م فه‌ره‌نسا ببينم به‌لام هه‌وليرم زۆر خۆشده‌وين+كه‌ركوكی قودسی كوردستان
خۆشترین گۆرانی:هه‌موو گۆرانييه‌كانی زياد اسعد وه‌ ابراهم تاتلساس زۆر خۆشن
جوانترین وشه‌:به‌لين
جوانترین پیت:H+L+V+N+A
خۆشترین وڵات:هيوادارم كوردستان ببيت به‌ ولات تا بليم كوردستانه‌كه‌مان
خۆشترین خواردن:زۆر خواردن هه‌ن كه‌ حه‌زم ليي هه‌ييه‌
خۆشترین کات:كه‌ هه‌ست ده‌كه‌م ماندوبونم به‌ فيرۆ نه‌چوه‌+ئه‌وكاتانه‌ی له‌گه‌ل هاوريكانم ده‌بم
خۆشه‌ویسترن هاوڕێ:_______
ناوی ئه‌ بۆنه‌ چیه‌ که‌ به‌کاری ئه‌هێنیت:بۆن به‌كار ناهينم
حه‌زت له‌هاتنی میوانه‌ یان نا:زۆر زۆر زۆر
حه‌زت له‌وه‌رزشه‌:عاشقی وه‌رزشم به‌تايبه‌ت باسكه‌
ده‌نگ خۆشه‌ :ئه‌گه‌ر بۆ قسه‌كردن ئه‌ليي به‌لئ به‌س بۆ گۆرانی نه‌وه‌ڵڵه‌
ئاواتت چیه‌:وابزانم له‌ پێشتر نوسيم...
ره‌قه‌می قاچ چه‌نه‌:٣٨
باڵات چه‌نه‌:١٦٨
چه‌ن کیلۆیت:٥٠
مه‌کته‌ب خۆشه‌:عاشقی خۆيندنگاكه‌مم
چاو چی ره‌نگه‌:قاوه‌يي كاڵ
که‌سێکی چۆنیت:له‌ هه‌ر بارێكم بم خۆم هه‌ميشه‌ بۆ هاوريكانم پێده‌كه‌نم+زۆر عيناد+هه‌نێ كات زوو توره‌ ده‌بم به‌ڵام زوش هيور ده‌بمه‌وه

ده‌سته‌كانت خۆش ئه‌زيزم به‌راستی بابه‌تێكی زۆۆۆۆۆر جوانه‌[/size]

زۆر سوپاسی هه‌موتان ده‌كه‌م

وه‌ داوای ليبوردن ده‌كه‌م كاكه‌ ريكاردۆگيان نه‌مزانی بابه‌ته‌كه‌ دوباره‌يه‌

ئه‌مه‌ی له‌ خواره‌وه‌ ده‌یخوێنیته‌وه‌  نامه‌یه‌كــی خۆشه‌ویستی سه‌یر و داهێنه‌رانه‌یه‌ كه كه‌ كوڕێك ناردویه‌تی بۆ خۆشه‌ویسته‌كــه‌ی
باوكی كچه‌كــه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كوره‌كه‌ی به‌ دڵ نه‌بوه‌  بۆیه‌ چه‌ند جــارێك به‌ كچه‌كه‌ی ووتوه‌ كه‌ واز له‌م كــوڕه‌ بهێنێت چیتر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵی دا نه‌بێت  كه‌چی كوڕه‌كــه‌ ئه‌یزانی باوكی كچه‌كــه‌ش نامه‌كه‌ ده‌بینێت بۆیه‌ بڕیاری دا به‌م شێوه‌یه‌ نامه‌كه‌ی بۆ بنوسێت :_

١-ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی من بۆ تۆم هه‌بوو

٢ -ئێستا له‌ دڵما نه‌ماوه‌ و هه‌ست ده‌كه‌م ڕق و توڕه‌یم له‌ به‌رامبه‌رتا

٣ - ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ په‌ره‌ ئه‌سه‌نێ

٤ -ته‌نانه‌ت ئاره‌زوو ناكــه‌م ڕووخساریشت ببینم

٥ - ته‌نها شتێ ده‌مه‌وێ ئه‌نجامی بده‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌
٦ - سه‌یری كچانی تر بكــه‌م هه‌رگیزیش نه‌مویستوه‌ كه‌

