تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
هه‌ڵبژاردنه‌كانی گه‌ڕان (په‌ڕه‌ی 1 له 23)
په‌ڕه 1 2 3 … 23 داهاتوو
شيعرێك به بۆنه‌ی چله‌ی هه‌ڤاڵی جوانه مه‌رگ
زامـــنـــاك ئــــیســمــاعــیـــل له زاری ( ئایه ) ی كچیه‌وه
خـۆزگـه گـوڵـی بـابـه بـام و
بـه‌رامــه بــام بــۆ ژیـانـی...
ده‌ســتـی قـه‌ده‌ر دڵ ره‌قــانـه
هـه‌ڵـی وه‌رانـد چـرۆی جـوانـی...
بــابــه كـه تـۆ ئـێـسـتـا ونـی
رۆژگــاریـشــم ره‌ش پـۆشــراوه
دایــكـم بـه جـۆرێـك گـریـاوه
ئـه‌شـكـی بــێ تــۆیــی رژاوه
خه‌نـده‌ی خۆشـیـم نـه‌پـشكـوتوو
بــه‌هــاری ئـامـێـزتـم نـه‌بـیـنـی
شه‌و و رۆژ دوعات بۆ ده‌كه‌م
ئا له‌و دونیات
شادی بچێنی بابه گیان
< حــكـیـم انــور >
http://smn21.com/up/uploads/jpg/fe545fd2bd.jpg
[size=18] من خۆم داوه‌ته ده‌ست باهۆزى يه‌خه‌ى خه‌ونێكى خه‌مگرتوو
خه‌ريكم له سه‌ماى ئه‌جه‌لى مه‌رگێكدا سه‌فه‌رى فيراق ئه‌هۆنمه‌وه
به‌م ته‌مه‌نه‌شه‌وه هێشتا له په‌ڕاوێكى كرچى سه‌رده‌می ئه‌شكه‌وتی ده‌چم
كه له كاولخانه‌يه‌كى رزيو به ته‌نافه هه‌ڵمییه‌كان بێچرابێتمه‌وه[/size]
[size=14] < كامه‌رانى سه‌لما - حكيم انور >
[/size]
Sarhang Muhsin نووسی: ده‌ستت خۆش مامۆستا، ناوه ناوه ئه‌وها ته‌ڕمان بكه‌وه.
[size=16] سوپاس كاپتن ، مه‌گه‌ر دڵۆپێك له ره‌حمه‌ت ڕشێنى ئه‌ومان به‌ركه‌وێت ئه‌گينا زه‌حمه‌ت ته‌ڕببينه‌وه...[/size]
شه ی‌دا نووسی:[size=22]ده‌سته‌كانت خۆش أستاذ به‌رده‌وام به[/size]
[size=16] سوپاس ئوستاذ گيان
[/size]
[size=18] ببه‌خشه ئه‌ى دۆست ئێمه ئۆقيانوسێكمان له زوڵم چێكرد و له ڕوخساره ره‌نگ زه‌رده‌كه‌ى مرۆڤبوونمان ئاڵاند و له سه‌ماى حه‌زه‌كانمان ون بوين و پرچى رووبارمان به نامۆيى گوناهه‌كان شانه كرد ..
