ده‌ستت خۆش بێت جوانه
باره‌که‌ڵا لێره دۆستانی کۆشک کۆبونه‌ته‌وه سوپاس ئه‌زیزی من ..
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Kazewa
په‌ڕه 1
ده‌ستت خۆش بێت جوانه
باره‌که‌ڵا لێره دۆستانی کۆشک کۆبونه‌ته‌وه سوپاس ئه‌زیزی من ..
Kazewa نووسی:SAWSAN نووسی:پێشه‌کی زۆر به‌خێربێیت خۆشحاڵ بووم ........
ده‌ستیشت خۆش بێت و هه‌ربمێنی پیره لاو .. فه‌رزه‌نده‌ی کۆچه‌ری ......سوپاست ده‌که‌م سه‌وسه‌نی فیکره‌ت به هیوام به دڵتان بو بێت
به‌س سه‌یره چۆن ناوی فه‌رزه‌ندی کۆچه‌ری ده‌زانی !
هیوام به‌خته‌وه‌ریته .سه‌وسه‌نی فیکره‌ت هه‌موو شتێک ئه‌زانی .. فه‌رزه‌نده‌ی کۆچه‌ری
بۆچی سه‌یره ؟
ده‌ی ئه‌مه هی ئه‌وه‌یه هه‌رده‌م ڕاگوزه‌ری ئه‌تڵه‌سه‌کانی و هه‌رده‌م پشکنین به نێو په‌ڕه‌کان دا ده‌که‌ی سه‌وسه‌نی فیکره‌ت ئه‌بوو وای کرد ڕێگا د ا بنێ بۆ کامه‌رانی سه‌لما و خالید ئامون و بیستون ئه‌سرین ...
ژنێكی به‌سالاَچوو، دوو گۆزه‌ی هه‌بوو، یه‌كێكیان شكا بوو، كه‌ل بوو بوو، درزی تیا‌بوو، ئه‌وی تریشیان ساغ و بێ عه‌یب بوو، هه‌ردووكیانی به‌ستبوو به دارێكی درێژه‌وه له‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ره‌وه، ئینجا داره‌كه‌ی ئه‌خسته سه‌رشان و پشت ملیه‌وه و ئه‌چوو له چه‌مه‌كه‌ی خوار ماڵی خۆیان ئاوی پێده‌هێنا، هه‌میشه هه‌تا ئه‌گه‌یشته‌وه ماڵه‌وه گۆزه شكاوه‌كه هیچی تیا نه‌ده‌ما و به‌تاڵ ده‌بووه‌وه، ئه‌مه حاڵی ئه‌م پیره‌ژنه و گۆزه‌كانی بوو.
ڕۆَژێكیان گۆزه شكاوه‌كه هاته قسه و شكاتی حاڵی خۆی ده‌ركرد لای پیره‌ژنه‌كه، وتی: ئه‌وه هه‌تا كه‌ی واز له من ناهێنیت و فڕێم ناده‌یت و ده‌ست به‌رداری من نابیت؟ خوَ من هیچ سوودێك به تۆ ناگه‌یه‌نم، هه‌میشه به خاڵێتی ده‌مهێنیته‌وه، من له حاڵی خۆم بێزار و شه‌رمه‌نده‌م ..