٧ - بتكه‌مه‌ هاوسه‌ری خۆم . كۆتا ژوانمان به‌یه‌كه‌وه‌

٨ - هیچ هه‌ستێكی پێ نه‌به‌خشیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ پێم نه‌وتی 

٩ - ژوانێكی خۆش و ئاشقانه‌ بوو

١٠ - تۆ ته‌نها بیر له‌خۆت ده‌كه‌یته‌وه‌

١١ - دڵنیام ئه‌گه‌ر ئێستا هاوسه‌ری یه‌كتر بوینایه‌ ژیانمان پڕ ده‌بوو له‌

١٢ -ناخۆشی و خه‌م و خه‌فه‌ت له‌ جیاتی

١٣ - ئاسووده‌ی و به‌خته‌وه‌ری ،من ته‌نها دڵێكم هه‌یه‌ كه‌

١٤ - بيبه‌خشم ،به‌ڵام هه‌رگیز هه‌ستم نه‌كردوه‌ كه‌
١٥ - ده‌مه‌وێ بیده‌م به‌تۆ ، هیچ كه‌سێ نیه‌ هێنده‌ی تۆ

١٦ - خۆ په‌رست بێ ، تۆ ئه‌و كه‌سه‌یت كه‌ هه‌رگیز ناتوانیت

١٧ - یارمه‌تی ده‌رم بیت له‌ ژیانا

١٨ - بۆیه‌ ده‌مه‌وێ دڵنیابی له‌وه‌ی كه‌

١٩ - من ڕاستیت پێ ده‌ڵێم كه‌ زۆر ئاسووده‌ ده‌بم ئه‌گه‌ر

٢٠ - په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان كۆتای بێت هه‌وڵیشش مه‌ده‌

٢١ - وه‌ڵامی نامه‌كه‌م بده‌یته‌وه‌ چونكه‌ به‌رده‌وام نامه‌كانی تۆ پڕن

٢٢ - له‌ قسه‌ی بێزار كــه‌ر ، هه‌موو شتێكیان تێدایه‌ جگــه‌ له‌

٢٣ - له‌ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ بۆ من ، خوات له‌گه‌ڵ بڕواشم پێ بكــه‌

٢٤ - له‌‌ ئێستا به‌دواوه‌ تۆ هیچ گرنگیه‌كت نیه‌ له ژیانی مندا پێشت وانه‌بێ كه‌

٢٥ - تۆ بۆ من هه‌تا هه‌تای و خۆشه‌ویستی منی

به‌راستى نامه‌يه‌كى خرابه تۆش باوه‌ڕت هه‌ر وایه‌ وانیه‌.. ؟؟
به‌هه‌رحاڵ به‌ڵام ده‌مویست شتێكی گرنگت پێ بڵێم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ی نامه‌كه‌ بدات به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێی وتبوو كه‌ دێره‌ تاكه‌كان بخوێنێته‌وه‌ واتا ته‌نها ئه‌و دێرانه‌ی كه‌ به‌ژماره‌ی تاك ده‌ست پێده‌كات
بۆیه‌ تۆش هه‌وڵ بده‌ جارێكی تر نامه‌كه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ به‌ڵام بیرت نه‌چێ ته‌نها ژماره‌ تاكه‌كـــان..


(سه‌رچاوه‌..يانه‌ی ئه‌ڤين)

8

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ئه‌و سێ ووشه‌یه‌ی زۆر ئاسانن بۆ ده‌ربڕین، به‌ڵام که‌م که‌س به‌کاری ئه‌هێنن....
1:چه‌ند به‌ڕێزی.... ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی‌ زۆر بچووكیشت كرد، بڵێیت: بمبووره‌.
2:چه‌نده‌ جوانی‌....كاتێك داوای‌ شتێك له‌ یه‌كێك ده‌كه‌یت، بڵێیت: به‌یارمه‌تیت.
3:چه‌نده‌ به‌خشنده‌ی...كاتێك كارێكت بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بڵێیت: سووپاس.