مرۆڤ نه‌بوين وه‌همێكى ئه‌به‌دى بوين. عه‌يامێكه وه‌ك دۆى داده رژاين و ئيدى كؤناكرێينه‌وه... تابلۆيةكى تۆزاوى نيو ده‌وارێكى شڕ بوين گه‌ڵاى نيگاكانمان هه‌ر به‌يه‌ك ره‌نگ نه‌خشكرا ..ده‌سا ئه‌ى دۆست ساباتێكمان له چريكه‌ى باڵنده سه‌رمه‌ديه‌كان پێ ببه‌خشه و شوێنێكمان له‌سه‌ر ڕێگاى حه‌قيقه‌تى گوڵ ئه‌ستێره‌کان نيشانده ئاگاداربه نه‌وه‌ك له‌كاتى سه‌فه‌رى پارچه شكاوه‌كانى رۆحمان له‌م مه‌مله‌كه‌تى زوڵمه مه‌ولانا به‌ئاگا بێ و ئيمه‌ش نه‌گه‌ين به دوا دێرى نوسينى ئه‌و قه‌سيده‌ى عه‌شقه و ره‌شكردنه‌وه‌ى دوا حه‌رفى ته‌جه‌للاى ئه‌و ده‌فته‌رى ناكاميه ...[/size]
< كامه‌رانى سه‌لما - حكيم انور >
photo : Sharafxan nurse
ببه‌خشه ئه‌ى دۆست ئێمه ئۆقيانوسێكمان له زوڵم چێكرد و له ڕوخساره ره‌نگ زه‌رده‌كه‌ى مرۆڤبوونمان ئاڵاند و له سه‌ماى حه‌زه‌كانمان ون بوين و پرچى رووبارمان به نامۆيى گوناهه‌كان شانه كرد ..
مرۆڤ نه‌بوين وه‌همێكى ئه‌به‌دى بوين. عه‌يامێكه وه‌ك دۆى داده رژاين و ئيدى كؤناكرێينه‌وه... تابلۆيةكى تۆزاوى نيو ده‌وارێكى شڕ بوين گه‌ڵاى نيگاكانمان هه‌ر به‌يه‌ك ره‌نگ نه‌خشكرا ..ده‌سا ئه‌ى دۆست ساباتێكمان له چريكه‌ى باڵنده سه‌رمه‌ديه‌كان پێ ببه‌خشه و شوێنێكمان له‌سه‌ر ڕێگاى حه‌قيقه‌تى گوڵ ئه‌ستێره‌کان نيشانده ئاگاداربه نه‌وه‌ك له‌كاتى سه‌فه‌رى پارچه شكاوه‌كانى رۆحمان له‌م مه‌مله‌كه‌تى زوڵمه مه‌ولانا به‌ئاگا بێ و ئيمه‌ش نه‌گه‌ين به دوا دێرى نوسينى ئه‌و قه‌سيده‌ى عه‌شقه و ره‌شكردنه‌وه‌ى دوا حه‌رفى ته‌جه‌للاى ئه‌و ده‌فته‌رى ناكاميه ...
< كامه‌رانى سه‌لما - حكيم انور >
photo : Sharafxan nurse
[size=17] سوپاس بۆ ئێوه سه‌رفرازبن...[/size]
Rausht Ismail نووسی:خودا پاداشتت بداته‌وه
ده‌ست خۆش بێت
[size=17]ده‌ستت خۆش بێت برام ماندوونه‌بى[/size]
شه ی‌دا نووسی:[size=22]ماندونه‌بی برام ده‌سته‌كانت خۆش به‌ڵام من پێم وانیه یانه له‌رووی دیزاین و ره‌نگه‌وه پشت گوێ خرابێت پشت گوێ خستنه‌كه له‌رووی ئه‌ندامانه‌وه‌یه گیانه‌كه‌م[/size]
[size=16] به‌خێربێيت
[/size]
[size=18]دێمه لات له‌سه‌ر ڕووبارێكى ئاڵتوونى ئه‌تدۆزمه‌وه ...بۆت باس ئه‌كه‌م چۆن پاش تۆ ئێواره‌يه‌ك له‌و ديو ده‌روازه‌كانى شاره‌وه ئاواته‌كانم هه‌مووى بوون به غوبار ... باسى ناكامى رۆحمت بۆ ئه‌كه‌م كه چۆن پاش تۆ له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كان تێكه‌ڵاو بوو و له گۆشه‌يه‌كى جه‌سته‌ى شه‌كه‌تمدا يه‌خسيرم كرد ...[/size]
[size=18] < کامه‌رانی سه‌لما >[/size]
[size=18] ده‌ستت خۆش بێت برام ماندو نه‌بى
كاتێك به‌رژه‌وه‌ندى دوو كه‌سى له‌يه‌ك نزيك كرده‌وه به‌تێپه‌ربوونى كات كاتێك به‌رژه‌وه‌نديه‌كه نه‌ما هاورێیه‌تيه‌كه نامێنێت به‌ىس ئه‌گه‌ر هاورێيه‌تيه‌ك بناغه‌كه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئيمان و راستگۆيى و وه‌فا بێت ئه‌وا ئه‌سته‌مه خيانه‌تت لێ بكات...[/size]
[size=18] سوپاس بۆ ئێوه ده‌ست و دڵتان سه‌لامه‌ت بێت[/size]
Sarhang Muhsin نووسی:خوا ڕه‌وێنه‌ری ئه‌و خه‌مه بێ.
