زۆرسوپاس به‌رێزه‌که‌م
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی bashdar12
زۆرسوپاس به‌رێزه‌که‌م
پێویستیم بهبهرنامهیهکه ده‌نگ له مۆسیقاجیاکهمهوه
تۆم خۆشده‌وێ گوڵێ بێ تۆناژیم تاوێ
باژینم نهشیوێ جێم مههێلهگوڵێ
بابههاری ته‌مه‌ن زه‌رد هه‌ڵبگه‌ڕێ
دڵم هه‌رتۆی ده‌وێ لێره‌بی یان له‌وی
******************
له‌به‌رچی نازانم چه‌ندم خۆشئه‌وێ
ئاخ له‌ده‌ست ئه‌م دڵه بێ ئهوناسرهوێ
******************
ئهگهرئهشقت نه‌بێ سیمام خه‌م ئه‌گرێ
گوڵی ژینم بێ تۆ باههڵبواری
بابههاری ته‌مه‌ن زه‌رد هه‌ڵبگه‌ڕێ
دڵم هه‌رتۆی ده‌وێ لێره‌بی یان له‌وی
******************
له‌به‌رچی نازانم چه‌ندم خۆشئه‌وێ
ئاخ له‌ده‌ست ئه‌م دڵه بێ ئهوناسرهوێ
______________________
هۆندراوه‌ی گۆرانی هونه‌رمه‌ند(ئه‌میرحسێن)
هه‌ربژیت سه‌رکه‌وتووبیت
ده‌ستخۆش مريه‌م خان شیعرێکی خۆش بوو
سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت کاک سه‌رهه‌نگ داوای لیبوردندهکهم
به‌راستی نه‌مزانی ئهمهشیعری هه‌رێم یاسینه
هاو راز
دڵ شهیداته بۆ بی نینت هاوار ئه‌کا
سات له دوای سات بێ ئارامه داوات ئه‌کا
له گشت شوێنێ چاو ده‌گێرم ده‌ڵێم کوانێ
هاودڵ هاوراز هاورێی ته‌نیایی
له شه‌قام و کۆڵا نه‌کان ده‌خولێمه‌وه
ده‌ڵێم ده‌بێ له‌م شه‌قامه نه‌ی دۆزمه‌وه
نیگاکانمان تێکه‌ڵ بکه‌ین چاوه‌کانت بخوێنمه‌وه
له دڵ بۆ دڵ له ترسی خه‌ڵکا هه‌واڵی یه‌کتر بپرسینهوهو
خۆشه‌ویستیت خه‌ونێ بو له دوای چاوه‌روانی
گه‌یشته ده‌ستم تێکه‌ڵ به ویژدانم بو بۆم هاته دی
ئه‌وسا گیانه له دوایی ئێستا گه‌ر مردنیش بێته لام
سه‌دان جاراندهڵێم پێی ئه‌ڵێم به خێر بێی بۆ لام
شعری ره‌نج جه‌مال
ده‌ستت خۆش ئایه خان
زۆرخۆش بوو
سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت
قەت نەڵێی لەیادی كردووم
قەت نەڵێی لە یادی كردووم ، یادت هاوڕێی شەوانمە
ئێستا لە ناو ماڵی تەنیام ، غەم لە جێی تۆ میوانمە
كە ئەڕوانمە وێنەكەت بەرامبەرمە و نامدوێنێ
ڕەنگی مردوو لە ئاوێنەی ڕوخسارمدا خۆی ئەنوێنێ
لە دەروازەی گەڕانەوەت ، دەستە و نزا ڕاوەستاوم !
هەموو خۆزگەكانم مردوون ، بەڵام سەیرە كە خۆم ماوم !!!
دە بگەڕێوە ئەی پەپولەی هاوڕێی باخی خەونەكانم
بۆ دیدارت هەر ئەگەڕێم ، كەس نازانێ شوێن و مەكانم !!!
