[size=16]سوپاس بۆ جوانی و گه‌وره‌ی ئێوه‌ی ئازیز كه‌ توانیتان له‌ رێگه‌ى كۆمێنته‌ جوانه‌كانت به‌شدارى له‌ بابه‌ته‌ بچووكه‌كه‌مدا بكه‌ن..
رێز و خۆشه‌ویستیم بۆتان، چونكه‌ من زۆر كه‌م له‌و یانه‌ شیرینه‌ى كاكه‌ سه‌رهه‌نگی پاڵه‌واندا ده‌رده‌كه‌وم..
براتان شیڤان نانه‌كه‌لی  [/size]

سەرهەنگ موحسین گۆلپارێزی یانەی هەولێر: خەون بە جیهانی بوونی تۆپی پێی كوردستان دەبینم
http://www.kurdupload.com/images/fl5X1319106680/435x308-images-stories-sarhangmuhsin-22.jpg
ئەگەر چاو بەمێژوویی تۆپی پێی یانەی هەولێر بخشێنینەوە، بۆمان دەردەكەوێت كە ئەم یانەیە بەدرێژایی ساڵانی رابردوو خاوەن گۆڵپارێزی زۆر بەتواناو لێهاتوو بووەو كە هەندێكیان توانیویەتیان خۆیان بگەیەنێنە هەڵبژاردەی عێراق، یەكێك لەو گۆڵپارێزانە سەرهەنگ موحسینە.

سەرهەنگ جگە لەوەی گۆڵپارێزێكی لێهاتووە، شاعیرێكی باش و خاوەن رەوشتێكی بەرزە، لەكاتی وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی گۆڤاری (سەكۆ) زۆر بەجوانی و بەشێوەیەك وەڵامیداینەوە، كە لەكاتی داڕشتنەوەی دیمانەكە هیچ زەحمەتێكمان نەكێشا، تەنیا دەستكاری كەمێك لە ووشەكان نەبێت، ئەگینا وەڵامەكانمان دەقاو دەق وەكو خۆی دابەزاندەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات سەرهەنگ خاوەن رۆشنبیریەكی فراوانەو خوێنەرێكی باشیشە.

لەم دیمانەیەدا چەند پرسیارێكمان سەبارەت بەژیانی وەرزشی و ژیانی تایبەتی خۆی ئاراستەی كرد ئەویش بەم شێوەیە وەڵامی داینەوە:

    سەرەتای دەستپێكردنی یاریكردنت لەچ تیپێك بوو؟

-         بەناوی خودا، وەك زۆربە، سەرەتا لەقوتابخانەی سەرەتایی دەستم بەیاری تۆپی پێ كرد، دواتریش بەرەو تیپە میللیەكان و یانەی هەولێر چووم.

    كێ بوو بەهرەی سەرهەنگی دۆزیەوە؟

-         مامۆستای قوتابخانەكەم، خوالێخۆشبێت سدیقی گچكە شوێنی گۆڵپارێزی بۆ هەڵبژارم، هۆی دەستنیشانكردنەكەش بۆ بەهرە فیترییەكە دەگەڕێتەوە، كەتوانای جەستەیی و چاونەترسی و درێژیم بوونە هۆكار بۆ ئەوەی گۆڵپارێزی بكەم.

    سەرهەنگ موحسین حەزبوو یان بەڕێكەوت بوو بە گۆڵپارێز؟

-         هەڵبژاردنی تۆپی پێ بەگشتی حەزی خۆم بوو، بەڵام یاریكردنم وەك گۆڵپارێز لەسەرەوە باسمكرد بۆیان هەڵبژاردم.

    ماوەیەكە وەك گۆڵچی سەرەكی ناتبینین هۆكاری چیە؟

-         بە پێچەوانەوە من زۆرتر سەرەكی بویمە، خۆ ئەگەر چاو بە پێكهاتەی یارییەكانی یانەكەمان لە خولی عێراق بخشێنینەوە دەبینین زۆربەی یارییەكان من بەژداریم تێدا كردووە، تەنیا لەخولی ئاسیا نەبێت، تەنیا لەدوو یاری بەژداریمكرد، جا پەنا بەخوا ئەم دۆخە كاتییەو لەداهاتوو باشتر دەردەكەوم.

    پێتوانیە یاریزانی یەدەگ ئاستی بەرەو دابەزین دەچێت؟

-         دابەزینی ئاست، بەپلەی یەكەم بۆ خودی كەسەكە دەگەڕێتەوە، بۆیەش زۆر یاریزانی بەتوانامان هەبوو، نەیانتوانی باش مامەڵە لەگەڵ یەدەگی بوون بكەن و هەرزوو دابڕان، قۆناغی یەدەگی بوون وەك مردنە، هەموو یاریزانێك دەیبینێ، جا ئەو هەوڵ و ماندووبوونە دۆخەكە لەدابەزینی ئاست دەگۆڕێ بۆ بەرەو لوتكەچون.

    نێوانت لەگەڵ یاریزان محەمەد گاسد چۆنە؟

-         خۆشبەختانە پەیوەندیم نەك تەنیا لەگەڵ ئەو، بەڵكو لەگەڵ هەموو یاریزانەكانی دیكەی یانەكەم باشە، پەنا بەخوا لەهەوڵی باشتركردنی پەیوەندیەكانم دەبم.

    پێتوایە ئەم گۆڵپارێزە ئەركەكەی بەشێوەی 100% بەجێ گەیاندووە؟

-         بەر لەهاتنی ئەو، لەشوێنێ گوتم، ئەگەر دەستەی كارگێڕی یانەكەم دەیانەوێ بۆ ئەمساڵیش گۆڵپارێزێك بێننە ریزی یانەكەوە، پێم باشە لەبیری ئەوەبن، كە گۆڵپارێزێك بێنن لە گۆڵپارێزەكانی یانەی هەولێر باشتر بێت، ئەگەر باشتر نەبوو، هێنانی هیچ لەمەسەلەكە ناگۆڕێ، بگرە پارەیەكی زۆری بۆندو مووچەش بەهەدەر دەچێ، ئەوەشمان لەبیر نەچێ یانەی هەولێر هەر لەساڵی 2002 تاكو ساڵی پار، لەماوەی ئەم چەند ساڵە دەستكەوتی زۆر گەورە لەمێژووی یانەی هەولێر نووسرانەوە.

گۆڵپارێز دەورێكی كاریگەری هەبووە لەئەنجامی یارییەكان و بەدەستهێنانی دەستكەوتەكان، وەلێ ئەمساڵ ئەگەرچی خۆم زۆربەی یارییەكان یاریم كردووە، بەڵام لەچاو ساڵەكانی رابردوو رام لەدۆخی گۆڵی یانەكەم نیە، بەڵام بەڵێن دەدەم ساڵی داهاتوو باشتر دەبێت.

    هۆی هێنانی ئەم گۆڵپارێزە بۆ یانەی هەولێر چی بوو، هەموومان دەزانیین هەولێر دوو گۆڵپارێزی بەتوانای هەیە؟

-         ئەمساڵ هێنانی گۆڵپارێز دوو لایەنی هەبوو، باش و خراپ، من تیشك دەخەمە سەر ئەوەی یەكەمیان، پێمخۆش بوو یانەكەم بەم تاقیكردنەوەیەش تێپەڕێ بەهێنانی گۆڵپارێزێك، كە لەریزی هەڵبژاردەی عێراق یاری دەكات، ئەزموونێكی باشبوو بۆ دەستەی دەستنیشانكردنی یاریزانان لەنێو دەستەی كارگێڕی، هەموومان جیاوازیەكەمان بینی، تیپی دووەممان كە بەژداری خولی كوردستان دەكات، بە بوونی ( دیدار حامد ) لەگەڵیان ئەنجامی باشیان بەدەستهێنا، وە دیدار بووە براوەی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی خولی كوردستان، هەستدەكەم ئاستی خولی كوردستان ئێستا ئەگەر لە خولی عێراق باشتر نەبێ، خراپتر نیە، جا گەشبینم بەوەی ئەم دۆخەی ئێستا كاتییە، دڵنیام نەك ئاستی گۆڵپارێزی یانە، بەڵكو داهاتووی یانەكەشمان بەدڵی هەموو هاندەران دەبێت.

    ئاستی یانەی هەولێر چۆن دەبینی؟

-         ئاستی یانەكەمان بەهۆی ئەو یاریزانانەی كە هەن، زۆر باشە، وەلێ دواخستنی یارییەكان تۆزێك ئاستەنگی خستە بەردەممان، بەڵام بە هیمەتی دەستەی كارگێڕی و راهێنەران و توانای ئێمەی یاریزانان توانیمان بەسەر كێشەكان زاڵبین، چاویشمان لە بەدەستهێنانی خولی عێراقە.

    دەڵێن ئاستی سەرهەنگ جێگیر نییە، لەیاریەكەوە بۆ یاریەكی دیكە جیاوازی هەیە؟

-         ئەم ( دەڵێن )ە قسەیەكی هەڵبەستراوە، چونكە ئەگەر بمانەوێ جێگیر نەبوونی گۆڵپارێزێك بزانین، یەكەم شت ئەوەیە دەبێ ئامارێك بكەین لە كۆی چەند یاری چەند گۆڵی لێكراوە! سوپاس بۆ خوا لەوەتەی لەیانەی هەولێر یاریدەكەم، هەموو ساڵێ لەچاو گۆڵپارێزەكانی دیكەی عێراقی كەمترین گۆڵم لێكراوە، زانیاری تەواویش لەبەردەستی سەرهیدی برامە، كەساڵانە ژمارەی یارییەكان و گۆڵەكانی نووسیوەتەوە.

    شارەزایانی تۆپی پێ دەڵێن گۆڵپارێز نیوەی تیپە، تۆ چی دەڵێی؟

-         منیش قسەم دەخەمە پاڵ بۆچوونەكەیان.

    بەكام گۆڵپارێز سەرسامی؟

-         پێشتر بە ئۆلیڤەر كان، ئێستاش بەگۆڵپارێزی تازەی بایرن میونیخ (مانوێل نویر ) سەرسامم.

    تا ئێستا هیچ بۆندێكت لەدەرەوە بۆ هاتووە؟

-         بەڵێ، بەڵام مانەوەم لەیانەی هەولێر وەك فەرز وایە، بیرم لەزۆری بڕی بۆند نەكردۆتەوە.

    لەچ یارییەك لەدوای كۆتایی هاتنی یاری سەرهەنگ گریاوە؟

-         لەدوای بەكۆتا هاتنی هەرسێ یاری كە بووینە پاڵەوانی عێراق گریاوم!
http://www.kurdupload.com/images/DNhoP91319106927/sarhang.jpg

    خۆشترین كاتت؟

-         خۆشترین كاتم ئێستایە كە تێیدام، سوپاس بۆ خولقێنەر كەزۆر بەختەوەرو بێ كێشەم.

