بابهت: گەمژەییە بەرگری لە نیشتمانێك بکەم...
_ گەمژەییە بەرگری لە نیشتمانێك بکەم ، ماڵێکم نیە تێیدا .
_ گەمژەییە خۆم بکەمە قوربانی ،منداڵەکانیشم لەدوای من سواڵ بکەن .
_ گەمژەییە دوای لەدەستدانم دایکم لە ئێش و ئازاردا بژی و نەزانێت بۆچی مردم .
_ مایەی شەرمە لەدوای خۆم ژنەکەم وەك نێچیرێك بکەوێتە بەردەستی سەگەکان .
_ پێویست بوو نیشتمان پێداویستەکانی ژیانم بۆ دابین بکات ،نەك هۆکارەکانی مردن ، نیشتمانپەروەری درۆیەکە سیاسیەکان دروستیان کردووە بۆئەوەی لەپێناویاندا بمرین .
_ بڕوام بەمردن نیە لەپێناو نیشتماندا ، نیشتمان هەرگیز نادۆڕێت، ئێمە دۆڕاندمان .
" کاتێك وڵات لێی دەقەومێت هەژارەکان بانگ دەکەن بۆئەوەی شەڕیان بۆبکەن، کاتێكیش جەنگ کۆتایی دێت دەوڵەمەندەکان بانگ دەکەن بۆئەوەی پێکەوە دەستکەوتەکان دابەش بکەن "
" محەمەد ماغوت "
و: فەرمان بەکر
https://www.instagram.com/zasabota