1

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=16]نیعمه‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌ زۆر زۆرن و له‌ ژماره‌ نایه‌ن...وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر حاڵێکدای سوپاسی خوای گه‌وره‌ بکه‌ چونکه‌ خه‌ڵکانێک هه‌یه‌ ژیانیان

له‌ تۆ زۆر خراپتره‌...بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسانه‌ش فه‌رموون ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ :



1_ئه‌گه‌ر خانوویه‌که‌ت هه‌یه‌ و تیایدا ئه‌حه‌سێیته‌وه‌ و تیایدا ئه‌خه‌ویت و خواردن و خواردنه‌وه‌ت هه‌یه‌ و خاوه‌نی جل و به‌رگیت ...

ئه‌و کاته‌ تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتری له‌ 75% دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وی...

2_ئه‌گه‌ر پاره‌ و سامانت هه‌یه‌و ئه‌توانی له‌ کاتی پێویستدا ئه‌و شتانه‌ی که‌ ئه‌ته‌وێ بیکڕی ...

ئه‌و کاته‌ تۆ له‌ 8%ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهانن...

3_ئه‌گه‌ر له‌شت ساغ و ته‌ندروستیت و هیچ نه‌خۆشییه‌کی وات نیه‌ که‌ له‌ جێگادا بی ...

ئه‌و کاته‌ خوای گه‌وره‌ نیعمه‌تێکی گه‌وره‌ی پێ به‌خشیوی..چونکه‌ یه‌ک ملیۆن مرۆڤ ناتوانن هه‌فته‌یه‌ک بژین به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ جیهاندا...

4_ئه‌گه‌ر ترس و بیم و دڵه‌ ڕاوکێت نیه‌و تامی خواردنی سجنت نه‌کردووه‌ و ئه‌شکه‌نجه‌و ئازار نه‌دراوی و ته‌هدید نه‌کراوی به‌ کوشتن ...

ئه‌و کاته‌ تۆ خاوه‌نی نیعمه‌تێکی که‌ له‌ جیهاندا 500 ملیۆن که‌س بێ به‌شن له‌م نیعمه‌ته‌...

5_ئه‌گه‌ر ئه‌توانی به‌ ئازادی بچی بۆ مزگه‌وت و نوێژه‌کانت به‌ جه‌ماعه‌ت بکه‌یت و هیچ ترسێکت نه‌بێ له‌وه‌ی که‌ بتگرن یان بتکوژن...

ئه‌و کاته‌ تۆ خاوه‌نی نیعمه‌تێکی که‌ 3 ملیار مرۆڤ له‌ جیهاندا هه‌ر نازانن تام و چێژی ئه‌م نیعمه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ چییه‌...

6_ئه‌گه‌ر دایک و باوکت له‌ ژیاندا ماون و تا ئێستاش پێکه‌وه‌ ئه‌ژین ...

ئه‌و کاته‌ تۆ که‌سێکی زۆۆۆۆر به‌خته‌وه‌ری...

7_ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ت خوێنده‌وه‌ ...

ئه‌و کاته‌ خوای گه‌وره‌ 2 نیعمه‌تی پێ به‌خشیوی...

یه‌که‌میان:بیرت له‌و که‌سانه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ ژیان و گوزه‌رانیان له‌ تۆ خراپتره‌...

دووه‌میان : تۆ باشتری له‌ 2 ملیار مرۆڤ له‌ جیهاندا که‌ ناتوانن به‌ باشی بخوێننه‌وه‌و بنوسن....



به‌ره‌ودین[/size]

2

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

zanin نووسی:

سەرەتا سڵاو

زۆر زۆر سوپاس بۆ وەلامەکانتان بەڵام تەنھا یەک تێبینم ھەیە ئەویش ئەوەیە ئایا کاک ((ЯёКảЯđo)) من وتوومە رای خۆت لەسەر ھەر سێ پرسیارەکان بلێ کەچی تۆ تەنیا رای خۆت لە سەر یەک پرسیار نووسی لەگەل رێزم بۆت

وایه‌ گه‌ر تۆش بتوانی رای خۆت بلی بزانم تاچه‌ن رامان جیاوه‌زه‌ دوباره‌ ده‌ست خۆش

3

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس

4

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر به‌خیر هاتی هیوادارم به‌رده‌وام بیت به‌ریزم