پیره‌ژنه‌كه‌ش وتی:
تۆ چۆن واده‌ڵێیت؟ ئه‌وه تۆ خۆت وا هه‌ست ده‌كه‌یت بێكه‌ڵكیت، به‌لاَم له‌چاو و هه‌ستی مندا به گۆزه‌یه‌كی به‌سوود ده‌تبینم .. ئه‌ی تێبینیت نه‌كردوه لای راستی ئه‌و ڕێگایه‌ی پێی ده‌گه‌ڕێیته‌وه له چه‌مه‌كه هه‌مووی گوڵ و سه‌وزییه، هه‌تا ده‌گاته ئه‌م كۆڵبه‌یه‌ی من، من هاتووم لای راستی رێگاكه كه ئه‌كه‌وێته ئه‌و لایه‌ی تۆوه به پڕی، توَوی چه‌ندین گوڵ و نه‌مامی جوانم تیا ڕوواندووه، چونكه ئه‌مزانی تۆ نا‌توانیت ئاوه‌كه بگریته خۆ، ئه‌وه چه‌ندین ساڵه سوودم له تۆ وه‌رگرتوه بۆ ئاودانی ئه‌و گوڵ و نه‌مامانه، ئه‌ی هه‌ستت نه‌كردووه به جوانی و سه‌وزایی و ڕه‌نگاوڕه‌نگی لای راستی رێگاكه؟ تۆ دیاره ئه‌وه‌نده هه‌ستت به‌شه‌رم و نوقسانی كردووه، نه‌تتوانیووه ئه‌و دیمه‌نه جوانانه ببینیت، ئه‌ی گۆزه‌ی هاوڕێم تۆ ئه‌گه‌رچی نوقسانیت و نا‌توانیت ئاوی چه‌مه‌كه بگه‌ینیته ماڵه‌وه، به‌ڵام به‌جۆرێكی تر زۆر باش توانیوته سوودی خۆت بگه‌یه‌نیت له ئاودانی گوڵ و نه‌مامه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه نیگه‌ران مه‌به و هه‌تا بتوانین له جوانتر كردنی ژیانمان به‌رده‌وام ده‌بین ..
سه‌ره‌تا که خوێندمه‌وه به شێخ شه‌مسه‌دینی شاره‌زوری تێگه‌یشتم . هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پیاوه ڕوحانیانه هه‌رده‌م به دیداری یه‌کدی شاگه‌شکه ده‌بون هه‌رچه‌نده ئه‌مانه ته‌ریقه‌تیان هه‌بووه بۆیه ده‌توانن درک به یه‌ک بکه‌ن چونکه په‌یبردنی ڕوحی زۆر به‌هێزه به جۆرێک ته‌نانه‌ت ئه‌توانن چاودێری یه‌ک بکه‌ن ..ئه‌مه جۆره تۆڕێکی ڕوحیه که ئێمه‌ی مرۆڤی ئاسای ناتوانین د‌رکی پێ بکه‌ین ده‌بێت له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه ڕێگه‌ت پێ بدرێت و ته‌ریقه‌ت وه‌رگری و ئه‌و که‌فیلیت بکات هه‌تا ئه‌مرۆژ له‌و جۆره پیاوانه ماون به‌ڵام چونجه سورشتیان وایه که نایه‌نه‌وێ ده‌رکه‌ون و زیاتر گومناو ده‌مێننه‌وه و که‌مترین که‌سیان لێ ده‌ناسرێ !
ماندوو نه‌بیت ده‌سته‌کانت خۆش.
پێشه‌کی زۆر به‌خێربێیت خۆشحاڵ بووم ........
ده‌ستیشت خۆش بێت و هه‌ربمێنی پیره لاو .. فه‌رزه‌نده‌ی کۆچه‌ری ......
سوپاست ده‌که‌م سه‌وسه‌نی فیکره‌ت به هیوام به دڵتان بو بێت
به‌س سه‌یره چۆن ناوی فه‌رزه‌ندی کۆچه‌ری ده‌زانی !
هیوام به‌خته‌وه‌ریته .
ده‌ستت خۆش بۆ یه‌كه‌م به‌ژداریت.
زۆریش به‌خێر بێی بۆ ysm21. .
زۆر سوپاس هیوام وایه به دڵتان بو بیت .
هیوام سه‌لامه‌تیتانه .
ڕوخسار
چاوه‌کانت وه‌ک مانگ
به برژه‌نگی خه‌رمان ئه‌کا.
نه‌رم له‌سه‌ر خۆ ئه‌نیشێ
له که‌وتنی گه‌ڵا ئه‌کا.
ڕومه‌تت نه‌خشی ئاڵه
مه‌ڕ مه‌ڕه
زۆرابێک بۆی شیوه‌ن ئه‌کا.
ته‌خت و عه‌رشه
قاڕونی مه‌جنون ئه‌کا !!!
برۆکانت
عه‌سای ده‌ستی سوله‌یمانه
جن و ئینسان ئه‌سیر ئه‌کا
به‌لقیسه‌یه‌ک دیل ئه‌کا
دوو شمشێره
جه‌نگی سێ یه‌م به‌رپا ئه‌کا...!
لوتت
لوتفی لوقمانه
زه‌وی له‌وێ نه‌فه‌س ئه‌دا
باغی عه‌ده‌م مه‌ست ئه‌کا
به بڕیارت سه‌ما ئه‌کا...!
لێوه‌کانت
دوو تاوه‌ره له عشق
ژوانی شیرن و فه‌رهاده
ژیانم به .....با.....ئه‌کا
بێبه‌ری زاڵم ئه‌کا...!
گلێنه‌ت
ره‌ش وه‌ک قیبله
سپی وه‌ک به‌فر
بیابانی تۆز و گه‌رما
له عه‌ره‌بستان
سارد و سپی ئه‌کا
ره‌ش و سپی
له کوخه‌یه‌کی که‌ژاڵه ئه‌ژین
له ماڵی دوو په‌ری ئه‌کا
سه‌یر نه‌بێ لات
ئه‌م گلێنه‌ی چاوه
له ئاسمان
فرمانی ئاشتی ئه‌کا...!
زوڵفه‌که‌ت شه‌سته بارانه
چی تینوی بێت ...تێری ئه‌کا
بازاڕێکی پڕ قه‌ده‌ری تلیاکه
کێ کڕیاره له دوای من
دێوانه په‌رۆش و بێ حاڵی ئه‌کا...!
باڵا سنه‌و به‌ر ئه‌کته‌ری
مه‌هتاب سه‌د جار له‌ت ئه‌کا
جوانی زارۆکی ئه‌وه
چی چاره‌یه
له ئاسمان بم کۆچه‌ریم ئه‌کا...!
ئه‌م روخساره
به خه‌نده....که‌ش
ساماڵ....ئه‌کا...!
گریانی هه‌وره بروسکه‌یه
رۆژ و شه‌و دڵ شکاو ئه‌کا...!
که بێتاقه‌ت بێت پایزه
ژاڵه روته‌نی ئه‌کا...!
که مات بێت به‌فران باره
کپ ئێره هێمن ئه‌کا...!
که ئه‌م هه‌ڵبێ
خۆر ئاوا ئه‌بێ
مانگ شه‌رمه‌نده ئه‌کا...!
که سه‌رسام بێت نه‌ورۆزه
نێرگزمان له هان ئه‌دا
سروشت له سه‌وزی پڕ ئه‌کا ...!
با....ده‌ست به زولفیا دێنێ
شانه‌ی ئه‌کا...!
که باران باری بزانه ئه‌وه
وا حه‌مام ئه‌کا...!
که خۆر دێ بزانه ئه‌وه
دێته ده‌ر خۆی وشک ئه‌کا ...!
که شه‌ماڵ هات بزانه ئه‌وه
سروه‌یه له په‌نجه‌ره‌ی ئه‌دا...!
ئه‌م سۆفیایه چ سۆفیایه
حه‌کیمی مه‌حکوم ئه‌کا
دانایه‌ک ده‌م روت ئه‌کا ...!
ئه‌م زاڵمه
چ
تۆفانێکه
له دین....بێ....دینم ئه‌کا
دڵ ئه‌کاته خۆڵه‌مێش
نه‌ک له‌ت له‌ت
گه‌رد گه‌ردی ئه‌کا
دڵنیام
له ده‌رچونی روحمدا
کۆچه‌ری دیسان په‌ت ئه‌کا...!
پێنجی ڕه‌شه‌مێ ۲۷۱۲
په‌ڕه 1
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Kazewa
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]