بابه‌ت: ڕاپـۆرت(مـێــژووی كـشـتـوكــاڵ لــهكــوردسـتـان)
مێژووی كشتوكاڵ له كوردستان
. . له چاخی به‌سته‌ڵه‌كدا كه نێزیكه‌ی نیو میلیۆن ساڵ پێش له ئێسته ڕووی دا و نزیكه‌ی 20.000 ساڵ پێش له زایین كۆتایی هات زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای باكووری داپۆشرابوون له سه‌هۆڵ. ئه‌و ده‌مه ناوچه بیابانی و چۆڵهوانییهكانی ئه‌فریقا و مه‌ڵبه‌نده وشكه عه‌ره‌بییه‌كان كه‌شێكی مامناوه‌ندییان هه‌بوو. كوردستانیش كه‌ش و ئاووهه‌وایه‌كی بارانی و مامناوه‌ندیی هه‌بوو.
ئاده‌میزادی دێرین په‌نای ده‌برده به‌ر ئه‌شكه‌وته‌كان بۆ زنج و ده‌شته‌كان بۆ ڕاوگه و له ڕێی ڕاوه‌وه ژیانی خۆی ده‌برده سه‌ر. بۆیه ناچار ده‌بێ ئامێری له‌بار دروست بكا كه له كاتی ڕاودا به‌كاری بێنێ. له پێشدا به‌ردی تیژ و پاشان ئێسقانی به‌كار ده‌هێنا و به‌ره‌به‌ره ئامێری نوێی ساز كرد.
به‌م قۆناغه‌ی مێژوو ده‌وترێ شارستانییه‌تی به‌ردی كۆن.
شارستانییه‌تی به‌ردی كۆن.
1 ـ به‌ردی كۆن: ئه‌م چاخه نزیكه‌ی 350 هه‌زار ساڵی خایاند. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌وری به‌ردین و به‌ردی تیژ ساز كرا. له‌م چاخه‌یه كه ده‌وترێ مرۆڤ شێوازی له مه‌یموون ده‌چوو. پاشماوه‌ی ئه‌م شارستانییه‌ته له یه‌ك كیلۆمه‌تریی شاری چه‌مچه‌ماڵ (له ساڵی 1949دا) له ناوچه‌یه‌ك به ناوی «به‌رده‌به‌ڵه‌ك» دۆزراوه‌ته‌وه.
2 ـ به‌ردی ناوه‌ڕاست: له‌م ده‌ورانه‌دا مرۆڤی «نیانده‌رتال» به‌دی هات كه له ئه‌شكه‌وته‌كاندا ده‌ژیان. پاشماوه‌ی ئه‌م مرۆڤ و شارستانییه‌ته له چیاكانی كوردستان له ئه‌شكه‌وتی «شانه‌ده‌ر» دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته باشووری چیای «برادۆست»ه‌وه كه زاڵه به‌سه‌ر ڕووباری «زابی گه‌وره» و زۆر له شاری «ڕه‌واندز»ه‌وه دوور نییه. ئه‌و ئه‌شكه‌وته چوار قات بوو.
3 ـ به‌ردی نوێ: ده‌ستپێكی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 35.000 ساڵ پێش. له‌م چاخه‌دا، له به‌رد و ئێسقانی قۆچ و عاجی فیل هه‌ندێ ئامێری پێشكه‌وتووتر ساز كرا. به مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌وترێ «هوموساپینس» و به شارستانییه‌ته‌كه‌ی ده‌ڵێن «كرومانیۆن».
لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی مێژینه‌ناسی پیشانیان داوه كه ناوچه‌ی كوردستان له چاخی به‌رددا جێگه‌ی ژیانی مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان بووه.
كشتوكاڵ
مرۆڤی دانیشتووی كوردستان 3500 ساڵ زووتر له ئه‌ورووپا بۆ یه‌كه‌م جار قۆناغی ڕاوی تێپه‌ڕاند و هاته قۆناغی كشتوكاڵه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ سه‌وزبوونی گه‌نمی خۆڕسك هه‌بووه ئاده‌میزاد نزیكه‌ی10.000 ساڵ پێش له كوردستاندا هاتووه‌ته قۆناغی كشتوكاڵه‌وه. هه‌ندێ شوێنه‌وار و به‌تایبه‌ت چوار شوێنی گرنگی مێژینه‌یی كه له كوردستاندا دۆزراونه‌ته‌وه ئه‌م ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن:
1ـ شانه‌ده‌ر :له نزیكی ڕه‌واندز. ته‌ور و به‌ردی تیژ، ئامێری پێش له كشتوكاڵی تیا دۆزراوه‌ته‌وه.
