1

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

زۆر جوان بوو ده‌ستت خۆش

2

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده‌سته‌كانت خۆش بێت

3

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ستت خۆش

4

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌سته‌كانت خۆش بێت

5

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده‌ستت خۆش جوان بوو

6

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

http://smn21.com/up/uploads/jpg/9fb9af028c.jpg

خه‌ندان ـ

وێنه‌گرتنی جاڵجاڵۆكه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ كارێكی ئاسان نیه‌و هه‌موو كه‌سێك ناتوانێت ئه‌و كاره‌ بكات، به‌هۆی ئه‌و ترسه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ جاڵجاڵۆكه‌ له‌ ناخی هه‌ندێ كه‌سدا دروستی كردووه‌ به‌تایبه‌تیش كاتێك كه‌ ئه‌و جاڵجالۆكه‌ی سه‌یری ده‌كه‌یت ژه‌هراوی ‌و گه‌وره‌ بێت.

ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌ له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر جیمی كۆنگ-ه‌وه‌ گیراون له‌ وڵاتی مالیزیا كه‌ سروشتێكی ترسناك له‌ هه‌مانكاتدا جوانی ئه‌و جاڵجاڵۆكانه‌ نیشان ده‌ده‌ن. تۆش ده‌توانیت وه‌ك بینه‌ر رای خۆت له‌سه‌ر ترسناكی ئه‌م جاڵجاڵۆكانه‌ به‌ كۆمێنت بخه‌یته‌ڕوو.

http://smn21.com/up/uploads/jpg/a606fb4df5.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/8e193f8d27.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5941e6b5c5.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fd6ad92b52.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/913537aae5.jpg

7

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌سته‌كانت خۆش بێت

8

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

شه‌ره‌فخان نووسی:

Dastt xoshbe kche , awa chalakba ,dway pasordman agorn ...

هههههههه به‌راست وایه‌ نه‌مزانی له‌مه‌و دوا دێم باشه‌ براكه‌م
سوپاس گیانه‌

9

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

Sarhang Muhsin نووسی:

هه‌چه‌نده‌ بابه‌ته‌كه‌ زۆر بوو به‌س هی ئه‌وه‌ بوو بیخوێنینه‌وه‌، ده‌ستی نووسه‌ر خۆش بێت باشی هێناوه‌.
سوپاس بۆ تۆش.

راســتــه‌ كـــاپـــتــن دوورو درێــــژ بـــوو بـــه‌ڵــــام بـــه‌ســـودبــــوو
زۆر ســـوپـــاســـت ده‌كـــه‌م

10

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

Raste Hawlery نووسی:

dastakant xosh zanyaryaki basud bu har bzhi

زۆر ســوپـــاس به‌رێزه‌كه‌م

11

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

K O S R A T نووسی:

Dast xosh Jazakallah

زۆر ســوپــاس بــۆتـــۆ كاكه‌ كــۆســـره‌ت

12

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر به‌خێر بێیت

13

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

زۆر راســـتـه‌ ده‌ســتت خـــۆش

14

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

Rausht Hawlery نووسی:

جوان بوو
زۆريش سوود مه‌ند بوو
به‌رده‌وامبه‌

زۆر ســـوپــــاس كــاكــه‌ ره‌وشــت

15

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

SAWSAN نووسی:

جوان بوو ده‌ست خۆش به‌رده‌وام به‌ ............

زۆر سوپاس سه‌وسه‌ن خان

16

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

sarhed king نووسی:

ده‌ست خۆش خوا پاداشتت بداته‌وه‌

زۆر ســـوپـــاس به‌رێــزم

17

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

SAWSAN نووسی:

ده‌ست خۆش زۆر بابه‌تێکی جوان بوو خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌ .........

زۆر سوپاسس خوشكه‌

18

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

شه‌ یدا نووسی:

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش خوای گه‌وره‌ له‌شه‌ری نه‌فسه‌كانمان و شه‌ یتان وه‌دوورمان بگریت إن شاءالله‌[/size]

زۆر ســوپـــاس
أن شاء الله‌

19

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆر سوپاس به‌رێزم

20

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

شه‌ یدا نووسی:

[size=22]جوان بوو ده‌ سته‌ كانت خۆش به‌رده‌وام به‌ ماندونه‌بی[/size]

زۆر ســوپـــاس مـــامـــۆســـتــای بــه‌رێـــز

21

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

K O S R A T نووسی:

دەستەکانت خوش خوشکی هەموویم خوێندەوە خاڵی دووەم دەبێ هەموومان رەچاوی بکەین لۆ کێشەو گرفتەکان سەرکەوتووبیت