    جگە لەوەرزش دەڵێن شاعیریشی؟

-         بەڵێ نووسینم زۆرە، جا برادەرێك بڕیاریداوە لەسەر ئەركی خۆی 47 بەرهەمم لەچاپ بدات، بەڵام كەی و چۆن ئەمەیان نازانم.

    كەسێك هەیە ئەم شیعرانەی بۆ بنووسی، یان هەروەكو حەزێكە بۆ خۆت دەینووسی؟


-         بێگومان بۆ هەر شیعرێ كارلێكەرێك هەیە، هەندێكجار روو دەچیتە دۆخی كەسێكی نزیكت، یان شیعرەكەت زادەی خۆشەویستیەكی یەكلایەنەیە، یاخود لەبەر داواكاری كەسێك دەینووسیت، من بەهەرسێ هۆكار نووسیومە.

    لەپێگەی فەیس بوك هاوڕێیەكی زۆرت هەیە، دەكرێ بزانین ژمارەیان چەندە؟

-         ژمارەیان لە (3140 ) زیاترە، هەفتەیەكە نەچوومەتە سەر هێڵ جا پێش وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەش 138 كەسم وەك هاوڕێ وەرگرت، ئەمەش شوكری خوای دەوێ كە خەڵكانێكی زۆر هەن حەز بەنزیكیت دەكەن، هیوادارم بتوانم ببم بەبرادەرێكی باش بۆ هەموویان.

    ئەو شتەی خەوی پێوە دەبینی و تاكو ئێستا نەهاتۆتە دی؟

-         خەون بەجیهانی بوونی خولی كوردستان دەبینم، خەون بەداهاتوویەكی پڕ لە دەستكەوتی وەرزشی دەبینم لەگەڵ یانەی هەولێر.

    دوا وتەت؟

-         هیوادارم تەمەن درێژبن و زیاتر لە هەوڵی باشتركردنی راگەیاندنی وەرزشی كوردی دەبن، بەسەركردنەوەی یاریزانە لاوەكان ئاواتمە.

دیمانە: یاسین تەها
http://www.sakoito.com

supas bo commentakantan azizan

4

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

supas kaka rzgar giyan supas bo hamu aw ra jwananatan..

5

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

supas kaka rausht

6

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

supas bo payamakat

7

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

[size=16]supas xatuni barez[/size]

8

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

[size=16]supas bo payamakat kaka rzgar[/size]

9

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

[size=24]supas kaka sahand giyan[/size]

10

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

supas azizm

supas bo payamakantan abe rasti blei agar xosht krdbett
halaka

ههههههههههه خؤشم جكةرة كيشم

[size=16]چاره‌نووسی هاوڕێیه‌تی جگه‌ره‌ له‌ كاتژمێرێدا ببینه‌ [/size]
http://www.kurdupload.com/images/xEme2j11308314360/195668848994_100001756847156_87482_1033093_o.jpg

14

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

[size=24]ZOR SUPAS BO EWA ,,, TO AZIZI SARHANG GIYAN[/size]

15

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ماكـــان نووسی:

smile smile smile ئه‌گه‌رچی به‌ نوسینێكی گاڵته‌ ئامێزه‌وه‌ نوسراون به‌ڵام به‌رد و پلارێكی گه‌وره‌ن!.

16

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

barezi brakam'

17

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

supas brai azizm

18

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

[size=24]منيش دةليم باشترة، ئازيزم بةلام جي بة من دةكري من رؤزنامةنووسم تةنها...[/size]

19

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

[size=24]amro bray azizm[/size]

20

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

[size=24]مانگی داهاتوو ئیبراهیم تاتلیساس له‌ هه‌ولێره‌
دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ و به‌ناوبانگ ئیبراهیم تاتلیساس له‌ ولێتی ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ توركیا، كه‌ به‌مه‌به‌ستی چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك و چاره‌سه‌رى سروشتی له‌ ژێر چاودێرى پزیشكانی ئه‌و ولێته‌ چاودێرى ده‌كرا، به‌ڕێز د.روشدی سه‌عید جاف سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی به‌په‌رۆشه‌وه‌  گه‌یشته‌ ولێتی توركیا و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ هه‌واڵی هونه‌رمه‌ندی ئازیزی پێچایه‌وه‌، به‌پێی وته‌یه‌كی د.روشدی جاف بۆ كه‌ناڵی (العادل المتحده‌) گوتی: دواى چاوم به‌ برای ئازیز و خۆشه‌ویست و هاوبه‌شی كاره‌ بازرگانییه‌كانم كه‌وت له‌ نه‌خۆشخانه‌ دڵخۆشییه‌كی گه‌وره‌ له‌ دڵم دروستبوو، كه‌ ده‌توانێت جارێكی دیكه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ باوه‌شی كوردستان و به‌ هه‌وادارانی خۆى شادببێته‌وه‌ و په‌ره‌ به‌ كاره‌كانی له‌ كوردستان بدات له‌ بوارى بیناسازی و هونه‌ریدا، دواى گفتووگۆیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵی به‌ڵێنی پێدام كه‌وا له‌ رۆژى 15/7/2011 روو له‌ كوردستان بكات و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى خۆشبكات، له‌ درێژه‌ى قسه‌كانییدا گوتی: كه‌ چاوى پێم كه‌وت هه‌ڵسایه‌ سه‌ر پێ و به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازى لێكردم و گوتی: ده‌مێكه‌ من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بووم كه‌ تۆ ببینمه‌وه‌ و بتوانم باوه‌شت بۆ بكه‌مه‌وه‌ نیگه‌ران بووم كاتێك بیست مله‌ لایه‌ن میدیاكانه‌وه‌ تۆ به‌ لێدانی من تاوانبار كرابوویت، جێگای خۆشحاڵییه‌ راستییه‌كان خرانه‌ روو تاوانباران به‌ سزاى عادیلانه‌ى خۆیان گه‌یشتن.
ئا: شیڤان شێرزاد


