dast xosh brakam
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی ary kurdsh
dast xosh brakam
zor swpas hawreyanm dasty aewash xoshbet
و علیک السلام, به‌خێربێی كاك ڕه‌شید سورچی.
سێ پياو به‌يه‌كه‌وه تا دره‌نگه شه‌و له گوندێك كاريان ده‌كرد و شه‌وه‌كه‌ش له‌و گونده ده‌نووستن تا ڕۆژى پاشى بۆ ئه‌وه‌ى كارى خۆيان ته‌واو بكه‌ن
ته‌نها يه‌كێكيان هه‌موو شه‌وێك ده‌گه‌ڕاوه گوندى خۆى و ڕۆژى دواى ده‌هاته‌وه ...
پرسياريان لێ كرد بۆ چى ئه‌و ڕێگا دووره ده‌بڕى و ماندوو ئه‌بى به‌و هاتوو چۆيه؟
ووتى چوونكه هه‌موو شه‌وێك پێنج سه‌عات له به‌هه‌شت ئه‌خه‌وم ...
هاوڕێكانى گاڵته‌يان به قسه‌كه‌ى كرد ... و
ئه‌ويش ووتى هه‌موو شه‌وێك ئه‌چمه‌وه ئه‌بينم دايك وباوكم نوستوونه
منيش لاى قاچيان ئه‌خه‌وم تا به‌يانى له خه‌و هه‌ڵئه‌سن ...
منيش نانيان ئه‌ده‌مێ و كاروباريان بۆ ئه‌نجام ئه‌ده‌م
و پاشان ئه‌چمه‌وه ناو كارى خـــۆم ..
به‌ڕاستى هه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌و چه‌ند سه‌عاته له به‌هه‌شت ئه‌ژيم
ده‌ست خۆش
ده‌ستت خۆش بێت برام
زۆر جوانه ده‌ست خۆش
کاک شه‌ره فخان من یه‌ک پرسیارم هه یه
له چ شتێک زۆر ده‌ترسی
زۆر سوپاس ده‌ستی ئێوه ش خۆشبێت
ئەگەر مردم نەکەی بگری
باکەس فرمێسکت نەبینێ
باکەس وەک من فرمێسکی تۆ
گشت ژیانی نەفەوتێنێ
نەکەی بگری تواخوا گوڵم
... ... خۆمن رۆحم بەتۆ داوە
زۆر گوناحە فرمێسکی سارد
بڕژێتە خوار لەم دوو چاوە
گیانە سەیرە خەمم ئەخۆی
کەمن خەمی تۆم بردووە
وەسیەت ئەکەم ڕێگا مەدە
کەس پێت بڵێ ئەو مردووە
من دەمێکە بێ هەناسەم
دڵیش بێ رۆح خۆ نامۆیە
بێ رۆح ماوم دوای ناسینت
چونکە رۆحم لەلای تۆیە
هۆ گیانەکەم لەسەر گۆڕم
مەڵی بێ گریە ناخەوم
لەسەر کێڵم بە ڕەنگی سوور
بنووسە من زۆر ئاشقی ئەوم
زۆر سوپاس گیان
کاک سه‌رهه‌نگ گیان شعره کانی تۆش زۆر شاژن
ئه و شعره ئی ره نجه
من دڵنیام که پشکۆی دڵت لهسنگتا
به هه‌ناسه‌ت جارجارێ ئه‌گه‌شێته‌وه
خه‌و بینینێ
ڕاچهنینێ
فرمێسکێ یا پێکه‌نینێ
سه‌یرانی بههارانێکت
یا له مێرگێ گوڵ چنینێ
هه‌ر منت بیر دێنێته‌وه.
ئه‌و کاته بهراوردمکه
گه‌ر وا نه‌بو
له مه زیاتریش وردمکه
بهراوردمکه به‌وانه‌ی خۆشیانویستوی
بزانه له دڵی کێدا
چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک نوستوی ؟؟؟
مـن خـۆم زۆر حه‌ز به‌فێـربوون ده‌كه‌م ، بــه‌ڵام هـه‌میشه نـه‌فره‌تم له‌وه كـردووه بـه‌زۆر فێـرم بكه‌ن.
