بابه‌ت: فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)به‌شی دووه‌م(35)فه‌رمووده
36- هه‌ركه‌سێ حه‌ز به‌دیداری خوا بكات خواش حه‌ز به‌دیداری ئه‌و ده‌كات
(عائشه) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (هه‌ركه‌س حه‌ز به‌دیداری خوا بكات خوایش حه‌ز به‌دیداری ئه‌و ده‌كات، هه‌ركه‌سیش حه‌ز به‌دیداری خوا نه‌كات، خواش حه‌ز به‌دیداری ناكات). منیش وتم: باشه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئایا حه‌زنه‌كردن له مردن ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نیت؟ كه‌سمان حه‌ز له‌مردن ناكه‌ین؟ فه‌رموی: (ئه‌وه، وانیه، به‌ڵكو كاتێك ئیماندار مژده‌ی ڕه‌حمه‌ت و ڕه‌زامه‌ندی و به‌هه‌شتی خوایی پێ ده‌درێت، حه‌ز به‌دیداری خوا ده‌كات، خواش حه‌ز به‌دیداری ئه‌و ده‌كات، كافریش كاتێ مژده‌ی سزا و قینی خوای ده‌درێتێ حه‌ز به‌دیداری خوا ناكات و خواش چاره‌ی ئه‌وی ناوێت). لهڕیوایهتی (شریح ی كوڕی هانی)دا هاتووه كه (ابو هریره) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (ئه‌وه‌ی حه‌ز به‌دیداری خوا بكات خواش حه‌ز به‌دیداری ده‌كات، ئه‌وه‌ش حه‌ز به‌دیداری ناكات، خواش حه‌ز به‌دیداری ئه‌و ناكات). (شریح) ده‌ڵێت: (منیش چووم بۆلای عائشه و پێم وت: ئه‌ی دایكی ئیمانداران گوێم له (ابوهریره) وه بوو فه‌رموده‌یه‌كی له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) ده‌گێڕایه‌وه، جا ئه‌گه‌ر وابێت، ئه‌وه هه‌مومان تیاچووین، ئه‌ویش ووتی: تیاچوو ئه‌و كه‌سه‌یه كه به گوفتاری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تیابچێت. -ئه‌و گوفتاره كامه‌یه؟ (شریح) ده‌ڵێ: (ئه‌وه‌ی حه‌ز به‌دیداری خوا بكات خواش حه‌ز به‌دیداری ده‌كات، ئه‌وه‌ش حه‌ز به‌دیداری ناكات، خواش حه‌ز به‌دیداری ناكات) كه‌سیشمان نیه ڕقی له‌مردن نه‌بێت. عائشه وتی: ڕاسته پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌مه‌ی فه‌رمووه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نیه تۆبۆی ده‌چێت، به‌ڵكو ئه‌مه ئه‌و كاته‌یه كه چاو ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت، هه‌ناسه سوار ده‌بێت، موچركه به پێستدا دێت، په‌نجه‌كان گرژ ده‌بن، ئا له‌و كاته‌دا، ئه‌وه‌ی حه‌ز به‌دیداری خوا ده‌كات، خواش حه‌ز به‌دیداری ده‌كات، ئه‌وه‌ش حه‌ز به‌دیداری ناكات خواش حه‌ز به‌دیداری ناكات.
37- ( لا اله الا الله ) بدرێت به‌گوێی ئه‌و كه‌سانه‌دا، كه له سه‌ره‌مه‌رگدان
(ابو سعید الخدری) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (ڵا إِڵهَ إِڵّا الڵّه)( بده‌ن به‌گوێی مردووهكانتاندا). واته: ئه‌وانه‌ی كه له سه‌ره‌مه‌رگدان.
38- چی ده‌وترێت لای نه‌خۆش و لای مردوو
(ام سلمه) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: كاتێك چوونه لای نه‌خۆش یان مردوو، شتی چاك بڵێن، چونكه فریشته‌كان ئامین بۆ نزاكانتان ده‌كه‌ن، وتی: كاتێ كه (ابو سلمه) وه‌فاتی كرد، چوم بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) (ابو سلمه) كۆچی دوایی كرد، ئه‌ویش فه‌رمووی، بڵێ: (خوایه له‌منیش و له‌ویش خۆش ببه و عاقیبهتێكی باش به‌دوایدا بێنه). (ام سلمه) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: منیش ئه‌وه‌م وت، ئه‌وه‌ته خوا له‌و چاكتری پێ به‌خشیم كه (محمد)ه (صلی الله علیه وسلم).
39- (ابن عباس) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر له‌قوڵایی شه‌ودا هه‌ستابایه بۆ نوێژكردن ده‌یفه‌رموو: (خوایه‌گیان، سوپاس بۆ تۆیه، تۆ ڕووناكی ئاسمانه‌كان و زه‌ویت، سوپاس بۆ تۆ، تۆ ڕاگری ئاسمانه‌كان و زه‌ویت، سوپاس بۆ تۆ، په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌ناویاندایه، تۆ ڕاستیت به‌ڵێنه‌كه‌ت ڕاسته، قسه‌كانت ڕاستن، به‌دیدار گه‌یشتنت ڕاسته، به‌هه‌شت ڕاسته، ئاگر ڕاسته، ڕۆژی قیامه‌ت ڕاسته، خوایه، ته‌نها خۆم به‌تۆ سپاردووه، ئیمانم به‌تۆ هێناوه، ته‌نها پشتم به‌تۆ به‌ستووه، بۆلای تۆ ده‌گه‌رێمه‌وه، له‌پێناو تۆداو به‌پشتیوانی تۆ دژایه‌تی [بێباوه‌ران]م كردووه، ته‌نها بۆلای شه‌رعه‌كه‌ی تۆ ده‌گه‌ڕێمه‌وه، ده خۆش ببه له‌گوناهه پێشوه‌كان و دواییهكانم، له‌وانه‌ش كهشاردومنهتهوهو له‌وانه‌ش كه ئاشكرام كردوون، تۆ فریادڕه‌س و فه‌رمانڕه‌وای منی هیچ فریادڕه‌س و فه‌رمانڕه‌وایه‌ك نییه جگه له‌تۆ
40- عمری کوڕی خطاب (رضی الله عنه) فەرمووی بە پێغەمبەر (صل الله علیه وسلم):: ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) خۆزگە فەرمانت دەدا بە دایكانی ئیمانداران واتە خێزانەكانت خۆیان دەپۆشی بە حیجاب لەبەركردن، لەدوای ئەمە خوای گەورە ئایەتی فەرزبوونی حیجابی دابەزاند
41- پێغه‌مبه‌ری خوا " صل الله علیه وسلم " ده‌فه‌رموێت: به‌ڕاستی خوای گه‌وره ته‌ماشای ڕوخسار و سامانتان ناكات به‌ڵكوو ته‌ماشای دڵ و كرده‌وه‌كانتان ده‌كات.