2 ـ كه‌ریم شار: له نزیكی چه‌مچه‌ماڵ. قوڵنگی به‌ردین، ته‌ور و به‌ردی داتاشراو، ئامێری پێش له كشتوكاڵ.
3 ـ مه‌لفات: له نێوان ڕێگه‌ی كه‌ركووك ـ هه‌ولێر. هه‌ندێ ئامێری له به‌رد داتاشراو و داس دۆزراوه‌ته‌وه. لێره ئه‌و ئامێرانه ده‌ستپێكی قۆناغی كشتوكاڵ نیشان ده‌ده‌ن.
4ـ چه‌رمۆ :له نزیكی چه‌مچه‌ماڵ له باشووری كوردستاندا. دوانزه قات شارستانییه‌ت دۆزراوه‌ته‌وه بۆ نموونه: جامۆڵكه‌ی له قوڕ بر‌ژاو، په‌یكه‌ری گڵیی گیانله‌به‌ران و سه‌ره‌تاییترین ئامێری چنین، ڕاده‌یه‌ك گه‌نم و جۆی ڕه‌ق بووه‌وه، ئێسقانی ئاژه‌ڵ كه نیشانده‌ری ئاژه‌ڵداریی مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه، په‌یكه‌ری گڵینی ژنێكی دووگیان.
به پێی زانیاریی و ئاگاداریی شوێنه‌وارناسان گوندی چه‌رمۆ 6700 ساڵ پێش له زایین ئاوا كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه كۆنترین گونده كه له جیهاندا ئاوا كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها شوێنه‌وارناسانی ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانی و تورك له ساڵی 1985دا له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئه‌رخه‌نی، له دیاربه‌كر ماڵێكیان له بنی زه‌وی دۆزییه‌وه كه 9000 ساڵ كۆنه.
به‌مجۆره به‌ڵگه‌كان پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه ئاده‌میزادی دێرین كوردستانی بۆ ژیان هه‌ڵبژاردووه و له كاتی سه‌رما و سۆڵه‌دا په‌نای بردووه‌ته ئه‌شكه‌وته‌كانی و له وه‌رزه لهبارهكاندا داوێنی چیا و ده‌شته‌كانی هه‌ڵبژاردووه و هه‌ر له‌وێش فێری كشتوكاڵ بوو و ئاژه‌ڵداریی كرد و ئامێری له به‌رد و ئێسقان و چێو به‌كار برد و له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان نه‌خش و نیگاری كێشا و په‌یكه‌ری گڵینی ساز كرد و به ئاگر برژاندی و به‌و جۆره ده‌روازه‌ی شارستانییه‌تی بۆ مرۆڤ كرده‌وه له‌م به‌شه‌ی جیهانه‌دا. . . .
جوگرافیای كشتوكاڵ له كوردستان
پێناسه‌ی جوگرافیای كشتوكاڵ :
جوگرافیای كشتوكاڵ بریتییه له‌خوێندنه‌وه‌ی چالاكییی كشتوكاڵییه‌كان له ڕوانگه‌ی شوێنه‌وه ، ئه‌مه‌ش وادهگیهنێت دراسه‌كردنی كشتوكاڵ به تێڕایی وئه‌و چالاكیانه‌ی كه كشتوكاڵ ده‌یانگرێته‌وه له چاندنی ڕووه‌ك وبه‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ ، دابه‌شكردنی به‌روبوومی كێڵگه هه‌روه‌ها كرێكار‌و ئامێر وهه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی تری كشته‌كاڵ.
جوگرافیای كشتوكاڵ دادنرێ به یه‌كێك له لقه‌كانی زانستی جوگرافیا كه بایه‌خ ده‌دات به دیراسه‌ی شێوازه‌كانی شوێن بۆ دیارده مرۆڤایه‌تییه‌كان وسروشتییهكان وپه‌یوه‌ندییه ناوخۆییه‌كان بۆ شێوازه‌كان .
جوگرافیای كشت‌وكال داده‌نرێ به به‌شێك له جوگرافیای سروشتی به‌ڵكو داده‌نرێ به به‌شێك له جوگرافیای ئابووری به‌مه‌ش جوگرافیای كشتوكاڵ مه‌فهومێكی فراوانتر وه‌رده‌گرێت ، دهێته به‌شێك له‌به‌شه‌كانی جوگرافیای مرۆیی .
