1

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

هه‌ڵبه‌ت ئه‌ورۆ ئه‌و لاپتۆپ و خه‌ته‌كه‌م ( ئنته‌رنێت )ه‌م كه‌وته‌ ده‌ستی نه‌مزانی خۆم به‌ چییه‌وه‌ سه‌رقاڵ بكه‌م ، چونكه‌ چاوه‌ڕێی كه‌سێكم ده‌كرد كه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌مێكی تر بێت ، یان له‌وانه‌یه‌ هه‌ر نه‌یه‌ت كێ نالێ خه‌یاڵه‌ و هیچی تر ئیدی ئاوا ..
به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌م به‌بیر داهات كه‌ باسی خه‌بات بكه‌م ـ و باسی شۆرش بكه‌م به‌ڵام سه‌رم به‌ هه‌ر لاپه‌ره‌یه‌كی ئه‌م ماڵه‌ هار و هاجه‌ی دنیا داكرد مه‌به‌ستم له‌ فه‌یسبووكه‌ هه‌ر باسی سیاسیه‌ته‌ و هیچی تر ـ ئه‌ی كه‌وایه‌ خه‌باتی چی ، خه‌بات بۆ گیڤارا نه‌چووه‌ سه‌ر كه‌ له‌ دوا جار له‌ شه‌رێكی توند و دوور درێژی رێگه‌ی ئازاد كردنی بۆلیڤیا به‌ دیلی گیرا و تا له‌ زیندان قوربانی یه‌ك فیشه‌كیان كرد ـ ئه‌و كۆمیندانه‌ی كه‌ هه‌رگیز سڵی له‌ مردن نه‌ده‌كرده‌وه‌ ئه‌و منداڵه‌ی كه‌ ناوی نرا بوو تی تی له‌ مندالی ئه‌وه‌نده‌ هار و هاج بوو ئیدی بۆچی سه‌ری خۆم به‌م سیاسیانه‌ی ئه‌مرۆی ئێره‌ ژان پێ بخه‌م ـ كه‌ له‌ دزی و بێ غیره‌تی ناویان نراوه‌ گه‌نده‌ڵ ،
سه‌رم ژان ناكا بۆ په‌رۆی تێخه‌م .....

باشه‌ ئه‌ی باسی چی بكه‌م ؟
كه‌وایه‌ باسی سادق هیدایه‌تی ده‌كه‌م !
كوره‌ باسی ئه‌و هه‌ر واز لێبهێنه‌ ، چونكه‌ ئه‌و پیاوێكی یه‌كجار درۆزن بوو ـ ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ ژووره‌كه‌ی خۆی غازی ناوبۆریه‌كه‌ی بیرچوو بگرێته‌وه‌ و له‌ده‌ستی چوو جا له‌ دواجار مرۆڤه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌یخه‌ملێنن كه‌ خۆی كووشتووه‌ بابه‌ واز له‌مه‌ بێنه‌ خۆكوشتنی چی ئه‌و ساخته‌ چی یه‌ ـ بۆری غازی بیر چوو كه‌ بیگرێته‌وه‌ ...

ئه‌ی كه‌وایه‌ بۆ كامۆ نالێی ـ
هه‌ر به‌ گاڵته‌ و بۆخۆشی خۆی باسی له‌ یاخی بوون ده‌كرد و زانی كه‌ مرۆڤ گه‌لێك دێن سه‌رسامی خوێنده‌وه‌ ده‌بن و ده‌كه‌ونه‌ ژێركاریگه‌ری ئه‌وانی تر داكوتایه‌ درۆی زل زل و ده‌ستی كرده‌ نووسینی ژیانی خۆی به‌ مانای یاخیی بوون كه‌چی له‌ بنچوبناوانی ئه‌و پیاوه‌ بكۆلایته‌وه‌ هه‌ر ژن بووه‌ له‌ ژیانی ئه‌و ره‌قس و سه‌مای داكوتاوه‌ هه‌ر ئه‌و بووه‌ به‌ نێو دیسكۆكانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ سۆزانیان رایبورادووه‌ ـ

باشه‌ ئه‌منیش ده‌رێم كه‌وایه‌ ئه‌دیسۆن كاره‌بای دروست كردووه‌
ووس ووس ئه‌و كوفره‌ مه‌كه‌ ئه‌گه‌رده‌ستی ئه‌و كابرای لای خۆمانی له‌گه‌ل نه‌بووایه‌ چ عه‌دی هه‌بوو ده‌ست بۆ داهێنانێكی وا گه‌وره‌ ببا ـ وس قسه‌ی قۆر ئه‌دیسۆن ـ !؟

حه‌قی خۆمانه‌ باس له‌وه‌ش بكه‌ین كه‌ كه‌شتی ئاسمانی دیسكفری ئه‌و حاجیه‌ ته‌قاویدانه‌ی لای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی بازار دروستیان كردوه‌ كه‌ رۆژ تا ئێواره‌ سه‌یری قاچ و قولی ژن و كچان ده‌كه‌ن ئیدی بۆ جیگه‌ی شانازی نین ئێمه‌ ـ..

ئا ئا بیرم كه‌وته‌وه‌ به‌راست ئه‌وه‌شم بیركه‌وته‌وه‌
ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌ كۆمپانیای ئه‌پلی داهێنا ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌لكی كوردستانی خۆمانه‌ و لێره‌ له‌و گه‌ره‌كه‌ هه‌ژار نشینه‌ی خۆمان داده‌نیشێ مه‌به‌ستم گه‌ره‌كی كوران ه‌ ...

به‌راست با ئه‌وه‌شم بیر نه‌چێ مایكرۆسۆفت له‌و دێیه‌ی لای خۆمان گوندی سۆربه‌ش كاكه‌ڵا له‌وێ به‌رهه‌م هێنراوه‌ و سه‌ری هه‌ڵداوه‌ ئیدی هه‌روایه‌ زۆر بلێی بۆچیه‌ !؟

ئه‌وه‌ش AT&T هه‌ر به‌رهه‌می خه‌لكه‌ ره‌ش و رووته‌كه‌ی ئێوارانی ره‌مه‌زانی ته‌عجیله‌ ..

نۆكیاش كورێكی منداڵ كاره‌ی لای خۆمان ئه‌و گه‌ره‌كه‌ سه‌یداوه‌ ئه‌و دروستی كرد ـ هه‌ر بێزم نایه‌ باسی سه‌مسوونگ بكه‌م چونكه‌ ئه‌ویش هه‌ر له‌ته‌یراوه‌ دروست كراوه‌ به‌ڵام ناوی داهێنه‌ره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌ تا ئێستا ـ



ئه‌ی باشه‌ بۆچی ئه‌من شانازیت پێوه‌ نه‌كه‌م كووووووووووووووووووورررردسسسسسسستان ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

كورررررررررررررررررررررررردسسسسسسسسسستان


.........................................................


Arsar Ari Sarhang