42- له شه‌ودا ساتێک هه‌یه که دوعای تیادا وه‌ر ده گیرێ
جابر ده‌ڵێ بیستومه له پێغه‌مبه‌ره‌وه( صَلَّی اللَّهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ ) فه‌رموویه‌تی له شه‌ودا ساتێک هه‌یه ئه‌گه‌ر موسوڵمان ڕێکه‌وتی بکات له کاتێکدا که له‌خوا ده‌پاڕێته‌وه بۆکاری خێری دنیا‌و قیامه‌ت ئهواداواکارییه که‌ی بۆ دابین ده‌کات ئه وساتهش له‌هه‌موو شه‌وێکدا هه‌یه
43- هه ریهک له ئێوه با به‌چالاکی نوێژبکات ئه گه‌ر هیلاک بوو بادابنیشێت
ان‌س(رچی الله عنه)ده ڵێ پێغه مبه‌ری خوا( صَلَّی اللَّهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ) چووه مزگه وت گوریسێک له نێوان دوو کۆڵه که دا به‌سترا بوو فه رمووی (ئه مه چیه ؟)وتیان هی زه‌ینه‌به نوێژ ده‌کات کاتێ هیلاک ده بێت یان بێ هێزده بێت ده‌ستی پێوه ده‌گرێت ئه ویش فه‌رمووی (بیکه‌نه‌وه هه‌ریه‌کێکتان چه‌ند توانای بوو نوێژبکات ئه‌گه‌ر نه‌ی توانی یان هیلاک بوو بادابنیشێت)
44- هه‌ر كه‌سێك پشت له سوونه‌تی من بكات له من نیه
(أنس)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: هه‌ندێ له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له باره‌ی كاری په‌نامه‌كی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) پرسیاریان له هاوسه‌ره‌كانی كرد: یه‌كێكیان وتی: ئیدی من ژن ناهێنم، یه‌كێكی تریان وتی: منیش گۆشت ناخۆم، یه‌كێكی تریشیان وتی: منیش له مه‌ودوا لهسهرجێگه ناخه‌وم، [پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌مه‌ی بیسته‌وه] له وه‌ڵامیاندا سوپاس و ستایشی خوای كرد و فه‌رمووی: (ئه‌وه چیه هه‌ندێ كه‌س وا ده‌ڵێن و واده‌ڵێن؟ به‌ڵام من نوێژ ده‌كه‌م و ده‌شخه‌وم و ڕۆژو ده‌گرم و [هه‌ندێ ڕۆژیش] دهیشكێنم، ژنیش ده‌هێنم، هه‌ر كه‌سێكیش پشت له سوونه‌تی من بكات له من نیه، [واته ڕێگه‌ی منی به‌ته‌واوی نه‌گرتووه].
45- په‌له نه‌كردن له قه‌رزاری هه‌ژار و لێبوردنی
(حژیفه)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (پیاوێك ده‌مرێت و ده‌چێته به‌هه‌شت پێی ده‌وترێت: تۆ كارت چی‌بوو له دونیادا؟ ده‌ڵێ: یابیری كه‌وته‌وه- یا بیری خرایه‌وه- وتی: من شتومهكم به خه‌ڵكی ده‌فرۆشت و مۆڵه‌تی نه‌دارم ده‌داو چاوپۆشیم له‌كه‌م وكوڕی نرخ و مافی خۆم ده‌كرد، بۆیه خوا لێی خۆش بوو) (أبو مسعود)یش ده‌ڵێ: ئه‌مه‌م له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بیستووه.
46- سێ كه‌س هه‌ن خوا گفت و گۆیان له‌گه‌ڵ ناكات
(أبو هریره)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (سێ كه‌س هه‌ن خوا گفت و گۆیان له‌گه‌ڵ ناكات و ته‌ماشایان ناكات و خاوێنیان ناكاته‌وه له‌گوناهو تاوان و سزایه‌كی به‌سوێیان بۆ هه‌یه: پیاوێك له‌سه‌ر ئاوێك بێت له ده‌شتێكدا زیاد بێت له خۆی كه چی له ڕێبوارانی قه‌ده‌غه بكات، پیاوێكیش شتێك بفرۆشێت به پیاوێكی تر پاش عه‌سر سوێندی بۆ بخوات به‌خوا كه ئه‌مه‌نده و ئه‌مه‌نده‌ی پێدراوه ئه‌ویش باوه‌ڕی پێ بكات كه‌چی ئهمهندهشی پێنه‌دابێت، پیاوێكیش په‌یمان بدات به پێشه‌وایه‌ك به‌ڵام په‌یمانه‌كه‌ی هه‌ر له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دونیایی بێت، ئه‌گه‌ر به‌شی لێبدات په‌یمانه‌كه‌ی به‌رێته سه‌ر، ئه‌گه‌ر نا نه‌یباته سه‌ر).
47- وه‌سێتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به پابه‌ندبوون به قورئانه‌وه
(گلحه)ی كوڕی (مصرف)ده‌ڵێ: پرسیارم له (عبدالله) ی كوڕی (أبی أوفی)كرد: ئایا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌سێتی كردووه؟ وتی: نه‌خێر، وتم: ئه‌ی بۆچ وه‌سێت له‌سه‌ر موسڵمانان دانراوه؟ وتی: وه‌سێتی كردووه به پابه‌ندبوون به قورئانه‌وه.