ئه‌م مشه‌و خه‌مێک ئه‌م دوێنێ چاوه‌کانم پڕگریانه
ئه‌و دڵه‌ی عه‌شقی تۆی تیا‌بوو ئێستا پڕ له خه‌م و ژانه
هه‌ڵه‌ی من بوو ئازیزه‌که‌م دڵم بۆت کرد به هێلانه
بۆیه ئێستابه جێم دێلێ حاشادهکهی له‌وڕۆژانه
ئه‌م مشه‌و گریان گریانیشم بێ هوده‌یه
تۆبۆدهبێ دڵت ڕه‌ق بێ به‌زه‌یت بهمنانهیه
هه‌ناسه‌که‌م بۆ پێشوازیت پێلوی چاوم له ڕێتایه
به‌ڵام ئه‌فسووس خۆشه‌ویستم عه‌شق لای تۆبێ به‌هایه
ئه‌مشه‌و بڕیار ئه‌ده‌م نه‌نووم ده‌رگای دڵم واڵا ئه‌که‌م
رۆحم ده‌که‌مه بهمۆمێ بۆت فه‌رشی دڵم بۆت ڕائهخهم
چاوه‌ڕوانم دڵت نه‌رم بێ تۆبێتهوه هه‌ناسه‌که‌م
ئهوسامنیش وه‌کو دیاری چه‌پکه گۆڵت پێشکه‌ش ده‌که‌م
عمران خمبار
ئه‌م شه‌وو دڵم وه‌کو باران شه‌ونمی بۆ ده‌بارێنی
من تێ ناگه‌م هه‌تاکوو که‌ی دوایی نایه چاوه‌ڕوانی
هه‌موو شه‌وێ گڕی دووریت ده‌سوتێنێ هه‌موو گیانم
دڵم به‌کوڵ بۆ تۆ ده‌گری و بێ ئاگایه چاوه‌کانم
وه‌کو ده‌روێش له خۆم ده‌ده‌م ئه‌دوێم له گه‌ڵ نیوه‌ی شه‌وا
تۆیش بێ ئاگا له حاڵی من ئێستا وای له قوڵی خه‌وا
خه‌یاڵ ده‌که‌م هاوسه‌ره‌که‌ت ئێستا ده‌بێ به‌قوربانت
له ژێر ماچا سوور بۆته‌وه سه‌ر ڕووی هه‌ردوو گۆناکانت
تۆش تووند باوه‌شت لێداوه نووساندووته به خۆته‌وه
منیش فرمێسک له سه‌ر گۆنام دڵۆپ دڵۆپ شۆڕ بۆته‌وه
ده‌خته ڕوحم دێته ده‌رێ و چه‌رگ و دڵم لێک بێته‌وه
حه‌ز ده‌که‌م هه‌ر ئه‌م شه‌و بمرم سبه‌ینێ ڕۆژ نه‌بێته‌وه
ئه‌م شه‌وو
ئه‌م شه‌وو دڵم وه‌کو باران شه‌ونمی بۆ ده‌بارێنی
من تێ ناگه‌م هه‌تاکوو که‌ی دوایی نایه چاوه‌ڕوانی
هه‌موو شه‌وێ گڕی دووریت ده‌سوتێنێ هه‌موو گیانم
دڵم به‌کوڵ بۆ تۆ ده‌گری و بێ ئاگایه چاوه‌کانم
وه‌کو ده‌روێش له خۆ
ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌هیوای به‌رده‌وامیت
ده‌سته‌کانت خۆشبێت
به‌هیوای به‌رده‌وامیت
ده‌سته‌کانت خۆشبێت
به‌هیوای به‌رده‌وامیت
نایه‌مه‌وه ...
دوا بریاره ده‌رۆمو نایه‌مه وه...
شیعره‌کانیشم ده‌به‌م
بۆ سه‌ربرین جێی ناهێلم...!
ئیتر هه‌رگیر رێگه ناده‌م
خه‌مه‌کان گه‌مه‌م پێ بکه‌ن..
ئه‌رۆم ئه‌مشه‌و..
به دوی فریشته‌یه‌کی خوایا..
ئه‌رۆم رۆمانی حه‌یاتم
بۆ ئاسمان ده گێرمه‌وه..
ئه‌رۆم به دوای لایلایه
دایه گییانا عه‌وداڵ ده‌بم..
ئه‌رۆمه کۆشی گله‌وه
تا بۆ ساتێ بێ گریان بم.
