بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بزانیت ئیمه‌یڵه‌كه‌ت خوێندراوه‌ته‌وه‌ یان نا له‌گه‌ڵمان به‌. كاتێك كه‌ ئیمه‌یڵ ده‌نێریت ئه‌مه‌ی له‌گه‌ڵدا بنووسه‌ (confirm.to.) واته‌ كه‌ ئیمه‌یڵێك بۆ بنموونه‌ بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ ده‌نێرین ([email protected]) ئه‌وه‌ له‌پێش ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ ئه‌مه‌ ده‌نووسین (confirm.to.) واته‌: به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی لێدێت:



(([email protected]))



ئه‌مانه‌ش هه‌مووی به‌بێ بۆشایی (سپێس) له‌ خانه‌ی (send) ده‌نووسرێت، كاتێك كه‌ ئیمه‌یڵه‌كه‌شت نارد و هاوڕێكه‌ت یان خزمه‌كه‌ت كردیه‌وه‌ و خوێندیه‌وه‌ ئه‌وه‌ راسته‌وخۆ ئیمه‌یڵێك بۆ دێت و راپۆرتێكی تێدایه‌ كه‌ پێت ده‌ڵێت له‌م كاته‌دا ئیمه‌ڵه‌كه‌ت له‌لایه‌ن هاورێكه‌ت یان خزمه‌كه‌ته‌وه‌ خوێنراوه‌ته‌وه‌. ئه‌گه‌ر راپۆرته‌كه‌ش نه‌هات ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ هێشتا ئیمه‌یڵه‌كه‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و نه‌خوێنراوه‌ته‌وه‌.










Dwrga

2

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سلاو به‌رێوه‌ به‌رو سه‌رپه‌رشتیاران و ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست
پێم باش بوو ئه‌م پیشنیاره‌ بکه‌م
که‌ به‌شی مێژوو  له‌ یانه‌ زیاد بکه‌ن
چونکه‌ مێژوو ناسنامه‌ی گه‌لانه‌ ،ده‌توانین به‌مێژوو گه‌له‌کانی جیهان بناسین،بۆیه‌ پێوسته‌ ئه‌م به‌شه‌ زیاد بکرێت تاکو به‌ هۆیه‌وه‌ زیاتر شاره‌زای مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان و نه‌ته‌وه‌کانی تری جیهان بین ......هتد
پێم خۆشه‌ ئه‌ندامانی خۆشه‌ ویستیش سه‌باره‌ت به‌ پێێشنیاره‌که‌م  رایان هه‌بێت
له‌گه‌ل رێزم دا.....

3

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

يقول الله تعالي: (أُعِدتُ لِعِبادِيَ الصَالِحِين مَالا عَيِنٌ رَأَت وَلا أُذُنٌ سَمِعَت وَلا خَطَرَ عَلى قَلبِ بَشَر) (رواه أحمد و البخاري و مسلم و الدرامي و إبن ماجه و الترمذي), واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان فه‌رموویه‌تی: (پاداشتێكم ئاماده‌ كردوه‌ بۆ به‌نده‌ چاكه‌خوازه‌كانم كه‌ چاو نه‌یدیوه‌و گوێ نه‌یبیستووه‌ وه‌ نه‌هاتووه‌ به‌ دڵی هیچ مرۆڤێكدا).

2- قال الله تعالي: (افتَرَضتُ عَلى أُمَتِكَ خَمسَ صَلَوات, وَعَهِدتُ عِندي عَهداً أَنَه ُمَن حافَظَ عَلَيهِن, أَدخَلتُهُ الجَنَة وَ مَن لَم يُحافِظ عَلَيهِنّ فَلا عَهدَ لَه عِندي) (رواه، إبن ماجة, و هو حديث حسن), واته‌: خوای گه‌وره‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (پێنج نوێژم فه‌رز كردوه‌ له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ت, وه‌ په‌یمانم داوه‌ له‌ لایه‌ن خۆمه‌وه‌ په‌یمانێك كه‌ هه‌ر كه‌س پارێزگاری بكات لێ‌یان له‌ كاتی خۆیدا نوێژه‌كان ئه‌نجام بدات, ئه‌وا ئه‌یخه‌مه‌ به‌هه‌شته‌وه‌, وه‌ هه‌ر كه‌س پارێزگاری نه‌كات لێ‌یان, ئه‌وا په‌یامانی نی‌یه‌ لای من), كه‌ خوای گه‌وره‌ بیخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ گه‌ر ویستی لێ بوو سزای ده‌دات و ئه‌گه‌ر ویستی لێ نه‌بوو لێ‌ی خۆش ده‌یێت.

3- يقول الله تعالي: (إنّ عَبدي المؤمِن بِمَنزلَة كُل خَير, يَحمِدُني وَ اَنا أَنزَع نَفسَهُ مِن بَينَ جَنبيه) (رواه أحمد, و من حديث أبي هريرة رضي الله عنه وهو حديث صحيح), واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان فه‌رموویه‌تی: (به‌ دڵنیایی به‌نده‌ی باوه‌ڕدارم شیاوی هه‌موو چاكه‌یه‌كه‌, سوپاس و ستیایشم ده‌كات كه‌ من ڕوحه‌كه‌ی ده‌گرمه‌وه‌ و ئارام گره‌ و مل كه‌چه‌ به‌وه‌ی خوا سه‌باره‌ت پێ‌ی بڕیار داوه‌) كه‌ هه‌ر ده‌بێت بمرێت.

4- يقول الله تعالي: (إنا أنزلنا المَالَ لِأقامِ الصَلاة, وإتَاء الزَكاة, وَلَو كانَ لِإبن أدَم وَاد لأحَبَ أَن يَكونَ لَهُ اثنان, وَلَو كانَ لَهُ وادِيان لَاَحَبَ أَن يَكونَ لَه ثالِث, وَلا يَملِأ جَوفَ إبن أدم إلا التُراب, ثُمَ يَتوبُ الله على مَن تـَاب) (رواه أحمد و الطبراني, و البيهقي), واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان فه‌رموویه‌تی: (ئێمه‌ سامانمان به‌خشی به‌ به‌نده‌كان تاوه‌كو دروشمی ئاینی پێ جێ به‌جێ بكه‌ن, له‌وانه‌ نوێژ بكه‌ن و زه‌كات بده‌ن و بڵاوی بكه‌نه‌وه‌ و له‌وانه‌دا سه‌رفی بكه‌ن, وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی ئادام یه‌ك شیو له‌ زێڕ و زیوی هه‌بێت ئاواته‌خوازه‌ و پێ‌ی خۆشه‌ شیوێكی تری هه‌بێت له‌ زێڕ و زیوو, وه‌ ئه‌گه‌ر دوو شیوی هه‌بێت له‌ زێڕ و زیو پێ‌ی خۆشه‌ سێ شیوی هه‌بێت, به‌ڵام ته‌نها خۆڵ ده‌می نه‌وه‌ی ئاده‌م پڕ ده‌كات, واته‌ هه‌ر ده‌بێ بمرێ و ئه‌و خاكه‌ش ته‌ماعی پڕ ده‌كاته‌وه‌, وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌وه‌ خۆش ئه‌بێت كه‌ داوای لێ خۆش بوونی كردوه‌و یستی هه‌یه‌ كه‌ لێ‌ی خۆش بێت).