9

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

ئاواته‌ خوازم هه‌ر تاكيكی كۆمه‌لگاكه‌مان ئه‌م بابه‌ته‌ ببينيت وه‌ پابه‌ند بيت پيوه‌ی چونكه‌ به‌راستی زۆر گرنگه‌

ته‌مه‌ن دريژ بيت ساندی گيان دله‌كه‌م

پێش تاقی کردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵ باوکێک کوڕه‌ ته‌ممه‌ڵه‌که‌ی ئامۆژگاری ده‌کات و پێی ده‌ڵێت :

کوڕه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌کانی سه‌ری ساڵت نزیک بۆته‌وه‌و 2 ڕێگات له‌به‌ر ده‌مدا هه‌یه‌ :
یان ده‌رده‌چیت ...یان ده‌رناچیت ...
ئه‌گه‌ر ده‌رچوویت ئه‌وه‌ خێرو به‌ره‌که‌ته‌ ..
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوویت ئه‌وا 2 ڕێگه‌ت له‌به‌ره‌ :

یان ده‌بیته‌ خوێڕی سه‌ر جاده‌کان ...یان بانگت ده‌که‌ن بۆ سه‌ربازی...!!!

ئه‌گه‌ر خوێڕی بوویت ئه‌وه‌ موشکیله‌ نیه‌
به‌ڵام گه‌ر برایت بۆ سه‌ربازی ئه‌وا 2 ڕیگات له‌به‌ره‌ :

یان ده‌تخه‌نه‌ به‌شی پارێزگاری شارستانی [ الدفاع المدنی ] یان ده‌بیته‌ سه‌ربازی صاعقه‌
ئه‌گه‌ر به‌ر پارێزگاری شارستانی که‌وتیت ئه‌وا خوا کاری ئاسان کردوویت ..
گه‌ر برایت بۆ صاعقة 2 ڕێگات له‌به‌رده‌م دایه‌ :

یان ده‌تخه‌نه‌ هێزی سه‌ربازی سپێر [ احتیاط ] یان ده‌تبه‌ن بۆ پێشه‌وه‌ی شه‌رگه‌ [ جبهة ]

هێزی سه‌ربازی سپێر [ احتیاط ] زۆر ممتازه‌


به‌ڵام ئه‌گه‌ر خرایته‌ پێشه‌وه‌ی شه‌رگه‌ [ جبهة ] 2 ڕێگه‌ت ده‌که‌وێته‌ به‌ر : :

یان به‌ سه‌لامه‌تی ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ ...یان قاذیفه‌یه‌کت به‌رده‌که‌وێت
ئه‌گه‌ر به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕایته‌وه‌ ئه‌وه‌ خێرێکی گه‌وره‌یه‌

به‌ڵام ئه‌گه‌ر قاذیفه‌یه‌کت به‌رکه‌وت ئه‌وه‌ 2 ئه‌گه‌رت له‌ پێشه‌وه‌یه‌ :

یان چاک ده‌بیته‌وه‌ ...یان ده‌مرێت...!!
ئه‌گه‌ر چاک بوویته‌وه‌ ئه‌وا خوا جارێکی تر ته‌مه‌نی بۆ نووسیویته‌وه‌ ..
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مردیت ...ئه‌وا 2 ڕێگه‌ت له‌به‌ره‌ :

یان لاشه‌که‌ت سه‌گ ده‌یخوات یان بۆگه‌ن ده‌که‌یت ...!!

ئه‌گه‌ر سه‌ک خواردیتی ئه‌وا کێشه‌یه‌ک نیه‌ ...

به‌ڵام که‌ بۆگه‌نت کرد 2 ڕێگه‌ت له‌به‌رده‌مدا ده‌بێت :

یان کرم ده‌تخوات....یان دوایی ده‌گؤڕڕێت و ده‌بیته‌ نه‌وت له‌ژێر زه‌وی دا

ئه‌گه‌ر کرم خواردیتی ئه‌وا هه‌ر زۆر باشه‌...