48- ژن بۆی هه‌یه له‌سامانی مێرده‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی چاكه‌دا خه‌رجی مناڵه‌كانی بكێشێ
(عائشه) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: (هند) هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و پێی وت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌خوا له‌سه‌ر زه‌وی خوادا بنه‌ماڵه‌یه‌ك نه‌بوه پێمان خۆشبێ خوا توشی نه‌هامه‌تی بكات زیاتر له بنه‌ماڵه‌كه‌ی تۆ. ئێستاش هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌ك نییه له‌سه‌ر زه‌وی زیاتر له بنه‌ماڵه‌كه‌ی تۆ حه‌ز به‌سه‌ربه‌رزی بكه‌ین بۆی. پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (سوێند به‌و كه‌سه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته، منیش هه‌روه‌ها). پاشان (هند) وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) (أبو سفیان) پیاوێكی چروكه، ئایا گوناهم ده‌گات ئه‌گه‌ر به‌بێ ئیزنی ئه‌و له‌ماڵه‌كه‌ی خه‌رجی مناڵه‌كان بكێشم؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (گوناهبار نابیت ئه‌گه‌ر به‌خێویان بكه‌یت به‌پێی پێویست و به‌چاكی [واته بێ له سنور ده‌رچوون].
49- قهزاكردنهوهی نه‌زر
(ابن عباس) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: (سعد) ی كوڕی (عباده) پرسیاری له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كرد سه‌باره‌ت به نه‌زرێك كه له‌سه‌ر دایكی بووه و مردووه پێش ئه‌وه‌ی به‌جێی بێنێ، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (ده‌تۆ بۆی به‌جێبهێنه).
50- فه‌رمان به میوانداریی
له(أبو شریح)ی (خزاعی)ییه‌وه ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (میوانداری سێ ڕۆژه، شه‌وو ڕۆژی یه‌كه‌م بایه‌خی زیاتری پێبدرێ، ڕه‌وانییه بۆ هیچ موسڵمانێك ئه‌مه‌نده لای برا موسڵمانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه تاوه‌كو گوناهباری بكات. وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، چۆن گوناهباری ده‌كات؟ فه‌رمووی: (لای بمێنێته‌وه و هیچی وایش نه‌بێت میوانداری پێ بكات).
51- کـێـن ئــەوانــەی لـە کـاتــی تــاوانــکــردنــدا ئــیــمــانـیــان نــیــە
واتە : پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئەفەرمووێت : " زیناكه‌ر له‌كاتێكدا كه‌زینا ده‌كات ئیمانی نییه، دزیش له‌كاتی دزیكردنهكهیدا ئیمانی نییه، ئاره‌ق خۆریش له‌كاتی ئاره‌ق خواردنهوهكهیدا ئیمانی نییه، جه‌رده‌ش له‌كاتێكا شتێكی گرانبه‌ها كه خه‌ڵك چاوی تێ بڕیبێ، تاڵان بكات ئیمانی نییه) (ابوهریره) لهڕیوایهتی(همام)یشدا ئه‌مه‌ی زیادكردووه: خیانهتكاریشتان له‌كاتی خیانه‌ت كردنه‌كه‌یدا ئیمانی نییه، كه‌واته: وریای خۆتان بن، وریای خۆتان بن
52- هاندان له‌سه‌رداوا كردنی شه‌هیدیی
له (سهل)ی كوڕی (حنیف)ه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه، كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ر كه‌س به‌ڕاستی داوای شه‌هید بوون له‌خوا بكات، خوا ده‌یگه‌ێنێته پله‌ی شه‌هیدان باله‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی خۆیشی بمرێت)
53- چاكه كردن له‌گه‌ڵ كچاندا
(عائشه) هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ڵی: ئافره‌تێك هات بۆلام و دوو كچی له‌گه‌ڵدا بوو، داوای یارمه‌تی لێكردم، منیش هیچم لا نه‌بوو، ته‌نها یه‌ك ده‌نك خورما نه‌بێت، ده‌نكه خورماكه‌م دایه و ئه‌ویش كردی به دووله‌ته‌وه، دابه‌شی كرد له نێوان هه‌ردوو كچه‌كه‌یدا و، خۆی هیچی لێنه‌خوارد، پاشان هه‌ستاو له‌گه‌ڵ دوو كچه‌كه‌یدا ڕۆشته ده‌ره‌وه. كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گه‌ڕایه‌وه، ئه‌م به‌سه‌رهاته‌م بۆ گێڕایه‌وه، ئه‌ویش فه‌رمووی: (ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوا تاقی بكاته‌وه كچی پێببه‌خشێت، ئه‌ویش به چاكیی ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌وه ئه‌و كچانه ده‌بنه به‌ربه‌ست بۆی له ئاگری دۆزه‌خ). .
