بابه‌ت: نــامه‌یه‌ک بۆ خودا
[size=22]خودایه خه‌ریکه تۆمان له بیره‌چێته‌وه تۆزێ نــوری خۆتمان بۆ ده‌رخه مردین هیجمان به هیچ نه‌کرد خودایه هێنده خراپ بوین بیرمان چۆته‌وه که عه‌بدی تۆین و تۆ فریاد ره‌سی سه‌ره‌تاو کۆتایت تیا چوین و سه‌رمان هه‌ڵبڕی بۆت / خودایه خه‌ریک بوون به ژیانه‌وه خۆشه‌ویستی تۆی لێ سه‌ندین به بارانێک پر له هاژه‌ی ئه‌وینی خۆت ته‌رمان که مردین و نه‌مان زانی بۆ چی هاتین / خودایه نان له سه‌ر سفره‌ی ئیمان برسی کردین ئازادی له‌سه‌ر شه‌قام ره‌های کردین بۆ هه‌ڵــهاتن له جوانیت سیاسه‌ت خاڵی کردینه‌وه له حه‌نانه‌ت و عیشقی حه‌قیقی جه‌نگ رێیه‌کی نیشانداین ناچینه‌وه سه‌ر رێگای تۆ خوێن ره‌شی کردین بۆ نه‌گه‌رانه‌وه بۆ هه‌یوانی خۆشبه‌ختی دینه نێردراوه‌که‌ت خودایه ... خودایه . خودایه مناڵمان ئه‌بێ تۆ ناناسێ ئه‌م ده‌رده چــۆن ده‌رمان بکه‌ین / خودایه کوفر وه‌ک کۆلاره به‌سه‌رمانه‌وه ئه‌فرێ و خه‌ریکین پێ ئه‌که‌نین مزگه‌وت به ماڵه با جێنه ئه‌بینین و مناڵانه یاری ئه‌که‌ین مردن به چیرۆک سه‌یره‌که‌ین و گه‌مژانه هه‌ناسه ئه‌ده‌ین / خودایه ئیستا ئه‌خلاق به خۆراییه فێرمان بکه چۆن بیپارێزین ئیستا له به‌رده‌م ره‌شه‌بایه‌کداین له په‌ل و پۆی خستوین خه‌ریکه دوعاشمان بیر ئه‌چێته‌وه / خودایه یه‌کتری ئه‌کوژین ئه‌یکه‌ین به خه‌تای تۆ شه‌ر ئه‌که‌ین ده‌س بۆ تۆ درێژ ئه‌که‌ین که‌چی تۆزێ ئاشتی ئه‌که‌ین ئه‌لێن خۆمانین نازانین بت ناسین نازانین خۆشمان بوێیت خـــ...ودا خــ.....ودا . ئه‌ی خودای هه‌موو شت خودای هه‌موو گه‌ردوون خودای بونی ره‌ها هه‌موو ژیان چه‌ند سه‌عاتێکه‌و وا ئه‌زانین هه‌رگیز نامرین ته‌مه‌ن چه‌ند خوله‌کێکه‌و وا پێ ئه‌به‌ین هه‌رگــیز نارۆین فێرمان که بیرمان که‌وێته‌وه مردن گاڵته نیه ، سوعبه‌ت نیه ، گه‌مه‌ی مناڵــێک نیه به بوکڵه‌یه‌ک فێرمانکه‌وه سه‌فه‌ر حه‌تمیه‌وه ئه‌بێت رێگه‌ی هه‌زار به هه‌زاری کۆچی دوادیدار بگرین و بڕۆین خودایه کاغه‌زێک پێی ئه‌لێن پاره بۆته مۆته‌که به‌سه‌رمانه‌وه خه‌ریکه ئه‌ی په‌رستین بیرمان بخه‌وه بۆ پاره ماڵ نه‌که‌ین به لانه‌ی ژه‌هری ئایدیا پوچ ، خــ.....ودایه خـ.....ـودایه . خودایه هه‌زار بینا چۆته ئاسمان و عورئــانێکی تیا نیه ، هه‌زار شه‌قام درێژ بۆته‌وه و پــیاوێک ، ژنێکی ده‌ست به ده‌سنوێژ تێیدا نابینرێت شــه‌و پر بووه له نه‌خۆش و تا سپێده به دیار خه‌ونی درۆینه‌وه قاقــا لێ ئه‌ده‌ن ، بازار جمه‌ی دێ له دا هۆڵه مرۆڤ و خه‌ریکن شوشه‌ی ئیمان ئه‌خه‌نه ژێر پێ / خودایه گه‌وره‌کــانت بردینه‌وه به دیار بچوکه‌کانه‌وه پــیر بووین ، باخچه‌کانمان پر کرد له میوه‌ی گه‌نیو ، گۆرانیمان خسته شوێنی بــانگ ، هه‌ندێک دروست بوون پێمان ئه‌لێن کۆنه په‌رست ، هێنده ته‌نیا ماوینه‌ته‌وه له پێستی خۆماندا بوینه‌ته به‌رد ، هێنده گریاوین بوینه‌ته کانی نا ئومێده‌ی ، ده‌فه‌کــانمان یه‌ک یه‌ک دڕا ، سنگمان کون کون کـــرا ، لوله‌ی تفه‌نگه‌کانمان شکێندرا ،ئه‌ی خـ....ودا خودای تــاقــانه . به‌رسیله‌مان نــابێته ترێ و شه‌راب ئه‌ی دزێ ، ده‌ستمان ناگاته ته‌وقه‌و هه‌ڵئه‌وه رێ ،قه‌ڵایه‌ک ژه‌نگ له روحماندا دروســت بووه و بۆمان نــاشکێ گومانێک وه‌ک گه‌نه به رومه‌تی دڵمانه‌وه لکێندراوه و بۆمان هه‌ڵـــناکه‌ندرێ ، ئه‌ی هه‌موو شت جاوه‌ن ئینسان . مرۆڤ وای لێهاتووه بۆ درهه‌مێ مزگه‌وت ئه‌روخێنێ ،مرۆڤ فێر بووه بۆ کولێره‌یه‌ک قورئانێک ئه‌سوتێنێ ، مرۆڤ وای لــێهاتووه بۆ ئه‌وه‌ی پێی بلێن مه‌ده‌نی هه‌ر ڕۆژه‌و توانجێ ئه‌خاته گیرفانی ڕۆژنامه، مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی پێی بلێن مۆدێرن هه‌ر ڕۆژه‌وه سانتینێ له ته‌نوره‌ی کچه‌که‌ی قارس ئه‌کات، مرۆڤ وای لێ هاتووه بۆ سوپاسێک ئه‌بێته کۆیله ، بۆ ئۆتۆمبیلێک ئه‌بیته که‌وشه بۆ فه‌رده‌یه‌ک برنج ئه‌بیته کــاره‌که‌ر ، خودای ره‌ب عاله‌مین خودای گه‌وره‌ی پاکی جوانی[/size]
ئارى عبداللطيف
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=rDf1_NTEtqU [/youtube]
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]