زۆر ســوپـــاس بـــراكــه‌م بــه‌ڵـــێ وایـــه‌

22

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[center]
1_ پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێیانتدا وازلێمەهێنە بەتایبەتی ئەوكاتانەی كە لەیەك جیادەبنەوە‌و مەودا دەكەوێتە نێوانتان، هەرچەندە تەكنەلۆژیا‌و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان كاتێكی زۆری مرۆڤ دەگرێت لەم سەردەمەدا، بەڵام هیچكات مەهێڵە غیابی هاوڕێیەتی بوونی هەبێت لەژیانتدا.
ئەگەر لەهەموو توانستی خۆت سود وەربگریت بۆبەڕێوەبردنی كارەكانت دڵنییابە كەسایەتیەكی سەركەوتوودەبیت لەئایندەدا، هەروەها هەمیشە هەوڵبدە هاوڕێیانت ئەگەر لەیەكتری عاجزو زویرن یاخود پێكەوە قسەیان نییە، ئاشتەوای بخەرە نێوانیان، پێویستە هەمیشە غافڵ نەیت لەتەندروستی جەستەیی‌و ڕۆحی‌و دەرونی خۆت.
2_ لەزانست‌و مەعریفەی تازە سود وەربگرن، بەتایبەت بۆچارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانتان، پێدەچێت تیۆر‌و ڕێڕەوەكانی كۆن بۆچارەسەركردنی كێشەكانی ئەم سەردەمە بەكەڵك نەیەن، چونكە بەتێپەڕبوونی سەدەو ئاڵۆزبوونی ژیان، كێشەو گرفتەكانیش سەنگین‌و قورس بوون، لەبەر ئەوە زانستی ئێستا دەتوانێت تاڕادەیەك چارەسازبێت لەكێشەكاندا، وەك سایكۆلۆژی‌و سۆسۆلۆژی‌و، هەروەها زانستە مرۆیەكان… هتد
هەمیشە پرس‌و ڕاوێژ بەكەسە نزیكە متمانە پێكراوەكان بكە، لەبەرئەوە بۆچارەسەركردنی كێشەكان دوو عەقڵ باشترە بۆبیركردنەوە لەبری عەقڵێك، هەروەها هەموو ئەوڕەخنە بونیادنەرانە بەهەند وەربگرە كە لەلایەن دۆست‌و هاوڕێیانی دڵسۆز‌و بەوەفاوە ئاڕاستەت دەكەن.
هەمیشە هەوڵبدە بیر‌وبۆچوونی نەرێنی لەمێشكتدا بكەرە دەرەوە‌و بیر‌وبۆچوونی ئەرێنی لەمێشكتدا بڕوێنە.
بەئارامی‌و هادیەتیەوە دەتوانی بەسەر كێشەو گرفتەكاندا زاڵ بیت، نەوەك بەهەڵچوون‌و توڕەبوون، هیچ كات بەپەلە‌و بێ‌ بیركردنەوەی مەنتیقی بۆشتەكان بڕیاڕمەدە، چونكە لەپاشاندا پەشیمان دەبیتەوە‌و مەجبوری پۆزش هێنانەوە دەبیت.
3_ پێدەچێت هەندێك لەكەس‌و هاوڕێیانی چواردەرورت بەباشی دركت پێنەكەن، لەوجۆرە تێڕوانینە زویرو نائومێد مەبە، بەڵكو هەوڵبدە توانستی خۆت نیشان بدەیت.
شتگەلێك كە بەپارە‌و سەروەت‌و سامان ناتوانرێت بەدەست بهێنرێت، زۆرجار بەڕەفتارو ئاكاری جوان دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت، وەك پێگە‌و كەسایەتی نێوكۆمەڵگا. لێكۆڵینەوە‌و توێژینەوە لەئایدۆلۆژیا‌و ڕەوشتی بیرمەندان‌و حەكیمان، بەرچاوڕوونیەكی باش دەبێت بۆئایندە. لەوكەسانە دووربكەوەرەوە كە هەواڵی كەسانی دیكەت بۆدەهێنن، چونكە دڵنیابە هەواڵی تۆش دەبەن بۆئەوان. لەشكست هێنان‌و نوشوستی نائومێد مەبە، چونكە گەلێك جار شكستخواردن دەبێتە ڕایەڵەیەك بۆسەركەوتن‌و خۆشبەختی.
4_ لەهەموو توانایی هزر‌و ئەندێشەی خۆت سود وەربگرە، هەروەها ئەگەر كەسەنزیكەكانت، یاخود هاوڕێیانت پێویستیان بەهاوكاری هزری هەبوو هاریكاریان بكە، زۆرجار هاریكاری هزری‌و عەقڵی سود مەنترە بۆچارەسەركردنی كێشەكان وەك لەهاوكاری ماددە، بەتایبەت بۆئەم سەردەمە ئەوەندە مرۆ لەدۆخێكی ناهاوسەنگی‌و گرژی‌و ئاڵۆزی دەرونیدا دەژیت، كە گەلێكجار بێزار دەبێت لەخودی خۆیشی، ئالەو كاتەدا هزر‌و قسەی مەنتیق باشترین چەكێكە بۆبەگژاچوونەوەی ئەو گرفتە.
هەروەها بۆئەوەی ئێمە بتوانین بەزۆرێك لەخەون‌و ئارەزووەكانمان بگەین، هەمیشە پێویستە بڕیارەكانمان زیاتر لۆژیكی بێت، نەوەك سۆزداری‌و عاتیفی، لەدەرئەنجامدا بۆمان ڕووندەبێتەوە كە چەندە توانیومانە.

[/center]

23

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

پــێراگــه‌یـانـدنـی خـه‌ڵـك بـه‌وه‌ی هـه‌مـوو مـرۆڤــێك شـه‌یـتانـێكی لـه‌گـه‌ڵـدایـه‌

عن عائیشة زوج النبی ــــ صلی الله‌ علیه‌ وسلم ـــ أن رسول الله‌ ـــ صلی الله‌ علیه‌ وسلم ــــ خرج من عندها لیلا ،، قالت : فغرت علیه‌ ،فجاء ،فرأی ما أصنع ،فقال :
((ما لك یا عائیشة ؟ أغرت ؟ )).
فقلت وما لي لا تغار مثلي علی مثلك ؟
فقال: ((أو قد جاءك شیطانك ؟ )).
قالت :یا رسول الله‌ !أو معی شیطان ؟!
قال : ((نعم )).
قلت : ومع كل أنسان ؟
قال : ((نعم )).
قلت :ومعك یا رسول الله‌ ؟!
قال : (( نعم ،ولكن ربي عز و جل أعانني علیه‌ ، حتی أسلم ))
رواه‌ مسلم


واتـــه‌ له‌ خاتوو (عائیشه‌ ) ی خێزانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ـــ صلی الله‌ علیه‌ وسلم ـــ شه‌وێك لا من بوو ،پاشان چووه‌ ده‌ره‌وه‌ ،خاتوو (عائیشه‌ )فه‌رمووی : ڕه‌شكم پێبرد (فغرت )و ،پێغه‌مبه‌ری خوا ـــ صلی الله‌ علیه‌ وسلم ــ كه‌ هاته‌وه‌ ،منی بینی چ ده‌كه‌م ،فه‌رمووی :
(((عائیشه‌ )چیته‌ ؟ڕه‌شكێتیت پێ بردم ؟)) .
گوتم : كه‌سێكی وه‌كو من چۆن ڕه‌شكێتی به‌ كه‌سێكی وه‌كو تۆ نابات ؟
فه‌رمووی : ((ئایا شه‌یتانه‌كه‌ت هاتوه‌ بۆ لات ؟)).
گوتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ! ئایا شه‌یتانم له‌گه‌لدایه‌ ؟!
فه‌رمووی : ((به‌ڵێ )).
گوتم :هه‌موو مرۆڤێك شه‌یتانی له‌گه‌لدایه‌ ؟
فه‌رمووی : ((به‌ڵێ )) .
گوتم : ((تۆش شه‌یتانت له‌گه‌لدایه‌ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ؟!
فه‌رمووی : ((به‌ڵێ ،به‌ڵام خوا یارمه‌تی داوم و شه‌یتانه‌كه‌م موسڵمان بووه‌ )).
پێشه‌وا (الخطابي )فه‌رموو یه‌تی : هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی فه‌رموو ده‌كه‌ ده‌گێرنه‌وه‌ ده‌ڵێن :
((فأسلم )) واته‌ شه‌یتانه‌كه‌م موسڵمان بووه‌ .به‌ شێوازی كاری رابردووی زمانی عه‌ره‌بی ،جگــه‌ له‌ (سفیان )ی گوڕی (عیینة ) كه‌ ده‌ڵێت : (( فأسلم )) واته‌ سه‌رفراز ده‌بم ،مه‌به‌ستی : له‌ شه‌ری شه‌یتانه‌كه‌یه‌ ، ده‌شفه‌رموو: شه‌یتان موسلمان نابێت .