بانگخوازى گەورەى جیهانى ئیسلامى شێخ محمد حسان: لەشارى مەککە کۆڕێکم هەبوو کاتێک چومە هۆڵەکەوە پێش ئەوەی بڕۆمە ژوورەوە کابرایەک وەستاندمی و ووتی شێخ محمد سوێندت دەدەم بەخودا نابێت هیچ قسەیەک بکەیت تابەتەواوەتی گوێم بۆ دەگریت، دەڵێ ووتم فەرموو
: کابرا دانیشت لەتەنیشتم و سەیرم کرد کەسێکی دەوڵەمەند دیاربوو کەخودای گەورە ڕزق و ڕۆزییەکی زۆری بەسەردا ڕژاند بێ .
کابرا وتی من توشی شەلەلێکی کامل بوو بووم، چەندین ووڵات گەڕام چومە لەندەن چوومە فەرەنسا، ئەمەریکا بەڵام چونکە خودا ویستی لەسەر نەبوو شیفام بۆ نەهات .
جارێکیان کاتێک لەسەر کورسی شەلەلیەکەم دانیشتبووم و سەیری تەلەفزیۆنم دەکرد ڕاستەوخۆ لەمەککەوە نوێژی پەخش دەکرد دەستم کرد بەگریان و بەمنداڵەکانم ووت دەمەوێ بمبەن بۆ ماڵی مەلیک ووتیان باوکە مەلیک کێیە، چ مەلیکێک دەڵێیت ؟!
وووتم مەلیکی مەلیکەکان ووتم ئەمەوێت بڕۆم بۆ عەمرە، دەمەوێ بەو پارەیەی کەهەمە فڕۆکەیەکم بۆ بگرن بەکرێ تا بەئیسراحەت بتوانم بڕۆمە ئەوێ .
کاتێ گەشتمە دەرگای حەرەمی مەککە بە منداڵەکانم ووت بەسەر کورسیەکەوە بمبەنە نزیکی بەردە ڕەشەکەوە و وازم لێبێنن .
ئەوانیش بەو جۆرەیان کرد کەپێم وتن لە ڕوکنی تەوافدا دایاننام پاشان دەستم کرد بەدوعا کردن بۆماوەی چەندین سەعات تەنها چەند ووشەیەکم دوبارە دەکردەوە..
ووشەکانیش ئەمانە بوون (خودایە سوێند دەخۆم بەدەسەڵاتت کەلەماڵەکەت ناڕۆمە دەرەوە مەگەر لەسەر قاچەکانم بێت یا لەسەر دارەمەیت) ئەم چەند ووشەیەم بۆ ماوەیەکی زۆرچەند بارە کردەوە، لەناخی دڵمەوە دەپاڕامەوە و فرمێسک وەک باران بەچاومدا دەهاتە خوارەوە، هەستم بەهیلاکیەکی زۆر کرد، مێشکم هیلاک ببووم لەسەر کورسیەکەم خەوم لێ کەوت لەخەومدا زەنگی تەلەفون لێیدا و لەپڕ دەنگێک ووتی هەستە بڕۆ، هەستە بڕۆ، هەستە بڕۆ، سێ جار ئەم ووشەیەى دووبارە کردەوە خەبەرم بوەوە و هەستام ڕۆشتم پاش چەند هەنگاوێک فیکرم کردەوە کە من شەلەلم لەگەڵدایە .
دەستم کردەوە بەگریان ووتم سوپاس بۆ ئەو خودایەی دوعای بەندەکانی ڕەفزناکات .