سلاو ره‌خنه‌یه‌کت ئاراسته‌ ده‌که‌م چه‌ن جاریک ده‌ت بینم بابه‌تیک داده‌نیت ون ده‌بیت گه‌ر حه‌ز به‌مناقه‌شه‌ بکه‌یت کاتیک بابه‌تیکت دانا پیویسته‌ خۆشت به‌ژدار بیت بابه‌ته‌که‌شت جوانتر ده‌کات له‌که‌م کورتیم ببوره‌



من نالێم به‌ به‌كارهێنانی قسه‌ی سلبی ئه‌و دایك و باوكه‌ خراپن.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دایك و باوكه‌ ئه‌یانه‌وێ منداله‌كانیان په‌روه‌رده‌بكه‌ن به‌لام شێوازی په‌روه‌رده‌كردنیان هه‌له‌یه‌ یه‌و خراپه‌ نه‌ك به‌ خۆیان..ئه‌بیت ئه‌وان به‌شێوازپكی ئیجابی قسه‌ له‌گه‌ل مناله‌كانین بكه‌ن.وه‌ كاتێك دایك و باوك به‌ شێوه‌یه‌كی سلبی رووبه‌رووی منداله‌كانیان ئه‌بنه‌وه‌ ئه‌وا كاریگه‌ری ئه‌كه‌وێته‌ سه‌رمنداله‌كان.بۆ نمونه‌ جاری وا هه‌یه‌ دایك و باوك منداله‌كانیان به‌ هه‌ندێك مندالی تر ئه‌شكێننه‌وه‌ پێ یان ئه‌لێن تۆ ته‌مبه‌لی یان خراپی فلانه‌ مندال له‌ تۆ باشتره‌ به‌م شێوه‌یه‌ وا له‌ مندالی خۆی ئه‌كات كه‌ هه‌ست به‌ كه‌می خۆی بكات و هه‌ست به‌ نه‌قس بكات به‌مه‌ش ئه‌م هه‌سته‌ له‌گه‌ل ته‌مه‌نی منداله‌كه‌ گه‌شه‌ ئه‌كات و كاریگه‌ری ئه‌كه‌وپته‌ سه‌ر منداله‌كه‌ وه‌ هه‌میشه‌ خۆی به‌ شێوه‌یه‌كی خراپتر یان ته‌مبه‌لتر له‌ئه‌وانی تر ببینیت بۆیه‌ وا باشه‌ ئه‌و دایك و باوكه‌ به‌ پێجه‌وانه‌ی ئه‌و شێوازه رووبه‌رووی منداله‌كانیان ببنه‌وه‌ به‌ زیره‌كانه‌ وایان لێبكه‌ن كه‌وا ناخیان به‌رزبنرخێنن وه‌ له‌ داهاتوشدا كه‌سی باش و زیره‌كیان لێ ده‌ربجێت

راست ده‌که‌یت زۆرخۆشه‌ منیش هه‌رواحه‌زی پی ده‌که‌م سوپاس

7

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

وه‌سفی تۆ


دوێشه‌و له‌ خه‌ودا  له‌ ئاسمان بووم
له‌ لای هاوده‌ردم ،مانگی تابان بووم


وتم سڵاو ئه‌ی ئاشنای دێرین
ڕۆشنکه‌ره‌وه‌ی ئاسمان و زه‌مین


منیش وه‌کوو تۆ ئاشنا به‌ ده‌ردم
زامداری ده‌ستی مه‌رد و نامه‌ردم


منیش وه‌کوو تۆ ئاسمانم تاره‌
چاره‌نووسیشم ڕه‌ش و نادیاره‌


ره‌فیقم خه‌مه‌،هاوڕێشم ماته‌م
منیش وه‌ک خۆتم ،بێ یار و هاوده‌م


منیش وه‌کوو تۆ ته‌نیام ،ته‌نیا
له‌ غه‌ریبی و له‌ یارم جیا


من وه‌کوو زه‌وی ،ئه‌ویش وه‌کوو خۆر
جیایان کردووین له‌ ژێر حوکمی زۆر


ته‌نیا و بێکه‌س دوور له‌ وڵاتم
یاری خۆم ده‌وێ،ئه‌وه‌ ئاواتم


له‌ دووری ئه‌وه‌ چاو به‌ گریانم
ساتێک ناسره‌وم، دایم ناڵانم


نووری ڕوخساری وه‌کوو خۆر وایه‌
هه‌ر که‌س بینیویه‌ پێی موبته‌لایه‌


برژانگی وه‌ک تیر ،برۆی وه‌ک که‌وان
به‌ تاراج ئه‌با عه‌قڵ و دڵ و گیان


بووه‌ به‌ خه‌ونی شه‌وانی تارم
له‌ دووریی ئه‌وه‌ له‌ ژین بێزارم


ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت گیانیشم ناوێت
دونیام تاریکه‌و ژیانیشم ناوێت


