1

بابه‌ت: گەشەپێدانی وێب چیە؟ لە کوێ فێری گەشەپێدانی وێب ببین و چۆن؟

گەشەپێدانی وێب چیە؟ لە کوێ فێری گەشەپێدانی وێب ببین و چۆن؟

گەشەپێدانی وێب چیە؟

گەشەپێدانی وێب، مەبەست لێی گەشەپێدانە بە ماڵپەرەکانی ئینتەرنێت، چ دیزاین کردن یان پرۆگرام سازی یان کۆدنووسی، ئەمانەش بە چەند زمانێکی پرۆگرامسازی دەبێت و پێویستە شارەزاییت لەم زمانانە هەبیت بۆ ئەوە شایەنی ئەوە بیت ببیت بە گەشەپیدەری وێب.

گەشەپیدانی وێب کارێکە وەکوو کارەکانی دیکە وەک ئەندازیار، بە موچەیەکی بەرزتر و باشتر و ژیانێکی خۆشتر، بەپێی ماڵپەری indeed موچەی گەشەپیدەرێکی وێب کە وەکو کارمەند لە کۆمپانیایەک کاربکات دەگاتە ٩٤ هەزار دۆلار ساڵانە کە ئەمەش بەرزترە لە مووچەی دکتۆریک لە ئەمریکا کە مووچەی مانگانەی دەگاتە ٧٣ هەزار دۆلار ساڵانە.

گەشەپێدانی وێب بەگشتی دەکرێتە دوو بەشی سەرەکی یەکەمیان front-end واتە گەشەپیدانی رووکار بەتەنها، و هەروەها دیزاینکردنی ماڵپەرەکە کە بەکارهێنەر کۆتایی دەیبینێت، زمانە بەکارهێنراوەکان لەم بوارە بریتین لە html & css & javascript ئەم زمانانە لە هەموو لاپەرەکانی وێب بەکاردەهێنرێن و پێویستە هەموو گەشەپێدەرێکی وێب شارەزایی لێیان هەبێت، کەسی شارەزا لەم بوارە پێی دەووترێت front-end web developer.

بەشی کۆتایی بریتییە لە back-end کە بەشێکی پرۆگرام سازیە، لەم بەشەدا پرۆگرامسازی بۆ ماڵپەر دەکەین و دەیکەین بە داینامیک واتە دروستکردنی بنکەی زانیاری، کردارەکانی بیرکاری لە ماڵپەر، بۆ نموونە کردنی چوونە ژوورەوە بۆ فەیسبووک ئەم کردارە تایبەتە بە back-end و هەروەها زەخیرەکردن و هەڵگرتنی زانیاریەکان و پۆستکردن لە فەیسبووک ئەمانە لەڕێگەی بنکەی زنیاریەکان دەکریت،ئەو زمانانەی لەم کردارە بەکاردێت بەزۆری بریتین لە php & nodejs & ruby & c# & asp.net.. کەسی شارەزا لەم بوارە پێ دەوترێت back-end web developer .

لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆری گەشەپێدەر هەن لە سەر ئاستی جیهان هەندێکیان وەکو کارمەند لە کۆمپانیاکان و هەندێکی تریان وەکو freelancers واتە وەکوو کەسێکی سەربەخۆ کارەکانی خۆیان دەکەن و دەیان خەنە بازارەکان و دەیانفرۆشن.

لە کوێ فێری گەشەپێدانی وێب ببین و چۆن؟

گەشەپێدانی وێب شتێکی بچووک نیە، بەڵکو زۆر گەورەیە و ڕۆژانەش گەورەتر دەبێت، لێرەدا ئیمە باس لە قۆناعەکانی فیربوونی گەشەپیدانی ویب دەکەین وە چۆن دەستپێبکەین و لەکوێ؟

١-دیزاینی UI و UX

مەبەستمان دیزاینکردنی ماڵپەرە، دیزاینکردن بە فۆتۆشۆپ UI و چوارچێوەکردن UX. سەرەتا با بزانین UI و UX چین و جیاوازی نێوانیان چییە؟ UI کورتکراوە User Interface یان رووکاری بەکارهێنەرە کە ئەمەش دیزانکردن دەگرێتەوە؛ دیزاینکردنی هەموو پارچەکانی ماڵپەر، بەڵام UX کورتکراوەی User Experience یان ئەزمونی بەکارهێنەرە یان کۆمەڵێکی زۆر لە رووکاری بەکارهێنەر بەیەکەوە دەبێتە ئەزموونی بەکارهێنەر یان تەواوی پرۆژەکە ئەمەش پێش دەستپێکردن دەبێت پلانی بۆ دابرێژرێت و قسە لەگەڵ داواکاربکریت و بەدواداچوون بکرێت …هتد بابەتی رووکاری بەکارهێنەر و ئەزموونی بەکارهێنەر دوو بابەتی پڕ باسن و چەندان کتێب و خولی فێربوون بەردەستن بۆ لێ تێگەیشتن ئەم کردارانە. پێویستە شارەزایی باشت هەبیت لە UI & UX تا ببیت بە دیزاینەری ویب سایت Web designer.

