1

بابه‌ت: یادێک

ئەو قسەیەی گوایە ئەوەی لێت بێدەنگە لەشوێنکی تر گەرم دەکرێتەوە، هەڵەیە. بەگژ ئەو وتەیەدا دەچمەوە، ناشێ چیدی ئاوا گشتگیر قسە بکرێت. بۆ من هیچ شوێنێک بۆشایی شەڕەبۆتەی بۆ پڕ نەکردمەوە کەچی ئەوە چەند ساڵێکە لەبیرم کردووە! جەنجاڵی لێنەگەڕاوە بەبیرم بێیەوە، جەنجاڵییەک تا ڕۆژەکان تێدەپەڕن زیاتر دەبن. لەپای ئەمە کات خێرا نەبووە و بێ بەرەکەت نەبووە بەڵکو قەرەباڵغی لێناگەڕێ خاوی کات ببینین