تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
هه‌ڵبژاردنه‌كانی گه‌ڕان
به بۆنه‌ی ڕۆژی دایكه‌وه
20/3/1987 دوو فڕۆكه‌ی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو گوندی كانی عوبێدی گه‌رمیانیان به ڕۆكێتی (عه‌نقودی و فسفۆر و ناپاڵم) بۆردوماران كرد، دایكم (گورجی عه‌لی) و كامه‌رانی برام له‌گه‌ڵ نۆ (9)كه‌سی تری دانیشتووی گونده‌كه‌مان شه‌هیدبوون و سی و سێ كه‌سی تری برینداركرد.
سه‌ردان
تراویلكه‌ی یاده‌كانم
روحم ده‌كه‌ن به په‌رژینی گۆڕی دایكم
له‌وێ سه‌رم له كڕنۆشیا
وه‌كو لقی شۆڕه‌بییه‌ك داده‌نوێنم
پێڵاوه‌كانی ماچ ده‌كه‌م
سۆزم ده‌بن به ڕێژنه
به‌سه‌ر گڵكۆی گۆڕه‌كه‌یدا
فرمێسكم ده‌بن به باران ,
ئای دایه‌گیان
خۆ تۆ جاران كه ده‌هاتم
سه‌رم ده‌خسته سه‌رسنگت بۆنی سۆتكه و
نه‌رمه‌بۆنی فیرده‌وسی خوای لێ ده‌باری
خۆ ئێستاكه
گوێم له ده‌نگی زامه‌كانته
له ژێر گرمه‌ی (عه‌نقودیدا) ئه‌زركێنن
چاو له ڕێچكه‌ی خوێنه‌كه‌ته
له‌ناو چنگی ناپاڵمدا ئه‌قیژێنن
ئه‌و چێشته‌نگانه فڕۆكه‌كانی ڕسوابوونیان
هاتن مه‌رگیان لێ ده‌باری
مه‌رگی ئافات
ئێوه بوونه پۆلێ وشه و
شه‌ره‌فنامه‌ی كوردتان نه‌خشان ئای دایه‌گیان ..
ساڵه‌ح هه‌لاج
(((گفتوگۆیه‌ك له گه‌ڵ نیشتمان))
وه‌ره ئه‌ی نیشتمان وه‌ره.
با دڵۆپه بارانی هه‌ورو
كه‌ف و كوڵی خوێنی ئێمه به‌راورد كه‌ین؟
كامیان زیاتر ؟
به جۆشتره‌و به عه‌شقه‌وه
كێڵگه‌كانت تێراوده‌كه‌ین.
لوتكه‌ی چیا‌و هه‌ڵه‌مووتی كێوه‌كانت پێوانه‌كه‌ین
له‌گه‌ڵ ته‌رمی شه‌هیده‌كان
باڵای كامیان بڵند تره.
وه‌ره ئه‌ی نیشتمان وه‌ره
ده‌شت و ده‌ر و مێرگ و باخت
قولانج قولانج پڕ له گوڵ و چڕی داره ؟
یان هه‌نگاوی شه‌و و ڕۆژی دڵدارانت ،
چاوی خۆر و ئه‌ستێره و مانگ
یان دوو چاوی پێشمه‌رگه‌كان
له بێداری و ئێشكگریت وریاتره؟
بای شه‌ماڵ و كزه‌ی وه‌شت و
گڤه گڤی ڕه‌شه‌باكه‌ت به تاو تره؟
یان هه‌ناسه‌ی نه پڕووكاوی جوانمه‌رده‌كان؟
ئه‌شكی سووری دایكه‌كانمان
یان شه‌پۆلی چه‌م و كانی
خوڕه خوڕی تاڤگه‌كانت به تاو تره؟
تۆ خواكامان له پێش مه‌رگین ؟
خوێنمان ده‌كوڵێ به كاوه‌كاو
به ڕووی مه‌رگدا پێده‌كه‌نین .