به‌ڵام گه‌ر بوویته‌ نه‌وت 2 ڕێگات له‌به‌ره‌ :


یان ده‌تنێرنه‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌کو نه‌وتی خاو ...یان له‌ پاڵاوگه‌یه‌کدا پاڵاوگه‌ت ده‌که‌ن

ئه‌گه‌ر نێردرایته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ خێروو به‌ره‌که‌ته‌
ئه‌گه‌ر پاڵاوتیانیت ئه‌وه‌ 2 ڕێگه‌ت دێته‌ پێش :


یان ده‌تکه‌نه‌ ڕۆنی تایبه‌ت ..یان ده‌تکه‌نه‌ بابه‌تی پاک کردنه‌وه‌


ئه‌گه‌ر کرایت به‌ ڕۆن شتێکی باشه‌ ...
به‌ڵام گه‌ر کرایت به‌ شتی پاک کردنه‌وه ‌ 2 ڕێگات له‌به‌ره‌ :

یان ده‌کرێیت به‌ صابون ..یان به‌ کاغه‌زی توالێت

ده‌ڵێین صابوون خێروو به‌ره‌که‌ته‌


به‌ڵام گه‌ر کرایت به‌ کاغه‌زی توالێت

وه‌لله‌ هی کوڕی شیرینم...ئه‌وه‌ چاک بزانه‌ .. به‌ ته‌واوی لـــه‌ گوو خواردن تير ئه‌بيت

11

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

هه‌ر چه‌نده‌ هه‌ولم دا نه‌متوانی بريار بده‌م له‌ نيوان چه‌ند دانه‌يه‌ك بيرم ئالۆزه‌ وه‌ بريارم پئ نادرئ .......

ئه‌توانن يارمه‌تيم بده‌ن وه‌ هه‌ر يه‌ك له‌وانه‌م به‌ ته‌نها بۆ شی بكه‌نه‌وه‌ تا بتوانم بريار بده‌م؟؟

چونكه‌ بابه‌ته‌كه‌م لا گرينگه‌ وه‌ نامه‌ويت به‌ رارايي به‌جيي بهيلم .....

تكايه‌ يارمه‌تيم بده‌ن ..............چاوه‌روانتانم

هه‌ر يه‌كيك له‌و وتانه‌ ده‌خوينيته‌وه‌ هه‌ست ده‌كه‌يت ژيان زياتر مانا ده‌دات و جوانتر و فراوانتر ده‌بيت

ده‌سته‌كانت خۆش چاوه‌كه‌م به‌راستی سودم ليي وه‌رگرت وه‌ وای لئ كردم زياتر بير له‌ مانا به‌رزه‌كانی ژيان بكه‌مه‌وه‌

سه‌ركه‌وتو بيت كاشما گيان

13

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

هه‌ر يه‌كيك له‌ ئيمه‌ ئه‌بيت خۆمان به‌ خويندكاری ئه‌و كه‌سايه‌تييه‌ مه‌زنه‌ بزانن چونكه‌ چه‌ند وانه‌ی لئ فير بيت هه‌ر پيويستت به‌ زياتره‌

ده‌سته‌كانت خۆش ئه‌زيزم به‌ هيوای به‌رده‌وامی بۆ تۆ گيانه‌

14

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

قه‌ل  به‌ قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت

2- چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت

3- له‌ هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت

4- ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه‌

5- نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌خوانه‌

6- ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره‌

7- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره‌

8- تا خاوه‌ن  ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت

9- که‌ زۆر هات قه‌واره‌ به‌تاڵه‌

10- ماڵ له‌ خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد

11- سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه‌

12- که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه‌

13- سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له‌ سه‌نگی مه‌حه‌که‌

14- کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره‌ سبه‌ی

15- گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه‌

16- به‌رد له‌ جێ ی خۆی سه‌نگینه‌

17- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات

18- مار ڕقی له‌ سیره‌، سیریش   له‌ به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت

19- سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی

20-هه‌موو شتێک به‌ خوێ، خوێش به‌ مانا

21- ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی

22- ماست نیه‌ به‌ ده‌مته‌وه‌ دیار بێت

23-چی بچێنیت ئه‌وه‌ ئه‌دووریته‌وه‌

24- پاره‌ بده‌و مه‌لا له‌ مزگه‌وت ده‌رکه‌

25- سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته‌ بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته‌ بخوازه‌‌)