[size=17] اللهم امين
[/size]
شه ی‌دا نووسی:[size=22]ده‌سته‌كانت خۆش أستاذ جوان بوو[/size]
[size=17] سوپاس ئوستاذ ئازيزيت برام
[/size]
K O S R A T نووسی:بەڕاستی زۆۆۆۆۆۆر چوانبوو،ئەو نوسینەم برد
[size=17] سوپاس خێرى ێ ببينى[/size]
[size=22]خودایه خه‌ریکه تۆمان له بیره‌چێته‌وه تۆزێ نــوری خۆتمان بۆ ده‌رخه مردین هیجمان به هیچ نه‌کرد خودایه هێنده خراپ بوین بیرمان چۆته‌وه که عه‌بدی تۆین و تۆ فریاد ره‌سی سه‌ره‌تاو کۆتایت تیا چوین و سه‌رمان هه‌ڵبڕی بۆت / خودایه خه‌ریک بوون به ژیانه‌وه خۆشه‌ویستی تۆی لێ سه‌ندین به بارانێک پر له هاژه‌ی ئه‌وینی خۆت ته‌رمان که مردین و نه‌مان زانی بۆ چی هاتین / خودایه نان له سه‌ر سفره‌ی ئیمان برسی کردین ئازادی له‌سه‌ر شه‌قام ره‌های کردین بۆ هه‌ڵــهاتن له جوانیت سیاسه‌ت خاڵی کردینه‌وه له حه‌نانه‌ت و عیشقی حه‌قیقی جه‌نگ رێیه‌کی نیشانداین ناچینه‌وه سه‌ر رێگای تۆ خوێن ره‌شی کردین بۆ نه‌گه‌رانه‌وه بۆ هه‌یوانی خۆشبه‌ختی دینه نێردراوه‌که‌ت خودایه ... خودایه . خودایه مناڵمان ئه‌بێ تۆ ناناسێ ئه‌م ده‌رده چــۆن ده‌رمان بکه‌ین / خودایه کوفر وه‌ک کۆلاره به‌سه‌رمانه‌وه ئه‌فرێ و خه‌ریکین پێ ئه‌که‌نین مزگه‌وت به ماڵه با جێنه ئه‌بینین و مناڵانه یاری ئه‌که‌ین مردن به چیرۆک سه‌یره‌که‌ین و گه‌مژانه هه‌ناسه ئه‌ده‌ین / خودایه ئیستا ئه‌خلاق به خۆراییه فێرمان بکه چۆن بیپارێزین ئیستا له به‌رده‌م ره‌شه‌بایه‌کداین له په‌ل و پۆی خستوین خه‌ریکه دوعاشمان بیر ئه‌چێته‌وه / خودایه یه‌کتری ئه‌کوژین ئه‌یکه‌ین به خه‌تای تۆ شه‌ر ئه‌که‌ین ده‌س بۆ تۆ درێژ ئه‌که‌ین که‌چی تۆزێ ئاشتی ئه‌که‌ین ئه‌لێن خۆمانین نازانین بت ناسین نازانین خۆشمان بوێیت خـــ...ودا خــ.....ودا . ئه‌ی خودای هه‌موو شت خودای هه‌موو گه‌ردوون خودای بونی ره‌ها هه‌موو ژیان چه‌ند سه‌عاتێکه‌و وا ئه‌زانین هه‌رگیز نامرین ته‌مه‌ن چه‌ند خوله‌کێکه‌و وا پێ ئه‌به‌ین هه‌رگــیز نارۆین فێرمان که بیرمان که‌وێته‌وه مردن گاڵته نیه ، سوعبه‌ت نیه ، گه‌مه‌ی مناڵــێک نیه به بوکڵه‌یه‌ک فێرمانکه‌وه سه‌فه‌ر حه‌تمیه‌وه ئه‌بێت رێگه‌ی هه‌زار به هه‌زاری کۆچی دوادیدار بگرین و بڕۆین خودایه کاغه‌زێک پێی ئه‌لێن پاره بۆته مۆته‌که به‌سه‌رمانه‌وه خه‌ریکه ئه‌ی په‌رستین بیرمان بخه‌وه بۆ پاره ماڵ نه‌که‌ین به لانه‌ی ژه‌هری ئایدیا پوچ ، خــ.....ودایه خـ.....ـودایه . خودایه هه‌زار بینا چۆته ئاسمان و عورئــانێکی تیا نیه ، هه‌زار شه‌قام درێژ بۆته‌وه و پــیاوێک ، ژنێکی ده‌ست به ده‌سنوێژ تێیدا نابینرێت شــه‌و پر بووه له نه‌خۆش و تا سپێده به دیار خه‌ونی درۆینه‌وه قاقــا لێ ئه‌ده‌ن ، بازار جمه‌ی دێ له دا هۆڵه مرۆڤ و خه‌ریکن شوشه‌ی ئیمان ئه‌خه‌نه ژێر پێ / خودایه گه‌وره‌کــانت بردینه‌وه به دیار بچوکه‌کانه‌وه پــیر بووین ، باخچه‌کانمان پر کرد له میوه‌ی گه‌نیو ، گۆرانیمان خسته شوێنی بــانگ ، هه‌ندێک دروست بوون پێمان ئه‌لێن کۆنه په‌رست ، هێنده ته‌نیا ماوینه‌ته‌وه له پێستی خۆماندا بوینه‌ته به‌رد ، هێنده گریاوین بوینه‌ته کانی نا ئومێده‌ی ، ده‌فه‌کــانمان یه‌ک یه‌ک دڕا ، سنگمان کون کون کـــرا ، لوله‌ی تفه‌نگه‌کانمان شکێندرا ،ئه‌ی خـ....ودا خودای تــاقــانه . به‌رسیله‌مان نــابێته ترێ و شه‌راب ئه‌ی دزێ ، ده‌ستمان ناگاته ته‌وقه‌و هه‌ڵئه‌وه رێ ،قه‌ڵایه‌ک ژه‌نگ له روحماندا دروســت بووه و بۆمان نــاشکێ گومانێک وه‌ک گه‌نه به رومه‌تی دڵمانه‌وه لکێندراوه و بۆمان هه‌ڵـــناکه‌ندرێ ، ئه‌ی هه‌موو شت جاوه‌ن ئینسان . مرۆڤ وای لێهاتووه بۆ درهه‌مێ مزگه‌وت ئه‌روخێنێ ،مرۆڤ فێر بووه بۆ کولێره‌یه‌ک قورئانێک ئه‌سوتێنێ ، مرۆڤ وای لــێهاتووه بۆ ئه‌وه‌ی پێی بلێن مه‌ده‌نی هه‌ر ڕۆژه‌و توانجێ ئه‌خاته گیرفانی ڕۆژنامه، مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی پێی بلێن مۆدێرن هه‌ر ڕۆژه‌وه سانتینێ له ته‌نوره‌ی کچه‌که‌ی قارس ئه‌کات، مرۆڤ وای لێ هاتووه بۆ سوپاسێک ئه‌بێته کۆیله ، بۆ ئۆتۆمبیلێک ئه‌بیته که‌وشه بۆ فه‌رده‌یه‌ک برنج ئه‌بیته کــاره‌که‌ر ، خودای ره‌ب عاله‌مین خودای گه‌وره‌ی پاکی جوانی[/size]
ئارى عبداللطيف
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=rDf1_NTEtqU [/youtube]
[size=18] خه‌مێك خه‌ريكه سنوره‌كانى رۆحم ئه‌به‌زێنێت و پرچى غه‌زه‌له‌كانى ته‌نيايم شانه ده‌كات و له سوچێكى بێ كه‌سيدا جێم ده‌هيڵێ...