[/size]
http://www.kurdupload.com/images/OmoWXPED1308306648/83204176791_100001453369009_154166_8113411_n.jpg

21

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

[size=24]ستار شۆ میواندارى یاس خدر ده‌كات
به‌ مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌كارو چالاكی هونه‌رى گرووپی كرمپانیاكانی عادل موته‌حیده‌ له‌ شارى هه‌ولێر میواندارى له‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ى عێراقی (یاس خدر) ده‌كات، كه‌ پتر له‌ نیو سه‌ده‌یه‌ خزمه‌ت به‌ هونه‌رى عێراقی ده‌كات، له‌م هه‌نگاوه‌شدا ئه‌م گرووپه‌ ده‌یه‌وێت هونه‌رمه‌ندی ئازیز به‌سه‌ر بكاته‌وه‌ و بانگهێشتی پڕۆگرامی هه‌فتانه‌ى كه‌ناڵی AUC بكات.


[/size]
http://www.kurdupload.com/images/YGr4xe1308306097/Yas_Kether_-_2010.jpg

22

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

[size=24]سه‌میر غانم ئه‌مڕۆ میوانی هه‌ولێره‌
له‌ یه‌كێك له‌ كار و چالاكییه‌كانی گرووپی كۆمپانیاكانی عادل موته‌حیده‌ هێنانی هونه‌رمه‌ندی كۆمیدیای میسرى (سه‌میر غانم)ـه‌، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و ولاته‌، كه‌ ده‌مێكه‌ ئه‌م گرووپه‌ ئه‌و پڕۆژه‌ هونه‌رییه‌ى راگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ هه‌ولێرى پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان شانۆگه‌ریی (ترا لم لم) ی، خاوه‌ن زۆرترین بینه‌ر پێشكه‌ش ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ به‌ هاوكارى كۆمپانیای بابیلۆن سه‌میر غانمی رووح سووك و ئه‌ستێره‌ى سینه‌مایی میسرى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده‌ كۆمیدییه‌كانی دیكه‌ له‌ باوه‌شی پایته‌خت میوانن و خه‌نده‌ به‌ ئاماده‌بووانی شانۆگه‌رییه‌كه‌ ده‌به‌خشن، هاتنی هونه‌رمه‌ندی ناوبراو ته‌نها ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ به‌ شانۆگه‌رییه‌ك ماڵئاوایی له‌ كوردستان بكات، به‌ڵكو زه‌مینه‌ خۆشكه‌رێكه‌ بۆ هاتنی ده‌یان هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی جیهان، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌ باوه‌شی پایته‌خت گرووپی كۆمپانیاكانی عادل موته‌حیده‌ له‌ ئامێزییان ده‌گرێت.
ئا: شیڤان شێرزاد 
[/size]
http://www.kurdupload.com/images/r6tjoo1308304922/Samir_Ghanem.jpg

[size=24]supas bo commentakantan azizan
[/size]

[size=24]تاتلیساس سوپاسی هونه‌رمه‌ندانی كورد و عێراقى ده‌كات
دواى ئه‌و هێرشه‌ى كه‌ له‌ ناوچه‌ى شیشلی شارى ئیسته‌نبوڵ كرایه‌ سه‌ر هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی به‌ره‌گه‌ز كورد ئیبراهیم تانلیساس و بریندار كرا، ئێستا ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی چووه‌و  له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ ژێر چاودێرى نوژدارییه‌كانه‌، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ د.روشدی سه‌عید خاوه‌نی كۆمپانیای عادل موته‌حیده‌، سوپاسی هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى كرد، كه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ خانه‌واده‌كه‌ی كردوو له‌ هه‌واڵی هونه‌رمه‌ندییان پێچایه‌وه‌، به‌ڵێنیشیدا كه‌ ئاهه‌نگێك له‌ دواى چاكبوونه‌وه‌ى خۆى له‌ هه‌ولێر ساز بكات، شه‌یانی باسه‌، له‌ پێشوودا كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ئاجی باده‌م بوو له‌ توركیا به‌ بریندارى پێی ڕاگه‌یاندنم كه‌ چاك ببمه‌وه‌ زۆربه‌ى كاته‌كانم له‌ هه‌ولێر به‌سه‌ر ده‌به‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ژیم.
به‌ هیواى چاكبوونه‌وه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندی ئازیز.
تایبه‌ت: به‌ یانه‌ى سه‌رهه‌نگ موحسین [/size]