5- يقول الله تعالي: (إنِي إذا أَخَذتُ كَريمَتي عَبدِ, فَصَبَرَ, وَاَحتَسَب, لَم أرضَ لَهُ ثَوابا دونَ الجَنة) (رواه أبو يعلي و إبن حبان و الطبراني, و إسناده صحيح), واته‌: خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ده‌فه‌رمووێت: (من ئه‌گه‌ر شتێكی ڕێزدارم لای به‌نده‌كه‌م برده‌وه‌ یان چاوی, پاشان ئه‌و به‌نده‌یه‌ ئارامی گرت له‌ سه‌ری و سوپاس گوزار بوو پێ‌ی ئه‌وا به‌ هیچ پاداشتێك ڕازی نابم بۆی ته‌نها به‌ به‌هه‌شت نه‌بێت).

6- قال الله تعالي: (إني وَالجِنَ و الإنس في نَبأ عَظِيم, اَخلُق وَ يَعبُد َيري و أرزُق وَ يَشكُر غَيري) (رواه البيهقي و الديليمي و من حديث أبوالدرداء رضي الله عنه), واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (من له‌گه‌ڵ دروست كراوه‌كانم له‌ جنۆكه‌ و ئاده‌میزاد له‌ هه‌واڵ و ڕووداوی زۆر گه‌وره‌داین, من دروستیان ئه‌كه‌م كه‌چی په‌رستشی غه‌یری من ده‌كه‌ن, وه‌ من ڕۆزیان ده‌ده‌مێ به‌ڵام سوپاسی غه‌یری من ده‌كه‌ن).

7- يقول الله تعالي: (أنا الرحمن خَلَقتُ الرَحم, وَشَقَقتُ لَها إسماً مَن أسمي فَمَن وَصَلَها, وَصَلتُه, وَمَن قَطَعَها, قَطَعتُه, ثَبُته إنَ رَحمَتي سَبَقَت غَظَبي) (رواه أحمد و البخاري و أبوداود و الترمذي و الحاكم و ابن حبان و هو حديث صحيح, ومن حديث ابو هريرة), واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان فه‌رموویه‌تی: (من ڕه‌حمانم وه‌ سۆز و به‌زه‌یم دروست كردوه‌, وه‌ ناوێكم بۆ داناوه‌ له‌ ناوه‌كانی الرحم, جا هه‌ر كه‌سێ ئه‌و سۆز و به‌زه‌ی‌یه‌ به‌جێ بگه‌یه‌نێت پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه‌, وه‌ هه‌ر كه‌س بیپچڕێنێت سزای ئه‌ده‌م, وه‌ هه‌ر كه‌س جێگیری بكات منبیش جێگیری ئه‌كه‌م وه‌ به‌دڵنیایی سۆز و به‌زه‌یم پێش تووڕه‌ییم كه‌ووتوه‌).

8- قال الله تعالي: (أنا الله, خَلَقتُ العباد بِعِلمي, فَمَن أرَدتُ به خَيراً, مَنَحتُه خَلقاً حَسَناً, وَمَن أرَدتُ بِه سوءاً, مَنَحتُه خَلقاً سَيئاً) (ذكره التمتقي الهندي في كنز العمال ج/3 رقم (5234) و قال: رواه أبو الشيخ من حديث ابن عمر رضي الله عنه), واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (من په‌روه‌ردگارم – الله-م به‌ تاك و ته‌نهایم و به‌زانست و زانیاریم به‌نده‌كانم دروست كردوه‌, چاكه‌م به‌ هه‌ر كه‌س بوێ -واته‌ بمه‌وێت چاك بێت - ڕه‌وشتی چاكی پێ ده‌به‌خشم و ئه‌یده‌مێ وه‌ خراپه‌شم به‌ هه‌ر كه‌س بوێت خوڕه‌وشتی خراپی ئه‌ده‌مێ. (ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ هه‌ر كه‌س خراپ بێت ئه‌و خراپی‌یه‌كه‌ی بگه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ په‌روه‌ردگار, چونكه‌ كه‌سه‌كه‌ خۆی شایه‌نی ئه‌و خراپی‌یه‌ و خۆشی هه‌ڵی بژاردوه‌ بۆ خۆی و نایگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ لای خوا و چاكه‌خوازی هه‌ڵنابژێرێت بۆ خۆی بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر گومڕای ئه‌كات و خراپی له‌چاره‌ ده‌نوسێت: (انا هديناه السبيل إما شاكرا و إما كفورا).

9- يقول الله تعالي: (أيما عبد من عبادي خرج مجاهدا في سبيلي ابتغاء مرضاتي ضمنت له أن أرجعه بما أصاب من أجر وغنيمة وإن قبضته أن أغفر له وأرحمه أدخله الجنة) مسند احمد, واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان فه‌رموویتی: (هه‌ر به‌نده‌یه‌ك له‌ به‌نده‌كانم ده‌ر بچێت بۆ جیهاد كردن له‌ پێناوم دا و مه‌به‌ستی وه‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندێ من بێت, جا ئه‌گه‌ر ژیا ئه‌وا زه‌مانه‌تی ئه‌كه‌م بیگه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ ناو كه‌س وكاری و ووڵاتی و به‌ پاداشتێكی گه‌وره‌ كه‌ له‌و جیهاده‌دا ده‌ستی كه‌وتووه‌ - یان به‌ غه‌نیمه‌ته‌وه‌ - ده‌ست كه‌وت له‌ جه‌نگ دا, وه‌ ئه‌گه‌ر گێڕامه‌وه‌ بۆ لای خۆم واته‌ شه‌هید بوو ئه‌وا لێ‌ی خۆش ده‌بم و ڕه‌حمی پێ ده‌كه‌م و ئه‌یخه‌مه‌ به‌هه‌شته‌وه‌).

10- يقول الله تعالي: (الحسنة عشر أو أزيد والسيئة واحدة أو أغفرها ومن لقيني لا يشرك بي شيئا بقراب الأرض خطيئة جعلت له مثلها مغفرة). مسند احمد والحاكم في المستدرك واسناده حسن. واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان فه‌رموویه‌تی: (چاكه‌ به‌ ده‌ ئه‌وه‌نده‌ی خۆیه‌تی, یان له‌ به‌رامبه‌ری دا زیاتری ئه‌كه‌م, وه‌ خراپه‌یه‌كیش ته‌نها به‌ یه‌ك خراپه‌ ئه‌نوسرێت یان لێ‌ی خۆش ئه‌بم, وه‌ ئه‌گه‌ر به‌نده‌كه‌م بمرێت و بگات پێم و ئه‌وه‌نده‌ی زه‌وی تاوانی پێ بێت به‌ڵام هیچ هاوبه‌شی بۆ بڕیار نه‌دابم, به‌ وێنه‌ی ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ به‌ لێخۆش بووی‌یه‌وه‌ پێ‌ی ده‌گه‌م).

11- يقول الله تعالي: (قال الله عز وجل المتحابون لجلالي في ظل عرشي يوم لا ظل الا ظلي). رواه احمد في المسند اسناده جيد, واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان فه‌رموویتی: (ئه‌وانه‌ی له‌ پێناوی مندا یه‌كیان خۆش ده‌وێ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت دا له‌ژێر سێبه‌ری عه‌رشی من دان ڕۆژێك كه‌ هیچ سێبه‌رێك نی‌یه‌ ته‌نها ئه‌و سێبه‌ره‌ی عه‌رشی من نه‌بێت).

12- قال الله تعالي: (الكبرياء ردائي والعظمة أزاري فمن نازعني واحدا منهما قذفته في النار) رواه احمد وابو داود وابن ماجة, واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (شكۆمه‌ندی و گه‌وره‌ی به‌رگی منن, هه‌ر كه‌سێك له‌ یه‌كێك له‌و دوو پۆشاكه‌ تایبه‌ته‌مدا ململانێم بكات و بیه‌وێت دایانبڕێت بۆ خۆی ئه‌وه‌ ده‌یخه‌مه‌ ناو ئاگره‌وه‌).