54- چاكه كردن له‌گه‌ڵ باوك و دایكدا
(أبو هریره) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پیاوێك هات بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتی: كێ له‌هه‌موو كه‌س شایسته تره كه من چاكه‌كار بم له‌گه‌ڵیدا، فه‌رمووی: [دایكت]. وتی: پاشان كێی تر؟ فه‌رمووی: [پاشان دایكت]. وتی: پاشان كیی تر؟ فه‌رمووی: [پاشان دایكت]. وتی: پاشان كێی تر؟ فه‌رمووی: [پاشان باوكت].
55- كه‌م ترینی به‌هه‌شتیه‌كان ئافره‌تن
(أبو التیاح) ده‌ڵێ: (مگرف)ی كوڕی (عبدالله) دوژنی هه‌بوو، جارێكیان لای یه‌كێكیان هاته‌وه، ئه‌ویتریان وتی: لای فڵانه ژنه‌وه هاتی؟ ئه‌ویش وتی: لای (عمران)ی كوڕی (حصین)ه‌وه هاتم، قسه‌ی بۆ كردین، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (كه‌مترینی به‌هه‌شتیه‌كان ئافره‌تن).
56- به‌رده‌وامی
واته:خاتوو عائیشه(ڕه‌زای خوای لێبێت)ده‌فه‌رموێت:پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)هات بۆلامان له‌وكاته‌دا ئافره‌تێكم لابوو،فه‌رمووی ئه‌ی عائیشه ئه‌م ئافره‌ته كێ یه؟ووتم :ئه‌وه فڵانه ئافره‌ته، باسی نوێژه‌كانی ده‌كات ،فه‌رمووی بێ ده‌نگ به، هێنده كار بكه‌ن كه له تواناتاندا بێت سوێند به خوا خوای گه‌وره لێتان بێ تاقه‌ت و بێزار نابێت تاكو ئێوه بێزار ده‌بن، وه بشزانه خۆشه‌ویست ترین دین به‌لای خواوه ئه‌وه‌یه كه به‌نده به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری
57- ڕێگریی له سوێند خواردن به باو باپیرا
(عمر)ی كوڕی (الخگاب) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (خوای باڵاده‌ست ڕێگریتان لێده‌كات كه سوێن به باو باپیران بخۆن). عومه‌ر ده‌ڵێ: سا به‌خوا له‌وكاته‌وه بیستوومه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕێگریی لێكردووه سوێندم پێنهخواردووه نه‌به‌زمانی خۆم و نه له‌زمانی خه‌ڵكیشه‌وه
58- ئه‌وه‌ی كه له تواناتاندایه بیكه‌ن
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت:هێنده له په‌رستنه‌كان وه‌ربگرن به ئه‌ندازه‌ی بێزار نه‌بوونتان لێی،وه ئه‌وه‌ی كه له تواناتاندایه،چونكه خوای گه‌وره بێزارنابێت هه‌تا ئێوه بێزار نه‌بن لێی.