تا بیستێكت نه‌دۆڕێنین
هه‌ر خۆت وه‌ره:
با گۆڕستان ئه‌ژمار بكه‌ین
جه‌سته‌ی ئێمه بۆ بته‌وی ڕه‌گی زه‌ویت
له ناخت‌دا خۆیان كردووه به بنچینه‌ت
نه‌وه‌ك له به‌ر بومه‌له‌رزه و
شریخه‌ی هه‌ور و
گرمه و ناڵه‌ی پێ داگیركه‌ر، هه‌ره‌س بكه‌ی
تۆ بێده‌نگی له هاتنی ( پێی ) بۆگه‌نی داگیركه‌ران !
ئێمه به خوێن گڵاویی جه‌سته‌ت ده‌شۆینه‌وه،
ئه‌گه‌ر ده‌نگت وه‌كو جاران حه‌وسه‌ڵه‌یی
چریكه‌ی نییه ؟
ئێمه به كوڵ بۆ دچڕین ،
هه‌ڵۆی گیانمان
له ئاسمانتا له‌نگه‌ر ده‌گرێن،
سوپاس ئه‌ی نیشتمان سوپاس
فێرتكردین خۆشتمان بویێ ،
به‌رزه‌فڕین دانانه‌وێین .
فێرتكردین
هه‌ر به‌پێوه ملی ڕێگه‌ی مردن بگرین
سوپاس ئه‌ی نیشتمان سوپاس ؟؟..
((ساڵه‌ح هه‌لاج ))
یاداشتی پێنووسێك
ئێستا ئاسمان
له‌لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژانه‌یدا
چاوی له سه‌ر كتێبێكه‌و هه‌واڵه‌كان
تۆمارده‌كات.
ئه‌و هه‌ندێجار فریای ڕسته و ده‌سته‌واژه‌ی
روحیانه‌تی سه‌لمانتان ناكه‌وێت و
دیسانه‌وه هه‌ڵئه‌داته
جه‌سته‌ی گه‌رمی پێنووسكه‌ی .
ئه‌وه به‌ڕاست ؟
له سه‌ر تۆپڵه‌ی ئائه‌م زه‌وییه
مه‌مله‌كه‌تێك چه‌ن گه‌رم گوڕ به خرۆشه‌وه
باوشیان كردووه به‌م خاكه‌داو
سه‌ریان بڕوا
له ئه‌وین و ئه‌مكه‌داری دواناكه‌وون؟
هه‌موو ڕۆژێ كاروان كاروان
بێ سام و ترس
به ڕووی مه‌رگدا هه‌ڵده‌شاخێن .
ئێستا ئاسمان
گه‌واڵ گه‌واڵ هه‌وره‌كانی
شه‌سته‌ی ئه‌شكی شه‌رمه‌زاری
ده‌بارێنێ .
ئه‌و ئێستاكه توڕه‌بووه و
به‌ناویه‌كدا سمكۆڵان و قه‌ڵه‌مبازێ و
له هه‌ڵچوندا قژی یه‌كتر هه‌وادا ده‌كه‌ن !
نه‌خشه....... ساڵه‌ح هه‌لاج
من ڕێڕه‌وی ئه‌م ڕووباره ده‌سڕمه‌وه!
ده‌ڕۆمه‌وه بۆ سه‌رچاوه
نه‌خشه‌ێی نوێ داده‌ڕێژم .
له سه‌ر گۆنای په‌ڵه هه‌ورێك
به دڵۆپه مه‌سته‌كانی ئه‌و كه‌ژانه
ناوی گوڵه به‌هارییه‌كان
ده‌نووسمه‌وه.
به په‌رچه‌می كچه‌كانی گونده‌كه‌مان
به داستانی ڕه‌وانبێژی
سروودێك بۆ جیهانێ نوێ
ده‌بێژنمه‌وه !!!