له‌ولاشه‌وه ئاوينه‌كانى چاوه‌روانيم ورد‌و خاش ئه‌كات و هه‌ناسه كوشنده‌كانى خه‌زانى ته‌مه‌نم ئه‌دا به بادا و هۆن هۆن به‌ده‌م چريكه و ده‌نگه ده‌نگى ناڵه‌يه‌كى نورينه‌وه ئومێده‌كانم ئه‌نێژێ...[/size]
< کامه‌رانی سه‌لما >
[size=14] ده‌ستت خۆش بێت برام ماندوونه‌بى به‌هيواى به‌رده‌واميت...[/size]
[size=144] ده‌ستت خۆش بێت برام ماندوونه‌بى به‌هيواى به‌رده‌واميت...[/size]
[size=16] ده‌ستت خۆش بێت برام ماندوونه‌بى[/size]
[size=17] خودايا كه ئه‌و زوڵمه‌ش وه‌كو زوڵمه نه‌براوه‌كانى تر ده‌گه‌نه به‌ر قاپى مه‌له‌كوتى تۆ خۆت حه‌قمان وه‌رگره ...خودايا رينموييان بكه ئه‌و دروستكراوانه‌ى كه ئاره‌زووى فرينێكيان هه‌يه كه له فرينى به‌نده‌كانى تۆ ناكات و به‌خه‌ياڵی نه‌گريسى مناڵێكى سه‌رشێت به خاترى سازدانى هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى سه‌قه‌ت خه‌ريكن نغرۆمان ده‌كه‌ن له خۆڵه‌مێشى خۆيان‌دا ...[/size]
< كامه‌رانى سه‌لما >
شه ی‌دا نووسی:[size=22]ده‌سته‌كانت خۆش مامه سانی ماندونه‌بی برام ئه‌ركت كێشاوه[/size]
[size=17] سوپاس بۆ ده‌ربڕينى ويژدانى زيندووتان...[/size]
[size=16] سلام كاپتن چۆنى برايه‌كه‌م ؟ [/size]
Sarhang Muhsin نووسی: كوشتوویانه؟
كاپتن يه‌ك كه‌س كوشتويه‌تى...
Sarhang Muhsin نووسی:به‌ته‌ئكید شتێك هۆكاره. باشه ناڵێن له‌به‌ر چ هۆكارێك وه‌ها كوشتوویانه؟
[size=18] هۆكار زۆره گرنگترين هۆكار جياوازى ته‌مه‌نه كه ده‌بێته هۆى جياوازى و لێك تێ نه‌گه‌يشتن و روودانى كێشه و ده‌مه‌قاڵى چونكه ژنێكى ۱۵ ساڵى وه‌ك پياوێكى ۴۵ ساڵى بيرناكاته‌وه و بۆچوونى هه‌ر يه‌كه‌يان بۆ هه‌موو شتێك جياوازه . دواجار گريمان هه‌رشتێكى خراپيش هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و رووداوه بێت ئه‌وا پاكانه بۆ تاوانبار و ئه‌و تاوانه قيزه‌ونه ناكات...
[/size]
[size=18] هێواش بيشۆن ، زۆر وێرانه ،
با ئه‌و زامه‌ی نه‌كولێته‌وه ...
له‌خه‌و هه‌ڵسێ گڕو ده‌گرێ و
بووكه شووشه و ياريه‌كانی ده‌وێته‌وه ...