26- ماسی له‌ به‌حرا سه‌ودا ناکرێت

27- شه‌ل نی یه‌ پێ ی  شکاوه‌

28- قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌

29- ئاش له‌ خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له‌ خه‌یاڵێک

30- به‌ به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت

31- برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه‌

32- دار هه‌ڵبڕه‌ سه‌گی دز دیاره‌

33-دوو پشکه‌ له‌خۆی به‌شکه‌

34- بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا

35- مریشک هێلکه‌ی قازی کرد  قنگی دڕا

36- به‌ قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه‌

37- هه‌ر که‌س به‌ لێفه‌ی خۆی بنوێ

38- کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه‌

39- بانێکه‌و دوو هه‌وا

40- به‌ڕه‌ لای ته‌نکیه‌وه‌ ئه‌دڕێ

41- کونه‌ مشکی لێ بووه‌ به‌ قه‌یسه‌ری

42- گه‌وره‌ ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات

43- کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه‌

44- کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه‌

45- ئه‌وه‌ی که‌ بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت

46- نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب

47- له‌ کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت

48- به‌ری ڕۆژ به‌ بێژنگ ناگیرێت

49- دوو گا له‌ دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن

50- ندی و بدی کورێکیان بوو له‌ جیاتی ناوک کێریان بڕی

51- تف هه‌ڵده‌ ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه‌

52- کای کۆن به‌با مه‌که‌

53- هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه‌ گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته‌ بڕانێ خزمی مه‌ هاته‌ قڕانێ

54- گۆزه‌ی تازه‌ ئاوی خۆشه

55- ئه‌و ماسته‌ بێ موو نی یه‌

56- ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی

57- به‌رد تل بده،‌ بێ کار مه‌به‌

58- دۆم به‌ دانیشتن ماڵی وێرانه

59- کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که‌ هی خۆت بوو

60- سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه

61- مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنه‌ش ئه‌کات

62- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه‌

63- له‌  ئاوی خووڕ مه‌ترسه‌ له‌ ئاوی مه‌نگ بترسه‌

64- له‌ بخۆر مه‌ترسه‌ له‌ نه‌خۆر بترسه‌

65- ده‌ریا به‌ ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت

66- باری که‌ر دایم قورسه

67- بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه‌ خه‌سوو تێبگه‌

68- دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت

69- هه‌موو که‌س له‌ شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه‌

70- که‌س به‌ دۆی خۆی ناڵێت ترشه

71- ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت

72- ده‌سته‌ چه‌وره‌که‌ی خۆت به‌ من مه‌سڕه

73- مردوو له‌وه‌ پاکتر ناشۆرێت

74- له‌ ئاش زۆری پێچووه‌، له‌ ڕێگا په‌له‌ په‌لیه‌تی

75- دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه‌

76- ئه‌و هه‌ویره‌ ئاو زۆر ئه‌کێشێت

77- ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت

78- بیانووی تڕ نانی جۆیه‌

79- به‌ختی له‌ هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه‌،ته‌نها له‌ شووتی دا سپی یه‌

80- سه‌ری له‌ به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه‌

81- من هه‌ر به‌ پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به‌ پاشوو

82- من ئه‌ڵێم نێره‌ ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه‌

83- ڕێوی به‌ کونا نه‌ ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه‌

84- که‌ گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به‌ مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ

85- ڕێوی له‌ کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ گه‌ڕ ئه‌بێت

86- که‌ری دێز حه‌ز به‌ تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات

87- نان خۆرت بمرێ به‌س مشور خۆرت نه‌مرێ

88- ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته‌، ئه‌وه‌ی که‌ پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته‌

87- له‌ ده‌ گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت

88- که‌ جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ

89- سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا

90- له‌ ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له‌ ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه‌

91- ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دوور خۆشه‌

92- ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت

93- با له‌ هه‌ر کوێیه‌که‌وه‌ بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات

94- له‌ کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه‌ لێڵی مه‌که‌

95- دار به‌ ته‌وری وت گه‌ر کلکت له‌ خۆم نه‌ بوایه توانای بڕینمت نه‌ ده‌بوو

96- هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن

97- ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه‌

98- سوار تا نه‌گلێ نابێت به‌ سوار

99- قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت

100- قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه‌

101- ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت

102- قومارچی دۆڕاو نه‌ڵێت به‌ .......ه‌وه‌ دڵی ئه‌ته‌قێ

103- ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت

104- خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات

105- به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ

106- هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره‌ به‌س ناوی گورگ به‌ده‌