13- قال الله تعالي: (الصيام جُنَّة يستجير بها العبد من النار وهو لي وأنا أجزي به) رواه احمد اسناد حسن, واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (ڕۆژوو قه‌ڵغانێكه‌, به‌نده‌ له‌ په‌نایدا و به‌ هۆی ڕۆژووه‌وه‌ خۆی پێ له‌ ئاگر ده‌پارێزێت, ڕۆژوو تایبه‌ته‌ به‌ خۆمه‌وه‌ و هه‌ر خۆشم ئه‌زانم چۆن پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه‌).

14- يقول الله تعالي: (ثلاثة أنا خصمهم يوم القيامة رجل أعطى بي ثم غدر ورجل باع حراً فأكل ثمنه ورجل استأجر أجيرا فاستوفى منه ولم يعطه أجره) رواه بخاري, واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان فه‌رموویه‌تی: (سێ كه‌س هه‌ن له‌ڕۆژی قیامه‌ت دا من ڕووبه‌ڕوویان ده‌وه‌ستمه‌وه‌ -ده‌بمه‌ دوژمنیان- پیاوێك له‌به‌ر من شتی پێ ئه‌درێت و یارمه‌تی ئه‌درێت كه‌چی دوای غه‌در ئه‌كات, وه‌ پیاوێك كه‌سێكی ئازاد به‌ به‌نده‌ له‌ قه‌ڵه‌م ئه‌دات و ئه‌یفرۆشێت و پاشان نرخه‌كه‌ی ده‌خوات, وه‌ پیاوێك كه‌سێك به‌ كرێ ئه‌گرێت و ئیشه‌كه‌ی خۆی پێ ته‌واو ئه‌كات و به‌ڵام له‌ پاش دا كرێكه‌ی ناداتێ).

15- يقول الله تعالي: ((حقت محبتي للمتحابين فيّ, وحقت محبتي للمتواصين فيّ, وحقت محبتي للمتناصحين في, وحقت محبتي للمتزاورين فيّ, وحقت محبتي للمتباذلين فيَّ, المتحابون على منابر من نور يغبطهم بمكانهم النبيون، والصديقون, والشهداء) رواه احمد باسناد صحيح, واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان فه‌رموویتی: (خۆشه‌ویستسم شیاوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پێناوی مندا یه‌كیان خۆش ئه‌وێت, وه‌ خۆشه‌ویستسم شیاوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پێناوی مندا په‌یوه‌ندی و سۆز و به‌زه‌یی ده‌گه‌یه‌نن له‌ نێوان خۆیاندا, وه‌ خۆشه‌ویستسم شیاوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پێناوی مندا ئامۆژگاری‌یه‌ك ده‌كه‌ن, وه‌ خۆشه‌ویستم شیاوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پێناوی مندا سه‌ردانی‌یه‌كتری ده‌كه‌ن, وه‌ خۆشه‌ویستیم شیاوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پێناوی مندا كۆشش ده‌كه‌ن, وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پێناوی مندا یه‌كیان خۆش ئه‌وێت له‌ ڕۆژی قیامه‌تد له‌سه‌ر مینبه‌ری نوورن, پێغه‌مبه‌ران و ڕاست گۆیان و شه‌هیده‌كان حه‌ز به‌ شوێنه‌كه‌ی ئه‌وان ئه‌كه‌ن).

16- يقول الله تعالي: (أنَا عِندَ ظَن عَبدي, فَليَظُن بي ماشاء) (رواه أحمد و ابن حبان و من حديث واثلة بن الاسق رضي الله عنه و إسنادة صحيح, واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (به‌نده‌كه‌م گومانی چۆن بێت پێم من به‌ پێ‌ی گومانی خۆیی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م, جا ئیتر چۆن گومانی برد با به‌و شێوه‌یه‌ گومانم پێ به‌رێت).

17- يقول الله تعالي: (ابن ادم اكفني اول النهار اربع ركعات اكفك بهن اخر يومك) رواه احمد وابو يعلى, حديث صحيح, واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (ئه‌ی ئاده‌میزاد تۆ له‌ سه‌ره‌تای ڕۆژبوونه‌وه‌دا چوار ڕكعات نوێژم بۆ بكه‌ -سونه‌تی پێش نوێژی به‌یانی و نوێژی به‌یانی - ئه‌وه‌ من به‌و نوێژانه‌ له‌ شه‌ڕی كۆتای ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌تپارێزم و دوورت ده‌خه‌مه‌وه‌ له‌ هه‌موو مه‌ترسیه‌ك).

18- يقول الله تعالي: (انا اغنى الشركاء عن الشرك فمن عمل لي عملا اشرك فيه معي فانا منه بريء وهو للذي اشرك) رواه احمد ومسلم وابو داود, واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان فه‌رموویتی: (من زۆر له‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ترم كه‌ هاوتاو و هاوكارم بۆ بڕیار بدرێت, به‌ڵكو هاوتا وهاوكار و هاوه‌ڵم نی‌یه‌, جا هه‌ر كه‌سێك كارێكی بۆ من ئه‌نجام دا له‌ كرده‌وه‌كان و شتێكی تری به‌شدار كرد تیایدا له‌گه‌ڵمدا هاوه‌ڵی بۆ بڕیار دام, ئه‌وا من له‌و كاره‌ بێ به‌ریم و لێ‌ی وه‌رناگرم, به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كردویه‌تی به‌ هاوه‌ڵ بۆم و به‌شداری كردووه‌ له‌ گه‌ڵم دا تیایدا).

19- يقول الله تعالي: (أنا مَعَ عَبدي إذا هُوَ ذَكَرَني, و تَحَرَّكت بي شَفَتاه) رواه الحاكم و أحمد و البخاري و ابن ماجه و الحاكم و ابن حبان و من حديث ابي هريرة رضي الله عنه, واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان فه‌رموویتی: (من له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌مدا ئه‌بم ئه‌گه‌ر ئه‌و زیكری كردم, وه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌گه‌ڵی دا ده‌بم كه‌ لێوه‌كانی بجوڵێت پێمه‌وه‌.).

20- الله تعالي: (أَنفِق, أَنفَق عَلَيك) (رواه أحمد و البخاري و المسلم و من حديث ابي هريرة رضي الله عنه), واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان فه‌رموویتی: (ئه‌ی به‌نده‌كه‌م! تۆ له‌وه‌ی پێم به‌خشویت له‌ جێگای خۆیدا بی به‌خشه‌ و سه‌رفی بكه‌, ئه‌وه‌نده‌ی ترت پێ ده‌به‌خشم ).

21- قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): ((قال الله للنفس: اخرجي قالت: لا اخرج الا وانا كارهة. قال: اخرجي وان كرهت) رواه البخاري, واته‌: (پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: خوای گه‌وره‌ به‌ ڕۆحی فه‌رمووه‌: وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ لاشه‌ی به‌نده‌كه‌م - كاتێك كه‌ ژیانی كۆتای دێت - ئه‌ویش ووتی: من له‌و لاشه‌یه‌ نایه‌مه‌ ده‌ره‌وه‌ ئیلا وه‌ پێم ناخۆشه‌ بێمه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌و لاشه‌یه‌, خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ له‌و لاشه‌یه‌ ئه‌گه‌ر چی پێشت ناخۆش بێت). (خوای گه‌وره‌ بیه‌وێت هه‌ر شتێك چۆن بێت ده‌بێت وه‌ هیچ شتێك له‌ دروست كراوه‌كانی ناتوانن سه‌رپێچی فه‌رمانی بكه‌ن, وه‌ مه‌به‌ست له‌م فه‌رمووده‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ ڕۆح پێ‌ی ناخۆشه‌ و حه‌ز ناكات بێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌و لاشه‌یه‌ به‌ڵام هه‌ر دێته‌ ده‌ره‌ه‌وه‌ و مل كه‌چی فه‌رمانی خوا ده‌بێت)

22- يقول الله تعالي: ((يابن ادم تفرغ لعبادتي املأ صدرك غنى واسد فقرك وإلاّ تفعل ملأتُ يديك شغلا ولم اسد فقرك) رواه احمد والترمذي وابن ماجة وهو حديث صحيح), واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (ئه‌ی ئاده‌میزاد خۆت یه‌كلای بكه‌ره‌وه‌ و كاتت ته‌رخان بكه‌ بۆ په‌رستشم, ئه‌گه‌ر وات كرد منیش دڵت پڕ ده‌كه‌م له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاریت ناهێڵم, به‌ڵام ئه‌گه‌ر وات نه‌كرد ئه‌وه‌ هه‌میشه‌ سه‌رقـاڵت ئه‌كه‌م و وات لێ ده‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌سته‌كانت ماندوبن و هه‌ژاریه‌كه‌شت له‌ كۆڵ ناكه‌مه‌وه‌ ).

23- يقول الله تعالي: (مروا بالمعروف ونهوا عن المنكر مِنْ قَبْلِ انْ تدعوني فلا اجيب لكم وتسألوني فلا اعطيكم وتستنصروني فلا انصركم) رواه احمد وهو حديث حسن, واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (فه‌رمان بكه‌ن به‌ چاكه‌ و ڕێگه‌ بگرن له‌ خراپه‌ پێش ئه‌وه‌ی واتان لێ بێت بپاڕێنه‌وه‌ لێم و وه‌ڵامتان نه‌ده‌مه‌وه‌, وه‌ داوام لێ بكه‌ن پێتان نه‌به‌خشم وه‌ داوای سه‌ركه‌وتنم لێ بكه‌ن سه‌رتان نه‌خه‌م) ئه‌گه‌ر فه‌رمان نه‌كه‌ن به‌چاكه‌ و نه‌هی نه‌كه‌ن له‌ خراپه‌ وای لێ دێت لێم ده‌پاڕێنه‌وه‌ و وه‌ڵامتان ناده‌مه‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن لێم و پێتان نابه‌خشم).

24- قال قال الله تعالي: ((من عادى لي وليا فقد آذنته بالحرب), واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (هه‌ر كه‌سێك به‌ربه‌ره‌كانی دۆستێكم بكات - پیاو چاكێك- ئه‌وا بڕیاری جه‌نگم داوه‌ له‌ به‌رامبه‌ری دا ).

25- قال الله تعالي: (من تواضع لي هكذا وجعل النبي صلى الله عليه وسلم بطن كفه الى الارض رفعته هكذا وجعل بطن كفه الى السماء) رواه احمد والبزار واسناده صحيح, واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (هه‌ر كه‌س خۆی به‌ كه‌م بزانێت به‌م شێوه‌یه‌ - له‌م كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به‌ری ده‌ستی دا ئه‌نه‌واند بۆ زه‌وی - به‌م شێوه‌یه‌ بڵندی ئه‌كه‌مه‌وه‌ - پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به‌ری ده‌ستی به‌رز كرده‌وه‌ بۆ ئاسمان).

26- قال الله تعالي: (من ذكرني في نفسه ذكرته في نفسي ومن ذكرني في ملأ ذكرته في ملأ اكثر منه واطيب) رواه احمد واسناده صحيح), واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (هه‌ر كه‌س له‌ ناخی خۆیدا زیكری كردم ئه‌وا منیش له‌ ناخی خۆمدا یادی ده‌كه‌م, وه‌ هه‌ر كه‌س له‌ناو كۆمه‌ڵێكدا زیكرم بكات, ئه‌وا منیش له‌ناو كۆمه‌ڵێكی زۆر تر و پاكتر له‌وه‌ی ئه‌و یادی ئه‌كه‌م).

27- قال الله تعالي: (اذا احب عبدي لقائي احببت لقاءه واذا كره لقائي كرهت لقاءه) رواه البخاري واجمد ومالك والنسائي, واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (كه‌ به‌نده‌یه‌كم حه‌ز بكات پێم بگات منیش حه‌ز به‌ گه‌یشتن به‌و ده‌كه‌م, وه‌ ئه‌گه‌ر به‌نده‌یه‌كم حه‌زی به‌ گه‌یشتنه‌وه‌ نه‌بێت, منیش حه‌زم به‌ گه‌یشتنه‌وه‌ی نی‌یه‌ و نامه‌وێت).

28- قال الله تعالي: (لا اتقبل الا ما ابتغي به وجهي) رواه بخاري وهو حديث صحيح, واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (هیچ شتێك وه‌ر ناگرم له‌ به‌نده‌كانم له‌ كرده‌وه‌ و ووته‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ مه‌به‌ست پێ‌ی ڕه‌زامه‌ندی منه‌).

29- يقول الله يوم القيامة: (اخرجوا من النار من ذكرني يوما او خافني في مقام) رواه الترمذي وهو حديث حسن, واته‌: خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان له‌ ڕۆژی دوایدا ده‌فه‌رمووێت: (ئه‌وه‌ی ڕۆژێك زیكری منی كردوه‌ یان له‌ جێگه‌یه‌كدا لێم ترساوه‌, بیهێنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئاگر ).

30- قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): (من كانت الدنيا همه فرق الله عليه امره وجعل فقره بين عينيه ولم ياته من الدنيا الا ما كتب له ومن كانت الاخرة نيته جمع الله امره وجعل غناه في قلبه واتته الدنيا وهي راغمة) رواه ابو داود واحمد وابن ماجه وهو حديث صحيح, واته‌: (پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (هه‌ر كه‌س دونیا خه‌م و داخی بێت خوای گه‌وره‌ كاره‌كانی له‌سه‌ر بڵاو ده‌كات و ده‌یشێوێنێت بۆی, وه‌ هه‌ژاری ده‌خاته‌ نێو چاوانیه‌وه‌, وه‌ دونیای ده‌ست گیر نابێت ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت كه‌ بۆی نوسراوه‌, وه‌ هه‌ر كه‌س قیامه‌ت مه‌به‌ستی بێت و خه‌می ئه‌وه‌ی بێت خوای گه‌وره‌ هه‌موو كاره‌كانی بۆ كۆ ئه‌كاته‌وه‌ و ئاسانی ده‌كات بۆی, وه‌ ده‌وڵه‌مه‌نی‌یه‌كه‌ی ده‌خاته‌ نێو دڵه‌كه‌یه‌وه‌, وه‌ دونیا به‌ زه‌لیلی دێته‌ به‌رده‌ستی به‌ڵام ئه‌و پشتی تێ ده‌كات و نایه‌وێت )


ده‌نگی ئسلام

سڵاو
فه‌رموون له‌گه‌ڵ چه‌ند نوکته‌یه‌کی به‌له‌زه‌تی نوێ

یه‌که‌م :له‌خه‌وما کۆمه‌ڵێک رێگر چوارده‌وریان یابووم ئه‌یان ویست بمکوژن
منیش زۆر ترسام
دووه‌م : ئه‌ی بۆ له‌ خه‌و هه‌ڵنه‌ستای
یه‌که‌م : هه‌تا پێم نه‌ڵێن ترسنۆکه‌


#######################################

کابرایه‌ک له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی له‌ جه‌وێکی رۆمانسی دانیشتبوون
ژنه‌که‌ی وتی پیاوه‌که‌ قسه‌یه‌که‌م بۆ بکه‌ با هه‌ست به‌ ئارامی بکه‌م
کابرا وتی ئاسایش