گرنگی پێدان به كشتوكاڵ وه‌ك داهاتێكی گرنگ بۆ خۆراكی مرۆڤ وایكرد گرنگییه‌كی باشر بدرێته جوگرافیای كشتوكاڵ له نێوان لقه‌كانی جه‌گرافیای مرۆیی‌دا ، به جۆرێك ببێته یه‌كێك له بابه‌ته زیندوه‌كانی سه‌رده‌م .
گرنگی جوگرافیای كشتوكاڵ چڕده‌كرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له دراسه‌كردنی جیاوازییه‌كانی شوێنی كشتوكاڵ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ، وه له‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیانه وئشكراكردنی هۆكاره‌كانیان .
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕێخكراوی هابیتان له باره‌ی نشینگه‌ی گوندنشینه‌كانی
كوردستان له ڕووی جوگرافیه‌وه و بارودۆخی كشتوكاڵ تێیاندا :
. . . . فێربوون له باره‌ی دیزاینی خۆماڵی خانوه‌كانی گوند . . ) ئه‌مه ناونیشانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه كه له لایه‌ن ڕێخراوی هابیتاتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی خانوو ونیشینگهی گونده‌كانی كوردستان ئاماده‌كراوه ، لێكۆڵیهوهكه به‌به‌شداری تیمێكی پسپۆری بیانی له رێخراوی هابیتات و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی بیناسازی له زنكۆكانی كوردستان له هه‌ولێر ، سلێمانی ودهۆك ئه‌نجام دراوه .
لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌سه‌ر گونده‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێر ، سلێمانی ودهۆك كراوه ، تیمه‌كانی به‌شداربوو له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا ھه‌ستاون به ئه‌نجامدانی روپێویی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری مه‌یدانی له گونده‌كان وپاشان زانیاریه‌كانی له لایه‌ن پسپۆره‌كانی لێكۆلینه‌وه‌كه تاوتوێكراوه .
ته‌واوه‌ی لێكۆلینه‌وه‌كه به زمانی ئینگلیزی یه و له دووتوێی 56 لاپه‌ڕه پێكهاتووه ، له‌سه‌ره‌تادا باس له‌چۆنیه‌تی دیزاینی خانووه‌كانی گوند ده‌كات له‌ڕووی ئه‌ندازه‌ی بیناسازی یه‌وه وههڵدهستیت به‌به‌راورد كردنی جۆری خانووه‌كان له هه‌ردوو ناوچه‌ی شاخاوی ودهشتهكانی كوردستان وخاڵه جیاوازه‌كانی نێوانیان دیاری ده‌كات له رووی جۆری خانوو وكه‌ره‌سه‌ی بیناسازی و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ وپه‌له‌وه‌ر وجۆرهكانیان ، هه‌روه‌ها باس له جیاوازی چۆهكانی شوینی حه‌وانه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر ده‌كات له گوندهمانی كوردستان و پاشانیش دێته سه‌ر باسی به‌رهه‌می كشتوكاڵ وگیانداران چۆنیه‌نی به‌خێوكردنیان له لایه‌ن گوند نشینه‌كان ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه به‌رچاو ده‌كه‌وێت له هه‌ردوو ناوچه‌ی شاخاوی و ده‌شت له كوردستاندا .
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له لێكۆلێنهوهكهدا ئه‌وه‌یه كه پسپۆرانی لێكۆڵینه‌وه‌كه باس له خاڵه جیاوازه‌كانی ژیان ونشینگه‌ی گوندهكا كوردستان ده‌كه‌ن و له لێكۆلینه‌وه‌كه باس له نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی خانووه‌كانی گوند ده‌كه‌ن له لایه‌نی ئاوه‌شۆر و پاك وخاوێنی و شوینی نان خواردن وناندین . . . وتا دوایی .
هه‌روه‌ها باس له چۆنیه‌تی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كان و په‌له‌وه‌ره‌كان ده‌كه‌ن له شوێنی زۆر نزیكی حه‌وانه‌وه‌ی گوندنشینه‌كان خۆیان . كه ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی به ناته‌ندروست داده‌نرێت .