ههههههههههه زۆر جوانه ده‌ست خۆش
زۆر سوپاس هاو رێ‌یان ده‌ستتان خۆشبێت
زۆر جوانه ده ستت خۆشبێت
کچێکی گه‌نج له قاوهخانهیک دانیشت وکه چاوه‌ڕیی دهگیرانهکهی ده‌کرد،به‌ڵێنی پێ دابوو له‌دوای ته‌واو بوونی کاره‌که‌ی له‌قاوه‌خانه‌که بیبینێت..کچهکهکه کوپێک شیری به‌ده‌سته‌وه بوو ،بینی له‌چه‌ند مێزێک ئه‌ولاتر کوڕێک ته‌ماشای ده‌کات و خه‌نده له‌سه‌ر لێویه‌تی،کچه‌که‌ش ده‌ستی کرد به‌خواردنه‌وه‌ی شیره‌که،دوای چه‌ند خوله‌کێک بینی هێشتا کوڕه گه‌نجه‌که هه‌ر ته‌ماشای ده‌کات و بزه له‌سه‌ر لێوی بوو،زۆر سه‌ری سوڕما،،کاتێک ده‌زگیرانه‌که‌ی هات بۆ لای ،کچه‌که باسه‌که‌ی تێگه‌یاند و ووتی: ئه‌و کوڕه‌ی ئه‌وبه‌ر زۆر ته‌ماشام ده‌کات و بێزاری کردووم..
دهزیگرانهکهشی به‌بێ بیرکردنه‌وه به‌خێرایی به‌ره‌و ڕووی کوڕه‌که ڕۆشت و به‌هه‌موو هێزی بۆکسێکی لێداو کوڕه‌که‌ی خسته سه‌ر زه‌وی،،کچه‌که‌ش زۆر شانازی به ده‌زگیرانه‌که‌یه‌وه کرد که چۆن به‌رگری لێده‌کات و به‌رانبه‌ر بهتهماشآکردنی که‌سێکی بێگانه،،دواتر ده‌ست له‌ناو ده‌ست له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌که‌ی له‌قاوه‌خانه‌که چوونه ده‌ره‌وه،،
دوای چه‌ند خوله‌کێک ،،کوڕه‌که به‌یارمه‌تی گارسۆنی قاوه‌خانه‌که هه‌ستایه‌وه سه‌رپێ و چاویله‌که ڕه‌شه‌که‌ی کرده چاوی و گۆچانه‌که‌ی گرت بهدهستییهوهو قاوه‌خانه‌که‌ی به‌جێهێشت،،،،،،
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هیچ کات له‌بڕیاردان په‌له مه‌که،،چونکه په‌نجه‌کانی تۆمه‌تبارکردن یه‌كێکیان ڕووی لهبهرانبهره،،چواره‌که‌ی تر ڕووی له‌خۆته
وهفــــادارى لاى مــــن فــــهرزه تــــامــــــاوم لــــه دنيــــادا
له پاش مه‌رگيش له‌ڕۆژى مهحشــهرا ته‌ركى وهفانــــاكهم
زۆر زۆر جوانه ده‌ست خۆش
زۆر سوپاس ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
بیرتان نە چێ
چاویلکەکەی بێننەوە بۆ نیشتیمان
با بڕوانێ لە بری خۆی
باببینێ پیتەکانی وەسێتەکەی
چۆن ئەگیرین بۆی
چاویلکەکەی با دایم لە ژوور سەری بێ
نەبا ڕوانگە لە ڕوانیین بێەری بێ
با هەمیشە پێنوسێک و دەفتەرەکەی
میوان بن لە مەزارەکەی
هیچ سەخت نیە لای خودا
شەوێ لەبەر نزای شیعرێ، ڕۆح بداتەوە بە دەستێ
چۆن گەڵا ئەژێنێتەوە، سەوزی بکاتەوە هەستێ
دایم ملپێچە سورەکەی بکەنە ملی کێلەکەی
بۆی دابنێن بۆنەکەی و ئێلەکە شاعیرانەکەی
نەبادا بەری بەیانان
لەگەڵ گوڵێکی ئەو باخە پێکەوە بڕۆنە ژوان.