ئه‌گه‌رئه‌و نه‌بێت ژیان بێ ڕه‌نگه‌
دونیا له‌ لام وه‌ک قه‌برێکی ته‌نگه‌


نوسه‌ر هاوار

8

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

نــاتـوانــم بـــاوه‌ر بهينم كــه‌ ئيتر تـۆ هــه‌تـــا مـــردن دوور ئـــه‌بـــی لـــێم
لـــــه‌وه‌تـــه‌ی بـــريـــارت داوه ‌هـێـنـده‌ وونـــم نـــازانــــم مــــــن كــــێم

بــــــــــروا بـــكـه‌ بــــروا نــــاكــــه‌م هـــه‌تـــا ســبـه‌یــنـــێ بـــمـــــێـنم
ناتوانم هیچیش بنوسم یه‌كه‌م جاره‌ خۆم ئه‌بینم به‌ دیار لاپه‌رێك دا بمێنم

رازى لـــــه‌ نــاو دڵـمـا ئه‌گـری و هه‌رچه‌ند ئه‌كه‌م بـۆم ناكرێ به‌ هــۆنراوه‌
هــێـشـتـا زووه‌ جێـــم مــــه‌هـێـڵـه‌ دڵـــــــــــم قـــســه‌ی زۆری مــــــاوه‌

لــــه‌ هـــه‌نـسـكـه‌كـانــــم نـــه‌بـــێ چــرپـه‌ی تۆ له‌ هیچ كه‌س نــاچـێ
وه‌ره‌ سـه‌یـری چــاووم كـه‌ ئـه‌م دڵـۆپـه‌ چـاوروانـه‌ تـا دڵـۆپـه‌كـه‌یتر لاچـێ

جێـــــــم مــه‌هــێـڵـه‌ هــه‌نــاســـه‌كـــه‌م مــن ئــه‌م تـه‌نـيـايه‌ فێر نــيـم
تـه‌نـيـا لــه‌ بـه‌ربـیـنـیـنـی تـۆ دايم سوباسى خـوا ئه‌كه‌م كه‌وا كوێر نـيــم

ديـــــــه‌كــانــــــم زۆر رۆمــــــانـــــــــم خـــوێـــنــدۆتـــه‌وه‌
تـاڵ تـاڵ پـرچــی زۆر چیرۆكی خۆشه‌ویستم هـۆندۆتـــه‌وه‌

هـــــــيـچ ئــاشـقـێـكـم نـــه‌ديـــوه‌ وه‌كـــوو مـــن تـــۆ نـــاكـــام بــــــن
هـــــــه‌ر هــيـچ نـــه‌بـــێ رێــگـه‌م بـــــده‌ بـا وێـنـه‌كــانـــت لام بــــــن

بمخه‌ره‌ نێو ئه‌لبومه‌ جوانه‌كه‌ته‌وه‌ پۆست كارتێ بم پێم باشتره‌ له‌م كوره‌ مردوه‌ی كه‌ هه‌م
هه‌ر هيچ نابێ كه‌ ئه‌لبومه‌كه‌ت دائه‌خيت لێوم ئه‌چێته‌ سه‌رلێوی وێنه‌یه‌كت و ماچت ئه‌كه‌م

لـه‌ دلــى خـۆت ده‌رم كــه‌يـت وا‌ هــه‌ســت ئــه‌كــه‌م ئــه‌م دونيايه‌ مــنى هه‌ر له‌بير كردوه‌
ئــــــــه‌گـــه‌ر دره‌نـــه‌گ گـــه‌رایــتــه‌وه‌ تـــه‌مـــه‌ن نــیــه‌ دوریـــت مـــنــی پــیـر كــــــــردوه‌

ئــــــــه‌م شــــــــــه‌و حـــــــــــه‌ز ئــــــــــــه‌كـه‌م بۆنـت كـه‌م حه‌ز ئه‌كه‌م تێر بـۆت بروانــم
چـــــــونـكه‌ ســـبـه‌ی كــــــــه‌ ئـه‌تـبـیـنـم زۆر دڵــنــیــام كــــــــــه‌ نــــــــاتــــوانـــــــ ــــــم