شێخ فه‌رموویه‌تی: گوفتاره‌كانی (ابن عیینة ) چاكه‌ ،چونكه‌ ئاسه‌واری تێكۆشانی مرۆڤ به‌ده‌ر ده‌خات بۆ دژایه‌تی و سه‌رپێچیكردنی شه‌یتان ،به‌ڵـام فه‌رمووده‌كه‌ی (ابن مسعود) ده‌ڵێی گوفتاره‌كانی (ابن عیینة ) به‌په‌رچده‌داته‌وه‌ ،بڕوانه‌ فه‌رمووده‌كه‌ی ( ابن مسعو ) :
عن ابن مسعود یر فعه‌ :
((ما منكم من أحد الا وقد وكل به‌ قرینه‌ من الجن وقرینه‌ من الملائكة )) .
قالوا : وایاك یا رسول الله‌ ؟!
قال : ((وایاي ،ولكن الله‌ عزوجل أعانني علیه‌ ،فلا یأمرني الا بحق )).
وفی روایة : ((فلا یأمرني الا بخیر )).
واته‌ له‌ ابن مسعود ه‌وه‌ ـــ خوای لێ رازی بێت ــــ فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا ــ صلی الله‌ علیه‌ وسلم ــ فه‌رمووی : ((هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ یاوه‌رێك له‌ جــن و یاوه‌رێكی فریشته‌شی پێسپێردراوه‌ )).
گوتیان : تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ؟!
فه‌رمووی (( منیش ،به‌ڵام خوای ــ عزوجل ـــ یارمه‌تی داوم و سه‌ری خستم به‌سه‌ریداو ،جگه‌ له‌حه‌ق فه‌رمانی شتی ترم پێناكات )).



كتێبی تلبیس و ئیبلیس

24

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

له‌ راستیدا ئه‌مه‌ له‌ یه‌كچوونێكی سه‌یرو نامۆیه‌، بێباوه‌ڕه‌كان ره‌خنه‌ی لێده‌گرن، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ زانستیيه‌كان ورده‌كاريی‌و گه‌وره‌یی ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌كانی قورئانیان سه‌لماندووه‌، با ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بخوێنینه‌وه‌و سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ین....

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت(مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ) [العنكبوت: 41]. واته‌( نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌، كه‌سانێكی تر ده‌كه‌نه‌ پشتیوانی خۆیان، وه‌ك نموونه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك وایه‌، كه‌ ماڵێكی بۆ خۆی ساز كردبێت، به‌ ڕاستی لاوازترینی هه‌موو ماڵه‌كان: ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه‌و تێ بگه‌یشتنایه‌. (چونكه‌ ماڵی جاڵجاڵۆكه‌ نه‌ بناغه‌و نه‌ دیواری هه‌یه‌، نه‌ سه‌رو نه‌ ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌...).

ئه‌مه‌ ئایه‌تێكی گه‌وره‌ی قورئانی پیرۆزه‌، به‌رده‌وام زانایان لایه‌نی نهێنییه‌ زانستیيه‌كانی ده‌رده‌خه‌ن، له‌م وتاره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و راستییه‌ زانستيیانه‌دا ده‌ژین، كه‌ ورده‌كاری‌و گه‌وره‌یی وشه‌كانی قورئانی پیرۆز ده‌سه‌لمێنن، به‌رپه‌رچی هه‌موو ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ش ده‌داته‌وه، كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن گوایه‌ قورئان قسه‌و گوفتاری مرۆڤه‌.

له‌ دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ ماڵی جاڵجاڵۆكه‌ لاوازترین ماڵه‌ له‌ سروشتدا، نه‌ك ته‌نها له‌ رووی بیناسازییه‌وه‌، به‌ڵكو له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌ لاوازترین ماڵه‌.

لاوازیی ماڵ:

ماڵی جاڵجاڵۆكه‌ به‌ڕه‌هایی لاوازترین ماڵه‌، تێكڕای دروستكراوه‌كان ماڵه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزو تۆكمه‌ دروست ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش‌وهه‌وا له‌ سه‌رماو گه‌رما... هتد. بگرێت.

ته‌نها جاڵجاڵۆكه‌ نه‌بێت ماڵه‌كه‌ی له‌ چۆڵه‌وانیدا دروستده‌كات، كه‌ له‌ هه‌موو بارودۆخێكدا شیاوی تووشبوونه‌ به‌ هۆكاره‌ سروشتیيه‌كانی وه‌ك باران‌و باو شێ‌و... هتد. ره‌نگه‌ نامۆترین جۆری ماڵ ببینن كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ جاڵجاڵۆكه‌ی ئاوی!

http://smn21.com/up/uploads/jpg/d00305c10f.jpg

جاڵجاڵۆكه‌ی ئاوی هه‌موو ژیانی له‌ ژێر ئاودا به‌سه‌ر ده‌بات، بۆئه‌وه‌ی بڵقه‌ هه‌واییه‌كانی كۆ بكاته‌وه‌ ماڵێكی ته‌نراو له‌سه‌ر رووكاری ئاوه‌كه‌ دروست ده‌كات، تا له‌وێوه‌ بتوانێت هه‌ناسه‌ وه‌رگرێت، بوونی ده‌نكۆڵه‌ی ورد له‌شی جاڵجاڵۆكه‌ی داپۆشیوه‌، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌دات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بڵقه‌ هه‌واییه‌كان، له‌گه‌ڵماندا بڕوانن بۆ ئه‌و ماڵه‌ی ئاماژه‌یه‌ بۆ بڵقه‌ هه‌واییه‌كان كه‌ به‌ كه‌مترین كاریگه‌ری نامێنن.

جاڵجاڵۆكه‌ی ئاوی هه‌موو ژیانی له‌ ژێر ئاودا به‌سه‌ر ده‌بات، ماڵه‌كه‌ی بنیات ده‌نێت له‌ بڵقه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی لاوازترین ماڵه‌ له‌ سروشتدا، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا ده‌بینین ته‌واوی دروستكراوه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌و به‌هێز ماڵه‌كانیان دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام جاڵجاڵۆكه‌ی ئاوی ئه‌و ماڵه‌ی دروستی ده‌كات، جگه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێرێك یان چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام نابێت، پاشان تیا ده‌چێت‌و سه‌ر له‌نوێ ماڵێكی دیكه‌ دروستده‌كاته‌وه‌، به‌ درێژای ژیانی به‌ ته‌نها ژیان ده‌گوزه‌رێنێت.