ئه‌و تا ئيَستا مه‌يلی هه‌ر لای
په‌ت په‌تێن و چاوشاركێيه !!
(دونيا) چوزانێ (شوو) چي يه !!؟؟
چۆن بيزانێ كه شوو بۆ ئه‌و نه‌سيمى مردنى پێيه ؟ !![/size]
[size=18] هێنده تينوم بۆ ديدارت
زێتر له خوێنده‌وه‌ى خۆم و بوون و گه‌ردوون...
له دوريتا ده‌چمه حاڵى ئالووده بوون ..
ناخم ئاڵۆز بينايم كوێر هيچ نابينم...
غه‌فڵه‌تى ڕووم تێ ئه‌كات و ئه‌گه‌شێته‌وه برينم ...
برينى من بێ تۆييه ، ته‌نياييه،
چون ته‌نيايى بۆ من جلێكى تازه‌يه و قه‌ت كۆن نابێ...
تارمايه‌كه كه رۆژيشى به‌سه‌ردادێ ، قه‌ت ون نابێ...[/size]
[size=15] < کامه‌رانی سه‌لما >[/size]
شه ی‌دا نووسی:[size=22]ده‌سته‌كانت خۆش ویستی خوای له‌سه‌ر نه‌بوه‌و كاتی نه‌هاتووه[/size]
[size=16] ره‌حمه‌تى خوا له حه‌زره‌تى مه‌حوى بێت
ده‌ستت خۆش بێت .....[/size]
Sarhang Muhsin نووسی:سڵاو برام، نازانم بۆ باش له نووسینه‌كانت حاڵی نابم. .
[size=17]سڵاوى خوا له‌تۆش برام
بڵێم چى كاپتن [/size]
[size=17] زۆرجار خه‌م مرۆڤ توشى جه‌ڵته‌ى بێ ئومێدى ده‌كات
به‌تايبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌مه هۆكارى دووركه‌وتنه‌وه‌ى دۆستێك يان ئازيزيك بێت
زۆربه‌ى جاريش حه‌سره‌تى ئه‌و خه‌مه هه‌ستى سه‌فه‌رێكى له‌ناكاو له‌دڵى ئه‌و كه‌سه دروست ئه‌كات ...
[/size]
[size=18] فرمێسك ئاسا خه‌م له ده‌لاقه‌ى چاوه‌كانما تنۆك تنۆك داده‌بارێت و
له‌گه‌رووى وشكى ته‌نيايمه‌وه چرۆئه‌كات و داده‌باريته سه‌ر جه‌سته‌م ...
تاڵاوى ژينێكى بێ تۆیيم له‌كۆڵه و ئه‌چه‌مێمه‌وه به‌سه‌ر خۆزگه‌كانم و
له ئه‌زه‌لى بێ به‌ختيدا سه‌فه‌رێك خه‌ريكه به رۆحما هه‌لئه‌زنێ...
من دڵنيام له‌و بێ تۆيه‌دا ئاوازى مه‌رگم ئه‌ژه‌نێ...[/size]
[size=14] کامه‌رانی سه‌لما [/size]
[size=17] هه‌ر ئێمه نين كه په‌رۆشين وشه‌كانيش په‌رۆشى هاتنه‌وه‌ت بوون هاورێ گيان[/size]
[size=17] سوپاس بۆ هه‌مووتان سه‌رفرازبن هه‌ميشه...
[/size]
Sarhang Muhsin نووسی:ده‌بوو ناوی نووسه‌ر بنووسیت، یان كه هی خۆته ناوت نووسیبا.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دێڕیكی به‌كاربێنین ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین.
[size=17] راست ده‌كه‌يت برام...
