1

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]


سه‌ره‌تا من ده‌ست خۆشی له‌و به‌رێزه‌ ده‌که‌م
به‌راستی  جورئه‌تێکی ئه‌وێت که‌سێک بتوانێت به‌ زمانی عه‌ره‌بی بنوسێت
جا له‌ هه‌ر بوارێک بنوسێت له‌ کاتێکه‌ خۆی کورد بێت
من دڵنیام هیچ هۆنراوه‌یه‌ک بێ که‌م و کوری نابێت
که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ره‌تای  نوسینیانه‌
راسته‌ هه‌ندێک که‌موو کوری هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌کرێت به‌ شیوازێکی جوان سه‌رنج و تێبینیه‌کانی له‌سه‌ر بنوسرێت
من ده‌ست خۆشی له‌ هه‌ردوو به‌رێز  لیزان خان و چرپه‌ ده‌که‌م  به‌ ره‌خنه‌ گرت و ولام دانه‌وه‌
به‌ڵام من وا هه‌ست ده‌که‌م مناقه‌شه‌که‌ی کاک رامان و چرپه‌ خان له‌ سنور لایان داوه‌

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ره‌خنه‌ له‌ به‌رێز کاک سه‌رهه‌نگ ده‌گرم به‌توندی
چونکه‌ ئه‌وه‌ مناقه‌شه‌یه‌  زۆر هه‌ڵجونی پێوه‌ دیاره‌ به‌رێزی ده‌ست خۆشی لێیان کردوه‌
له‌باتی ئه‌وه‌  بڵێت  به‌رێزان ره‌خنه‌گرتن و مناقه‌شه‌ کردن له‌سه‌ر بابه‌ت ئاوا نابێت
که‌رێیت به‌ روحێکی وه‌رزشیانه‌وه‌ قسه‌ بکه‌ن وابزانم به‌رێزیشی وه‌رزش کاره‌
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ کاکه‌ سه‌رهه‌نگ  تۆ ده‌بوایه‌ یه‌کسه‌ر کۆتایت به‌و جۆره‌ مناقه‌شانه‌ بهێنایه‌ نه‌ک ده‌ست خۆشی بۆ مناقه‌شه‌یه‌ک
یه‌کێکیان به‌ یه‌کێکیان بڵێ ( جارى توزى ئاوى سارد بخو ئه مجا قسه بكه) یان (جارێکی تر خۆت هه ڵ مه قورتێنه له شتێك که ئاراسته ی تۆ نه کرابێ) سنگ  فراوانی ئه‌مان له‌ کوێ دایه‌ 
راسته‌  هه‌ر یه‌ک له‌ ئێمه‌  له‌ ژیاندا هه‌له‌ ده‌که‌ین به‌ڵام هه‌موو شتێکیش قابیلی گۆرانه‌ ..  ته‌مه‌نا ده‌که‌م له‌ ناو کورده‌  ده‌رون فراوانی  هه‌بێت
چونکه‌ ژیان به‌ ره‌خنه‌وه‌ جوانه‌  ... ره‌خنه‌ی دروستکه‌ر نه‌ک روخێنه‌ر ...  من  روی ده‌مم ناکه‌مه‌ چرپه‌ خان دیار خۆی ئاماژه‌ی پێداوه‌  که‌ نه‌یزانیوه‌ ناوی چی لێ بنێ وتویه‌تی سه‌قه‌ت  ئه‌کرا  بیوتایه‌ من ئه‌م جه‌ند تێبینیه‌م هه‌یه‌ له‌سه‌ر هۆنراوه‌که‌ی به‌رێزتان
ده‌خوازم هه‌ر که‌سێک سه‌رنج و تێبینی هه‌بوو له‌سه‌ر هۆنراوه‌ یان بابه‌ت هه‌ر شتێک بێت  به‌و شێوازه‌ بنوسێت جه‌ند سه‌رج و تێبینیه‌کم هه‌یه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ی به‌رێزتان ... 
هیوادارم که‌س دڵگران نه‌بێت لێم
[/size]

[size=16]slaw  dast xosh   barez
honrawakan jwann
bzhit
[/size]