http://kurdup.com/up/uploads/picture/45d9fddef2.jpg
هێڕشبه‌ری یانه‌ی سیڤیلیه‌ی ئیسپانی لویس فابیانۆ ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه‌ كه‌وا دڵخۆش ده‌بێت به‌ مانه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی ئه‌نده‌لوسی له‌ دوای جامی جیهانی و ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه‌ كه‌وا هیچ پلانی جێهێشتنی یانه‌ی سیڤیلیه‌ی ئه‌مه‌ش له‌ دوای لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی SPORTـی كاتالۆنی،،،”ده‌زانم تۆ ئه‌و پرسیاره‌ ده‌كه‌ی چونكه‌ من پێشتر ووتومه‌ حه‌ز ده‌كه‌م بچمه‌ میلان یان مانشسته‌ر یونایتد،ئێوه‌ شته‌كان به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتوون من ووتومه‌ كه‌وا یاری كردن بۆ میلان یان مانشسته‌ر شانازی ده‌بێت بۆ من به‌ڵام زۆر جاریش ووتومه‌ كه‌وا حه‌ز ده‌كه‌م له‌ یانه‌ی سیڤیلیه‌ بمێنمه‌وه‌”،،،به‌م قسانه‌ش یاریزان فابیانۆ پرسیاری تری دروست كرد ئه‌ویش ئایا له‌ دوای جامی جیهانی ڕوو ده‌كاته‌ یانه‌ی ئه‌یسی میلان چونكه‌ زۆر به‌ توندی داوا كراوه‌ له‌ لایه‌ن ڕۆسۆنێری.

http://kurdup.com/up/uploads/picture/24bd025726.jpg
مایکۆن و کۆلارۆف و دی ڕۆسی یان جێراد و دی ماریا ئه‌و یاریزانانه‌ن که‌ یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌یه‌وێت له‌م وه‌رزه‌دا به‌ره‌و قه‌ڵای سپی په‌لکێشیان بکه‌ن.

سه‌رۆکی یانه‌ی ڕیال مه‌درید فلۆرینتینۆ پێرێزی دوای ئه‌وه‌ی توانی ڕاهینه‌ری پورتوگالی جۆسیۆ مۆرینۆ ڕازی بکات ئه‌رکی ڕاهێنه‌رێتی یانه‌که‌ی بگرێته‌ ده‌ست وه‌ ده‌یه‌وێت ناوبراویش دڵخۆش بکات به‌بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانا له‌م وه‌رزه‌دا، پێرێز بڕیای داوه‌ که‌ مۆرینۆ ده‌توانێت تاکو 100 ملیۆن یۆرۆ سه‌رف بۆ ئه‌و یاریزانانه‌ی که‌ خۆی ده‌یه‌وێت بیانگوێزێته‌وه‌ بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید.

به‌ پێی هه‌واڵێکی As ڕیال مه‌درید 3 تا 4 یاریزانی دیاری کردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ له‌م وه‌رزه‌دا وه‌ نرخی یاریزانانه‌ش نزیکه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت

هێرشبه‌رى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى ئه‌رجه‌نتینى گۆنزالۆ هیگواین دواى ئه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ل یانه‌ى ریال مه‌درید نوێكرده‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌هاتنى راهێنه‌رى نوىَ بۆیانه‌كه‌ى گۆنزالۆ هیگواین ده‌لێت :
http://kurdup.com/up/uploads/picture/ce72c93286.jpg

ئێستا ته‌نها بیر له‌ یاریه‌كانى مۆندیال ده‌كه‌مه‌وه‌ بیر له‌ هیچى تر ناكه‌مه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى مۆندیال بێت وه‌ دلخۆشم به‌ نوێكردنه‌وه‌ىبۆنده‌كه‌م له‌گه‌ل یانه‌ىریال مه‌درید وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا دلخۆشم به‌ هاتنى راهێنه‌رى پرتوگالى خۆزىَ مۆرینۆ ئه‌و راهێنه‌رێكى به‌ توانایه‌ وخاوه‌ن توانیایه‌كى باشه‌ له‌ جیهانى راهێنه‌رایه‌تى

رۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى له‌ چاپى ئه‌مرۆیدا بلاوى كرده‌وه‌ خۆزىَ مۆرینۆى راهێنه‌رى یانه‌ى ریال مه‌درید هه‌ول ده‌دات یاریزانى هێلى ناوه‌راستى هه‌لبژارده‌ى ئیسپانیا و یانه‌ى ئه‌رسنالى ئینگلیزى سیسك فابریگاس بهێنێته‌ ریزه‌كانى ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ركه‌ىوتوو نه‌بوو له‌ هێنانى یاریزانى ئینگلیزى و یانه‌ى لیڤه‌رپول ستیڤن جیرارد ته‌مه‌ن (30)سال

خوان لاپۆرتاى سه‌رۆكى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى برى (35)ملیۆن یۆرۆى بۆهێنانى یاریزانى ئیسپانى ته‌رخان كردووه‌ ، به‌لاَم یانه‌ى ریال مه‌درید ئامالده‌ له‌و بره‌ پاره‌یه‌ زیاتر بدات كه‌شایه‌نى فابریگاس بێت

له‌لایه‌كى تر پی!چگه‌ى فه‌رمى یانه‌ى ئه‌رسنالى ئینگلیزى بلاو كرده‌وه‌ به‌هیچ جۆرێك فابریگاس بۆفرۆشتن نیه‌ و ئارسه‌ن ڤینگه‌رى راهێنه‌رى نایه‌وێت یاریزان فابریگاس درێسى یانه‌ى بلانكۆى ئیسپانى بپۆشێت

وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا رۆژنامه‌ى میرۆرى به‌ریتانى ئاشكراى كرد یانه‌ى ئه‌رسنال له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ده‌جه‌نگێت تاوه‌كو كۆتاى به‌ گواستنه‌وه‌ى یاریزانان دێت له‌ پێناومانه‌وه‌ى یاریزان فابریگاس له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ خوان لاپۆرتا متمانه‌ى ته‌واوى هه‌یه‌ له‌م هاوینه‌ بۆند له‌گه‌ل یاریزانى ئیسپانى مۆرده‌كات یانه‌ى ئه‌رسنال بۆندیكى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو به‌برى (35)ملیۆن یۆرۆ ره‌ت كرده‌وه‌ رایگه‌یاند فابریگاس شایه‌نى زیاتره‌ له‌م نرخه‌

هه‌ندێك له‌ راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانى ئیسپانیا بلاویان كرده‌وه‌ یاریزان فابریگاس ده‌یه‌وێت پشت به‌ ماده‌ى (17)ببه‌ستێت له‌ یاساى فیفا به‌لاَم ئه‌م ماده‌یه‌ چوودى نیه‌ بۆئه‌و یارزانه‌ چونكه‌ ده‌بێت دواى (15)رۆژ له‌ دوا یارى له‌گه‌ل یانه‌ى ئه‌رسنال فابریگاس داواى به‌ كارهێنانى ئه‌م یاسایه‌ى بكردبایه‌ به‌لاَم ئێستا هیچ سوودیچك له‌م بریاره‌ نابینێت
__________________

هێڵی به‌رگری یانه‌ی خێتافی ئیسپانی دانیێل كاتا دیاز بۆنده‌كه‌ی نوێ كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی تا یۆنیۆی ساڵی 2013 و یانه‌ی خێتافی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی كه‌ له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆیان بڵاو كرایه‌وه‌ تیادا هاتبوو،،،”كاتا دیاز بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی خێتافی تا 30،یۆنیۆ،2013 نوێ كرده‌وه‌ وه‌ به‌مه‌ش په‌یوه‌ست ده‌بێت بۆ یاری كردن بۆ یانه‌كه‌ی تا به‌سه‌ر چوونی بۆنده‌كه‌ی”،،،یاریزانی ته‌مه‌ن 31 ساڵی ئه‌ڕجه‌نتینی له‌ وه‌رزی ڕابردوو 30 یاری ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی خێتافی له‌ خوولی ئیسپانی وه‌ ئه‌م نوێ كردنه‌وه‌یه‌ش هۆكاری زۆری هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی بوو له‌ یانه‌كه‌ی،،یاریزان دیاز له‌ هاوینی ساڵی 2007 له‌ یانه‌ی بوكا جونیۆرزی ئه‌ڕجه‌نتینی گواسترایه‌وه‌ لۆس ئازۆلۆنیس.

6

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

دةست خوش بوداناني ئةم دوو وينة