%%%%%%%%%%%%%%%%%%%%%%%%%%%%%%



کابرایه‌ک ته‌له‌فۆن بۆ 104 ئه‌کات
پێی ئه‌ڵێن خێره‌ چی بووه‌
ئه‌ڵێ زه‌حمه‌ت نه‌بێ ئه‌م ره‌قه‌مه‌ نافرۆشن

&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سێ که‌س دانیشتبوون
یه‌که‌میان وتی حه‌ز ئه‌که‌م نیوه‌ی زه‌وی بکرم
دووه‌م وتی منیش حه‌ز ئه‌که‌م نیوه‌که‌ی تری بکرم
سێێه‌م وتی ئینجا کێ ئه‌ڵێ من ئه‌یفرۆشم

@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@
کابرایه‌کی هیندی له‌ یه‌کێکی لای خۆمان ئه‌پرسێت
باشه‌ بۆ ئێوه‌ که‌ یه‌کێک مرد نایسوتێنن

کابرا ئه‌ڵێ ئێمه‌ یه‌که‌مجار ئه‌یخه‌ینه‌ قه‌بره‌وه‌ ئینجا خوا ئه‌یسوتێنێ بۆمان

[/
color]

*******************************************************
[color=#FF00FF]کابرایه‌ک له‌ ته‌نیشت ئه‌جنه‌بیه‌که‌وه‌ دانیشتبوو جگه‌ره‌یه‌کی دایه‌ کابرا وتی ناکێشم
ئه‌مجاره‌ په‌رداخێک عه‌ره‌قی دایێ‌ وتی ناخۆمه‌وه‌ کابرا پێی وت
ئینجا تۆ به‌ چی خۆت به‌ کافر ئه‌زانی

)))))(((((())))))(((((())))))))(((((((()))))))))((((((((()))))))))))((((((((()))))))))
کابرایه‌ک ئیعدام ئه‌کرا وتیان دوا وته‌ت چیه‌
وتی هیوادارم ده‌رس له‌مه‌ وه‌رگرم بۆ دوارۆژ

$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$

کابرایه‌کی ره‌زیل باوکی مردبوو به‌ یه‌ک چاو بۆی ئه‌گریا
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

ههههههههههههه
به‌هیوام خه‌نده‌ی بخاته‌ سه‌ر لێوه‌کانتان

ilences make the real conversation between friends. Not the saying but the never needing to say is what count.
الصمت يصنع المحادثات بين الأصدقاء وليس القول هو المهم ..
بێ ده‌نگی گفتوگۆ دروست ده‌کات له‌ نێوان هاورییان .. قسه‌ کردن هیچ گرینگییه‌کی نییه‌‌


Life is nothing without friendship.
الحياه هي لاشيء بدون أصدقاء..
ژیان بێ هاورێیه‌تی هیچ مانای نییه‌





When a friend asks there is no tomorrow.
عندما يطلبك صديقك لا تأجيل لطلبه ..
داوای هاورێکه‌ت مه‌خه‌ره‌ به‌یانی

ده‌سته‌کانت خۆش بێت خاتوو ئایه‌ خان وته‌ی زۆر جوان و ناسک و پر مانانن له‌وش جوانتر له‌ به‌ره‌ی هاورێن
سێ باره‌ ده‌سته‌کانت خۆس بێت

6

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس کاکه‌ دیار و کاکه‌ ئه‌حمه‌د گیان
بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌سته‌کانی ئێوه‌ش خۆش

7

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

زۆر سوپاس کاکه‌ دیار و کاکه‌ ئه‌حمه‌د گیان
بۆ په‌یامه‌کانتان

زۆر سوپاس خاتوو
مه‌ریه‌م گیان
داریا گیان
ئایه‌ گیان

بۆ په‌یامه‌کانتان

9

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت  دلیار گیان

10

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

زۆر سوپاس کاکه‌ دیار و کاکه‌ هه‌لوێست و کاکه‌ که‌یوان گیان
بۆ په‌یامه‌کانتان
به‌وهیوایه‌م خه‌نده‌یه‌کی خستبێته‌ سه‌رلیوه‌کانتان

زۆر سوپاس به‌رێزان
کاکه‌ سه‌رهه‌نگ گیان
کاکه‌ دیار گیان
کاکه‌ که‌یوان گیان
خاتوو ڤینۆس خان
کاکه‌ ئه‌حمه‌د گیان

بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان

12

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ده‌ستان خۆش بێت ماندوو نه‌بن وه‌لامه‌کانتان راسته‌

13

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

نه‌والله‌ کاکه‌  دیار گیان مێروستان نیه‌
بیری لێ بکه‌وه‌

14

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سلاو هاورێیان ئه‌وکاته‌تان باش
ئه‌وه‌ چیه‌ به‌ سه‌دان دار هه‌لده‌گرت ناتوانێت یه‌ک بزمار هه‌لگرێ؟

15

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

جارێك دووگێل به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌ستابوون یه‌كێك شه‌قازله‌یه‌كــــى
به‌توونى له‌وه‌ى تردا,ئه‌ویش گووتــى ئه‌وه‌به‌گاڵته‌ت بوویان
به‌جدیت بوو,ئه‌وه‌ى ترگووتى به‌جدیم بوو.گووتى شانست
هه‌بوو چونكه‌ من زۆرم ڕق له‌گاڵته‌یه‌!

والله‌ برام ئافه‌رین به‌راستی زیره‌که‌
کاکه‌ دیار ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م هه‌واله‌

17

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

بابه‌ت دووباره‌ بۆته‌وه‌
http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=18417

18

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ســـلاو کاکه‌ ریکاردۆ
فه‌رموو کۆمه‌لێک به‌رنامه‌
http://forum.jsoftj.com/t170902.html

19

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

1-هاوڕێی خۆشه‌ويستم له‌ بيرناچێ

گه‌ر نه‌شيبينم له‌ دڵم ده‌رناچێ.


2- تادونيا مابێت هه‌ر هاوڕێی تۆم.......

ناخؤشی ژيانت ژه‌هريش بێت ده‌يخۆم .

3- هاوڕێی به‌وه‌فا وه‌ك گوڵ فڕۆشه‌

گه‌ر لێشی نه‌کڕی هه‌ر بۆنی خۆشه‌.

4- چۆنی هاوڕێ جوانه‌که‌م؟

له‌بێده‌نگيت تێناگه‌م!

به‌خوا ڕوحی ڕوحم. بۆيه‌ پرسيارت ده‌که‌م.

5- سه‌ربڵندم به‌ناوی تۆ.

خۆزگه‌ی منه‌ هاوڕێيتی تۆ.

به‌ڵام چی بکه‌م دوورم له‌تۆ.

6- چه‌ند جوانه‌ که‌سێك خه‌می هه‌بوو ده‌ری نه‌کات.

ئه‌ی چه‌ند جوانه‌ عاشقێك بگريت و هاوار نه‌کات.

له‌وه‌ش جوانتر ئه‌وه‌يه‌ هاوڕێت هه‌بوو له‌يادی نه‌که‌يت.