لاوازیی ئه‌ندازه‌یی:

تێكڕای زینده‌وه‌رو بوونه‌وه‌رانی سه‌ر زه‌وی هێلانه‌و ماڵه‌كانیان به‌ شێوه‌ی سێ لا دروست ده‌كه‌ن، واته‌ له‌ سێ لاوه‌ ده‌ بینرێت (به‌رزی درێژی پانی) به‌ پێچه‌وانه‌ی جاڵجاڵۆكه‌وه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ی باروو دۆخه‌كاندا ماڵه‌كانیان به‌شێوه‌ی دوولایه‌نه‌ دروستده‌كه‌ن، واته‌ (درێژی و پانی) یان به ڕاخراویی ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ماڵی جاڵجاڵۆكه‌ هه‌موو هۆكاره‌ سرووشتییه‌كانی وه‌ك پله‌ی گه‌رماو شێو باو.... كاری تێده‌كات، توانای گونجانی ونده‌كات دوای ڕۆژێك له‌ دروستكردنی، جاڵجاڵۆكه‌ ناچار ده‌بێت ماڵه‌كه‌ی بخوات له‌ پێناوی دروستكردن‌و وه‌به‌رهه‌مهێنانی ته‌نافی نوێدا، سه‌رنجبده‌ جاڵجاڵۆكه‌ ماڵه‌كه‌ی ده‌خوات!

http://smn21.com/up/uploads/jpg/0f6e41786f.jpg

زانایان بیریان له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ شێوه‌ی ته‌نافی جاڵجاڵۆكه‌ دروست بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی وه‌كو قه‌ڵغانێكی پارێزه‌ر به‌كاری بهێنن یاخود له‌ پیشه‌سازی دروستكردنی فڕۆكه‌و موشه‌كدا به‌ كاری بهێنن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كرداره‌ پێویستی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ جاڵجاڵۆكه‌ هه‌بوو له‌ یه‌ك شوێندا، بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ڕیژه‌ زۆره‌ی ده‌زووی جاڵجالۆكه‌، به‌ڵام كاتێك ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ جاڵجاڵۆكه‌ له‌ یه‌ك شوێندا داده‌نێین هه‌ندێكیان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ خواردنی هه‌ندێكی تریان. چونكه‌ جاڵجاڵۆكه‌كان حه‌ز به‌ هاوكاری‌و قوربانیدان ناكه‌ن!

لاوازیی خێزان:

ده‌گونجێت دایك، هاوسه‌ره‌كه‌ی یان منداڵه‌كانی بخوات، یان هه‌ر جاڵجاڵۆكه‌یه‌كی تر، وه‌كو برا، خوشك، باوك، دایك! به‌ڕاستی ئه‌وه‌ ئه‌وپه‌ڕی ژیانێكی هه‌ڵوه‌شاوه،‌كه ‌ به‌ ژیانی بێباوه‌ڕه‌كان ده‌چوێنرێت، بێباوه‌ڕێك كه‌ بڕوای به‌ دروستكاری ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ نییه‌، هه‌موو خه‌مێكی خۆ سه‌رقاڵكردنه‌ به‌ دنیاوه‌، ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌ سه‌رنجێك له‌ ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا بده‌ین، ده‌بینین لێكهه‌ڵوه‌شانی خێزانی، كه‌ ئه‌وان به‌ ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، ئاكامی وازهێنانه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خێزانییه‌كان، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته‌ راده‌یه‌ك كه‌ باوك دان به‌ كوڕی خۆیدا نانێت و كوڕ نكوڵی له‌ دایكی ده‌كات‌و.... هتد.

لاوازیی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی:

زۆرمان بیستووه‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مێرووله‌و هه‌نگ‌و كولله‌و... هتد، به‌ڵام تاكه‌ دروستكراوێك كه‌ به‌ ته‌نها ژیان ده‌گوزه‌رێنێت، جاڵجاڵۆكه‌یه.‌ هه‌رگیز له‌ نێو ژیانی خێزانی‌و په‌یوه‌ندییه‌ خێزانیه‌كاندا ژیان ناگوزه‌رێنێت، حه‌ز به‌ هاوكاری‌و یارمه‌تیدان‌و قوربانیدان‌و وروژاندن‌و خۆشه‌ویستی كه‌سانی تر ناكات، به‌ پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مێرووله‌و هه‌نگه‌وه‌ كه‌ به‌رگری له‌ یه‌كدی ده‌كه‌ن تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانیان.

لاوازیی هاوسه‌رگیری:

هه‌ندێك جۆری جاڵجاڵۆكه‌ پێی ده‌وترێت: بێوه‌ژنی ره‌ش، ژن مێرده‌كه‌ی ده‌خوات دوای ته‌واوبوونی كرداری جووتبوون، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌ په‌له‌ دوای ته‌واوبوونی كرداره‌كه‌ مێرده‌كه‌ی راده‌كات، بۆئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی نه‌یخوات، له‌گه‌ڵمان بیربكه‌ره‌وه‌ له‌م شێوه‌ ژیانه‌ به‌دبه‌ختیه‌، ئه‌م چاره‌نووسه‌ ره‌شه‌ی هاوسه‌ری جاڵجاڵۆكه‌، زانایان ده‌ڵێن: ئه‌م دیارده‌یه‌ی جاڵجاڵۆكه‌ له‌ جۆره‌ زۆر ده‌گمه‌نه‌كانه‌ له‌ جیهانی زینده‌وه‌راندا!

لاوازیی ته‌ناف (تاڵه‌كانی ماڵی جالجاڵۆكه‌):

زانایان ده‌ڵێن: ته‌نافی جاڵجاڵۆكه‌ لانی كه‌م پێنج ئه‌وه‌نده‌ی پۆڵا پته‌وتره‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ ئاسانی ده‌پچڕێت، بۆچی؟

چونكه‌ جاڵجاڵۆكه‌ ناتوانێت ته‌نافی ئه‌ستور دروستبكات، به‌ڵكو ته‌نافی زۆر باریك به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ته‌نانه‌ت ده‌ جار له‌ تاڵه‌مووی سه‌ری مرۆڤ باریكتره‌.

ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیفه‌رموایه‌ (أوهن الخیوط) واته‌: (لاوازترین ته‌ناف) هه‌ڵه‌یه‌كی زانستی رووی ده‌دا، به‌ڵام په‌روه‌ردگاری دروستكاری بوونه‌وه‌ر فه‌رموویه‌تی: (أوهن البیوت) واته‌: (لاوازترین ماڵ)، له‌ راستیدا ئه‌وه‌ جوانترین‌و وردترین ده‌ربڕینه‌ له‌ رووی زانستییه‌وه‌، پاكوبێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگار، كه‌ ده‌فه‌رمووێت: (وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ حَدِيثًا) [النساء: 87].

واته‌: (كێ هه‌یه‌ قسه‌و گوفتاری له‌ فه‌رمایش‌و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌ ڕاستترو دروستر بێت).

http://smn21.com/up/uploads/jpg/0a4f916d7b.jpg

وێنه‌یه‌كی ئاشكرای ئامێری گه‌وره‌ كردنی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌و رژێنانه‌ی له‌سه‌ر لاشه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ بۆ ده‌ردانی ئاوریشم له‌ رێگه‌ی پرۆتیناتی تایبه‌ته‌وه‌، ئاوریشم له‌ دۆخی شلیدایه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌وای به‌ركه‌وت ره‌ق ده‌بێت، به‌راستی جاڵجاڵۆكه‌ ئه‌ندازیارێكی لێهاتووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌ندازه‌ییه‌كه‌ی لاوازو شكستخواردووه‌.

ڕووی لێكچوون له‌نێوان جاڵجاڵۆكه‌و بێباوه‌ڕدا:

37000 جۆر جاڵجاڵۆكه‌ له‌ سه‌ر زه‌وی ده‌ژی، زانایان به‌رده‌وام‌و تا ئێستاش ده‌سته‌وه‌سانن له‌ لاساییكردنه‌وه‌ی ته‌نافی جاڵجاڵۆكه‌، ئه‌م دروستكراوه‌ ئه‌ندازه‌یه‌كی جوانی هه‌یه‌ له‌ شاكاری‌و داڕشتن‌و نه‌خشه‌سازی‌و بیناسازیدا، ته‌واو به‌ وێنه‌ی ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ی كه‌ هه‌موو خه‌م‌و گرنگیدانێكیان به‌ ژیان ده‌ده‌ن‌و قیامه‌تیش فه‌رامۆش ده‌كه‌ن.

خوای گه‌وره‌ش دنیای پێبه‌خشیون‌و له‌ قیامه‌تیش بێبه‌شی كردوون، زانایان ده‌ڵێن لێره‌دا دژایه‌تییه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر هه‌یه‌ له‌ ته‌نافی جاڵجاڵۆكه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نافی جاڵجاڵۆكه‌ زۆر به‌هێزه‌، به‌ڵام ماڵه‌كه‌ی زۆر لاوازه‌، هه‌روه‌ها هه‌مان بیرۆكه‌ی پێچه‌وانه‌ش له‌لای بێباوه‌ڕه‌كان ده‌بینین، ئه‌گه‌ر پرسیار له‌ بێباوه‌ڕه‌كان بكرێت پێیان بڵێیت كێ ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ی دروستكردووه‌؟ ده‌ڵێن: به‌ ڕێككه‌وت دروستبووه‌! ئه‌گه‌ر پێیان بڵێیت ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی به‌ تۆیه‌، ئایا به‌ ڕێككه‌وت كه‌وته‌ ده‌ست تۆو بۆ تۆ بوویته‌ خاوه‌نی؟ ئه‌ی چۆن بیروهۆشت قبوڵی ده‌كات كه‌ بوونه‌وه‌ر به‌ ڕێككه‌وت درووستبووه‌، هه‌روه‌ها داهێنانه‌ ساده‌و ساكاره‌كانی مرۆڤ ناكرێت‌و ناگونجێت به‌ رێككه‌وت داهێنرابن؟!

جاڵجاڵۆكه‌ به‌ تێڕوانینێكی لاواز چێژ وه‌رده‌گرێت‌و یه‌كجار كورت بینه‌.... ئه‌و هه‌رگیز دووربین نییه‌، زیاتر له‌ چه‌ند سانتیمه‌ترێكی دیاریكراو نابینێت، ڕێك وه‌كو ئه‌و بێباوه‌ڕه‌ی، كه‌ هیچ شتێك نا بینێت جگه‌ له‌ دنیاو به‌ ته‌واوی له‌ دوا ڕۆژی خۆی بێ ئاگایه‌.

جاڵجاڵۆكه‌كان دروستكراوێكی شه‌ڕانیی‌و دڕنده‌ن، زۆربه‌شیان ژه‌هردارن، ژه‌هره‌كه‌ی ده‌ڕێژێت به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا كه‌ لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها بێباوه‌ڕیش بیرۆكه‌ ژه‌هراوییه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ به‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌ر بۆیه‌ نامۆ نییه،‌ كه‌ ده‌بینین زۆرترین ڕێژه‌ی دیارده‌ی خۆكوشتن له‌ جیهاندا له‌ نێو ریزو كۆمه‌ڵگه‌ بێباوه‌ڕه‌كاندایه‌.

http://smn21.com/up/uploads/jpg/70b4be4bbf.jpg

ئه‌ستوريی ته‌نافی جاڵجاڵۆكه‌ (1 0,00- 0,004)ملم، واته‌ له‌ هه‌زارا یه‌ك ملیمه‌تره‌، ئه‌و ته‌نافه‌ زۆر نه‌رمه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانرێت به‌ رێژه‌ی 14% درێژ بێته‌وه‌، هه‌ندێ له‌ زانایانی دیكه‌ ده‌ڵێن: ئه‌ستوريی ته‌نافی جاڵجاڵۆكه‌30 جار له‌ تاڵه‌مووی سه‌ری مرۆڤ كه‌متره‌، رووبه‌ری پانی ته‌نافی جاڵجاڵۆكه‌ لانی كه‌م هه‌زار جار له‌ رووبه‌ری پانی مووی سه‌ری مرۆڤ كه‌متره ‌.

ئه‌گه‌ر ویستت بیر له‌و جیاوازییه‌ بكه‌یته‌وه‌ كه‌ له‌ نێوان مووی سه‌ری مرۆڤ ‌و ته‌نافی جاڵجاڵۆكه‌دا هه‌یه‌، ئه‌وا بیر له‌ جیاوازيی نێوان گوریس و ده‌زوو بكه‌ره‌وه‌!

ژیانی جاڵجاڵۆكه‌و ژیانی بێباوه‌ڕ:

خۆشه‌ویستانم پێویسته‌ له‌ ئاماژه‌ سۆزدارییه‌كان دووربكه‌وینه‌وه‌، ئێمه‌ زه‌می بێباوه‌ڕه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵكو راستيی زانستیيان بۆ با ده‌كه‌ین، كه‌ ناكرێت نكوڵی لێ بكرێت.

تا د‌رك به‌و به‌راورده‌ خواییه‌ بكه‌ین، كه‌ له‌ نێوان جاڵجاڵۆكه‌ و ئه‌وانه‌دایه‌ كه‌ جگه‌ له‌ خودایان كردۆته‌ دۆست و پشت ‌و په‌نای خۆیان. با به‌ وردی بیر له‌م ئاماره‌ رۆژئاواییه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ پێنوسی بێباوه‌ڕه‌كان خۆیان نووسراوه،‌ پاشان به‌راورد بكه‌ین له‌ نێوان ئه‌و لاوازییه‌ی كه‌ بێباوه‌ڕی تیادا ده‌ژی‌، له‌گه‌ڵ لاوازی جاڵجاڵۆكه‌.