نـــازانـــم متــن بـــۆ ئــه‌ونده‌ تــــۆم خـــۆشـــه‌ويــت بـــۆچـــی ئـــه‌ونده‌ شــــه‌یــــداتـــــم
بـــيــرتــــه‌ ده‌مـــــــه‌و بــه‌یــانــه‌یــك چــوار ســاڵ بــه‌ر لـه‌ ئێستایی ته‌مه‌ن چاوه‌رێم بویـت

لــــــێم بـبـوره‌ كــه‌ نـه‌هـاتـم لــێـم بــبـوره‌ گــــــــوڵــــــم ئـــه‌گـــه‌ر جـار جار تۆم زویر كردوه‌
دڵـنــیـابــــــــه‌ دڵ ره‌قــــــــی تـــــــۆ مـــن هـــــــــه‌مووم لـــــــه‌ بـیـر كـــــــــــــــردوه‌

ده‌مــــــــــه‌وو عــه‌ســرانـێـك پــێــم ووتــی رقـــم لــێـتـه‌ دڵــنـیـابــه‌ زۆر درۆم كــــــرد
لـــــــه‌ تــاوانـــه‌ هــه‌تــا دره‌نــگ بـــه‌ شــه‌قــامـــه‌كــه‌ی ســالــمــا هــات و چۆم كرد

بــه‌ جـــۆرێك گــریــان گـــرتـــومـــی ره‌نــگه‌ دڵـــم بــچـێـتـه‌ لاپـه‌ریــه‌كـی بـه‌ر ده‌سـتــم
ئــه‌گـــه‌ر تـــكا بـنـێـرم تـــــــــا بـــزانـــــــی مــــن چــــــــۆنــــــه‌ هــــه‌ســــتـــم

تــــــــــخـوا گـــوڵـــم ئـێـسـتـا لـــه‌ كــوێـی چــه‌نـێ هـه‌سـت ئـه‌كـه‌م تـه‌نـیـام
خــــۆزگـــــه‌ سـبـه‌ی كـــه‌ ئـه‌مـبـیـنـیـت ئـیـتـر بــه‌ســه‌ر شــانـــــتا ئــه‌گــریـام

هـــــــه‌نـاســه‌كــه‌� �� � بێ هــۆی نیه‌ كـه‌ هـه‌ســت ئــه‌كــه‌م‌ بــه‌ جـــێ مـــاوه‌م
چــــــــی یــــــادگــاریـمـان هــه‌یــه‌ هــــــه‌موو دێــنــه‌وه‌ بـــــــه‌ر چـــــــــــــاووم

ئــه‌و بـه‌یـانـیـه‌ت لـه‌ یـــاده‌ ره‌فـتـه‌یـه‌كــی بــۆن خــۆشــی خــۆت هـانـی بــۆ مـن
تــــــۆ ئــــــــــه‌زانــی ئــه‌و رۆژانه‌ لـــه‌ تــــه‌مـــــــه‌نــــــ ا چــــه‌ن كـــه‌مــن

ئـــه‌و بــه‌یــانــیـانــه‌ت لــه‌ بـیـره‌ بـــه‌ ســـۆزه‌وه‌ شــعـره‌كـانـی‌ نــزارت بــۆم وه‌رئــه‌گـێـرا
ئــێـسـتـاش لـــه‌ بــیـرمـــه‌ چـــه‌نــد گـــــــریـــام لــه‌ نــێـو بــاوه‌شـــی دوو دێــــرا
بــــۆچی نـــه‌گـــریــم دوای ئـــه‌م هـــــه‌موو دێــره‌ جــوانــه‌ ئـیـتـر چــــاوی‌ من نـه‌بـیـنـی

هــــــــه‌نـاسـه‌كـه‌م ئـــای كــه‌ ده‌ســـت و خــه‌تـــت جــوان بوو
بــه‌ بـیـنـیـنـی پــیـتـه‌كـانـت ئــــــای كــه‌ دڵـــم شــادومــــان بوو

تـــۆ بــــویت مـنـت كـــرد بـه‌م كــوری كــه‌ئـیســتا هه‌م
لــه‌بــه‌ر ئه‌مه‌ بشم كــوژی هــه‌موو مافێكت پــێ ئه‌ده‌م

ئــــــه‌گـــــه‌ر تـــــــــۆم خــــــــــۆش نــه‌ویـسـتـایـه‌
نه‌ ئه‌م كوره‌ی ئیستا ئه‌بوم نه‌ ئه‌م هه‌موو شعره‌ جوانه‌ش نه‌ ئه‌م بوركانی ناو دڵم نه‌ ئه‌م هه‌نسك و گریانه‌ش

