جوار نوكتةى خؤش
مامۆستایه‌كی ڕێزمانی كوردی ده‌رسبۆ ته‌له‌به‌كانی شه‌رح ئه‌كات ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر بڵێم زووناشیرن بوم فه‌رمانی ڕابردوه ئه‌ی ئه‌گه‌ر بڵێم ئێستا زۆر جوانم فرمانی چیه ؟؟؟
ته‌له‌به‌كان ئه‌ڵێن درۆیه‌كی زله
________________________________________
مامۆستایه‌كی بیركاری بانگی ته‌له‌به‌یه‌ك ئه‌كاو ئه‌ڵێ :- ئه‌گه‌ر دایكت چاكه‌تێ به باوكت بكڕێ به 200 دینار‌و جوتێ قۆنده‌ره به 100 دینار‌و ماكسیه‌ك به 250 دینار
كۆی هه‌موی ده‌كاته‌چه‌ند ؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ته‌له‌به‌كه ئه‌ڵێ شه‌ڕێكی قورسی نێوان دایكم‌و باوكم
________________________________________
مامۆستایه‌ك به‌ته‌له‌به‌كانی ئه‌ڵێ :- بنوسن ترۆزی ، ته‌مات،خه‌یار پیاز ....................هتد
دوای سه‌یر ئه‌كا هه‌مو ته‌ڵه‌به‌كان وایان نوسیوه ته‌نها یه‌ك ته‌له‌به نه‌بێ كه‌ته‌نها یه‌ك وشه‌ی نوسیوه
مامۆستا ئه‌ڵێ ئه‌وه چیه كوڕم بۆ ته‌نها یه‌ك وه‌شت نوسیوه ؟؟؟؟
ته‌له‌به‌كه ئه‌ڵێ :- ماۆستا پێویستی نه‌ئه‌كرد ئه‌و هه‌موشته بنوسم بۆیه یه‌كسه‌ر نوسیم زه‌ڵاته
________________________________________
دوو کابرا به‌شه‌ڕ دێن یه‌کێکیان زۆر جنێو به‌وی تر ده‌دات، ئه‌ویش زۆری لێ تووڕه ده‌بێت و پێێ ده‌ڵێت: به‌سه کابرا چیتر گوو نه‌خۆی! کابرای جنێوفرۆش که زۆر تووڕه ده‌بێت لێی دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێت:هه‌ی سه‌گباب ئه‌وه به کێ ده‌ڵێی گوو نه‌خۆی؟ ئه‌ویش زۆر له‌سه‌رخۆ پێی ده‌ڵیت:ده‌بخۆ بخۆ کابرا، من هه‌قم نییه به‌سه‌رته‌وه!
________________________________________
پیاوێک به سوعبه‌ته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێت:
ژنه‌که که من مردم شوو ئه‌که‌یته‌وه؟
ژنه‌که‌شی ئه‌ڵێت:
ئه‌ره‌وه‌ڵا.
پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
له‌م ماڵه‌شدا ئه‌ژین؟
ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
ئه‌ره‌وه‌ڵا.
پیاوه‌که ئه‌ڵێ:
که‌واته جله‌کانی منیش له‌به‌ر ئه‌کات.
ژنه‌که ئه‌ڵێ:
نا، بۆی نابێت. ئه‌و باڵای تۆزێ له‌تۆ به‌رزتره
په‌ڕه 1