http://www.kurdupload.com/images/VNQj31305643336/ibo2.jpg

25

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

[size=24]ئیفلاتون
ئيفلاتون یه‌كێكه‌ له‌ فه‌یله‌سوفه‌ هه‌ره‌ مه‌زنه‌كانى سه‌رده‌می كۆن و نوێ، له‌ ساڵى 427 پێش زانیین له‌ خێزانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى شارى ئه‌سینا له‌ دایكبووه‌، باوكی ناوى (ئه‌ریستۆن) بووه‌، دایكیشی ناوى (ئه‌فریقتۆن)بووه‌، سه‌ره‌تا ئیفلاتوونى مه‌زن له‌ بوارى سیاسه‌تدا كارده‌كات، سه‌ره‌رِاى ئه‌مه‌ش ده‌ستى هونه‌ریشى هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ ته‌مه‌نی (20) ساڵیدا ئاره‌زووى ده‌چێته‌ سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ و ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ قوتابیه‌كانی (سوقرات)، هه‌شت ساڵ وه‌ك قوتابییه‌ك له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌یدا ده‌مێنێته‌وه‌، واته‌ تا ساڵی 399 پێش زاین، كه‌ مامۆستاكه‌ى دادگایی ده‌كرێ و ژه‌هرى ده‌رخوارد ده‌درێ، ئه‌ویش له‌ ئه‌سینا سه‌ر هه‌ڵده‌گرێ و ده‌چێته‌ ئه‌شكه‌وتێك و له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كى دیكه‌ى سوقرات ماوه‌یه‌ك له‌وێدا ده‌مێنێته‌وه‌، له‌ دوای ئه‌وه‌دا چه‌ند گه‌شتێكى فراوان بۆ قۆریناى میسرى كۆن و باشوورى ئیتاڵیا سه‌راقۆسه‌ ده‌ستپێكرد، ئاشنایه‌تى له‌گه‌ڵ (ئیۆدۆرۆس) و (ئارخیتاس) و (دیون) په‌یداكرد، پاشاى سته‌مكار رمه‌ و قینى له‌ ئه‌فلاتون هه‌ڵده‌ستێ و بالیۆزى (ئه‌سپارته‌) راده‌سپێرىَ، كه‌ ئیفلاتون ده‌ستگیر بكات، وه‌ك كۆیله‌ بیفرۆشێ، به‌ڵام به‌ختى باش ده‌بێت و یه‌كێك له‌ هاورِێكانى خۆى له‌ بازارِی كۆیله‌كاندا ده‌یناسێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌یكرِێته‌وه‌ و ئازادی ده‌كات، له‌ ساڵی 387 پێش زانیین، ده‌گه‌رِِێته‌وه‌ه‌ ئه‌سینا و قوتابخانه‌یه‌ك به‌ ناوى (ئه‌كادیمیا) كه‌ ناوى ئه‌و باخچه‌یه‌ بووه‌، كه‌ قوتابخانه‌كه‌ى لێ دروستكردووه‌، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش به‌ یه‌كه‌مین په‌یمانگاى خوێندنى باڵا داده‌نرێ، بۆ ماوه‌ى 9 سه‌ده‌ ساڵ به‌رده‌وام بوو، له‌ ساڵى 347 پێش زانیین، كه‌ ئیفلاتون خه‌ریكى ته‌واوكردنى كتێبی (یاساكان) ده‌بێت كۆچى دواى ده‌كات، كه‌ ئه‌وكاته‌ ته‌مه‌نى 80 ساڵ نزیكه‌ى 28 تا 30 كتێبی له‌ شێوه‌ى گفتوگۆدا بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ به‌نرخترینیان (ئیفلاتون و سیاستمه‌دار و یاساكان)ه‌.
[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/other/c3fe01679d.bmp

[size=24]supas bo payamakat kaka sirwan giyan[/size]

[size=24]supas bo payamakat kaka sirwan giyan[/size]

28

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=24]تاكيد هه وه.[/size]

29

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

وابزانم  ده‌ریا خالیده‌[size=24][/size]

[size=24]supas bo payamakantan[/size]

[size=16]supas brakam[/size]

[size=24]شاى وه‌رزشوانانى هه‌ولێر مامۆستا (سدیقی گچكه‌) ماڵئاواى كرد
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌ مامۆستا (سه‌دیقی گچكه‌)ی هه‌ڵگرى نازناوى شاى وه‌رزشوانان له‌ پایته‌خت به‌ نه‌خۆشییه‌كى درێژخایه‌ن ماڵئاواى لێكردین، كه‌ ئه‌مه‌ش جارێكى دیكه‌ فرمێسكى گه‌رمى له‌ چاوى وه‌رزشوانان باراند، مامۆستا سه‌دیق یه‌كێك بوو له‌ یاریزانه‌ كۆنه‌كانى شارى هه‌ولێر و رۆژنامه‌نووسه‌ هه‌ره‌ به‌تواناكانى راگه‌یاندنى كوردى، ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ وه‌ك به‌رپسی لاپه‌رِه‌ى وه‌رزش له‌ رۆژنامه‌ى خه‌بات كارده‌كات و خزمه‌ت به‌ بوارى وه‌رزش ده‌كات، به‌ ماڵئاواى كه‌لێنێكى گه‌وره‌ى له‌ بواره‌ جوانه‌كه‌ى جێهێشت كه‌ مه‌حاڵه‌ بتوانرێت شوێنى په‌نجه‌ جوانه‌كانى له‌ لاى وه‌رزش دۆستان پرِبێته‌وه‌، بۆیه‌ به‌ فرمێسكێكى گه‌رمه‌وه‌ و به‌ناوى ئه‌ندامانى مه‌كۆى (یانه‌ى سه‌رهه‌نگ موحسین)ی گۆڵچى یانه‌ى هه‌ولێر، ده‌ڵێين 1000 سڵاو له‌ رۆحى پاكى ئه‌و وه‌رزشوانه‌ دێرینه‌ قه‌ڵا و میناره‌.