پێشنیاز
من پێم باشه
بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌م ناوانه بسڕنه‌وه
نه به زمان، نه به نووسین
نه زاره‌كی و له هیچ شوێنێ
له هیچ باسوو خواسته‌كاندا ناویان نه‌به‌ن!
جاش و خاین
موسته‌شار و به‌كرێگیراو
خۆفرۆش و ئه‌نفالچیه‌كان.
ئه‌م ناوانه له فه‌رهه‌نگی سیاسه‌تدا یه‌ك هاوتایه
شۆڕش ، شه‌هید ، كه‌م ئه‌ندامی و
قریشكه‌ی قه‌مچی كونجی زیندان
دوا په‌یامی ژێر سێداره‌ی داگیركه‌ران،
ئازار و ژان، هه‌موو شتێ ؟
ئاخر ئه‌وان گه‌وره‌ترن
له‌وه‌ی دیمان، له‌وه‌ی كردمان
ئێستا برای گیانیمانن
له سه‌ر مێزی فڕكان فڕكان
هه‌ر به‌خوێنی شه‌هیده‌كان
ده‌ست نوێژده‌گرن
به‌یه‌كه‌وه عه‌مره ده‌كه‌ن.
له پێش ئه‌وان
سێ ئه‌وه‌نده‌ی موچه‌ی موفه‌تیش
وه‌رده‌گرن
له دوای عه‌سران
له ناو باخه تایبه‌ته‌كان له سه‌ر مێزێ
چه‌ن لێوانێ پێكی شه‌راب
به یه‌كه‌وه نۆشی ده‌كه‌ن...
ساڵح هه‌لاج
خاوه‌ن 7 ئه‌نفالكراو
به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی ماچ له كوردستان
((شیله‌ی ماچ))
ساڵه‌ح هه‌لاج
له خامۆشی ژوره‌كه‌ما
كاتێ كه شه‌و
خاو بووه‌وه‌و باوێشكی دا
حه‌زم ده‌بێته كۆتری سپی
له‌په‌نجه‌ره‌ی سنگما فڕی
هه‌رچی وشه‌ی حه‌زه ماچی شیعرم هه‌یه
لێی فڕاندم
سیمایه‌كی وه‌نه‌وشه‌ی بۆ بزواندم
من ئیستاكه‌ش هه‌موو ده‌مێ به نیازم
ماچێ گه‌رمی پڕله ئۆخه‌ی لێ بخوازم
پرچت بكه
به‌هێلانه‌ی شیعره‌كانم
هه‌موو ڕۆژێ
شیله‌ی گوڵی كوڵمه‌كانت هه‌ڵبــمژم
سه‌دان پۆله وشه‌ی ماچم داده ڕێژم
خۆزگه ئه‌گه‌م به‌و نیازه
كوره‌ی دڵمی دائه‌مركان ماچێ تازه.
بو بۆنه‌ی هه‌فته‌ی مـــــــــــــــــــــــــــــــــاچ له كوردستان
ساڵه‌ح هه‌لاج
ماچ
ئه‌مشه‌و وشه به ترسه‌وه
له‌و دیو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كه‌م
سه‌یرم ده‌كات
ئه‌و ناوێری بێته ژووریِ
نه‌ك ڕسته‌ی. م. ا. چ
به دزییه‌وه بخزێته نێو شیعرێكمه‌وه
وه‌كو دووسێی تاوانباران
سه‌ری بخوات.
مه‌وداكانی ته‌مه‌ن
سه‌رم ناوه به به‌رده‌رگای ته‌مه‌نه‌وه
ئێستا خاو خاو
یاده‌وری و خه‌ونه‌كانم
دێنه یادم
زۆر به كاڵی
له دیوو شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌م
شه‌رم ده‌كاو ژان ده‌یگرێ .
ئێستا زانیم
ئه‌و مه‌ودایه, بۆسه‌یه‌ك بوو
به‌ناو كوچه‌و پێچاو پێچه‌كانی ته‌مه‌ن
بۆ شكستی خه‌ونه‌كانم
له بوونه‌وه, تاكو مردن
شەهید.
