تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
هه‌ڵبژاردنه‌كانی گه‌ڕان
گوڵـــــم ده‌زانی، ئه‌گه‌ر هیچ ناڵێم، به‌و مانایه نییه كه له‌بیرم كردووی. تۆ بۆ من له‌وانه‌ی كه ته‌نانه‌ت نه‌دیتنیشت نابێته هۆی كاڵ بوونه‌وه‌ی بوونت له ژیانما! هه‌میشه هه‌یت، هه‌میشه ده‌بیت! جا چ دوو گه‌ره‌ك ئه‌وبه‌رتر، چ وڵاتێك دوورتر! هه‌موو ڕۆژێ ده‌گه‌ڵ خۆم ده‌ست پێده‌كرێیه‌وه . بچمه هه‌ر جێیه‌كیش و هه‌ر كارێكیش بكه‌م ، تۆم له بیره! یانی دوو حاڵه‌تی هه‌یه ، یان بیرت ده‌كه‌م و ده‌ڵێم بڕیا لێره بایی و یان بیرت ده‌كه‌م و ده‌ڵێم باش بوو لێره نه‌بوو، كه ئه‌وه‌ش هه‌ر یانی تۆم له بیره!
وامانگیك زیاتر تێپه‌ڕی ! ڕاستیت ده‌وێت هێشتا نازانم ژانی ئازاری دووریت زۆرتره یان خه‌می نامۆیی نێوانمان !؟
بمبووره ئه‌گه‌ر هێشتا خۆشمده‌وێی .
نازانم چ باسه! بێخه‌وی پێش ده‌رگای پێگرتووم .! بیرێك كه جوان له بیرمه بریارم دابوو له بیری بكه‌م ، له نازانم كوێی زه‌ینمه‌وه دێت وده‌مبات . ده‌مباته‌وه سه‌رده‌می بوونت ! ده‌ڵێی هه‌زار ساڵ تێپه‌ریوه ! ده‌ڵێی هه‌زار ساڵه نه‌مدیوی و ده‌ڵێی هه‌زار ساڵه تاسه‌ی باوه‌شت ده‌كه‌م ! باوه‌شت كه كۆتایی هه‌موو ڕێگاكان بوو !
نازانم چ باسه! بێخه‌وی پێش ده‌رگای پێگرتووم! نازانم بۆ دانیشتووم چاو له وێنه‌کانمان ده‌که‌م! ده‌ڵێی چاوه‌روانم وڵامی پرسیاره‌كانم وه‌رگرمه‌وه! ده‌لێی چاوه‌روانم تاسه‌ی نه‌بوونت بشكێ ! ده‌ڵێی چاوه‌روانم دڵنیام كه‌ن .
بریا شه‌و زوو باری كردبا ! بریا بمكه‌ی به میوانی خه‌ونه‌كانت.
خه‌وم لێناكه‌وێت! ده‌نگی عود و ده‌نگی باران و بۆنی تۆ و ... ئه‌ی تاسه‌ی من بۆ ناشكێت؟
ده‌زانی منداڵ كه بووم قه‌ت خه‌می وه‌م نه‌بوو ون بم، ئاخر دایكم هه‌میشه ده‌ستی ده‌گرتم! ئێستا به‌ڵام چه‌نده حه‌ز ده‌كه‌م ون بم... چه‌نده حه‌ز ده‌كه‌م ده‌ستی بیره كۆنه‌كانم به‌رده‌م و ون بم تا مه‌گه‌ر ئه‌وسا بتبینمه‌وه!
هه‌سته له‌ت و په‌ته برینداره‌كان، به‌رماوی بیره‌وه‌رییه كۆنه‌كان و ماندوویی سه‌مایه‌كی بێ بڕانه‌وه له بازنه‌یه‌كی داخراو، تاو و له‌رز... و ڕشانه‌وه ... ! بریا ده‌كرا هێلنجێك بده‌ی و هه‌موو بیره برش هێناوه‌كان بڕشێیه‌وه و بۆ هه‌میشه له بیریان بكه‌ی ...
ورده‌و، جێ پێی بیره ئالۆزه‌كانم له سه‌ر میچی ژووره‌كه‌م ده‌بینی، یادگاری شه‌ونه‌خوونی و بێخه‌وی ، هه‌ر وا كه ڕاكشاوم و ده‌ستم خستۆته ژێر سه‌رم ، بۆ گیرسانه‌وه‌ی ڕوانینی چاوه ته‌ره‌كانم .
پێرێ ، دۆینێ ، ئەمرۆ ... یان گرنگ نییە ! جار هەیە لە ژیان خۆشییەکان بە ئەسپایی دێن و سەرخۆشت دەکەن و تۆ کەمێک سەرسوورماو و کەمێک ترسا‌و ، لێ گەڕێ چرکەکان بە سەرخۆشی تێپەڕبن و به ئه‌سپایی نوقمی خۆشییەکان دەبی !
دەزانی زۆر نین و زوو دەڕۆن و تۆ خۆت دەدەیتە دەستیان !
خۆش ... سەرخۆش !
په‌یام دۆزرایه‌وه [ 3 ]