له ‌دونیادا ده‌بێ ته‌نها له‌ شتێك بترسی ئه‌ویش ترسه‌ ( رۆزڤێڵت)


له‌ هێدی ڕۆیشتن مه‌ترسه‌ له‌ وه‌ستان بترسه‌. (په‌ندی چینی)


له‌ نه‌یاران مه‌ترسن ، بزانن که‌ کۆلاره‌ به‌بای پێچه‌وانه‌ ، نه‌ك به‌ بای هاوته‌ریب به‌ ئاسماندا ده‌چێت. (چه‌رچڵ)


خۆپارێز ترسنۆکه‌ و ترسنۆکیش هه‌م ترسنۆکتره‌ وهه‌م زیاترش ته‌مه‌ن درێژه‌. (شوپنهاور)


تۆ خۆت بپارێزه‌ و ته‌ندروست بمێنه‌وه‌ ، با خه‌ڵك به‌ ترسنۆکت له‌ قه‌ڵه‌م بده‌ن. (ئالفرد نۆبل)


که‌سێك له‌ بنکه‌وتن ده‌ترسێت ، له‌ شکستی خۆی دڵنیابێ.


ترسه‌کان گه‌وره‌ مه‌که‌ن و پێیان پێبکه‌نن ،پێکه‌نین باشترین چاره‌سه‌رییه‌تی. (ئابراهام لینکولن)

21

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

زۆرسوپاس هاورێیان بۆپه‌یامه‌کانتان ده‌سته‌کانی ئێوه‌ش خۆش

22

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

زۆر سوپاس به‌رێزان
کاکه‌ شالاو گیان
کاکه‌ ئه‌حمه‌دگیان
بۆ په‌یامه‌کانتان

ههههههههههههههه
هه‌رگیز کوره‌کان به‌وه‌ ناته‌قن ئه‌و شته‌ ناشریینانه‌ چیه‌ هههههههه
ده‌سته‌کانت خۆش په‌ری گیان شتی نایابن سه‌رکه‌وتووبی

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ یاوه‌ر زۆر جوانه‌  ماندوو نه‌بی

25

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

4- له‌ كاتی قسه‌ كردندا جم و جوڵی زۆریان هه‌یه‌.
5- له‌كاتی قسه‌ كردندا هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵه‌كانیان بشارنه‌وه
12- كه‌سانی درۆزن زۆره‌ بڵێن و رای خۆیان له‌باره‌ی هه‌موو شتێكه‌وه‌ ده‌ڵێن.
14- پێكه‌نینی ناوه‌خت له‌ كاتی قسه‌ كردندا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌

ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌سمه‌ گیان بابه‌تێکی جوانت هه‌لبژاردووه‌

ده‌سته‌کان خۆش بێت کاک دیار گیان هه‌والێکی دلخۆشه‌ره‌
ئینشاءالله‌ خوا دلی هه‌موو کافریک نه‌رم ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ سه‌ر دینی ئسلامی پیرۆز

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ دیار گیان شتێکی جوانت هه‌لبژاردوو
مممممممممن پیکه‌نینی وینه‌ی ژماره‌ 7 پێ جوانه‌

shalaw4koy نووسی:

زۆر به‌خێربیت كاك میوان به‌هیوای به‌رده‌وامیت له‌ گه‌ڵمان+سود وه‌رگرتن له‌ یانه‌

زۆر سوپاس کاکه‌ شالاو خۆشحال بوو ئه‌زیزم

safen نووسی:

زۆر به‌خێربێێت كاك میوان
هیوادارین به‌رده‌وام بیت
دووباره‌ به‌خێربێێت سه‌رچاوان

زۆر سوپاس کاکه‌ سه‌فین گیان خۆشحال بووم به‌ قوربان چاوه‌کانت هه‌ر ساخ بێت

30

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

1.به‌های سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤ له‌ مێشکی سه‌ربه‌خۆدایه‌.

2.هه‌تا قۆناخه‌کانی ترس نه‌به‌زێنیت،نابیته‌ مرۆڤێکی ئازا.

3.مرۆڤی توڕه‌ له‌ ئه‌رکی ناحه‌زه‌کانی که‌م ده‌کاته‌وه‌.

4.ناتوانیت ڕێز له‌ هه‌مووکه‌س بگریت،به‌ڵام ده‌توانیت ڕقت له‌ که‌س نه‌بێ.

5.هه‌ر ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز بنیات بنرێت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

6.ئه‌وه‌ی بتوانێت دوو ناکۆک پێک بهێنێت،که‌ی بیه‌وێت ده‌توانێت تێکیان بداته‌وه‌.

7.ئاماده‌یه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی(باج)ی نه‌زانین بدات،به‌ڵام به‌ سووکایه‌تی ده‌زانێت بڵێت نازانم.

8.مرۆڤ چه‌ند پێویستی به‌ ئۆکسجینه‌،هێنده‌ش پێویستی به‌ ڕێزلێگرتنه‌.

9.باوڕ به‌خۆنه‌بوون له‌خۆڕوانینه‌ به‌ چاوی سووک.

10.هه‌موو شه‌ڕێک سینه‌مایه‌کی بێ بلیته‌.
مه‌کۆی کوردان

[size=16]ده‌سته‌کانت خۆس بیت کاکه‌ دیارگیان بێم وابێ مه‌ته‌له‌کان ئاسانن
1-سه‌گی ڕه‌ش نانی له‌سه‌گی سپی ده‌ستێنێ..؟ سێ
سێلی نان
2-كاسه‌ شكاوه‌ وا به‌ هه‌واوه‌، به‌ فه‌رمانی خوا ڕاوه‌ستاوه‌..؟ گ
گلۆپ
3-سه‌رجلی بن جلی خوری ئه‌گه‌ر هه‌ڵی بێنی له‌ پیرێژنه‌ بۆری..؟ ك
ئه‌مه‌یان نازانم
ئاسان كاریشم كردووه‌وه‌ك جاری پێشووبیزانه‌ئاسانه‌ئه‌گه‌رئه‌مانه‌ت زه‌زانی ئه‌مه‌ی خوارێ بزانه‌؟؟؟؟؟؟
یه‌ك سه‌ری هه‌یه‌ و هه‌زار پێ..؟  گ
گێسک
[/size]

32

(68 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سلاو کاکه‌ وه‌ن ده‌ست خۆش بۆ پرسیاره‌که‌ت پرسیارێکی جوانه‌
له‌ خۆمه‌وه‌ ده‌لێم له‌ر به‌ر گوناح ره‌ش پێست بوونه‌

[size=16]ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ یاوه‌ر گیان زۆر جوانه‌ خوا پاداشتت بداته‌وه‌ به‌خێر ئینشاءلله‌
تێبینیه‌کم هه‌بوو له‌ سه‌رهۆنراوه‌که‌ت گه‌ر قه‌بوولی که‌ی
ئه‌ویش له‌ سه‌ر ئه‌و رێزه‌ که‌ ده‌لێت (دانه‌ری زه‌وی و ڕاگری)
رێزی ئامه‌ژه‌ پیکراو قافیه‌که‌ی وه‌کو ئه‌وانی تر نیه‌
بۆ من پێش نیارده‌که‌م به‌م شێوه‌یه‌ بێت باشه‌ (رێ نیشانده‌ری دونیایه‌)
له‌ گه‌ل رێزم

[/size]

34

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]زۆر سوپاس گیانه‌که‌م[/size]

35

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

[size=16]هههههههههههههههههههه:lol:
ده‌سته‌کانت خۆش کاکه‌ یاوه‌ر نوکته‌یه‌کی به‌ پێکه‌نین بوو به‌هیوای به‌رده‌وامیت[/size]

dwarozh نووسی:

سلاو كاكة ميوان كيان هاورى ئةزيزى ئيمةيت هيوادارم بةردوام بيت
سةركةوتوو بى

زۆر سوپاس کاکه‌دوارۆژ هاورێی ئه‌زیزی هيوای سه‌رکه‌وتن بۆ به‌رێزتان

سه‌هه‌ند نووسی:

به‌خێر بێی میوان ، ناوه‌که‌ت میوانه‌ به‌ڵام ئێره‌ ماڵی خۆته‌ . . .:)
هیوادارم له‌گه‌ڵمان سود مه‌ند بیت ، ئێمه‌ش سود له‌ بابه‌ته‌کانت وه‌رگرین.
هه‌ربژیــت به‌رده‌وامبه‌.