ساڵەح هەلاج
بێ دەنگ بێ دەنگ
تكا دەكەم بەچپەوە قسە بكەن
ئەو نووستوە نەوەك لەخەو ڕابچنێ
زۆر دەمێكەجەستەی ماندوی
بێ پشودان هەوراز دەبڕێ
سرودێكی دەنگ زوڵاڵە
لەلوتكەوە بۆمان دەچڕێ
هەمووجەستەی ئەوپێكراوە
بەتوێژاڵەگوللەتۆپ و
وردەپارچەی سەدان فیشەك
كێ نایناسێ ئەم ڕێبوارە
بست بەبستی هەورازەڕێی مەنگوران و
ڕچەڕێگەی ئاڵوەتان و
هەنگاو هەنگاو ئەم گەرمیانە ئەودەناسن .
لەقۆزاخەی هەرگوڵێكدا ئەوپرشەیە
لەناو ڕەگی هەردارێكدا
حیكایەتی ئاشقانە
لەسێبەری هەرتاژێكدا
ئەوهێلانەی باڵندانە
لەسەرچاوەی هەركانیەیەك
قوڵپەقوڵپی هەڵقوڵانە
لەسەرلێوی هەموماندا
بزەوخەندەی بەردەوامە
ئەوهەناسەی پڕ ڕێواسە
ئەولەپێشی كازیوەدا
تریفەی بەربەیانە
تكادەكەم بێ دەنگ بێ دەنگ
قسەبكەن
هادەبینن لەخەویشدا پێ دەكەنێ
نەمردوە
هاتوە لێرەلەناو دڵی هەمومانا
سەرخەوێكی تیابشكێنێ.
له بارچوون
ساڵه‌ح هه‌لاج
ئه‌گه‌ر شیعر
له‌و پێده‌شتی (كۆبانی) دا به‌سكه خشێ
نه‌بێ به, نان
نه‌بێ به, ئاو بۆمناڵه ئاواره‌كان
له ناو قیژه‌و زڵه زڵی شه‌نگالیشدا به‌ره‌و لالش
ده‌ستی كچه پاكیزه‌یه‌ك ڕانه‌كێشێ،
ئه‌گه‌ر نه‌بێ به ده‌سماڵ و
له مه‌خموورو جه‌له‌ولادا
نێو چاوانی شه‌ڕڤانێكی پێ نه‌سڕێ
چه‌كی ده‌ستی پێشمه‌رگه‌یه‌ك
پڕ پڕ نه‌كات له فیشه‌ك و
جه‌رگی سه‌دان داگیركه‌ری پێ نه‌بڕێ
ئه‌گه‌ر شیعر خه‌م و ژانتان هه‌ڵنه‌گرێ
به كۆرپه‌یی له بارببرێ.
ئه‌گه‌ر شیعر
له‌و پێده‌شتی (كۆبانی) دا به‌سكه خشێ
نه‌بێ به, نان
نه‌بێ به, ئاو بۆمناڵه ئاواره‌كان
له ناو قیژه‌و زڵه زڵی شه‌نگالیشدا به‌ره‌و لالش
ده‌ستی كچه پاكیزه‌یه‌ك ڕانه‌كێشێ،
ئه‌گه‌ر نه‌بێ به ده‌سماڵ و
له مه‌خموورو جه‌له‌ولادا
نێو چاوانی شه‌ڕڤانێكی پێ نه‌سڕێ
چه‌كی ده‌ستی پێشمه‌رگه‌یه‌ك
پڕ پڕ نه‌كات له فیشه‌ك و
جه‌رگی سه‌دان داگیركه‌ری پێ نه‌بڕێ
ئه‌گه‌ر شیعر خه‌م و ژانتان هه‌ڵنه‌گرێ
به كۆرپه‌یی له بارببرێ.
په‌یام دۆزرایه‌وه [ 10 ]