107- بزن هه‌میشه‌ قنگی به‌ ده‌ره‌وه‌ بوو که‌س ناوی نه‌ ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر‌ که‌وت

کردیان به‌ چه‌پڵه‌

108- چه‌پڵه‌ به‌ یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت

109- ئه‌وه‌نده‌ مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره‌ سه‌رت بێته‌ ژان

110- مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره‌ ده‌بینێت

110- هه‌ر که‌س ده‌چێته‌ قه‌بری خۆی

111- ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه‌ سۆری

112- بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات

113- ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به‌

114- که‌چه‌ڵ که‌ ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات

115- ساڵی خۆش له‌ به‌هاره‌که‌یدا دیاره‌

116- مه‌ستی و ڕاستی

117- قسه‌ یان له‌ شێت یان له‌ مناڵ

118- له‌ برسا بمری له‌ گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ

119- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه‌

120- بانگی موحه‌مه‌د به‌ ئاشکرا خۆشه

121- به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه‌

122- که‌ره‌ مه‌مره‌ به‌هاره‌ کورتانت بۆ دێت له‌ ش


(سه‌رچاوه‌:يانه‌ی كوردژين)

15

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

هه‌رچه‌نده‌ منيش تازه‌م به‌لام پر به‌دل به‌خيرهاتنت ده‌كه‌م بۆ يانه‌ جوانه‌كه‌مان

به‌هيوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی كاكه‌ فه‌رهاد گيان

دوباره‌ به‌خيرهاتی

16

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

ئه‌گه‌ر له‌وئ بومايه‌ يه‌ك ده‌رزه‌ن حه‌پی سه‌رئيشه‌م ده‌كری چونكه‌ به‌رده‌وام سه‌رم ئازاري هه‌يه‌

ده‌سته‌كانت خۆش هاوريي ئه‌زيزم:/

17

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر زۆر سوپاس بۆ ئيوه‌ هاورئ خۆشه‌ويسته‌كانم ئه‌م پيشوازييه‌ جوانه‌تان وام لئ ده‌كات زياتروزياتر دلسۆز بم وه‌ هه‌ول بده‌م به‌و په‌ری توانامه‌وه‌ خزمه‌تی ئه‌م يانه‌يه‌ بكه‌م وه‌ به‌لينتان پئ ئه‌ده‌م به‌ پيی كات و توانا به‌رده‌وام بم وه‌ دانه‌بريم تاوه‌كو بتوانين سود له‌ يه‌كتر وه‌ربگرين

زۆر زۆر سوپاستان ده‌كه‌م دووباره‌

له‌ به‌رامبه‌ر گه‌وره‌يتان ته‌نها ده‌توانم بليم عاشقتانم...............

18

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

ده‌سته‌كانت خۆش به‌ريزم....من ليي تيگه‌يشتم به‌لام زۆر به‌ زه‌حمه‌ت بيركردنه‌وه‌يه‌كی باشی ده‌ويت.....

هيوای سه‌ركه‌وتن بۆ تۆ وه‌ هيوای به‌خته‌وه‌ري بۆ ئه‌و خيزانه‌ ئالۆزه‌

19

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر سوباس كاكه‌ سه‌هه‌ند گيان

منيش هيوادارم بتوانم به‌رده‌وام بم .....

بئ گومان به‌يارمه‌تی وهاوكاري ئيوه‌ی به‌ ئه‌زمون و پايه‌ به‌رزی يانه‌كه‌مان

20

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

سلاو له‌ هه‌مووتان

من ڤیڤی ئه‌ندامی تازه‌ی ئه‌م يانه‌ خۆشه‌ويسته‌م هيوادارم بتوانين سود به‌ يه‌كتر بگه‌ينين.........

هه‌موتان زۆر خۆشه‌ويست و ئازيزن له‌ دلی مندا...........

تكايه‌ ئه‌گه‌ر به‌ هاوريي خۆتان قبولم ئه‌كه‌ن وه‌لامم بده‌نه‌وه‌....