مه‌كۆى: یانه‌ى سه‌رهه‌نگ موحسین  [/size]
http://kurdup.com/up/uploads/picture/48db0a054e.jpg

[size=24]سه‌لامه‌تى بۆ هونه‌رمه‌ندی رووح سووك (زاهیر عه‌بدڵلآ)
به‌داخه‌وه‌، هه‌فته‌ى رابردوو، كاكه‌ زاهیر عه‌بدوڵڵاى ئێسك سووكی نێو شانۆی كوردى و به‌رِێوه‌به‌رى كتێبخانه‌ى گشتى هه‌ولێر، به‌شێوه‌یه‌كى كتوپرِ كه‌وته‌ نه‌خۆشخانه‌، ئێمه‌ش وه‌كو مه‌كۆى یانه‌ى سه‌رهه‌نگ موحسینى پاڵه‌وانی قه‌ڵاى هه‌ولێر، داواى سه‌لامه‌تى له‌ په‌روه‌ردگار ده‌خوازین و به‌هیواین هه‌رچى زووه‌ بگه‌رِێته‌وه‌ نێو خانه‌واده‌كه‌ی و باوه‌شى هونه‌ره‌ جوانه‌كه‌ى.[/size]

34

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24]
زۆر سوپاس بۆ ئه‌و رێزه‌ گه‌وره‌یه‌ى له‌ منت گرت، من وه‌ك گه‌نجێك هه‌میشه‌ حه‌زده‌كه‌م پشت به‌ خۆم ببه‌ستم نه‌ك بابه‌تى ده‌ره‌وه‌. [/size]

[size=24]هۆنراوه‌یه‌كى ناپلیۆن به‌ 19 هه‌زار دۆلار!
له‌ شارى (ئوكلاند)ی نیوزله‌ندی، هۆنراوه‌یه‌كى ئیمپرِاتۆر ناپلیۆن پۆناپارت خرایه‌ مه‌زادخانه‌یه‌كه‌وه‌، كه‌ نرخى ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ گه‌یشته‌ 19 هه‌زار دۆلار، رۆژنامه‌ى (نیوزله‌ند هیرالد) بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی ئیمپرِاتۆری فه‌رِه‌نسی ناپلیۆن پۆناپارت، به‌ر له‌ مردنى نووسیویه‌تى له‌ له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا، پارێزراوه‌، ئێستا به‌مه‌به‌ستى فرۆشتن له‌ یه‌كێك له‌ مۆزه‌خانه‌كانى نیوزله‌ندا دانراوه‌، هۆنراوه‌كه‌ى ئیمپرِاتۆر نووسیویه‌تى بۆ خێزانه‌كه‌ى نووسیویه‌تى كه‌ تیادا وه‌سفی خۆشه‌ویستى خۆى بۆ ده‌كات، كرِیارانى ئه‌و پارچه‌ هۆنراوه‌یه‌ى ناپلیۆن كه‌وتوونه‌ته‌ پێشبرِكێیه‌ك له‌سه‌ر كرِینى نرخه‌كه‌ى رۆژ به‌ رۆژ روو له‌ زیادبوون ده‌كات، یه‌كێك له‌ كرِیاره‌كان راسته‌وخۆ 2 ملیارى زیادكرد، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و پارچه‌ هۆنراوه‌یه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كى ده‌گمه‌نى ناپلیۆن لێكدراوه‌، رۆژنامه‌كه‌ راشیگه‌یاند، كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى نیوزله‌نداش واژووه‌كه‌ی ناپلیۆن كه‌ له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كدا كردوویه‌تى نرخى فرۆشتنى گه‌یشتۆته‌ 9500 دۆلار، ئێستا ئه‌و واژووه‌ى ناپلیۆن پێنج وڵات له‌كێبرِكێن بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و واژووه‌ى ناپلیۆن، كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ (پاریس و هۆنگ كۆنگ و له‌نده‌ن و واشنتۆن و لیتوانیا)، پێشبینیش ده‌كرێت، كه‌ نرخی ئه‌و وێنه‌ و واژووه‌ى ئیمپرِاتۆى ناوبراو بگاته‌50 هه‌زار دۆلار.
تایبه‌ت به‌ یانه‌ى سه‌رهه‌نگ موحسین پێشكه‌شه‌
به‌ قه‌ڵاى هه‌ولێر [/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/3a336725f6.jpg

36

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24]سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان، سوپاس كاكه‌ سه‌رهه‌نگ [/size]

