1

بابه‌ت: له‌یارییه‌كی دۆستانه‌داهه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا

له‌یارییه‌كی دۆستانه‌داهه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا سه‌ركه‌وت به‌سه‌رهه‌ڵبژارده‌ی سعودیا

له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا بۆخۆئاماده‌كردن بۆ جامی جیهانی 2010 ی باشوری ئه‌فریقیا
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا روبه‌روی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیا بۆوه‌ ویارییه‌كه‌ش لێبرده‌وه‌
له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ ئاستێكی به‌رزبان نیشلندا
له‌خوله‌كی 17  یاریزان ئه‌سامه هوساوی توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سعودیا
تۆمار بكات له‌خوله‌كی 31 یاریزان دیڤدڤیا توانی گۆڵی یه‌كسان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا
تۆمار بكات گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ به‌به‌رامبه‌ربوون كۆتایی هات‌
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ش دا له‌خوله‌كی 59 یاریزان شاڤی ئه‌ڵۆنزۆ توانی گۆڵی پێشكه‌وتن
بۆهه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا تۆمار بكــات به‌ڵام له‌خوله‌كی 74 یاریزان سڵطان نمری توانی گۆڵی
یه‌كسان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سعودیا تۆمار بكات له‌دوا خوله‌كی یارییه‌كه‌ش له‌خوله‌كی 90 یاریزان
لۆریانتی توانی گۆڵی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا تۆمار بكات
یارییه‌كه‌ش له‌به‌رژه‌وندی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌كۆتایی هات به‌ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌ۆامبه‌ر2 گۆڵ

نوسه‌ر:سانی ناصیح

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: له‌یارییه‌كی دۆستانه‌داهه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا

ده‌ست خۆش کاک سانی گیان ، بێگومان هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌هێزه‌ و من وای بۆ ده‌چم ئاستێکی به‌رز پێشکه‌ش بکات له‌ یارییه‌کانی مۆندیال.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !