1

بابه‌ت: 📕 بێ پێشەكی

[بێ پێشەكی]

كە ون بوویت
تا لێواری گۆڕەكەشم
ڕۆیشتم،
نەمانت ھیچ نەما
پێمی نەكا
تەنیا نەیكوشتم!

ئەمڕۆیش ھاتووی و
بێ پێشەكی
تێم دەئاڵێی،
بوەستە!
بۆ لەبارەی بزربوونت
شتێك ناڵێی؟


سەرھەنگ موحسین