ئـــــــــــه‌و شـعـره‌ گــریاوه‌ی ئــه‌م شــه‌و ئــه‌گــه‌ر بـۆ تـۆ دوایــن نــامــه‌ی دڵــــداریـــم بـێـت
ئــــــــه‌پــارێــمــه‌ وه‌ لــــه‌ خـــــــــــــودا ئــــه‌م شــــــه‌و خـــه‌وی یـــــــه‌ك جــــــاریم بــێـــت

مــــن دڵـنـیـام ئـێـسـتـاش تــۆ وه‌كـــــــــــــوو مـــن ئــه‌گـرێیـت
ده‌ســتـت بــاوه‌رت پـــێ نــاكـــات جــاریـكـتـر ده‌ســتـم نــه‌گــریـت

مـــن ئـــه‌زانم تـــا وه‌كــــــوو خـــــــه‌و ئـه‌تـبـاتــــه‌وه‌
ئــــه‌م شـه‌و دڵت په‌ره‌ په‌ره‌ شێوه‌ی من هه‌ڵ ئه‌داته‌وه‌

هـه‌موویت دێنه‌وه‌ به‌ر چاوو هه‌ر هه‌موو كراسه‌كانم ره‌نگی زه‌ردی رۆژه‌كانم هه‌موو بۆینبغكانم
جـــــــارو بـار وه‌ك چــرپـه‌یـك دێـنـه‌ بـــه‌ر گــوێــت گـــشــت نـــاســــۆرو ئـــاخــه‌كــانـــــــم

لــــه‌ بــیــرت دێ بــه‌یــانـیـه‌ك تـــه‌نــیـا مـــێـزێـــك مـــن تــــۆی لـــه‌یــه‌ك كــــــرد بـــوو
هــێـشـتـا هـــه‌ســتت ئــــه ‌كــــــــرد دوورم تــــــونــد تــــــونــد ده‌ســـتــمـت گــــرت بوو

ئه‌وت بیره‌ كه‌ من ئاخێكم هه‌ڵكێشا ئــــــه‌و ئـــــــاخــه‌ت چه‌ند پێ ناخۆش بوو
منیش له‌ تاوا پێم ووتی ئه‌ڵی گه‌رێ بۆ لای تۆ هات ئه‌وه‌ ئاخێكی دڵ خۆش بوو

لـــه‌و رۆژه‌دا دڵـــمـان لــــه‌ دوو مــــــناڵ ئـــــــه‌چـــــــوو
بیرته‌ ووتم ئه‌ها چۆن یاری ئه‌كه‌ن كه‌سمان لێیان تووره‌ نه‌وبوین
دڵــــــمـان نــه‌ ئــه‌هــات پـێـان بــڵـێـیـن هــــــاری مـــــه‌كه‌ن

بـیـرتــه‌ دڵــــــمـان چـه‌نـێ بــه‌نـــاز پــــه‌روه‌رده‌ كــــــرد تـــــا گــــه‌وره‌ بون
چـــــــی بــكه‌م چـــــــاره‌ نــووسـیـان وا بــــوو بـــۆ یـــه‌ك نــــــه‌بون

مـن ئـــــه‌م شــــــه‌و بـــــاوه‌رم وایـــــــه‌ خــوا دوو دڵـــی ســه‌رده‌مــــی كـــۆنه‌ بــۆ ئــێـمــه‌ی هــێـنـاوه‌
نـــــــاو ســنـگــی مــــن دڵــــی مـه‌م و نـاو سنگی تۆش دڵه‌ جوان و ناسكه‌كه‌ی خاتوو زینی تـیا دانـاوه



(( ره‌نج سنگاوی ))

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=HE-7YakQ … re=related[/youtube]

جوان بو ده‌ست خۆش

11

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ په‌یچه‌کانتان

12

(23 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ده‌ست خۆش نازانم بلیم کام دیر یه‌ک له‌یه‌ک خۆشتر به‌ماناتر بون فرمیسک له‌چاوم هاته‌خواری ئازاری دابران زۆر سه‌خته‌ ده‌ست خۆش به‌هیوای به‌رده‌وامیت هیوادارم به‌وهۆنراوه‌ جوانانه‌ت به‌رده‌وام بیت سه‌رکه‌وتوبیت

13

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]دوا دیدار


بەو شێوەیە جێم مەهێڵە
ئاخر بەرگەی دووریت ناگرم
خۆت بمکوژی زۆر خۆشترە
نەک رۆژێ سەدان جار بمرم

بمسوتێنە هەتا بمرم
با شەهیدی ئەم ئەشقەبم
توخوا ئازیز با نەبیستم
بڵێی ئەرۆم لێت دوور ئەبم