59- هیچ كه‌س له ئێوهڕزگاری نابێت له‌سزای دۆزه‌خ به‌شانازی كردن به كرده‌وه‌ی خۆیه‌وه، وتمان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)تۆش،فه‌رمووی به‌ڵێ
60- ئه‌بو هوره‌یره(خوالێی ڕازی بێت)ده‌فه‌رموێت:پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)فه‌رموویه‌تی:وه‌رن و لێم نزیك ببنه‌وه به‌وه‌ی كه فه‌رمانم پێ كردون، وه‌ڕاست و دروست بڕۆن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نزیكن لێی، وه‌باش بزانن كه هیچ كه‌س له ئێوهڕزگاری نابێت له‌سزای دۆزه‌خ به‌شانازی كردن به كرده‌وه‌ی خۆیه‌وه، وتمان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)تۆش،فه‌رمووی به‌ڵێ ته‌نانه‌ت منیش ڕزگارم نابێت ،مه‌گه‌ر خوا به به‌به‌زه‌یی و سۆزی خۆی دامپۆشێت و چاكه‌ی خۆیم له گه‌ڵ بكات.
61- زنجیره ی فه رمووده كانی :پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)
أَبِی هُرَیْرَهَ(ڕه‌زای خوای لێبێت)ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێت:پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)فه‌رموویه‌تی: له كاتێكدا پیاوێك به‌ڕێگایه‌كدا ده‌ڕۆیشت چڵه دڕكێكی بینی،ئه‌ویش له‌سه‌ر ڕێگاكه لای دا‌و دووری خسته‌وه،خوای گه‌وره‌ش له سوپاسی ئه‌و كاره‌یدا له‌و به‌نده‌یه خوشبوو.
62- عبدالله‌ی كوری عه‌مری كوڕی عاص(خوالێیان ڕازی بێت )ده‌فه‌رموێت:پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)پێی ووتم:ئه‌ی عبدالله نه‌كه‌ی وه‌ك فڵانه كه‌س بكه‌یت،ماوه‌یه‌ك هه‌ستا به ئه‌نجام دانی شه‌و نوێژ‌و به‌ڵام دوایی وازی لێ هێنا.واته به‌رده‌وام به باكه‌میش بێت نه‌ك به‌زۆری پاشان پاڵدانه‌وه‌و ساردی نواندن له به‌رامبه‌ریدا
63- پاداشتی یارمه‌تیدانی بێوه‌ژن و هه‌ژاران
(ابو هریره) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ئه‌و كه‌سه‌ی كه یارمه‌تی بێوه‌ژن و هه‌ژار ده‌دات، وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه، كه له‌پێناو خوادا جیهاد ده‌كات) (ڕاوی فه‌رمووده‌كه وتی) واده‌زانم فه‌رموویشی (هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه به‌رده‌وام خه‌ریكی شهونوێژبێت و بێزارنه‌بێت لێی، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه به‌رده‌وام به ڕۆژوبێت و نه‌یشكێنێت).
64-خوای گه‌وره ئازاردانی دایكانی قه‌ده‌غه كردووه
(مغیره) كوڕی (شعبه) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (به‌ڕاستی خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كردووه له ئێوه: ئازاردانی دایكان و سپڵه‌یی و بێ ئه‌مه‌كی لهگهڵیانداـ هه‌روه‌ها زینده به‌چاڵ كردنی كچان و ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌ركی سه‌رشان و وه‌رگرتنی شت به‌ناهه‌ق، خوای گه‌وره سێ شتیشی پێناخۆشه، قسه هێنان و بردن و، زۆر پرسیار كردن و، ماڵ به‌فیڕۆدان).
65- ڕێگری كردن له لكاندنی قژی ژنێك به قژی ژنێكی تره‌وه
(أسماء)كچی (أبو بكر) (خوایان لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: ئافره‌تێك هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، عه‌رزی كرد: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، كچێكم هه‌یه بووكه، تووشی سورێژه بوو و قژه‌كه‌ی كه‌وت، ئایا قژی تری پێوه ببه‌ستم؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (نه‌فرینی خوا له‌و ئافره‌ته كه قژ ده‌لكێنێ و ئه‌و ئافره‌ته‌ش كه قژه‌كه‌ی بۆ ده‌لكێنن).