له كۆتایدا ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه به ووردی بخوێنێته‌وه ئه‌وه تێده‌گات كه ژیانی گونده‌كانی ئێمه له ڕووی گه‌شه‌كردنه‌وه چه‌ند لاوازه و به‌رهه‌مه‌كانی كشتوكاڵیش به گشتی له رووی چه‌ندایه‌تی وجۆرایهتی زۆر له دواوه‌یه .
له كۆتایدا ده‌ڵێن خۆزگه چ له لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و چ له لای ده‌وڵه‌ته‌وه كشتوكاڵ وه‌ك كه‌رتێكی ستراتیژ دابنرابا و كاربكرابا بۆ سود وه‌رگرتن له‌م سامانه نه‌ته‌وه‌یه وه‌ك بنه‌مایه‌كی گرنگی ئابووری وبه‌شێوه‌یه‌كی خۆماڵی خۆمان بتوانرابا ئه‌م كه‌رته گرنگه‌ی وڵاته‌كه‌مان فه‌راهه‌م بێنین .
كشتوكاڵ؛ كه‌رته فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی كوردستان
جیاواز له‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌رتی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان به‌خۆوه‌ی دیوه، كه‌رتی كشتوكاڵی نه‌ك هه‌ر هیچ پێشكه‌وتنێكی به‌خۆوه نه‌دیوه، بگره له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه ئاوڕێكی ئه‌وتۆی لێنه‌دراوه‌ته‌وه، به‌وه‌ی تا ئێستا هیچ پرۆژه‌یه‌ك بۆ بوژانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌رته ئابورییه له‌لایه‌ن حكومهتو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه پێشكه‌ش نه‌كراوه، شاره‌زایانی بواری ئابوریش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێشكه‌وتنی كه‌رتی كشتوكاڵ، پێشكه‌وتنی كه‌رتی ئابورییه له كوردستاندا.
خاكێكی به‌پیت، به‌ڵام بێبه‌رهه‌م:
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستاندا تێبینی ده‌كرێت، له‌ڕوی جوگرافییه‌وه خاكێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ كشتوكاڵ هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كشتوكاڵ له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كاندا ناكرێت، خاكه بهپیتهكه بێبه‌رهه‌م ماوه‌ته‌وه.
شاره‌زایانی بواری جوگرافیای كوردستان روبه‌ری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به روبه‌رێكی به‌رفراوان ده‌خه‌مڵێنن، به وته‌ی ئابوریناسانیش ئه‌گه‌ر ته‌واوی روبه‌ری كشتوكاڵی كوردستان بچنرێت، یه‌كێك ده‌بێت له سه‌رچاوه ئابورییه هه‌ره گرنگ‌و گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
د. عه‌بدوڵڵا غه‌فور، پسپۆڕ له جوگرافیای كوردستان، له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا بۆ دیاریكردنی سنوری جوگرافی‌و روبه‌ری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كوردستان، بۆی ده‌ركه‌وتوه كه باشوری كوردستان زه‌وییه‌كی به‌پیتی كشتوكاڵی هه‌یه‌و ئاوهه‌وای ئه‌و هه‌رێمه‌ش بۆ كستوكاڵكردن گونجاوییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، ناوبراو باس له‌وه ده‌كات كه زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌رفه‌تێكی گه‌وره به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن بۆ داچاندنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا به‌تایبه‌ت كه ئاوهه‌وای ناوچه‌كه گونجاوییه‌كی باشی هه‌یه.
په‌ككه‌وتنی كه‌رتی كشتوكاڵ:
تا به‌ر له راپه‌ڕینی 1991ی هه‌رێمی كوردستان، رژێمی پێشوی عێراق به هه‌زاران له گونده‌كانی كوردستانی ته‌خت كرد‌و گوندییه‌كانی به‌ره‌و مه‌ڵبه‌ندی شاره‌كان راگواست، ئه‌مه‌ش كه‌رتی كشتوكاڵی به‌ته‌واوه‌تی په‌كخست، به‌وه‌ی دانیشتوانی گونده‌كان زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی خۆیان جێهێشتو له شاره‌كان نیشته‌جێبون.
