1

بابه‌ت: پاڵه‌وانی خولی عێراق ، بۆ وه‌رزی نوێ به‌ژدارنابێت له‌خوله‌كه‌ !

ئامـاده‌كـاری كچانی هه‌ولێر بۆوه‌رزی نوێ .
راهێنه‌ر: ئه‌گه‌ر هاوكـاریمـان نه‌كرێ  به‌فه‌رمی له‌خولی عێراق ده‌كشێینه‌وه‌ !

سـانی ناصیح YSM
یـانه‌ی وه‌رزشی ئـافره‌تـانی هه‌ولێر پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی عێراق  چه‌ند رۆژێكه‌ مه‌شق و ئامـاده‌كـاری بۆ وه‌رزی نوێی خولی فوتسـاڵی نایابی كوردستـان ده‌كه‌ن كه‌وابریاره‌ رۆژی 2 / 10 یـارییه‌كـانی ده‌ست پێ بكـات .

راهێنه‌ری یانه‌كه‌ مه‌زن له‌لێدوانێكی دا بۆ ( YSM ) گوتی مه‌شق و ئامـاده‌كـاری ئێمه‌ بۆ وه‌رزی نوێ خولی فوتسـاڵی نایابی كوردستـان چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستی پێ كـردووه‌ به‌ڵام به‌هۆی نه‌ بوونی پاڵپشتێك له‌رووی مـادیه‌وه‌ ئامـاده‌كـاری ئێمه‌ زۆر باش نیه‌ له‌ چـاو یانه‌كـانی دیكه‌ ، ئه‌وه‌شی گوت یاریزانه‌كـانی ئێمه‌ شه‌ش مـانه‌گه‌ موچه‌یـان وه‌رنه‌گرتووه‌ یاریزانمـان هه‌یه‌ له‌بێ پاره‌یی نه‌ی توانیه‌وه‌ بێته‌ مه‌شق و راهێنـان .

له‌پرسیـارێك دا ئایا راسته‌ به‌فه‌رمی له‌خولی عێراق كشانه‌وه‌ ؟! راهێنه‌ر مه‌زن گوتی ئه‌گه‌ر وه‌ك ئێستا بێت كه‌س هاوكاری مـان له‌روی مـادیه‌وه‌ نه‌كـات به‌ڵی به‌فه‌رمی له‌خولی عێراق ده‌كشێینه‌وه‌ .

ده‌رباره‌ی یارییه‌كـانی خولی فوتسـاڵی نایابی كوردستـان راهێنه‌ری هه‌ولێر گوتی ئێمه‌ ئه‌ركمـان ئـاسان نیه‌ چونكه‌ گروپه‌كه‌ی ئێمه‌ زۆر به‌هێزتره‌ له‌ گروپی یه‌كه‌م ، به‌ڵام ئێمه‌ كۆڵناده‌ین و هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ست هێنـانی نـازنـاوه‌كه‌ ده‌ده‌ین .

یـانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تـانی هه‌ولێر له‌ گروپی دووه‌م یـاری ده‌كـات به‌رامبه‌ر یـانه‌كـانی ( ئارارات
زێرەڤانی- كەركووك )
گروپی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌ (رانیە- دەروازی راپەرین ، ئەفرۆدێت- پیرمەگروون )

چه‌ند دیمه‌نێكی مه‌شق و ئامـاده‌كـاری 15 / 9 / 2015
http://smn21.com/up/uploads/jpg/bda804f346.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/491ee83eb9.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/7b29d501f2.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/b9907923e2.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/47ebd36638.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/05ce6c8afa.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/c0428fac3a.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/80d45e7306.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/2a690f0576.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/b6264a369a.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .