1

(48 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوانداریكردنی ئه‌ندامان)

سڵاو لێزان خان
به‌ڕێزتان به‌ روگه‌ش ناسراون له‌ زۆر مه‌کۆیا ناو و هۆنراوه‌کانتم دیوه‌
ئه‌مه‌وێ چه‌ند پرسیارت ئاراسته‌ بکه‌م گه‌ر وه‌لامی برای خۆت بده‌یته‌وه‌
1. هۆنراوه‌کانت زۆر جوانن، به‌ڵام رک و کینه‌ی زۆر تێدا ده‌ر ئه‌که‌وێت،
له‌ پرسیاری ئه‌نداماندا خوێندمه‌وه‌ که‌ به‌ڕێزتان ژیانی هاوسه‌ریتان پێك هێناوه‌
ده‌کرێت بزانین ئه‌م ڕک و کینه‌یه‌ بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟

2. له‌ کۆی گشتی پرسیاری ئه‌ندامان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌ڕێزتان،
جۆری نوسینتان وا ده‌ر ئه‌خان که‌ مرۆڤێکی له‌ خۆ باین، چونکه‌ له‌ تێکرای وه‌ڵامه‌کانت
زۆر له‌ کاره‌کانت و پله‌کانت ڕازیت،، ئایا ئه‌م له‌ خۆ بایه‌ی به‌ڕێزتان به‌ کارێکی باش ده‌زانن؟؟

3. چ خوێندنێکت ته‌واو کردووه‌، هۆی چییه‌ که‌ کار ناکه‌یت له‌و بواره‌ی که‌ خوێندوته‌؟

4. ئایا پله‌ و نازناو له‌ گشت مه‌کۆ کوردیه‌کان لای به‌ڕێزتان چی ئه‌گه‌یه‌نێت؟

5. له‌ زۆر مه‌کۆیا ناوی جه‌نابتان دیوه‌ ئه‌وه‌ی سه‌یربێت له‌ زۆر مه‌کۆدا به‌ڕێوبه‌ریت،
ئایا ده‌توانین بزانین چۆن وا به‌زووی ئه‌م پله‌یه‌ به‌ده‌ست ئه‌هێنیت؟؟

خۆشحاڵم گه‌ر وه‌ڵامی هه‌ر پێنج پرسیاره‌که‌م بده‌یته‌وه‌ کاتێکی به‌ختوه‌ر