1

بابه‌ت: له‌جامی یه‌كێتی یانه‌كـانی ئاسیا ، هه‌ولێر شكستی هێنـا .

له‌جامی یه‌كێتی یانه‌كـانی ئاسیا ، هه‌ولێر شكستی هێنـا .
ئا/سانی ناصیح
ئێواره‌ی ئه‌مـرۆ له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كـانی جامی یه‌كێتی یانه‌كـانی ئاسیـا له‌یاری چواره‌می قۆناغی گرووپه‌كـان له‌ قه‌ته‌ر هـه‌ردوو یـانه‌ی هه‌ولێر و أهالی تركمانستان روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌ له‌ یارییه‌كه‌ش دا یـانه‌ی ئه‌هال توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌ئه‌نجـامی ( 3 : 2 )یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌ .
هه‌ردووگۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له‌رێگه‌ی یاریزان ( یونس محمود )له‌خوله‌كـانی 40و64 تۆمـاری كـرد .
گۆڵه‌كانی یانه‌ی ئه‌هال له‌رێگه‌ی یاریزانان ( ظفر باباجانوف و یاریزان محمد علي گرادانوف دووگۆڵ ) له‌خوله‌كـه‌كانی 43 و 73 و 75 تۆمـاریان كرد .
گروپی یـانه‌ی هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه‌ له‌دوای 4یاری
1- ئیستقلال ( 7 )خاڵ
2- قادیسیه‌ ( 7 )خاڵ
3-ئه‌هال ( 6 )خـاڵ
4- هه‌ولێر ( 3 )خـاڵ
تێبینی ته‌نهـا دوو یاری مـاوه‌ هه‌ولێر .
فۆتۆ: پشتیوان
http://smn21.com/up/uploads/jpg/b6d00974a9.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/433ad14bf6.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .