یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داوه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی داوه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی یانه‌كه‌یان بكات و ئاماده‌ی یارییه‌كی ئه‌و یانه‌یه‌ش ببێت.
ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌لاحه‌دین پێشوازیی له فتبۆڵجی ناسراوی ئه‌وروپا به‌یره‌م تۆتوملو كرد .
له دیداره‌كه‌دا، نامه‌یه‌كی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی گه‌یانده ده‌ست سه‌رۆك بارزانی، كه تێیدا به ڕه‌سمی داوه‌تی ناوبراوى كردووه بۆ سه‌ردانی یانه‌كه و به‌شداریكردنی له یه‌كێك له یارییه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌دا .
سه‌رۆك بارزانی داوه‌ته‌كه‌ی قبوڵ كرد و ده‌ستخۆشیشی له به‌یره‌م كرد كه وه‌ك كوردێك توانیویه‌تی بگاته ئه‌و پایه جیهانییه ، له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، باس له گرنگی و بایه‌خی وه‌رزش كرا و سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه زۆرجار ئه‌وه‌ی به وه‌رزش ده‌كرێ به سیاسه‌ت ناكرێ هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، باس له چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی بواری وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستان كرا‌و تۆتوملو به‌ڵێنیدا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ندێ له یاریزانه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وروپا بهێنێته كوردستان .
جێی باسه، به‌یره‌م تۆتۆملو له بواری وه‌رزش له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی له ئیسپانیا جێده‌ستی دیاره و ناسراوه .
ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت بده(به‌رێوبه‌رایه‌تی)