زۆر سوپاس کاکه‌ سه‌هه‌ندگیان بۆ ئه‌وهه‌سته‌ جوانه‌ت براگه‌وره‌ی
منیش به‌وهیوایه‌م

38

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16] زۆر راسته‌ کاکه‌ ریکاردۆ سه‌هه‌ند یاریزانی باشوری ئه‌فریقیا سیفوی تشابالالا بوو  ده‌ستان خۆش ماندوو نه‌بن[/size]

39

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]زۆر سوپاس کاکه‌ ئه‌حمه‌د گیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بیت[/size]

40

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[size=16]زۆر سوپاس یاس گیان بۆ په‌یامی به‌رێزتان
گرنگ نیه‌ په‌ند بخوێندینه‌وه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ سوودو په‌ند وه‌رگرین به‌کاری بێنن له‌ ژیانی رۆژانه‌مان[/size]

41

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[size=16]1
بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه‌
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له‌ خۆشه‌

2
ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له‌ من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه‌ هه‌رگیز له‌ برسی

3
به‌و كه‌سه‌ ده‌ڵێن عاقڵ و وشیار
دو جار له‌ جێیه‌ك پێوه‌ی نه‌دا مار

4
ئاوری بن كایه‌، بۆسۆی لێنایه‌
دزی خۆماڵی له‌ گرتن نایه‌

5
ئه‌گه‌ر بكه‌ویه‌ به‌ر هه‌ڵمه‌تی شێر
قه‌ت په‌نا نه‌به‌ی بۆ ڕێوی بێخێر!

6
وه‌ختێك ئه‌زانی مانای حه‌وسه‌ڵه‌
به‌ كه‌وچكه‌ ئاوی نه‌كه‌ویه‌ مه‌له‌!

7
میوان نایه‌وێ سفره‌ت ڕه‌نگین بێ!
نانت جۆیین بێ و خوڵقت گه‌نمین بێ!

8
بۆ ئه‌م نه‌زیلـه‌ش گوێ ڕابدێره‌
چێشتی پڕ كابان، بێخوێ یا سوێره‌

9
كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته‌ سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه‌ بخوات، ده‌شكی ددانی

10
حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له‌ گێره‌ و كێشه‌
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه‌!

11
ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه‌ بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی

12
ئاوت خوارده‌وه‌ جارێك له‌ كانی
به‌ردی تێ مه‌خه‌، خۆ تۆ ئینسانی

13
پیاو به‌ خزم و دۆست ده‌بێ كۆڵه‌وار
ناقه‌ڵشێ، هۆره‌ له‌ خۆی نه‌بێ دار

14
له‌گه‌ڵ ئه‌م بیرو باوه‌ڕه‌ چۆنی؟
ده‌ڵێن چێشتی خۆش دیاره‌ به‌ بۆنی!

15
دار وشك ده‌بێ به‌ ئاواتی باز
جارێك له‌سه‌ری بخوێنێ ئاواز

16
بیستوومه‌ پارو له‌ زار بكه‌وێ
بۆ كۆش چاكتره‌، نه‌ك ئێره‌و ئه‌وێ

17
بچۆره‌ جێیه‌ك هیچ كه‌س نه‌تناسێ
خۆت هه‌ڵبكێشه‌ پڕ به‌ كراسێ

18
له‌ قه‌دیمه‌وه‌ ئه‌م قسه‌ قاوه‌:
” كوێر هه‌تا ده‌مرێ، به‌ته‌مای چاوه‌”

19
ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه‌
به‌رد له‌ جێگای خۆی قورس و گرانه‌

20
له‌ شارو لادێ ئه‌م نه‌قڵه‌ باوه‌
گیای شین به‌ جێگای سه‌خته‌وه‌ ماوه‌

21
دووڕوو هه‌روایه‌ پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له‌ ناڵ ئه‌دات، هه‌م له‌ بزماری

22
قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه‌ گه‌رمێن و كوێستان

23
ڕه‌نگه‌ ده‌رنه‌چی له‌ ئیمتیحانم
ئه‌گه‌ر عه‌یبی تۆ ته‌واو بزانم!

24
عه‌یبه‌كانی خۆت بێته‌ به‌ر چاوی
ڕه‌وا نابینی به‌ كه‌س به‌دناوی

25
مه‌شهووره‌ ده‌ڵێن خزم به‌ ددان
گۆشتیشت بخوا، ناشكێنێ ئێسقان

26
هه‌ر خوویه‌ك مرۆ گرتی به‌ شیری
بۆی ته‌رك نابێ زه‌مانی پیری

27
برا گیان هێشتا ئه‌سپ نه‌كڕاوه‌
ئاخوڕ هه‌ڵبه‌ستن، خه‌یاڵی خاوه‌

28
گۆشتخۆرن هه‌موو ده‌عبای ئه‌م ناوه‌
كه‌چی هه‌ر ناوی گورگ به‌دناوه‌

29
قه‌ت له‌ شوێن چووان نه‌چیه‌وه‌ چاكه‌
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به‌ با كه‌!

30
ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به‌ سه‌د ئێش و ده‌رد

31
په‌سندتر بووه‌ چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده‌ له‌ شێری نووستوو

32
شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره‌
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره‌

33
وه‌ك فه‌رمویانه‌ پیاوانی حاڵی
قه‌ت بۆ گا نابێ گوێلـكی خۆماڵی

34
په‌ندێكیتریش هه‌یه‌ له‌م باره‌
ده‌ڵێن گای جووتی، به‌ گوێلـكی دیاره‌

35
مریشك بۆخۆی وه‌سه‌ر نه‌كا خۆڵ
ناكری به‌ سه‌ریا به‌ هیچ شان و قۆڵ

36
سه‌رباری خه‌ڵكه‌ ته‌نبه‌ڵی بێخێر
ده‌ستی ماندووه‌ له‌سه‌ر زگی تێر

37
ئه‌و ڕۆژه‌ هه‌ر دێ سه‌ركه‌وی له‌ كه‌ل
به‌و مه‌رجه‌ به‌جێ نه‌مێنی له‌ گه‌ل

38
وا مه‌شهوره‌ شوان هه‌تا بخه‌وێ
مه‌ڕه‌كه‌ی زیاتر لێ دورر ئه‌وه‌وێ

39
نانێ ڕۆژ په‌یدا بكه‌ و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره‌ هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و

40
شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه‌
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه‌

41
ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به‌ خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه‌ به‌ ماڵ

42
پشیلـه‌ ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره‌ په‌ككو

43
سه‌گ ئه‌گه‌ر نه‌مرێ له‌ قه‌سابخانه‌
لێی زایه‌ ده‌بێ ئه‌و عومره‌ جوانه‌

44
برا وا چاكه‌ نه‌یكه‌یه‌ لایی
برامان برایی، كیسه‌مان جیایی

45
كاكه‌ زۆر بۆلای خۆتی مه‌تاشه‌
نه‌ شیش بسووتێ، نه‌ كه‌باب باشه‌

46
مار خۆشی نه‌هات له‌ سیری بێعار
له‌به‌ر كونه‌كه‌ی شین ده‌بوو به‌ بار

47
ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاسته‌ و حیسابی پاكه‌
له‌ حیسابكێشان بێ ترس و باكه‌