66- ڕێگری كردن له‌مانه‌وه‌ی پیاو لای ئافره‌تی نامه‌حره‌م
(جابر) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (با هیچ كه‌سێ شه‌و له‌لای ئافره‌تی بێوه‌ژن نه‌مێنێته‌وه مه‌گه‌ر ماره بڕی بێت یان مه‌حره‌م بێت پێی). . . . .
67- (عقبه)ی كوڕی (عامر) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (وریا بن ته‌نیا مه‌كه‌ون له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا). پیاوێك له یارمه‌تیده‌ران وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌ی ئه‌گه‌ر شوو برا یان خزمی مێرده‌كه‌ی بوو؟ فه‌رمووی شووبرا مردنه) [(واته: له‌به‌رئه‌وه تێكه‌ڵی زیاتره ده‌بێ زیاتر خۆی له‌تێكه‌ڵی بپارێزێ)]
68- به‌رده‌وام و دامه‌زراوبن
په وبان ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی به‌رده‌وام و دامه‌زراوبن،هه‌رچه‌ند كه ناتوانن ههموولایهنهكانیشی بگرن،وه بشزانن چاكترین كردارێك كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن نوێژه،وه كه‌سێك پارێزگاری له ده‌ست نوێژه‌كانی ناكات مه‌گه‌ر باوه‌ڕدارێكی ڕاسته‌قینه نه‌بێت
69- ئه‌وانه‌ی كه ته‌نها له‌به‌رخوا كۆچ ده‌كه‌ن
عبدالرحمن كوڕی سابت ی كوڕی سه‌وبان ئه‌ویش له باوكیه‌وه(ڕه‌زای خوایان لێبێت)ده‌فه‌رموێت:وتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)هه‌واڵم بده‌رێ به كرده‌وه‌یه‌ك كه به‌رده‌وامیم پێ ببه‌خشێت له‌سه‌ر دینی خوا،ئه‌ویش فه‌رمووی:ئامۆژگاریت ده‌كه‌م كه سوجده ببه بۆخوا،چونكه هیچ كه‌سێك نیه كه سوجده به‌رێت بۆ خوای به‌رز،ئیلا خوای گه‌وره پله‌یه‌ك به‌رزی ده‌كاته‌وه‌و تاوانێكی له‌سه‌ر ده‌سڕێته‌وه.له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه كه (( له‌وانه به كه له‌پێناوی خوای گه‌وره‌دا كۆچ ده‌كه‌ن،چونكه به‌وێنه‌ی پاداشتی ئه‌وانه‌ی كه ته‌نها له‌به‌رخوا كۆچ ده‌كه‌ن نیه))
70- ده‌ست بگرن به سوونه‌ت و ڕێ و شوێنی منه‌وه
عرباضی كوڕی ساریه (ڕه‌زای خوای لێبێت)ده‌فه‌رموێت:پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی:به‌ڕاستی هه‌ركه‌سێك له دوای من بژیت،ئه‌وه ڕاجیایی و بۆچوونی جیاواز جیاواز ده‌بینێت،جا ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م كه ده‌ست بگرن به سوونه‌ت و ڕێ و شوێنی منه‌وه،وه به سووننهت و ڕێ وشوێنی جێنشینه ڕێنوموێنیه كراوه‌كانی منه‌وه ،توند ده‌ستی پێوه بگرن و به‌ری مه‌ده‌ن،وه به ددانهكانیشتان توند بیگرن.گومانی تێدا نیه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سوونه‌ت و ده‌ست پێوه گرتنی چڵه‌پۆپه‌ی دینی خوایه‌و هۆكاریشه بۆ خۆشویستنی به‌نده له‌لایه‌ن خواوه،هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه بۆ جێ به‌جێكردنی شوێن كه‌وتنی سوننه‌ت و قه‌پ پیاكردنی مانای ڕزگاربوونی مرۆڤه له ناخۆشی و ئێش و ئازاری ژیانی دونیا‌و به ختهوهرب