جەند سەرچاوەیەک بۆ فێربوونی UI و UX

١- کۆرسێکی تەواو لەسەر تێگەیشتن لە ئەزمونی بەکارهێنەر http://goo.gl/QF7TML هەمان خوول بە زمانی عەرەبی و بەکەمێک دەستکاریەوە لێرە دابگرە https://goo.gl/YiqK1Y

2- فێرکاریەک لەسەر رووکاری بەکارهێنەر https://goo.gl/zB7EbZ

٣- کۆمەڵێک فێرکاری لەسەر رووکاری بەکارهێنەر https://goo.gl/eqhSRY

٤- ماڵپەرێکی عەرەبی دەربارەی ئەزموونی بەکارهینەر http://www.colorslab.net/

٢- کۆد نووسی بۆ Front-end

مەبەست لێی کۆد نووسینب ماڵپەرە، یان گۆڕینی دیزاین کە وەکو وێنە دەردەکەوێت، بۆ ڕاستەقینە یان لاپەرەی وێب، ئەم رێگایە بە هەندێک زمان دەکرێت یەکەمیان HTML کە بریتیە لە زمانی بنیات(هیکل) بەم زمانە پیکهاتە و بنیاتی ماڵپەر دادەرێژین، ئەم زمانی سەرەکیە لە کۆدنووسی بۆ لاپەرەکانی وێب، بۆ تێکەڵ کردن رەنگ و ڕێککردنی ماڵپەر. لێرەدا زمانی CSS ڕۆڵی خۆی دەبینێت، بۆ هەندێک جوڵە و کاریگەری زمانی javascript یان زیادکراوەی jquery رۆڵی خۆیان دەبینن، چەندین کاری تریش.

چەند سەرچاوەیەک بۆ فێربوونی ئەم زمانانەی سەرەوە:

١- باشترین سەرچاوە بۆ فێربوونی زمانەکان http://goo.gl/2042bg

٢-داڕشتنی ماڵپەر https://goo.gl/kzHPQw\

٣-ئەکادیمیایەک بۆ فێربوون https://goo.gl/khbhSK

٣- پرۆگرام سازی Back-end

دەتوانین بڵێین ئەم بەشە بەشی کۆتاییە لە قۆناغی گەشەپیدانی ماڵپەر، دوای دیزاینکردن و کۆد نووسی، دەبێت پرۆگرام سازی بکەین، با بزانین جیاوازی نێوان کۆدنووسی و پرۆگرام سازی چیە؟ کۆد نووسی بریتییە لە وێناکردنی لاپەرەکانی وێب، داڕشتنی بنیاتی ماڵپەر و هەروەها هەموو شتێک کە بەکارهێنەر دەیبینێت، بەڵام کردارەکانی پرۆگرام سازی ، وەکو زەخیرەکردن و پاشەکەوتکردنی زانیاریەکان لە بنکەی زانیاری، یاری کردن بە زانیاریەکان، کردارەکانی چوونە ژوورە و هاتنە دەرەوە، پۆستکردنی بابەتەکان،…هتد ئەم کردارانە هەموویان دەکەونە ژێر تێگەیشتنی پرۆگرام سازی یان پرۆگرام سازی وێب.

ئەو زمانانەی لەم کردارانە بەکاردێن بە زۆری بریتین لە php و ruby و python و هەند]ک زمانی تر، بۆ بەکارهێنانی ئەم زمانانە یان وەرگێرانیان پێویستمان بە server واتە راژەکارە، و پێویستمان بە بنکەی زانیاریەکان دەبێت، بەناوبانگترین بنکەی زانیاریەکان بریتیە لە mysql.

چەند سەرچاوەیەک بۆ فێربوون:

١-باشترین کەناڵی یوتیوب بۆ فیربوونی ئەم کردارانەی سەرەوە https://goo.gl/0dXqkR

٢-کەناڵێکی عەرەبی بۆ فێربوون https://goo.gl/PwTDn1

بێگومان بە ئەنجامدانی گەڕانی زیاتر لەڕێگەی بزوێنەری گووگڵ زانیاری وردتر و باشترت دەستدەکەوێت و بۆ زانیاری گشتیش بە دەیان خول لەماڵپەرەکانی یودێمی و لیندا..هتد هەن بۆ فیربوون.

لەکۆتایدا بەهیوای ئەوەی سودی هەبوبێت!
سەرچاوە: كەی ئێن ئای تی

ئەوە خۆشویستنی نیشتمانە وا دەکات بیاباننشینێک وابەستەی وەتەن بێت، ئەگەر نا خۆ بیابان، بە دەگمەن خێر و فەڕی بۆ دانیشتووانی هەیە، یان هەر نییەتی و ژیانیش تێیدا هەتا بڵێیت دژوارە. ئاسکیمۆ کە لە باکووری سیبریا دەژین، نیشتمانیان پارچە سەهۆڵێکی زەبەلاحە بەسەر زەریایەکی بەرینەوە، بەڵام هێندەیان خۆش دەوێت، هەر لەوێ لە دایک دەبن و دەژین و دەمرن.
https://www.instagram.com/zasabota