دوادیدارم بۆ ساز مەکە
ژینم بێ تۆ زۆر نامۆیە
بێگومان بە پر حەسرەتە
ئەو دەمانەی دڵ بێ تۆیە

بێ مروەت بە بێ وەفابە
لە ئاست دڵ و ئەشقی وێڵم
بەس پێم مەڵی دوا دیدارە
بڵێی ئەرۆم بەجێت دێڵم


سۆران جاف[/size]

14

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس به‌ناوی نوسه‌ریشه‌وه‌ ده‌ستان خؤسبیت سه‌رکه‌وتوبن

15

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

xama نووسی:

[center] ھاورێیان ویستم ئه م رابرسيتان بۆ ئامادە بکەم کە راپرسیەکەش لە سەر دەست خۆشییە ھاورێیان زۆربەی بابەتەکان ھەن کە ماندووبوونی پێوە دیارە کەچی ئەندامان تەنیا دەنووسن دەست خۆش منیش ویسیم چەند پرسیارک دەرباری دەست خۆشی لە ئێوە بکەم ھیوادارم ھەموو ھاورێیان بەشداربن


١-بۆچی لە ناو بابەتدا تەنیا دەنووسرێت دەست خۆش ؟

٢-بۆچی ئەندامان لە دوای دەست خۆشی شتێکی تر نانووسن؟

٣-بۆچی ئەندامێک کە بابەتێک ماندوو بوونێکی زۆری پێوە بردووە کە بابەتە ھی خۆیەتی کەچی ئەندامان تەنیا دەنووسن دەست خۆش ؟

٤-ئایا ئەگەر سیستمێک بۆ دەست خۆشی دابنرێت جوانتر نییە ؟

٥-ئایا دەست خوشی زیرەکی ئەو ئەندامە پێشان دەدات یان نە ؟

لە کۆتاییدا دەلێم بە بنووسرێت دەست خۆش بەڵام با لە دوای دەست خۆشیەکە شتێکی تر بنووسرێت

[/center]

[size=16]
ده‌ست خۆش ههههه نه‌ی که‌ی به‌نوقته‌ راستی من تازه‌م نازانم بۆئه‌وانی تر خۆم زۆر حه‌ز به‌گفتوگۆده‌که‌م به‌پی تواناش جوابی پرسیاره‌کانت ده‌ده‌مه‌وه‌ به‌هیوام ئه‌و نه‌ریته‌نه‌مینیت به‌وزمانه‌ شیرینه‌ بمان خه‌نه‌ ئاقاریکی دنیایه‌کی پر له‌سۆزو جوانی دوباره‌ ده‌ست خۆش


1.زۆر راسته‌ منیش ته‌جروبه‌ی ئه‌وه‌م کردوه‌ ده‌ست خۆشی زۆر تره‌ له‌بابه‌ت به‌حوکمی ئه‌وه‌ی من تازه‌م
لیم ناگیریت به‌س ته‌وه‌ره‌یه‌کی جوانه‌ منیش ئیستا سودم لی وه‌رگرت به‌شکم هاوری یانێش به‌ژدار بن رای خۆیان بلین

2،من نازانم به‌س پی ده‌چیت تاقه‌تیان نه‌بیت یان کات یان نه‌بیت یان هه‌روافیر بون به‌شکم ئه‌وه‌ش نه‌مینیت

3.زۆر زۆر راسته‌ گه‌ر تۆزیک بچینه‌ناوواقعه‌که‌وه‌ به‌لی ماندوبونی زۆری چه‌شتوه‌ به‌لام گه‌ر په‌یامیک تر ئیزافه‌بکه‌ن بی له‌ده‌ست خۆشی یه‌که‌ باوه‌رکه‌ن ئه‌ونوسه‌ره‌ زیاتر هه‌ولی بۆده‌دات به‌ره‌و پیشتیش ده‌چیت

4.به‌دڵنیایه‌وه‌ به‌لی زۆر گۆران کاری روده‌دات بابه‌ته‌کانیش جوانتر ده‌بیت

5.نه‌خیر زیره‌کی به‌ئه‌قل وکرداره‌ له‌گه‌ل ریزم بۆسه‌رجه‌م هاوری یان بم بورن زۆریک له‌ئه‌ندامان که‌تازه‌یه‌ن به‌ده‌ست خۆشی په‌یامه‌کانیان زیاد ده‌که‌ن مشاره‌که‌یان که‌مه‌ وزیاتر بابه‌تی کۆپی ده‌بینریت به‌لام گه‌ر ئه‌وه‌ که‌م بیته‌وه‌ ئه‌وا ئیمه‌ش خۆشم هه‌ول ده‌ده‌ین چ شتیک بزانین به‌سوده‌ وه‌ک به‌ریزت ئاوا مناقه‌شه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین زۆر خۆشه‌ بیرورای جیاواز وه‌ربگرین

