1

بابه‌ت: ئەنشتاین کارگوزارێک لە یابان

ئەلبێرت ئەنشتاین دەورووبەری ساڵی 1920 ئەچێتە یابان، چەند ڕۆژێک لەوێدا دەمێنێتەوە بەو هۆیەوە ئەچێتە هۆتێلێک لە تۆکیۆ، لەگەڵ ئەچێتە هۆتێلەکەوە کارگوزارێک هەڵەستێت بەیارمەتیدانی، کەئەگات بەژوورەکە ئەنشتاین دەست ئەکات بەگیرفانی بۆ ئەوەی پارە(بەخشش)ی پێبات، پارەیەکی وەها نایەت بەدەستی کەپێیبات بۆیە کاغەزێک لەگیرفانی دەرەهێنێت و نوسینێکی تێدەکات وەپێی ئەڵێ ببورە پارەم نییە پێتی بەم بەڵام ئەم کاغەزە هەڵگرە ڕۆژێک کارت پێدەکەوێت.

گرنگ کارگوزارەکە دەمرێت وە کاغەزەکە ئەمێنێتەوە لای کوڕ برای کارگوزار، پێش ماوەیەک لەمەزادێکی عالەمیدا کاغەزەکە فرۆشرا بەنرخی "ملیۆنێک وە 300 هەزار دۆلار"
نووسراوی ناو کاغەزەکە پێکهاتبوو لە؛

""Stilles bescheidenes Leben gibt mehr Glück als erfolgreiches Streben, verbunden mit beständiger Unruhe."

ماناکەی؛ "ژیانێکی هێمن و ئاست ناوەند بەختەوەری و دڵخۆشی زیاتر ئەهێنێت وەک لەژیانێکی پڕ لەسەرکەوتن، کەلەدڵەڕاوکێ و ماندووبونێکی هەمیشەییدا دەژیت."

بۆکان جافەوە
http://s21.me/ysm21/img/up/anishtain.jpeg

http://s21.me/ysm21/img/up/anishtainSMS.jpeg

ئەوە خۆشویستنی نیشتمانە وا دەکات بیاباننشینێک وابەستەی وەتەن بێت، ئەگەر نا خۆ بیابان، بە دەگمەن خێر و فەڕی بۆ دانیشتووانی هەیە، یان هەر نییەتی و ژیانیش تێیدا هەتا بڵێیت دژوارە. ئاسکیمۆ کە لە باکووری سیبریا دەژین، نیشتمانیان پارچە سەهۆڵێکی زەبەلاحە بەسەر زەریایەکی بەرینەوە، بەڵام هێندەیان خۆش دەوێت، هەر لەوێ لە دایک دەبن و دەژین و دەمرن.
https://www.instagram.com/zasabota