بڵێن بە باخەوانەکەی
با هێواش هەنگاو هەڵبێنێ
کە ئەڕواتە سەر گۆڕەکەی
لەوانەیە فریشتەکان لە دەوری بن
قەسیدە بخوێنێتەوە
ئەو ئەتوانێ
وەک ئاشقانی سەر زەوی ئەوانیش بتوێنێتەوە
چاویلکەکەی لە بیر نەکەن
با بۆمان بگێڕێتەوە
لە بەهاری ساڵی حەفتاوە تا ئەمڕۆ
چەند فرمێسکی ئەمیان دیوە
با بزانین ئا لەم جەنگەڵستانەدا
کەس چاوەکانی سڕیوە؛
ئەو ئەزانێ ئەو شاعیرە دڵناسکە
بۆچی وا زوو زوو پەست ئەبو
مەگەر تەنیا ئەو بزانێ
وشە لە ناو گەرووی ئەوا چۆن مەست ئەبوو؛
ئەمەوێ چاوپێکەوتنێک
لەگەڵ چاویلکەکەی بکەم
پڕم لە پرسیاری نەکراو
با لێی بکەم
من ئەمەوێ بزانم شێرکۆ چۆن کردی
بە عەدەسەی کامێرا بۆ وێنەی ئەنفال؛
چۆن ناردی بۆ نەگرە سەلمان
چۆن قوتاری بوو لە حەلاج
چۆن بوو چاوەکانی نەشکان
من دڵنیام گەر کامێرای ئەمدنیایە
لە ئەنفالدا هەموو چاویان نە نوقایە
ئەم چاویلکەخۆی نە ئەکرد بە کامێرا‌و
قەت وێنەی مەرگی نەئەگرت لە بیابان
کورد نەبوایە خاوەنەکەی
وەک شاعیری خوا پێداوی ئەمدنیایە
هەر گوڵ و پەپولەی ئەدوان.
من ئەمەوێ لەو چاویلکە خۆی بپرسم
وەختێ لەکارخانەبووە هەرگیز بە بیریا هاتووە
شاعیرێک ئەیخاتە سەر چاو
هەرگیز لە خەوا دیوێتی ڕۆژێ ئاوا ئەبێ بەناو
لێی ئەپرسم وەختێ کە شێرکۆ ئەگریا لە نامۆیی
تۆش ئەگریای
دایم ئەو چاوی تۆی ئەسڕی یا تۆش ئەگەشتی بە فریای؟
لێی ئەپرسم ئێخۆ درێژترین بەژنی
مەراقی شیعرمان ئەو بوو
ئەم هەموو برینەت کە دیوە و
کە باسی ئەم هەموو داستانی ئازارەی بۆ کردووی
خۆ دڵی شووشەش ناسکە
چۆنە لە پێش ئەو نەمردووی؛
خۆ لە بازاڕی کوردی‌دا
لە ناو گشت بەرهەمەکاندا
هەر تەنیا قەرەباڵەخی و بێتاقەتی و هەر تەنیا کڕین کوردیە
ئەم چاویلکەش وەختێک شێرکۆ کڕیویەتی کورد نەبووە
ئەوی ناسک کاتێ کە کوردی ناسیوە
چۆن بە خەمی ئەم هەموو مەرگە ساتەیان ورد نەبووە؛
latosh pyroz bet hiwadarm hamw rozhekt jazhnw xoshybet
zor swpas boeway gul hawreyan dasty ewash xoshbe
latosh pyroz bet hiwadarm hamw rozhekt jazhnw xoshybet
جه‌ژنی تازه‌تان پیرۆز بێت خه‌ڵکی قه‌ڵاو مناره
ده‌نگی دهۆڵو زورنایه واسهدای دێ له‌م شاره
رولهههر لائهکهین جه‌ژنه‌و گشت ره‌نگێ تێکه‌ڵاوه
جه‌ژنی شادی‌و ئازادیه شاره که‌مان رازاوه
باپێکه‌وه ده‌ست بگرین بۆههڵپهرکێی کورده‌واری
کور سهرچۆپیو کچ گاوانی دور لهخهمو بێزاری
زۆر جوانه ده‌ست خۆش
منداڵێکی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌منداڵێکی هه‌ژاری وت:
دایکم ئۆتۆمبێلێکی نوێی کڕیوه،دایکم له‌دایکی تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتره..،
