1

بابه‌ت: تەنها من لێرەم

تەنها من لێرەم

فراوان بوونی سۆشیال میدیا و خێرابوونی پەیوەندی کردن و پەیدابوونی ئەپی خێرای تر هەمووانی دابڕی بەحوکمی ئەوەی ئەو سیستەمەی یانەی لەسەر بنیادنراوە کات و تۆمار بوون و ددرەنگ گەیشتن و ڕیفریش و کۆمەڵێک دەردەسەری ترن، منیش وەک ئەوەی ساڵی ٢٠٠٨ بێت دێمەوە ناو یانە و لەناو بەشەکان دەگەڕێم و دێم و دەچم، بەزەبری نۆستالژیا ماندوو نابم لەو خووەم

١٥\٢\٢٠٢٣ بەغداد

2

وه‌ڵام: تەنها من لێرەم

سڵاوێکی گەرم، بە یادی زەمەنی زوویەوە لە برای خۆشەویست.

ئەم یانەیە؛ وەکو کوچەی مناڵی پڕە لە یادگاری.