1

بابه‌ت: یاریزان حەز دەكات تیپەكەی بدۆڕێت؟

یاریزان حەز دەكات تیپەكەی بدۆڕێت؟

وەڵامەكە بەڵێیە. كاتێك سیستەمی بەڕێوەبردن یاریزانەكان تێدەگەیەنێ كە ئەوەی هەڵەیەك بكا یەدەگ دەكەوێ خودكارانە حەزی سەركەوتنی تیپ لای یاریزانی یەدەگ دەگۆڕێ بۆ هەڵە كردنی یاریزانی جێشوێنی كاتیك دەزانێ ئەمە یەكێك لە ڕێگەكانی چوونە شوێنیەتی! ئەمەیش گەورەترین شكستی جۆری مامەڵە كردنە كە ڕاهێنەر تێی بكەوێت. نابێ تۆوی ئەو جۆری بیركردنەوەیە بچێنیت ئاخر بەرهەمێكی خراپی هەیە. چارەسەر ڕۆیشتنە لەسەر جۆری مامەڵەی ڕاهینەرە لوتكەكانی جیهانی تۆپی پێ سەبارەت بە یاریزانی هەڵەكار. شكی تێدا نیە ئەو بابەتە پێشتر بەرۆكی ئەوانیشی گرتووە، وەلێ كاری لەسەر كراوە و پەندیان لێی وەرگرتووە تا بەم ڕۆژە گەیشتوون بۆ ئەمەیش  دەبێ یاریزان هۆشیار بكرێتەوە و ڕۆشنبیری وەرزشی دەرسێك بێت پێش مەشق و دەرسی خەو و خۆراك و پێداویستییەكان بخرێت.