ئه‌مڕۆ رۆژئاوا زۆربه‌یان ناموسوڵمانن، تێكه‌ڵاون، بێباوه‌ڕه‌كان رێژه‌یه‌كی زۆری رۆژئاوا پێكده‌هێنن، هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌وان بێ دینه‌كانن، كۆمه‌ڵێك ئاینی ده‌ستكاری كراویشی تێدایه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌یان كردۆته‌ پشت و په‌نای خۆیان، هه‌موو خه‌مێكیان دونیایه‌و پێشه‌وایان شه‌یتانه‌، ماڵ و سامانیان كردۆته‌ هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش بۆ خوای گه‌وره‌، له‌ ئه‌نجامدا ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌سه‌ر زۆربه‌یاندا پراكتیزه‌ ده‌بێت.

http://smn21.com/up/uploads/jpg/43f2cb433c.jpg

بێوه‌ژنی ره‌ش یه‌كێكه‌ له‌ جۆره‌ ژه‌هراوییه‌كانی جاڵجاڵۆكه‌ی ره‌ش كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌خوات، پاش ته‌واوبوونی كاری جووتبوون له‌گه‌ڵیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ پێی ده‌وترێت بێوه‌ژن، ئه‌م جۆره‌ جاڵجاڵۆكه‌یه‌ هه‌موو شتێك ده‌خوات هه‌رگیز سۆزو به‌زه‌یی نازانێت، ته‌نانه‌ت نه‌وه‌كانیشی، له‌گه‌ڵماندا بیربكه‌ره‌وه‌ له‌م زینده‌وه‌ره‌ به‌دبه‌خته‌.

ئازیزانم... ئایا ده‌زانن، كه‌ ده‌وڵه‌تێكی وه‌كو ئه‌مریكا ساڵانه‌ 300 هه‌زار تاوانی ده‌ستدرێژی تێدا ئه‌نجامده‌درێت؟ به‌ پێی ئاماری وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكی.

به‌م پێیه‌ش له‌ هه‌موو 2 خوله‌كدا تاوانێكی ده‌ستدرێژی رووده‌دات، بیربكه‌ره‌وه‌ له‌م كۆمه‌ڵگه‌ لێكهه‌ڵوه‌شاوه،‌ كه‌ هه‌موو به‌هاو په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تیایدا ونبووه‌، ئه‌مه‌ش رێك وه‌كو وێنه‌و ژیانی جاڵجاڵۆكه‌ وایه‌.

ئایا ده‌زانن كه‌ 17,6% له‌ ئافره‌تانی ئه‌مریكا لانی كه‌م جارێك له‌ ژیانیاندا دووچاری ده‌ستدرێژی سێكسی بوونه‌ته‌وه‌؟

ئایا ده‌زانن له‌و رێژه‌یه‌ له‌ 20%یان ئه‌و منداڵانه‌ن ته‌مه‌نیان له‌ 12 ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردووه‌؟

ئایا ده‌زانن چواریه‌كی خوێندكارانی كچ له‌ زانكۆكانی ئه‌مریكا دووچاری ده‌ستدرێژی سێكسی بوونه‌ته‌وه‌؟ یان هه‌وڵدراوه‌ ده‌ستدرێژیان بكرێته‌ سه‌ر له‌ ماوه‌ی ساڵی خوێندنی 2000دا؟

ئاماره‌كان هه‌واڵمان پێ ده‌ده‌ن كه‌ له‌ هه‌موو 15 چركه‌دا ئافره‌تێكی ئه‌مریكی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته‌ سه‌ر، یان دووچاری لێدان‌و سزای جه‌سته‌یی ده‌بن، له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ یاخود هاوڕێكانیانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماره‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ له‌ 20%ی كچه‌ لاوه‌كان له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته‌ سه‌ر!

ئایا ده‌زانن حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵ ساڵانه‌ ده‌گاته‌ ده‌یان هه‌زار له‌ زۆربه‌ی وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا؟!

پاكوبێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره‌ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م ئابڕوچوون‌و فه‌زاحه‌تانه‌، هێشتا ئه‌وان قسه‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری ئیسلامی كچێكی نۆ ساڵان یان ده‌ ساڵان! ئه‌وانه‌ ره‌خنه‌ ده‌گرن له‌ به‌ها به‌رزو پیرۆزه‌كانی ئیسلام! به‌رهه‌می خوانه‌ناسی‌و بێباوه‌ڕیی خۆیان له‌ بیرده‌كه‌ن، كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوایی كرد ووه‌ته‌ زۆرترین كۆمه‌ڵگه‌ی له‌به‌ر یه‌كهه‌ڵوه‌شاو.

كورته‌ی ئه‌م بابه‌ته‌:

ئیعجازی ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه: (مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ) به‌مشێوه‌یه‌ كورتده‌كه‌ینه‌وه‌:

1- ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ روونی كردووه‌ته‌وه،‌ كه‌ جاڵجاڵۆكه‌ی مێینه‌ ماڵ دروستده‌كات، نه‌ك نێرینه‌كه‌ی، وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت (اتخذت)، نه‌یفه‌رمووه‌ (اتخذ) ئه‌مه‌ش راستییه‌كی زانستییه‌، ته‌نها كه‌سێك ئه‌م راستییه‌ی نه‌زانیوه‌ له‌ زه‌مه‌نی دابه‌زینی قورئانی پیرۆزدا.

2- لاوازترین ماڵ له‌ سروشتدا بریتییه‌ له‌ ماڵی جاڵجاڵۆكه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (وإن أوهن البیوت...) ئه‌م زانیارییه‌ شاراوه‌ بوو، ته‌نانه‌ت پێش هاتنی سه‌ده‌ی نوێش.

3- خوای گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا روونی كرد ووه‌ته‌وه،‌ كه‌ ماڵی جاڵجاڵۆكه‌ لاوازه‌ نه‌ك ته‌نافه‌كه‌ی!

ئه‌مه‌ش ورده‌كارییه‌كی زانستییه‌و‌ شایه‌تی له‌سه‌ر ئیعجازی ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه ده‌دات ‌.

له‌ كۆتاییدا سوپاسی خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر نیعمه‌تی ئیسلام.





نهێنییه‌كانی ئیعجازی زانستی له‌ قورئان و سوننه‌تدا
نووسینی: عبدالدائم الكحیل

25

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ڕابه‌ر سلێمانی نووسی:

بۆ مه‌سه‌له‌ی دنیاکه‌ منیش هاوڕام له‌گه‌ڵ کاک سه‌رهه‌نگ ، چونکه‌ خوا خۆی ئه‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر ئه‌م دنیا قیمه‌تی باڵه‌ مێشووله‌یه‌کی هه‌بوایه‌ نه‌م ئه‌هێڵا کافر ئاوی له‌سه‌ر بخواته‌وه‌ ... والله‌ اعلم

قسه‌كه‌ت  راسته‌ منیش ئه‌مه‌م گوێ لێبووه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت دنیا قیمه‌تی باڵه‌ مێشووله‌یه‌کی هه‌بوایه‌ نه‌م ئه‌هێڵا کافر ئاوی له‌سه‌ر بخواته‌وه‌ .... به‌س من نالێم دنیا قیمه‌تی زۆره‌ ده‌ڵێم خوای گه‌وره‌ ئه‌م دنیایه‌ی بۆ فشه‌ دروست نه‌كردووه‌ تا بلێی( دنیا فشه‌یه‌ )

26

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆر سوپاس برا

http://smn21.com/up/uploads/gif/26e3cbc7f9.gif

27

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر به‌خێر بێیت كاكه‌ به‌یار

28

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ڤیدیۆی ئایینی)

به‌راستی كاریگه‌ره‌ ده‌سته‌كانت خۆش بێت

29

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

parwana gul نووسی:

ده ستت خۆشبێت سه رکه وتووبيت[size=14][/size]

زۆر سوپاس بۆتۆ خوشكه‌ گیان

30

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

Sarhang Muhsin نووسی:

به‌ وردی نووسینه‌كه‌م بخوێنه‌وه‌ ته‌واو لێم حاڵی ده‌بی.

