1

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]لێت تێناگه‌م

هه‌ر چه‌نده‌ ده‌مزانی ئه‌وینی تۆ تاسه‌ر نابێ
به‌ڵام ده‌چی بكه‌م ده‌ستی حه‌زم لێت به‌ر نابێ

په‌یام و نامه‌ی دوێنێت سپی و ئاشكرا زۆر
به‌ڵام هی ئه‌مڕۆت ڕه‌نگ زه‌رد و بۆر

گیانه‌ من نازانم چی بكه‌م له‌ ده‌ستت
مۆمێكیتریش سوتا هه‌ر تێنه‌گه‌یشتم له‌ هه‌ستت

خۆشی عه‌شق ڕۆژێكه‌ و دووان
خه‌می عه‌شقیشت ده‌یان و سه‌دان

ئه‌ی  چه‌ند سه‌خته‌ له‌گه‌ل تۆ
خۆشه‌ویستی و ئه‌وین
دڵێك پێش ناسینی تۆ بێ گرفت بوو
به‌ڵام ئێستا ئیدی یه‌كپارچه‌ ژان و برین

چاوێك پێش بینینی تۆ
گه‌شبین و بێ بارانه‌ گرین
به‌ڵام ئێستا ئیدی زۆر ڕه‌شبین و
پڕ له‌ بارینی ڕێژنه‌ ئه‌سرین

قاچێك كه‌ پێش هاتنی تۆ
نه‌ی بڕی بوو ڕێگه‌ی دوور
به‌ڵام ئێستا ئیدی له‌ خه‌می بێ به‌ڵێنی تۆ
یاخی بووه‌ و خه‌ریكه‌ بڕوا و ببڕێ سنوور

ده‌ست و په‌نجه‌یه‌ك كه‌ هه‌رگیز
نه‌یده‌زانی بنووسێته‌وه‌ ئازاره‌كانی دڵ
به‌ڵام ئێستا ئیدی تا به‌ ئازاره‌كانی خۆی ڕاده‌گا
تۆش ده‌با بۆ قوڵی دوو سێ مه‌تری ژێر گڵ


ئارام - هه‌ولێر ٢٠١٢[/size][/center]