بمبوره بيرم چووه ناوم بنووسم سه‌رفرازبيت[/size]
[size=18] سەفەر بەسە ئازیزەکەم بگەڕێوە هەتا قوڵفەی پەنجەکانم مەچەکیان هەڵنەوەشاندووم. سەفەر بەسە خۆشەویستم بگەڕێوە وا دوو دەستم ئەژنۆکانمی لێ ئەستاندووم. سەفەر بۆ کوێ هەڵیگرتووی کە ناهێڵێ ئاوڕ بدەی ؟ وا ناهێڵێ لە پێناسەی غەریبی خۆت یادێک بکەی؟ ئاخر خۆ من تەزبێح نەبووم لە میوانی لە بیرم کەی! ئاخر خۆ من دەستکێش نەبووم هەر وا سادە لە دەستم دەی ! ئاخر خۆ من ملپێچ نەبووم کەمتەر خەمێک ونم بکەی! کوا بڕیارت کە پێت دابووم لە گەڵ خۆت بۆ سەفەر بمبەی؟! زۆر لە خۆمدا بۆ تۆ گەڕام، ناتدۆزمەوە، چونکە تۆ نەغمەی بێدەنگی و گیانی ساردم ئەلاوێنی ... ناتبینمەوە و کەچی هەردەم لە ناخمەوە ئەمهەژێنی... بابە گیانم لەو کاتەوە خۆت دایە دەست بزەی بەیان ، من بوومە پێناسەی کۆچ و بوومە سەرچاوە بۆ گریان[/size]
Sarhang Muhsin نووسی:مامۆستا یه‌ك دوو ده‌رچوونمان هه‌بوو له دوای گه‌شته‌كه‌ی بێستانه، دیار نه‌بووی؟!
[size=17]براکه‌م كاك سه‌رهه‌نگ گيان سوتفه ئه‌و كاتانه‌ى ويستوتانه ده‌ربجن من له ده‌وام بويمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ده‌ڤه‌رى بارزان مامۆستا‌م بۆيه دوو هه‌فته جارێك ده‌گه‌رێمه‌وه هه‌ولێر . ده‌وام ته‌واو بێت كه‌ى ده‌رفه‌تتان هه‌بوو سه‌فره‌يه‌ك رێك بخه‌ن و ئه‌و برايانم ئه‌بينمه‌وه ان شا‌ء الله ...[/size]
Rausht Ismail نووسی:هه‌ربژيت مامۆستا گيان
[size=15] سوپاس كاك ره‌وشت گيان[/size]
SAWSAN نووسی:هەستت ڕازاوە بێت و ماڵى وشەت ئاوەدان بێت خەیاڵت فراوانتر بێت مامۆستا................
[size=17] سوپاس دڵنه‌واو ئاسووده و له‌ش ساغ بيت [/size]
شه ی‌دا نووسی:[size=22]ده‌سته‌كانت خۆشأستاذ جوانبوو برایه‌كه‌م[/size]
[size=16] سوپاس ئوستاذ ده‌ستى تۆش خۆش بێت براكه‌م
[/size]
K O S R A T نووسی:دەست خۆش جوانبوو
[size=16] خوا شيفاى بدات ...[/size]
K O S R A T نووسی:دەست خۆش مامۆستا سەرکەوتووبیت
[size=17] سوپاس کۆسره‌ت ئازيزى[/size]
RzGaR 13 نووسی:به‌خێر بێیت برا گیان
[size=18] شه‌وێك خێراتر له گه‌واره‌ى به‌هار و ناسكتر له شه‌پۆلى ده‌ريا و ئارامتر له شنه‌ى به‌يانيان دڵمت كرده‌وه و پرت كردم له خه‌رواڵى نه‌هامه‌تى و دووچارى ژێرپه‌نجه‌ى بێ به‌ختيت كردم ....
موتوربه‌ت كردم به گريان ...[/size]
[size=16]كامه‌رانى سه‌لما[/size]
[size=16] سوپاس كۆسره‌ت
سوپاس ئوستاذ ئازيزيت[/size]
په‌یام دۆزرایه‌وه [ 1 بۆ 42 له 931 ]
په‌ڕه 1 2 3 … 23 داهاتوو