37

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24]گه‌نج
گه‌نج ووشه‌یه‌كى زۆر جوانه‌، یه‌كێكه‌ له‌ جوانترین و خۆشترین قۆناغه‌كانى ژیانى هه‌ر تاكێكى مرۆڤ، وه‌ په‌یوه‌ستى هه‌ڵبژاردنى هه‌ر كارێكى داهاتووى مرۆڤ له‌م قۆناغه‌دایه‌، قۆناغی لاوێتى جوانتره‌ له‌ منداڵی و جیاوازتره‌ له‌ پیری، بۆیه‌ هه‌ر كاتێك باسى یه‌كێك ده‌كرێت كه‌ گه‌یشتۆته‌ ته‌مه‌نى لاوێتى گرنگى نییه‌ بسه‌پێنرێ، گه‌نج پێویسته‌ له‌ هه‌موو كاتێك پشتى پێ ببه‌سترێت، چونكه‌ خاوه‌ن توانایه‌كى به‌هێزه‌ و ده‌توانرێت متمانه‌ى پێبكرێت، بۆیه‌ له‌سه‌ر هه‌ر تاكێك پێویسته‌ كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ بوارێك بۆ خۆى برِه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ى توانا و هێزى خۆى تێدا ببینێته‌وه‌، هه‌روه‌ها پێویستیشه‌ به‌ عه‌قلیه‌تێكى ته‌واوه‌وه‌ كاته‌ پیرۆزه‌كانى خۆى به‌ فیرِۆنه‌دات، سوود له‌ هه‌موو ئه‌و كاتانه‌ ببینێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆى كارى پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه‌كان بگۆرِێت بۆ كارى ئه‌كتیڤ، چونكه‌ هه‌روه‌كو له‌ پێشدا گوتمان،ته‌مه‌نى لاوێتى هه‌لێكى زێرِینه‌ى یه‌كجاره‌ی ژیانى هه‌موو مرۆڤێكه‌، چونكه‌ ژیان ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌یه‌كه‌ نه‌توانیت له‌گه‌ڵی برِۆیت جێده‌هێڵێت، وه‌ ئاوات و خواستن و گه‌رِانه‌وه‌ زۆر مه‌حاڵه‌ بۆ ئه‌و گه‌شه‌یه‌ی كه‌ له‌ ژیانتدا ته‌نها یه‌كجارییدا ده‌رِۆی، وه‌ لێره‌دا ده‌گه‌رِێمه‌وه‌ سه‌ر ووشه‌یه‌ك كه‌ ده‌بێته‌ رووخێنه‌ر و لابه‌رى هه‌موو ئاواتێك له‌ هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا، ئه‌م ووشه‌یه‌ له‌ ژیانیدا به‌كارببات (نا ئومێدى) یاخود چه‌ند ووشه‌یه‌كى دیكه‌ش كه‌ هه‌مان مه‌رادفیان هه‌یه‌ ئه‌وانیش (ناتوانم – نازانم- ناكرێ) هتد...بۆیه‌ لێره‌دا هه‌موو گه‌نجێك ده‌بێت له‌ به‌رده‌م ئه‌م ووشانه‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكات و بوه‌ستێت و به‌ ووردى خه‌ریكى كاره‌كانى داهاتووى ژیانى بێت، ئه‌م ووشانه‌ش هیچ كاتێك نه‌ڵێته‌وه‌ تاكو نه‌بێت به‌ باگراوندێك بۆ نه‌كردنى كارێك، بۆیه‌ ئێستا هه‌ڵسه‌و بڵێ (من لاوم هه‌ر چیم بوێ ده‌توانم بیكه‌م به‌ هۆى ئه‌و ووزه‌ و توانایه‌ی كه‌وا پێم به‌خشراوه‌ له‌م قۆناغه‌دا)، پێویست به‌ چاوه‌رِوانى ناكات له‌ ئێستاوه‌ به‌ دواى به‌دیهێنانى خه‌ون و ئاواته‌كانت بكه‌وه‌.
[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/d0338a7bfb.jpg

38

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24]چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ژیان ده‌كه‌ى؟
له‌ ژیاندا وه‌كو رێبوارێك بژى كه‌ شوێنه‌وارێكى جوان له‌ دوای خۆی جێده‌هێڵیت، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بژى وه‌كو كه‌سێك كه‌ پێویستیان پێت هه‌بێت، به‌ شێوه‌یه‌كى خۆ به‌كه‌م زانین، وه‌كو كه‌سێكى بێناز چاكه‌یان له‌گه‌ڵدابكه‌، وه‌كو لێپرسراوى دڵسۆز ژیان و خراپه‌یان لێ بگێرِه‌وه‌ وه‌كو پزیشكێك خه‌م خۆر و به‌ به‌زه‌یی به‌ له‌ گه‌ڵیاندا، وه‌كو گورگ مه‌ژى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا و گۆشتیان بخۆیت، وه‌كو رێوى مه‌به‌ فێڵ له‌ عه‌قل و ژیرییان بكه‌یت، وه‌كو دز مه‌به‌ چاوه‌رِوانى بێ ئاگاییان بكه‌یت، چونكه‌ ژیانی تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌، هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ى تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندایه‌، كه‌وابوو دوو مردن له‌خۆت كۆمه‌كه‌وه‌ دوو جیهان له‌خۆت ته‌نگ و تارمه‌كه‌، له‌خۆت مه‌ده‌ به‌ده‌ست و دوو دادگاوه‌، با دووچارى دوو لێپرسینه‌وه‌ نه‌بیت.
[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/2614c34f67.jpg

