من تەنها دوو هۆکاری سادە دەخەمەڕوو ، یەکێکیان بۆ یانە و ئەوەیتر بۆ دواڕۆژ ، وام لێدەکەن پێم باش نەبێت، ڕێکلام بۆ هەر بابەتێکی سیاسی بکرێت.
- ئایا هەموو لایەنەکان دەیانەوێ لێرە ڕێکلام بکەن؟ بێگومان نەخێر ڕەنگە چەند لایەنێک !
کاتێکیش ڕێکلام بۆ چەند لایەنێک بکرێت ، بێگومان لە یانەدا ئەندامی وای تێدایە کە دژی ئەو لایەنانە بن.
ئەوکاتە هەر لە نێوان ئەندامانی خۆمان ناکۆکی دروست دەبێت.
- ئەو کەسەی لێرە ڕێکلامی بۆ دەکرێت ، وای دانێن خەڵکێک بە هۆی بینینی ئەو ڕێکلامە دەنگی پێدەدات و پاشان ئەو لە پەرلەماندا لە بڕیارێکی ناشەرعی یان گەندەڵی یان هەر شتێکی لەو بابەتە بەشدار دەبێت ، پێتان وایە ئێمە بەرپرسیار نابین؟ بێگومان بەڵـــێ.
دهتوانی گوێ له ههموو قورئانی پیرۆز بگریت به تهفسیری کوردی له یوتوب فـــــهرمــووکـاتـێـک ژیـان سـهد هـۆکـارم نـیـشـان دهدات بـۆ گریان و ئازار . .مــن ههزار هۆکاری نیشان دهدهم بۆ خهنده و ژیانێکی بهختیار . . !