دوای راپه‌ڕینی 1991 ئه‌وه‌ی پێویست بو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیكات، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی كوردستان‌و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ بو، به‌ڵام به‌هۆی ئاڵۆزبونی بارودۆخی سیاسیی كوردستان‌و دروستبونی شه‌إی ناوخۆی نێوان یهكێتیو پارتی‌و لایه‌نه‌كانی دیكه، نه‌توانرا كار له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵدا بكرێت، ئه‌مه‌ش وایكرد گوندییه‌كان كه له سه‌رده‌مانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا له گونده‌كانیان دورخرابونه‌وه، یارمه‌تیان نه‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانی خۆیان‌و كار له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییهكانیاندا بكه‌ن.
ته‌ها عه‌زیز، ئابوریناس‌و شاره‌زا له‌بواری ئابوری، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم یان ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردستان نه‌ك هه‌ر ئاوڕی له كه‌رتی كشتوكاڵ نه‌داوه‌ته‌وه، بگره كاریگه‌ری خراپیشی هه‌بوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوندییه‌كان جارێكی تر بۆ گونده‌كانی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌و ده‌ست به كاری كشتوكاڵیی بكه‌ن. ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئابوری ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردستانی به‌تایبه‌ت یهكێتیو پارتی، رۆڵێكی خراپیان هه‌بو له دامه‌زراندنی ئه‌و گوندیانه‌ی رویان له شاره گه‌وره‌كانی كوردستان كردبو، چونكه هه‌ر لایه‌نێك‌و له رێگه‌ی دامه‌زراندنی ناپێویستی خه‌ڵكه‌وه هه‌وڵی كێشكردنی جه‌ماوه‌ری به‌ره‌ولای خۆی ده‌دا، ئه‌مه‌ش به وته‌ی ناوبراو كاریگه‌ری زۆری دروستكردوه له‌سه‌ر ئه‌و رێژه زۆره‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له ئێستادا، جگه له‌وه‌ی كه لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان له ساڵانی دوای راپه‌ڕیندا ژماره‌یه‌كی زۆر له گوندییه ده‌ركراوه‌كانیان دژ به‌یه‌ك چه‌كدار كرد‌و چه‌كداربون، دامه‌زرانی گوندییه‌كانیش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئابورییه‌كانی ئه‌وان له گونده‌كانه‌وه بۆ مه‌ڵبه‌ندی شاره‌كان بگوازرێته‌وه‌و چیتر پێویستیان به كشتوكاڵكردن نه‌بێت.
كشتوكاڵ چاره‌سه‌ری بێكاریی ده‌كات:
به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌رته‌كانی بازرگانی‌و پیشه‌سازییه‌وه، كه‌رتی كشتوكاڵ به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌رفه‌تی كار دابین بكات.
پێشكه‌وتنی كه‌رتی بازرگانی‌و پیشه‌سازیی ناتوانن ژماره‌یه‌كی به‌رفراوانی ده‌ستی كار رابكێشن، چونكه پێویستیان به كرێكاری كه‌م هه‌یه له راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیاندا، به‌ڵام یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه زه‌قه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵ ئه‌وه‌یه كه له توانایدا هه‌یه ژماره‌یه‌كی به‌رفراوان له ده‌ستی كار بۆ خۆی رابكێشێت. ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات كه گرنگیی پێشكه‌وتنی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ر له‌وه‌دا نییه كه یه‌كێكه له سه‌رچاوه ئابورییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كوردستان، به‌ڵكو ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌ستی كار رابكێشێت‌و تا راده‌یه‌كی باش كۆتایی به قه‌یرانی بێكاریی بهێنێت كه ئه‌مڕۆ كوردستان به‌ده‌ستییه‌وه گیرۆده بوه. شه‌ماڵ عه‌لی ئه‌و بۆچونه‌ش ده‌خاته‌ڕو كه ئه‌گه‌ر ئاوڕ له كه‌رتی كشتوكاڵ بدرێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، به‌تایبه‌ت كه ئێستا یه‌كێك له كێشه هه‌ره گه‌وره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زراندنی ئه‌و رێژه زۆره‌ی فه‌رمانبه‌رانه له فه‌رمانگه‌كاندا، به‌ڵام پێشكه‌وتنی كه‌رتی كشتوكاڵ واده‌كات كه حكومه‌ت بتوانێت رێژه‌یه‌كی زۆر له‌و كادیرانه‌ی پێویستی نین، له كه‌رتی كشتوكاڵدا جێگایان بكاته‌وه، به‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆری داهاتی كوردستان كه ئێستا وه‌ك موچه دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ سندوقی دارایی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌توانرێت له كاره خزمه‌تگوزارییه‌كاندا به‌كاربهێنرێت