39

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24]شاجوانێك به‌ درۆ!
له‌ ناوچه‌ى كۆرنویلی سه‌ر به‌ وڵاتى به‌ریتانیا، ئافرتێك له‌ هۆڵێكى تایبه‌تدا، چه‌ندین كچۆڵه‌ى جوانى كۆكرده‌وه‌، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ 17 ساڵ بۆ 27 ساڵ ده‌بوو، به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانی پێشبرِكێیه‌ك، كه‌ ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنى جوانترین ئافره‌تی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه‌، ئه‌و ئافره‌ته‌ ناوى (لورا ئه‌نیس)ه‌، ته‌مه‌نى 27 ساڵه‌، دواى ته‌واوبوونى پێشبرِكێیه‌كه‌ ده‌ركه‌وت، كه‌ هیچ لایه‌نێكى په‌یوه‌ندیدار ئه‌و پێشبرِكێیه‌یان ئه‌نجامنه‌داوه‌ و ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌خۆیه‌وه‌ كچۆڵه‌كانى كۆكردۆته‌وه‌ و سه‌ر ئه‌نجام خۆشى وه‌ك جوانترین ئافره‌ت ده‌ستنیشانكردووه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ى (ده‌یلى میل)ی به‌ریتانى بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ساخته‌ له‌ ناوچه‌ى كۆرنویل خۆى ده‌ستنیشانكردووه‌، وه‌ك جوانترین ئافره‌تى ناوچه‌كه‌، چه‌ندینجار له‌ پێشبرِكان خۆى هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ڵام هیچ كات نه‌یتوانیووه‌ تاجى شاجوانى به‌ریتانیا له‌سه‌ر نێت، هۆكارى ئه‌و هه‌وڵه‌ نارِاسته‌ش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئێستا بێ ئومێدبووه‌، له‌ به‌شداریكردن له‌ پێشبرِكێكانی ده‌ستنیشانكردنی شاجوانى ساڵى 2010، چونكه‌ له‌ ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو، نه‌یتوانی پله‌ى چواره‌میش له‌م پێشبرِكێیه‌ به‌ده‌ستبهێنێت.
تایبه‌ت به‌ یانه‌ى سه‌رهه‌نگ موحسین  [/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/f9ca74b199.jpg

40

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=24]جوانترین وێنه‌ى ساڵ
له‌ پێشه‌نگایه‌كى فۆتۆگرافى كه‌ له‌ به‌ریتانیا سازكرابوو، گرته‌یه‌كى ده‌گمه‌نى وێنه‌گرێكى به‌ناوبانگى ئه‌و وڵاته‌ به‌ جوانترین وێنه‌ى ساڵ هه‌ڵبژێردرا، ئه‌و گرته‌یه‌ى وێنه‌گر له‌ كاتى گه‌رِانه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رێكى به‌ریتانى بوو، كه‌ ده‌مێكه‌ له‌ عێراقه‌ و خێزانه‌كه‌ى جێهێشووه‌، كه‌ گه‌رِاوه‌ته‌وه‌ نێو خانه‌واده‌كه‌ى، سه‌رى هاوسه‌ره‌كه‌ى ماچده‌كات، له‌م پێشانگا فۆتۆگرافییه‌، ئه‌و وێنه‌یه‌ پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێناو به‌ جوانترین وێنه‌ى ساڵی 2010 و پێشانگاكه‌ ده‌ستنیشانكرا، هه‌روه‌ها پێشبینیش ده‌كرێت، به‌ جوانترین وێنه‌ى ساڵ له‌سه‌ر ئاستى جیهان ده‌ستنیشان بكرێت.
تایبه‌ت به‌ یانه‌ى سه‌رهه‌نگ موحسین[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/20caab99bf.jpg

41

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

[size=24]
گۆران ساڵح هۆیه‌كه‌شى ئه‌وه‌یه‌، به‌هره‌مه‌ندێكى لێهاتووه‌ و جرێ نه‌بۆته‌ هونه‌رمه‌ند.
به‌ڵام پێشبینى ده‌كه‌م له‌ چه‌ند ساڵى داهاتوو، ببێته‌ باشترین هونه‌رمه‌ندى كوردى و خه‌ڵاتى لاوى ساڵیشى پێبدرێت. [/size]

>>>>>>>>>>>>>>>>>>
http://kurdup.com/up/uploads/picture/a8d045e162.jpg

http://kurdup.com/up/uploads/picture/54f14af838.jpg

42

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

[size=16] ئه‌دریانۆ گالیانى جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى میلانۆ ئیتاڵى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسى رایكه‌یاند، كه‌وا به‌ نیازه‌ له‌ وه‌رزى داهاتوو، گرنگى به‌ هه‌ردوو یاریزانى سویدى و به‌رِازیلى (زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و لویس فابیانۆ) ده‌دات، به‌ هێنانى ئه‌و دوو یاریزانانه‌ش بۆ ریزى یانه‌كه‌ى پێى وایه‌، ده‌توانێت كێبرِكێى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى بكات، ئاشكاراشیكرد، كه‌وا هێنانى فابیانۆى به‌رِازیلى دواى ئه‌وه‌دێت، كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ وه‌ك یاریزانێكى سه‌ره‌كى له‌ پێكهاته‌ى وڵاته‌كه‌یدا بینراوه‌ و دوو گۆڵیشی له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ تۆماركردووه‌، ئێستا ته‌مه‌نى 29 ساڵه‌، خاوه‌ن توانایه‌كى به‌هێزه‌ و ده‌توانێت یانه‌كه‌ى به‌ره‌و پێش ببات، ركابه‌رى یانه‌ به‌هێزه‌كانى جیهان بكات، سه‌باره‌ت به‌ یاریزان ئیبراهیمۆڤیچیش گوتى: ئه‌و یاریزانه‌ له‌ خوولى ئیتاڵى شاره‌زایه‌ و چه‌ندین گۆڵى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئینته‌رمیلان تۆماركردووه‌ به‌ر له‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانییه‌وه‌ بكات، ئێمه‌ش ده‌توانین له‌م وه‌رزه‌ سوود له‌ تواناكانى ئه‌و یاریزانه‌ باڵابه‌رزه‌ وه‌رگرین، جامى ئیتاڵیش بۆ خۆمان ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ین.
تایبه‌ت به‌ یانه‌ى سه‌رهه‌نگ موحسین
ئا/ شیڤان نانه‌كه‌لى
[/size]

............................
http://kurdup.com/up/uploads/picture/bba5d487a3.jpg