48
له‌ چاكه‌ی كه‌می زاڵم مه‌تۆره‌
موویه‌ك له‌ به‌راز بێته‌وه‌ زۆره‌

49
ناشكوری مه‌كه‌ به‌م به‌شه‌ كاكه‌
له‌ قوڕ ئه‌وه‌نده‌ تۆز هه‌ستێ چاكه‌

50
مه‌شهوره‌ بزن بۆ تاقه‌ شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌كا له‌ كوێ وه‌ركه‌وێ

51
خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌

52
پیاو كارێك بكا كه‌ پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به‌ ده‌ستێ

53
گه‌ر به‌ درۆزن ناوبانگت ڕۆیی
بێنرخی له‌لای بێگانه‌ و خۆیی

54
به‌و كه‌سه‌ ده‌كرێ بڕوا و مه‌تمانه‌
پابه‌ندی وه‌فاو عه‌هدو په‌یمانه‌

55
سوور نه‌بی له‌سه‌ر وه‌عده‌ و به‌ڵێنی
گه‌نجی دونیات بێ، پووشێك ناهێنی

56
ئه‌وه‌ی له‌ پووشێك نه‌كۆڵێته‌وه‌
لۆده‌ كای به‌رن، ناپرسێته‌وه‌

57
به‌س له‌مه‌ زیاتر خۆت گێل و كه‌ڕ كه‌!
ئه‌و ماسته‌ بێ موو نییه‌، باوه‌ركه‌!

58
خۆشباوه‌ڕ نه‌بی به‌و حه‌دده‌ چاكه‌
ئه‌و هه‌ویره‌ ئاو زۆر ده‌با كاكه‌!

59
قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه‌
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه‌
60
قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه‌ هه‌مانه‌!
نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌ خوانه‌

61
ئه‌و كه‌سه‌ دۆستی گیانیگیانیته‌
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته‌

62
كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه‌
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه‌!

63
پرس و ڕات نه‌بێ، ئیشت له‌ پاشه‌
سه‌ری بێده‌لاك نه‌تاشی باشه‌

64
گێره‌ چۆن ده‌كرێ به‌ بزن، هه‌ژار؟
گاجووتی ده‌وێ و پیاوی كۆنه‌كار

65
منه‌ت له‌م و له‌و مه‌كێشه‌ ده‌مچه‌وت!
پوڵ بده‌ و مه‌لا ده‌ركه‌ له‌ مزگه‌وت!

66
هه‌ڵه‌ چاوپۆشی لێ ده‌كرێ، به‌ڵام
جارێك و دوو جار، نه‌كو به‌رده‌وام

67
خۆی له‌بۆ ڕاوچی ده‌كووژێ تاژی
تا كه‌رێ نه‌بێ، عاقڵێ ناژی

68
به‌ تووند و تیژی كار نابێ مه‌یسه‌ر
مار به‌ قسه‌ی خۆش له‌ كون دێته‌ ده‌ر

69
وتیان پشیلـه‌، گووت به‌ ده‌رمانه‌!
دایپۆشی به‌ خۆڵ ئه‌و بێویژدانه‌

70
نه‌مدیوه‌ له‌ ئاش گه‌رمتر كاسه‌
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه‌

70
ڕێژنه‌بارانه‌ یا ڕه‌شه‌بایه‌
هه‌ر عومری به‌فر به‌ بای فه‌نایه‌

72
هه‌ڵه‌ و له‌بیرچوون جارو بارێكه‌
ده‌ڵێن هه‌ر عه‌ قڵه‌ی له‌ خه‌سارێكه‌

73
دۆستت تا نه‌بێ وه‌ك خۆت دڵ به‌ كوڵ
بۆی هه‌ڵمه‌ڕێژه‌ خێرا كیسه‌ی دڵ!

74
تا ئه‌و نه‌سووتێ بۆ تۆ هه‌ناوی
هه‌ڵمه‌قرچێنه‌ جه‌رگت له‌تاوی

75
به‌ كاكه‌كاكه‌ هات به‌ لامه‌وه‌
بوو به‌ سوججه‌مار، دای به‌ پامه‌وه‌

76
وایان فه‌رمووه‌ قه‌دیمی دڵپاك
سوار هه‌تا نه‌گڵی، نابێ به‌ سوارچاك

77
له‌ به‌ردیان پرسی بۆچی وا ڕه‌قی؟
گوتی به‌ردم دی زۆر به‌ دڵڕه‌قی

78
شایی نه‌كراوه‌، ده‌هۆڵ ته‌قه‌ی دێ
به‌ن نه‌ڕێسراوه‌، جۆڵا شه‌قه‌ی دێ

79
شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه‌
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه‌

80
هێندێ كه‌س ئازاو ڕژدن له‌ شه‌ڕێ
هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ

81
عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه‌!
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه‌

82
سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه‌ له‌ داخا
كێ مرد و كێی‌تر ما له‌ وه‌جاخا

83
كه‌سێ خۆی له‌لا گه‌وره‌ و گرانه‌
نه‌چێته‌ پێستی خه‌ڵكه‌وه‌ جوانه‌

84
هه‌موو كه‌س نه‌كا به‌م په‌نده‌ بڕوا
هه‌چی با هێنای، هه‌ر به‌ با ئه‌ڕوا

85
مه‌یهاوێ سه‌ر من هه‌رچی خه‌تایه‌
ده‌ستێك به‌ته‌نیا ته‌قه‌ی لێنایه‌

86
خه‌یاڵ خه‌زێنه‌ی به‌ كه‌س نه‌داوه‌
زێڕ بۆ دینه‌وه‌، خه‌یاڵپڵاوه‌

87
كه‌ری دێز ده‌كا حه‌ز به‌ تۆپینێ
تاكو خاوه‌نی زه‌ره‌ر ببینێ

88
نه‌سیحه‌ت ناچێ به‌ مێشكی كه‌ردا
كێ دیویه‌ بزمار بڕوا به‌ به‌رددا؟

89
به‌سمان به‌سه‌ردا لێده‌ گیزو فیز!
پێوه‌دان خۆشه‌ نه‌وه‌ك ویزه‌ویز
90
ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه‌
پاداران بگره‌، بێ پا ئێخۆنه‌!

91
له‌ ترس و خۆفی ماری به‌دكردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه‌ حه‌شار

92
خۆشیم نه‌دیوه‌ له‌م ڕۆژگاره‌
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به‌ پاره‌

93
ده‌ستی ته‌ماحت هێنده‌ پان مه‌كه‌!
خاوه‌نی كه‌ره‌م په‌شێمان مه‌كه‌!

94
ژووشك به‌ فه‌خری خۆی ده‌ڵی ڕۆڵه‌
بێچووی كێ به‌قه‌ت تۆ نه‌رم و نۆڵه‌

95
ئه‌گه‌ر ناتخورێ تۆ بنی ڕانی
چیته‌ له‌ ماندوونه‌بوونی شوانی؟

96
له‌ چاوی خۆتا نابینی گاسن!
سووژن ده‌بینی له‌نێو چاوی من

97
كه‌چه‌ڵ ده‌رمانكه‌ر بوایه‌ بێگومان
له‌ پێشا سه‌ری خۆی ده‌كرد ده‌رمان

98
ئه‌گه‌ر لێگه‌ڕێ شۆفاری به‌دفه‌ڕ
ئاو ده‌خواته‌وه‌ گورگ له‌گه‌ڵ مه‌ڕ

99
وتیان به‌ ڕێوی شاهیدت كێیه‌؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه‌

100
چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان
له‌ سه‌د قسه‌ی زل باشتره‌ دیسان [/size]

سه‌رچاوه‌:
منتدی کوردستان

[size=16]زۆر سوپاس کاکه‌ سه‌هه‌ند گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت[/size]