ده‌ست خۆش ماندو نه‌بیت به‌هیوام بتوانیت به‌رده‌وام بیت به‌بابه‌ته‌ به‌سوده‌کانت ئه‌م سه‌کۆیه‌ روناک بکه‌یته‌وه‌ هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆده‌خوازم وه‌پیشت ده‌لیم به‌خیر هاتی برای به‌ریزم  خوشکی بچوکت نه‌سیم[/size]

16

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

zanin نووسی:

سەرەتا سڵاو

ھاورێیان ویستم ئەم جارە ئەم راپرسیەتان بۆ ئامادە بکەم ئەویش لەسەر دراوسێیە کە ھەندێک پرسیار دەکەم

١-چۆن پێناسەی دراوسێ دەکەی؟

٢-بۆ ئێستا دراوسێیەتی زۆر کەم ماوە؟

٣-ئایا بە رای تۆ دراوسێیەتی دەبێتە ھۆی جوانترکردنی گۆمەلگا

[size=16]

ده‌ست خۆش حه‌زم کرد رای خۆم بلیم هیوادارم زویر نه‌بن


1. دراوسی ئه‌جری گرانه‌ دراوسی باش گه‌وهه‌ریکه‌ که‌نزیکترته‌ له‌دایک باوک خوشک برا دراوسی باش وه‌سف ناکریت من هیچ پیناسه‌یه‌کم بۆ نیه‌ به‌س ئه‌وه‌نده‌ ئه‌جری گرانه‌ تابتواننین دلیان رابگرین


2.دراوسی  ئیستا هی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان هه‌رخه‌ریکی دیعایه‌و تان وته‌شه‌نه‌یه‌ 23 سه‌عات له‌به‌رده‌رگان چیت کری چیت هینا ئه‌لی بورجی موراقه‌به‌ن بۆیه‌ به‌س ده‌بیت خۆتبپاریزیت کاریکنه‌که‌یت دراوسی که‌ت ئازار بدات

3.بی گومان به‌لی ژیانی هه‌رتاکیکمان به‌دراوسی وه‌جوانه‌ گه‌ر تۆ نه‌توانی له‌کاتی ته‌نگانه‌دا هانا به‌ریت بۆدراوسی که‌ت باشه‌ یان که‌سیکی دور دراوسیکه‌ت له‌په‌نات دازوده‌گاته‌ سه‌رت رزگارت ده‌کات به‌س که‌سه‌که‌ت تاده‌گات تۆ ده‌مریت بۆیه‌ درواسی ئه‌جری گرانه‌ [/size]

17

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاک فه‌رهاد زۆر به‌قوه‌ت بو به‌رده‌وام به‌

18

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

Jaw Zard نووسی:

بڕۆ حاشـــــــــا له‌به‌ڵێن وناخــــــــی ڕه‌شی بــــــــــێ ویژدانت
جارێکـــــــــی تر باوه‌ڕ ناکـــــه‌م به‌ فرمێســــکه‌ درۆکـــــــانت

زۆر زۆر راستە قەت باوەڕیان پێ نەکەی ..:)

دەستی تۆ و هۆزانڤانیش بەردەوام بێت ،،بژیت بەرێز عشرین:)

تازه‌بروام کرد به‌س بۆله‌مه‌ودوا نابیت بروابکه‌ین تانه‌ی نۆشی نازانیت ترشه‌ یان تاڵه‌ ته‌بعه‌ن منیشتاڵیم چێشت
سوپاس گیان

19

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ЯёКảЯđO̖ نووسی:

دةست خوش شعريكى زور خوشه

سوپاس بۆتۆ ده‌ست خۆش

زۆر سوپاس بۆسه‌رجه‌م ئه‌وبه‌ریزانه‌ی په‌یام یان ناردوه‌ هیوای سه‌رکه‌وتن به‌رده‌وامیان بۆده‌خوازم

Jaw Zard نووسی:

زۆر زۆر بەخێربێی خوشکە عشرین ،،هاورێی بەریزی ئێمەی هیوام وایە بەردەوام بی لێرە ،،

