بابهت: باشترین گۆڵچی هەفتەی دووەم و پەیامێك!
باشترین گۆڵچی هەفتەی دووەم و پەیامێك!
ئەوە لینكی بابەتە، كە تێیدا لینكی ڤیدیۆی شڕۆڤەكارانی وەرزشی عێڕاقی و دەوەرەی عێڕاقی تێدایە:
https://www.facebook.com/10000020653978 … 90616/?d=n
پەیامەكە: دوای یارییەكە هەندێ كۆمێنت و بابەت سەبارەت بە دوو گۆڵی یارییەكەی نێوان شوڕتەو بەغداد نووسران و ڕەخنەی توند گیرا تۆمەتبار بوون بە لەئەستۆ گرتنی هەردوو گۆڵەكە قسەیان بوو بەڵام چونكە كوردستان بوو گوێمان پێی نەدا. دوا بەدوای ئەوە و دوای تەواو بوونی سەرجەم یارییەكان باشترینەكانی هەفتە هەڵبژێردران و ئێمەی تێدا بوو، هێشتا لەناو كوردەكان دەنگ هەبوو كە بە چ پێوەرێك سەرهەنگی تێدایە (خۆ وتمان ئێرە كوردستانە!) ئێمە قسەی یەك دوو كەس بە خۆشەویستی و پاڵپشتی هەزاران كەس بەراورد ناكەین بەڵام ویستمان تێبگەن جیاوازی ئێمەو ئەوان لەوەرزش تا كوێیە.
عێڕاق سەرباری دۆخی نالەباری چەندین یاریزانی پێشەگەرن و كێبڕكێی وڵاتە ئارامەكانیش دەكەن، لەو پێشكەوتنە پشكی شێر بەر لایەنی ڕۆشنبیری وەرزشی تاكی عێراقی كەوتووە. هیوادارم لەداهاتوو ئەو دەنگانە بەو ئاستە بگەن.
https://www.instagram.com/zasabota