ده‌رۆم مالئاوای ده‌که‌م
ده‌رۆم هه‌موتان جێ دێلم...
ده‌رۆم بهشکومه به‌بێ من
مه‌ینه تی وونتان بکا..!
ده‌رۆم ئیتر بۆ سانیه‌یه‌ک
له خه‌ویشا نام بیننه‌وه...
ده‌رۆم لاشه‌ی بریندارم
پێشکه‌ش به گلی سارد ده‌که‌م ..
به‌لکو ئه‌و دل نه‌رم بێت
له جیاتی سۆزی بابه ،
ناختێ له ئامێزم بکا...!
له بری لایلایه‌ی دایه..
له کۆشیا لا یلایهیهکی پر سۆزی خۆیم بۆ بکا....!!!
هۆنراوه‌ی.... ( س . ف ) خه‌مبار
سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت ماریه‌م خان
داوای لێبوردن ده‌که‌م ئاگادارنه‌بووم
تۆ پێش من ئه‌م بابه‌ته‌ت دانابوو
ده‌ست خۆش زۆرشازه
ڤان به‌هیوای به‌رده‌وامیت
به‌سه‌رسامی له‌سه‌رلوتکه‌ی بڵندی گه‌نجی وه‌ستاوم.
شریتی عومری ڕابردووم وه‌کو خه‌و دێته به‌رچاوم.
شریتی چی؟سه‌راپا سه‌رگوریشته‌ی ناهومێدیمه.
فلیمی پڕ له‌ناسۆری هه‌ره‌س هێنانی لاویمه.
تروسکه‌ی تیا به‌دی ناکه‌م،سه‌رنجم چه‌نده لێ داوه.
لهتاپۆی نامرادیم و ته‌می ناسۆری به‌ولاوه.
ئه‌وه‌ی ئه‌وساکه ڕوناکی ئه‌دا به‌م ژینه شێواوه.
ده‌ڵێکی پڕ له‌ئاهه‌نگ بوو،که‌ئێستا پاکی ڕووخاوه.
به‌ڵێ ئه‌وسا دڵێکم بوو،که‌سه‌رچاوه‌ی ژیانم بوو.
دڵێ،مه‌ڵبه‌ندی ئاوات و ته‌وژم و تینی گیانم بوو.
دڵی،گوڵزاری دڵداری و به‌هه‌شتی خۆشه‌ویستی بوو.
وه‌کو بتخانه مه‌یدانی بتی جوانی په‌رستی بوو.
له‌گه‌ڵ گریان وهاواری هه‌ژارانا لهشینا بوو.
له‌گه‌ڵ ناڵه‌ی که‌سانا لهخورپه و ڕاچه‌نینا بوو.
له‌ژێر سایه‌ی ئه‌وینێکا،هه‌موو سحرێکی پۆشی بوو.
له‌کونجێکی خه‌باتا،خه‌ریکی باده‌نۆشی بوو.
ئه‌حمد هه‌ردی
منیش سوپاسی ئێوه‌ده‌که‌م بۆپه‌یامه‌کانتان
هۆندراوهیهکی به‌قه‌وه‌ت بوو
ده‌ستت خۆشبیت به‌ڕێز یاس
ده‌ستی تۆ‌و نووسه‌ریش خۆشبێت کاک هه‌ڵکه‌وت
وانهورۆزیش به‌ڕێوه‌یه به‌خۆشی ههمووهاوڕێیان
ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاک هه ڵکهوت
زۆرخۆش بوو
سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت به‌رێز ڤان
ده‌ست خۆش کاکهرۆمان
ئه م شه و یادی تو یه خه ی پی گرتوم، بویه چاوانم مه یلی خه و ناکا
ئا سمان بی ورشه و بی ئه ستیره یه ، شه و یکه گولم هه‌ر له شه و ناکا
ئیستاش تو شه وی سور به ری ئه که ی ، منیش شه وی پر حوزن و ته نیایی
بو چی خه رمانی عه شق و ئه وین مان ، ئا گر تی بر دا وا به خورایی
ئیستاش له و که سه خوشترم ئه ویی ، که به حوکمی دین هاو سه ری ئه وی
سه یره ئه و هه م‌و زولمه ت لی کردوم ، که چی قه د له بر چاوم ناکه وی
بروام پی بکه هینده م خوش ئه ویی ، ناتوانم رقت قه د لی هه ل گرم
سینه م ئه و خه مه هه ل ناگری ئاکام ، به خو شه ویستی تو وه امرم
اسماعيل محمد
ده‌ستم گوتیه په‌نجه‌کانم ....
با له‌مه‌یدان بتان بڕن...
به‌ڵام هه‌رگیز نه‌تان کڕن.
ده‌میشم گوتیه زمانم...
من به‌درێژی تۆ ده‌خوڕم....
مه‌پرینگێوه بئه‌نگێوه...
سه‌رو به‌ر بکه‌ی ده‌تبڕم.
گه‌ڕام سوڕام به‌دنیادا
چه‌ند شار ویستیان کچ ئاسای بێنه ده‌ستم
به‌ڵام بوکی دیلی ئاسیا نه‌یهێشت شای
له‌گه‌ڵ هیچیاندا ببه‌ستم.
ڕۆژ باش په‌نجه‌کانم ڕۆژ باش
سوپاس په‌نجه‌کانم سوپاس
هه‌تا ئه‌مڕۆ چه‌ند جار چونه مه‌یدان
درانه به‌ر شیر‌و تیران بریندار بوون گڵانه خوار
به‌ڵام به دیل قه‌ت نه‌گیران
ڕۆژ باش زمانه‌که‌م ڕۆژ باش
سوپاس زمانه‌که‌م سوپاس
تا ئیستا چه‌ند جارت به‌زاند که‌وشه‌نی پاوانی گه‌وران
چه‌ند جار به‌ناو کێردهڵانا ڕچه‌ت شکاند
که‌وتیته که‌مینی ته‌وران چه‌ند جار ده‌رزی ئاژن کرای
له خاچی ڕاست و چه‌پ درای به‌ڵام سوپاس .
سوپاس که‌تۆ هه‌ر زمانی و ده‌ستت نه‌دا کارێکی تر
هه‌ر کلیلی سه‌ری خۆمی و نه‌چویته ناو زارێکی تر
سوپاس که تۆ له‌ناو سه‌نگه‌ری ده‌ممدا
چه‌کی (نات) هه‌ر له‌سه‌ر پێیه .....
له کاتێکدا ده‌ست بۆ چه‌پڵه‌و ده‌میش ته‌نیا بۆ (به‌ڵێ یه )
(د.عبدلله په‌شێو)
سوپاستانده‌که‌م هه‌ربژین وسه‌رکه‌وتووبن
هه‌موو ژیانم هه‌ر ته‌نهایی
خوربهتیشم ناگات به کۆتای
کێ تێبگات له چاوی گریاوم
بۆ کێ باسکه م چرپه‌ی هه‌ناوم
لێت شێواندم کۆڵانی شار
بێده‌نگیت سپارد به روخسار
خه‌می دڵ به‌دواتا دێت و ده‌گری
تۆش رۆشتیت نیگاکانت لێ بری
شیعرم ناوت دێنن به ئه‌سپای
جێماون له هه‌واری ماڵئاوای
ژیانت له به‌ر چاو شێواندوین
من و شیعر هیلاک و ماندوین
زۆر ئه‌ترسم که ئیتر نه‌تبینمه‌وه
له‌گه‌ڵ خه‌می سه‌فه‌رت بتوێمه‌وه
ئه‌ترسم نه‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ شه‌قامی شار
شیعرم ته‌نها بنوسێت بۆ خه‌م و ئازار
دۆستان جاف
ده‌سته‌کانت نهرزیت كاكه سیروان
هۆنراوه‌یه‌کی زۆرخۆش بووسهرکهوتووبی
سوپاس بۆگشت هاوڕێیان سوپاس بۆپه‌یامه‌کانتان
سه‌رکه‌وتووبن
هیوادارم سه‌رکه‌وتوبیت له‌ژیانت به‌رێز(sarxosh )
سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت بژیت
خۆشحاڵم که‌به‌دڵته مه‌ریه‌م خان
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی bashdar12
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]