وابزانم تۆ لە هەولێر نی ؟؟؟

سوپاس بۆتۆ به‌قوربان ههههههه سوپاس بی گومان فه‌رقی هه‌ولیر سلیمانی نیه‌ سوپاس دوباره‌

SanyNaseh نووسی:

تـۆ هــاورێی ئه‌زیزی ئێمه‌یت چۆن قبوڵت ناكـه‌ین

زۆر به‌خێر بێیت سـه‌رچـاومـان بۆ یانه‌كـه‌مان هیوادارم بتوانیت به‌رده‌وامبیت له‌گه‌ڵ ئێمـه‌

جاوانت گه‌ش بێت سوپاس بۆ به‌ریزت به‌هیوام بتوانم به‌رده‌وام بم له‌گه‌ڵتان

KURD-LOVE.COM نووسی:

به خيرهاتنت ده كه ين
سه رهه نك برامانه كولجى يانه ى هه وليره
به لام به داخه وه ده ليم هه ولير
يانه ى خو فروش بو عاره ب و بيانى
هيوادارم ليم توره ش نه بن   قسه ى حه ق ره قه

سوپاس خۆشت به‌خێرهاتی ئه‌وه‌کێشه‌ی ئیمه‌ نیه‌ سه‌رت به‌وه‌ناوه‌ قاڵ مه‌که‌ ئیستا سه‌رده‌می عوله‌مایه‌ سوپاس خۆشحاڵ بوم

زۆرڕاسته‌ ناقه‌ت سه‌یری ناکه‌م هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆده‌خوازم
سوپاس بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌که‌ت ئه‌بێت ئیتر بیناسم به‌س بۆچی?
ئه‌وژماره‌یه‌ی هه‌ڵ بژاردووه‌ سه‌یربووسووتفه‌بوولام خۆش بوو

25

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]به‌چاوی تـــــۆ

ئێستــــاش تارمایـــی ژووانمان له‌ بن دارێ جــێهێشتووه‌
ڕازو نیازی دڵــــداریمان به‌قه‌د قـــــــــه‌ڵای درکــــاندووه‌

په‌یمانت دا گوڵـــــی هیوام لــــێ هه‌ڵنه‌وه‌رێنی هه‌رگــــــــیز
کـــــه‌چی نه‌تهێشت چرۆش بکه‌ لێت وه‌راندم به‌رله‌پایـــــــز

به‌چــــاوی تۆ بـــــاش ده‌مزانی ئه‌م بڕیاره‌ تاســـه‌ر نابــــــێ
وه‌کـــــــو خه‌ونی سه‌رله‌به‌یانــــی نایه‌ته‌ دێ وبه‌تاڵ ده‌بـــــێ

خـــــۆده‌مـــــزانی په‌یامێکــــــی پڕ له‌ســـاردیم بۆ ده‌نـێـــــری
لـــــه‌بیر خـــــــــــۆتم ده‌بــه‌یته‌وه‌و بــه‌ ته‌نــــهایم ده‌ســــــپێری

ئـــی دی منیش تۆبه‌ ده‌کـــــه‌م له‌ عیشقت وشه‌ڕی چــــــاوت
لــــــه‌جێــــی دڵـــــم به‌رد داده‌نێم تــــانه‌کــه‌ومه‌ بۆسه‌ی داوت

بڕۆ حاشـــــــــا له‌به‌ڵێن وناخــــــــی ڕه‌شی بــــــــــێ ویژدانت
جارێکـــــــــی تر باوه‌ڕ ناکـــــه‌م به‌ فرمێســــکه‌ درۆکـــــــانت



هۆنـــراوه‌ی پــه‌یوه‌ند ئه‌حمه‌د
[/size]

نای ناسم به‌س خۆشحاڵ بوم سوپاس بۆتۆ

زۆرسوپاس خۆشحاڵ بوم

[size=16]سڵاو میوان ڕاده‌گرن زۆرسوتفه‌یه‌کی جوان بو به‌دوای هۆنراوه‌داده‌گه‌ڕام له‌پڕئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ کوردیه‌م بۆکرایه‌وه‌ ته‌نهاکه‌سێکی لێ بو ۲۱ بۆیه‌لام جوان بو منیش بڵێم ۲۰ بۆیادگاری ۲۰۱۱-۰۷-۲۴ به‌هاوڕێی خۆتان قبوڵم بکه‌ن ناوم نه‌سیم گه‌ر وه‌ک خوشکێک قبوڵ بکه‌ن سوپاس تان ده‌ که‌م
[/size]