من نوسینه‌كه‌ی تۆم زۆر به‌جوانی خوێنده‌وه‌
خوای گه‌وره‌ ئه‌م دنیایه‌ی بۆ فشه‌ دروست نه‌كردووه‌ تاوه‌كو به‌ فشه‌ وه‌ری بگرین

31

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

Sarhang Muhsin نووسی:
پــــــــــه‌یـــــام نووسی:

پێغه‌مبه‌ری نازدار

- سه‌باره‌ت به‌وه‌، هاوڕاتم، ده‌ستت خۆش بێت.
------------

پــــــــــه‌یـــــام نووسی:

یه‌زدان

- الحمدلله‌ وابزانم به‌كارم نه‌هێناوه‌. له‌ ئێستا به‌دواوه‌ش باس ببێته‌وه‌ لێناگه‌ڕێم ئه‌و وشه‌یه‌ بڵێن.
------------

پــــــــــه‌یـــــام نووسی:

دونــیا فـــشــه‌یـــه‌ زۆر له‌موسلمانان ئه‌یڵێن ئه‌و موسلمانه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ ده‌كات یه‌كه‌م باته‌وبه‌ بكات. . .

- یه‌كه‌م شت (دونیا) هه‌ڵه‌یه‌. دنیا دروسته‌.
كه‌ یه‌كێكیش ده‌ڵێ دنیا فشه‌یه‌ من پێم ئاساییه‌، چونكه‌ مه‌به‌ست ته‌نیا سه‌ر زه‌وی و ئه‌وه‌ی تێدایه‌یه‌! كاره‌سات ئه‌وه‌ بوو گۆتبای گه‌ردوون فشه‌یه‌، ئاخر ئه‌و ئایه‌ته‌ی به‌نمونه‌ هێناوته‌ (وخلق الله‌ السموات والأرض بحق) مه‌به‌ستی هه‌موو گه‌ردوونه‌ نه‌ك دنیا (سه‌ر زه‌وی).

سوپاس كاكه‌ سه‌رهه‌نگ
له‌وانه‌یه‌ له‌ رێ نوس هه‌له‌م نوسیبێ( دونیا )
تۆ ده‌ڵێ پێم ئاساییه‌ كه‌ بڵێی دنیا فشه‌یه‌ ئێ خوای گه‌وره‌ ئه‌م دنیای دروست كردووه‌ ...

32

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

شه‌ یدا نووسی:

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی به‌رده‌وام به‌ به‌ڕیزه‌كه‌م بابه‌تێكی به‌ سوود و گرنگه[/size]

زۆر سوپاست ده‌كه‌م مامۆستا شه‌یدا

33

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

FaqeAhmed نووسی:

جوانه‌ برام

سوپاس به‌رێزم من كور نیم كچم

34

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

پێغه‌مبه‌ری نازدار

ئه‌م وه‌سفه‌ وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر نی یه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم )به‌ڵكو پچه‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) به‌درێژایی ژیان و ته‌مه‌نی نازی نه‌بووه‌ به‌هۆی مردنی باوك و دایكی ومامی و ئه‌زیه‌ت دانی له‌لایه‌ن موشریكه‌كانه‌وه‌ به‌ قسه‌و به‌كرده‌وه‌ به‌ڵگه‌ن كه‌‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم )نازدارنیه‌ ،
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ ((أشد الناس الأنبیاء ثـم الأمثل فالأمثل)) (ترمذی وأحمد سلسله‌ الاحادث 143)
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ {وكذلك جعلنا لكل نبي عدوا المجرمن ...} {لقد كذبت رسلنا مــــن قبلهم }

دونــیا فـــشــه‌یـــه‌

زۆر له‌موسلمانان ئه‌یڵێن ئه‌و موسلمانه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ ده‌كات یه‌كه‌م باته‌وبه‌ بكات دووه‌م باگوێ له‌م ئایه‌ته‌ بگرێ هه‌رچه‌نده‌ هه‌یه‌ ده‌ڵێ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نی یه‌ هه‌ر چۆنێك بێت قسه‌كه‌ی زۆر هه‌ڵه‌یه‌ {أفحسبتم أنما كم عبثلـ وانكم الینا لا ترجعون }{وخلق الله‌ السموات والأرض بحق}پێویست ناكاتهه‌موو ئایه‌ته‌كان بێنم ته‌نها ئه‌لێم ئه‌و هه‌ڵه‌ زه‌به‌لاحه‌ ئه‌كات ‌با ته‌وبه‌ بكات دوور نی یه‌ حه‌فتا پایز ئه‌یباته‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌ ،چونكه‌ (فشه‌ )ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ خوا ، خوای گه‌وره‌ ده‌نیای دروست كردووه‌ ..واته‌ قسه‌ كردنه‌كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ خوا .

یــــــــه‌زدان

زۆر ێــك لــه‌مــه‌سلـمـانــان لــه‌بـه‌ر بــئ ئــاگـایـی لــه‌دیــن وه‌بـئ ئـاگــایـی لـه‌ دوژمـنـانـی دـین ئـه‌م جـۆره‌ نـاوه‌ بـۆ خـوای گـه‌وره‌ بـه‌كـار ده‌هـێـنـن بـه‌لــام ئـه‌م نــاوه‌ لــه‌ ئــه‌سـلـدا نــاوی (خــوای مـه‌جــوســیــه‌ كــانـه‌ ).

شـێـخـی مــه‌نــاووی (ره‌حـمـه‌تـی خــوای لـێـبـێت ) ده‌فـه‌رمــوێـت (وفـی تـعـلـیـل تـسـمـسـه‌(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)
الــقــدریــة مــجــوس هــذه‌ الــامــة)لــان اضــافــی الــقـدریــة الـی والـشـر لـغـیـریـشـــبـی اضــافــة الـمـجـوس الــكـوائــن الــی الـهـیـن أحـدهـمـا :یــزدان والــــا خـــر:هــرمــز ومــنــه‌ الــشــر).