دایکم خزمه‌تکارێکی بۆ گرتوین بۆ ئه‌وه‌ی گرنگیمان پێبدات کاتێک دایکمان سه‌رقاڵه به‌ده‌وامه‌وه،بۆیه دایکم له‌دایکی تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتره.،
دایکم چێشت لێنه‌رێکی به‌توانای بۆ گرتووین هه‌تا خۆشترین جۆری خواردنمان بۆ دروست بکات،بۆیه دایکم له‌دایکی تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتره.. ،
دایکم پزیشکێکی تایبه‌تی بۆ گرتووین هه‌تا به ووردی چاودێری ته‌ندروستیمان بکات،بۆیه دایکم له‌دایکی تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتره.. ،
دایکم مامۆستایه‌کی تایبه‌تی بۆ گرتووین بۆ ئه‌وه‌ی له‌وانه‌کانماندا زیاتر بهتوانابین،بۆیه دایکم له‌دایکی تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتره.. ،
منداڵهههژارهکه قسه‌کانی به‌منداڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که بڕی و پێی وت:
دایکم به‌ده‌ستی خۆی باشترین خواردنمان بۆدروست ده‌کات و گرنگیمان پێده‌دات و له‌نزیکه‌وه ئاگای لێمانه.. .،
ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی ئه‌و به‌سه بۆ من به‌و خۆشه‌ویستییه‌ی بۆمان ده‌رده‌بڕێت به‌تایبه‌تی کاتێک ئه‌و له‌دوای ئێمه‌وه پاشماوه‌ی خواردنه‌که‌ی ئێمه ده‌خوات،هه‌تا دڵنیابێت ئێمه تێرنانمان خواردووه .
نانی گه‌رممان ده‌داتێ و خۆی ته‌نیا قه‌راغی نانه‌که ده‌خوات،
گۆشتی مریشک ده‌دات به ئێمه‌و خۆی ته‌نیا باڵه‌کانی ده‌خوات .
کاتێک نه‌خۆش بین به‌دیارمانه‌وه تا دره‌نگانێکی شه‌و بێ‌دار ده‌بێت،
جلی نوێ بۆ ئێمه ده‌کڕێت و خۆی به پێڵاوی دڕاوه‌وه هاتوچۆ ده‌کات،
ببوره هاوڕێکه‌م دایکی من زۆر له‌دایکی تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتره
خۆ فره دانێکی زۆر جوان بو
کوڕێکی گه‌نج وجوتیارێک به‌یه‌که‌وه کاریان ده‌کرد،،گه‌نجه‌که بهجوتیارهکهی وت:من ده‌زگیران دارم و ده‌زگیرانه‌که‌م زۆر منی خۆش ئه‌وێت و هه‌ستیی زۆری هه‌یه بۆ من،،به‌ڵام نازانم من بۆچی وه‌کو ئه‌و نیم ،ئه‌و هه‌سته‌ی ئه‌و به‌منی ئه‌به‌خشێت من ناتوانم بیبه‌خشم به‌ئه‌و؟ به‌هه‌رحاڵ نکوڵی له‌وه ناکه‌م منیش ئه‌وم خۆش ئه‌وێت،به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونی کات ئه‌و هه‌سته‌م بۆی که‌م ئه‌بێته‌وه،،
جوتیاره‌که پێی وت:تۆ له‌گه‌ڵ كچی تر هاوڕێیه‌تیت هه‌یه؟
گه‌نجه‌که وتی:به‌ڵێ ،زۆر قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م،به‌ڵام ته‌نیا وه‌کو هاوڕێ و هیچ هه‌ستێکم نییه بۆیان و من باسی شتی گشتییان له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م .
جوتیاره‌که وتی: ئایا هه‌ندێ جار وشه‌ی ڕۆمانسی ده‌که‌وێته نێوان قسه‌کانتان ئه‌وه‌ش وات لێبکات به‌راورد بکه‌یت له‌نێوان وته‌ی ده‌زگیرانه‌که‌ت و کچههاوڕێکانت؟
گه‌نجه‌که وتی: نکوڵی له‌وه‌ناکه‌م ،به‌ڵام هێشتا دهزگیرانهکهمم خۆشئه‌وێت و هه‌ستم بۆی هه‌یه....،،
جوتیاره‌که وتی: چاره‌سه‌ره‌که‌ت پێ ده‌ڵێم،به‌ڵام با ئێستا به کشتوکاڵهکهمانهوه خه‌ریک بین،
جوتیاره‌که سۆنده‌یه‌کی ئاوی دایه ده‌ستی گه‌نجه‌که‌و پێی وت:به‌باشی بیگره هه‌تا ئاوه‌که بهرئهدهمهوه دواتر لێت وهرئهگرمهوه،
جوتیاره‌که به‌بیانووی کردنه‌وه‌ی ئاوه‌که‌وه خۆی شارده‌وه و دوای ئه‌وه‌ی ئاوه‌که‌ی کرده‌وه ،به بزمارێک چه‌ند کونێکی کرده سۆنده‌ی ئاوه‌که پاشان هاته‌وه بۆلای کوڕه‌که‌و پێی وت: سۆنده‌که‌م بده‌ره‌وه،ئه‌ویش پێیدا
جوتیاره‌که وتی:ئه‌وه چییه؟؟بۆچی ئاوی که‌می لێ دێت ؟
گه‌نجه‌که وتی نازانم پێش ئێستا ئاوی زۆری لێ ده‌هات نازانم بۆچی ورده وردهکهم بوویه‌وه؟
جوتیاره‌که وتی:خێرا بڕۆ چاودێری سۆنده‌که بکه،گه‌نجه‌که ڕۆشت و پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆلای جوتیاره‌که و وتی:ئاگاداربه،سۆنده‌که چه‌ند کونێکی تێدایه و ئاوی لێئهچێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئاو ناگاته لای ئێمه.،
جوتیاره‌که‌ش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد‌و وتی: گیانه‌که‌م تۆش هه‌ستت چهندکونێکی تێبووه و له‌و کونانه‌وه هه‌ستت ده‌چێت بۆلای هاوڕێکانت و به‌شێکی که‌م له‌و هه‌سته ده‌گاته ده‌زگیرانه به‌سته زمانه‌که‌ت.
تۆ له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌سدا ده‌ژیت نه‌ک هه‌موو که‌سێک..
پێویسته پارێزگاری له‌هه‌ست وناخی بکه‌یت،وه کاتێک ئاوه‌که به‌خێرای ده‌گاته کۆتایی سۆنده‌که که چاره‌سه‌ری کونه‌کان بکه‌ین،
تۆش کاتێک هه‌ستت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تا به‌رانبه‌ر ده‌زگیرانه‌که‌ت که‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و کچانه ببڕیت که‌کاریگه‌ری سلبی ده‌که‌نه سه‌ر خۆشه‌ویستییه‌که‌ت
ده‌ست خۆش كاكه شه‌ره‌فخان زانیاریه‌كی گرنگ بوو
راست ده‌که‌ی کاک سه‌رهه‌نگ به‌س به‌ته ئکیدی نایه‌ته‌وه یادم کێ وتویوتیهوه
سه‌یره !!!!!!
له‌وانه‌یه ڕاست بێت ،چونكه ژهری مار له زۆربه‌ی ده‌رمانه‌كان به‌كار دێت .
به‌ڵام دكۆتری ئێمه ئاوا نین به‌گه‌ر نه‌خۆشی بكه‌ون بچنه لای تورشی فرۆشه ھھھھ
کاک شه‌ره‌فخان به‌ڵێ ئه‌م روداوه راستیه ئیتر خوا وای داناوه ئه‌و کابرا تورشی فرۆشه بکاته سه‌به‌بی چاک بونه‌وه‌ی
من خۆم خاوه‌ن په‌یجم هاورێیه‌ک بۆی نا‌ردوم
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی ary kurdsh
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]