واتــا بــۆیــه‌ قــدریــه‌ كــان پـێـغـه‌مـبـه‌ر (صــلی الله‌ عـلـیـه‌ وسـلـم)نــاوی لـێـنـا مـه‌جـوسـی ئــه‌م ئــومــه‌تــه‌ ((چــونــكــه‌ قــه‌دریـه‌كــان ئــه‌لـێـن خـێـر خــوای گــه‌وره‌ دروســت ده‌كــات و شــه‌ریـــش غــه‌یــری خــوا واتــه‌ ویــســتـی خــوای گــه‌وره‌ی تــیــا نــی یــه‌ .
لــه‌ مــه‌ جــوســیــه‌ مــان ئــه‌چــن كــه‌ ئــه‌لــێــن لــه‌ئــاســمــان و زه‌ویــدادوو خــوا هــه‌ن یــه‌كـێـكـیـان یــه‌زدانــه‌ ئــه‌وی تــر هــورمــزه‌ كـــه‌ خـــوای گـــه‌وره‌ی شـــه‌ره‌.

نوسینی \هـێـمـن أبـو زیــد

زۆر ســـوپــــاســـت ده‌كـــــه‌م كـــــاكـــه‌ ســـــه‌رهـــــه‌نــــگ

سوپاس مامۆستا شه‌یدا
راسته‌ كاكه‌ كۆسره‌ت

دایــكم هــۆنــراوه‌یــه‌كــه‌ كــه‌ هــه‌رگـیـز تــوانـای نـوسـیـنـیـم نـی یـه‌ ،لــه‌كــاتـێـكـدا هــه‌ر شـتـێـك كــه‌ ده‌یـنـوســم هـۆنـراوه‌یــه‌ كــه‌ بــۆ دایــكم .

"شارۆن دۆباجیۆ"

38

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌سته‌ كانت خۆشه‌بێت كاك سامان بابه‌تێكی جوانه‌ ...

39

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

parwana gul نووسی:

[size=17] دةسته‌كانت خۆش بێت ئه‌زيزم [/size]

ســوپــاس خـــۆت ئــه‌زیـــزی

40

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

شه‌ یدا نووسی:

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی خوشكێ به‌ هیوای به‌رده‌وامیت[/size]

زۆر سوپاس كاكه‌ شه‌یدا

41

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

SaMaN992 نووسی:

زۆر جوان و به‌سووده‌ ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌كه‌م

زۆر سوپاس كاك سامان

42

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە (خوای لێ‌ ڕازبێت) فەرمووی پێغمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: [ إِنَّ مِنْ النَّاسِ مَفَاتِيحَ لِلْخَيْرِ مَغَالِيقَ لِلشَّرِّ، وَإِنَّ مِنْ النَّاسِ مَفَاتِيحَ لِلشَّرِّ مَغَالِيقَ لِلْخَيْرِ، فَطُوبَى لِمَنْ جَعَلَ اللَّهُ مَفَاتِيحَ الْخَيْرِ عَلَى يَدَيْهِ، وَوَيْلٌ لِمَنْ جَعَلَ اللَّهُ مَفَاتِيحَ الشَّرِّ عَلَى يَدَيْهِ ].
رواه ابن ماجه (237)، وحسنه الألباني رحمه الله في (صحيح سنن ابن ماجه) (194).

واته: ((خەڵكانێ‌ هەن كلیلی كردنەوەی چاكەن و داخستنی خراپەن، وە هەروەها خەڵكانێ‌ هەن كلیلی كردنەوەی خراپەن، وە داخەری كلیلی چاكەن، سەرفرازی بۆ ئەو كەسەی كە خوای گەورە ئەیكات هۆكاری كلیلی كردنەوەی چاكە، وە وەیل بۆ ئەو كەسەی كە ئەبێتە هۆكاری كردنەوەی كلیلی شەڕ(خراپە)).
وە هەركەسێ‌ ئەویەوێ‌ ببێتە كلیلی كردنەوەی خێرو داخستنی خراپە، ئەوە لە سەرفرازانە، وە لە سەریەتی ئەمانە بكات:
1- ئەبێ‌ دڵسۆزی بنوێنێ‌ بۆ خوای گەورە لە گوفتارو كردارەكانیدا، لەبەر ئەوەی بنچینەی هەموو خێرێكەو، سەرچاوەی هەموو چاكەیەكە.
2- نزاو پێداگیری كردن بۆ ئەوەی خوای گەورە یارمەتیت بدات لە سەر ئەم كارە، لەبەر ئەوەی نزاكردن (دوعا) كلیلی هەموو چاكەیەكە، وە خوای گەورە نزای بەندی خۆی ناگەڕێنێتەوە، وە باوەڕدار نائومێد ناكات ئەگەر پەنای بۆ ببات.
3- سوربوون لەسەر فێربوونی زانست و بە دەستهێنانی، لەبەرئەوەی زانست، خوازیاری چاكەكردن و پایە بەرزی و دەست فراوانی یە، وەڕێگرە لە خراپەو ڕیسوایی.
4- ئەنجام دانی پەرستنەكان بەتایبەتی فەرزەكان، وە بە تایبەتی تر نوێژ لەبەر ئەوەی دوورت ئەخاتەوە لە خراپە.
5- خۆجوان كردن بە ڕەوشتی جوان و بەرز، وە دووركەوتنەوە لە ڕەوشتی خراپ و نزم.
6- هاوەڵی كردنی چاكەكاران و دانیشتن لەگەڵ پیاوچاكان، لەبەر ئەوەی دانیشتن لەگەڵ پیاوچاكان فریشتەكان دەوریان دەگرن و ڕەحمەتی خوای مەزن بەسەریان دەڕژێ‌، وە ئاگاداربوون لە خراپە كاری و دانیشتن لەگەلەڵ پیاو خراپان لەبەر ئەوەی ئەو شوێنانە جێگەی شەیتانن.
7- ئامۆژگاری كردنی ئەو كەسانەی كە هاوەڵتن یان تێكەڵاویان دەبیت، بۆ ئەنجام دانی خێرو دورخستنەوەیان لەشەڕ.
8- بیركردنەوە لە ڕۆژی دوایی و ڕاوەستان لەبەردەم پەروەردگاری خاوەن جیهانیان، پاداشتی چاكە بەچاكە ئەداتەوەو خراپەش بە خراپە [فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْراً يَرَه (*) وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرّاً يَرَه (*)]  [الزلزلة:7-8]
9- كۆڵكەی ئەمانە هەموو ئارەزووی بەندە بۆ خێروچاكە، سود گەیاندن بە بەندەكانی تر، هەر كاتێك ئارەزوو بوونی هەبوو، وەنیەت جێگیربوو، وە بە دڵنیایەوە بڕیاری دا، وە پشتی بە خوا بەست، وە هەرشتێك لە دەرگای خۆیەوە ڕۆیشتە ژوورەوە بۆی ئەوە بە پشتیوانی خوای گەورە ئەبیتە هۆی كردنەوەی كلیلی خێرو داخستنی كلیلی خراپە.
وە خوای مەزن پشتیوانی بەندەی خۆی ئەكات و سەری ئەخات و دەرگای خۆی بەسەردا ئەكاتەوە ئەگەر ویستی لە سەر بێ‌.